Telegram Web Link
هاتە خوارەوە منیش وامزانی نەیتوانیوە داوای لێبوردن بکات یان بارین نەیبوریوە وتم چیتە تخوا ئاکام وتی دادە من ئاژەلێکی درندەو بێهەستم وتم بۆ وا اڵێیت وتی ئەم هاوڕێیەی تۆ دوێنێ تەندوستی تێکچووە و عەمەلیات اکرێت و ام هەفتەیە ناتوانێ بێتە زانکۆ خوانەکا گەر شتێکی لێبیت من چۆن لەخۆم ببورم منیش باوەشم پیای کردو وتم ئیستا تیل بۆ بارین اکەم خەم مەخۆ وتی بەڕاستە دەتخوا بۆی بکە با دووقسەی بکەم و هیوای لەش ساخی بۆ بخوازم... من تێلم بۆ بارین کرد بەڵام داخرابوو ئەونەی تر نائومێد بوو ،وتی ئیستا چی بکەم وتم هیچ نیە ان شا اللە خەم مەخۆ اویش بە غەمگینیەوە لە شوێنەکەی خەوی لێکەوت ئەمزانی ئازار ئەچێژێت، کە بەیانی بە ئاگا هاتەوە بە ڕاکردن هاتە ژوورەکەی من وتی دادە دە تێلی بۆ بکەرەوە بزانە دووبارەش کردمەوە هەر داخرابوو ،ئیتر بە نائومێدی ڕۆشت بۆ زانکۆ ،ڕێک ڕۆشتبوو بۆلای هاوڕێ نزیکەکەی بارین وتبووی تکایە پێم بڵێ ئەو کچە تەندروستی چۆنە ئەویش پێی وتبوو خراپەو باری داراییان زۆۆر خراپە ئاکامیش پێی وتبوو ئا تۆ ناونیشانی نەخۆشخانەکەم بەرێ کچەیش پێی دابوو ڕیک ڕۆشتبوو بۆ نەخۆشخانەکەو پارەی تەواوی دەرمان و شتەکانی واسڵ کردبوو انجا لە دکتۆرەکەی پرسی بوو حاڵی چۆنە امیش وتبووی شتێکی وانیە دوو تا سێ ڕۆژی تر هەڵەستێتەو ان شا اللە بەوە زۆۆر دڵخۆش بوو بە دڵخۆشیەکی گەڕایەوە ماڵەوە دایکیشم وتی خێر ئاوایت وتی دڵم زۆرخۆشە و هەر اونەی وت ،دوای منیش پرسیم ئاکام چیبووە وتی وەللە ڕۆشتم بۆ نەخۆشخانەو دکتۆر وتی ئەم کچە زوو باش ئەبێت باسی پارەو شتی وای نەکرد وتم ئێ لەخوا بەزیاد بێت تۆش ڕۆژبەڕۆژ نزیکتر ئەبێتەو لە داوای لێبوردن کردنەکە زۆر بە جۆش و خرۆشەوە وتی خوا ایکرد او یەتەوە زانکۆ هەزارجار داوای لێبوردنی لێ اکەم.زۆۆر سەیر گۆڕابوو زۆۆر دڵخۆش بووم بەوە......

چاوەڕێی بەشی سێیەم بن
چیرۆک

ئاکام و بارین


بةشي سئيةم

هەمووو ڕۆژێک ئاکام لەهاوڕێیەکەی بارینی ئەپرسی ئەم کچە تەندروستی چۆنە، و کەی یەتەوە اویش وتبووی ان شا اللە سێ شەمە اگەرێتەوە،شەوی دووشەمە ئاکام اونە دڵخۆش بوو وای ئەزانی هەرگیز ڕۆژ نابێتەوە ئیتر کە بوو بە ڕۆژی سێشەمە بەیانی زوو زوو هەڵسابوو خۆی کەشخە کردبوو منیش زەردەخەنەیەکم کرد بە ڕوویاو هاتو نێوچاوانمی ماچکرد وتی ام هاوڕێیە ناشیرینەو امڕۆ یەتەوە ان شا اللە،پێکەنیم وتم یەتەوە یەتەوە،ئیتر بە پەلە ڕۆشت و لە پرسگە چەندین کاتژمێر چاوەڕێی کردبوو تا دواجار بارینی لە دوورەوە بینی بوو کە یەتە زانکۆ ڕۆشتبوو بۆ لای و سڵاوی لێ کردبوو بارینیش بە ڕەقی وەڵامی یابویەوەو ویستبووی بڕوات بەڵام ئاکام پێی وتبوو بارین خان حەزەکەم چەن دەقەیەک لە کاتە بە نرخەکەو بەیت بەمن و بێگومان داواکەم ڕەت ناکەیتەوە چونکە کچێکی ئاقڵیت و تۆ وەک من نیت،بارینیش پێی وتبوو فەرموو چیتەوێ گوێم لێتە ئاکام وتبووی سەرەتا زۆۆۆۆر زۆۆۆر دڵخۆشم کە اوبینم تەندروستی و باشە اویش وتبووی تۆ لەکوێ زانیوتە وتی لە هاوڕێکەت انجا اکام پێی وتبوو بۆ او ڕۆژەش چەن بڵێم ببورە هەر کەمەو خەجاڵەتم کە بارێن ام ڕۆژەی بیرهاتبووەوە ڕێک وتبووی لاچۆ لە بەردەمم تۆ کوا مرۆڤی تخوا بڕۆ بەشوێن مرۆڤایەتیا بگەرێ هەرگیز ناوبورم ان شا اللە لە ئاهی من خوا بو گرێ کاکەم چەن بەدوایا ڕۆشتبوو پێی وتبوو دەتۆ بۆستە با قەرەبووی کەمەوە بارین گوێی پێ نەیابوو،ئیتر کاکەم هاتەوە هەم دڵخۆش و هەم غەمگین بوو وتم چیبوو ئاکام من لەو پەلەتربووم بۆ اوەی بزانم چی ڕوویاوە وتی وەللە نەیبوریووم و وتی زۆۆر بە ڕەقی وەڵامی یاوەتەوە منیش وتم کێشە نیە کاکە گیان گرنگ تۆ داوای لێبوردنی خۆتت کرد وتی وایە بەلام اوا لەدڵ خۆشتر بوو پێم بلێ بوراوی ،.،...... ئاکام تەواو گۆڕابوو بوو بە مرۆڤێکی تر تەواو سادە بوو من هەتا اوکاتیش باوەڕم بەوە نەبۆو کە خەڵک ایانوت عشق مرۆڤ اگۆڕێت جوانی اکات کە کاکەمم ابینی بەمشێوەیە ئینجا ڕاستی ئەو قسەیەم بۆ ڕوونتر ابویەوە، هەستم اکرد ئاکام ئاشق بووە هەموو ڕۆژێک بە جۆشەوە اڕۆشتە زانکۆ لە کاتێکا پێشتر حەزی لێنەبوو دایکم سەری لەو بارودۆخەی کاکم دەرنەیەچوو هەر ایوت سوپاس بۆخوا اخیرەن کوڕەکەم گۆڕا ،اکام هەمیشە اهاتە ژوورەکەم اونەی پرسیار لەبارەی بارین اکرد امزانی لەدڵەوە ئاشقی بووە انجاش شتێکی تری زۆۆر جوان اوەبوو زۆۆر غیرەی لێ اکرد ایوت کوڕێک هەیە زۆۆر دەورو خولی ایات منیش امویست قسەی لێدەربێنم اموت جا بەتۆ چی خۆشەویستت نیە اویش بەشەرمەوە ایوت نا شتی وانیە بەس جوان نیە ام کوڕە هێندە لە دەوریەتی ،هەمو ڕۆژێک بە ئەشقەوە دەدوا بە پەلە بوو هەتا اگەشتە زانکۆ هەموو ڕۆژێک دوای گەڕانەوەی لە زانکۆ باسی ئەمڕۆژەی زانکوی بۆ اکردم کە چی بووەو نەبووە ،هەر ایوت ارە بارێن چەن ساڵە اسڵ خەڵکی کوێن و ای وت باشە تۆ بلێی دایکی یان باوکی چاوی سەوز بێت بارینیش ئاوا چاوی سەوزە ئیتر زۆۆر پرسیاری اکرد هەموو ڕۆژێک بەپەلە بوو هەتا بارین ببینێ ئیتر ڕۆژی دواتر ڕۆشت بۆ زانکۆ و لە سوچێکی پرسگە چاوەڕێی بارینی کردبوو تەنیا بۆ اوەی بیبینێ تەنانەت گەر لە دورەوەش بێت کە بینی ڕۆشتبوو سلاوی لێکرد بوو ئینجا پێی وتبوو پڕ بەدڵ حەزم لە هاوڕێیەتی تۆیە بارین تکایە منیش بە یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانت هەژمار بکە بەڵام بارین زۆۆۆۆۆر ڕقی لێ بوو زۆۆر ،کاکەم کە لە زانکۆ اگەڕایەوە ایوت دە تێلێک بۆ بارینی هاوڕێت بکە بێ ڕەحم منیش امزانی بۆ اوەیەتی ایەوێ بزانێ حاڵی چۆنە........

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆک

ئاکام و بارین


بةشي كؤتايي

ئاکام ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە ماڵەوە باسی بارینی اکرد منیش ڕۆژێک پێم وت کاکە چیتە وتی وەللە لاڤە من ئاشقی بارین بووم تکایە یارمەتیم بە ئەو تەنانەت وەک هاوڕێ قەبوڵم ناکات انجا وەک عشق امە مەحاڵترین شتی دونیایە ، وتم یارمەتی و ئەیەم وتێ بەڵێنم پێبە وتم بەڵێن بێ ......ئیتر هەفتەی داهاتوو ڕۆژی لەدایک بوونی ئاکام بوو وتی حەزەکەم ئاهەنگەکە لە زانکۆ انجام بەم و لاڤە ابێ تۆش بێیت و بارینیش بێت وتم بەس ئەبێ خۆت بڕۆیت بانگێشی کەیت وتی ئاخر گەر قەبوڵی نەکرد وتم زۆۆری لێبکە وتی باشە وتم انجا لەوێ لەبەردەم خوێنکارەکان پێی بلێ کە چەن ئاشقی اویت بۆی بسەلمێنە وتی وەللە بیرۆکەکەتم زۆۆر بەدڵ نزیکەی پێنج ڕۆژ بوو خەریکی ئامادەکاری بوو بۆ ڕۆژی لەدایک بوونەکەی ڕۆژێک پێش او ڕۆژە ڕۆشت بۆلای بارین و پێی وتبوو بارین ڕۆژی لەدایک بوونمە زۆۆر حەزەکەم تۆش ئادەبیت اگەر نەیەیت سوێن بەخوا ئاهەنگەکە ئەنجام نایەم ئەویش پێی وتبوو ئیستا لێرە بڕۆ بیرێکی لێ اکەمەوە،ئیتر چەپکێک گوڵی سوری زۆۆر جوانی ئامادەکرد وتی ئەمانە بۆ بارینەکەم ڕۆژی ئاهەنگەکە هەموو هاوڕێکانی و دایک و باوکم و تەواوی مامۆستاکان ئامادەبوون ئەویش چاوێکی هەر لەسەر درگا سەرەکیەکە بوو ئەبێ کەی بارین بێت و لە کۆتاییا بارینیش هات زۆۆر جوان بوو بە ئەوپەڕی سادەییشەوە هاتبوو لە زۆۆربەی اوکچە پورو خاڵۆکانم جوانتر بوو کە ڕۆشتبوونە ئارایشگا کتێبێکی لەدەس بوو نزیک بویەوەی ماچی منی کرد و و بەسادەییەوە وتی پیرۆزە کاکە ئاکام بەهیوای تەمەن درێژی و ئیتر ابێ بڕۆم محازەڕەم هەیە ئاکامیش وتی بارین بوەستە بە دەنگێکی بەرز پێی وت خۆشمئەوێێێێ ئەمەوێ زەواج بکەین ئاشقی تۆم ئەم گوڵانەش بۆتۆیە تکایە وەریگرە دایکیشم نزیک بوویەوە و ماچی بارینی کرد وتی کچی خۆم ئاساییە ئیستاش وەڵامی نەیەیتەوە بەڵام بیرت نەچێ ئاکام زۆۆری خۆشەوێی.....
دوای تەواوبوونی ئاهەنگەکە ئاکام زۆۆر دڵی خۆشبوو وەک شێت چاوەڕێی وەڵامی بارین بوو لەخۆیەوە دڵنیا بوو لەوەی قەبووڵی ئەکات ،زۆۆۆربەی خەڵک و ئامادەبووانی ئاهەنگەکە تاسابوون کەچۆن ئاکامێکێ بەپۆز داوای سادەترین کچی کرد باوەڕیان بەچاوەکانی خۆیان نەدەکرد،ئاکام ئەونە بارینی خۆشەویست خەوو خۆراکی بو بە ئەو هەمیشە سوپاسی منی اکرد ایوت لەسایی تۆ ام گوڵە جوانەم ناسیوە دیاریەکەی بارینیش کە لە تەواوی دیاریەکانی تر سادەتر بوو کەتەنیا کتبێک بوو شەو ڕۆۆژ لەدەسی بوو بۆنی اکردو ماچی اکرد زۆۆۆر خۆشی اویست ڕۆژانی پشوو وەک شێتی لێ اهاو هەتا هاتەوە ایوت من پێویستم بە هەناسە نا بەڵکو بە بارینە بۆ ئەوەی بژیم باوەڕکەن بە پاکترین شێوەو زۆۆۆۆرترین ئەشقی بۆ ام کچە هەبوو من ناتوانم وەسفی ئەم خۆشەویستیە زۆۆرە بکەم بگرە هیچ پێنوسێک ناتوانێت وەسفی بکات تەواو ئاشق بوو چاوەکانی اگەشایەوە ،.......بارین پێی وتبوو سوپاس بۆ داواکەت هەتا ماوم ڕێزی اگرم بەڵام ببورە من تۆم خۆشناوێت و ئاشقی پورزاکەمم ئەبێ بمبوریت و من لەبیرکەو بەشوێن کچێکی ترا بگەرێ کە گەرایەوە ماڵەوە سوێن بەخوا پەلاماری چەکی یا وتی خۆم اکوژم تەواو ژیانم ناوێ دوای ام کچە وتی من مردن هەڵ ابژێرم وەک شئتی لێهاتبوو دایما ایخواردەوە ابوو شەوانە باوکم لەسەر شەقامەکان بە مەستی بیهێنایەتە ماڵەوە انجا بە دەنگی کروزانەوەی مناڵێک کە دایکی نەبێت اگریا ایوت دایکە ئافرەت لە دوژمن خراپترە ایوت دوژمن بە چەک اوکوژێ بەڵام تەنیا کچێک اتوانێ واو لێبکات تام لە ژیان نەکەیت و تەمەننا بە بخوازیت....زۆر هەوڵمەیا هێمنی کەمەوە وتی بڕیارم یاوە واز لە زانکۆ بێنم چەن بارین ببینم زیاتر شێت ابم بۆۆی بەوەش امرم کە ابینم بوونی هەیەو هی من نیەو هەموو ڕێگاکان مەحاڵن بۆ گەستن بە ئەو...
کۆتایەکی هەتا بڵێی ناخۆش کاکەم وازی لە زانکۆ هێناو کۆتا ماڵئاوایی لە بارین کردبوو پێی وتبوو لێو خۆش نابم گەر لەو دونیا بۆمن نەبیت بارین بەچاوی پر لە هەنسکەوە پێی وتبوو خۆزگە شتێکم لەدەس بهاتایە بۆتۆ ،،،ئیتر کاکەم کەوتەوە ماڵ نەیەتوانی خۆی کۆکاتەوە هەمیشە اگریا او کوڕە قۆزو کەشخەی جاران چی بەسەر هاو گەر اوبینی اکریای بۆ حاڵی او دایما لە ژوورەکەی اگریاو ایخواردەوە هەر ئەیووت تکایە یەکێک بمگەیەنێ بە بارین کە زانی ئیتر مەحاڵە بە بارین ناگات بڕیاری یا بڕواتە هەندەران ئێمەش دایما اگریاین دایکم و من قسەمان بارین کرد وتمان وەک هاوڕێ قسەی لەگەڵ کە تۆ اتوانی وای لێبکەیت باشبێتەوە بەڵام ایوت عشقەکەم ڕێگەم نایات ببورن ...ئیتر کاکەم هەمومانی ماچکردوو لەگەڵ دوو لەهاوڕێکانی ڕێگای هەندەرانیان گرتە بەر بەر لە ڕۆشتن وتی هەزار نەفرەت لەم خاکە کە کچێکت خۆشویست وا ئەزانێ سواڵی عشقی لێ اکەی پشت گوێت اخا ئەمە کۆتا جار زوو بیبینین و گوێمان لە دەنگی بێت، کە ڕۆشتنە، هەندەران لە ڕێگا لەگەل قەچاخچیەک بووبوو بەشەڕیان و ڕێک کاکەمی کوشتبوو و خستبوویە نێو دەریاوە ،ئاکام براکەم تاقانەکەی من و دایکت ئاکام تۆ بەجەستەو بەدڵ
بریناربوویت ئاخر زەمەنە بۆ هێندە بێڕەحم بوو بۆ ئاوا زوو بمریت و جێمان بێلیت یاخوا خوا لێو خۆشبێت لە دونیاکەی تر بە هەرچی ئاواتە بگەیت .......

کـــــــۆتـــــــــــــــایی
دیمەنێکی تراژیدی
داوایەک بۆ صیدلیە بەرێزەکان، تکایە پێشئەوەی بەماجیک لەپاکەتەکان بنوسیت، بەخاوەن دەرمانەکە بڵێ دەرمانەکانت بایی ئەوەندەیە، ئینجا لێی بنووسە.
ئەمڕۆ زۆر دڵتەنگ بووم لەدەرمانخانەی (....) ژنێکی جوان بەشکڵ خانەدان دیاربوو حامیلە بوو؛ رەچەتەیەکی پێبوو، کاتێک دەرمانەکانی هێناو هەمووی نووسی‌و پێیوت دەکاتە ٦٥ هەزار ئافرەتە دەیان جۆر ڕەنگی هێناو ڕەنگی گۆڕی، زۆر ئیحراج بوو، تۆزێ وەستاو خۆی مەشغوڵ کرد، وتم چیتە دادە؟! دەستیکرد بەگریان‌و...!!! ئیتر منیش ئاگر لەجەرگم بەربوو، راستیەکەی پارەم زۆر هەڵنەگرتبوو، ڕەچەتەکەم لێسەندو ژمارەکەیم لەسەر پشتی رەچەتەکە نووسی‌و وتم بڕۆ، واقەرار بوو بچمەوە ماڵەوەو پارەکە پەیابکەم دەرمانەکان بکڕم‌و لەگەڵ خێزانەکەم بۆی بەرینە ماڵەوە، هەر لەوێدا لەپشتمەوە هاوڕێیەکی دێرینم بینی؛ هاتبوو بۆ دەرمان، وتی ئەزەگیان خێرە؟ هەمدیس عیلاجی دڵەکەیە؟! وتم؛ ئەرەوەڵا. وتی؛ ئەی چی بوو لەگەڵ ئەو ژنەدا؛ بینیم ئەگریا؟ خۆ کێشەتان نەبوو؟! وتم؛ نەوەڵا، بەڵام ئاواوا ئاوا، چاوی پڕبوو لەئاو ڕەچەتەکەی لێسەندم، دوو گەڵای خستە بەینی ڕەچەتەکەو دایەوە بەئافرەتەکە، ئیتر خۆت بیهێنە بەرچاوی خۆت ئەو ژنە چی لێهات؟! وتم؛ بەقوربان دوو گەڵا زۆربوو، ئەو دەرمانەکانی بایی (٦٥) هەزار بوو.. وتی؛ تۆ نازانیت ئەو پارەی دەرمانی پێ نەبێت؛ پارەی سۆنەرو ڤیتامینات‌و دەردەسەری تری لەکوێبوو؟ ژنەکە وتی؛ هیچ ناڵێم، قوڕگم زۆر پڕە، بەس بنەماڵەی شارم‌و داوا لەخوا ئەکەم ئەوەی ئێمەی گەیانە ئەم ڕۆژە؛ بەحاڵی من بێت، ئینجا ئەو ئێمەی خستەگریان.
جا کە مەبەستم نووسینی پاکەتەکان بوو، سەیدەلییەکە ئەیوت؛ دادە تازە لێمان نوسیوە، بۆ پێشتر نەتوت بایی چەنە؟!

تۆ ئەڵێت چی ڕات چیە بنووسە ...؟
چیرۆکی

ئەوین

نوسەر ڕێناس


بەشی یەکەم

سەرەتا سڵاو ڕێناس گیان تۆ چیرۆکی من ئەزانی حەز ئەکەم خۆشت بینوسی و بڵاوی بکەیتەوە من دڵنیام سودی ئەبێێ.......سەرەتا من ناوم ئەوینە ئەم باس و خواسانەی کە باسی ئەکەم و ئەیڵێم هی تەمەنی ۱٨تا ۱۹ساڵی منە ....من لە تەمەنی یەک ساڵی دایکم بە ڕوداوی هاتوچۆ وەفاتی کردوە باوکیشم دوای ساڵێ زەواجی کردۆتەوە و منیش لای ماڵی مامم گەورە بوم و ژینم کردوە ناڕۆمە ناو تەفاسیلی ژیانی مناڵیم و ئەو دەردەسەریانەی بێ دایکی و بێ باوکی بەسەری هێنام...ماڵی ماممم بە ئێستاشەوە باشترین و چاکترین کەسانی ژیانی منم هەمیشە وەک چیایەک لە پشتم بون....با کەمێ بۆ ئەوەی لە چیرۆکەکەم تێبگەن کەمێ باسی ماڵی مامم بکەم ماممم چوار مناڵی هەیه سێ کچ و کوڕێکی هەبوو کورەکەی پێنج ساڵ لە من گەورەتر بوو کچەکانی لە تەمەنی من و مناڵتر بوون...ئیتر من هەژدە ساڵی تەمەنممم لە ماڵی مامم بەسەر برد بێ ئەوەی باوکم بۆ جارێک لێم بپرسێت ئەها بیریشم نەچێ باوکم دوو کوور و کچێکی هەیە ...باوکم وەکو میوان دەهاتە ماڵی مامم و دەڕۆشت هەرگیز بۆ جارێکیش بێت نەیپرسیوە کچم چیە ئەوێ پێویستت بە چی هەیە هیچ شتێک ....من مامم وەک باوک بووو بۆم بگرە زیاتریش ....ماوە بە ماوە ئەڕۆشتمە ماڵی خاڵەکانم...نامەوێ ناوی شارەکان بێنم ...ئێمە ماڵی مامم لە شوێنێکە و ماڵی خاڵەکانم لە شوێنێکی دیکە ...تەمەنم بوو هەژدە ساڵ و کاتی تاقیکردنەوەی وزاری هات الحمداللە توانیم بە نمرەیەکی باش تەواوم کرد و ناوم لە یەکێ لە زانکۆیەکانی هەرێم لە بەشێکی زۆر باش گەرایەوە...کورە مامەکەشم لە هەمان زانکۆ بووو بەڵام لە بەشی جیاواز و قۆناغی جیاواز...ئیتر نازانم ناوی بنێم دڵخۆشی ژیانم یان دەسپێکی خەم و خەفەتەکانم ..من هەر لە مناڵیەوە زۆر زۆر زۆر ئەو کوڕە مامەممم خۆش ئەویست ئەویش بە هەمان شێوە بەڵام نە ئەو نە من بە یەکمان نەوت ...کات هات و ڕۆی یەکەم ساڵی زانکۆی من تێپەری..ئەوەشم بیر نەچێ کە ئەو کوڕە مامەمم هەمیشە لەگەڵم بوە و یارمەتیدەرێکی زۆر باشی من بوە هەمیشە وەک قەڵایەک لە پشتم بوە هەرگیز هەستم بەوەنەکردوە کە من کەسم نەبێ...ڕۆژێک ئێوارەیەکی گەرمی هاوین بووو لە دەرەوە گەرایەوە و زۆر بە دڵخۆشی وەک بڵلێی گرنگرترین شتی ژیانی روویدابێ لێم پرسی ئامۆزا زۆر دڵتخۆشە خوا لێتی تێک نەدا هاتە پێشەوە و ماچێکی نێو چاوانی کردم و وتی ئامۆزاگیان بۆ تۆشە من لەو کاتەدا شۆک بوم لە
قسەکانی چونکە هیچ تێنەدەگەشتم....بە هەرحاڵ ئێوەرەی ئەو ڕۆژە لەسەر سفرە هەمومان کۆبوینەوە ونانمان خوار و وتی پێم باشە چەند ڕۆژێ بڕۆینە دەرەوەی شار ئەو ماوەیە بەهۆی ئیش و کارەوە هیچ ئاسودەنەبوین ئیتر بریارمان دا ماڵی ئێمەواتە ماڵی مامم و ماڵی باوکم بەڕێبۆەوین بۆ یەکێ لە سەیرانگاکان ....ئیتر ڕۆشتین و گەشتینە شوێنی مەبەست چوار ڕۆژ لەوێ ماینەوە...

چاوەڕێی بەشی دووەم بن

تب/چیرۆکی ئەندامێکی گروپە ناردیەتی بۆم چیرۆکی خۆی نیە بەڵام لەنزیکۆ ئاگادارە خۆی نوسیەتویوۆ بۆی ناردووم منیش بەخۆشحاڵیەوە دام نا بۆی
ئەوین

نوسەر ڕێناس



بەشی دووەم

جا لەماوەی ئەو چوار ڕۆژە زۆر شت رووی دا من باسی هەموی ناکەم تەنها ئەوانە نەبێ کە پەیوەندی بە چیرۆکەکەوە هەیە ئیتر یەکێ لە شەوەکان دووەم شەو بوو ڕۆشتین بۆ پیاسە لە رێگا وتمان با هەندێ شت بکرین ئیتر لە کاتی کڕینی شتەکان من و ئامۆزاکەم(علی) لە دوای هەمویانەوە دەرچوین لە ڕێگای گەڕانەوە وتی ئەوین با شتێکت بۆ باس بکم منیش وتم ئێ ئامۆزا بڵێ بزانم چیە ئەم ماوەیە ئەوەنە دڵخۆشی لە قاقای پێکەۆینی دا و وتی بەخوا زۆر دڵم خۆشە وتم هەمیشە ئاوا دڵخۆش بیت بەس پێمان بڵێ با ئێمەش ئاوا دڵخۆش بین...وتی ئەوەی ڕاستی بێت دەمێکە ئەمەوێ پێت بڵێم بەڵام لە دەرفەتێک گەڕاوم وتم ئێ بڵێ دڵم دەرهات وتی بەساقەوو بوم ئێستا کاتی دڵ دەرهاتن نیە وتی ئەوین بەخوااا زۆر زۆر خۆشم ئەوێی من کە وای وت پێئەکەنیم ڕێک وشک بوم قسەم بۆ نەئەکرا وتم توخوا علی بە جدیتە یان ڕائەبوێری وتی توخوا ئەوین رابواردنی چی ئەمەحاڵی رابوردنە دەس و قاچم ئەلەرزێ وتم بڵێ بەخوااا وتی بەخوااا چیە باوەر ناکی یان کەسێی ترت لە دڵە ئەگەر وایە یەکسەر پێم بڵێ من لەناو خەیاڵ یانی خوایە گیان ئەوەی من چەند ساڵە بە نهێنی خۆشم ئەوێ ئەویش منی خۆش ئەوێ یانی منیش دڵخۆشئەبم ئیتر کەسێکم هەیە لەناو ئەو بیرکردنەوانە بووم زلەیەکی پیا کێشام و وتی ئەوین بۆ هیچ ناڵێی من هەموو غرورم کۆکردەوە و پێم وتی نەکا کەسێکی ترت خۆش بوێ و یەکێکی کەت لە دڵا بێت هەندێ قسەی ەری کرد ئاوا بە تورەی لە ناوەراستی قسەکانی ڕۆشتم باوەشێکم لێ دا توند توند لە ئامێزم گرت وامئەزانی هەمووو ئەو دنیایە هی منە وەک مناڵ ئەگریاممم باوەڕم نەئەکرد خۆشترین ڕۆژی ژیانم بووو دواتر وابزانم نزیکەی دە خولەک ئاوا ماینەوە ئینجا هەمووو فرمێسکەکانمی سڕی و وتی بەڵێن بێت هەرگیز جێتنەهێڵم ......گەڕاینەوە لای کەپرەکان و نزیکەی چوار ڕۆژێک ماینەوە کە هەرگیز لە یادم ناڕوات... نامەوێ باسی ئەوش تانە بکەم کە لە ماوەی دووساڵ بونم لەگەڵ عەلی بەسەرم برد خۆشترین کاتەکانی ژیانم ئێستا کە ئەمە ئەنوسم فرمێسک لەناو چاومایا ناتوانم ئەوەی لە دڵمە لێرەی بنوسم .....دوو ساڵ لەگەڵ عەلی بووم شەوی مارەکردنمان هات ئەو شەوەی کە ئەبێتە خۆشترین ڕۆژی ژیانم ئەو شەوەی کە ئیتر مایش خێزانێکم ئەبێ ئەو شەوەی کە ئیتر دوری ئێمە کۆتای دێ ئێمە لەیەک ماڵ بوین بەڵام هەمیشە ڕێزمان لەو سفرەیە گرتوە کە نانمان لەسەری خواردو ە .....ئەو شەوە گەشت و ئەڵقەمان گۆرییەوە هەمو خزم و کەس و کارەکانمان هاتبون ...دوای ئەوە کە تەواو بوین علی وتی کەمێ ەرم ئێش ئەکات ئێمەش بە ئاسایی وەرمان کرت و وتم پشو بدە بە دڵناییی هیلاک بوی من ئەوەندە دڵم خۆش بوو لە بیری ئەوە نەبوم کە نەخۆش بێت ئیمە ئیش و کاری خۆمان کرد و منن ڕۆشتمە لای علی سەیرم کرد پاڵکەوتبووو ئیتر منیش ژورەکەم کۆکردەوە و سەیری کردم وتی ئەوین زۆر خراپم وامزانی سوعبەت ئەکات وتم ناز و مەکر مەکە ویستی قسەبکات و لەبەرچاوما بورایەوە ڕێک وشک بووم هاوارم کرد بەپەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە لە ماوەی سێێ ڕۆژ سێ نەشتەرگەری بۆ کرا...نزیکەی دوو مانگ ئاوا لە خستەخانە مایەوە هیچ کەسێ نەیئەتوانی هیچی بۆ بکات سەخترین و تەڵخترین قۆناغی ژیانم بوو ئێستاش بە بیرکردنەوە لێی هەردووو چاوم پڕڕڕ فرمێسک ئەبێ ....بیرمە بەیانیەک ڕۆشتمە لای خەوتبووو دەسیم گرت و توند لە ئامێزم گرت خەبتری بویەوە و وتی ئەوین گیان بۆ ئەگری منیش فرمێسکەکانم سڕی و وتم سەیری حاڵی تۆ ئەکەم منیش وێران بوم جا ئەو کاتا کانۆلایەکەم لە دەست بووو بینی وتی کور بوو یان کچ وتم چی وتی کێ ئەو کانۆلایی بۆ دانایی وتم نازانم من بورابومەوە نازانم کێ بۆی دانابوم وتی ئەوین توخوا ئەگەر منت خۆش ئەوێ با کور دەستتت لێ نەدا ئەو قسەیی کرد و بورایەوە دکتۆر و پەرستار و هەمووویان هاتن توشی نەزیف بوو بوو خوایەگیان بۆ کۆتاییی نایا دوای سەعاتێ هاتنە دەرەوە و وتیان بۆحۆتان خۆش بن ....تێنەگەشتم شۆک بوم یانی چی خۆتان خۆش بن یانی مرد باوەرم نەئەکرد ئێستاش باوەر ناکەم بەڵێ مرد ڕۆیشت یانی ئەوەی وتی ناڕۆم ئەوەی وتی جێتناهێڵم نا نا نەمردوەەە سوعبەت ئەکا......هەموووو نەخۆشخانە بە دەنگی هاواری ئێمە ڕاچەڵەکییی بۆۆۆۆۆ ئاخررررر ئەمە بوووو وەعد و پەیمانەکانت....ڕۆی ئێمەی ئاوا وێران کرد .......فرمێسک لە چاوم هێندەی گریام هێندەی هاوارم کرد تۆ لە کەییەوە ئاوا دڵ رەق بوی و ببینی من بگریم و لێم نەپرسی تۆ وا نەبوییی ئاخر چۆن ئەبێ مەگەرنەتوت چاک ئەبمەوە دە کوااا علی چ وێرانەیەکت دروست...

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

ئەوین

نوسەر ڕێناس


بەشی کۆتایی

کردە ......بەڵێ علی مرد ئێمەی جێەێشت وێرانی کردین ....وا حەوت مانگە لە نەبونی تۆ هیچ کەس پێنەکەنیوە کەس دڵخۆش نەبوە ئاخرعلی ئێمە کەی بریارمان وابووو ئێمە ئەبووو ئێستا لە ماڵی خۆمان بوینایا بۆ ئاوا ڕۆشتی ....کات تێپەریو علی نەگەرایەوە بەیانیەک لە ناو شتەکانی علی بورامەوە و لە نەخۆشخانە چاوم کردەوە سێ پەرستاریکور بەسەرمەوە بون ویستیان هەڵمسێننن پڕ بە قوڕگم هاوارمممم کرد کەس نەیاتتتت مام هاتە سەر سەرم بە هەمووو هێزی شەپەزلەیەکی لێ یام رێک وشک بوم هاواری ئەکرد و ئەیوت بەسە ئیتر ئەو مرد دەس بە ژیان بکە تازە نایەتەوە وک بڵێی دڵم قەبوڵی نەکا چ سەیرە مردن کەسێکت لێ ئتبا ئیتر نایبینیتەوە ئااانایبینیتەوە چوار ڕۆژ مامەوە هەموووو ڕۆژ بە ئاواتی مردن ئەخەوتم و هەڵئەستام چ مانایەکی ژیان بێ ئەو ئەسڵەن چۆن ئەتوانن هەناسە بدەن کە نیەەە ڕێناس گیان ئێستا۳ ساڵی ڕێکە علی مردوە من ئێستاش ڕۆژ نیە نەڕۆم بۆسەر قەبرا وەک مناڵێک قسە ئەکەم و پێئەکەنم لەگەڵی ئەڵێن ڕۆح ئاگای لە ڕۆحە ئەی وا نیە ......ڕێناس کیان من ئەمەممم بۆ باس کردی تا قەدری یەک بزانننن یەکتان خۆشبوێ بەخوا مردن هەیە دڵی یەک مەشکێنننن من ئێستا ژیانی خۆم ئەکەم بەس چ ژیانێک هەمووو ڕۆژ ئاوات بە مەرگ بخوازی ئێمە ئەبووو ئێستا ژیانێکی ترمان هەبوایا من بۆ وام لێ هات وەک بڵێی خۆشبەختی حاشای لە من کردبێ مەگەر وانیە بە بێچارەیی کەورە بوم و بە بێچاەریش ئەمرم سەیری کە ژیان بۆ چەند دڵ رەقە پێکەوەبونێکی ئێمەی بە زۆر زانی بە ئازارێک ئەویبە ئازارێک ئەوی لێ بردم ..............

کۆتایی

چیرۆکی هاوڕێی خۆم بۆی ناردووم نوسەر خاتوو ڕێناس بەهیوام لە داهاتوو بەچیرۆکی جوانتر ببینمۆ هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم چیرۆکە ڕاستیە ڕووی داوە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چـیرۆکی کـاریـگه‌ر
ئەم چارەنوسی کچێکی جوان بوو لەدەست دایکێکی بێ ڕەحم، دایکێک لەوەتەی هەیە بێڕێزی بە مێردەکەی دەکات.

کچێک میهرەبان دەڵێ تەمەنم بوو بە 18 ساڵ دواتر ماڵێک هاتنە خوازبێنیم بۆ کوڕەکەیان، کاتێک دانیشتن و ڕویان کردە باوکم بۆ ئەوەی داوای منی لێ بکەن دایکم لەناو مەجلیسەکە وتی ڕوو بکەنە من نەک باوکی، دواتر میوانەکان پێیان عەیب بوو ڕێک هەستن، دایکم قسەی کرد، باوکی کوڕەکە وتی ئەگەر نسیب بێ دێینەوە، بەڵام نەهاتنەوە.

دوای ئەوە 6 ماڵی تر هاتن بۆ داوام لەهەمویان دایکم خۆی هێنایە پێش و لەناو مەجلیسەکە باوکمی دەشکاند، منیش زۆر پێم ناخۆش بوو، چونکە زۆرمان بەدایکم دەگوت دایە گیان کە تۆ مێردت ماوە ئیتر نابێ تۆ قسە بکەی، بەڵام بێ سود بوو.

ئاخر کە دەڵێن بەهەشت لە پێر پێی دایک دایە ناکرێ ئێمه نەوێرین قسەیەکی جوان یان نسحەتێکی نەکەین، زۆر جاریش باوکم لەبەر خۆیەوە دەگریا چونکە دایکم لەناو خەڵکدا دەیشکاند، ئەو لەبەر خاتری ئێمە نەیدەویست لێی جیاببێتەوە، زۆر جار بە من و خوشک و براکانمی دەگوت لەبەر خاتری خودا و ئێوە تەڵاقی نادەم.

شەوێکی تر میوان هاتن کە ئەمە حەوتەم جار بوو، بۆ ئەمەیان نەمزانی بۆ خوازبێنی منە، دوای کەمێک دانیشتن وتیان هاتووین بۆ خوازبێنی کچەکەتان، لەوێش دایکم دەمی خۆی هێنایە پێش و باوکمی شکاند، منیش خۆمم پێ نەگیرا کە باوکم ئاوا بە داماوی بینی، هەستام و وتم دایکە بەهەشت لە ژێر پێی تۆدایە بەلامەوە گرنگ نیە، بەڵام لەسەر قسەی تۆ شوو ناکەم و لەم ماڵەدا باوکم خاوەن بڕیارە نەک تۆ، دایکم وتی گەردنت ئازاد ناکەم، وتم کەیفی خۆتە ئازادی مەکە.

کچەکە دەڵێ: ناکرێ ژن ڕیش سپی و خاوەن بڕیاربن، دەکرێ پرس و ڕاوێژیان پێ بکرێ، بەس ناکرێ هەر میوانێک هات مێردی خۆی بشکێنێ، دەکرێ لەدانیشنی خێزانی ڕازی نەبێ، بەس ناکرێ لەناو خەڵکدا بڕیار بدات، ناکرێ لەبەر ئەوەی دایکم دڵی ناسکە حساب بۆ باوکم نەکەم، لەکاتێکدا باوکم بە نەهامەتی و کرێکاری ئێمەی پێ گەیاندووە، جگە لەوەش هەرچی دایکم پێی خۆش بوبێ باوکم بۆی کردووە، ئیتر چۆن دەبێ ژن هێندە بێ ویژدان بێت.

دوای ئەو شەوە کەس نەهاتەوە بۆ داوام، چونکە هەموو کەس ئەوەی بیستبوو لەماڵی ئێمەدا دایکم خاوەن بڕیارە، دوای یەک ساڵ باوکم وەفاتی کرد، من زۆر وێران بووم بە مردنی باوکم، کات هات و ڕۆیشت هەموو جارێک لەماڵ و سەرقەبران دایکم بۆ باوکم دەگریا، منیش ڕۆژێک وتم دایکە جارێکی تر بۆ باوکم مەگری، دایکم وتی بۆ؟ وتم ئەگەر ژنێکی باش بویتایە بۆ باوکم هەموو جارێک نەتدەشکاند، یان بێڕێزیت پێ نەدەکرد، دایکم وتی گەردنت ئازاد نەبێ لەسەر ئەوانەی بە منی دەڵێی، وتم سوێند بەخودا باکم پێ نیە، چونکە باوکمت زۆر شکاند و زۆرت گریاند.

دوای 2 ساڵ ماڵێکی تر هاتن بۆ داوام، ڕویان کردە براکەم، بەس ئەمجارە دایکم قسەی نەکرد، منیش وتم شوناکەم، چونکە باوکم نەماوە تا بڕیار بدات، ڕێزی براکانم دەخەمە سەرسەرم، بەڵام من شو ناکەم، دایکم هاتە قسەو وتی من هەڵەم کرد تۆ لەبەر خودا هەڵە مەکە و شوو بکە، منیش وتم باشە ئەوە شووم کرد، بەمەرجێک دەبێ لەسەر گۆڕی باوکم مارەم بکەن تا ڕۆحی شادبێ کە من لەبیرم نەکردووە، هەمویان ڕازی بوون.

دوای هەفتەیەک منیان مارەکرد لەسەر گۆڕی باوکم، بەڵام بە ئامادەبوونی ژن و پیاوێک لە ئاوان و ژن و پیاوێکیش لە ئێمە تا نەبێتە بێڕێزی کردن بە گۆڕستان، وە بە جلێکی جوان و پۆشتە و بەڕێزەوە چوینە سەر گۆڕی باوکم، کە مارەش کرام وتم باوکە گیان، بەڵێن بێ من قسە لە قسەی مێردەکەمدا ناکەم لەناو خەڵک و نوێژ و عیبادەتی تۆش من تەواوی دەکەم، چونکە بە بێمرادی مردی.

کچەکە کە ئێستا هاوسەرگیری کردووە دەڵێ، زۆر عەیبە بۆ هەندێ ئافرەت دەمی خۆیان دێنە پێشەوە لەناو خەڵکدا و حساب بۆ مێردەکانیان ناکەن، شەرمە بۆ هەر ژنێک تا مێردی هەیە ڕێزی لێ ناگرێ و دوایش کە مرد بۆی دەگری، وە سەرفرازی و ڕەحمەت لەوانەش کە ڕێزی مێردەکانیان دەگرن و انشااللە خودا لێیان ڕازی دەبێ، داواش لە هەر ژنێک دەکەم کە تا ئێستا ڕێزی مێردەکەی نەگرتووە بەخۆیدا بچێتەوە و لەمەودوا ڕێزی بگرێ، چونکە پەشیمانی دوای مردن هیچ قیمەتێکی نیە.
پەندوو چیرۆک:

جووتیارێکی بەتەمەن، هاوسەرە بەتەمەنە نەخۆشەکەی خستبووە سەر عەرەبانەیەکی بەستراو بە ئەسپەکەیەوە و بە مەبەستی چارەسەرکردنی، بەرەو شار دەیبرد.

لەو ڕێگە دوور و درێژەدا، وردە وردە لەبەر خۆیەوە قسەی دەکرد و جارجاریش دڵی ژنەکەی دەدایەوە و کە نزیکەی چل ساڵە بەیەکەوە ژیانیان بەسەر دەبرد. لە هەموو خۆشی و ناخۆشییەکی ژیان لەگەڵ مێردەکەی بووە و بەتەنیا هەموو ئیش و کارێکی ماڵی جێبەجێ دەکرد و تاکە پشت وپەنای مێردەکەی بووە.
****
مێردەکەی، هەستی کرد کە ئەو هەموو ساڵە لەگەڵیدا خراپ بووە و وەک پێویست ڕێزی نەگرتووە وئێستا دەبێت ئیتر ڕێزی بگرێت و بۆی باش بێت و قسەی لەگەڵیدا خۆش بێت. پێی وا بوو کە نەک هەر خۆی زوڵمی لەو ژنەی کردووە، بەڵکوو ژیانیش زۆر لەگەڵ ژنەکەی، زۆر بێڕەحم و سۆز بووە.

هەستی دەکرد کە هیچکات خۆشەویستیی بۆ ژنەکەی دەرنەبڕیوە و بە زەردەخەنەیەک هەرگیز دڵی خۆش نەکردووە.
****
جووتیارەکە، لەبەر خۆیەوە، بەردەوام بوو لە قسە و بیرکردنەوانە و بڕیاری دا لەوە بەدوا ئیتر قەرەبووی ئەو چل ساڵەی بۆ بکاتەوە. قسەی لەگەڵیدا خۆش بێ و دڵخۆشی بکات. ئیتر پیاوەکەی جاران نەبێت.

کە گەیشتە شارەکە، دابەزی و ژنەکەی بۆ یەکەمجار لە باوەش کرد، بەڵام بینی کە گیانی سپاردووە و جەستەیەکی سارد و سڕی هەڵگرتووە.

چیرۆکەکە لێرە تەواو بوو.

****
چەند کەسمان حاڵی ئەو جووتیارەمان هەیە؟
لە کاتێکدا بڕیاری دڵخۆشکردنی ئەوانی تر دەدەین، کە کات زۆر درەنگە و سوودێکی نەماوە.
وشەکان، ئیتر مانایان نامێنن.
قورسایی و سەنگیان لەدەست دەدەن.

ئێمە، ڕێزی یەکتری ناگرین و بەهای یەکتر نازانین لە کۆتاییدا نەبێت.
گوڵێک لەکاتی زیندوویی پێشکەش بە کەسەکە بکەین، زۆر،باشترە لەوەی دوای مردن و ڕۆیشتنی، باخچەیەکی بکەین بەناوەوە.
لەکاتی خۆیدا وشەیەکی جوان بەگوێی بەرامبەرت، زۆر باشترە لەوەی دوای مردن و ڕۆیشتنی، دیوانێکی شیعری بۆ بنووسیت.
وشە و پێزانینەکانمان چەندێک جوانیش بن، گەر لە کاتی خۆیدا نەبن، وەک ماچی داوایلێبوردنکردن وایە لە ناوچاوی مردوویەک.
شتە جوانەکان دوا مەخەن. ئاخر ڕەنگە درفەتەکەت بۆ نەیەتەوە پێش.

و: خالید_قوبادی

بەهیوای سود بۆ هەموو لایەک
کورتە چیروک

ژنیک بە هاوسەرەکەی ئەلیت ئەبی ژوریکی بچوک لەناو حەوشە دروست بکەیت و دایکت بەریتە ئەوی

باچیتر لەناو ئیمە دانەنینیشیت بونی لیدیت و بیرەو بیسە کورەکەشی بەقسەی ئەکات و دایکی ئەباتە ژوریکی تاریک بەتەنیا دای ئەنیت ....
خەمی ژیانێکی بێ تۆ
روژیک منالەکەی ئەو ژنە وینەیەک ئەکیشیت و ئەچیت ئەلی دایکە ئەو وینەیە جوانە ئەویش ئەلی زور جوانە کورم ئەوە چییە

ئەویش ئەلی دایکە ئەوە ئەو خانوەیە کە گەورەبووم دروستی ئەکەم کە ژنم هینا ئەوە ژوری نوستنە و ئەوە مەتبەخە و شتەکانی نیشان ئەدات ....

دایکی ئەلیت ئەی کورم ئەو ژورە چییە کە لەحەوشەدا دروستت کردوە کورەکەشی ئەلیت دایە ئەوە ژوری تویە کە پیربووی منیش ئەتبەمە ئەوی وەک دایە گەورە .....!!!
ئەها توش دایە گەورەت بردوتە ئەو ژورە

راستیان وتوە چی بچینیت ئەوە دەدوریتەوە
تخوا ئاگاداری دایک و باوکتانبن خودا ئەوانی سپاردوتە دەستی ئیوە 😟

