Telegram Web Link
بسم الله الرحمن الرحیم

بەڕێزان فێرگەی زانست بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (میعراج) پرۆژەیەک ڕادەگەیەنێت، لەژێر ناونیشانی
(پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم-)
ئەویش بەخوێندنەوە و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک دەبێت لەسەر کتێبی (پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم- لە ئیسلامدا).

* مەرجە کەسی بەشداربوو (دووجار) کتێبەکەی بەتەواوی خوێندبێتەوە.

شێوازی تاقیکردنەوەکە:
1- تاقیكردنەوەكە لە 20 پرسیار پێكدێت.
2- تاقیكردنەوەكە تەنها بە ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت و بەشێوازی (گوگڵ فۆرم) دەبێت.
3- پرسیارەكان هەمووی هەڵبژاردن دەبێت.
4- نمرەكانی (100)، (95)، و (90) ناویان دەچێتە تیروپشكەوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵات.
5- تاقیکردنەوەکە لەکەناڵی فێرگەی زانست لە تێلیگرام دادەنرێت، بەم ناونیشانە:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst

خەڵاتەكان بریتین لە:
* گەشتی عومرەی وشكانی
* مۆبایلی زیرەك
* پەرتووكی بەسوود

📝 کاتی تاقیکردنەوەکە:
ڕۆژی هەینی، بەرواری: (١ / ١١ / ٢٠٢٤) دەبێت (بەویستی خودا).

فۆڕمی ناوتۆماکردن:
هەر بەڕێزێک دەیەوێت بەشداری بکات تکامان وایە کە ئەم فۆرمە پڕبکاتەوە.
https://forms.gle/ibrDymiKLhoLTBUN8

چۆنێتی بەدەستخستنی کتێبەکە:
کتێبەکە لەم شوێنانە بەردەستە:
https://www.tg-me.com/Fergay_Zanst/637
تۆش لای خۆت بڵاوی بکەرەوە.
والدال على الخير كفاعله.
لەبەر کارانی قورئان...

هەرگیز دەستبەرداری ئاواتەکەتان نەبن بۆ لەبەرکردنی قورئان، ئەگەرچی زۆریش دوا کەوتوون و تەمەنتان چۆیتە سەرەوە، بەردەوام لەگەڵ خۆت بدوێ لەبارەی ئەم ئاواتەی خۆتەوە و پلانی بۆ دابنێ.
وە چاک بزانە! کاتێک ئەم دونیایە بەجێدەهێڵی، قورئان لەبەرکردن دەبێتە گەورەترین دەستکەوتت لەژیاندا.
بەڵام باقی دەستکەوتەکان و  شەهادەکانت تا لێواری قەبر لەگەڵت دەبن و دواتر  بەجێتدەهێلن.

#لەسایەی_قورئان🌻
2024/11/14 16:21:02
Back to Top
HTML Embed Code: