Telegram Web Link
بانگەوازێکی بەپەله تکایە فریا کەون!!!

بانگەوازێکی زۆر بەپەڵە بۆ (حوکومەتی هەرێم و  وەزارەتی ڕوشنبیری و تەواوی مامۆستا و مامۆستایانی ئاینی و مامۆستایانی زانکۆ و پەرلەمانتار و وەزیر و ڕۆشن بیر و  سەرەجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە)!! تکایە با لەوە زیاتر ماڵمان کاول نەبێت.کۆمەڵگای کوردی بەرەو گەورەترین داڕوخان و کارەسات دەڕوا،بەراستی دوایی قەرەبوو کردنەوەی زۆر ئەستەم دەبێت.

توخوا فریا کەون بزانن شەوانە،منداڵ و کچ و کوڕ و مرۆڤە ئازیزەکانمان بەدیار لایڤی تیک تۆکەوە خەریکی چین،چۆن دەبێت ئاوا دابنیشین و سەیر بکەین ئەخلاق و دین و شکۆمان لەلایەن چەند تیک تۆک چیەکەوە بخرێتە ژێر پێ.

توخوا بەس بڕۆن سێرچێکی ئەو لایڤانە بکەن کە شەوانە بەهەزاران کەس و بگرە دەگاتە ملیۆنان کەس بەدیاریانەوە بەسەعات و دوسەعات دائەنیشن و سەپۆرتیان ئەکەن،واللە تف و لەخۆمان و کورد بونیشمان دەکەین.

کۆمەڵگاکەمان لەکوێوە بەرە و کوێ ئەوە ئەکتەرەکانی پۆرن ڕەقەم قیاسی بینەر دەشکێن و بەچەندین قات بینەریان لەپڕوفیسۆری زانکۆ و مامۆستای ئاینی زیاتر دەبێت.

منداڵەکانمان پێش ئەوەی خەریکی قسە بن،فێری جنێوی تیک تۆک چیەکان ئەبن.هەرزەکارەکانمان لەبری خوێندن،شوین تیک تۆک چیەکان ئەکەون

توخوا تا کات درەنگ نەبوە با بەهۆش خۆمان بێنیەوە،سوێند بەخوا ئەو ڤایرۆسە چارەسەر نەکرێت لەدەرگای هەموو ماڵێکمان ئەدات و تەواوی ئەخلاق و دینمان لەناو دەبات.

کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیران و ئەوانەی لەخەمی ئەم کۆمەڵگایەدان و خەڵک گوێتان لێ ئەگرێت و خاوەنی پەیج و ئەکاوەنت و بینەری زۆرتان هەیە سوێند بەخوا   ئەمە ئەرک و واجبی سەر شانی هەمومانە و با بەهەمومان دەست پێ بکەین تا کات دەرنگتر نەبوە بەهەمومان ئەتوانین هەڵمەتی ڕاگرتنی تیک تۆک و سڕ کردنی ئەو تیکتۆک چیانە بدەین.

تکایە هاوکار بن لەبڵاو کردنە و دەست پێ کردنی فشار بڵاوکردنەوەی#هاشتاگی

#بەڵێِ_بۆداخستی_تیکتۆک_و_سڕکردنی_تیکتۆکچیەکان

#Yes_to_close_TikTok_and_suspend_TikTok_users_in_Kurdistan

#نعم_لإيقاف_تشغيل_TikTok_وتعليق_مستخدمي_TikTok_في_كردستان
بڵاوی بکەوە ..👋

هەرکەسێ ویستی بەژداری بکات لە کۆمێنتی ئەم پۆستە ئاگادارم بکاتەوە ..
ڕۆژووی سبەی سێشەمە لەدەست خۆتان نەدەن ..🤍
❖ ❪100❫ هەزار ساڵ بەتەنها لە گۆڕەکەتدا چی ئەنجام دەدەیت؟؟

🔸ڕێگەیەکتان پیشان دەدەم  کە زۆر سودم لێی بینیوە وە  زیاتر سەرنجم لەسەر عیبادەتەکانم بووە.

🔹گۆڕ ترسناکە،، بێگومان بۆ ئەوانەی چاکەکار نین ، بیرم لەوە کردەوە کە ئێستا من تەمەنم ❪٥٤❫ ساڵە و ڕقم لە جیهان و هەموو کەسێکە کە تێیدایە ، باشە چی دەکەم کاتێک ❪١٠٠❫ هەزار ساڵ بە تەنیا لە گۆڕدا بژیم؟؟

❖ هیچ کات بیرت لەوە کردۆتەوە؟!

🔹هەر بۆیەش  بەم شێوەیە دەستم پێکرد:
من دەمرم  و گۆڕێکی چۆڵ و ڕەشو تەواو تاریکم هەیە ، بۆیە ئەم گۆڕە پێویستی بە  ئەساس  و پێداویستی هەیە ، بیرم لەوە کردەوە کە هەر  زیکرێک دەیکەم  وەک ئەوەیە بینێرم بۆ گۆڕەکەم ، وە چاوەڕێی من دەکات  لەوێ بۆ ئەوەی دڵنەوایی تەنیاییم بکات

🔸سوێند دەخۆم گاڵتە ناکەم، دەستم بە پرۆسەی تەواوکردنی ئەساسی قەبرەکەم کرد ،  ئەم گۆشەی گۆڕەکەم  پڕ دەکەم لە هەزاران ستایش و زیکر لێرەدا لانیکەم ❪٣٠٠❫ خەتمی  قورئان هەیە لەسەر لای سەرم ، هەر ڕکاتێک نوێژ  کە ئەنجامی دەدەم خەیاڵ دەکەم هاوشێوەی پڕکردنەوەی  باڵانسە  بۆناو گۆڕەکەم.

🔹هەمووان جێم دەهێڵن و دەچنەوە ماڵەوە
ملیۆنێک ساڵ تەنیا دەبم بۆیە پێویستم بە ڕووناکی و دارستانە پێویستم بەوە  هەیە گۆڕەکەم بەڕاستی بەهەشت بێت.

🔸بیردەکەمەوە کە ئاڵقەی زیکر و قورئان و خێر  هەموویان لە دەوروبەرمدایە لەوێ پێدەکەنین و گفتوگۆ دەکەین پاشان  سەڵاواتدان لەسەر پێغەمەری خوا❪️ﷺ❫  دێت و بەژدار دەبێت لە دانیشتنەکەماندا .ژیانێک کە دوای ئەوە ژیانێکی تر دەست پێ دەکات.

🔹ئایا ئەوە باشتر نییە لەوەی کە بچمە خوارەوە لەوێ دەست بە غەیبەت و قسە و باس بکەم و ببینم  کردەوەکانم بۆ داواکاریەکانی  دونیا بووە؟ وە هیچ شتێکم لە پێناو خودادا نییە، وە هیچ شتێک چاوەڕێی من ناکات جگە لە نیگەرانی و ئەشکەنجە و لێدان و تاریکی و حوکمی توند و سەخت!!

❖ ئامۆژگاریم بۆ ئێوە لە ئەمڕۆوە :

🔹گۆڕەکەت بکە بە بانک ، باڵانسی تێدا دابنێ ، باش ئاگاداری عیبادەتەکانت بە ، سوێند بەخوا تەنانەت لە گۆڕەکەتدا لەوێوە سوپاسی من دەکەیت ، زیاتر ئاگاداری ئەوێبە هەتا دونیات ، ئێستا لە نێو خێزانەکەتدایت ، پۆشتەیت وە تێریت  دەخەویت و ئیسراحەتیت،،هەموو پێداویستیەکانت لەبەر دەستت دایە،  لەگەڵ ئەوەشدا  ڕقمان لە بارودۆخی خۆمانە.

🔸ئەی بۆ حاڵت لەژێر خاکدا؟!
بۆیە زۆر بە باشی ئاگاداری هەموو زیکرەکانت بە
وە پێی بڵێ پێشم بکەوە بۆئەوێ ، بـۆناو گۆڕ
لەوێ بەیەک دەگەین و تۆ دەبیتە باشترین هاوەڵ و باشترین خەمڕەوێن.

🔹خوایە گیان کۆتایییەکی باشمان پێ ببەخشە ،  پەروەردگارا لە ئازاری گۆڕ بمانپارێزە داوات لێدەکەین ڕامان بهێنیت لەسەر  یادی تۆ و سوپاسگوزاریت و پەرستشت بەو شێوەی شایستە بەتۆیە ، تاوەکو ڕەزامەندی تۆو لەبەهەشتیش فیردەوس بەدەست بهێنین بەهاوەڵی باشترین و بەڕێزترینی دروستکراوەکانت .

#پەیامی_من
#گۆڕ
#ساڵ
#تەمەن
#دکتۆر_عبدالواحد
🍼 | 💎


مژدەیەک بۆ ئافرەتانی دوگیان ...


شێخ ابن عثیمین بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت : ‌ئافرەت بابزانێت کەوا ئەو ئازارو ناڕەحەتیانەی کە توشی دەبێت لەکاتی دوگیانیدا ، یان کاتی لەدایک بونی منداڵەکەی ، یان کاتی شیر پێدانی و دوای ئەوە ، ئەوا بەرزبونەوەی پلەیەتی  وەکەفاڕەتی تاوانەکانیەتی ، ئەگەر چاوەڕێی ئەجرو پاداشتی لەخودای گەورە کرد


📚 ~
#فتاوى نُور علَى الدَّرب (١١/٢٨٠)

بەڵام ئەو قسەی کەوا باوە لەناو ئافرەتاندا کە هەر ئافرەتێک بەسەر سکەکەیەوە بمرێت ئەوا شەهیدە ، ئەم وتەیە دورە لەڕاستی هیچ فەرمودەو بەڵگەیەک لەسەری نیە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
خۆشەویستانم سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت، سوپاس بۆ خوای گەورە پێڕستێکی باشمان درووست کردووە بۆ دەرسەکانی فێربوونی زمانی عەرەبی تا بە ئاسانی بیاندۆنەوە، تەنها پەنجە لەسەر هەر دەرسێک دابگرن دەتانباتە سەری، پاشان بەدڵی خۆتان ژمارەی دەرس دیاری دەکەن و ڕاستەخۆ دەتانباتە سەری:
هەرگیز گلەیی مەکە کە نەبوویت بە حافز قورئان 🙂
گەر کەسێ مەبەستی شتێ بێت بە نێو ئاو و ئاگردا بۆی دەڕوات...

ئەوکاتە تێگەیشتم بیانوەکان، هیچی ڕاست نەبوون کە خەڵکی غەززەم بینی😌

لە ژێر سەقفێکی ڕووخاو
لە دەستدانی ئازیزان
لەگەڵ دەنگی شەڕ و گریانی ئوممەت،
بەڵام کۆڵیان نەدا 🥹
چونکە شەڕی ئەوان لەگەڵ نەفسە نەوەک دوژمن..

لەو ژیانە ئاسودەیە ،هێشتا پێت وایە حاڵت لەوان خراپترە ؟؟!!


✍️ســــSa💙Raـــــارا
🌸 زەردەخەنەیەک دەکەیت چاکەیەکت بۆ دەنوسرێ ...
نەخۆش دەکەویت : پاداشتت هەیە ..
ئارام دەگری : لە دوای ناخۆشی خۆشیت بۆ هەیە ...
چ ئایینێک لەمە جوانترە !!!
ئەو خەون و ئامانجانەی کە هیچ کەس گرنگیان پێ نادات ، دڵنیابە هەموویان لە ژێر چاودێری پەروەردگاردان

و : ـ ئاودێر ئەحمەد
2024/09/26 08:03:26
Back to Top
HTML Embed Code: