Telegram Web Link
ئێمە باشـیـن...

ئەی ئەوانەی حەز بەهیچ باشییەک      
ناکەن بۆ ئێمە.🩷
خوداگیان ئەوساتانە لەبیرناکات که تۆهەوڵی دڵخۆش کردنی خەڵکیت ئەیا،بەڵام خۆت زۆر خەمباربوویت
لەبیری ناکات زۆر بەخشندە بووی لەوشتانەی کە خۆشتدەویستن گەرچی هیچ کەسیش وەها نەبوو بۆتۆ
ئەوهەنگاوانەت لەبیرناکات کە ئەتنا بۆ ساڕیژکردنی برینەکان، خۆشت لەناو بریندا نوقوم بووبوویت
ئەزیزم ئەبینیت چۆن خودا گیان قەرەبووی هەموو ئەمانەت بۆ ئەکاتەوە
تەنها ئارام بگرە…🔗🖤
بیهێنە بەرچاوی خۆت...
ڕۆژێک لە خەو هەڵدەستیت و دەبینی جگە لە تۆ کەس لە دنیادا نەماوە و تۆ بوویتە خاوەنی هەموو سامانی سەر زەمین...
ئەو ڕۆژە چی لە بەر دەکەیت؟
چ ملوانکەیەک ئەکەیتە گەردنت؟
بە چ سەیارەیەک پیاسە دەکەیت؟
کامە ڤێلا بۆ ژیان تیایدا هەڵدەبژێریت؟
لەوانەیە نیوەی ڕۆژەکەت لە تاو ئەو هەموو سامانە بە حەپەساوی بە ڕێ بکەیت و لە خۆشیا باڵ بگریت...
بەڵام کەم کەم لە ڕاستییەکان تێدەگەیت....
کاتێک کەسێک نییە هەستەکانت لە گەڵی دابەش بکەیت، جلوبەرگەکەت ببینێ، بۆ سەیارە تازەکەت خۆشی دەرببڕێت، لە گەڵت پیاسە بکات، پێکەوە نان بخۆن...
ئیتر هەموو ئەم سامانە بەلاتەوە پووچ دەبێت...
ئیتر سایەقی کردن بە لادا و مارسیدس جیاوازی نییە بۆت..
ماڵێکی دووهەزار مەتری و چل مەتری بە لاتەوە وەکوو یەکە ..
ئاڵتوونی عەیار بیست و چوار لە گەردنت خۆشحاڵت ناکات...
هەموو کەرەستەیەکی خۆشی هەیە بەڵام هیچکامیان خۆشحاڵت ناکەن، ئاخر کەسێک نییە تا خۆشییەکانتی لە گەڵ بەش بکەیت..
ئیتر ئەوکات تێدەگەیت بوونی مرۆڤەکان چەندە بە بەهایە...
هەر شتێک با بچووک و کەم بێت بەڵام لە گەڵ ئەوان گەورە و بە بەهایە...
چ زۆرن ئەوانەی سامانیان هەیە و خەمبارن و کەسانێکیش خاوەن ژیانێکی سادە بەڵام شاد و خۆشحاڵ...
ئەوکات ئامادەیت هەموو دنیا بدەیت بەڵام دووبارە مرۆڤەکان لە لات بن...

ئێمە بە هەستەکانمانەوە زیندووین نەک بە سامان...
با قەدری یەکتری بزانین...
سلام علیکم
وابزانم اشکالات دروست بووه
له‌ تڵیگرامه‌کان
ان‌شالله ئێره‌شمان
لێ قه‌ده‌غه‌نە‌کرێت بۆوە‌ی
بتوانین سودێک به‌کۆمه‌ڵگا بگێنین
بەشی یەکەم
گەڕانەوەی ئومێدێک بە مرۆڤایەتی ..
نوسەر:سلیڤان وەهمی

هەمیشە لە زانکۆ تێبینی کەسانی ترم دەکرد، دەمویست بزانم چۆن لە کاتی بارودۆخە جیاوازەکان رەفتار دەکەن، لە کاتی پرسیار و قسەکانی مامۆستادا چۆن بیر دەکەنەوە؟، ئایا گەشبینن یان ڕەشبین؟، هیوایان بە ژیان ماوە یان تەنها دەژین؟ و چەندین پرسیاری تر کە بەدوای وڵامەکانی بووم..
لە سەرەتای ساڵدا شیرینم بینی سڵاوم لێکرد وڵامێکی ساردم وەرگرت، وەک ئەوەی بایەخێکی نەبێ کە چەند مانگە نەی بینیوم، بەڵام گرنگیم پێ نەدا وتم ڕەنگە ماندوو بێت یاخود ڕووداوێک ڕووی دابێت، شیرین بە بەردەوامی خەمبار و ڕەنگ زەرد و لاواز بوو، هەمیشە دەمویست قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام دواتر دەم وت چۆن ڕێگە بەخۆت دەدەی دەستوەردەیتە ژیانی کەسانی تر، گەر پێویستی بە هاوکاری بێت خۆی داوای دەکات، ئەوکات بە خۆشحاڵی یارمەتی بدە، ڕۆژان هات و چوو هەموو رۆژێک چونە زانکۆ و بابەتی دووبارە تەنها وانەکان و وەرگرتنی زانیاری نوێ جیاوازی دروست کردبوو، بەڵام بینینی شیرین لەو بارودۆخە هەمیشە ناڕەحەتی دەکردم، لە هەموو وڵامەکانی بۆ پرسیاری مامۆستاکان، تاریکی و ڕەشبینی و بێ ئومێدی بەدی دەکرا، ئەو هیچ هاورێیەتیەکی لەگەڵ دروست نە دەکردین، لەگەڵ ئەوەی من دەمویست لێی نزیک بم هەمیشە ئەو دەکشایەوە دواوە، لەگەڵ هەر هەنگاوێکی من ئەو هەرگیز هەنگاوێکی بۆ نەنام، بەڵام ڕۆژێک بینیم پەیوەندیەکی لەگەڵ بوو و دەگریا و دەگریا، چاوەڕێم کرد تاوەکو پەیوەندییەکەی تەواو کرد، مۆبایلەکەی داخست و دەستی بە چاوەکانیەوە گرت و هەنسکی دەدا، بە هێمنی چومە تەنیشتی و دەستم لەسەر شانەکانی دانا، سەیری کردم وەک ئەوەی بیەوێت بڕۆم..
-ششش، هیچ ناپرسم و هیچ مەڵێ تەنها بگری، با ئاسودەبیت، بگری با ئاگری ناخت کپ ببێتەوە، بگری با مێشکت لەو هەموو نەفرەتە پاک ببێتەوە..
سەری لەسەر شانەکانم دانا و وەک ئەوەی هەستی بە پارێزراوی کردبێ، هێندە گریا،هەستم بە ئازارەکانی دەکرد لە هەر هەنسکێکی، لە هەر یەکێک لەو دڵۆپە فرمێسکە گەرمانەی دەکەوتە سەر شانەکانم..
وتی-من ئەبێ چیبکەم پەری؟ چۆن لەم هەموو بێ ئومێدیە دەرباز ببم؟، چۆن جارێکی تر باوەڕ بە مرۆڤەکان بکەمەوە؟، ئەو تاوانێکی نەبوو، من شکاندم ویستی چاکەیەکی دۆستانەم لەگەڵ بکات بە قسەی خۆی، بەڵام من ناتوانم چیدی متمانە ناکەم، لەتۆش دەترسم!، لە هەموتان دەترسم!!..
+شیرین گیان ئەوە ژیانی تۆیە من ناتوانم قسە بکەم بەڵام بۆتۆ جەرگم دەسوتێ، چیت بەسەر هات؟، هەموو گەشی و ڕوو خۆشی ساڵی ڕابردووت بۆ کوێ چوو؟، ئەو هەموو وشانەی دونیایەکی پڕ ئومێد بوون، ئەم هەموو بێ ئومێدیە لەپای چی؟…

چاوەرێی بەشی دووەم کۆتایی بن
بەشی دووەم

کۆتایی

نوسەر:سلیڤان وەهمی

پێکەنینێکی گاڵتە ئامێزی کرد، وتی پەری گیان هیواداربووم هیچ کاتێک نەکەویتە بار و دۆخێک کە هیوات بە مرۆڤایەتی لەدەست بدەیت، نەکەویتە گومانەوە بەرامبەر ژیان، بەڵێ گومان تاڵاوت پێ دەچێژێ ئەزیزم ..
چەند رۆژێک تێپەڕی و لەو بێدەنگیەی شیرین ئازارم دەکێشا، بەڵام کارێکم لەدەست نەدەهات جگە لەوەی کە لەلای بم، منیش بێدەنگ دانیشتبووم کە لەپڕ کەوتە باسکردنی:
-کۆتایی زانکۆ بوو بڕیار بوو هاوسەرگیری بکەم، هەموان ڕازیبوون، هاوسەرگیریەک دوور لە یەکتر ناسین، بڕیاری من لەسەر قسەی باوکم بوو کە پێی وابوو کوڕێکی چاک و خێزانێکی چاکن، بەداخم زمانم لاڵ بوو نەم توانی بڵێم ئاخر من کەسێک نەیناسم بە چ شتێکی ڕازی ببم؟
هەموو کارەکانیان لەماوەی مانگێک تەواو کرد و خێرا گواسترامەوە، کە هێشتا بەتەواوی ئەندامانی خێزانەکەیم نەبینیبوو، هەموو کارەکان زۆر سەیر تەواو بوون،من دەمزانی بارودۆخی ماددی باوکم خراپ بوو، دەمزانی جار جار قەرزی دەکرد لەبەر ئەوەی ئێمە برسی نەبین، بەڵام هەرگیز نەم دەزانی لەبەرامبەر مندا پارە وەردەگرێ، بۆ خاتری خوشک و براکانم من قوربانی بووم، شوم کرد و هیچ مرۆڤێکم نەبینی، خێزانێک بەناو خێزان، پەرتەوازە و بێ سەروبەر، لەماوەی مانگێک منێکی بێگانە شارەزای هەمویان بووم دەمزانی کە چ تاوانێک لەو ماڵەدا ڕوو دەدات!!
لەلایەک لەناو خەڵکدا بە دەم یاخودا یاخودا خۆڵیان دەکردە چاوی خەڵک، لە ماڵەوەش هەڵدانی پێک و جنێوو و لێدانی ئافرەت، خودا زۆری ڕەحم باراندبوو بەسەریاندا، ئەوان لە نیعمەتەکانی نەگەیشتبوون، تەنها دوو مانگ توانیم بەرگە بگرم، ئێمە خێزانێکی جوان پەروەردە کراو بوین نان و ئاوێکمان دەخوارد و هەزار جار شوکرانەی خودامان دەکرد کە لەماڵی خۆمان تەندروست بوین، زۆر قورس بوو بۆم بەرگەی ئەو هەموو ناسزاییەی ئەوان بگرم و لە هەمووی زیاتر لێدانەکانی هاوسەرەکەم بو کە سەرخۆش دەبوو، ئیدی نەیدەزانی ئافرەتێکی ١٨- ١٩ ساڵان لەبەر پێیەکانیدایە، نازانم ڕەنگە ئەویش تۆڵەی ئازارەکانی خۆی لەمن بکاتەوە بەڵام بۆ من؟؟، مرۆڤ لە دوو حاڵەت خەمی بەسەر دا دەبارێ، یان تاقی کردنەوەی خودایە کە ئەبێت هەمیشە سوپاس گوزاری بەسەرکردنەوەکانی بین و چاوەرێی قەرەبووی ئازارەکانمانی لێ بکەین، یان ئەنجامی هەڵە و ناشوکریەکانمان کە نرخی ئەو هەموو ڕێز و نیعمەتە نازانین پێمان بەخشراوە، ئەوان دەیان زانی بۆ خێزانێکی شکست خواردوون، بەڵام هەرگیز نەدەگەڕانەوە لای خودا، من بڕیارم دا بگەرێمەوە ماڵی باوکم و بە هەر ڕێگەیەک بێ دەستم لەدەستی ئەو کوڕە و ئەو ماڵە بەربوو، بەڵام چی کە ئەوان ئێستا مەزڵوم و من زاڵمەکەم لەچاوی خەڵک، ئەوان دەتوانن بە شانۆیەک ڕاستی خۆیان بشارنەوە بەڵام من کە لەبەر ئاینەکەم دەبێ عەیبی خەڵک داپۆشم!، ئیدی جیابونەوەکەم شوکری ئەوێ، بەڵام ئەو قسانەی کە دەکرێ، ئەو نازناوەی بە منەوە لکاوە(تەڵاق دراو) ئاهـ کۆڵێک خەمە، هەمیشە خۆم تاوانبار دەکەم و باوکم، خێزانەکەم و ئەو خێزانە و خەلکانی تر، هێندە گوێم پڕ ببوو لە درۆ بڕوام بە قسەی ڕاستی هیچ کەس نیە، ئارەزوو دەکەم لە شوێنێک بم کەس لە زمانم تێنەگات و لە زمانی کەسیان تێ نەگەم، بۆئەوەی گوێبیستی هیچ درۆیەک نەبم، ئێستاش ئەم کوڕە چەندین جارە داوای من لە باوکم دەکات، بە قسە خێزانێکی دیندارن، لەخوا ترسن و هەموو خەلک سوێند بەسەریان دەخوات، کەسانی جێی متمانەن، باوکم پێی خۆشە دووبارە بچمەوە بە دوای قسمەتی خۆمدا بەڵام نامەوێ هەڵەی ڕابردوو بکەمەوە، ئەترسم من خۆم لەکەیەکم پێوەیە، ناتوانم چیتر بەرگە بگرم، بەڵام لەبەر ئازارەکانی خۆم زۆر ئەم کەسەم شکاندەوە دەزانم ڕەنگە ئەویش شایەنی ئەو قسانەم نەبوبێ، چیبکەم بەدەست خۆم نیە، حەوسەڵەم نەماوە!!
+شیرین گیان فرمێسکەکانت بسڕەوە، ئەوەی دەڵێی لەکە مافی خۆت بووە ئاسودەیی هەڵبژێری، تۆ تاوانێکت نەکردووە، بەڵکوو لە تاوان دوور کەوتویتەوە، ناکرێ کاتێک کەسێکی هەڵە دێتە ژیانتەوە بڕیار لەسەر هەموان بدەیت کە وابن، رەنگە کاتێک کەسێکی هەڵە دەناسی پەیامێک بێت بۆ ئەوەی چاو کراوەتر بی، بۆئەوەی بتوانی لە داهاتوو باشترین هەڵبژێری، یاخود تاقیکردنەوەی خودا بێت کە ئارامی و بەرگەگرتنی تۆ تاقی دەکاتەوە، شوکرانەی لێت بوێ، من دەزانم ئازارەکانت کەم نین، دەزانم قسەی نەزان و نەفام بەئازارە!، بەڵام تۆ خێزانێکی یەکگرتوو و خودایەکی بێگەرد و بەدیهێنەرت هەیە، لێرە کۆمەڵێک هاورێت هەیە کە یەک بەیەکمان خەمی تۆمانە بەدڵ دەمانەوێ ئاسودەییت ببینین، مادەم ئەو کوڕە هێندە پێداگرە لەوەی تۆی ئەوێ و هەر کەسێک لە خێزانێکی دیندار و لە خودا ترس پەروەردە کرابێ و ترسی خودای لەدڵدا بێ تۆ لێی مەترسە، هەوڵدە بیناسە بزانە چی دەوێ و چۆن ژیانێکی دەوێ، دەرفەتێکی تر بەخۆت بدە ،بۆخاتری خۆت هیچ کەس نا تەنها لەبەر خۆت ژیانت رێک بخەوە، تۆ شایەنی ئەوەی بگەشێیەتەوە، شیرین گیان ژیان مرۆڤی خراپی زۆر تێدایە، بەڵام مانای ئەوە نیە هەمووان خراپ بن،
راستە کەسانی خراپ هەن بەڵام ژیان لەگەڵ کۆمەڵدا چێژ بەخشە، مرۆڤ ناتوانێت بەتەنها بەختەوەر بژیت، ئێمە لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا گەورە دەبین ناتوانین خۆمانی لێ داببڕێنین، بگەرێوە شیرینی و کۆمەڵایەتیەکەی جاران، وەک مانگ بگەشێرەوە، رەنگە خودا ئەوکەسەی بۆ ناردبی بۆ قەرەبووی ئازارەکانت، چەند رۆژێک بیر لەخۆت بکەرەوە، بیر بکەوە چ تاوانێکت بەرامبەر خۆت کردوە کە چەندین مانگە لەم بارودۆخەی، بیربکەوە چ رێگەیەک هەڵبژێری ئەزیزم، بەختەوەر بوون لە ژیان زۆرن، هەمویان بگرە بەر، ئازار هەڵمەبژێرە…
چەند ڕۆژێک نەهات و لەراستیدا خەمم بوو، بەڵام بێدەنگ بووم دوای دوو حەفتە هەرچەن وانەکانی لەدەست چووبوو بەڵام بە ڕەنگێکی تر گەڕایەوە، هێندە ناسک و شیرین بوو وەک ناوەکەی، هێندە جوان و درەوشاوەبوو چاوەکانی وەک ئەستێرەی ئاسمانی ساماڵ بوون، لە دوورەوە بینیمی خێرا هاتە بەردەمم و باوەشی لێدام ،وتی ئێستا دەزانم شادی چ گۆڕانکاریەک دروست دەکات، من دەرفەتم بەخۆم دا، دەرفتم بە ئەو دا و بە هەموان و بەژیانیش، رەنگە دوای چەندین مانگ چەند رۆژێکە هەست بە چێژی ژیان دەکەم، دەزانم ژیان شایەنی هەلی دووەمە و پێویستە بۆی ماندوو ببم، ئەو کەسەش هەموو هەوڵێک دەدا جێی متمانە بم لە ماوەی یەک حەفتەدا چەندین شتی کردووە تەنها تاوەکو بتوانم متمانەی پێبکەم، سوپاس گوزاری خودام، دواتر سوپاس گوزاری تۆم کە بووی بە هۆکارێک ڕێگای ژیان بگرمەوە..

(ژیان تەنها بریتی نیە لە ئازار یان خۆشی، حیکمەت ئەوەیە لە ئازارەکان سەبر کەین و لە خۆشیەکاندا سوپاس گوزاربین و خودا لەبیر نەکەین)
کۆتایی..

هاوریان سوپاستان دکەم
ئه‌یدی کناڵ بۆ هاوڕێکانتان بنێرن
@chyrok
چیرۆکی

ئاریان و کەمال



بەشی یەکەم

چرۆکی خۆشەویستی چیرۆکی ئاریان و کامەران
ئاریان تەمەنی بیست سالە و خەلکی شاری سلیمانیە
چیرۆکی من لەو رۆژەوە دەستی پێکرد کە ئاشقی کەسێک بووم نەمزانی کە بەیەک ناگەین نەمزانی کە بەم جۆرە ئازار ئەچێژم زۆر یەکمان خۆش ویست رۆژانێکی خۆشمان بەسەر برد بلام نەمزانی خۆشیەکە کاتیە و ماوەیەکی زۆر کەم دەخایەنێت خوێندکار بووم مەرحەلە یەکی مەحەد بووم بووم واتا سالێک پێش ئێستا پێش ئیمتیحانی وەرزی یەکەم بوو کۆتا رۆژی دەوامان بوو ئەھاتینەوە بۆ مالەوە ھەفتەیەک مابوو بۆ ئیمتیحان پێش ئەوەی بێمەوە بۆ مالەوە ھاورێیەکم ھات بۆ لام وتی ئەمەوێت باسی شتێکت لەگەل بکەم منیش وتم فەرموو بۆ نا وتی کەسێک ھەیە تۆی خۆش ئەوێت ئەیەوێت قسەت لەگەل بکات منیش وتم کێیە ئەو کەسە وتی تۆ رازی ئەبیت ؟ وتم جارێ بزانم کێیە ئیتر وتی ھاورێی منە ئەو مەرحەلە دووی مەحەدە منیش وتم باشە ھاورێی تۆ بێت من دەزانم کەسێکی باشە وەکو خۆت بلام پێویستە بیری لێ بکەمەوەوتی باشە بیری لێبکەرەوە من ئینستای تۆ ئەیەم بە ھاورێکەم خۆی مەسجت بۆ ئەنێرێ قسەی لەگەل بکە یەکتر بناسن منیش وتم باشە بۆ نا ئیتر ئەو رۆژە رۆیشتمەوە ھەر بیرم دەکردەوە دەبێت ئەو کەسە کێ بێت پاش دوو رۆژ فۆلۆیەکم بۆ ھات ھاورێکەم مەسجی نارد وتی فۆلۆی بۆ ناردووی وەری بگرە منێش وەرم گرت مەسجی نارد زۆر خۆشحالی خۆی دەربری و خۆی ناساندوو وتی من لە یەکەم رۆژ کەھاتووی بۆ ئەم مەحەدە تۆم بینیوە کەسێک بوویت کە من بە دلم بوە و بە دوایا گەراومچەند رۆژێک قسەمان کرد پاشان داوای خۆشەویستی لێ کردم وتم دەبێت بیری لێ بکەمەوە پاش ھەفتەیەک ولامم یایەوە بە بەلێ یەکمان زۆر خۆش ویست خۆشەویستیەکی پاک خۆشەویستیەک کە ئامادە بووین لە پێناو یەک بمرین یەکمان زۆر خۆش ویست ھەموو رۆژێک لە مەحەد یەکمان دەبینی زۆر دل خۆش بووین زۆر رۆژ قسەمان دەکرد بە جۆرێک یەکمان خۆش ویست حەزیشمان نەدەکرد ھیچ کەسێک بزانیلەکاتی ئیمتیحانەکان نەمان زانی چۆن ولام بدەینەوە تا زوو بچینە دەرەوە بەیەک بگەینەوە و قسە بکەین یەکەم رۆژی ئیمتیحان بوو ھات بۆ لام بەراستی ھەستێکی زۆر خۆش ئەویش زۆر شەرمی دەکرد ھەردووکمان بۆیەکەم جار بوو خۆشەویستی بکەین وتی زۆر دل خۆشم تۆ داواکاریەکەی منت قبوول کرد تۆ ئەو کەسەی کە من بە دوای دەگەرام تۆ لەیەک رۆژ کە ھاتووی بۆ مەحەد سەرسامت بۆ کەسێکی زۆر باش و بەرێز لەگەل ئەوانەشدا من کەسێکی بالا پۆش بووم وتی ئەوەی زۆر سەرنجی منی راکێشاوە ئەو بالا پۆشیەی تۆیە خۆشی کەسێکی زۆر باش و بەرێز بووبلام خۆشیەکانی ئێمە زۆری نەخایەند ئێمە زۆر دل خۆش بووین بەیەکەوە لەبەر خۆشەویستیەکەمان ئاگامان لە دەرزوو خوێندن نەمابوو بەس لە خەیال و بیری یەکدا بووین لەو ماوە کورتەی بەیەکەوە بووین دووجار بەیەکەوە چوینە دەرەوە بۆ شوێنە گشتیکان بەراستی رۆژانێکی خۆش بوولەکاتی چوونە دەرەوەکان حەزم نەدەکرد لێی دوور بکەومەوە کۆتای بێت برۆمەوە بۆ مالەوە چونکە زۆر نەرم و نیان بوو زۆر قسە خۆش بوو تەنیا بۆ یەک دەقەش نەی یەشتوە بێتاقەت بم یان خەم بخۆم ئەوم ھەبوو گوناح بوو خەم بخۆم یان بێتاقەت بم باشیەکانی زۆر بێوێنە بوو کەی ئەیوت شاژنەکەم غەرقی خەمیش بومایە کە ئەو ئەیوت شاژنەکەم ئیتر ئارام ئەبوومەوە دل خۆش ئەبووم بلام ھەموو خۆشیەکانی من تەنیا پێنج مانگ بوو.....

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

ئاریان و کەمال



بەشی کۆتایی

پاش پێنچ مانگەکە ھەستم کرد بێتاقەت بوو پێی وتم با جیا بینەوە زۆر زۆر پێم سەیر بوو حەپەسابووم وتی قەدەری ئێمە تا ئێترە بوو منیش وتم ھۆکار چیە تۆوا قسە ئەکەیت ئەی کوا ئەو ھەموو خۆشەویستیەت وتی برواکە وا بۆ ھەردووکمان باشتر بێ ئاگام بووم لەوەی لای ھاورێیەکی باسی کردوە ھاورێکەشی چوە بە مالەوەی وتوە مالەوەشی وتیویانە ئەبێت وازی لێبنێ منیش زۆر زۆر گریام ئەویش زۆر بێتاقەت بوو وتم ئەبێت ھۆکارەکەیم پێ بلێیت من وازنایەنم تا ھۆکارەکەی نەزانم وتی وا بۆ ھەردووکمان باشترە قەدەری ئێمە تا ئێرە بوو ئەبێ کۆتای پێنین منیش ھەر لە ھەولی ئەوەدا بووم ھۆکارەکەی بزانممن لەسەر ئەوە سور بووم واز نەیەنم بلام ئەو ھەر ئەیوت با چیتر خەم نەخۆیت بێتاقەت نەبیت کۆتای پێ ئەھێنین منیش ژیانم بوو بوە گریان تا دواتر پێیان وتم مالەوەی وتویانە ئێمە ئەو کچە بۆ تۆ نایەنین ھۆکاری رازینەبوونەکەی ئەوانم نەزانیدواتر لەبەر زۆر خەم خواردن و بێتاقەتی و گریانەکانم مالەوە پێیان زانی ژیانم بووبوە گریان ئەو ھەموو خۆشەویستیە کۆتای ھات ئێستا من بە کێ بلێم تاقانەکەم کێ جێی ئەوم بۆ بگرێتەوە کە مالەوە پێیان زانی زۆر تورە بوون زۆر زۆریان لەمن یا داوای رەقەم تەلەفوون و شوێنی ئەویان دەکرد منیش ئەونەم خۆش ئەویست نەم ئەتوانی ئەوە قبوول بکەم کە ئەو تەنھا نینۆکێکیشی ئازاری پێ بگات ھیچم پێ نەوتن دوو مەرجیان بۆ من دانا یان ناونیشانی ئەو کەسە یان بە دلی ئەوان زەواج لەگەل کەسێک بکەم کە خۆشم ناوێت کە دلم ئێستاش لای ئەو کەسەیەرازی بووم بەوەی زەواج بکەم بلام بۆ ئەوەی ئەو پارێزراو بێت مانگی ٥/٢٠١٨ کۆتایمان پێ ھێنا دوومانگ پاش واز ھێنانم لەوکەسەی کە زۆرم خۆش ئەویشت لە کەسێکی تر مارەکرام بلام ھەر ئەوم خۆش ئەوێت ئەو کەسەی بۆتە دەسگیرانم زۆر باشە بۆم بلام خۆشم ناوێتماوەی حەوت مانگە دەسگیراندارین بەس دل خۆش نیم ئێستا کە لە دەوام ئەیبینم زیاتر ئەچێژم بە جەستە ئەچمە لای کەسێک دلیشم لای کەسێکی ترە زۆر زۆرم خۆش ئەوێت ئێستاش ئامادەم لە پێناویا بمرم قەت ناتوانم لەبیری بکەم رۆژ بە رۆژ زیاتر خۆشم ئەوێت بەلێنیشم یاوە منالم بیت ناوی ئەنێم ..... چونکە زۆرم خۆش ئەویتزیاتر ئازار ئەچێژمھیچ کاتێک نیە بیری لێ نەکەمەوە ھیچ رۆژێک بێ بیر کردنەوە لەو ئەو ئەو رۆژەم تێپەرێنم ئێستاش ھەموو دەقەیەک ئاوات بەوکاتانە ئەخوازم کە لەگەلم بوە کە پێکەوە بوین چووم بۆ دوو شوێنی گشتی لەگەل ئەو تا ئێستا نەچوومەوتەوە ناتوانم بچم ھەتا بشتوانم ناچمزۆر زۆری بیر ئەکەم بیری دەنگی بیری قسەکانی بیری ھەموو شتەکانی ئەکەم 😭😭 لەوانەیەک کەسانێک بلێن گەر خۆشی بویستایە زەواجی نەدەکرد بلام بۆ پاراستنی ئەو ئەوشتەم کردوە راستە زەواجم کردوە بلام دل خۆش نیە ھیچ کاتێکیش دل خۆش نابم چوونکە وا ھەست ئەکەم بۆ ئەو ئەژیم ئێستا کە رۆژانە ئەیبینم زۆر دل خۆشم زۆر زۆر ئەونە بزانم باشە ئیتر ئەوە بەسە بۆ من دل خۆشی و بەختەوەری ئەو ھەموو شتێکە بۆ من 😘😘

کۆتایی
چیرۆکی

خوشک و برایەک کە بوونە قوڕبانی خیانەتی دایکیان


بەشی یەکەم

بۆکان دەڵێ دوایی جیابوونەوەی دایک و باوکم ، باوکم بەرەو تاراوگە سەفەری کرد بە یەکجاری کوردستانی جێهێشت وە دایکیشم دوای ماوەیەکی کورت ، هاوسەرگیری لەگەڵ مەعشووقە تازەکەی کردەوە ، دوای ( 20 ) ساڵی عیشق و خۆشەویستی ڕێزگرتن لەگەڵ باوکم ، نازانم چۆن ئەو پیاوە نەفرەتیە توانی خۆی بخەزێنێتە ، ناو ژیانی تایبەتیمان و پەیوەندیەکی سۆزداری لەگەڵ دایکم ببەستێت و تا ڕۆژێک باوکم بەچاوەکانی خۆیی خیانەتە نەفرەتیەکەی دایکم لەگەڵ خاوەن کارەکەی دەبینێت ، وە لەبەر ئەوەی دایکمی زۆر خۆشدەویست دان بەخۆیدا دەگرێت و وە او کارە قێزەونەوەیان ئەشارێتەوە و لای کەس باس ناکات تەنانەت لای کەس و کاری خۆی و دایکشم تەنیا دەستی لەدەستی دایکم ئەکاتەوە و تەلاقی دەدات ، من و سەیرانی خوشکیشم ، سپاردەیی ڕۆژگارێکی ڕەش و تەماوی ئەکەن ، باوکم بەر لە ڕۆیشتنی و جێمان بێلێ خانووەکەمان ئەخاتە سەر ناوی من و خانووەکە ئەدا بەکرێ بۆ ئەوەی منو سەیرانی خوشکم داهاتێکمان هەبێت و پێویستمان بەهیچ کەسێک نەبێت و لای دایە گەورەو بابە گەورە جێمان دێلێ ،
بۆکان دەڵێ من اوکات تەمەنم ( ۱۷ ) ساڵ بووم وە سەیرانی خوشکم دوو ساڵ لەمن بچوکتر بوو ، من لەپۆلی ( ۱۱ ) بووم ، وە سەیرانیش ( ۹ ) بوو ، ئەگەرچی بابە گەورە و دایەگەورە لەگەڵ ئێمە زۆر باش و میهرەبان بوون ، بەڵام هەمیشە هەستمان بەتەنیایەکی سەخت و زۆر کوشندە دەکرد ، من هیچ کات بەرامبەر بە سەیرانی خوشکم وا خۆم نیشاندەدا ، کە ڕووخاوم و بەرامبەر ئەم کارە جەرگبر و ناشرینەی دایک و باوکم چۆکم داداوەو بێهێز و بێ دەسەلاتم ، بەڵام ڕاستیەکەی لەهەمووشتێک بێ ئومێد و ڕەشبین بووم بەجۆرێک هەموو ئافرەتانی دونیام لەبەر چاو کەوت و هەرچی مێینەی ئەم دونیایە هەیە ڕقم لێی بوو بەچاوێکی سووک سەیرم دەکردن ، جگە لەدایە گەورەم کە هەموو هەست و سۆز و خۆشەویستیم بەو بەخشی ، وە هەمیشە لای سەیران خۆم ئاسایی نیشان کە هیچ شتێک ڕووینەداوە ، وەهیچ کات نەمدەهێشت پێویستی بەهیچ شتێک بێت ، لە جڵ و بەرگ و پێداویستی خوێندن ،
دوای تێپەربوونی ( ۳ ) مانگ ، ڕۆژێک لەمەکتەب ، گەڕامەوە ماڵ بینیم دایکم لەماڵی دایە گەوڕەمە و لەگەڵ سەیران دانشتووە ، منیش یەکسەر ڕووم لە سەیران کرد و وتم ئەم ژنە
چی دەکا لێرە سەیران؟

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

خوشک و برایەک کە بوونە قوڕبانی خیانەتی دایکیان

بـــەشــی کۆتایی

بۆکان دەڵێ بەسەیرانم ووت ئەم ژنە چی دەکات لێرە
سەیران بۆکان هەر چۆنێک بێت ئەو ژنە دایکمانە ئەمەت بیر نەچێت
بۆکان ئەوە دایکی من نیە ، گەر تۆش بەدایکی خۆت دەزانیتیت اوە لەبیری کە کەبرایەکت هەیە بەناوی بۆکان ، بۆیە با لەم ماڵە بچێتە دەرەوە با ئەم ماڵەش پیس نەکات ،
دایکی بۆکان لەم کاتە بەگریانەوە ڕوو لەکوڕەکەی دەکات ، دەڵێ تۆ چۆن دەتوانی بەم جۆرە قسەم لەگەڵ بکەی ، تۆ هۆکاری ئەوە دەزانی کە من بۆچ وام کرد
بۆکان . هۆکارەکەی هەرچیەک بێت ئەم کارە قێزەوەنەت پاک ناکاتەوە بۆیە لەم ماڵە بڕۆ دەرەوە ، وە لەبیری کە کچێک و کوڕێکت هەیە بەناوی بۆکان و سەیران ، وە جارێکی تر پێ بخەیتە ئەم ماڵە بس بەشەق فرێت ئەدەمە دەرەوەسەیران ،،،،،، دەزانی بۆکان لەسنووری خۆت دەرچوویت و بێتامت کرد

بۆکان ...... بێدەنگ بە سەیران ، دەی بڕۆ ژوورەکەت
لەم کاتە دایکی بۆکان بەگریان و بەبێتاقەتیەکی زۆرەوە ماڵەکەی جێهێشت و ڕۆیشت
بۆکان دەڵێ بۆ شەو باوکم لە فایبەر تیلی بۆم کرد و بابەتەکەم بۆ باس کرد کە دایکم هاتۆتە ماڵمان و منیش دەرم کردووە
باوکم پێیناخۆش بوو ، وتی کوڕی شیرینم هەرچۆنیک بێت ئەمە دایکتە نەدەبوایە وابکەیت ،
باوکی بۆکان ،،،،،، کوڕی خۆم سبەی بڕۆ لای و ئاشتی کەرەوە
بۆکان ..... نا باوکە گیان ناچم ،،، چۆن ئەچم ئەم ژنە ئێمەی وێران و خێزانەکەمانی پەرتەوازە کرد ، دواتر تۆ چۆن وابەاسانی ڕۆیشتی و واتکرد ئەم کارە قێزەوەنەی وا بەئاسانی بەسەریدا تێپەرێباوکی بۆکان ..... بۆکان گیان من لە ئایندەو موستەقبەلی تۆ و سەیرانی خوشکت ترسام ، گەر خەلک بزانن کە دایکتان لەسەر خیانەت تەلاقدراوە ، ئەوا بەچاوێکی سووک سەیرتان ئەکەن ، بەتایبەتی سەیرانی خوشکت ، هیچ کوڕێک و خانەوادەکەی ڕازی نابن بیخوازن گەر سومعەی دایکی وابێت ،
بۆکان ..... خوای گەورە تۆمان بۆ بێلێت باوکە گیان
بۆکان دەڵێ باوکم لە تاراوگە دووبارە زەواجی کردەوەو ژیانێکی تازەی پێکهێناوە ، وە من و سەیرانی خوشکم لەگەڵ دایە گەورەو بابەگەورە درێژەمان بەژیانمان داو سەیران کوڕێکی لەکۆلێژ ناسی و زەواجی لەگەڵ کردوەمنیش دوای تەواوکردنی کۆلێژ و دامەزرام لەگوندێک بەمامۆستا هەر لەم گوندە کچێکم خواست و زەواجم لەگەڵ کرد و مالێکی بچوکم لەم گوندە پێکهێنا ، دایکیشم دوای ئەوەی مندالێکی لە پیاوەکەی تری بوو ، پیاوەکەی لێی جیابۆوەو تەلاقی دا ، دایکم دوای تەلاقدانی دووم زۆر هەولی دا ئێمە بباتەوە لای خۆی بەڵام من ڕازی نەبووم ، دووبارە لە خۆم و سەیرانی خوشکم دوور خستەوە ، وە هیچ کەسێ لە خوشک و براکانی و دایک و باوکی بەخۆیان نەگرت و بۆیە تا کۆتا تەمەنی بەتەنیا مایەیەو تا بەتەنیایی سەری نایەو کۆچی دوایی کرد.....😢😭

کۆتایی

ببوورن کەمی دەنگیش پۆستم کرد هاوڕێیان
‏باڵاتـرین پێگە لە وجوددا:

‏ ڪە خودا بەندەیەڪی خۆشویست،
بانگی جبریل دەڪات و دەفەرموێت:
" ئەی جبریل: فڵانەڪەسم خۆشدەوێت، خۆشت بوێت"
دواتر جبریل بانگی ئەهلی ئاسمان دەڪات و دەفەرموێت:
"خودا فڵانەڪەسی خۆشدەوێت، ئێوەیش خۆشتان بوێت" . . ئەهلی ئاسمان خۆشیان دەوێت، . . دواتر خۆشەویستی و قبوڵبوونی دەچێتە دڵی ئیماندارانەوە.

خودایە ئەو بانگە بڪەیە نسیبمان
🥺🤲🏻😇
چــیرۆکی فاتیمە


بەشی یەکەم

لە شەوێکی باراناوی کە ئازار سەرەپای گیانمی داگیر کرد بوو و خێرا چوومە لای دایکم و دەستم کرد بە گریان و ناڵە و دەستی بەسەر داهێنانم و ئەی ویست ئارامم بکاتەوە و ئازارەکەم کەم بێتەوە و لە تاو گریان و ئازار چاوەکانم توند داخست بوو و خەو بردمیەوە هۆکاری نەخۆشیەکەمم نە ئەزانی لەوانەیە هەر هەزارێک بێ و تەواو بێ ... لەبەر دەست کورتی و هەژاری دایکم نەی ئەتوانی بــمبات بۆ لای دکتۆر و چارەم بکات و تەنها هاوار و ناڵەم بۆ خودا ئەکرد و داوای شیفام لێ ئەکرد باوکە بەستەزمانەکەم کە کەناسی ئەکرد پارەیەکی وامان نەبوو تەنانەت زگی خۆشمان تێر بکەین زۆر جار لەسەر سفرەکە دایک و باوکم سەیری یەکتریان ئەکرد و لەبەر دڵی ئێمە خەندەیەکیان ئەکرد و ئەیان وت تێر بووینە تەنها بۆ ئەوەی من و خوشک و براکانم بەشێک لە نانەکە زیاتر بخۆین سوپاسی خوا ئەکەم کە خانووەکە هی خۆمان بوو و کرێچی نەبووین ....
لە رۆژانی خوێندنماندا من و خوشکە بچوکەکەم تەنها 500 دینارمان ئەبردە دەوام و جاری واش هەبوو دایکم سێوێکی بۆ کەرت ئەکردین نەی ئەوت پارەمان نیە ئەی وت بۆ نەخۆشی و گەشە باشە و براکەشم کە لە ئێمە گەورەتر بوو دوای ئەوەی مەکتەب تەواو ئەبوو خێرا رای دەکرد بۆ بازار و پێلاوی بۆیاغ ئەکرد باوکم نیگەران ئەبوو بەڵام ئیتر ژیانی ئێمە وابوو ...
چونکە من گەورەتر بووم لە خوشکەکەم هەندێ جار ئەمتوانی بەرگەی برسیەتی بگرم و ئەو 250 لاشم بوو ئەمدایە ئەو ئەم وت برسیم نیە هەندێ جاریس توند دەستم بە زگمەوە ئەگرت لەبەر برسیەتی ....
دایکی داماویشم نانی بۆ ماڵ ئەکرد و هەندێک جاریش خەیاتی ئەکرد ئەمشەوەم هەرگیز بیرناچێ کە لە دیار فانۆسێکەوە دانیشت بووین باوکم دەستی کرد بە چیرۆک گێرانەوە کاتێ باسی پێغەمبەر ئەیوبی ئەکرد چەندە پیاوێکی ئارام گر بووە دەرد و بەڵای زۆری بەسەر هاتووە کەچی لە خوا بێ ئومێد نەبووە ...
ئەم چیرۆکانەی باوکم بۆ ئێمە وەک ئومێدێک وابوو دوبارە خەندەی ئەخستە سەر لێومانەوە لە کاتی نوێژی بە کۆمەڵ سوپاسی خوامان ئەکرد بەوەی کە هەمانە بۆ جارێکیش بێ باوکم نەبینیووە کە گلەی بکات لەو ژیانەی کە تێیداین پیاوێکی نورانی بوو ...
هەندێک جاریش هێندە بە خراپی دلم ئەشکا کاتێ هاورێکانم ئەیان وت کچی کەناسەکەیە بە چاوێکی کەم سەیریان ئەکردین بەڵام من شانازی بە باوکی خۆمەوە ئەکەم کە باوکم دەهات بۆ لای مامۆستاکانم دەستەکانیم ماچ ئەکرد و ئەویش دەستی بەسەرم دا ئەهێنا و گوێچکەی خۆمان کەر ئەکرد بەرامبەر بە قسەی خەڵکی کە وەک خەنجەرێک وابوو لە دڵی ئێمەیان ئەدا ....

چاوەڕێی بەشی دووەم بن
چــیرۆکی

فاتیمە


بەشی دووەم

شەوان دوعا و نزام ئەکرد و سوپاسی خوام ئەکرد ئەمزانی رۆژێک بەهۆی خوێندنەکەمەوە ئەبمە فریاد رەسی خێزانەکەمان بەڵام بەداخەوە کە کۆچی دایکم تەواوی ژیانمی وێران ئەکرد زۆر جار لە رێی مەکتەبەکەوە من و خوشکم ئەچووینە سەر گۆرەکەی و تێر ئەگریان بە نهێنێ بێ ئەوەی باوکم بیزانی ئەمەوێ بڵێم دایە ماڵە بچوکەکەمان بێ تۆ چۆڵە وەک و جاران خۆشی نەماوە باوکیشم بیرت ئەکا ئەو نیسکێنەی پورم بۆمان لێدەنێ وەک نیسکێنەکە تۆ تامی نیە ....
مردنی دایکم دوو هێندەیتر هەژارتری کردین وەک بێ کەسێکمان لێهات بوو باوکیشم دڵتەنگی پێوە دیار بوو ئاگام لێ بوو شەوانە ئەگریا بۆ دایکم لە خوا ئەپارایەوە ئەی وت گەر لەبەر ئەم ئەمانەتە نەبێ ئەمەوێ بێم بۆ لای تۆ بەڵام منداڵەکانم بە جوانترین شێوە بەخێو ئەکەم ...
باوکم کوری پیاوێکی زۆر دەوڵەمەند بووە لە رابردوودا بەس لەبەر ئەوەی ئەشقی دایکم کوێری کرد بوو ئامادە بوو واز لە هەموو شتێک بێنێ لەبەر دایکم ئێستاش ئەم گریانە بە کوڵەی شەوانەی باوکم بیناچێتەوە چ ئاگرێک لە ناخی هەڵگیرساوە ....
سەرەرای ئەم شتانە باوکم بەردەوام بوو لە چیرۆکی پێغەمبەر ئەیوب و هەموو کاتێک بیری دەهێنـیناینەوە کە ئەبێ ئارام بگرین و خودا بەندەکانی تاقی ئەکاتەوە ...
ئەم ساڵە ویستم واز لە خوێندن بێنم لەبەر ماڵ بەڵام باوکم رێگەی نەدا رازی نەبوو وتی دایکت ئەیەوێ بخوێنی بە کوڵ دەستم کرد بە گریان باوکم لە باوەشی کردم هەستم بە گەرمی هەناسەکانی ئەکرد بەزۆر خۆی گرت بوو ...
پورە زارێ خواردنی بۆ حازڕ ئەکردین و دۆی ئەهێناین ئاگای لێمان ئەبوو چەند ساڵێک وا تێپەری تا چوومە پۆلی 12 ئەمساڵ کۆتا ساڵم بوو ئەمزانی دوای ئەم ساڵە ژیانێکی نوێ چاوەرێم ئەکات پێشبـینیەکەشم راست بوو کاتێ لە کولێژی ئاداب وەرگیرام بەڵام نەهامەتیش دەستی پێ کرد ئەویش ئەوە بوو کە ئازاد کورێکی دەوڵەمەند کەوتە داوی خۆشەویستی مەووە منیش زۆر خۆشمئەویست بەڵام بیرم لە ژیانی باوکم و خوشک و براکەم ئەکردەوە هەرچەندە دەرگای بەرەکەت بە رووماندا کرا بۆوە کاتێ براکەم لە کارگەیەک ئیشی ئەکرد و پارەیەکی باشی دەست کەوت و خانوو و ماڵی گۆری و ژنیشـی هێنا باوکیشم خانەنشین بوو بە یادی چوون بۆ لای لەیلاکەی هەناسەی ئەدا و چاوەرێی خوای ئەکرد پێی بگەیەنێ ... منیش بەراست ئاشقی ئازاد یووم کورێکی ئیماندار و ژیر دیار بوو هەرچەندە ئەی وت دایکم رازی نابێ بەڵام من ئامادەم هەموو شتێکت بۆ بکەم بیری چیرۆکەکەی باوکم و دایکم کردەوە کە چۆن بە یەک گەیشتوون و منیش هەمان رێچکەی خۆشەویستی ئەوان ئەگرم....

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
@chyrok
چــیرۆکی

فاتیمە



بەشی کۆتایی

@chyrok

زۆر جار مالی ئازاد فشاریان ئەخردە سەر بەڵام چونکە تاقانە بوو نەیان ئەتوانی دەست بەرداری بن بۆیە رازی بوون هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم بەڵام بە مەرجێک لەو ماڵە بین بە هەر جۆرێک بێ هاوسەرگیریمان کرد زۆر ئەمویست لەگەڵیان رابێم و منیان خۆشبووێ بەڵام بێ سود بوو خەسوم زۆر رقی لێم بوو هەموو شتێکی ئەکرد تا من ئازار بچێژم ئازاد بەم شتانەی ئەزانی تەنها ئەی وت ئارام بگرە کاتێ باوەشی پیا ئەکردم و نێوچەوانی ماچ ئەکردم ئیتر هەموو شتێکم بیر ئەچۆوە ئەم وت لەگەڵ ئەو دڵخۆشم ئیتر چ حەقم بە خەڵک دایە هەر چی ؟ەڵێن با بیڵێن زۆر بوختانیان بۆ ئەکردم تا من لەبەر چاوی ئازاد ناشرین بکەن بەڵام رۆژ بە رۆژ خۆشەویستی ئێمە زیادی ئەکرد کاتێ بێتاقەت بام هەولی ئەدا قسەی خۆشم بۆ بکا و بە پێکەنینم بێ نێ بوونی ئەو بەس بوو بۆ من ...
شوکور بۆ خوا کە ماوەیەکی پێ چوو دوگیان بووم لە ئازاد کاتێ ئەمەشم پێ وت زۆر دڵخۆش بوو دڵی پر بوو ئەگریا ئەم وت ان شاءللە ئەبێتە خێر و بەرەکەت بۆ ماڵمان کچەکەم دێ و رزگارمان ئەکا لەم دەر و بەڵایە بەڵام پێچەوانە بۆوە زیاتر و زیاتر خەسوم رقی لێم بوو حەزی ئەکرد مندالمان نەبێ تا ژنێکی تر بۆ ئازاد بێ نێ هەندێک جار بە ئەنقەست ئازاری ئەدەم و ئیشی پێ ئەکردم تا من ماندوو بم و گلەی و نارەزای دەر ببرم لای ئازاد ناشرینم بکات تا رۆژێک بوختانی بۆم کرد و ژیانی تێکدام ئەویش ئەوە بوو ئازاد لە ماڵ نەبوو پیاوێکی گرت بوو وەک شەیتان بەینی من و ئازاد تێک بدات وەک کرێ کارێک وابوو دەستی کرد بە گالتە و شت نزیک ئەبۆوە منیش ئەم وت لە خۆا بترسێ هاوسەرم هەیە هاوارم ئەکرد و ئەگریام رام ئەکرد بەسەر قادرمەکانە کاتێ ئازاد هاتەوە ئەم باروو دۆخەی بینی تورە بوو تاگرتی مستێکی لە پیاوەکە داو کەوتە خوارەوە دوای خەسوم کە زانی سەری نەگرت پلانەکەی خۆی بە دیار خست و قسەی ئەکرد ئەی ویست خۆی بدزتەوە ئەی وت دەیەوێ خیانەت لە تۆ بکا پیاوی خەڵکی هێناوەتە ماڵ ئازاد ئارامانە دەستی گرتم و رۆیشت و پیاوەکەش لەویا جێما نەی ئەتوانی شکایەت بکا چونکە لە جیات ئەمە پارەی وەر دەگرت ....
ماڵمان گواستەوە چەند رۆژێک لە بێ دەنگی ئازاد ئەترسام ئەم وت لێمدە هاور بکا بەس وامەبە خۆت ئەزانی من چۆنم کاری واناکەم دەستەکانی توند گرتم وتی تەواو من مالی خۆم باش ئەناسم خەم مەخۆ و تەواو بوو جارێکی تر جێتناهێڵم بەتەنیا ,,,
دڵم ئەوەنە خۆش بوو سوپاسی خوام کرد کە هاوسەرەکەم باوری پێم هەیە بۆ من هەموو شتێکە ...
دوای مۆوەیەک منداڵەکەمان بوو زۆر دڵخۆش بووین شوکور بۆ خوا چەند جارێک خەسوم ویستی بمان گەرێنێتەوە بەڵام ئازاد رازی نەبوو تا ئەو کاتەی دایکی توشی جەڵتە بوو ویستی بۆ کۆتا حار بمان بینێ ناچار گەراینەوە ئەم خانووە بۆ مانگێک لەسەر جێگا وەک دایکم بەخێوم ئەکرد و خزمەتم ئەکرد لە دوا ساتی ژیانی منی خۆشویست و داوای گەردەن ئازای کرد لێم ......
ئەم چیرۆکی من بوو چیرۆکی کچێک لە ژیانێکی ناخۆش و پر لە ئازار دور لە نازی دایکی و هەژاری بەڵام ئارام گرتن ئەبێتە مایەی دڵخۆشی پشت بە خوا ببەستن لە هەموو بارودۆخێک خودا بەندەکانی جێناهێڵی سەبری ئەیوب لەبیر مەکەن .....

کۆتایی
عاشق مەبە ئازیزەکەم,شیرینی عەشق کەم کەس دەگات بە تامەکەی زۆربەی تاڵیەکەی ئەچێژن.🥹🫀
https://invite.viber.com/?g2=AQAENzPY3ESftFE2HJy1hxcFa4zFWBBFyPYGqJV8zqXwGCkB%2BQZ4Lh2G3yX105Lv

له‌ڤایبه‌ر له‌گە‌ڵتانین کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌رن ڕێزتان هه‌ه🌸❤️
2024/09/27 21:29:32
Back to Top
HTML Embed Code: