Telegram Web Link
کاتێک دووبارە بەخەبەر دێیت و ئەو شتانەی خەونت پێوە بینیوە و ئەو شتانەی خەیاڵت کردوون و ئەو شتانەی بیرت لێ کردوونەتەوە دووبارە لە ڕۆژەکەیا نیتە و ئەشزانی دووبارە ناتبێتەوە وە لە هەمان کاتیشدا هیچ شتێکت بۆ گرینگ نییە و نازانی چی ڕوو دەدات ، بەڵام دووبارە بەخۆت ئەڵێی ڕەنگە ئەمڕۆ رۆژێکی جوان بێت هەستە و چێژ ببینە
𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹
جان تەڵعەت💙.
وە هەر یەک لە ئێمە جار جارە کەسێک بریندار دەکات..
بەزمەکەیە. سەگبابانە مەجال نایەن هەفتەی دوو یاریمان بۆ دائەنێن بۆئەوەی بدۆڕێین.

بەس ئەم دۆڕانە نابێ ئەوەمان بیرباتەوە، میسی مۆندیالی بردەوە هههههه
بەرشە لۆ مارێ.🙂↔️
هەر دڵتان بەوەی بدەنەوە
✌️☝️
خوامان لە پشتە
وەڵای زۆرم هەیە بۆ وتن بەس لا اله الا الله
تۆش به‌ جێم دێڵی
زۆر باش ده‌زانم ، تۆش به‌ جێم دێڵی
تۆش سه‌رخۆش ده‌بی و
وه‌ک باده‌یه‌کی بۆش به‌ جێم دێڵی
* * *
تۆش به‌ جێم دێڵی
وه‌ک چۆن سه‌وزایی باخ به‌جێ دێڵی
وه‌ک چۆن ته‌موومژ شاخ به‌جێ دێڵێ
تۆش به‌ جێم دێڵی
* * *
تۆش به‌ جێم دێڵی
چۆن ئه‌سپێکی خورت سوار به‌جێ دێڵێ
چۆن ووشه‌ی تادار...زار به‌جێ دێڵێ
تۆش به‌ جێم دێڵی
* * *
ئه‌گه‌ر ده‌زانیت ئه‌مجاره‌
بڕیاره‌که‌ت دوا بڕیاره‌:
ناونیشانی خۆت بگۆڕه‌
جێپێیه‌کانمان بسڕه‌وه‌
له‌ ژێر ئاسمانی ئه‌م شاره‌
ئه‌وسا، خوات له‌گه‌ڵ
چۆن ئه‌سپێکی خورت سوار به‌جێ دێڵێ
وام به‌جێ بێڵه‌
چۆن ووشه‌ی تادار...زار به‌جێ دێڵێ
وام به‌جێ بێڵه‌ !

|عبداللە پەشێو
‏"لماذا لا يشتاقون مثلنا.. ألا يوجد في مدينتهم ليل؟"

- محمود درويش
ئەمشەو مانگ زۆر جوانە هاوڕێیان، هەر ئێستا بڕۆنە سەربان، بڕوانن و ڕابمێنن لە جوانیەکەی. پاشان کە بە جوانیی و گەورەیەکی سەرتانسوڕما و تێدەگەن کە ئێوە هیچ نین لەچاو عەزیمەتی کائیناتدا.
2024/09/27 17:15:05
Back to Top
HTML Embed Code: