Telegram Web Link
دڵـــی شــێتـم وەهــا گرتی گـــڕوو پێـت
لە تــاوان پێی دەتـاوان بــەردی بەرپـێت
چ ژین‌سەختم، چ دڵ‌سەختی گوڵی من!
کـزەی دڵ وەک کزەی با دێته بەر گـوێت

#هەژار
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🧡𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ 🍂
@Fermiski_Xayal 🍂
حاڵی ئێستات بە ئیمۆجییێک دەرببرە👊😜
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🧡𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ 🍂@Fermiski_Xayal 🍂
هەناسەکەم!
‌نازانم تۆ بۆچی شیعرت لە من ئەوێ؟
‌خۆ شیعر هەمووی خەیاڵە
‌من بەڕاستی تۆم خۆشەوێ!

‌شیعر کەی وەک خۆم شەیدایە
‌کەی وشە وەکو دڵی خۆم
ئەوینی تۆی لە دڵدایە؟

هەناسەکەم!
ئەوەی پێت ئەڵێم ‌بیزانە؛ ‌عاشق خۆی شیعرێکی جوانە!
‌کەی پێویستی بە نووسینە،
‌هەناسەکانی دیوانە!

‌عاشقەکان نە ئەنووسن نە وەک پەخشانەکان ئەدوێن
‌هەموو یا سەراپا نیگان
‌یا بە ڕووی خۆیانا ئەتکێن.

#ڕەنج_سەنگاوی
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
𖤐⃟🧡𝚓𝚘𝚒𝚗 ☞❥ 🍂
@Fermiski_Xayal 🍂
2024/09/23 22:30:40
Back to Top
HTML Embed Code: