Telegram Web Link
Forwarded from Bimareefat (Dewa)
“نابێ سفرەکان پشتگوێ بخەیت،
ئەوان یەک دەگۆڕن بۆ ملیۆن.”

چەندین ڕۆژە بیر لەو قسەیە دەکەمەوە،
کە چیم پشتگوێ خستووە،وا
ژیانم چەندین ساڵە لە یەکدا ماوەتەوە.
ژیان ڕۆشناییەکە لەناو سندوقێکی داخراودا
ئەو سندوقەش دەشێت لەناو کۆمەڵێک سندوقی دیکەدا بێت،
هەرکات ویستت ژیان دەرکەوێت، دەبێت لەتاریکییەوە دەریبهێنیت، هەموو ئەو بەرگ و پۆشاک و توێکڵانەی لێداماڵیت..

ـ دواهەمین هەناری دونیا
بەختیار عەلی
Damn I can’t study and I can’t do anything i just want to sleep for up to 10 days seriously
چراکان بکوژێننەوە، با کەس سێبەری ئەو جوانە نەبینێت.
 یادگاری لەناو ڕابردووی جواندا درووست دەبێت بەڵام ئێمە زۆربەمان پێچەوانەی ئەم ڕاستیەین ئێمە تەنھا ناخۆشیەکانمان ھەڵدەبژێرین بۆ درووستکردنی یادگاریەکان. ھەر شتێک ببێ بە یادگاری مەحاڵە لە بیر پچێتەوە، عادەتی ئێمە ئاوایە لە بری ئەوەی خۆشیەکانی ژیانمان بکەین بە یادگاری ، داماو داماو لێی دەچینە پێش دانە دانە ناخۆشیەکان کۆدەکەینەوە و ئەینوسینەوە لە دەفتەری یادگاریمان، و لای ھەمووان ڕوونە یادگاریە ناخۆشەکان ھەرگیز لە بیر ناچنەوە ئەو کەسانەی یادگاری خۆشیان لە بیرە ئەوانە خۆشبەختەبن ئەوانەشی تەنھا بۆ یادگاریە ناخۆشەکان ئەژین نەک ھەر بەدبەخت بگرە زۆر بەدبەختن زۆر داماون ھەر چەند ژیانیان بە خۆشی تێ پەڕێنن ھەر ماوەیەکی کورتە و بیریان ئەچێتەوە کە دوێنێ خۆش ژیاون دووبارە وەک ھەموو کات ئەڕۆنەوە خزمەتی ڕابردوویان ئەسڵەن ئەوانە بیریان لای دواھەمین پێکەنین نییە و ھەرگیز بیر لە یەکەم پێکەنینی سبەینێش ناکەنەوە ئەسڵەن ناشزانن دوینێ کەی بوو کە پێکەنین کەچی لێی بپرسە یەکەمین ناخۆشی کە ڕوویدابێ کەی بوو ھەموو کات و ساتەکانی وەکو خۆی دەزانێ ئەگەر لە پێش چەندین ساڵیش ڕوویدابێ ئەو ھەر بیری لایەتی و تا چەن ساڵێکی تریش ئاسەوارەکەی لە بیر و ھزریدا ھەر دەمێنێتەوە.جا ووتەیەکی جوان ھەیە ئەڵێ
« مەحاڵە ببێ بە ئاگر ئەو خەڵوزەی چەن جارێک بە ئاو کوژابێتەوە » جا کەوایە ئێمە ھەرگیز ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ رابردوو کە ناتوانین بگەڕێینەوە ڕابردوو ، ئیتر خەموو خەفەت و یادگاری تاڵ لەبەر چی و لە پای چی.
و لە کۆتایی دێڕی 321’م دا..
پێت وابوو ڕەفتارەکانم سارد بوون؟
بەڵام“بەفر بوونی نییە بەبێ زستان”.
𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹
Photo
The more you want me, the less I want you.
The less you want me, the more i want you.
Forwarded from Bimareefat (Dewa)
هەمیشە دەمویست هەموو شتە گرنگەکانم بهێڵمەوە ، هەوڵم دەدا و کاتم تەرخان دەکرد بۆ ئەوەی کە بیانپارێزم، بۆئەوەی لەلای خۆمیان بهێڵمەوە، هێندە کاتم لە ڕاهێنانکرد بۆ پاراستنیان بەسەر بردبوو، کاتم نەمابوو، کە بزانم ئایا ئەوان دەیانەوێت بیانپارێزم یاخود نا؟ ڕاهێنانم نەکردبوو لە چۆنێتی ڕێگری کردن لە ڕۆشتنیان.
وەك هەموو کۆتاییەکان ئەمەش کۆتایی دێ ..
2024/09/29 07:23:44
Back to Top
HTML Embed Code: