Telegram Web Link
Forwarded from ھیچستان (Nari)
هەمیشە حەزم کردووە کافێم هەبێت. من هەمیشە حەزمکردووە ئەو میوزیکانەی کە گوێیان لێدەگرم، لە جێگەیەکدا بە دەنگی بەرز پەخشبکەم و تەماشای کاردانەوەی خەڵکی بکەم. هەمیشە حەزم کردووە بەهۆی میوزیکەوە خەڵکی بناسم. پێموایە کافێ ئەم کارە ئاسانتر دەکات. پێمخۆشە لە کافێدا میوزیکی کات’ی هانس پەخشبکەم و تەماشا بکەم و ببینم کێ لەسەر کورسیەکەی خەوی لێدەکەوێت. کێ هاوار دەکات؛ ئەوە هانسە! پیاوماقوڵ و شاپیاوی نێو دونیای میوزیک. پێمخۆشە کاس پلەی بکەم و ببینم کام دوو عاشق دەستت لە ملی یەک دەکەن. حەزدەکەم کۆهن پلەی بکەم و ببینم کێ کڵاوەکەی لەسەر دەکات و یەخەی چاکەتەکەی بەرزدەکاتەوە. کریس ڕیە پەخش بکەم و ببینم کێ دەست دەکات بە سەما.لیودۆڤیکۆ بە گرامافۆن پلەی بکەم و ببینم و بزانم کێ داوا دەکات دوبارەی بکەمەوە. میوزیک دەتوانێت خەڵکیم بۆ فلتەر بکات. بۆیە حەز دەکەم کافێم هەبێت، تا بتوانم سەرنجی خەڵکی بدەم. تێیان بگەم و هەڵیانبژێرم و بیانناسم و لەگەڵیان بمرم.
بەخوا برا ماڵ ماڵی ئەوەیە ps5 دانێی بەس یاری بکەی تا ئەو هاوینە حیزە تەواو ئەبێت و دوای تەواو بوو دیسان دەست پێبکەیتەوە تا زستان و تەواوی ساڵەکە تەواو ئەبێت و ئەمە دووبارە بکەیتەوە
اللي ما أحس بإهتمامه
أشوفه أصل الكرامة
واللي ما يعجبني أقول له
ألف مع السلامة
Take me back to the night we met
Take me back to the day we met
fuck probability, i like straightforward
I miss myself
‏“ئەو کاتەی "مالێنا" ڕۆشت ، "کافکا" نامەیەکی بۆ نوسی :
ھیچ شتێکی گرنگ نیە تەنھا ئەوە نەبێ ئەوڕێگە خۆڵەی کە بەپێ ئەمبڕی بۆ ئەوەی بگەمە ماڵتان ئێستا شۆستە کراوە و چاک کراوە ، دەستگیرانەکەت وەک من پێوسیت ناکات قوڕ بپێوێت بۆ ئەوەی بتبینێت"

- Artwork by løsrivelse munch
ئێمە فێرکراوین بێدەنگ بگرین و بمرین، بێدەنگیش گۆرانی بڵێین، بە دزییەوە حەز لە یەکدی بکەین، شەو تا بەیانی چەندەها نامەی دڵداری بنووسین و بەیانیش لەگەڵ گزنگی خۆر هەموویان بدڕێنین نەبا تیشکی خۆر بیانخوێننەوە، ئێمە نەوەیەکین شەمشەمە کوێرەئاسا حەز بە تاریکی بکەین، لە نهێنییەکانی خۆمان دەترسین. من دەمرم و بێ ئەوەی کەس بزانێ تۆم خۆش دەوێ.
لەم شارە بێ داڵدەیەدا
لە کام دەرگای خەون بدەین.؟
لێناگەڕێن خەونی گوڵێک خەونی گەڵایەک بێتە دی
گۆرانی چی و پەپوولەی چی
مەگەر خەونێک داڵدەمان بدات
ببین بە باڵدارێک
دوور دوور بفڕین
دوور دوور بڕۆین
نەمانگاتێ زمانی شار..
Forwarded from 𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹 (𝘼𝙡𝙞)
ئەوەندە بێزارم لە ئیشکردن، بەس دەوڵەمەند ببم، لەناوەڕاستی شاردا، لە قەرەباڵغترین جێگەی شار، خانویەک دروست دەکەم، ھەموو بەیانیەک کاتژمێر ٦ ھەڵدەستم دەچمە باڵکۆنەکە و چایی دەخۆم و تەماشای خەڵک دەکەم کە دەڕۆن بۆ ئیش. پاشانیش دەڕۆم دەخەوم.

...
𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹
Photo
I don’t mean anything but yeah😔😔
2024/09/27 00:18:35
Back to Top
HTML Embed Code: