Telegram Web Link
دەستی ماندومان هەر بۆلای تۆیە ئیلاهی :)
بەختیار عەلی لە قەسیدەی ئەشقدا دەڵێت «کەس باکی بە قەترەیەک شەونم نییە لە دۆزەخدا.» ئایە بەڕاست مرۆڤ باکی پێی نییە یاخود بوێری ئەوەی نییە ئاشنا ببێتەوە پێی؟
هەمیشە بەلای من ترسناکترە مرۆڤ بکەوێتە بژاردەی نێوان ڕێگەیەکی سەرتاپا تاریک لەگەڵ ڕێگەیەک کە ڕووناکی تێیدا زوو کۆتایی دێت وەک لەوەی تەنها یەک ڕێگەی تاریکی لەبەردەم بێت. ترسناکە مرۆڤ بۆ چەند چرکەیەک ژەهری هیوای بچێتە لاشەیەوە و لەزەتی نەبوونی بارگرانی ببینێت.
هەمیشە قەترەیەک شەونم لە دۆزەخدا بەلای منەوە قەترەیەکە لە ژەهر، هەر بۆیە بەختیاریش دەڵێت کەسی باکی پێی نییە. دواجار من ئەو بێ باکییە دەبەستمەوە بە ترسی گەورەی مرۆڤ بە ئاشنابوونە کورتەکانەوە، بەوەی کە نەتوانێت دووبارە لەگەڵ دۆزەخی خۆیدا هەڵبکاتەوە.
من خۆم هەرگیز جلی کوردیم لەبەر نەکردووە. تەنها یەکجار نەبێت، هەر بۆ تێست. ئیتر وتیان دایکەنە با نەبێ بە لەکە بۆ کلتوری کوردی هههه بەڵام وەڵاهی، هەموو نەتەوەکان بگەڕێ، هیچ جلێک نادۆزیتەوە هێندەی جلی کوردی جوان و ڕێک بێت. هیچ جلێک هێندەی جلی کوردی مرۆڤ ناگۆڕێت. چ بۆ خانمان، چ بۆ پیاوان. ئەمە هەستی نیشتیمانپەروەری و ئەم بەزمانە نیە، حەقیقەتە. جلی کوردی وەک فلتەر وایە، ئەتوانێ تێروانینەکانی سەر مرۆڤێکی خوێڕی بگۆڕێت بۆ یەک مۆڤی کامڵ: لانیکەم تا ئەوکاتەی کە جلە کوردیەکەی لەبەرە.

بژی پشتوێن و شەڕواڵی کوردی

7azm leya away beta peshm pey blem gwy bxo
Wa3d wa3di pyaw nani kam dakamawa w dast ba diet dakamawa
Txwa awa zhyana?
جار جار ئارەزووی ئەمە ئەکەم کەسێک بێتە بەرامبەرم و هەموو لەشی بشکێنم وە دوای ئەویش هەموو لەشم بشکێنێ. لەوانەیە نەخۆشی بێ ئەم ئارەزووەم هەیە
«تۆ خۆشتنەویستم، بەڵام بەجێشت نەهێشتم.»
مرۆڤ هەندێک جار پێویستی بە ئامۆژگاری نیە ، بەڵکو پێویستی بە دەستەکانی یەکتری هەیە ، پێویستی بە لێبوردنێک ، چاوپۆشییەک چوزانم تەوقەیەک و لە باوەشگرتنێک هەیە ، مرۆڤ قسە لە یاد دەکات ، بەڵام تەماسگرتن نا
مرۆڤ کە خۆشبەخت نەبوو دەبێتە هۆی ئازاردانی خەڵکی تر ، کێشەی دڵتەنگی و ئازار ئەوەیە تەنها لە سنوری گیانی خۆتدا نامێنێتەوە بەڵکو دەبێتە تاعون بۆ خەڵکی تر ، هەموو ئەوانەی کە ئازاری خەڵکی دەدەن بە زمان و ڕەفتاریان ئەوانەن کە لە ژیانیاندا هەرگیز خۆشبەخت نەبونە..
2024/09/28 09:22:22
Back to Top
HTML Embed Code: