ئەوکاتەی شەو درەنگەبێت و شار بێدەنگی دایدەپۆشێت تۆم بیردێتەوە شار لە من ئەچێ و بێدەنگێکەشی لەتۆ من ئاسمانم و تۆش ئەو ئەستێرانەی کە هێندە نورت کەمە ، بەهۆی گلۆپی ماڵەکانەوە دەرناکەویت.من شەقام و تۆش نابیت بەڕێبوار تا ڕێپێوانم بەسەرەوە بکەیت.
حەوسەڵەم نیە گوێ بۆ کەس بگرم. ناتوانم تەرکیزم لەسەر وشەکان بێت. کە قسە دەکەن، بێزار دەبم. سەر ڕادەوشێنم و دەڵێم ڕاستە. ئێوە قسەی دەکەن و من چرکە دەژمێرم تا کۆتا وشە لە دەمت بێتە دەرەوە و دەمت دابخەیت. بزەت بۆ دەکەم و وەڕەسم. ئەوەنە بێ حەوسەڵەم و بێزارم لە هەموو کەس نامەوێ ڕوخساری کەستان ببینم.
وە بۆ جارێکی تر وام لێ ئەکات کە هەست بکەم پەپوولەی ئەوم وە بۆ جارێکی تر باڵەکانم بۆ ئەبڕێتەوە.