ماوەیەک پێش ئێستا لەگەڵ هاوڕێیەکم چووم بۆ دەرەوە، تەرکیزی شتێکم دا لە نێوان من و ئەودا ئەوە بوو کە ئەو ڕوانینەی من هەمبوو بۆ شوێنەکان زۆر جیاوازتر بوو لەگەڵ هاوڕێکەم ئەو بە جۆرێک کەشەکەی وەرئەگرت من بەجۆرێکی تر، مەبەستم دڵخۆشی و بێزاری نییە، مەبەستم دونیا دیتنە لەسەر ڕوانبینین، ئینجا گەشتمە قەناعەتێک؛ ئەگەر کەسێک دە وڵاتی کردبێت شەرت نییە دونیا دیتە بێت و مێشککراوە بێت، من ناڵێم کەسێک ئەتوانێ دونیا دیتە بێت بەس لە ماڵەوە دابنیشێ بەڵام ئەوەشی شوێنی زۆری کردووە مەرج نییە دونیا دیتە بێت. بڕوام وایە ئەکەوێتە سەر ڕوانبینینی کەسەکە چۆن دونیا ئەبینێت چۆن ئەو شتانە لێک ئەداتەوە کە کەسەکە ئەیبینێت