Forwarded from اتچ بات
@kurdishhome
لە ئەو پەڕی چیاکانی
کوردستان
تا بناخەی چرۆی
دارستان
لە نەزیلەی نەسرینی
نەسرەوت
تا گوڵە نەورۆزە کە
سەرکەوت
لە مێژوویی ئەشکەوتی
کەرەفتوو
تا هزارەی ڕیشە ی
دار بەڕوو
لە قەتاری بێ پشتیوانی
کۆڵبەران
تا سووتانی پڕسۆزی
ژینگە پارێزان
دێ دەنگی پیرۆزبایی وەرزی
نەکەرۆز
ئەڵێت ئەی کوردەواری
نەورۆزت پیرۆز🔥🔥
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#پەرەستوو_ڕەحمانی_(سایدا)📚
💜💜 @kurdishhome 💜💜

Telegram
attach 📎
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یەکم جار
لە گەڵ شێعرێکدا
هەنگاوت نایە شاری دوودڵیم
هەست و هەڵبەستت
دوو باڵی قەڵەم بوون؛
لە ئاسمانی وشەکانمدا
لەو کاتەوە،
زستان و بەهار
دەست لە گەردەنی یەکدا
گەڵا و باران ئەدوورێننە
سوخمەی هاوینم...
پاییز؛
بە جانتایەک پڕ لە هەستەوە
باسی ئەوین دەکات
بۆ پەپوولەی سەر قژم.
ئیدی؛
لە مەرگەو ناڕۆم بۆ مەرگ و
لە وەرزەوە بۆ وەرز...
ڕاوەستاوم؛
تا دێمەو لە تۆ....
پ.ڕ.#سایدا
@Henaristani_Bedengi
لە گەڵ شێعرێکدا
هەنگاوت نایە شاری دوودڵیم
هەست و هەڵبەستت
دوو باڵی قەڵەم بوون؛
لە ئاسمانی وشەکانمدا
لەو کاتەوە،
زستان و بەهار
دەست لە گەردەنی یەکدا
گەڵا و باران ئەدوورێننە
سوخمەی هاوینم...
پاییز؛
بە جانتایەک پڕ لە هەستەوە
باسی ئەوین دەکات
بۆ پەپوولەی سەر قژم.
ئیدی؛
لە مەرگەو ناڕۆم بۆ مەرگ و
لە وەرزەوە بۆ وەرز...
ڕاوەستاوم؛
تا دێمەو لە تۆ....
پ.ڕ.#سایدا
@Henaristani_Bedengi
Forwarded from ژنانی پێشەنگ (◦•●◉✿ "ڕەشنووس" ✿◉●•◦)
#سەرنجڕاکێش
وەڵامی کچە شاریەکە بۆ کوڕە شوانەکە
سڵاو لادێیی گیان
نامەکەت گەیشت کوڕی جوان، لە شاریش بارانە ئەزیزم،
لە ئەحواڵی خۆت و سەگ و مەڕو بزنەکانت ئەپرسم، هیوادارم کەرەکەشت باش بێ. نازانم چیت لە ناوی جاشکەکەی ناوە. بەڵام حەزەکەم بە ناوی منەوە بانگی کەیت، چونکە کەرت کردوم کەر . کەری جوانی و سادەییت، کەری عەشق و ڕاستگۆییەکەی ناخت . کەری ژیانی لادێ و دوور لە جەنجاڵی شار . خۆشم ئەوێی .
ئەمجارە گەر بێمەوە بۆ لادێکەتان ئەبێ سوارەی ڕەفیقتم پێ بناسێنێ، تا تۆزێ فێری تەربیەتی کەم . چونکە ئەو کوڕە تەواو ئەخلاقی تۆی تێک داوە. تکا ئەکەم ئەگەر هاتم لە حەسارەکەی ماڵی باوکت ژوانێ ڕێک خە. با لە پێش چاوی مەڕەکانت هەزار ماچت لێ بکەم.
چونکە مەڕەکان نازانن بەدکار بن، نازانن وەک مرۆڤەکان نێوانمان تێک بەن .
ئەزیزم ؛ منیش ئەو ڕۆژەی لە ماڵی پورە ئامینم بوم لە لادێکەتان، نازەی پورزام باسی کردی . ئەیوت تۆ زۆر مسەقەفی، ئەیوت بەیانیان بەر لەوەی بڕوا بۆ کوێستان، دڵی نایە خەبەری دایکی بکاتەوە، خوشکەکانی ماچ ئەکاو بە باوکی ئەڵێ ؛ تکایە تا دێمەوە با مابن و سەلامەت بن. تفەنگەکەی باوکی بە بیانوی زۆری گورگ و ترسی دڕندەی هەوار ئەخاتە شانی و ئەیبا لە گەڵ خۆی. نەکا لە خوێنی ژنێ سوور بن .
ئەزیزم ؛ بیستم لەم ڕۆژانە هاتوی بۆ شارو بۆ بەردەم زانکۆکەمان هەواڵی منت پرسیوە، بەڵام نەیانهێشتبو بێیتە ژوورەوە، گوایە مەنجەڵێ ماستت بۆ هێناوم. تا لە کافێکەی زانکۆ پێکەوە بیخۆین. بەڵام ئاساییە مامۆستایەک سەگەکەی بێنیتە ژوورەوەو لە هۆڵی محازەڕەیا لە سەر کورسیەک داینێ . ئا ئەمەیە مەعریفەی شار دڵم . ئەمەیە سەقافەتی خوێنەوارەکانی ئەم وڵاتە.
بۆیە ئەگەر ئەمجارە هاتی بڵێ؛ من سەگێکم و عاشقی وەفای کچێکم لێرە ئەخوێنێ ، ئەوسا کەس ڕێگەت لێ ناگرێ . چونکە لە شاردا ئەبێ بەهای خۆت لە دەست بەیت، ئەبێ هەزار ماسک بپۆشی تا بە یار بگەیت .
بیرت ئەکەم ئەمان بیر، بیری سەر سنگی ئاوێتە بوت بە زبڵ و تەپو تۆزی نێو ڕانەکانت . بیری پێڵاوە لاستیکەکەی پێت، بیری هەناسەی پڕ لە لرخەی شەوانت. بیری نان و چاکەی دەستی دایکت. من بێزارم لە بۆنی شار، بێزارم لە بۆنی ئەو پیاوانەی کە دێن و بەر لە من هەزار کچی تریان فریو داوە. دێم گیانم دێم ، وەک بێریەکی شەیدای نێو حەسار ، بۆ هاتنەوەی وەسڵی دڵدار .
'لادێیی گیان' منیش خۆشم ئەوێی ، هێندەی خۆشەویستی کەر بۆ جۆو ، پیر بۆ گۆچان و ، کانی بۆ ئاو و ، چۆلەکە بۆ فڕین .
عاشقی تۆم ؛ هێندەی عەشقی بزن بۆ گیاو، مانگا بۆ ئاخوڕو، مەڕ بۆ باران و ، خوێن بۆ برین .
لێرەش دوو شەمەیەو ، هەردوو شەمەکەش بۆ تۆ ، بە خۆشمەوە.
وێرانم بۆت ... ماڵئاوا...
#کاناڵی_ژنانی_پێشەنگ
@jnanipesheng

گەڕانەوە
ڕۆژێ لێرە بڕوین
دوور لە باوشی بیرەوەریەکان و
هەناسەی دەلاقەکان
بست بستی ئەم شارە بپێوین
کۆڵانەکانی ترس و
هەنگاوەکانی مەرگ و
حەسرەتەکانی دوور، بەجێ بهێڵین
لەم ڕێگایە؛
پێویستی نیە دەستم بگری!
من هێمای رازاوەی ئاشتیم
تۆ تەنانەت بە دواما ڕێکەوە
ئەم بارمتەی زستانە و
تاراوگەی خەونستانە !
کە دار و دیوار باوش بە مەرگا دەکەن و
چرپەی تەنیایی ئاهەنگی ژیانە
بە جێ بهێڵین
من، لێوی دەروازەکانی جیهانت بۆ دەکەمەوە
سنوورەکان هەڵئەوەشێنم و
کوێرایی گومانت لائەبەم!
ڕوون ،ڕوون دەکەمەوە!
تۆ؛ تەنانەت بە دواما ڕێکەوە
لەم ڕێگایە مەترسە !
هەموو قەڵاکانی درۆ
لە بەر پێت خاپوور ئەبن
ئەفسانەکان ئەسڕێنەوە
ڕاستیەکان کڕنۆشت دەبەن
بەو شەرتەی عەشقم لە دڵت بێت و
باوشت پڕ لە خۆشەویستیم !
لەم ڕێگایە مەترسە!
سێبەری هەر دووکمان یەک پەیکەرە
لە گۆڕەپانی مان و نەمان
تۆ؛ لە شەرێ تایفەکان و
هێرشی وڵاتی دراوسێ و
هێرۆشیما و هەڵەبجە نامری!
لە تەقینەوەی بۆمب و
تیربارانی دوژمەن و
ئاگر و لافاو نامری !
مەرگی تۆ؛ ئەو کاتەیە
لە دڵی من جێگات نەبێت و
چاوم بە دواتا نەفڕێ!
وەرە ؛ من دەستی تۆ دەگرم
چرکەکان هاوپەیمانی منن لەم کاتەدا و
ڕێگای گەڕانەوەش باش دەزانم
لە پشتی گەرەکی دونیا و
شەقامی ئەستێرەکان
دارستانی سێوی
ماڵە کۆنەکەی باوان هەر چاوەڕوانە!
وەرە؛ من دەستی تۆ دەگرم
تا قامکی سارد وسڕی دوودڵی
ببێتە هەتاوی متمانە
ڕێگای گەڕانەوە ڕوونتر بکاتەوە
وەرە؛ من دەستی تۆ دەگرم!
ڕێگای گەڕانەوە باش دەزانم...
✍پ.ڕ.سایدا
@Henaristani_Bedengi
ڕۆژێ لێرە بڕوین
دوور لە باوشی بیرەوەریەکان و
هەناسەی دەلاقەکان
بست بستی ئەم شارە بپێوین
کۆڵانەکانی ترس و
هەنگاوەکانی مەرگ و
حەسرەتەکانی دوور، بەجێ بهێڵین
لەم ڕێگایە؛
پێویستی نیە دەستم بگری!
من هێمای رازاوەی ئاشتیم
تۆ تەنانەت بە دواما ڕێکەوە
ئەم بارمتەی زستانە و
تاراوگەی خەونستانە !
کە دار و دیوار باوش بە مەرگا دەکەن و
چرپەی تەنیایی ئاهەنگی ژیانە
بە جێ بهێڵین
من، لێوی دەروازەکانی جیهانت بۆ دەکەمەوە
سنوورەکان هەڵئەوەشێنم و
کوێرایی گومانت لائەبەم!
ڕوون ،ڕوون دەکەمەوە!
تۆ؛ تەنانەت بە دواما ڕێکەوە
لەم ڕێگایە مەترسە !
هەموو قەڵاکانی درۆ
لە بەر پێت خاپوور ئەبن
ئەفسانەکان ئەسڕێنەوە
ڕاستیەکان کڕنۆشت دەبەن
بەو شەرتەی عەشقم لە دڵت بێت و
باوشت پڕ لە خۆشەویستیم !
لەم ڕێگایە مەترسە!
سێبەری هەر دووکمان یەک پەیکەرە
لە گۆڕەپانی مان و نەمان
تۆ؛ لە شەرێ تایفەکان و
هێرشی وڵاتی دراوسێ و
هێرۆشیما و هەڵەبجە نامری!
لە تەقینەوەی بۆمب و
تیربارانی دوژمەن و
ئاگر و لافاو نامری !
مەرگی تۆ؛ ئەو کاتەیە
لە دڵی من جێگات نەبێت و
چاوم بە دواتا نەفڕێ!
وەرە ؛ من دەستی تۆ دەگرم
چرکەکان هاوپەیمانی منن لەم کاتەدا و
ڕێگای گەڕانەوەش باش دەزانم
لە پشتی گەرەکی دونیا و
شەقامی ئەستێرەکان
دارستانی سێوی
ماڵە کۆنەکەی باوان هەر چاوەڕوانە!
وەرە؛ من دەستی تۆ دەگرم
تا قامکی سارد وسڕی دوودڵی
ببێتە هەتاوی متمانە
ڕێگای گەڕانەوە ڕوونتر بکاتەوە
وەرە؛ من دەستی تۆ دەگرم!
ڕێگای گەڕانەوە باش دەزانم...
✍پ.ڕ.سایدا
@Henaristani_Bedengi
Telegram
attach 📎
خدا كند انگورها برسند
جهان مست شود
تلوتلو بخورند خیابانها
به شانهی هم بزنند
رئیسجمهورها و گداها
مرزها مست شوند
و محمّد علی بعد از 17 سال مادرش را ببیند
و آمنه بعد از 17 سال، كودكش را لمس كند .
خدا كند انگورها برسند
آمو زیباترین پسرانش را بالا بیاورد
هندوكش دخترانش را آزاد كند .
برای لحظهای
تفنگها یادشان برود دریدن را
كاردها یادشان برود
بریدن را
قلمها آتش را
آتشبس بنویسند .
خدا كند كوهها به هم برسند
دریا چنگ بزند به آسمان
ماهش را بدزدد
به میخانه شوند پلنگها با آهوها .
خدا كند مستی به اشیاء سرایت كند
پنجرهها
دیوارها را بشكنند
و
تو
همچنانكه یارت را تنگ میبوسی
مرا نیز به یاد بیاوری .
محبوب من
محبوب دور افتادهی من
با من بزن پیالهای دیگر
به سلامتی باغهای معلق انگور
........
خودا بکا
ترێیەکان پێبگەن
با سەرخۆش بێ جیهان
شەقامەکان بکەونە تل دان
شان لە شانی یەک تر بدەن
دەوڵەمەند وو هەژاران !
با سەرخۆش بن سنوورەکان
تا " محمد علی" پاش 17ساڵ دایکی ببینێ و
" آمنه" یش پاش 17 ساڵ منداڵەکەی لە ئامێز بگرێ !
خودا بکا
ترێیەکان پێبگەن
" آمو" خەزێنەی دڵی بکاتەوە و
" هندوکش" یش قفڵی بەندیخانەی بشکێنێ !
بۆ ساتێکیش بێ
با تفەنگەکان ڕابوەستن لە دڕین
چەقۆکان ڕابوەستن لە بڕین
پێنووسەکان
لە کەیف خۆشی خۆیان
ئاگر بە ئاگربەس بنووسنەوە!!
خودا بکا
پەنجە لە پەنجە یەک کەن کێوەکان
دەستی زریا بگاتە ئاسمان
مانگ بێنێتە خوار
ڕوو لە مەیخانەبکەن، پلەنگ و ئاسکەکان
خودا بکا
مەستی، بچێتە لەشی هەست و نستەوە
دەلاقەکان
دیوارەکان بڕۆخێنن.
هەر وەها تۆ
چلۆن یارەکەت
لە ئامێز دەگری
یادم کە ی!
ئەتۆیش
دڵدارەکەم !!!
هۆ دڵدارە دوور کەوتووەکەم !!!
دەسا با بخۆینەوە پیاڵەیەک تر
بە خۆشیی باخەکانی ترێی نادیار !
شێعر: ئیلیاس عەلەوی
وەرگێڕان: مێهدی سڵێمانی

کمال فدوی/ سنه(کانال شهر سنندج)کەماڵ فەدەوی شارەکم سنه سنندج kamal…
کانال شهر سنندج Sharsna@
به مناسب روز سنندج
بە باڵای شارەکەم سنە♥️
از خوانندهی سنندجی(قطارچیان)
ماموستا کمال فدوی
منبع موزیکهای ناب کوردی
شارسنه/ بزرگترین کانال کوردی کشور
@SharSna @SharSna
و اینستاگراممون :
Instagram.com/sharsna1 👈🏿 استوریا
بە باڵای شارەکەم سنە♥️
از خوانندهی سنندجی(قطارچیان)
ماموستا کمال فدوی
منبع موزیکهای ناب کوردی
شارسنه/ بزرگترین کانال کوردی کشور
@SharSna @SharSna
و اینستاگراممون :
Instagram.com/sharsna1 👈🏿 استوریا
Forwarded from ک.د.ئازاد (شیعر)
وڵات
لە لای من نامۆیە؛
کاتێ دەنگم لە دار ئەدا
کاتێ شێعرم لە بەند دەکا
کاتێ مافم
دەخاتە ژێر دەوارەوە
کاتێ مێژووم
دەباتە ژێر پرسیارەوە
کاتێ ئایەندەی مناڵم
دەخاتە ژێر ئازارەوە!
#ک_د_ئازاد
@azadbane
لە لای من نامۆیە؛
کاتێ دەنگم لە دار ئەدا
کاتێ شێعرم لە بەند دەکا
کاتێ مافم
دەخاتە ژێر دەوارەوە
کاتێ مێژووم
دەباتە ژێر پرسیارەوە
کاتێ ئایەندەی مناڵم
دەخاتە ژێر ئازارەوە!
#ک_د_ئازاد
@azadbane
ئەی سەردەمی ڕووت
تۆ نوقمی کام
بەهاری ون بوویت؟
کام دڵۆپە بارانی ناحەزی داگیرکەر
کام پڕشنگی لێو سووری دڵڕەق
کام شنەبای بێ بایەخ
دەم بەستی دا لە دەنگت؟
بڕوات بێ،
تۆ لە باوەشی ئەم کورسییانەدا
بە هیچ ناگەیەت
تۆ بە بڕیارنامەکانی پڕ واژۆ
کە شەو لە باوەشی پارەدا نووستوون
بە بەیانی ناگەیەت
تۆ لە بن ئەو بنکانە
کە ئەستێرە ڕاو دەکەن بۆ چرای بێگانە
بە وڵات نابی....
گوێم لێ بگرە:
ئەگەر باڵ بدەی بە دەستی بای ئەندێشەوە
هیچ قەفەسێ
چرۆ نادات
لە سەر درەختی خەونتەوە...
✍ #پ.ڕ.سایدا
@Henaristani_Bedengi
تۆ نوقمی کام
بەهاری ون بوویت؟
کام دڵۆپە بارانی ناحەزی داگیرکەر
کام پڕشنگی لێو سووری دڵڕەق
کام شنەبای بێ بایەخ
دەم بەستی دا لە دەنگت؟
بڕوات بێ،
تۆ لە باوەشی ئەم کورسییانەدا
بە هیچ ناگەیەت
تۆ بە بڕیارنامەکانی پڕ واژۆ
کە شەو لە باوەشی پارەدا نووستوون
بە بەیانی ناگەیەت
تۆ لە بن ئەو بنکانە
کە ئەستێرە ڕاو دەکەن بۆ چرای بێگانە
بە وڵات نابی....
گوێم لێ بگرە:
ئەگەر باڵ بدەی بە دەستی بای ئەندێشەوە
هیچ قەفەسێ
چرۆ نادات
لە سەر درەختی خەونتەوە...
✍ #پ.ڕ.سایدا
@Henaristani_Bedengi
بۆ مانەوە
دەستی هیچ کێوێ مەگرەو
ڕووبارەکان کۆ مەکەرەوە
ئەم ئەفسانە
ڕێگایەکی کوێرە:
نە تۆ دەبات و
نە من دێنێتەوە...
پ.ڕ.سایدا
@Henaristani_Bedengi
دەستی هیچ کێوێ مەگرەو
ڕووبارەکان کۆ مەکەرەوە
ئەم ئەفسانە
ڕێگایەکی کوێرە:
نە تۆ دەبات و
نە من دێنێتەوە...
پ.ڕ.سایدا
@Henaristani_Bedengi
تو هیچ کجای جهان
گم نشدەای
این افسانەی دلتنگی
پنجرەها دارد
رو بە شعرزارهای فراموشی
آنجا کە زنی
در قفسەهای کتاب
نفس میکشد خویش را
و قلبش،
در ایوانی متروک
سلامی دوبارە دارد
بە زندگی...
پ.ر.سایدا
@Henaristani_Bedengi
گم نشدەای
این افسانەی دلتنگی
پنجرەها دارد
رو بە شعرزارهای فراموشی
آنجا کە زنی
در قفسەهای کتاب
نفس میکشد خویش را
و قلبش،
در ایوانی متروک
سلامی دوبارە دارد
بە زندگی...
پ.ر.سایدا
@Henaristani_Bedengi
▪️ نامەی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو بۆ شاعیرانی نوێ؛
هاوڕێم!
دیوانهشێعرهکهتم به دهست گهیشت، خوێندنهوهی چهشنهبێگارێک بوو، تا من جارێک ئهوم تهواو کرد، ئهو ههزار جار منی تهواو کرد!
هاوڕێم گوێم لێ بگره، ههر لهگهڵ تۆم نییه، لهگهڵ زۆربهی ههره زۆرتانمه؛
شێعری تازەی کوردی، لهسهر دهستی خواستراوی ئێوه خهریکه دهدۆڕێ، له ڕیشهی خۆی پچڕاوه، نامهیهکه ئهدرهسهکهی ناخوێندرێتهوه، ناگاته دهست خاوهنی خۆی.
ئهوهی ئێوه ناوی دهنێن شیعر، تهنکه ئاوێکی لێڵه، ئێوهیش بۆقئاسا ههم لێی دهخۆنهوه، ههم تێیدا دهڕشێنهوه!
شێعر- یا قینێکی زۆر ئهستووره، یا خۆشهویستییهکی زۆر تهنک؛
به شێعری ئێوه نه ئاگری قینم کڵپه دهسێنێ، نه ئهستێرهی خۆشهویستی دادهڕژێنه ژوورهکهم.
هاوڕێم! ههر لهگهڵ تۆم نییه، لهگهڵ زۆربهی ههرهزۆرتانمه،
به من بێت حوجرهیهکتان بۆ دهکهمهوه، ههمووتان دەنێرمە بهر خوێندن، بۆ ئهوهی له بهیانییهوه تا ئێوارێ شێعری "بهردهشانی" و "جزیری" و "خانی" و "حاجی" و "نالی" و "مهحوی" و "مهولهوی" و "گۆران" و "پیرهمێرد" و "ههردی"ـتان بۆ بخوێنرێتهوه.
ئێوارانیش، کۆمهڵێک ههکایهتخوان و لاوکبێژ و حهیرانبێژ و زوڕناژهن و دۆڵهنگێوتان به گژهوه دهنێم تا تاریک و ڕوونی بهیانیان له بنگوێتان بخوێنن و میزاجی کوردهوارییتان ببوژێتهوه.
هاوڕێم ههر لهگهڵ تۆم نییه، لهگهڵ زۆربهی ههرهزۆرتانمه؛
شێعر- کۆترێکی ماڵییه، حهز له خوێندنی ناو حهوشه و بهرپهنجهرهی ماڵان دهکا، باڵی مهکهن.
شێعر- ئهسپێکی شێیه، هاوڕێی دێرینمانه،چوار پهلی لهمس مهگرن.
شێعر- مناڵێکی سادیستە، باوکی خۆی یا ئازار دهدا، یان دهیکوژێ، ئهگهر زۆر دهربهستی تهمهنی درێژن، باشتره وهجاخ کوێر بن.
شێعر- خهنجهره، ئهوهی نایوهشێنی، با ههڵی نهکێشێ!

دڵتەنگی لەیرەیە؛
لە پشت
پەنجەرە ڕاوستاوەو
لە گەڵ مندا
پەڕە پەڕە
بێدەنگی ژوورەڪەت
دەخوێنێتەوە....
پ.ڕ.#سایدا
@Henaristani_Bedengi
لە پشت
پەنجەرە ڕاوستاوەو
لە گەڵ مندا
پەڕە پەڕە
بێدەنگی ژوورەڪەت
دەخوێنێتەوە....
پ.ڕ.#سایدا
@Henaristani_Bedengi
▫️
دوێکە ژنە شاعیرێکم دی
لە پەلکەی، گەڵا ئەوەری و
لەچکەکەی پڕ لە باراناو بوو
پاییز وەک مناڵێک
دەستی گرتوو، ئەیوت:
"دایکە، بۆچە چەترەکەت ناکەیتەوە؟"
ـــــــــــــــــــــــ
✍ #سایدا
@Henaristani_Bedengi
دوێکە ژنە شاعیرێکم دی
لە پەلکەی، گەڵا ئەوەری و
لەچکەکەی پڕ لە باراناو بوو
پاییز وەک مناڵێک
دەستی گرتوو، ئەیوت:
"دایکە، بۆچە چەترەکەت ناکەیتەوە؟"
ـــــــــــــــــــــــ
✍ #سایدا
@Henaristani_Bedengi