هەموو کاتێک لە دوورەوە سەیرم دەکەیت نیگاکانت دەروونی ماندووم دەسوتێنن.چاوە پڕ قسەکانت ئارەقی ماندووبونم گەرم دەکەن،پێم بڵێ ئایا دەتەوێت شتێک بڵێیت؟بەو نیگا پڕ تاسەوە بەڕومدا پێدەکەنیت، دەستم کراوەتەوە و دڵم دەتوێتەوە ناوی. لە دوورەوە بە چاوێکی ماندووە وە داوای یارمەتی خۆشەویستی دەکەیت.. بەڵام قاچەکانم لە جوڵە وەستاون ناتوانم هیچ بکەم. کە هەنگاوێک بەرە و ڕووت بێم دوو هەنگاو دووردەکەویتەوە. پێم بڵێ چیت لە من دەوێت؟ماندووم و کەچی هێشتا لێرەدا وەستاوم، ئایا چاوەڕێی شتێکی نەبیستراوم لە تۆ؟شتێک کە بەبێ گوێدانە نرخەکەی بەرەو تۆ پاڵم بنات؟پێم وایە ئەوانە تەنها خەونێکن.. خەونێک کە نامەوێت لێی بەخەبەر ببمەوە. دەنگی لێدانەکانی دڵم تێکەڵی ئەو مەودا دوورەی نێوانمان کردووە بەو هیوای کە تۆ ڕێگاکە بەرەو من بدۆزیتەوە. بەڵام تۆ تەنها ئەو دەنگەت پێویستبوو کە لە هەمان ئەو ڕێگەی بەرەو من دێت دوور بکەویتەوە. خۆزگە هەر نادیار بووبام و لە دوورەوە لێم بڕوانیبایت.