@chyrok
چیرۆک

دانا دوای مردنی خۆشەویستەکەی



بەشــی یــەکەم

دوای ماوەیەکی زۆر چاوەرێ کردن و ئاشقەکەمان ئەمرۆژە هات کە من و خۆشەویستەکەم بە یەک بگەین چووین بۆ ئەوەی بەدلە بکرین و دلمان خۆش بوو ئەو رۆژانەی بیرمان لێ ئەکردەوە خەریکە دێتە دی ...
دینه : ناشرین ئەوە بەیەک گەیشتین
دانا : ئەک بەساقەو بم شاجوانم
دینە : خۆشم دەوێ ناشرین
دانا : ئاشقتم چاو جوانەکەم
بەدلەی لەبەر کرد ماشاللە ئەڵێ مانگ بوو جوانی وام نەدیت بوو دل و هۆشی برد بووم شاجوانەکەم بە جلی سپیەوە ئەڵێ فریشتە بوو
دینە :رەزا گران جوانم ؟
دانا:جوان نا تۆ لە جوان جوانتری هەناسەم
دینە: کورە بلێ ماشاللە هههههە
چووین ساڵۆن و هوڵەکەمان گرت و دەست نیشانمان کرد
خۆشترین پیاوی دونیا من بووم تاقانەکەم بۆ من ئەبێ و دەبیتە مولکی من ئەم ویست پرر بە دڵ بگریم و سوجدە بۆ خوا بەرم کە دڵخۆشم
دینە:داناکەم ماڵەکەمان ئامادەیه ؟
دانا: هەموو شتێک حازرە گیانەکەم بەس تۆ ئەمر کە
دینە: هههه دەی فەرمانت پێ ئەکەم زوو بخەوی
دانا : بیرت ئەکەم
دینە:خۆ جارێ نەرۆیشتووی هههه
دانا: جا چیە من لە ئێستاوە بیرت ئەکەم
دینە: شێتە هههههه خۆشم دەوێ شەو شاد
دانا: شەو شاد تاقانەم خۆشم دەوێ

رۆژی ئاهەنگەکە هات و خۆما ئامادە کرد زۆر پەلەم بوو دەست پێ کە ماچێکی شاجوانەکەم بکەم چوومه دوای بوکە خانم خوا بەندەی وا جوان دروست ئەکا زەردەخەنەکەی و سادەیەکەی چاوەکانی باورم بە چاوکانم نە ئەکرد
دینە : بۆ وەستاوی ناشرین دە گوڵەکەم بەری
دانا: تۆ ئەقڵ لە پیاو ناهێڵی فرموو شاجوانم
دینە : مێرسی زۆر سپاسس بـــــەخدانا: سپاس سپاس شێتۆکەم هههه
چووین بۆ هۆلەکە هەموویان دڵخۆش بوون و دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان هەل هەلە
حاکم : کچم تۆ ڕازی شوو بەم کورە بکەی ؟
دینە : ممم بەڵــــێ
حاکم: ئەی تۆ کورم بە هاوسەری خۆت قبولی ئەکەی ؟
دانا : ئەی چۆن حاکم گیان
حاکم: پیرۆزتان بێ
قاچی لەسەر پێڵاوەکانم دانا ماچێکی نێو چەوانیم کرد بە چرپەیەک وتم تۆ بوویتە هی من بزەیەکی کرد خەریک بوو دەست بکات بە گریان وتم شش نەکەی مێشکی سەرم بەریت ,,,,,,
چەند مانگێک تێ پەری دلخۆشترین خێزان بووین بەزۆر ئەچووم بۆ ئیش ئئ توخوا خۆشەویتەکەت لێت دوربێ چۆن ئیشت پێ ئەکرێ لە کاریش هەر بیرم لای بوو دایمە بە مەسج قسەمان ئەکرد
بەختەوەر ئەو کەسەیە ژنێکی هەبێ و خۆشی بووێ
دادە : دانا دێنە حاڵی خراپە وا دەیهینین بۆ نەخۆشخانە
دانا : چی دادە چیتی تاقانەکەم باشە توخوا چیتی ؟
چیرۆک

دانا دوای مردنی خۆشەویستەکەی


بەشــی دووەم

دادە : باشە بەس بورایتەوە تۆ لەوێ خۆت فەعسی بکە
ئەی خوایە من چۆن دەستم ئەگرێ دکتۆری ۆ خۆشەویستەکەم بکەم هیچ نەخۆشێک بە قەد هاوسەرەکەم ئازاری نەداوم بە دەستی خۆت پشکنینی بۆ بکە بزانە باشە ـــــ ئۆف
فریشتەکەمیان هێنا کە وا بینیم دلم بەربوووە خوایە هیچی نەبێ ئەمجارە پێمی بدەوە چیترم ناوێ خوایە گیان لێکما مەکە

دوای پشکینین بۆم دەرکەوت نەخۆشی کەم خوێنی هەیە خوێن لە جسمی کەم ئەبێ ئەی فریشتەکەم چیت لە دکتۆرەکەت کرد بێ هێزت کردم لە پشت سەریەوە دانیشت بووم تا هۆشی دێتەوە دلۆپ دلۆپ فرمێسکم ئەرژاند باورکەن ئافرەت پیاوێکی ئاشق ئەکوژێ
دینە : چیە رەزاگرن
دانا : قوربان و بم بە ئاگا هاتی پشوو بدە
دینە : ئەوە ئەگری کورە من چۆن جێت دەهێلم ها
دانا: شوکر بۆ خوا تۆ باشی هەناسەکەم
چووین بۆ ماڵ زیاتر لە جاران ئاگاداری ئەبووم و لە ئیشی ماڵ یارمەتیم ئەدا چونکە ئەمزانی گەر شتێکی لێ بێ توشی خوێن بەر بوون بێ بێ چارە ئەبم ,,,,,
وەک خەون وابوو بە ماچێکی ئەو بە خەبەر ئەهاتم نانمان ئەخوارد و هەموو شتێک جوان بوو کە ئەهاتمەوە لەبەر پنجەرکە چاوەرێی ئەکردم خێرا دەرگای ئەکردەوە باوەشی پیا ئەکردم
دانا : دە بۆستە هیلاکم
دینە: قەیچیەکە دیارە بیری منت نەکردوە
دانا : نا بیرم نەکردوی
دینە :ئەی ئەی کورە هەر باوەشت ئەکەم

چومە ژورەوە ماڵەکە پرر بوو لە مۆم و گوڵ جوان رازاندرا بۆوە خوایە ئەمرۆ هیچ بۆنەیەک نیە ئەبێ چی بێ کەوتمە ناو خەیاڵەوە دینە بە ئاگای هێنام
دانا : ئەمە چیە فریشتەکەم
دینە : مێوانمان دێت
دانا : کێیە بەم کاتە بەخێر بێت
دینە : بچکۆلە کەمان
دانا: ئەها باش ,,,,,, چیی چـییییی بچکۆلە کەمان واتە من ئەبمە باوک
دینە : ئممم شێتە
دانا : اللە خوایە کە دڵخۆشم من ئەبمە باوک باوک
ماچم کرد توند لە ئامێزم گرت هیلاکیم بیر نەما چ هاوالیک بوو خوایە
کاتی هات بچکۆلەکەمان لە دایک بێ کچەکەمان دلی دایە و بابە ژورەکەمان بۆ رازاندەوە هەموو رۆژێک دیاریکی تازەم بۆ ئەکری
دینە رۆژێک زۆر ئازار هەبوو خێرا بردمانە نەخۆشخانەی ......
دانا : تۆ باش بە دلم هەناسە بە من لاتم
دینە : توخوا ئاگادار خۆت بە
دانا : ششش ششش تۆ هەڵسە ئاگادارم به
دینە : داناکەم دلم خەبەری داوا ,,,
دانا : نەکەی قسەی وابکەی ماڵ وێرانم کەی
دینە : ئاگاداری کچەکەمان بە زۆر دلخۆشە باوکێکی وەک تۆی هەیە
دانا : بێ دەنگ بە توخوا ......
دوای چەند سەعاتێک لە نەشتەرگەری خوایە ۆ نایەتە دەر دلم رادەوەستێ چ رۆژیکی ناخۆش بوو بە دەم گریانەوە لای دەرگاکە کەوت بووم ئەپارامەوە هەموویا دلیان ئەدامەوە خۆ مندال نیی ئەمە چیتە هەستم بە هیچ نەدە کرد دلم خەبەری دابووو دینە نابینمەوە شاجوانەکەم جێم دەهێڵی وەک وتم خوێنی کەمە زۆریش خوێنی لێ رۆیشت بوو
بە پەلە دکتۆرەکان رایان ئەکرد و شپرزە بوو ببون هەناسەم تەنگ بوو بوو خوایە تۆ لێمی مەسێنە من ئەمرم ئەو ژیانمه
دکتۆراکە هاتە دەر وتی پیرۆزە کچێکی جوانتان بوو بەڵام هاوسەرەکەت حاڵی خراپە
شۆک بوو بوم تەگبیرم چیە ؟ چی بکەم ؟
زۆر پاراموە منیش دکتۆرم رێگەم دەن بی بینم چوم بۆ لای فریشتەکەم کەوت بوو ئاگر لە دلم بەر بوو دەستەکانیم گرت من چۆ بزانم دەمێکە رۆیشتووە دلی خەریکە رادەوەستێ جێم دەهێلێ
دانا : بۆ بێ دەنگی ها ئەها رەزا گرانەکەت هاتووە بیری ناکەی دەمێکە خەوتووی سەیرکە کچەکەمان چاوەرێت ئەکە لە دایک بوو دە هەڵسە ئەمترسێنی ..
لەم قسانە بوو خێرا پەرستیارەکان بە ژور کەوتوون منیان بردە دەرەوە
چی بووە توخوا ...

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیڕۆک
دانا دوای مردنی خۆشەویستەکەی


بەشــی کۆتایــــی

بە دەرەوەیان نام توخوا با هیچی لێ نێ دایکە با هەڵسێ بی ئەو ناتوانم ئەمرم دایکە کورەکەت ئەمرێ بەخوا بێ ناز ئەبێ دایکە ئەروخێ
دینەکەم بەجێی هێشتم ئەمەی خۆشم دەویست زوو رۆیشت کچەکەم پەروەردە کرد و شەو و رۆژ لە لای بووم هەر چۆن دینەم ئەی ویست کە سەیری ئەوم ئەکرد رێک دینەم بیر ئەهاتەوە چاوەکانی قژی 5 ساڵ تێپەری بەسەر مردنی دینەم دوور لە هەموو کەسێک ژیام شوێنێکی بچوکم لای ماڵەکەم گرت لەوێ دەستم کرد بە کار کردن بۆ ئەوەی ئاگام لە کچەکەم بێ دایک و خوشکەکانم و براکەم زۆر هاوکاریان ئەکردم ئەیان وت وەرە لای ئێمە بژی بەس من چۆن ئەتوانم ئەو ماڵە جێ بهێلم کە بۆنی دینەی لێ دێ یادگاریمان لای هەیە راستە ساڵێک لەگەڵم ژیا بەس ئەم ساڵە هەموو ژیانی من بوو
زۆر جار ئاڤە پسیاری دایکی ئەکرد کێیە بۆ وێنەی ئەو پیشان نادەم ئێیستا ئەو گەورە بووە فام ئەکا بەڵام من چی جواب بدەم چۆن بلێم دایکت لەسەر تۆ رۆیشت کچەکەم ,,,, تاکە یادگاری دینە کچەکەم و ماڵەکەمە تەمەنم کەمە 28 ساڵ زۆر کەس ئەڵێن ژن بهێنەوە کچی زۆریش ئامادەن بەلام ناتوانم
ئەمرۆ رۆژی لە دیک بوونی فریشتەکەم بوو ناچار ئاڤەم برد بۆ مالی پوری لەگەل مندالەکان یاری بکا
دانا : لەسەر گۆرەکەت دانیشتوم گوێت لێمە ئەها ناشرینەکەت هاتووە بۆ لات چیە ناتەوێ من ببینی بۆ جێت هێشتم قەرار نەبوو کچەکەمان بەیەکەوە بەخێو بکەین بۆ ئەرکی منت قورستر کرد موژدە بێ کچەکەمانم پەروەردە کرد نازم پێ دا وەک چۆن تۆ ئەت ویست زۆر جوانە رێک بە تۆ ئەچێ ئێستا گەورە بووە پسیاری تۆ ئەکا چی پێ لێم ههاا

چومە مالی خوشکم ئاڤە بێنمەوە لەگەل مندالەکان قسەی ئەکرد بە دلتەنگی دانیشت بوو
+ تۆ دایکت لە کوێیە
- باوکم ئەزانێ
+ ئەمن بە بابم دەچم ئەدی ئەتوو
- بابم دەلێ وەک دایکت جوانی

ئاگر لە دلم بەربوو بەم قسانەی خێرا بردم و رۆیشتین هەموو شەوێک لای خۆم ئەیخەوێنم کە خەوت ئەچم بۆ ژورەکەی تر دەست ئەکەم بە گریان لەوانەیە لە هەستم تێنەگەن بەلام مردنێکە رۆژێ هەزار جار ئەمرم لەبەر کچەکەم بەرگە ئەگرم وەک بەڵێنم دا جوانترین ژیانی بۆ دروست ئەکەم

کۆتا وشەم ئلێم رۆژێک خۆشەویستەکەت جێت ئەهێلێ ئەو کات قەدری ئەزانی خۆشت بووێ تێر بۆنی بکا نازی پێ بدە تا لە لاتە کە رۆیشت ماڵ وێرانت ئەکات

کۆتایی
بوونی کچ .

.. کێشەیەکی ڕاستەقینەیە
‎کاتێ لە دەوام دێمەوە دەیکاتە هەرا وئەڵێ باوکم هاتەوە و بێ ئەوەی پرسم پێبکات خۆی فڕێ ئەداتە باوەشمەوە،
‎هەندێ بەیانی بە گریانی ئەو هەڵدەستم کە لەژوور سەرمەوە دانیشتووە و هەندێجاریش بە قاقاکەی ، ‎بەکورتیەکەی حەزی لێ نیە خەوتبم و دەیەوێ هەمیشە بەخەبەر بم و یاری لەگەڵ بکەم،‎گەورەتر دەبێت  و خواردن دروست دەکات  زۆرینەی ئەخاتە بەردەستی من و پێم ئەڵێ دەی بیخۆ ،خۆم دروستم کردووە ، ‎ئەو خواردنەکەی بەمن تاقیدەکاتەوە
‎جلی نوێ دەکڕێت و خێرا خۆی دەگۆڕێت و بەردەم شاشەی کۆمپیوتەرەکەم  لێ دەگرێت  و نایەڵێ کارەکانم بکەم و ئەڵێ باوکە لێم جوانە ،بەدڵتە ؟ ئەگەر جوان نیە دەیگۆڕین
‎  * جوان سەیری کچەکەم دەکەم ، تا هەموو ووردەکاریەکانی پێ بڵێم و باسی ڕەنگی جلەکانی بۆ بکەم کە گونجاوە یان نا
‎هەر کات و هەرچی بیەوێ بەدوو ووشەی زۆر زانی و نازەوە لێم دەستێنێ و پێکەنین دەخاتە سەر لێوم
‎نەخۆش دەبم و دێتە پشت سەرم و فرمێسک و هەنسکەکانی نایەڵێ کەمێک پشوو بدەم و چەورم دەکاو دەمشێلێت
‎دوای هـــــــــــەموو ئــــــــــەمــــــــــانــــــــــە
پیاوێک دێت و هیچ لەبارەی مناڵیەوە نازانێت و ناتوانێت دڵی ڕابگرێت و دەیخوازێت و دەیبات
‎چ کێشەیەکە ، ئەو کات نەدەتوانم بڵێم نابێ و ڕێ لە خۆشی کچەکەم بگرم و نە دڵم بەرگەی ئەم جیابوونەوەیەی دەگرێت
لە کاتێکدا فێری تەواوی ووردەکاریەکانی خۆی کردووم و لەسەریان ڕاهاتووم و ئالودەی ئەو بووم
دەی ئاخر خۆی هەر ئائەمە کێشەی ڕاستەقینەیە
باوکەکان نەبێت کەسێکی تر هەستی پێ ناکات
‎کچەکان پڕن لە جوانی پەروردەکردنیان بڕێک نازو کەمێک بایەخی دەوێ و هیچی تر، هەر ئەو کچانەن ئێستا بوون بە خێزانتان ڕێزی خێزانەکانتان بگرن.ئەوانیش بە ناز گەورە بوون و سەختی ژیان و خۆش و ناخۆشیان وەک ئێوە بینیوە
قەدریان بگرن . خودا قەدردارتان دەکات
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گوێ له‌قسه‌ی خه‌ڵک
مە‌گـره
2024/06/30 23:23:52
Back to Top
HTML Embed Code: