Forwarded from ھیچستان (Nari)
هەمیشە حەزم کردووە کافێم هەبێت. من هەمیشە حەزمکردووە ئەو میوزیکانەی کە گوێیان لێدەگرم، لە جێگەیەکدا بە دەنگی بەرز پەخشبکەم و تەماشای کاردانەوەی خەڵکی بکەم. هەمیشە حەزم کردووە بەهۆی میوزیکەوە خەڵکی بناسم. پێموایە کافێ ئەم کارە ئاسانتر دەکات. پێمخۆشە لە کافێدا میوزیکی کات’ی هانس پەخشبکەم و تەماشا بکەم و ببینم کێ لەسەر کورسیەکەی خەوی لێدەکەوێت. کێ هاوار دەکات؛ ئەوە هانسە! پیاوماقوڵ و شاپیاوی نێو دونیای میوزیک. پێمخۆشە کاس پلەی بکەم و ببینم کام دوو عاشق دەستت لە ملی یەک دەکەن. حەزدەکەم کۆهن پلەی بکەم و ببینم کێ کڵاوەکەی لەسەر دەکات و یەخەی چاکەتەکەی بەرزدەکاتەوە. کریس ڕیە پەخش بکەم و ببینم کێ دەست دەکات بە سەما.لیودۆڤیکۆ بە گرامافۆن پلەی بکەم و ببینم و بزانم کێ داوا دەکات دوبارەی بکەمەوە. میوزیک دەتوانێت خەڵکیم بۆ فلتەر بکات. بۆیە حەز دەکەم کافێم هەبێت، تا بتوانم سەرنجی خەڵکی بدەم. تێیان بگەم و هەڵیانبژێرم و بیانناسم و لەگەڵیان بمرم.
بەخوا برا ماڵ ماڵی ئەوەیە ps5 دانێی بەس یاری بکەی تا ئەو هاوینە حیزە تەواو ئەبێت و دوای تەواو بوو دیسان دەست پێبکەیتەوە تا زستان و تەواوی ساڵەکە تەواو ئەبێت و ئەمە دووبارە بکەیتەوە
Forwarded from 𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹
“ئەو کاتەی "مالێنا" ڕۆشت ، "کافکا" نامەیەکی بۆ نوسی :
ھیچ شتێکی گرنگ نیە تەنھا ئەوە نەبێ ئەوڕێگە خۆڵەی کە بەپێ ئەمبڕی بۆ ئەوەی بگەمە ماڵتان ئێستا شۆستە کراوە و چاک کراوە ، دەستگیرانەکەت وەک من پێوسیت ناکات قوڕ بپێوێت بۆ ئەوەی بتبینێت"
- Artwork by løsrivelse munch
ھیچ شتێکی گرنگ نیە تەنھا ئەوە نەبێ ئەوڕێگە خۆڵەی کە بەپێ ئەمبڕی بۆ ئەوەی بگەمە ماڵتان ئێستا شۆستە کراوە و چاک کراوە ، دەستگیرانەکەت وەک من پێوسیت ناکات قوڕ بپێوێت بۆ ئەوەی بتبینێت"
- Artwork by løsrivelse munch
Forwarded from 𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹
ئێمە فێرکراوین بێدەنگ بگرین و بمرین، بێدەنگیش گۆرانی بڵێین، بە دزییەوە حەز لە یەکدی بکەین، شەو تا بەیانی چەندەها نامەی دڵداری بنووسین و بەیانیش لەگەڵ گزنگی خۆر هەموویان بدڕێنین نەبا تیشکی خۆر بیانخوێننەوە، ئێمە نەوەیەکین شەمشەمە کوێرەئاسا حەز بە تاریکی بکەین، لە نهێنییەکانی خۆمان دەترسین. من دەمرم و بێ ئەوەی کەس بزانێ تۆم خۆش دەوێ.