Telegram Web Link
پەیامی نەورۆز

نەورۆزی ئــــــەمساڵ بێناز و وازە
خــــەڵک خەمــــــۆکە لە ساڵی تازە

کاوەی کــــورد وەرە و شادی بهێنە
لووتی ملهـــوڕان لە خاک چەقێنە

دژی نەورۆزان کــــــۆنە پەرەستن
کۆمەڵ خەمبار بێ، ئەوانە مەستن

مامـــــە نەورۆزی بە شان و شکۆ
کورد چاوەڕۆانە دەرچی لە ئاسۆ

پەیامی مــــەرگی جەللادت پێیە
کوردستانەکـــەت هەر چاوەڕێیە

تا کوو ببینێ شکـــــــۆی جارانت
دیلان بگێـــــــــــڕن کۆڕی یارانت

کوێر بێ ئەو چاوەی بەتۆ هەڵنایە
نەورۆز دەمێنێ هـــــــەتا هەتایە

پیرۆز بێ لە کورد نەورۆزی کاوە
ئەوە پەیامی گـەرمی "سووتاوە"

:#مامۆستا_سووتاو♥️
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بایدە بایدە🙈🙊🕺💃
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ساتێک_بۆ_پێکەنین 😂😂
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
من
بەڕوخساری تۆدا
کەش و هەوای
ڕۆژەکان دیاری دەکەم!
کە بێ باکانە پشت لە من دەکەیت...
ئیتر دەزانم
شەپۆلێکی تری سەرما
بەڕێووەیە 💙🌈
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
بۆنی باوەشی کام غەرێب مەستێ کردی😓
بەکام نامەرد فروشتمەت دەستێ گرتێ🥺🤝
ئیستاش کەوا سەفاری بۆی لەژینەم تکائەکەم خەندەێ لێۆت با نەبینم🙈💔
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
عاشق نەبوی تا تۆ ھۆگری ببی🙂
بمری بۆکەسێک نەتوانی بۆی ببی🖤
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
هاتنی بەهار و نوێ بوونەوە سرووشت و نەورۆز و ساڵی تازە لە هەموو بەڕێزان پیرۆزبێ
جوانترین پیرۆزبایی لە قوڵایی دڵمەوە ئاراستەی یەکە یەکەی ئەندامانی کاناڵی فرمێسکی خەیاڵ ئەکەم
هیوادارم ساڵی داهاتوو کۆتایی خەمەکان و هەژارییەکان و ڕەنج و مێحنەتی گەلی چەوساوەی کورد بێ.
هیوادارم ئەوە نەهامەتی و دەرد و ئێش و ناخۆشی دڵ گرانی و خەم و پەژاره هەبووبێت بەجێی بهێڵن و ئاگری پیرۆزی نەورۆز ببێتە هۆی سووتانی هەموویان ئەوەی کە شادی سڵامەتی سەربەرزی خۆشەویستی و ئەوەی ئاوات و خۆزگەی دڵتان خوای گەورە پێتانی ببەخشێت وبە ئاگری نەورۆز بگەشێتەوە و پێی بگەن.
سپاس بۆ ئەوەی هاوڕێمان بوون🙏❤️❤️
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
#نەورۆز

لەسەرکێوی نەکەرۆز
کراوەئاگری نەو رۆز
دیسان هاتەوە بەهار
شادن هەموولادێ وشار
نەماسەرمای کوردستان
خونچەپشکوت لەکوێستان
سەوزی پۆشی ئەودەشتە
وڵات وێنەی بەهە شتە
باڵندە گشت کەوتە گەشت
کەوی ئاگرین چاوی ڕەشت
بەرخ مزگێنی دایە مەڕ
وا هاتەوە بانە مەڕ
چرۆی کرد گەڵای داران
بە شنە بای بەهاران
بۆنی هەڵاڵەو شەوبۆ
دێ لەلووتکەی گەژوکۆ
ڕووی کردەسارا جووتیار
لەخۆشی وەرزی بەهار
خۆی جوان کردسەوزەگەنم
بۆهاوڕێیەتی شەو نم
کووزەڵە سەوزبووبەتاو
لەخۆشی ئاوی کانیاو
لەگێا ڕەنگ و سامرەند
گێڕایان شایی و گۆبەند
لەپەنای شاهۆ و ئاراس
هاتە دەر لە خاک ڕێواس
لەحاجیە تاوەی بێدەنگ
ڕوواگوڵ بەسەدان ڕەنگ
ئەم نیشتمانە وایە
جوانیی جیهانی تیایە
قەزای دڕکێ کوردستان
بکەوێ لەهەمووجیهان
من ئەزانم چەن جوانە
بۆیە دڵم بۆی حەیرانە
شەرتبێ هەتاکوو ماوم
بتنێمە سەر دوو چاوم
یاخوا هەرئاوەدان بێ
گشت شاڕوگوندولادێ
یاخوابە ئاوری نەورۆز
بڕوا خەمی گەل وهۆز
سەدجارپیرۆزبێ لێتان
قەت بەڵا نێتە ڕێتان
من شوانە کەی خۆتانم
خاکی بەرپێی گشتانم

#شوان
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
#سۆمای چاوان کانی منە👌
ئەبێـتـە میــوان شـەوانـه
بــڕوا👍 بـکه گــرفــتــارم
تا دەبینــم ئـەو چاوانه😍
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نەورۆزی ئەمساڵ😍🙈✌️✌️✌️
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
بای شەماڵ و هەورو باران سامی زستانیان شکاند
دەست لەدەستی یەک بە خۆشی ڕۆڵی خۆیان جوان نواند

بولبولی شەیدا دەخوێنێ گوڵ لە ژێر خاک هاتنە دەر
واگەزیزەش هاتە دەر گوێی، بەفری شاخانی پەراند

بەفری لاپاڵان تواوەو ئاوی کانیش هەڵقولین
ئەی چ بەزمێکە بزانە گوڵ لە باغان دای بەزاند

ئاوی سەرچاوەی کەرێزەی شاخی قەندیل ڕاپەری
سەغڵەتی و سەرمای ڕەشەممەی یەک بەدوای یەک هەڵوەراند

وابەتێکرایی دەگێڕن شایی نەوبووکی بەهار
بولبول وقومری بە مەستی کیژی گوڵیان هەڵپەراند

گەرچی ئەمسال زۆر بە ناخۆشی بەهارم هاتەوە
ڕەوڕەوەی گەردوون نەوەستا ئەرکی خۆی جوان ڕاپەڕاند

کیژو کوڕ ڕوویان لە دەر کرد جا "ژیار" تۆش بێ بڕۆ
ئاگری نەۆرۆز کراوەو دێوی بێدادی بەزاند

#جەعفەر_مەعرووف(ژیار)
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ساڵ تازەتان موبارەک❤️❤️💋😍
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
ئەو نەوڕۆزەش
بێ تۆ تێپەڕی
تا دەمرم
پێشمەرگەتم
ئازادی...!


#هەڵگورد_حەقپەرەست
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
ئێمە فێرکراوین بێدەنگ بگرین و بمرین،
بێدەنگیش گۆرانی بڵێین، بە دزییەوە حەز لە یەکد بکەین،
شەو تا بەیانی چەندەها نامەی دڵداری بنووسین و
بەیانیش لەگەڵ گزنگی هەموویان بدڕێنین،
نەبا تیشکی خۆر بیانخوێننەوە
ئێمە نەوەیەکین شەمشەمە کوێرە ئاسا، حەز بە تاریکی ئەکەین،
لە نهێنییەکانی خۆمان دەترسین من دەمرم و
بێ ئەوەی کەس بزانێ «تۆم خۆش دەوێت»

#شێرزاد_حەسەن
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تۆ"
تۆ ژەنیارێکی لە لای چەپی سینەم
گشت ئێوارانێک غەمگینترین
ئاوازی دونیام بۆ دەژەنی...
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
په‌شیمان نیم خۆشم ئه‌وێی
به بێده‌نگی به په‌نهانی
ئه‌وین هه‌رگیز باکی نییه
به پاداشت و چاوه‌ڕوانی.

#ڕه‌نج_سه‌نگاوی
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شوی نەکرد بە من🙊❤️🙈🙈🙈
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🥀𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ ||ꨄ @Fermiski_Xayal|ꨄ
🌈
2024/09/27 11:21:13
Back to Top
HTML Embed Code: