Telegram Web Link
من لەنێوان دوو شت دابوم نەمدەزانی چۆن بڕیار بدەم و ئەم کوڕەش خراپ نەبو کوڕێکی باش بو هەروەها ماڵێکی باشیش بوون ئیتر هندەی پێ نەچوو دوو ڕۆژ ڕۆی بەسەر ئەو بابەتەیا ماڵی ئەم کوڕە شەوێک ڕێک هاتن بۆ ماڵی ئێمە بێ ئەوەی من بڵێم وەرن و ڕازیم و یان هیچ بڵێم ئیتر دانیشتن و هەر بیرم دەکردەوە خوایە گیان دەبێت چیان بوێت هاتبن بۆ داوای من یاخود هەر بۆ سەردانی چونکە من ڕازی نەببوم و بڵێم وەرن دانیشتن و ماوەیەک وەختێک دایکی ئەم کوڕە بانکی کردم و بردمی بۆ ژورێک هەر خۆم و خۆی وتی کچم وەرە با دانیشین کەمێک پێکەوە ئیتر دانیشتین هەردووکمان کەوتینە گفتو گۆ و قسە و وتی کچم من زۆر زۆر حەزەکەم ژن بۆ کوڕەکەم بێنم وە تۆش بکەم بە بوکی خۆم بە کچی خۆم تۆمان زۆر بەدڵە ...... ئیتر ئەو قسانە منیش وتم دایکە گیان زۆر زۆر سوپاس بۆ ئەو هەستەت و هەروەها ماڵی وەک ئێوە چاک کوا جا ماڵێکی چاکن و کوڕەکەشتان هەر کوڕی چاکە بەس بەخوا ئامادەنیم جارێ بۆ شوکردن جارێ شو ناکەم دەی وتی زۆر چاکە مادام بەڵام ئەوان کەسی تریان قسەیان نەکردبو هچ ئەم بابەتە نەوترا تەنها دایکی ئەم کچە نەبێ کە قسەی لەگەڵ منا کرد ئیتر ڕۆشتن و دایکم دوای ئەوان کەڕۆشتن پرسیاری کرد ها کچم چی بو وتم حاڵ و حساب دەی وتی چاکە.

بەس من هێشتا هەر بەردەوامم لە قسە کردن لەگەڵ ئەم کوڕە دا یانی لەگەڵ کارزان .
شەو لەگەڵ کارزان قسەمان دەکرد وتم کارزان شتێک هەیە دەمهەوێت پێتی بڵێم وتی چیە ئیتر پێم وت داخوازبێنیم هاتوە وتی چۆن وایە وتم واللە ئیتر ئاوایە وتی جا تۆ ڕازی وتم نازانم وتی چۆن نازانی وتم ئێ پێم وتن کە شو ناکەم دەی وتی زۆر چاکە .
وتی کەژاڵ ئەی گەر من بێمە داوات شوم پێ دەکەی؟ کەوای نوسی ڕێک تەزوێک بە گیانم داهات ڕاستی زۆرم پێ خۆش بوو کە وای وت چونکە من حەزم لێی بوو ئەو بێتە داوام شوو بەو بکەم وتم نازانم وتی مەیکە بە گاڵتە ڕاستی من زۆر حەزەکەم ببیتە هاوسەرم و زۆریشم خۆش دوێیت خۆشت دەزانی کە چۆنم بۆت وتم با بیرێکی لێبکەمەوە بۆ ئەم پڕۆسەیە وتی چاوەڕێم هەر بڵێ وەرە دوام ڕێک دێمە داوات با پێش ئەوەی دەوام بکرێتەوە بشتگوازمەوە چونکە ئەم کوڕە مامۆستا بوو بە گرێبەست لە مەکتەبک دەوامی دەکرد ئیتر ڕۆژگار هاتو ڕۆشت جوابم دایەوە وتم وەرە داوام ڕۆژێکمان داناو ماڵی ئەم کوڕە پێم وتن کە دایکت با بێت بۆلای دایکم و کە وەک سەرەتایەک ڕۆژێک هەر بەڕۆژ دەمو عەسر بوو دایک و خوشکێکی هاتن بۆلای دایکم.

بەشی کوتای چاوەری بکن.
چیروکی کەژاڵ ٠٠
کوتای

بەشی کۆتایی

دایکی و خوشکەکەی هاتن بۆ ماڵمان منیش زۆر دڵخۆش بووم بەهاتنیان خزمەتێکی باشم کردن هەر خواردن و میوەو چاو ئەو شتانەم بۆ دادەنان خۆم شیرن کردبوو لای ئەوان😜
بەڵام دایکم هیچ ئاگای لە بابەتەکە نەبوو چونکە من هیچم باس نەکردبوو باسی ئەو بابەتە دەی قسە کراو گفتۆگۆ کرا دایکی ئەم کوڕە وتی ئێمە هاتوین تا ڕوخسەت وەرگرین و بێین بۆ داوای کچەکەتان دایکم وەزعەکەی بەدڵ نەبو وتی کچ بەدەست من نیە بەدەست باوکیەتی ئێ ئەوانیش وتیان تەنها بەباوکی کەژاڵ بڵێ کە دێینە پێش و تەواو ڕۆژێک پیاو دەنێرینە داوای دەی ئیتر ئەم گفتوگۆیانە تەواو بوو..... ئەوان ڕۆشتن و ئیتر دیکم زۆر توڕە بو وتی ئەمانە لەکوێ دەناسی ؟ چۆن هاتون ؟ هەر دەموت نازانم زراوم چوبو زۆر ترسام بەهەر حاڵ شەو دایکم بە باوکمی وت وتی شتێکی ئاوا هەیە من بەس لەم دیو گوێم گرتبو دەنا نەمدەوێرا هەر بو ژورەشدا بچمەوە کە باوکمی لێیە ئیتر گوێم لێ بوو باوکم وتی قەیچیەکات دێن بابێن بەخێر بێن ئۆۆۆخیشش زۆۆر دڵخۆش بووم .
لەگەڵ ئەو کوڕەش هەر قسەم دەکرد هەواڵەکانم پێ دەدا ههههه وتم باوکم ئاوا دەڵێ هەزار جار خۆی دەکرد بە قوربانی باوکم دەیوت شازی خەزورم هەیە بەخوا من 😜 واللە ئیتر دایکم بۆ سبەی شەوەکە ڕەقەمی لێ وەرگرتبون تێڵی بۆ کردن کەوا باوکی کەژاڵ دەڵێ دێن بەخێر بێن.
ئیتر هەفتەیەکی پێ چوو تا هاتن هاتن جەماعەتێک پیاو ماقوڵ و مەلایەک و ئیتر منیان داواکرد مەلایەکیان هێنابوو مەلاکە گوێم لێ بوو وتارێکی کورت و پوختی بۆ دان و وتی ئەم ئیشانە ئیشی خێرن و تا زوو بکرێت باشەو ئێوەش ماڵی چاکن ئەوانیش ماڵی چاکن ئیتر بوکم وتی جوابتان دەدەمەوە میوان ڕۆشتن .
باوکیشم پرسیاری کردبوو لەو ماڵەو لەم کوڕە وتبویان کوڕێکی تا بڵێی خوێڕی و بێ کەڵک و یانی تا بڵێی خراپە باوکم ڕێک جوابی بۆ ناردبوون مەیەنە و کچ نادەم بەشوو
خوایە باشە ئەم کوڕە یانی ئەوەنە خراپە من نەمزانیوە لەلایەک دڵم لێی بەرنەدەبو لەلایەک شوکرانەی خوام دەکرد کە بۆمان دەرکەوت ئاوا خراپە و توشی ئەم کوڕە نەبووم .ئیتر تێڵم بۆ ئەو کوڕە کرد وتم من شوو بەتۆ ناکەم تۆ خراپی و بەکەڵک نایەیت ئەم کوڕە شێت ببو دەیوت واللە خراپ نیم دز نیم حەرامخۆر نیم قۆڵبڕ نیم مەشڕوب و ئەمشتانە ناخۆمەوە بەدوای ناموسی کەس نەکەوتوم خراپی من لەچی دایە؟ وتم من ئەو شتانە نازانم دوورکەوە لێم و تەواو وتی باش با وابێ من کۆتا قسەم لەگەڵ کرد هەرچی نامەو شتی منت لایە بیسڕەوەو هیچ شتێک لەنێوانمانا نەمێنێت وتی بەچاوان خەمت نەبێ من بلۆکیشم کرد و کۆتایم پێی هێنا دوو ڕۆژی پێ چوو میوان هاتنەوە دووبارە هەمان ماڵ وتیان کاکە بۆ ئەو کچەمان پێ نادەن؟ کوڕی چاکەو ماڵی چاکن و ئێمەش حەزمان بە خزمایەتی ئێوەیە باوکم وتی ڕاستی و دروستی پرسیارم کردوە ئەم کوڕەی ئێوە واو وا خراپە و کچتان پێ نادەم دەی کابرا وتی من کەفیل کە خراپ نیە واللە کوڕی چاکە و هیچی خراپی نیە بەس ئەو پیاوەی کە لەگەڵیان هاتبۆوە بۆ داوای من زۆر برادەری باوکم بوو باوکم وتی تۆ دڵنیای؟ کە وایە وتی بەڵێ دەی ئاخیری دەرکەوت کەوا بەس بە شەیتانی بە باوکمیان وتبو خراپەو دەنا زۆر کوڕی چاکە ئیتر باوکم بانگی کردم و وتی تۆ بەم کوڕە ڕازی ؟ وتم باوکە تۆ چۆنت پێ باشە ئەوە بکە وتی گەر پێی ڕازی جوابیان دەدەمەوە کە بێن مارەت ببڕن وتم باوکە ئەی نەتوت ئەم کوڕە خراپەو واو وایە؟ وتی نا کچم شەیتانیان کردبو ئیتر وتم گەروایەو تۆ چۆنت پێ باشە چی دەڵێیت من کێشەم نیە وتی باش دیارە ڕازی و پێیان دەڵێم بێن مارەتکەن وتم بەدڵی خۆت دەی ئیتر بلۆکم لەسەر کوڕە لابرد و وتم ئێمە بەهەڵە حاڵی بوین و ئیتر ئاشبوینەوەو هاتن مارەیان کردم و شوکر ئێستا هاوسەری یەکترین بەیادی چکلێت خواردن هههه هەر تێری نەدەخوارد لە چکلێتی ئێمە😜😜
کوتایییی
چیرۆکی

برای دەستگیرانەکەم دەستدرێژی کردە سەرم


بـــەشـــــی یـــەکــەم

من کچێکی 17 ساڵان بووم خوێندکاربووم لە پۆلی 4 ـی ئامادەیی لە یەکێک لە شارۆچکەکانی کوردستان ئەژیم من کورێکم خۆشەویست زۆر عاشق بە یەک بوین زۆرم خۆش ئەویست بـەردەوام هەواڵی یەکمان ئەپرسی و باسی دڵداریمان ئەکرد دوای ماوەیەک لە پەیوەندیەکەمان بە هاورێکانمم وت کە ئەو کورە خۆشەویستمە و وایەو وا نیە ئیتر باسیم بۆ کردن دوای ماوەیەک مامۆستایەکم گرت تا دەرسمان پێ بڵێ لەگەڵ هاورێکانم رۆژێ لە چونم بۆ لای مامۆستاکە دواکەوتم هاورێیەکم هات بە شوێنما خۆشەویستەکەم ئەوی<بڕوا بەختیار> بینیبوو عاشقی ئەو بوو بو رێکەوتبون و عیلاقەیان دانابوو بێ ئاگاداری من لەو لاوە لەگەڵ من بوو لە لاکەی تر لەگەڵ هاورێکەم بوو من بە پەیوەندیەکەی نێوانیانم زانی ئیتر جیابونەوە دوای ماوەیەک لەگەڵ هاورێیەکی ترم پەیوەندی دانا و بەویشم زانی دوای ئەو لەگەڵ هاورێیەکیتر بوو دواتر لەگەڵ خوشکی یەکێک لە هاورێکانم بوو تا ئیستاش بەردەوامن لەگەڵ یەک.. یانی بە کورتی زیاتر لە <بڕوا بەختیار>5 جار خیانەتی خۆشەویستی لێکردم بەراستی ئەوەی بەدەم ئەوتریو بە مۆب ئەنوسرێ وا ئاسان نیە من ناخم ئەسوتێ دڵم شکاوە لەوانەیە هەندێ هەڵەم هەبووبێ بەس 5 جار خیانەت کردن پەیوەندی بە هەڵەکانمەوە نیە .... دوای ماوەیەک من داواکاریم هات و ماڵەوە وتیان ئەبێ شوبکەی من بەو شوکردنە رازی نەبوم زۆر ئینکاریم کرد زۆر هەوڵمدا رازیانکەم کە دەست لە شوکردنم هەڵگرن بەڵام بێ سوود بوو کورەکە کەسێکی باش نەبوو شەر فرۆش بوو هەردەم مەشروب خۆر بوو ..ئەوە بوو منیان لێ مارەکرد بۆ ماوەی دوو ساڵ بە مارەکراوی مامەوە لەو ماوەیەدا شتێک رویدا کە تا ژیانم ماوە لە بیری ناکەم تا ژیانم ماوە بەو ئازارەوە سەر ئەنێمەوە بە بێ دەسەڵاتیم توشی شتێکی وێرانکەر بووم 😐😐
لەو ماوەی مارە کرابووم رۆژێ دایکی هات و وتی مێردەکەت سجن کراوە بەراستی زۆرم پێخۆشبوو ئەوکاتە وتم ئۆخەی ......

جاوةرواني بةشي كؤتايي بن
چیرۆکی

برای دەستگیرانەکەم دەستدرێژی کردە سەرم


بـــەشـــــی کـۆتـایی

ماڵەوە وتیان سەردانی بکە من رازی نەبووم ئیتر رۆژێک بە زۆر لەگەڵ باوکی و 2 برای چوین بۆ هەولێر لەوێ زیندانی کرابوو چوین بینیمان و گەراینەوە باوکی و برایەکی لە رێگە دابەزین من و براکەی تری ماینەوە ئەو منی گەیاندە ماڵەوە کاتژمێر 8 ـی ئێوارە بوو کەسمان لە ماڵ نەبوو ماڵەوەمان لە میوانی بوون لەگەڵ براکەی هاتمەوە بەڵام ئاخـ سەد هـەزار ئـاخـ لەم دونیا بۆگەنە لەو ژیانە قێزەونە ئێستا وا بیرمە لەپێش چاوانمە کاتێ چومە ژورەوە کەس لەماڵ نەبوو براکەی بە فرسەتی زانی و دەست درێژی سێکسی کردە سەر براژنەکەی واتە من ...
من زۆر ترسام نەموێرا ئەو نەهێنیە بدرکێنم ئیستاش بە ترسەوە ئەم چیرۆکە ئەنێرم چونکە باورم بە هیچ کەسێ نیە لە کۆتایدا پێتان ئەڵێم بۆ بەترسەوە ئەم چیرۆکەم ئەنێرم ... من چەندەن نەشتەرگەریم بۆکرا مالی خەزورانم وتیان بە ئێمە چی نەشتەرگەریەکانم بەهۆ ئەو هەوڵانەم بوو کە ئەمویست خۆم بکوژم بەڵام نەدەبوو ....دوای ماوەیەک چومە دادگاو داوای جیابونەوەم کرد کە نەمزانیوە کورێکی سەرسەری و مەشروب خۆربووە 22/8 ـی ئەم ساڵە مەوعیدی جیابونەوەمە ...
بەڵام چی من ئیستا کەسێکم پیسی دەستی کورێک بومە..
لێروە ئەمەوێ هەندێ شت بڵێم برواکەن کچینە خۆشەویستی پێشی زەواج گشتی رابواردن و خیانەتە ..تاک تاکی تێدایە کورەکەو کچەکە مەردانەن و ژیانی هاوسەرێتی پێکدێنن من تکام وایە کە دوربن لە خۆشەویستی چونکە کەسێ ئازارەکەی نەدیبێ نازانێ چەنێک سەخت و دژوارە بۆیە ئاگاداری خۆتان بن .... کوری باش تۆش خۆت بە یاو ئەزانی لات سەربەرزیە خیانەت ئەکەی و رادەبوێری ..!!؟ لات شتێکی خۆشە دەست درێژی بکەیتە سەر کچی خەڵکی ..!!؟ کە باسی پیاوەتی کرا تۆ بێدەنگ بە چونکە تۆ نێری نەک پیاو ...
رێزم بۆ کوران ئەزانم کوری باش و خراپ هەیە بەس من مەبەستم لەو کەسانەیە کە بەم شێوەیەن .......

کۆتایی
https://invite.viber.com/?g2=AQBhpIU6K3dskE7DYSzv76LO7VcSenDMike6iV5e%2FsDjq%2BP93LCqsmbidwOic6dH

چاتی فایبه‌رم بۆتان هێناوە
خۆشحاڵ ئه‌بین🌹☺️
کورێک ویستی هاوسەرگیری بکات بۆیە بەدایکی ووت دایکە ئەوکچەم بەدلە ئاموزامە دایکی پێی ووت بەسەرچاو بالەکچەکە بپرسم کچەکەش لەمەرحلە چواربوو لەزانکو تێلی بۆ ئەکات و قسەی لەگەل ئەکات پێی ئەلێت کورەکەم بەتەمای شتێکی وایە کچەکە پێی ئەلێت کەمێک کاتم پێ بدە با بیربکەمەوە پێت ئەلێمەوە کچەکە بۆ ماوەی چەن ڕۆژێک  بیری دەکردەوە ئاخو چیبکات دایم فکرو هوشی لەو داواکاریە دەکردەوە بۆیە بە سێ کچە هاورێکانی ووت کە لە زانکو هاورێی نزیکی یەک بوون پێیان ووت داواکاریم هاتووە کورەکە بێ ئیشە نازانم چیبکەم ڕاوێژ بەئێوە ئەکەم ڕاتان چیە ئاموژگاریتان چیە هاورێی یەکەم پێی ئەلێت ناتوانم یەک وشەش بلێم چونکە دوای بوو بەشەرتان دەلێی بو بەقسەی هاورێکەم هەلخەلەتام هاورێ دووەم پێی وت پەلەت چیە مەرحلە چواریت هێشتا زووە خوا ئەزانێ لەوانەیە تەواوکەری ژیانت لێرەبێت وەک تو مامۆستا بێت شو بەو کورە دەکەیت ئیشی نیە بویە پەلەت نەبێت سالێک زیاتر ماوە  ئەزانی چەن خوشە تو هاوسەرت هەمان پیشەتان هەیە بەیەکەوە دەرونە سەر پیشەکانتان هاورێی سێیەم پێی ئەلێت زۆرکەس ئەو ئومێدەیان هەبوو لەزانکو تەواوکەری ژیانیان لەزانکو دەبێت داواکارییان هات لەخزم و کەسوکاری داواکاریەکەیان ڕەفز کردەوە تایستاش لەمالی باوکیانن ئەگەر شوی کردبا لەجیاتی لەمالی باوکی دوعای زەواج بکات لەمالی هاوسەرەکەی دوعای مندالبونی دەکرد بۆیە بەوردی بزانە گەنجێکی بەدینە بزانە دەست پاکە ئەوجا بریار بدە خۆت بەزانکووە مەبەستەوە کچەکە نازانێ بەگوێ کامە هاورێی بکات بۆیە ئەچێتە لای گەنجێک کە لەبەشی کچەکەیە ئەم کورە زۆر قسە ناکات تەبیعاتی وایە هەرکەقسە بکات هەموویان حەزدەکەن گوێ بگرن بۆیە کچەکە ئەچێت لای داوای لێدەکات  و  باسێکم هەیە حەزدەکەم هاوکارم بیت کورەکە ئەلێت بەسەرچاو کچەکە بۆی باسەکات داواکاریم هاتوووە هاورێکانیشم وا ئەلێن ئەمەوێت ڕای توش ورگرم کورەکە ئەلێت هەموو شتێک فرسەتە ئەمرو لەوانەیە ژیانت تاریک بێت بەلام ڕۆژێک دێت ڕوناک دەبێت خودا دەرگا لێت دەکاتەوە لەو مەسئەلەیە فرسەتێکە برویتە ژور بەدەستت هێنا نەرۆشتی ئەبێت لەبەر ئەو دەرگایە چاوەرێ بکەیت تا دەکرێتەوە. تو ئەزانی کە دەرگا داخرا فرسەتیش نەما ئەبێت لەبەر ئەو دەرگایە بوەستیت لەوانەیە دەرگات لێبکرێتەوە بەلام ناتوانی قبول بکەیت چونکە داواکاریەکەت بەدل نیە لەوانەشە دوای چەندین سال دەرگات لێ نەکرێتەوە ئەوکات خەمی ئەو فرسەتە دەخویت کە دوو دڵ بویت لێی بۆیە گەر کورەکە بەدین بوو بە ئەخلاق بوو لەبنەمالەیەکی چاک بوو لێی مەترسە خودا گەورەیە رسقی(کار)کورەکەش ئەدات ئەمرو نیەتی ڕۆژێک هەر ئەبێت ژیان هەروا نابێت دیتمان دەولەمەند هەژار بوون هەژاریش دەولەمەند بوون یەقینت هەبێت متمانەت بەخودا هەبێت داواکاری هاتنی کچیش وا ئاسان نیە کە کچ خۆی بڕواتە پێش ئەبێت خۆی چاوەرێی بکات.کچەکە فکری لەوە دەکردەوە لە زانکو داواکاری بو بێت دێتە بەشی داخلی تێل بۆ دایکی کورەکە دەکات کەمن شو ناکەم جارێ زووە . حەوت سال تێئەپەرێت گەنجەکە ژنی هێناوە خاوەنی مال و منال و ئیشی تایبەتی خۆیە .کچەکە دەڵێت زۆر پەشیمانم نەشاهدەکەم بەکەلکم دێت دڵخوشم بکات نەئەو هاورێی وتی لە زانکو داواکاریت بۆت دێت ئێستا لەمال باوکمم وا دەزانم ئەمرو نا بەیانی کەسێک دێت کەچی ناێت بۆیە پێتان ئەلێم من هەلەم کرد ئێوە مەیکەن بیرکردنەوەم باش نەبوو بەهەلە بیرم کردەوە هەرگەنجێک خاوەنی ئیشێکی بچوکیش بێت ڕازی ببن هەرگەنجێک ئیشیشی نەبوو هەر شوئ پێ بکەن دیتان گەنجەکە بۆ بە خاوەنی هەموو شتێک لەکاتێکدا هیچی نەبوو

وە بشزانن هاورێت کێن بێ ئومێدەکانن یان ئومید دەبەخشن
وە هەموو کەسێک بناسە بەڵام هاوڕێیەتی هەموو کەسێک مەکە چونکە هەندێک لە کەسەكانی دەوروبەرمان لەگەڵ خراپ بوونی بارودۆخ ئەوانیش خراپ دەبن , هەموو شوێنێک شارەزا بە بەڵام بۆ هەموو شوێنێک مەچــۆ .
https://www.tg-me.com/barannm

ئه‌مه‌شیانی کناڵی چیرۆکە تازه‌که‌م
لای خۆتان متابع بن❤️🌹 لینکی کناڵ
بۆهاوڕێکانتان بنێرێن
چـیـرۆکـی_ئـەڤـیـن

بــەشــــــــــــ1ـــــــــــی

من ناوم ئەڤینە لە سلێمانی ئەژیم تەمەنم ٢٤ ساڵە وە لێرەوە چیرۆکی خۆمتان بۆ باسەکەم..سەرەتا من ١٨ ساڵ بووم پۆلی شەشم تەواو کردو ناوم لە زانکۆی سلێمانی ھاتەوە من لەوێ سەرەتا چوار ھاوڕێم پەیا کرد ناویان نەسرین و سانا و ئەحمەد و کاردین بوو ئێمە ھەموو کات پێکەوە بووین وە ماڵەوەمان زۆر سیقەیان
پێم ھەبوو وە شەوانە لەگەڵ ھاوڕێکانم ئەڕۆشتینە دەرەوە و وە ڕۆژانی زانکۆش ھەمیشە پێکەوە بووین دوای دوو حەفتە لە زانکۆ ھەستم بۆ کاردین ھەبوو بەڵام زۆر جوان بوو باڵا بەرز سپی چاو ھەنگوینی ناخی جوان من وام لێھاتبوو رۆژانی پشوو نەمەتوانی نەیبینم ھەمووکات پێکەوە بووین ڕۆژێک لە زانکۆ ھەرچوارمان دانیشتبووین کاردین وئەحمەد و سانا پێکەوە رۆشتن بۆ سەعی بەس منو نەسرین ماینەوە نەسرین وتی ئەڤین من ئەمەوێ شتێکت پێ بڵێم تکایە یارمەتیم بدە وتم چی بووە وتی کە من عاشقی کاردین بووم بەڵام من بروام نەکرد وتم نەسرین
تۆ باسی چی دەکەیت وتی من ئەمەوێ تۆ یارمەتیم بەی پێی بڵێم بەڵام من نەمزانی چی بکەم و چی بڵێم چونکە من عاشقی بووم من خۆشمەویست بێ ئەو نەمئەکرا ئێستاش کەسێک پێم ئەڵێ کە یارمەتی بەم تا وەک پێی بڵێ کە خۆشی ئەوێت من ئەو ڕۆژە لازانکۆ نەمزانی چی بکەم وتم نەسرین بیر ئەکەمەوە رۆشتم بەتەنھا دانیشتبووم کاردین وتی ئەڤین چی بووە من وتم کە کێشەیەکی تایبەتیە چونکە نەمزانی چی بڵێم وە دوای حەفتەیەک منو ساناو ئەحمەد و کاردین و نەسرین ڕۆشتین بۆ کافتریایەک نەسرین وتی ئەڤین من بۆی باسدەکەم وتم پێی بڵێ بەڵام ئەو .....
چـیـرۆکـی_ئـەڤـیـن

بــەشــــــــــــــ2ــــــــــــی

قسەم لە دڵەوە نەکرد پێم خۆشنەبوو نەسرین وتی منەمەوێ شتێک بڵێم من دڵم زۆر خیرا لێی ئەدا نەسرین وتی لەو کاتەوەی کە کاردین تۆم دیوە عاشقی تۆم من لەو نەمتوانی سەر بەرزکەمەوە و سەیر بکەم کاردین ھاواری کرد وتی چۆن تۆ وا ئەڵێی تۆ وەک خوشکم وایت من سیقەم بە ئێوە بوو من عاشقی کچێکی کەم ئەو قسەم بیست مردم و زیندوو بومەوە نەسرین ڕۆشت و منو کاردین و سانا و ئەحمەد ماینەوە ئەحمەد وتی کە من ئەڕۆم بۆلای نەسرین رۆشت و ئەو شەوە من دڵم شکا پارچە پارچە بووم لەتاو گریان چاوەکانم سور بوبوە دایکم وتی ئەڤین چی روی داوە من بۆم باسکرد و دایکم وتی کچی خۆم تۆ گوێ مەیەرێ خوا بیەوێت بەیەکتان ئەگەیەنێت (لەوانەیە بروا نەکەن بڵێن کەسی وا کوا ماوە )بەڵام دایکم فریشتەیە من ئەو شەوە وتم بەدایکم کە بەتەنھا بم ئیتر بەیانی ڕۆشتین بۆ زانکۆ بەڵام من نەمتوانی بڕۆم بۆلای ھاوڕێکانم ئەحمەد ھات وتی کە تۆ ئیمرۆ باش نیت وتم ھیچ نییە ئەو رۆژە من ھەر لەگەل ئەحمەد بووم کاتێک کاردینم ئەبینی تەواو ئەرۆخام وە ئیتر بۆ بەیانی حەفلەی تەعاروف بوو بەیەکەوە ڕۆشتین بەڵام کە کاردینم بینی جوانیەکەی بەراستی لەو کاتا ویستم ھەموو شتێکی پێ بڵێم
بەڵام تەنھا دایکم و ئەحمەد و براکەم برم مەسەلایان ئەزانی کاتێک ھاتینەوە کاردین ئەوانی گەیاندەوە ماڵەوە وە من پێم وت جاری من ناڕۆم وتی بۆ؟وتم کە ئەبێت شتێکت بۆباسکەم وتی باش رۆشتینە شوێنێکی سلێمانی وتم کاردین نەیھێشت قسەبکەم وتی تۆ ماوەیەک زۆر سارد بوویت چی بووە؟کێشەیەک ھەیە؟؟وتم کە من دەمێکە شتێک ھەیە ئەمەوێ پێتی بڵێم بەڵام نەمتوانی ئەو کاتەی نەسرین پێی وتی کە عاشقی تۆیە تۆ وتت کە من عاشقی کچێکم وتی راستە وام وت وە ئێستاش وا بەتۆ ئەڵێم من لەو کاتا فرمێسک بە چاوەکانما ھاتە خوارەوە رۆشتن من جێم نەھێشت دوای ئەوە ھاتینەوە ھەموو شتێکم بۆ ماڵەوە باسکرد دایکم زۆری پێ خۆشبوو بەڵام کێشەیەک ھەبوو منیان بۆ کوڕی مامم دانابوو ئەو شەوە ماڵی مامیشمی لێبوو کوری مامەکەم تورە بوو ناوی سەرھەنگ بوو من وتم کە .....
چـیـرۆکـی_ئـەڤـیـن

بــەشـــــــــــــــ3ـــــــــــــی

تۆم ناوێ ڕقم لێتە بەڵام ئەو وتی ئەو شتانە لای من ناخوات من ئەو کات ماڵەوەم جێھێشت و ڕۆشتم تەلەفۆنم بۆ کاردین کرد وتم کە ئەبێت یەک ببینین ھات و وتم چی رویداوە وا چاوەکانت سور بوون من ھەموو شتێکم بۆباسکرد وتی کە خۆم چارەسەری ئەکەم ئیتر من ئەو شەوە لەماڵی سانا مامەوە من حەزم نە ئەکرد سەرھەنگ ببینم من ھەر لە مبداڵیەوە رقم لێی بوو ساڵێک تێپەری من دووەم ساڵی زانکۆم بوو وتم کاردین با جیا ببیبەوە وتی بۆ شتێک بووە وتم نەخێر من تۆم خۆشناوێت بەڵام ئەو زانی کە ھۆکارێک ھەیە وتی ئەبێت باسی بکەیت وتم کەمنیان داوە بەسەرھەنگ کاردین زۆر توڕە بوو وتی کاتی زانکۆ یەیت و لەدوای ئەوەش بەیەکەوە ئەڕۆین ئیتر ھەموو کاتێک ئەرۆشتین بۆ جامیعەو دواتر من نە ئەڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوە ڕۆژێک سەرھەنگ ھات بۆ جامیعە وتی کە من وازم ھێناوەو تۆم ناوێت بەراستی ئەو کاتە ھەستم کرد لەدایک بومەتەوە ئیتر ڕۆشت و منیش ھەموو شتێکم بۆ کاردین باسکرد و بۆ شەوی دواتر کاردین ھات خوازبێنیم و رازی بون و وە ئێستا منو کاردین ھاوسەرگیریمان کردووەو زۆر دڵخۆشین و وە من بۆیە ئەم چیرۆکەی ژیانی خۆم باسکرد ھەتاوەک و پێتان بڵێم واز مەھێنن لە ھەوڵدان بۆ ئەو شتەی کە ئەتەوێ شکستت بھێنە باڵام شکست لە ھەڵدان مەھێنە وە دڵنیاشم کە ھەرشتێک خوا بیەوێت بۆت ئاسان ئەکات و نەگەشتنیشت بەو شتەی کە ھەوڵت داوە بۆی خێرێکی تیایە...زۆر سوپاسی ئێوەش ئەکەم بۆ ئەم پەیجە و سەرکوتو بن
کـــۆتـــــــــــــــــای
.
.
.راى تو له سه ر ئه م بابه ته جى يه🙃🤔.
راى خوتان بڵێن بتوانین بەردەوام بین تەنیاخوینەرمەبن
دەگێڕنەوە،،

یەکێک لەپاشاکان ســــــێ جار ژنـــی بۆکوڕەکەی هێنا،
هەمووجارێک ژنـــەکەی تەڵاق دەدا، بێ ئەوەی باوکەکە هۆکارەکەی بزانێ.

باوکی لەکۆشک دەری کرد بەهۆی ئەو هەموو تەڵاقدانەوە، گەنجەکە لەشار چووەدەر بۆگەڕان بەدوای کارێک دا، لای یەکێک لەشوانکارەکان بوو بەشوان، کابرای مەڕدار زۆر پێی سەرسام بوو، لەکاتێک دا ئەو مەڕدارە تاقەکچێکی هەبوو بیری کردەوە کەکچەکەی خۆی پێبدا بۆئەوەی لەگەڵیاندا بمێنێتەوە پێشنیاری بۆکچەکەی کرد،

کچەکەی وتی: شووی پێ ناکەم تاوەکوو سەفەری لەگەڵدا نەکەی، بۆ ئەوەی ڕاستی ودروستی کوڕەکەت بۆ دەرکەوێ.
پیاوەکە بەکوڕەکەی وت بەیانی مەڕەکان دەرمەکە بۆچەند ڕۆژێک پێکەوە سەفەردەکەین، بەیەکەوە سەفەریان کرد لەڕێگادا ڕانەمەڕێکیان بینی گەنجەکە وتی

(ئای چەند زۆرەو ئای چەند کەمە) پیاوەکە سەری سوڕما بەڵام قسەی نەکرد، ڕۆیشتن بەلای ڕانەمەڕێکی تردا، گەنجەکە ووتی (ئای چەند کەمەو ئای چەند زۆرە) پیاوەکە لەدڵی خۆی دا وتی ئەوە زۆر بێ عەقڵە بۆیە کچەکەم وتی سەفەری لەگەڵدا بکە، بەلای گۆڕستانێکدا ڕۆیشتن گەنجەکە وتی (زیندوان و مردوان لەخۆت دەگری) وەبەلای باخێکی جوان دا ڕۆیشتن وتی (نازانم ئەو باخە سەوزە یان وشکە) پیاوەکە سەری سوڕما بەڵام هەر قسەی نەکرد!

چوونە ناو گوندێکەوە داوای ئاوی خواردنەوەیان کرد شیریان پێدان، لەپێش دا بۆخۆی خواردی دواتر دای بەپیاوەکە، دواتر چوونە گوندێکی تر داوای ئاویان کرد و ئاویان پێدان یەکەم جار دای بەپیاوەکەو دواتر خۆی خواردیەوە، پیاوەکە لەدڵی خۆی دا وتی هیچ ڕێزی نەگرتم لەشیرەکەدا بەڵام لەئاوەکەدا یەکەم جار پێیدام.
لەدڵی خۆی دا وتی کچەکەمی پێنادەم ڕاستە دەڵێن سەفەرکردن حەقیقەتی کەسەکان ئاشکرا دەکات، لەسەفەرەکەیان گەڕانەوەو هەمووشتێكی بۆ کچەکەی گێڕایەوە، کچەکە بەباوکی وت
(بەڵێ ئەو جۆرە پیاوەیە)، باوکی وتی چۆن؟

کچەکە وتی: ڕانە مەڕی یەکەم بەرانەکان لەمەڕەکان زۆرتر بوون، ڕانە مەڕی دووەم مەڕەکان لەبەرانەکان زۆرتر بوون، وەگۆڕستانەکەش هەرکەسێک دوای خۆی نەوەی هەبێ زیندووە ئەوەی نەوەشی نەبێ ئەوە مردووە٭
وەباخەکەش ئەگەر خاوەنەکەی بەپارەی خۆی بەکاری خستبێ، ئەوە سەوزە وەئەگەر بەقەرز بێ ئەوە وشکە،
هەروەها شیرەکەش کاتێک دەیکەیە ناو قاپەوە شیرەکەی دەنیشێ و ئاوەکەشی سەردەکەوێ خۆی ئاوەکەی خواردۆتەوەو شیرەکەشی داوە بەتۆ،
هەروەها بۆ ئاوی بیرەکە ئاوی خاوێن لەسەرەوەیە بۆیە یەکەم جار ئاوەکەی داوە بەتۆ. پیاوەکەش بڕیاری داو کچەکەی لێ مارەکرد، کاتێک چووە لای دەستی خستە سەر سەری وە وتی ئەم سەرە ئی کێ یە؟
کچەکە وتی سەری من بوو بەڵام ئێستا بووە بەسەری تۆ، کوڕەکەش وتی ئامادەبە بۆ سەفەر، من شوان نیم من پاشای کوڕی پاشام دەرچووم بۆ گەڕان بەدوای تۆدا.
کورتە_چیرۆک:

هه‌موو شه‌وێك پێنج سه‌عات له‌ به‌هه‌شت ئه‌خه‌وم ...؟!

سێ پياو به‌يه‌كه‌وه‌ تا دره‌نگهی شه‌و له‌ گوندێك كاريان ده‌كرد و شه‌وه‌كه‌ش له‌و گونده‌ ده‌نوستن تا ڕۆژى دواتر بۆ ئه‌وه‌ى كارى خۆيان ته‌واو بكه‌ن ..

ته‌نها يه‌كێكيان هه‌موو شه‌وێك ده‌گه‌ڕاویەوە گوندى خۆى و ڕۆژى دواى ده‌هاته‌وه‌ ...

پرسياريان لێ كرد بۆچى ئه‌و ڕێگا دووره‌ ده‌بڕى و ماندوو ئه‌بى به‌و هاتووچۆيه‌ .؟!

وتى: چونكه‌ هه‌موو شه‌وێك پێنج سه‌عات له‌ به‌هه‌شت ئه‌خه‌وم ...

هاوڕێكانى گاڵته‌يان به‌ قسه‌كه‌ى كرد ...

ئه‌ويش وتى: هه‌موو شه‌وێك ئه‌چمه‌وه‌ ئه‌بينم دايك وباوكم نوستوونه‌، منيش لاى قاچيان ئه‌خه‌وم تا به‌يانى له‌ خه‌و هه‌ڵئه‌سن، نانيان ئه‌ده‌مێ و كاروباريان بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌م، و پاشان دێمەوە ناو كارى خۆم ..
به‌ڕاستى هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌و چه‌ند سه‌عاته‌ له‌ به‌هه‌شت ئه‌ژيم 😊!
بەشی یەکەم
گەڕانەوەی ئومێدێک بە مرۆڤایەتی ..
نوسەر:سلیڤان وەهمی

هەمیشە لە زانکۆ تێبینی کەسانی ترم دەکرد، دەمویست بزانم چۆن لە کاتی بارودۆخە جیاوازەکان رەفتار دەکەن، لە کاتی پرسیار و قسەکانی مامۆستادا چۆن بیر دەکەنەوە؟، ئایا گەشبینن یان ڕەشبین؟، هیوایان بە ژیان ماوە یان تەنها دەژین؟ و چەندین پرسیاری تر کە بەدوای وڵامەکانی بووم..
لە سەرەتای ساڵدا شیرینم بینی سڵاوم لێکرد وڵامێکی ساردم وەرگرت، وەک ئەوەی بایەخێکی نەبێ کە چەند مانگە نەی بینیوم، بەڵام گرنگیم پێ نەدا وتم ڕەنگە ماندوو بێت یاخود ڕووداوێک ڕووی دابێت، شیرین بە بەردەوامی خەمبار و ڕەنگ زەرد و لاواز بوو، هەمیشە دەمویست قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام دواتر دەم وت چۆن ڕێگە بەخۆت دەدەی دەستوەردەیتە ژیانی کەسانی تر، گەر پێویستی بە هاوکاری بێت خۆی داوای دەکات، ئەوکات بە خۆشحاڵی یارمەتی بدە، ڕۆژان هات و چوو هەموو رۆژێک چونە زانکۆ و بابەتی دووبارە تەنها وانەکان و وەرگرتنی زانیاری نوێ جیاوازی دروست کردبوو، بەڵام بینینی شیرین لەو بارودۆخە هەمیشە ناڕەحەتی دەکردم، لە هەموو وڵامەکانی بۆ پرسیاری مامۆستاکان، تاریکی و ڕەشبینی و بێ ئومێدی بەدی دەکرا، ئەو هیچ هاورێیەتیەکی لەگەڵ دروست نە دەکردین، لەگەڵ ئەوەی من دەمویست لێی نزیک بم هەمیشە ئەو دەکشایەوە دواوە، لەگەڵ هەر هەنگاوێکی من ئەو هەرگیز هەنگاوێکی بۆ نەنام، بەڵام ڕۆژێک بینیم پەیوەندیەکی لەگەڵ بوو و دەگریا و دەگریا، چاوەڕێم کرد تاوەکو پەیوەندییەکەی تەواو کرد، مۆبایلەکەی داخست و دەستی بە چاوەکانیەوە گرت و هەنسکی دەدا، بە هێمنی چومە تەنیشتی و دەستم لەسەر شانەکانی دانا، سەیری کردم وەک ئەوەی بیەوێت بڕۆم..
-ششش، هیچ ناپرسم و هیچ مەڵێ تەنها بگری، با ئاسودەبیت، بگری با ئاگری ناخت کپ ببێتەوە، بگری با مێشکت لەو هەموو نەفرەتە پاک ببێتەوە..
سەری لەسەر شانەکانم دانا و وەک ئەوەی هەستی بە پارێزراوی کردبێ، هێندە گریا،هەستم بە ئازارەکانی دەکرد لە هەر هەنسکێکی، لە هەر یەکێک لەو دڵۆپە فرمێسکە گەرمانەی دەکەوتە سەر شانەکانم..
وتی-من ئەبێ چیبکەم پەری؟ چۆن لەم هەموو بێ ئومێدیە دەرباز ببم؟، چۆن جارێکی تر باوەڕ بە مرۆڤەکان بکەمەوە؟، ئەو تاوانێکی نەبوو، من شکاندم ویستی چاکەیەکی دۆستانەم لەگەڵ بکات بە قسەی خۆی، بەڵام من ناتوانم چیدی متمانە ناکەم، لەتۆش دەترسم!، لە هەموتان دەترسم!!..
+شیرین گیان ئەوە ژیانی تۆیە من ناتوانم قسە بکەم بەڵام بۆتۆ جەرگم دەسوتێ، چیت بەسەر هات؟، هەموو گەشی و ڕوو خۆشی ساڵی ڕابردووت بۆ کوێ چوو؟، ئەو هەموو وشانەی دونیایەکی پڕ ئومێد بوون، ئەم هەموو بێ ئومێدیە لەپای چی؟…

چاوەرێی بەشی دووەم کۆتایی بن
بەشی دووەم

کۆتایی

نوسەر:سلیڤان وەهمی

پێکەنینێکی گاڵتە ئامێزی کرد، وتی پەری گیان هیواداربووم هیچ کاتێک نەکەویتە بار و دۆخێک کە هیوات بە مرۆڤایەتی لەدەست بدەیت، نەکەویتە گومانەوە بەرامبەر ژیان، بەڵێ گومان تاڵاوت پێ دەچێژێ ئەزیزم ..
چەند رۆژێک تێپەڕی و لەو بێدەنگیەی شیرین ئازارم دەکێشا، بەڵام کارێکم لەدەست نەدەهات جگە لەوەی کە لەلای بم، منیش بێدەنگ دانیشتبووم کە لەپڕ کەوتە باسکردنی:
-کۆتایی زانکۆ بوو بڕیار بوو هاوسەرگیری بکەم، هەموان ڕازیبوون، هاوسەرگیریەک دوور لە یەکتر ناسین، بڕیاری من لەسەر قسەی باوکم بوو کە پێی وابوو کوڕێکی چاک و خێزانێکی چاکن، بەداخم زمانم لاڵ بوو نەم توانی بڵێم ئاخر من کەسێک نەیناسم بە چ شتێکی ڕازی ببم؟
هەموو کارەکانیان لەماوەی مانگێک تەواو کرد و خێرا گواسترامەوە، کە هێشتا بەتەواوی ئەندامانی خێزانەکەیم نەبینیبوو، هەموو کارەکان زۆر سەیر تەواو بوون،من دەمزانی بارودۆخی ماددی باوکم خراپ بوو، دەمزانی جار جار قەرزی دەکرد لەبەر ئەوەی ئێمە برسی نەبین، بەڵام هەرگیز نەم دەزانی لەبەرامبەر مندا پارە وەردەگرێ، بۆ خاتری خوشک و براکانم من قوربانی بووم، شوم کرد و هیچ مرۆڤێکم نەبینی، خێزانێک بەناو خێزان، پەرتەوازە و بێ سەروبەر، لەماوەی مانگێک منێکی بێگانە شارەزای هەمویان بووم دەمزانی کە چ تاوانێک لەو ماڵەدا ڕوو دەدات!!
لەلایەک لەناو خەڵکدا بە دەم یاخودا یاخودا خۆڵیان دەکردە چاوی خەڵک، لە ماڵەوەش هەڵدانی پێک و جنێوو و لێدانی ئافرەت، خودا زۆری ڕەحم باراندبوو بەسەریاندا، ئەوان لە نیعمەتەکانی نەگەیشتبوون، تەنها دوو مانگ توانیم بەرگە بگرم، ئێمە خێزانێکی جوان پەروەردە کراو بوین نان و ئاوێکمان دەخوارد و هەزار جار شوکرانەی خودامان دەکرد کە لەماڵی خۆمان تەندروست بوین، زۆر قورس بوو بۆم بەرگەی ئەو هەموو ناسزاییەی ئەوان بگرم و لە هەمووی زیاتر لێدانەکانی هاوسەرەکەم بو کە سەرخۆش دەبوو، ئیدی نەیدەزانی ئافرەتێکی ١٨- ١٩ ساڵان لەبەر پێیەکانیدایە، نازانم ڕەنگە ئەویش تۆڵەی ئازارەکانی خۆی لەمن بکاتەوە بەڵام بۆ من؟؟، مرۆڤ لە دوو حاڵەت خەمی بەسەر دا دەبارێ، یان تاقی کردنەوەی خودایە کە ئەبێت هەمیشە سوپاس گوزاری بەسەرکردنەوەکانی بین و چاوەرێی قەرەبووی ئازارەکانمانی لێ بکەین، یان ئەنجامی هەڵە و ناشوکریەکانمان کە نرخی ئەو هەموو ڕێز و نیعمەتە نازانین پێمان بەخشراوە، ئەوان دەیان زانی بۆ خێزانێکی شکست خواردوون، بەڵام هەرگیز نەدەگەڕانەوە لای خودا، من بڕیارم دا بگەرێمەوە ماڵی باوکم و بە هەر ڕێگەیەک بێ دەستم لەدەستی ئەو کوڕە و ئەو ماڵە بەربوو، بەڵام چی کە ئەوان ئێستا مەزڵوم و من زاڵمەکەم لەچاوی خەڵک، ئەوان دەتوانن بە شانۆیەک ڕاستی خۆیان بشارنەوە بەڵام من کە لەبەر ئاینەکەم دەبێ عەیبی خەڵک داپۆشم!، ئیدی جیابونەوەکەم شوکری ئەوێ، بەڵام ئەو قسانەی کە دەکرێ، ئەو نازناوەی بە منەوە لکاوە(تەڵاق دراو) ئاهـ کۆڵێک خەمە، هەمیشە خۆم تاوانبار دەکەم و باوکم، خێزانەکەم و ئەو خێزانە و خەلکانی تر، هێندە گوێم پڕ ببوو لە درۆ بڕوام بە قسەی ڕاستی هیچ کەس نیە، ئارەزوو دەکەم لە شوێنێک بم کەس لە زمانم تێنەگات و لە زمانی کەسیان تێ نەگەم، بۆئەوەی گوێبیستی هیچ درۆیەک نەبم، ئێستاش ئەم کوڕە چەندین جارە داوای من لە باوکم دەکات، بە قسە خێزانێکی دیندارن، لەخوا ترسن و هەموو خەلک سوێند بەسەریان دەخوات، کەسانی جێی متمانەن، باوکم پێی خۆشە دووبارە بچمەوە بە دوای قسمەتی خۆمدا بەڵام نامەوێ هەڵەی ڕابردوو بکەمەوە، ئەترسم من خۆم لەکەیەکم پێوەیە، ناتوانم چیتر بەرگە بگرم، بەڵام لەبەر ئازارەکانی خۆم زۆر ئەم کەسەم شکاندەوە دەزانم ڕەنگە ئەویش شایەنی ئەو قسانەم نەبوبێ، چیبکەم بەدەست خۆم نیە، حەوسەڵەم نەماوە!!
+شیرین گیان فرمێسکەکانت بسڕەوە، ئەوەی دەڵێی لەکە مافی خۆت بووە ئاسودەیی هەڵبژێری، تۆ تاوانێکت نەکردووە، بەڵکوو لە تاوان دوور کەوتویتەوە، ناکرێ کاتێک کەسێکی هەڵە دێتە ژیانتەوە بڕیار لەسەر هەموان بدەیت کە وابن، رەنگە کاتێک کەسێکی هەڵە دەناسی پەیامێک بێت بۆ ئەوەی چاو کراوەتر بی، بۆئەوەی بتوانی لە داهاتوو باشترین هەڵبژێری، یاخود تاقیکردنەوەی خودا بێت کە ئارامی و بەرگەگرتنی تۆ تاقی دەکاتەوە، شوکرانەی لێت بوێ، من دەزانم ئازارەکانت کەم نین، دەزانم قسەی نەزان و نەفام بەئازارە!، بەڵام تۆ خێزانێکی یەکگرتوو و خودایەکی بێگەرد و بەدیهێنەرت هەیە، لێرە کۆمەڵێک هاورێت هەیە کە یەک بەیەکمان خەمی تۆمانە بەدڵ دەمانەوێ ئاسودەییت ببینین، مادەم ئەو کوڕە هێندە پێداگرە لەوەی تۆی ئەوێ و هەر کەسێک لە خێزانێکی دیندار و لە خودا ترس پەروەردە کرابێ و ترسی خودای لەدڵدا بێ تۆ لێی مەترسە، هەوڵدە بیناسە بزانە چی دەوێ و چۆن ژیانێکی دەوێ، دەرفەتێکی تر بەخۆت بدە ،بۆخاتری خۆت هیچ کەس نا تەنها لەبەر خۆت ژیانت رێک بخەوە، تۆ شایەنی ئەوەی بگەشێیەتەوە، شیرین گیان ژیان مرۆڤی خراپی زۆر تێدایە، بەڵام مانای ئەوە نیە هەمووان خراپ بن،
راستە کەسانی خراپ هەن بەڵام ژیان لەگەڵ کۆمەڵدا چێژ بەخشە، مرۆڤ ناتوانێت بەتەنها بەختەوەر بژیت، ئێمە لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا گەورە دەبین ناتوانین خۆمانی لێ داببڕێنین، بگەرێوە شیرینی و کۆمەڵایەتیەکەی جاران، وەک مانگ بگەشێرەوە، رەنگە خودا ئەوکەسەی بۆ ناردبی بۆ قەرەبووی ئازارەکانت، چەند رۆژێک بیر لەخۆت بکەرەوە، بیر بکەوە چ تاوانێکت بەرامبەر خۆت کردوە کە چەندین مانگە لەم بارودۆخەی، بیربکەوە چ رێگەیەک هەڵبژێری ئەزیزم، بەختەوەر بوون لە ژیان زۆرن، هەمویان بگرە بەر، ئازار هەڵمەبژێرە…
چەند ڕۆژێک نەهات و لەراستیدا خەمم بوو، بەڵام بێدەنگ بووم دوای دوو حەفتە هەرچەن وانەکانی لەدەست چووبوو بەڵام بە ڕەنگێکی تر گەڕایەوە، هێندە ناسک و شیرین بوو وەک ناوەکەی، هێندە جوان و درەوشاوەبوو چاوەکانی وەک ئەستێرەی ئاسمانی ساماڵ بوون، لە دوورەوە بینیمی خێرا هاتە بەردەمم و باوەشی لێدام ،وتی ئێستا دەزانم شادی چ گۆڕانکاریەک دروست دەکات، من دەرفەتم بەخۆم دا، دەرفتم بە ئەو دا و بە هەموان و بەژیانیش، رەنگە دوای چەندین مانگ چەند رۆژێکە هەست بە چێژی ژیان دەکەم، دەزانم ژیان شایەنی هەلی دووەمە و پێویستە بۆی ماندوو ببم، ئەو کەسەش هەموو هەوڵێک دەدا جێی متمانە بم لە ماوەی یەک حەفتەدا چەندین شتی کردووە تەنها تاوەکو بتوانم متمانەی پێبکەم، سوپاس گوزاری خودام، دواتر سوپاس گوزاری تۆم کە بووی بە هۆکارێک ڕێگای ژیان بگرمەوە..

(ژیان تەنها بریتی نیە لە ئازار یان خۆشی، حیکمەت ئەوەیە لە ئازارەکان سەبر کەین و لە خۆشیەکاندا سوپاس گوزاربین و خودا لەبیر نەکەین)
کۆتایی..

هاوریان سوپاستان دەکەم
چیرۆکــی

بۆ مـن ناوم یاســنەیە



بەشــی یەکەم

دایکم بەهێزتریــن کەســە چونکــە دڵــی شکاوە
بە هۆی ئەو ئەشقەی کە ئێــستاش چاوەرێی ئەکات ,,,!
من دایــکم خۆش ئەوێ لە خۆم زیاتر بەرگەی شکاویەکەی و خەندە درۆیــنەکانی ناگرم ئەمەوێ ئەم کەســە بناسم کە ئەبووایــە باوکی من با ,,,؟
ئەو پیــاوەی دایــکم فرمێــسکــی بۆ ئەرێــژێ کە شـەوانە بە خەیاڵ و یادگاریـەکانی ئەو خەوی لێ ئەکەوێ ئەمەوێ هاوخەمــی دایکم<بڕوا بەختیار> بم ئاشق بوونم لەو فێربم .... ئەمە ســەرەتایەک بۆ چیــرۆکەکەم با دەســت پێ بکەین بزانین دایــکم ئاشقــی کێــیە چــی لێهاتووە ,,,,,

یاسـنە ئەمە ناوی منە ئەو ناوەی کە دایــکم و ئەشقەکەی بۆیان هەڵبژاردووم ئەو پیاوەی کە ئەبایە باوکم با ئەو بۆی هەڵبژاردووم وە ئەو کە نازانم بە چی بانگی بکەم منی زۆۆر خۆش ئەوێ دایکم وتی رۆژانێک خەیاڵی ئەکرد تۆ لە باوەش بگرێ و گەورەت بکا<بڕوا بەختیار> ئەی ویست یەکەم وشە کە فێرت بکا بابە و دایە بێ روعی خۆی بە تۆ ئەدا بەڵام قەدەر رێــگەی نەدا ئەو ببێــتە باوکت و لە کاتی لە دایک بوونت لە باوەشت بگرێ و ماچت بکا لە جیــاتی ئەو پیاوێکی تر بووە باوکت ,,,
دایکم دڵخۆش نیە بە جۆرێک ناز بە من ئەدا وەک ئەوەی بترسێ لە دەستم بدا لە باوەشم ئەگرێ نایەوێ لێــم جــیابێتەوە جگە لە منـش منداڵی تری نەویستووە چونکە من یادگاری ئەوانم ,,,, ؟
زۆر مەرەقی ئەم ئەشقەتان کردووە با بچینە ناوی چی روویداوە ,,,
یاسنە : دایە بۆ ئەو ناوەت لێ ناوم
دایکم بە دڵێکی شکاو<بڕوا بەختیار> زەردەخەنەیەکی کرد و چاوی پر فرمێسک بوو وتی دیارە بە دڵت نیە دڵەکەم
یاسنە : نا دایە گیان زۆرم بە دڵە بۆیە پسیار ئەکەم لە پشت هەر ناوێک خۆ ئەبێ چیرۆکێک هەبێ ئەی وانیە
دایکە ڕوخاوەکەم چۆن وا شکاوی ئاخر بەرگە ئەگری پێکەنی ههههههه راستە کچە زۆرزانەکەم
یاسنە : دە باشە کەواتە بۆم باسکە ئەی ئەی خۆ من17 ساڵم بچوک نیم
دایکم : هههه دە باشە دوای ئەوەی نانمان خوارد باسی ئەکەم بەڵام ئەبێ یارمەتیم بەی هههه
یاسنە : کچێ بەسەرچاو<بڕوا بەختیار> جوانترین دایک
ئەمویست بەپەلە نان حازر کەین و گوێ بیستی ئەم چیرۆکە بم لەسەر سفرەکەش ئەم ویست پەلە نان بخۆم جار جار دایکم ئەی وت سەبر خۆ راناکا بەس لە راستیە ئەترسام دایکم بۆم باسنەکا و بەهانەیەک بدۆزێتەوە بە هەر جۆرێک بێ ئارامــم گرت ,,,
شوکور بۆ خوا زوو نانەکەمان خوارد و سفرەمان کۆکردەوە کاتی هات گوێبیستی چیرۆکەکەبم ,,,,,
یاسنە :دەی دایە توخوا بۆم باسکە
دایکم : بۆ ئەوەنە پەلەتە شتێکت بیستووە
یاسنە : نا ئەمەوی لە تۆوە ببیستم
دایکم هەناسەیەکی پر لە ئاخ و بە مانا دا دڵم هەژا
چیرۆکێکی یەکجار <بڕوا بەختیار>درێژە هەرگیز لە یادم ناچێ
یاسنە : چیرۆکی تۆ و باوکم
دایکم فرمێسکی چاوی سری من و ئەو ئەوەی ئەبایە باوکت با ئەوەی ناوی تۆی هەڵبژارد
ئۆقرەم نەما ئەمەوێ زوو دەست پێ بکەم بیناسم کێیە
رۆژگارێک کورێکم ناسی هەرگیز باورم نە ئەکرد ئەو ببێتە هەموو ژیانم و هەموو کەسم رۆژ بە رۆژ زیاتر نێوانمان خۆش ئەبوو ئەو فێرە نازی کردم فێری کردم خۆشەویستی چیە ئەو نازەی کەس بۆی هەڵنەگرت بووم ئەو بۆی هەلگرتم میهرەبان بوو کە من بێتاقەت بام ئەو هەموو شتێکی ئەکرد تا دڵخۆش بم لە من<بڕوا بەختیار> زیاتر خەمی ئەخوارد ئەو باشترینم بوو
زۆر جار لێم تورە ئەبوو کە نەخۆش ئەکەوتم ئەی وت " بۆ ئاگاداری خۆت نی هاا تۆ مولکی منی بۆ ئاگات لێم نابێ نازان شتێکت لێبێ من ئەمرم ''
بە جۆرێک پەیوەستی بووم کە لە خەو هەڵدەستام بۆ مۆبایلەکەم ئەگەرام ئەمزانی نامەی بەیانی باشی ناردووە گەر رۆژێک نەمبینی با ئەم وت دیارە هەڵنەستاوە ئەخەوتم تا ئەو نامەی ئەنارد رۆژێک قسەمان نەکردبا من ئەمردم خەیــاڵمان ئەکرد تۆ لە دایــک بی و بەو بڵێی باوکە زۆر جلریش کە شەرمان ئەکرد تۆ ئاشتت ئەکردینەوە ,,,
یاسنە : من ؟؟ چۆن !؟
دایکم : ئەو تۆی خۆش<بڕوا بەختیار> ئەویست بە ناوهێنانی تۆ دڵی نەرم ئەبووەوە ئەم وت "" یاسنە بڵێ بابە لەگەڵم ئاشت بێتەوە ئەگەرنا ئەگریم "" خێرا ئەی وت قوربانی تۆ و یاسنەم بم تۆ هۆکارێک بووی بۆ دڵخۆشی ئێمە هەموو رۆژێک بە دەم خەیاڵەوە قسەمان ئەکرد ئەو ئەشقی من بوو لەسەر ئەو بمردبام دڵخۆشترین کەس ئەبووم پەشیمان نیم لە خۆشویستنی هەرگیز ,,,,
یاسنە : ئەی دوای<بڕوا بەختیار> باسیکه ئەو چی لێهات بۆ لات نیە
بە هەر دوو دەستەکانی فرمێسکی چاوی سری بەرگەم نەگرت تووند لە باوەشم گرت تا ئارام بووەوە.....

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکــ

بۆ من ناوم یاســنەیە



بەشــی کۆتایی

ئەو هاوسەرگیری کرد و منیش هاوسەرگیریم کرد قەدەر وابوو لێکیان کردین ,,,
یاسنە : چی رودا دایە باسیکە
ئەو دەمێک بوو کچێکی تریان بۆ دانا بوو ئەبایە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو بکا ئەو ببێتە ژنی و جێگای من بگرێتەوە خۆ ئەمان زانی بۆ یەک نابین بەڵام ئیتر ئەمە دڵــ بوو ئـاشقــی یـەک بوویــن نەمان ئەتوانــی بێ یــەک بژیــن کە باســی جیابوونەوەمان<بڕوا بەختیار> ئەکرد بۆ چەند خولەکێــک ئەرۆیشتین بەرگــەمان نە ئەگــرت وەک منداڵ دەســتمان ئەکرد بــە گریــان ئەگەرایــنەوە لای یەک
خۆ ئێــمە تاوانمــان نەبوو تەنها ئاشــقی یــەک بوویــن
نەمــان ئەتــوانـــی بــێ یــەک بژیـــن
چەند جارێــک ئەی وت ئەبێ شوو بکەی بەس من ئەگریام ئەم وت بە مەرجێ ئەبــێ قســەت لەگەڵ بکەم ئەی وت باشــە بەڵێــن بێ جێتناهێڵم بەس ئەو درۆزن بوو رۆیشت جێی هێشتم
ئەو رۆژەی هاوسەرگیری کرد بووە هــی کەسێکی تر من مردم خۆشەویستەکەم لای کەسێــکی ترە ؟
ئەڵقەی کەســێکی تری لە دەست دایە ئاخر ئەمە چۆن ئەبێ خۆ بریار بوو ئەو هی من بێ من دەست بە قژیا دابنێم و لە باوەشی بگرم
هەناسە پر لە<بڕوا بەختیار> ئازارەکانی دایکم ئەیکوشتم ناخی ئەهەژاندم بەڵام ئەم ویست بەردەوام بێ
خۆزگە ئاشق نەبام هەرگیز نەمناسی با خۆزگە ئەشق ئەتکوژێ و وێرانت ئەکا جا چ ئەشقێک ئەوەی بە دەست تۆ نیە بۆ قەدەرت جێهێشتووە ,,, منیش شوم بە باوکت کرد و ئەو هاوسەرمە ئێستا
فرمێسکەکانی دایکم بەردەوام بوو تا لێم پرسی ئێستا لە کوێیە ئەزانی چۆنە ؟؟؟
وتی جارێک قســەم لەگەڵ خوشکەکەی کرد زانیم باشە هههههه
ئەم پێکەنینە پر مانا بوو دایکم هەر خۆی بەرگەی نەگرت وتی بێ من چۆنە شکاو و روخاوە
بە دەستەکانی فرمێسکەکانی سریەوە کاتێ بانگی داو رۆیشت نوێژ بکا ئەم شەوە زۆر لە ناو ئەم چیرۆکە ژیام ئەمە چ ئەشقێکە <بڕوا بەختیار>بە دەستە خۆت نیە کە بیرت دێتەوە ئەمری ئەم ویست ئەو پیاوە بدۆزمەوە دەستم کرد بە گەران بەو ناوە و نازناوانەی کە دایکم باسی کرد بوو سەیری ئەکاونتەکانی دایکم کرد و نامە و شتەکان ئیتر دۆزیمەوە شوێنی ئیش و ناونیشانی کە سەیری وێنەکانیم ئەکرد لە خۆمەوە دڵم پر بوو دڵۆپە فرمێسک لە چاوم رژا مەپرسن بۆ چونکەۆخۆشم نازانم یەعنی ئەوە ئەبابە باوکم با ئەمە منی خۆشویستووە زۆر سەیر بوو هەستێکی
بە ئەکاونتێکی ساختە قسەم لەگەڵ کرد
ــ سلاو
+ سلاو فەرموو
ــ جەنابت ناوت ......
+ بەڵێ فەرموو تۆ کێی
ئەمەوێ بڵێم <بڕوا بەختیار>بابە ئەو کچەم کە تۆ ئەبایە بەخێوت کردبام من کچە ونبووەکەی تۆم ئەو کچەی خەیاڵت پێوە ئەبینی من یاسنەی تۆم
_ من یاسنەم
+ ناوێکی خۆشــە هههههه چیت ئەوێ کچە بچوکەکە
_ بۆ پێدەکەنی دیارە لەگەڵ ئەم ناوە یادگاریت هەیە
+ههههههه دەی فەرموو کچم چیت ئەوێ
وتی کچم ئاهــ چ هەستێک بوو بۆ ساتێک بێ دەنگی بۆم باس کرد هەموو شتێک
+ چــی تۆ چەند ساڵی
_ 17 ساڵ
بێ دەنگ بوو ئەمزانی ئەگریێ و وەک دایکم فرمێسکەکانی ئەسرێ دوای هەواڵی دایکمی پرسی تا ماوەیەک عاشای ئەکرد تا دوایچەند رۆژ وامان دانا بچم بیبینم لای یەکێــک لە باخچەکانــی نزیک قوتابخانەمان زۆر بە پەرۆش بوو من ئەو کەسە ئەبینم کە <بڕوا بەختیار>باوکم بووە
چاوەرێم ئەکرد بێ ئۆقرە بووم تا پیاوێکی تێک شکاو لە روخسارم بینی هەناسەم تەنگ بوو بەرگەم نەگرت خێرا خۆم پیاکێشە لە باوەشم گرت نازانم بۆ وام کرد تا چەند خولەکێک ئەو شۆک بوو بوو نەی ئەتوانی لە باوەشم بگرێ هێزی نەبوو سەیری چاویشم بکا تا فرمێسک لە چاوی باری وتی بە دایــکت ئەچــی وەک ئەو خاڵێک لەسەر لێوتەوە هەیە بۆم باسکرد دایکم چۆنە وتم ئاشقتە ئێستاش بۆت ئەمرێ دوای قسەی زۆر لەگەڵ ئەو پیاوەی ئاشقی دایکم بووە کات درەنگی کرد و بریارماندا قسە بکەینەوە ئەمویست هەستی باوکیەتی بجوڵێ ماچێکم بکا بەڵام باش بەرگەی گرت بوو تا رۆژێک پلانم گێرا هەر دووکیان واتا دایکم و ئەشقەکەی روبەروی یەک کەمەوە لە 3/3 کە رۆژی یەکتر ناسینیان بوو ئەوە بووە 18 ساڵ<بڕوا بەختیار> تەمەنێکی زۆر ئێستا کە هەر دووکیان تەمەنیان بۆ 40 ساڵ یان زیاترە
بە هەرجۆرێک بێ دایکم برد لە رێگا هەر ئەی وت تۆ شتێکتە خیربێ بێگومان باوکیشم واتا ئەم پیاوە نازانێ ... ئهم وت ئەبێ چی بکەن کە یەک ئەبینن لە دورەوە کا باوکم ئەدیت چاوەرێم ئەکا هاوارم کرد بابە ئاوری داوە بە پێکەنینەوە کاتێ دایکم سەیری کرد شۆک بوو لە جیگای خۆیان وەستا بوون بەرە بەرە نزیک ئەبوونەوە هێزێک هەبوو دەستی قاچی ئەوانی گرت بوو را نەکەن بۆ لای یەک چ دیمەنێک بوو دەستیان کرد بە گریان دایکم ئاگای لە خۆی نەما رای کرد بۆ لای بە دەم گریانەوە نیگایان ئەگۆریەوە دوای چەند ساڵ یەکیان بینیەوە منیش لەم دیمەنە بێ بەش نەبووم لە گریان ئەمە ئەشق بوو دوای چەند ساڵ بەرامبەر یەک دانیشت بوون و باسی ئەو<بڕوا بەختیار> ئازارەیان ئەکرد زۆر دڵخۆش بووم نازانم بۆ بەڵام ئەمە ئەشقێکی پاک بوو ,,,
بەڵێ هەر دووکیان وەک هاورێ مانەوە منیش بوومە کچێکی گەورە ئێستا یارمەتی ئەشقەکەی دایکم ئەدەم کە چێشتخانەیەکی کردۆتەوە بە ناوی منەوە Yasnam ئەمە ناوی منە لە ئەشقێکەوە بەرپا بووە زۆر دڵخۆشم هەستێکی سەیرم هەیە لە راستیە گرینگیەکی زۆرم پێ ئەدا منی خۆش ئەوێ هههه وابزانم دایکیشم غیرە ئەکا کە وا ئەمان بینێ
من هاوسەرگیریم کرد و دڵخۆشم و لەو کاتەشدا ئەشقەکەی دایکم واتا وەک باوکم ئامادە بوو لەو رۆژە بۆی باس کردم کە رۆژانێک خەیاڵیان ئەکرد کە باوکم واتە ئەشقەکەی دایکم هههههه نازانم چۆن ناوی بینم ئئ ئەو کات ئەی وت ناهێڵم یاسنەم شوو بکا با لای خۆمان بێ کچەکەم ئەبێ لای من بێ هههه ببورە باوکە<بڕوا بەختیار> شوم کرد ,,, زۆرم خۆش ئەوێ😔 خۆزگە تۆ و دایکم بۆ یەک بان خۆزگە من لای تۆ گەورە ئەبووم ئەو هەموو خۆشەویستیە بۆ منداڵێک کە خەیاڵت بۆ ئەکرد ئەبێ چۆت ژیابن زۆر سەختە منداڵێک ببینی لە خۆشەویستەکەت و بەڵام تۆ باوکی نەبی ـــــــ هەر چۆنێک بوو دوای ماوەیەکی زۆر بەیەک گەیشتن بەم تەمەنەش ئاشقی یەک بوون ئای دایە ئاشقەکەم چەندم خۆش ئەوێی

رۆژێک دێ خۆشەویستەکەت ئەبینی مندالێکی لە باوەشە ئەو منداڵەی کە ئەبایە لە تۆبا هەمان ناوە کە داتان ناوە بەڵام قسمەت و قەدەر لێکی کردوون چەند ئەشقی پاک بوویتە قوربانی ژێر دەستی قەدەر
من ناوم یاسنەیە ئەو یاسنەیە کە دایکم و ئەشقەکەی ناویان بۆ هەڵبژاردووم کە قەدەر بەیەک گەیشتنی ئەوانی بۆ پیری هەڵگرت....

کۆتایی
کورێک ویستی هاوسەرگیری بکات


بۆیە بەدایکی ووت دایکە ئەوکچەم بەدلە ئاموزامە دایکی پێی ووت بەسەرچاو بالەکچەکە بپرسم کچەکەش لەمەرحلە چواربوو لەزانکو تێلی بۆ ئەکات و قسەی لەگەل ئەکات پێی ئەلێت کورەکەم بەتەمای شتێکی وایە کچەکە پێی ئەلێت کەمێک کاتم پێ بدە با بیربکەمەوە پێت ئەلێمەوە کچەکە بۆ ماوەی چەن ڕۆژێک بیری دەکردەوە ئاخو چیبکات دایم فکرو هوشی لەو داواکاریە دەکردەوە بۆیە بە سێ کچە هاورێکانی ووت کە لە زانکو هاورێی نزیکی یەک بوون پێیان ووت داواکاریم هاتووە کورەکە بێ ئیشە نازانم چیبکەم ڕاوێژ بەئێوە ئەکەم ڕاتان چیە ئاموژگاریتان چیە هاورێی یەکەم پێی ئەلێت ناتوانم یەک وشەش بلێم چونکە دوای بوو بەشەرتان دەلێی بو بەقسەی هاورێکەم هەلخەلەتام هاورێ دووەم پێی وت پەلەت چیە مەرحلە چواریت هێشتا زووە خوا ئەزانێ لەوانەیە تەواوکەری ژیانت لێرەبێت وەک تو مامۆستا بێت شو بەو کورە دەکەیت ئیشی نیە بویە پەلەت نەبێت سالێک زیاتر ماوە ئەزانی چەن خوشە تو هاوسەرت هەمان پیشەتان هەیە بەیەکەوە دەرونە سەر پیشەکانتان هاورێی سێیەم پێی ئەلێت زۆرکەس ئەو ئومێدەیان هەبوو لەزانکو تەواوکەری ژیانیان لەزانکو دەبێت داواکارییان هات لەخزم و کەسوکاری داواکاریەکەیان ڕەفز کردەوە تایستاش لەمالی باوکیانن ئەگەر شوی کردبا لەجیاتی لەمالی باوکی دوعای زەواج بکات لەمالی هاوسەرەکەی دوعای مندالبونی دەکرد بۆیە بەوردی بزانە گەنجێکی بەدینە بزانە دەست پاکە ئەوجا بریار بدە خۆت بەزانکووە مەبەستەوە کچەکە نازانێ بەگوێ کامە هاورێی بکات بۆیە ئەچێتە لای گەنجێک کە لەبەشی کچەکەیە ئەم کورە زۆر قسە ناکات تەبیعاتی وایە هەرکەقسە بکات هەموویان حەزدەکەن گوێ بگرن بۆیە کچەکە ئەچێت لای داوای لێدەکات و باسێکم هەیە حەزدەکەم هاوکارم بیت کورەکە ئەلێت بەسەرچاو کچەکە بۆی باسەکات داواکاریم هاتوووە هاورێکانیشم وا ئەلێن ئەمەوێت ڕای توش ورگرم کورەکە ئەلێت هەموو شتێک فرسەتە ئەمرو لەوانەیە ژیانت تاریک بێت بەلام ڕۆژێک دێت ڕوناک دەبێت خودا دەرگا لێت دەکاتەوە لەو مەسئەلەیە فرسەتێکە برویتە ژور بەدەستت هێنا نەرۆشتی ئەبێت لەبەر ئەو دەرگایە چاوەرێ بکەیت تا دەکرێتەوە. تو ئەزانی کە دەرگا داخرا فرسەتیش نەما ئەبێت لەبەر ئەو دەرگایە بوەستیت لەوانەیە دەرگات لێبکرێتەوە بەلام ناتوانی قبول بکەیت چونکە داواکاریەکەت بەدل نیە لەوانەشە دوای چەندین سال دەرگات لێ نەکرێتەوە ئەوکات خەمی ئەو فرسەتە دەخویت کە دوو دڵ بویت لێی بۆیە گەر کورەکە بەدین بوو بە ئەخلاق بوو لەبنەمالەیەکی چاک بوو لێی مەترسە خودا گەورەیە رسقی(کار)کورەکەش ئەدات ئەمرو نیەتی ڕۆژێک هەر ئەبێت ژیان هەروا نابێت دیتمان دەولەمەند هەژار بوون هەژاریش دەولەمەند بوون یەقینت هەبێت متمانەت بەخودا هەبێت داواکاری هاتنی کچیش وا ئاسان نیە کە کچ خۆی بڕواتە پێش ئەبێت خۆی چاوەرێی بکات.کچەکە فکری لەوە دەکردەوە لە زانکو داواکاری بو بێت دێتە بەشی داخلی تێل بۆ دایکی کورەکە دەکات کەمن شو ناکەم جارێ زووە . حەوت سال تێئەپەرێت گەنجەکە ژنی هێناوە خاوەنی مال و منال و ئیشی تایبەتی خۆیە .کچەکە دەڵێت زۆر پەشیمانم نەشاهدەکەم بەکەلکم دێت دڵخوشم بکات نەئەو هاورێی وتی لە زانکو داواکاریت بۆت دێت ئێستا لەمال باوکمم وا دەزانم ئەمرو نا بەیانی کەسێک دێت کەچی ناێت بۆیە پێتان ئەلێم من هەلەم کرد ئێوە مەیکەن بیرکردنەوەم باش نەبوو بەهەلە بیرم کردەوە هەرگەنجێک خاوەنی ئیشێکی بچوکیش بێت ڕازی ببن هەرگەنجێک ئیشیشی نەبوو هەر شوئ پێ بکەن دیتان گەنجەکە بۆ بە خاوەنی هەموو شتێک لەکاتێکدا هیچی نەبوو

وە بشزانن هاورێت کێن بێ ئومێدەکانن یان ئومید دەبەخشن
وە هەموو کەسێک بناسە بەڵام هاوڕێیەتی هەموو کەسێک مەکە چونکە هەندێک لە کەسەكانی دەوروبەرمان لەگەڵ خراپ بوونی بارودۆخ ئەوانیش خراپ دەبن , هەموو شوێنێک شارەزا بە بەڵام بۆ هەموو شوێنێک مەچــۆ .
شەوی ڕەش

دەگێڕنەوە پیاوێکی ڕەوەندی لەگەڵ ئامۆزایەکی خۆی هاوسەرگیری کرد، و پاشان نۆ کوڕیان بوو، بەڵام لەدەیەمین سکیدا کچێکی بوو، کاتێ بەباوکەکەیان ووت، زۆر هەستی بە بێتاقەتی وشەرمەزاری کرد، و بەدەنگی بەرز هاواری دەکرد چ شەوێکی ڕەشە بۆ من،ئاای لەم شەوە ڕەشە!!

ئیتر قسەی لەگەڵ ژنەکەی نەدەکرد گوایە گوناهی ئەوە کچیان بووە و شوومی بۆ ئەم هێناوە!!

ڕۆژ و ساڵانەکان تێپەڕین و ئیتر باوکەکە پیربوو و دواتر چاوەکانی لەدەست دا، تەواوی مناڵەکانی هاوسەرگیریان کردبوو خەریکی ژیان وماڵی خۆیان بوون، ئیتر باوکە نابیناکەیان بەتەواوی لەبیرکردبوو، بەڵام کچەکەی گەرچی هاوسەرگیریشی کردبوو، بەڵام هەر هەواڵی نابینا بوونی باوکی بیست گەڕایەوە بۆلای و جوان باوکی شت و خێمەکەی بۆ خاوێن کردەوە و چێشتی بۆ لێنا..باوکەکەهەستی بە خۆشیەکی زۆر کرد، کاتێ لێی هاتە پێشەوەو ویستی دەرمانەکانی بداتێ باوکەکە پرسی: تۆ کێیت، ئەی کچی ڕەسەن خانەدان و بەخشندە!!
کچەکە چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک و وەڵامی دایەوە: باوە گیان من شەوە ڕەشەکەی تۆم😢

کاتێ زانی کچەکەی خۆیەتی لەقوڵپی گریانی دا، و پێی ووت: بمبورە کچە باشەکەم٫ بەڕاستی پەشیمانم، خۆزگە تەواوی شەوەکانم ڕەش بوونایە!!


بەداخەوە تاوەکو ئێستاش ئەم جیاوازیە ماوەهەرگیز جیاواز سەیری ڕۆڵەکانت مەکە، ئەکرێ ئەوەیان کە پشتگوێت خستووە زیاتر لەوانی تر بەکەڵکی دواڕۆژت بێت ئەو کات پەشیمانی چ سوود!!
2024/09/28 11:31:11
Back to Top
HTML Embed Code: