Telegram Web Link
اعتراف نیوز 🥴
خلکی‌ کام‌ شاری؟
اگ قرار بود یکی از اینا کلا از زندگیت حذف بشه کدوم رو انتخاب میکردی؟
Anonymous Poll
56%
عشق فیک
18%
رفیق فیک
27%
فامیل
هەموو شتێک لە شوێنی خۆی جوانە بۆ نموونە ئێوە دوور لە ژیانی من• 🐾

@Dli_rashm
#چیرۆکـ.....
نامەی کوڕە شوانێک بۆ کچە شاریەک 😍

سڵاو ؛
نازانم لە شار لای ئێوە بارانە یان نا، بەڵام لێرە خۆش ئەبارێ. من و سەگەکەم هەمو گیانمان تەڕ بوە، تەڕ وەکو تەڕی چاوەکانت. وا لە ژێر سایەی شاخێکا ئاگرێکی خۆشمان کردۆتەوەو کز کز ئەسوتێ. سوتانێک وەک سوتانی دڵم بۆ تۆ. مەڕەکانیشم لەو بەر بارانەیا وا شیر ئەدەنە بەرخەکانیان. وەک خەیاڵی کۆرپەی عیشقم بۆ مژینی مەمانی تۆ .
ئا کەرەکەم بیر چو، ئەومان لە گەڵ نیەو لەماڵ جێمان هێشتوە. چونکە هەفتەیەک نابێ جاشکێکی بوە، زۆر زۆر جوانە، چەند سەیری ئەکەم هەر لە تۆ ئەچێ . هەر بەم بچوکیە کە هێشتا پشتی نەکردوە، هۆگری من بوەو حەزی لێیە سواری بم.
بەهەڵە تێمەگه خۆشەویستەکەم، مەبەستم سەر پشتیەتی.
ئا بەوەیا بیرم کەوتەوە. سوارەی ڕەفیقم هەمو جار ئەڵێ؛ کچ وەک کەر وایە، کەی سواری سەر پشتی بوی و ئەویش بۆت وەستا ، ئەوە بزانە حەزی لێیە بچیە داوای و شوت پێ ئەکا. بەڵام نازانم من لەکوێ بێم سوارت بم تا بزانم حەزت لێمە یان نا . قوربانت بم ، قوربان .
ئەو ڕۆژە کە هاتبوی بۆ ماڵی پورە ئامینت لە لادێکەمان، زۆر زۆر لام جوان بوی، سوارە ئەیوت ئەوە بۆیە وا جوانە، بە شامپلۆ خۆی ئەشوا. من نازانم شامپلۆ چیە، بەس توخوا ئەگەر بویتە ژنی من، کەم خۆت بشۆ، ئاخر ئەڵێن کچی شار هەرجارێ حەمام ئەکەن، سێ سەعاتیان پێ ئەچێ. دەی ئاخر من سێ سەعات بێ تۆ چی بکەم ؟
ئیستا کە ئەم نامەیەت بۆ ئەنوسم. زۆر دڵتەنگم گیانەکەم، دڵم پڕ پڕە لە ئازار، شەوان هیچ خەونم نیە، تادێ سیس و بێ ڕەنگ ئەبم، دایمە حەزم بە دەنگی شمشاڵە، لە داخی ئەو بزنەم نازانم بۆ کوێ چوە ؟
هەر ئەڵێی تۆیە هەمیشە لێم ڕادەکا. ئا ئا ئەو بزنەم .

ئەمڕۆ لە شاخ بە دیار کانیەکی ڕوونەوە وەستابوم، بە جۆرێ تیای قوڵ بوبومەوە، ڕێک وێنەی تۆم تیا ئەبینی. بەڵام بە داخەوە کاتێ نوشتامەوە تا قومێ ئاوی لێ بخۆمەوە، بینیم گویەک لە ڕاستی دڵت کرابو. وتم ئەسەف ئەبێ چ زاڵمێک کردبێتی، دواتر وتم ئەترسم تۆ دڵی کەسێکت شکاندبێ، دە ئاخر ئەڵێن کچی شار زۆر بێ وەفان زۆر .. توخوا تۆ وا مەبە .
من حەز ئەکەم کچە شاریەکم خۆش بوێ ، هەمیشە لە ناخی دڵیەوە پێم بڵێ' لادێی گیان ' نەک پێم ڕابوێرێ .
دەی بەڵێن بێت ئەوسا منیش، هەر لەم لادێیەی خۆمان دڵم بۆی بکەم بەشارێ، کە چی پایتەختی جوانی دنیا هەیە پێی نەگەن. شارێک دوور لە جەنجاڵی و خەمی ژیان، شارێکی سادەو ساکار، بێ وێستگەی شەمەندەفەر، بێ باڕخانەو بازاڕو شۆستەو ئۆتۆبان. شارێک؛  بە فەلسەفەی خەیاڵی شوان. پڕ لە قاسپەی کەو و بلوێرو هاژەی چەم و باران .
تەمەننا ئەکەم ئەو کچە شاریە تۆ بیت. نازەنینم .

نازانم لە شار چەند شەممەیە، بەڵام من لە تاریخی ئەم نامەیەما ئەیکەم بە دوو شەم، شەمەیەکیان بۆ من و شەمەیەکیان بۆ تۆ . ئەی شەمی من .

لە کۆتاییدا ئەڵێم ؛
ئەو لێوانەت بە هەزار لێو ماچ ئەکەم
بە هەزار دڵیش خۆشم ئەوێی
بە هەزار ڕۆحیش بۆت ئەمرم
تاقانەی لادێکەی دڵم .... ماڵئاوا . !
((چاوره بن بو وه لامی کچه شاریه که😍))
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تۆۍ پارچەیەک لہ دڵے من
تۆۍ ساڵانێک لہ ژینے من 🤍🧿!


@Dli_rashm
میگیری ک؟!
اعتراف نیوز 🥴
#چیرۆکـ..... نامەی کوڕە شوانێک بۆ کچە شاریەک 😍 سڵاو ؛ نازانم لە شار لای ئێوە بارانە یان نا، بەڵام لێرە خۆش ئەبارێ. من و سەگەکەم هەمو گیانمان تەڕ بوە، تەڕ وەکو تەڕی چاوەکانت. وا لە ژێر سایەی شاخێکا ئاگرێکی خۆشمان کردۆتەوەو کز کز ئەسوتێ. سوتانێک وەک سوتانی…
وەڵامی کچە شاریەکە بۆ کوڕە شوانەکە ..😍👌

سڵاو لادێیی گیان
نامەکەت گەیشت کوڕی جوان، لە شاریش بارانە ئەزیزم،
لە ئەحواڵی خۆت و سەگ و مەڕو بزنەکانت ئەپرسم، هیوادارم کەرەکەشت باش بێ. نازانم چیت لە ناوی جاشکەکەی ناوە. بەڵام حەزەکەم بە ناوی منەوە بانگی کەیت، چونکە کەرت کردوم کەر . کەری جوانی و سادەییت، کەری عەشق و ڕاستگۆییەکەی ناخت . کەری ژیانی لادێ و دوور لە جەنجاڵی شار . خۆشم ئەوێی .
ئەمجارە گەر بێمەوە بۆ لادێکەتان ئەبێ سوارەی ڕەفیقتم پێ بناسێنێ، تا تۆزێ فێری تەربیەتی کەم . چونکە ئەو کوڕە تەواو ئەخلاقی تۆی تێک داوە. تکا ئەکەم ئەگەر هاتم لە حەسارەکەی ماڵی باوکت ژوانێ ڕێک خە. با لە پێش چاوی مەڕەکانت هەزار ماچت لێ بکەم.
چونکە مەڕەکان نازانن بەدکار بن، نازانن وەک مرۆڤەکان نێوانمان تێک بەن .
ئەزیزم ؛ منیش ئەو ڕۆژەی لە ماڵی پورە ئامینم بوم لە لادێکەتان، نازەی پورزام باسی کردی . ئەیوت تۆ زۆر مسەقەفی، ئەیوت بەیانیان بەر لەوەی بڕوا بۆ کوێستان، دڵی نایە خەبەری دایکی بکاتەوە، خوشکەکانی ماچ ئەکاو بە باوکی ئەڵێ ؛ تکایە تا دێمەوە با مابن و سەلامەت بن. تفەنگەکەی باوکی بە بیانوی زۆری گورگ و ترسی دڕندەی هەوار ئەخاتە شانی و ئەیبا لە گەڵ خۆی. نەکا لە خوێنی ژنێ سوور بن .
ئەزیزم ؛ بیستم لەم ڕۆژانە هاتوی بۆ شارو بۆ بەردەم زانکۆکەمان هەواڵی منت پرسیوە، بەڵام نەیانهێشتبو بێیتە ژوورەوە، گوایە مەنجەڵێ ماستت بۆ هێناوم. تا لە کافێکەی زانکۆ پێکەوە بیخۆین. بەڵام ئاساییە مامۆستایەک سەگەکەی بێنیتە ژوورەوەو لە هۆڵی محازەڕەیا لە سەر کورسیەک داینێ . ئا ئەمەیە مەعریفەی شار دڵم . ئەمەیە سەقافەتی خوێنەوارەکانی ئەم وڵاتە.
بۆیە ئەگەر ئەمجارە هاتی بڵێ؛  من سەگێکم و عاشقی وەفای کچێکم لێرە ئەخوێنێ ، ئەوسا کەس ڕێگەت لێ ناگرێ . چونکە لە شاردا ئەبێ بەهای خۆت لە دەست بەیت، ئەبێ هەزار ماسک بپۆشی تا بە یار بگەیت .
بیرت ئەکەم ئەمان بیر، بیری سەر سنگی ئاوێتە بوت بە زبڵ و تەپو تۆزی نێو ڕانەکانت . بیری پێڵاوە لاستیکەکەی پێت، بیری هەناسەی پڕ لە لرخەی شەوانت. بیری نان و چاکەی دەستی دایکت. من بێزارم لە بۆنی شار، بێزارم لە بۆنی ئەو پیاوانەی کە دێن و بەر لە من هەزار کچی تریان فریو داوە. دێم گیانم دێم ، وەک بێریەکی شەیدای نێو حەسار ، بۆ هاتنەوەی وەسڵی دڵدار . 'لادێیی گیان' منیش خۆشم ئەوێی ، هێندەی خۆشەویستی کەر بۆ جۆو ، پیر بۆ گۆچان و ، کانی بۆ ئاو و ، چۆلەکە بۆ فڕین .
عاشقی تۆم ؛ هێندەی عەشقی بزن بۆ گیاو، مانگا بۆ ئاخوڕو، مەڕ بۆ باران و ، خوێن بۆ برین ! خۆشم ئەوێی ئازیز
ماڵئاوا .
ژیان کورتە مەبە بە گرێ لەسەر دڵی
ھیچ کەسێ..!

@Dli_rashm
2024/09/28 13:26:51
Back to Top
HTML Embed Code: