Forwarded from 𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹 (AmanJ)
شەوێک لەم شارە هەڵدێین، چی مرواریی پێکەنینە دەیدەین بە قاچاغچییەکان، چەند ساڵە چیمان کۆکردۆتەوە لە خەندە، دەیدەین بە چاوساغێک لێرە دەرمانبکات، شورای ئاسنینی ئەم بەختەوەرییە دەبێت درزێکی تێدابێت، دەمانەوێت بچین بۆ چیایەک، بۆ سەر ترۆپکێکی دوور و لەوێ بە ئازادی بگرین. بەڵکو دڵی غەمباری من، بەڵکو دڵی غەمباری تۆ، لەوێ شاد بێت، بابچین بۆ سەر دەریایەک کەی ویستمان لەوێ غەمگین بین، با بچین بۆ شوێنێک نائومێدیی لەوێ ئازاد بێت.
|بەختیار عەلی
|بەختیار عەلی
Forwarded from ھیچستان (Nari)
هەمیشە حەزم کردووە کافێم هەبێت. من هەمیشە حەزمکردووە ئەو میوزیکانەی کە گوێیان لێدەگرم، لە جێگەیەکدا بە دەنگی بەرز پەخشبکەم و تەماشای کاردانەوەی خەڵکی بکەم. هەمیشە حەزم کردووە بەهۆی میوزیکەوە خەڵکی بناسم. پێموایە کافێ ئەم کارە ئاسانتر دەکات. پێمخۆشە لە کافێدا میوزیکی کات’ی هانس پەخشبکەم و تەماشا بکەم و ببینم کێ لەسەر کورسیەکەی خەوی لێدەکەوێت. کێ هاوار دەکات؛ ئەوە هانسە! پیاوماقوڵ و شاپیاوی نێو دونیای میوزیک. پێمخۆشە کاس پلەی بکەم و ببینم کام دوو عاشق دەستت لە ملی یەک دەکەن. حەزدەکەم کۆهن پلەی بکەم و ببینم کێ کڵاوەکەی لەسەر دەکات و یەخەی چاکەتەکەی بەرزدەکاتەوە. کریس ڕیە پەخش بکەم و ببینم کێ دەست دەکات بە سەما.لیودۆڤیکۆ بە گرامافۆن پلەی بکەم و ببینم و بزانم کێ داوا دەکات دوبارەی بکەمەوە. میوزیک دەتوانێت خەڵکیم بۆ فلتەر بکات. بۆیە حەز دەکەم کافێم هەبێت، تا بتوانم سەرنجی خەڵکی بدەم. تێیان بگەم و هەڵیانبژێرم و بیانناسم و لەگەڵیان بمرم.