Telegram Web Link
“I will protect you from everything but me”
“کۆمەڵە هەستێک هەیە ناتوانرێن دەستیان پێ بگات بۆ ئەوەی کۆنترۆڵ بکرێن بەهەر جۆرێک کە ئەتەوێ ببێت. بۆیە خۆشت لێی تێ ناگەیت کە ئەو هەستانە چۆنن ئیتر لێیان ئەترسیت بەبێ ئەوەی بزانی ئەوە هەستی ڕاستی تۆیە یان ئەو هەستەیە کە تۆ دەتەوێت بۆیە ساتێک لەناکاو بۆت دەردەکەوێت.. ئەویش ئەو ساتەیە کە ئەو شتەی ویستووتە ڕوی داوە وە ئەگەیتە ئەو ساتەی کە هەمیشە سەری لێ تێک داویت. زۆربەی جار ئەو ساتە خۆشیت بۆ ئەهێنێت هەموو کەس لەوە تێناگات تا ئەزمونی نەکردبێت. وە تۆ ناتوانی بزانی کە فرمێسکەکان هی خۆشین یان ناخۆشی, وە ئەگریت چونکە بۆت دەردەکەوێت چەندین ساڵە لە شتێک ڕادەکەیت کە ویستووتە.”
“ئەمتوانی بفڕم و لەبیرت بکەم و هەزار ساڵ دووری بخەمە نێوانمان، ئەمتوانی هەمووی بکەم بە با و لەبیرت بکەم، ئەمتوانی بەجۆرێک لەبیرت بکەم بە نەبوونت خەیاڵم بۆ کردبای لەوەی کە هەبووی. ئەمتوانی هەموو ئەم ئازارەی پێتدام پێچەوانەی بکەمەوە بۆتۆ، ئەمتوانی ئەم ئازارە بکەم بە ئارەزوویەک بۆتۆ کە بتکەم بە کەسێکی فزووڵ بۆ زانینی هەموو شتێک لە من. بەڵام من ئەمویست ئەزموونی ئازار بکەم، ئەزموونی ئەوە بکەم کە چۆن کەسێک ئەتوانێ دڵم پارچە پارچە بکات، ئەمویست بزانم کەسێک ئەتوانێ وام لێبکات بۆ هەتا هەتایە خۆی بکات بە برینێک لەسەر ڕوخسارم و بۆ هەمیشە دیار بێت لەسەرم. لە ڕاستیدا ئەمویست بزانم تامی مردن چۆنە، وە پشانتدام.”
"I will be your first and your last"
“What use was flying if it brought you to me”
وە من ئەو کەسە بووم فلیمەکەم بۆتۆ رائەگرت
هەرگیز لایەنە خراپەکەت مەشارەوە بۆ ئەوەی کەسێک لەژیانتدا بمێنێتەوە ، خراپترین لایەنی خۆتیان نیشان بدە و بزانە کێ لەگەڵت دەمێنێتەوە.
𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹
Photo
لە یەکێک لە شانۆنامەکانی بەختیار عەلی کە زۆر سەرەنجمی ڕاکێشا ئەو دێرە بوو «مرۆڤ تاکە بوونەوەرە کە باوەڕ بە درۆکانی خۆی دەکات.» سەرەتا بەلامەوە سادە دەردەکەوت بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەو دێرە هێواش هێواش مانای گەورەتر و کاریگەرتر دەبوو، بە تایبەت لەو کاتانەی کە خەیاڵم دەچووە سەر باسی خەون و ئارەزووی مرۆڤەکانەوە.
کە مرۆڤ دەیەوێت هەستێک تاقیبکاتەوە و دڵنیایە بەرەو هەڵدێری دەبات بەڵام لە هەمان کاتدا هەر دەیکات چ جا لە ژێر کاریگەری خەون بێت یاخود هی ئارەزوو بێت.
دیوتە چەند ساویلکانەیە؟ بەبێ ئەوەی باکی هەبێت دەستی دەخاتە ناو نادیارەوە، ناو جێگەیەک جگە لە هیوایەکی کوێرانە هیچی تری تێدا نییە؛ کە ئەمەش تەواو دژی یاسا جەستەییەکانی خۆیەتی، یاسا جەستەییەکانی مرۆڤ هەمیشە پەرچە کردارەکانی بۆ ئەوەیە لە ئازار ڕزگاری ببێت بەڵام گەر مرۆڤ لەو کاتەی بێ باکانە خۆی دەخاتە نێو نادیارەوە لە ژێر چ بیر و باوەڕێکە؟
دەتوانم بڵێم جگە لەوەی باوەڕی بە درۆکانی خۆی کردبێت هیچی تر نییە.
بەمەم گرتووە😂
تۆ چۆن ئەیبینی؟
بە من دەڵێت کاری ئەمڕۆ مەخە سبەینێ. من کاری ئەمڕۆ دەخەمە سبەینێ. من دەیخەمە دوو سبەی. ئەسڵەن ھەر ئەنجامی نادەم. تۆ بە من مەڵێ چی بکەم.
دکتۆر: کاک ھیچستان ھەموو ئەم ڕوداوانە، ھەموو ئەم کارەکتەرانە، ھەمویان دروستکراوی زەینی خۆتن. ھیچیان واقعی نین. لە ڕابردووی تۆدا بوونیان نەبووە.
کاک ھیچستان: مەریەمیش؟
دکتۆر: بەڵێ. ئەویش لە کارەکتەرێکی نێو زەینی خۆت زیاتر، ھیچی تر نیە.
کاک ھیچستان: بەچیدا دەزانیت؟
دکتۆر: تۆ توشی لەبیرچونەوە بوویت. مێشکت خودکارانە و خۆنەویستانە کۆمەڵێک وێنا و رووداو دەخولقێنێت، کە لە ڕاستیدا بوونیان نیە.
کاک ھیچستان: کەوایە تۆش واقعی نیت و تەنھا وێنایەکی مێشکی منیت.
دکتۆر: ئەی بابە. نە کاکە بەوجۆرە نیە. من واقعیم.
کاک ھیچستان: کێ ناڵێ تۆش توشی لەبیرچونەوە نەبوویت؟ کێ ناڵێ ھەموو ئەم ڕوداوانە ڕاستی نەبوون؟ کێ ناڵێ من و تۆش پێشتر یەکدیمان نەناسیووە؟ من شێوەت دەکەم دکتۆر.
کاک دکتۆر: ڕاستیش دەکەیت. منیش شێوەی تۆ دەکەم. بەڵام من دکتۆرم. دەتوانم واقع و خەیاڵ لێک جیابکەمەوە. تۆ سنوری نێوان واقع و خەیاڵت ون کردووە.
کاک ھیچستان: بەلام کاکی دکتۆر دەنگیشت ئاشنایە. ھەست دەکەم دەتناسم. دەنگت لە ھی ھیوای ھاوڕێم دەچێت.
دکتۆر: چۆن زانیت کاک ھیچستان؟ منیش ناوم ھیوایە.
کاک ھیچستان: ئەی بابە. تۆش توشی لەبیرچونەوە بوویت. کورە تۆ خۆ دکتۆر نیت. تۆش جلی نەخۆشت لەبەردایە.
دکتۆر: [دەڕوانێتە جلەکانی، فرمێسک بە چاویدا دێتەخوارەوە.] ڕاست دەکەیت.
کاک ھیچستان: وەرە باوەشم دکتۆر گیان.
دکتۆر: من دکتۆر نیم، ھیوام.
کاک ھیچستان: ھیوا کێیە؟

[دکتۆرەکە لە دەرەوەی ژورەکە: چاک گیرمان خواردووە بەدەست ئەمانەوە.]

...
گەڕان بە دوای واقع و دوورکەوتنەوە لە خەیاڵ تەرکی جیهانی ئێستای کردووە، هیچ کەسێک نابینم واقعی خودی خۆی پیشان بدات و بەدوای دابگەڕێت لە ڕاستیدا کێشەکە ئەوەیە خودی واقع قبووڵ ناکەین بەداخەوە بە خۆشمەوە ( بەڵام من ئەیسەڵمێنم و درکی پێ ئەکەم کە قبوڵی ناکەم باشترێکە) ئەم خەڵکە نە بیری لێئەکاتەوە نە درکی پێئەکات. کەس نایەوێ خودی خۆی بێت ئەمەش خاڵی سەرەتایە بۆ زەوتکردنی دڵخۆشی و ئاسوودەییت( بەداخەوەم).
2024/09/27 19:25:07
Back to Top
HTML Embed Code: