Forwarded from 𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹 (AmanJ)
تۆ دەنگێکی و منیش چیتر ئارەزووی گوێگرتنم نەماوە. ھاوڕێم، پێم مەڵێ ڕابمێنە و باسی جوانیتم بۆ مەکە، من چیتر ئارەزووی بینینی جوانیم نەماوە... تۆ دوور ڕۆشتیت ئێستاکەش دوو باڵت بەمن داوە، بەڵام ئارەزووی سەردانی ھیچ کەس ناکەم و بۆ ھەمیشە سوێندم خواردوە کە بەسەر ئاسمانی تۆیا نەفڕم، نا ھاوڕێم ئیتر وەک پێشوو نیم، کە بەیانی ھات ئارەزووی ئەوە ناکەم شەو بێت و لە لای یەکدی دابنیشین و خەیاڵی جوان بۆ ژیان دابنێن... نا چیتر ئارەزووم نیە دووبارە بۆنت بکەم، تۆ بۆنێکی ئاسوودە بەخشیت بەڵام من ئارەزووی بۆن کردنم خامۆشبووە. ھاوڕێم من خۆشم ناوێیت، نا خۆشم دەوێی بەڵام چیتر ئارەزووی ئەوە ناکەم ھەستی خۆشویستنم ھەبێت. ھاوڕێم، ئەی باشترین جوتیاری ئەم کێڵگەی خۆشویستییە، ئەم خاکە ماوەیەکە ھیچ خۆشەویستییەکی لێ شین نابێت، ھیچ ئارەزووی ئەوەی نەماوە کە چکۆڵەترین خۆشەویستی بەرھەم بھێنێت. ئەم خاکە ئێوارانێک دەیویست سەدای تۆ ببیستێت، دەیویست دووبارە دەستت بۆن بکات، دووبارە باسی ئەوەت بۆ بکات کە ھێند میھرەبانە چۆن مەلەکان نان دەدات و پێت بڵێت ژیانێکی چەن جوان و ئاراممان دروستکردوە، ڕۆژانێک ویستوویەتی ھەرچی باڵندەیە بەسەر شاری تۆدا بفڕێنێت و کە گەڕانەوە کەمێک بۆنی تۆ و شاری تۆیان گرتبێت و ئەویش بۆنیان بکات. بەڵام ئێستا نا، ئێستا ئارەزووی ھیچ شتێکی نەماوە
|ئامانج
|ئامانج
"هێشتا ئەوەندە ئازارت نەچەشتووە کە لەگەڵ مندا بگونجێیت."
-Friedrich Nietzsche
-Friedrich Nietzsche
Unapologetically indifferent. No regrets, no apologies. Living life on my terms, without a care in the world