Telegram Web Link
رۆژیک بیکەوە بەتەنها لەبۆل بوین هات بۆلام دانیشت و وتم دەمەویت شتیکت بی بلیم وتی فەرموو
وتم زۆرم خۆشدەویت زۆر ئاشقی تۆم وتی منیش خۆسمدەویت وتم دەمەویت ببین بەدوو خۆشەویستی راستەقینە و بیکەوە هاوسەر گیری بکەین دوای تەواوکردنی قوتابخانە
وتی باشە بابیر بکەمەوە و برسیک بەدایکم بکەم بەخوا ئەو هەموو شتیکم دەزانیت بۆیە بیی دەلیم وتم کیسە نیە
وتی بەیانی جوابت لیدەگیرمەوە
بۆبەیانی جوینەوە مەکتەب هیجی نەوت بوو بە٤ رۆژ هیجی نەوت منیش بیم گوت جیبوو بەدایکت وت
وتی بەلی بەس دەبیت بم ببوریت بەخوا دایکم رازی نیە و منیش ناتوانم
باهەر هاوری بین
وتم هۆکار وتی ئەو کیسەی تۆم بی گوتوە
وتم ئی وتی وتویەتی نابیت شتی وابکەیت ئەگینا حاشات لی دەکەم
ئیتر منیش زۆر بەوە خەفەت بار تر بووم و ناخۆشتر دەژیام خەمیکی تر هاتە دلم
باشماوەیەک هەر هاوری بوین و بیستم وتیان خۆشەویستی کوریکە من کورەکەم دەناسی زۆر خویری زۆر کەسیکی هیج ئەوەی ئەخلاق بیت لەودانەبوو
منیش کەمیک دل تەنگ بوم نەک لەبەر ئەوەی رازی نەبوو بەمن بەوە کەئەوکجە باشە ئەم کورە خویریە بەفیل بیی گوتوە و هەلی خرلەتاندوە
رۆژیک بانگی کجەکەم کرد و هاتەلام وتم شتیک دەلیم تورە مەبە
وتی باشە وتم ئەوکورە هیج باس نیە لەبەر من نا لەبەر خۆت وازی لی بینە توشئ کیسەدەبیت بی کەنی و وتی جا کەس هەیە بەقەدەر تۆ کێشەی هەبیت خۆ ئەو باوکی بیاو کوژ نیە
ئیتر بەوە زۆر شکامەوە و داوام کرد لەخوا کە بیباریزیت زۆر خەفە خوارد بەقسە
ماوەی مانگیک تیبەری و کجەکەم دەبینی زۆر بیتاقەت بوو زۆر خەم بار بوو زانیم شتیک هەیە
جوم بەکجەکەم گوت وتم جیتە وتی هیج نیە وتم توخوا بیم بلی وتی
ئەوکورە کەمن خۆشەویستی بووم تۆراست کرد جۆن کەسیکە وتم جیە جیکردوە وتی هەندیک وینەی منی لایە و هەندیکیان روتن
وتم ئی وتی ئیستە دەلی دەبیت بیتە دەرەوە بۆکاری خراب وتم یی وتی دەلیت نەیەیت هەموو رەسمەکان بلاو دەکەمەوە وتم خەمی هیجت نەبیت وتی جۆن وتم من جارەی دەکەم
جوم بۆلای کورەکەو وتم دەتوانین کەمیک قسە بکەین وتی بەلی وتم مووبایلم تیک جوە دەتوانیت دوای نیمەرۆ کەجوینەوە بۆمال هەندیک بەرنامەم بۆ بنیریت وتی باشە بەس بۆئەمجارە ئەگینا من لەگەل کوریکی بیاوکوژ قسە ناکەم وتم باشە
دوای قوتابخانە جووم موبایلم هیناو رۆشتین دایکی ئەوکورە....
بەشی ٣.... کووتاییی

منی بینی زۆر بەسوکی سەیری دەکردم
کورە جوموبایلی هیناو دای بەدەستمەو
وتم کەمیک ئاو دینیت تونیمە وتی باسە
تائەورۆشت منیش هەموو رەسمو ژمارەو فەیسبوکی کجەم سریەوە
مووبایلم فۆرمات کرد هاتەوە و ئاوم خوارد و مووبایلم بیدا و رۆشتم بۆ بەیانی لە حەوشەی مەکتەب ریز کراین مودیر قسەی دەکرد ومامۆستاکانیس وەستابوون کورە زۆر بەخرابی سەیری دەکردم
زۆر بەبیسی زانیبوی ئەوەم کردوە
هاتەدەرەوە لەریز و گەیستە لای مدیرەکە و دەستی کرد بەجنیو دان بەمن زۆر جنیوی بیسی داا بیم ئیتر منیس جوم بۆلای و بینم جەقۆی دەرکرد و ئیتر تەلەبەکەس نەی دەویرا بیتە نیوانمان ئیتر بوو بەشەرمان ویستی جەقۆم لیبدات دەستیم گرت جەقۆ جوو بەناو سکی خۆیدا کەوت
ئیرر ئەویان برد بۆ خەستەخانە منیش بۆژوری بەریوبەر دوای کجەم بەبەریوبەرم وت یەک دەقە دەمەویت شتیک بەو کجە بلیم توخوا رئگەم بی بدەن وتی باشە

بانگی کجەکەیان کرد و بەتەنها بوین وتم خەمی هیجت نەبیت ئەگەر هەرەشەی کرد بلی بیمنەت بە ئەوە لەسەر ئەوە بو بەشەرمان دوینی وینەکانی تۆم رەشکردەوە وتئ بەراستە توخوا وتم بەلی زۆر بەئاسای وتی سوباس بەس ئەوەندە
دوای ۳ مانگ زیندانی کردنم جومەوە قوتابخانە قوتابیەکان زۆر بەجاویکی ترەوە سەیریان دەکردم و بەخیر هاتنەوەو ئەو کجە هەر نەهاتەوە بۆلام قسەیەک بکات
رۆژیک وتی وانەزانیت دەست خۆشیت لیدەکەم دەزانم تۆش بۆئەوە وات کرد بۆئەوە جەقۆت لیدا تا ببمە هی تۆ بەس من نابمە خۆشەویستی کوریک کەباوکی ۲ بیاوی کوشتبیت ئەبیت جون کوریک بیت بۆیە ببورە تۆس هەر وەک ئەو سەگەی تریت ئەوەی ئەو نەیکرد تۆ دەیکەیت لەگەلم
منیش هیج خۆم خەفەت بارنەکرد و سوباسی خوای گەورەم کرد و وتم خوایە تۆدەزانیت من ئەوەم لەبەرتۆ کرد دوەم لەبەر ئەوەی حەیاو ناموسی خیزانی کجەکە نەروات خوایە سوباس بۆتۆ
ببورە داوای لیبوردن دەکەم کەمیک جیرۆکەکە دریژ بوو
بەس کۆتاقسەی جیرۆکەکە ئەوەی من کردم لەبەر هیج عەبدیک نەبوو لەبەر خوایگەورە بوو بۆیە هاورییان هەرجیتان کرد هەرگیز بەعەبدیک مەلی لەبەرتۆ کردم بلی لەبەر خوایگەورە و دوەم خیزانەکەت...

کووتاییێ
چیرۆکی

ئیلاف و علی


بەشی یەكەم

من ناوم ئيلافه تەمەنم 18 ساله.. له تەمەنی 14 ساليم دايكو باوكم جيابونەوه ... هەر لەو ساوه هەستم به بيزاری كرد ... روژيكيان له مالي بوريكم بوم كوري خاليم به ناوي علي لەوي بو ... زور سيري يەكمان ئەكرد ...كاتي ئەوم ئەبينی هەمو دونيام بير ئەچووه ...هەتا روژی وای ليهات ئەوش پی وتم كه توم زور خوش ئەوی ... من ئەو كاته نەم زانی هيج بليم بەلامەوه زور سير بو بروام ناكرد وتم ئەبيت چاوەری كەی تا ولامت ئەدەمەوه ... وتي من ئامادەم هەتا مردن جاوەريت كەم .. كاتي واي وت زور دل خوش بوم .هەستم كرد به ختەوەرترين كه سي دونيام .. ئەو شەوه هيج خەوم لينەكەوت زور. بيرم لي ئەكرده وه ... هەتاكو بريام دا كەوا لەگەلي بم دواي 2 حەفته هات بو مالمان هەر سيري يەكمان ئەكرد ... بزەيەك به ليوي ئەهات ... ناوي فيسەكەمي ئەزاني به جات روژيكان قسه مان كرد ..وتي هيج برياريك نادا وتم بەلي بريارم داوه من توم زور خوش ئەويست بەلام نەم تواني بيت بليم. ايستا بيت اليم توم زور خوش اويت ... ئەو شەوه زور قسەمان كرد من يەكەم جارم بووو زور شەرمم ئاكرد ...من وا هەستم كرد لە ژياندا له من زياتر جاوي كه س نابيت ... به و هەلسەكەوتەی لەگەل من دەيكرد ... زور خوش حال بوم هەمووكان نزام ئەكرد خوايه شوكرم به بەشت كەوا كەسي وا باشت هينايه ژيانم .... روژيكيان علي پی وتم ئەبيت دايكت بزاني جونكه خوت باش ئەزاني توم زور خوش ئەوي نيازيكي پاكم هەيه لەگەلت ... منش بی هيج بيركردنەوەيك وتم نەخير نابيت دايكم بزاني كەوا منو تو بيكەوين ... علي خەريكي خانو دروست كردن بو ... وتم گيانەكەم كەي تو بەنيازي هاتيته داوام ئەو كاته به دايكم ئەليم ..دايكشم ليم تیئەكات .... دواي 3 سال هيج كەسي بەو پەيوەندي من و علي نازاني ... له هەمان كاتايه هەمو جونه دەرەويكم لەگەل ئەو بو له خوشيم ناخوشيم لەگەل يەك بوينو دەسي يەكمان گرتوه خانو كەي تەواو بو وتي...

بەشی دووەم

ئەمەوي به دايكت بلي كه توم زور خوش اويت .. وتم ئەگەر و وا بيت منش قسه لەگەل دايكم ئەكەمو هه مو شتي بو باس اكه م ..ئيوارانيكیان لەگەل دايكم دانيشتبوين هەر خومو دايكم له مال بوين وتم دايكه حەز اكەم هەمو شتيك بو باسكەم بەراستي لەوه اجيت من هەلەشم كردبيت بەلام ئەمه راسته .هەرجي هەلەيكم كردبي داواي ليبوردن ئەكمم ... دايكم وتي كجي خوم له ژياندا هەمو كەس ئەكات ئادەی بوم باسكە بزانم جيبوه .. سەرەتا زور ترسام ... له هەمان كاتا هەمو شتيكم بو باس كرد كەوا من و علي چەني يەكمان خوش ئەويت ... دايكم بەلايەوه سەير بو كەوا جون من اوم خوشويستەوه .. له كاتي من هەمو هەوليكم بو خويندن بو .. وتي باشه كجي خوم تو بوجي ام هه مو كاته له منت شاردوته وه نه مانكي كه و نه دووان ايوه 3 سالو نيوه بيوه كه وه بو به من ناليت وتم دايه كيان ... ازانم كاتيكي زوره به لام من نەم ئەتوانی هيجت بي بليم جونكه اترسام علي به راستي نەبيت لەگەلم ..خوتش باش ازاني خوشەويستي ايستا چونه ... دايكم علي زور خوش اويست .. وتي كەس نازاني خير به جيوه مادام ئيوه يەكتان خوش اويت منش ري لەو خوشەويستيه ناكرم كاتی به عليم وت زور دلخوش بو كه دايكم رازيه .. وتي منش ئەمەوي قسەي لەگەل كەم وتم بەياني من دەوامم نيوەروانه دايكم به تەنها له مالەوەيه اتواني بيت بولايه و قسەي لەگەل كەي .. علي وتي باشه كيانه سبەینی هەمو شتي بو باس ئەكه م ..جوبو بولاي دايكم سەرەتا زور اترسا نەي ازاني جون قسه بكات.. دايكشم زانيبوي به نيازي جيه وتبوي بلي كورم بزانم جي له دلته بيم بلي منش وەكو دايكت وام ... ئەوش وتبوي نا ميمي كيان توش دايكم هيج فەرقي نيه بەلام من ايلافم زور خوش اوي امادەی هەمو شتيكم له بيناوي بيكه م ... دايكشم وتبوي مادەم تو اوەنه ايلافت خوش اوي منش ريت لي ناگرم چي خيره خوا بيكاته قسمەتتان ... علي نيازي هاتنه بيشەوەي هەبو ..بورەكانم زانيان بوريكم هەبو زوري بيناخوش ... ايستاش نەم زاني هوكارەكەي چيه . روژكيان لەگەل علي به فيس قسه اكات اليت تو چون ئەچيته داواي ايلاف . ئەوتوي خوش ناويت ئەو هەر شەويو لەگەل كوري كات بەسەر ابات ... دايكي ايلاف به هيج شيوه يك كچ نادان به تو ئەیەویت دايكو باوكت بچنه پيشه وه ..لەو كاتيه بليت من كچم نيه بو ئەوەی سوكايەتي به دايكو باوكت بكات به هەر حال قسه ي زور زوري كردبو ئەوه نەي زانيبيتم ئەوه نه بوه ... روژو له داواي روژ علي....

چاوەڕێی بەشی سێیەم و چوارەم بن
چیرۆکی

ئیلاف و علی



بەشی سێیەم

گورا بو به عليكي تر ..هەمو كات نامەم بو بناردايه ئەی وت ئەخه وم زور هيلاكم .يان تيلم بو بكردايه ايوت كاتم نيه ..دايكشم ايوت لەوه ئەچيت كاتی نه بيت به هوي ئيشەوه هەر ئەوەنيه دل گران مەبە .. روژيكيان خوشكي خالوژنم له هەولير له نەخوشخانه يا بو . دايكم چو بولاي. شەوي له نەخوشخانه لەگەل خالوژنم مايه وه ..منش له مالي پورەكەم بوم تيلم بو كرد قسەمان كرد وتم گياني من چيته بو وا گوراويت هه ست اكه م شتيك هەيه له مني اشاريته وه كاتي قسه كردنا موبايلەكەي مني هەمو دەنگەكان تەجسيل اكات .. وتي ايلاف نازانم چيت پي بليم باوكي من اليت نابي ناو ايلاف بيت من ايلاف ناكه م به بوكي خوم .. منش سەرەتا زورم بيناخوش بو وتم .. گیانەكەم من و تو هيجمان له كاساني تر كەم تر نيه ئيمەش چاوەري اكه ين هەتا باوكت رازي ابيت وتي نەخير من له قسه ي باوكم دەرناچم ... زور بەلامەوه سير بو .. تا زور زورم ليكرد هه مو شتيكي بو باسكردم كه وا بورم جي بيوتوه بويه اوش ناتواني لەگەل من بيت . بيم وت باشه تو بروات به من نيه باشه اي او 3 ساله جي ليهات وتي جا جيه زورش اساييه نه گونجاوينو تەواو هه مو دەنگەكان بورمي خه زن كردبو بوي ليدام گویم له دەنگەكاني كرد حەپەسام هيجم نه وت وتم باشه تو به قسه ي او بكه منو توش ته واو ..به دايكم وت من اوم ناوي هەمو شتي كوتايم بي هينا من وعلي ايتر ته واو بوين وتي بوجي جون بو وتم ناگونچين ايتر تەواو ... خوم له بورم توران قسه م لەگەل نا اكرد دايكم ايوت بوجي قسه ي لەگەل ناكيت اموت حەزم پی نەماوه ناوي مەهينه لەلام ... هەتا واي ليهات به هيج كه سيكم ناوت چەني خەفەت اخوم هه مو خەفەتەكانم اكرده دڵمه وه .. له و كاتيه گريك له سينگم دروست بو كاتي چومه لاي دكتور وتي ام گريه هين خه فەتە زور بيتاقه ت بویتە لە ھەمان كاته خەفەتي گەورەت خواردوه هه مو هورمونه كاني له شت تيك جونه .

بەشی چوارەم

هەر ئەو ئيوارەيه نەشتەگەري بوم كرد دواي دوو روژ هاتمەوه مالي خومان دكتور وتي له وه اجيت ام گريه دووباره سەر هه لداته وه ابيت اكاداربيت هيج خەفەتيك نەخوي من نەم اتواني هيج به دايكم بليم ... كەوا جون بورەكەم مني شكاندوتەوه لاي علي بويه وازی ناهينت ... علي هات بو مالمان به دايكمي وت ميمي وەره ئەچين بو ئەو ماله ... دايكم وتي ج مالیك وتي تو وەره ئەو كاته ازاني .هه ر له ناو سه ياره كه ده سي دايكمي ماج كردبو وتبوي من داواي ليبوردن ايلاف به هوي منەوه واي ليت دايكشم وتبوي باشه بوجي ..اوش وتبوي قسه م بو كرا بويه وازم له ايلاف هينا دايكم وتبوي كي قسەي بوت كردوه . اوش وتبوي تو اگاداري خزمەكانت نيت جونكه له بيشتەوه جه قوت لي اده ن ... دايكم هاته وه وتی باشه كجم تو ازاني كي قسه ي كردوه .باشه بو ليم ئەشاريتەوه .وتم دايه كيان هيج شتيك نيه تا باسي كه م شه ويكي دانيشتبوين برا گەورەكه م دايه ازاني علي ژن ماره ئەكات من بەو قسەيه زور تيكجوم دايكم وتي جون ..وتي بەر وه الله وايه ... ام 5 شەمه يه ملا مارەيان اكات منش روژ اهات روژ ئەچو چاوەري 5 شه مم بوم كاتي مه لا ماره ياني كرد ..خوم نه كرت تيلم بو كرد وتم تو جون او شته ت كرد ابوايه ام خوشییه له مالي ايمه بيت وتي ببووره من ناتوانم .. وتم باشه هيجت بي ناليم به س ايده مه ده س خواي كه وره .خوا خوي له سه ر حه ق بيت .. دايكم هينا وتم دايه كيان من ايستا هه ني ده نكت بو لي اده م دلت هيج نەكات بەسه هەتا ماوم قسه لەگەل بورم ناكه م مردم ناهيليت بيته پرسەكەم .دايكم وتي جيبوه وتم گوي له م دەنگاانه بگره دايكم گوي له قسەكاني بورم بو زور گريا وتم هيج كات مەگريي من قورباني ..فرمێسکه‌کانت بم.

چاوەڕوانی بەشی كۆتایی بن
چیرۆکی

ئیلاف و علی


بەشی كوتایی

فرميسكەكانت بم بەلام بزانه ناحەزەكانمان كين ... وتم هيجش به بورم ناليت .علي متمانەي به من هەبوايه هيج كات واي ناكرد ...علي ژني گواستەوه ايستا له مالي خويانن .به لام خواي گەوره زور لەسەر حەقه ايستاش لەگەل ژنەكەي ناگونجيت هەمو كات شەريانه . بورشم پياوەكه ي جي هيشت روي بەرو دەرەوەی ولات بياوەكه ي 5 دەفته ر دولاري له بياوي سەند بو ايستاش كەس نازاني ميردي بورم له كويه ئەبيت بورم خوي ئەو هه مو باره يه بداتەوه ... له خوا به زياد ايستاش من له ژياني زور خوش ئەژيم لەگەل دايكم و براكانم زور به سادەيي اژين ... خويندني خوشم اكەم زور بەسەر به رزي ... بەلام هه ميشه شتيكتان بير نەچيت قەد خواي گەوره له بير نەكەن چونكه خواي گەوره لەسەر حەقه .. كەس نازاني خير به چيەوه دەرگايك لي دا ئەخات دەرگايكي ترت بو دەكاتەوه من چاوره ي ئەوه م نا ئەكرد كه ئەوان ژيانيان واي لي ديت بەلام خواي گەوره هەمو شتيكي نيشانم دا ...تەنها يەك شتيك ليره هەيه ئەوش سەبر گرتنه ... خواي گەوره هەمو شتەكان. ئەبيت ...

کۆتایی
وەک باران بە
کەهاتی باخەڵک دڵی
پێت خۆش بێت
کە ڕۆیشتی
باشوێنەوارت جێ
هێشتبێت کاتێ
دیار نەبووی
نزا بۆ گەرانەوەت
بکەن..!🦋
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پى وتم گه ر بؤم نه بوى ئه وه ناوى كجه كه مى.."🙍🏻‍♀️💔
چیرۆکی_ کچیک

بە شی1

‌‎من تە مەنم 20 ساڵە
‌‎٢ خوشكم هەیە لانی و. لانۆ لانی ٧ سالەو لانۆ ١٠ ساڵە واتە خۆم خوشكە گەورەم
‌‎دایكم ماوەو باوكم دوو مانگە مردوە .. باوكممان زۆر خۆش ئەویست بەڕادەیەك دوای مردنی زۆر پێی ڕوخاین
‌‎بەڵام دایكم بەوشێوەیە پێی بێتاقەت نەبوو كە ئەوەنەی ئێمە پێی بێتاقەت بوین لەكاتێكا
‌‎عاشقی باوكم بوو!! گوێم پێ نە ئەیا ئەموت دایكم لەشۆكایە بۆیە لەبەر ئێمە زۆر دەری ناخا
‌‎كات ڕۆیشت و ئێمەش وردە وردە بە مردن و. نەبوونی باوكم ڕاهاتین ئەوەی زۆر سەیرە
‌‎ئەوەیە دایكم زۆر زۆر لەگەڵمان گۆڕابوو بەشێوەیەك بە بچوكترین شت توڕە ئەبوو
‌‎كاتی توڕە بونیش هەردوو چاوەكانی سور ئەبوونەوەو سەوتی زۆر سەیر ئەبوو منیش ڕۆژێك
‌‎كەدوو خوشكەكەم لە قوتابخانە. بون چوم بۆلای دایكم. بانگم كردو وتم دایكە
‌‎وتی چیت ئەوێ وتم ئەتوانین هەنێ قسە بكەین
.
‌‎دواتر وتم دایكە چی ئەكەی وتی هیچ هیچ هیچ بچینە خوارەوە ئێستا خوشكەكانت دێنەوە
‌‎برسیانە چومە خوارەوە و سفرەمان ئامادەكردو خوشكەكانم هاتنەوە و. لەسەر سفرەكە دانیشتین
‌‎من بیری باوكمم ئەكرد و دەستم كرد بە گریان و. خۆم پێ نەگیرا
‌‎دایكم هیچی نەوت زانی بۆوا ئەكەم وتی هەستە بچۆ دەموو چاو ت بشۆ مناڵەكان مەخەرە گریان وتم باشە
‌‎هەستام دەموچاوم شۆرد و. لەگەڵ خوشكەكانم چوینە قاتی سەرەوە دایكیشم لەخوارەوە بوو
‌‎كات درەنگ بوو ، بوو بە ئێوارە بارانێكی زۆر ئەباری ڕوناكی و. دەنگی هەورە بروسكە
‌‎زۆر ئەیترساندی لەژورەكەی خۆم. بووم دەرگاكەم كرایەوە بینیم خوشكەكانمن وتیان دادە ئەترسین بێین بۆلای تۆ
‌‎وتم بۆ نا گیانەكانم وەرن هاتنە لام وتم لانی و. لانۆ دایە كوا وتیان چوە دەرەوە .. چونە دەرەوە بەم شەوە ؟! بەم بارانە ؟؟ سەیرە !!! مۆبایلەكەم هێناو تەلەفۆنم بۆی كرد وەڵامی نەدایەوە دوساڵە جاری تر كردم وەڵامی دایەوە بە توڕەیەكی زۆرەوە وتی چیت ئەوێ وتم دایكە لەكوێی دەنگێك لەتەلەفۆنەكەوە هات وەكو بڵێی دەنگی
‌‎شتێكی ترسناك ئەیوت خێراكە!!! ترسام وتی بەتۆچی خۆم كەمێكی تر دێمەوە ‎وتم باشە مۆبایلەكەم داخستەوەو خوشكەكانم خەوتن منیش چاوەڕوانی دایكم بوم تابێتەوە
‌‎كات درەنگ بوو دایكم دیار نەبوو ترسام لەوەی دوبارە پەیوەندی پێوە بكەمەوە چونكە زۆر توڕە بوو
‌‎ئەوەنەم زانی كارەبا بڕا .. تاریك بوو زۆۆۆر تاریك بوو
‌‎هەر ٢ دەقەی نەبرد كارەباكە هاتەوە ڕێك كە ئەوەم بینی شۆۆۆۆك بوم ترسام
‌‎لەو كاتە.....

چاوە‌ڕێی بە شی کوتایی بن
بەشی کووتاییی
‎لەوكاتە من دایكمم لەژورەكەی خۆم بینی بەڵێ دایكم وتم دایكە تۆچۆن هاتیتە ژورەكم وتی كلیلم پێ بوو هیچی ترم نەوت زانیم شتەكە ئاسایی نیە دواتر خەوتم خۆزگە بمردمایە بەس نەخەوتمایە
‎خەوم بینی لەخەوەكەما باوكم وتی كچم دالیا تكایە ئاگاداری خوشكەكانت بە. باوەكو منیان. لێ نەیەت
‎لەدایكتان دوور كەونەوە كچم تكایە تكایەەەە ئەو ترسناكە ئەو دایكتان نیە ئەو شەیتانە كەوای وت خەبەرم بویەوە خوشكەكانم لەلام خەوتبون زۆر ترسام و. تا بەیانی نەخەوتم
‎بەیانی هاتوو هەستام خۆم گۆڕی بچم بۆلای قەشەیەك تاوەكو ئەمانەی بۆ باسكەم
‎چوم بۆلای باشترین قەشەو ئەمانەم بۆ باسكرد
‎ئایییی چیم بیست وتی ئەوەی تۆ باسی ئەكەیت جۆرە جنێكە چۆتە لەشی دایكتەوە ئەو جۆرە جنانەش ئەبێ بەتەنها بن
‎واتە بەبێ هاوسەر ئەو جنە عاشقی دایكت بوەو چۆتە لەشیەوە وە باوكیشتی كوشتوە بەهەموو هێزم ‎هاوارم كرد وتم چییییی باوكمی كوشتوە وتی بەداخەوە ‎وتم ڕێگاچارە چیە؟؟ وتی دەركردنی ئەوجنە لەلەشی دایكت
‎وتم چۆن وتی من یەم هات بۆماڵمان و. بەجلێكی ئاسایەوە دایكم. وتی ئەوە كێیە
‎وتم یەكێك لەمامۆستاكانمە هاتوە وتی باشە هات و. من بەهەموو هێزم دەستی دایكمم گرت وتی چی ئەكەی
‎هیچم نەوت و. قەشەكە دەستی كرد بە خوێندنی چەن شتێك و. دایكم دەنگی گۆڕا بەشتێكی زۆۆۆر ترسناك
‎چاوەكانی هەمووی ڕەش بون وتی چیت لێیان ئەووێ
‎بەدەنگێكی بەرز و. گڕەوە وتی من عاشقی بوم وتی ئەبێ لای ئەوان بڕۆی وتی نا ناڕۆم وتی ‎ئەگەر نەڕۆی دڵنیابە من هەموو هەوڵێكم ئەدەم تا بتكوژم ...
.
‎بەهەر شێوەیك بێت چەن شتێكی ئاینی بەسەردایكما خوێند و. دایكم. لەهۆش خۆی چوو ‎كە هۆشی هاتەوە وتی دالیا كچم چیمە بۆ وا سەیرم ئەكەن
‎وتم دایكە تۆباشی تكایە وتی باشم كچم باشم چی بوە كوا باوكت؟؟
‎وتم باوكم!!! باوكمی چی دایكە باوكم مردوە !! وتی مردن!!! مردددددنی چی كچم درۆۆۆم لەگەل مەكە
‎وتم دایكە تۆ ئاگات لەهیچ نەبووە ئەم دوو مانگە
‎وتی من تەنها شت كە بیرمە كۆتا جار شەو درەنگ بو هەستام. و. چومە بەر ئاوێنە تا بزانم چاوم بۆ
‎ئەوەنە ئازاری هەیە هەر ئەوەنە باوكت لەدواوە بانگی كردم و ... بیرم نەما تەواو
‎منیش زانیم چی بوە هیچم نەوت و. وتم باشە دایكە دایكیشم ئەگریا ئەیوت باوكتتتت بۆ مرد
‎وتم لەكاتی خەو بەبێ هۆكار لەهۆش خۆی چوو بەخەبەر نەهاتەوە
.
.
.
.
. ‎وا دوساڵە بەسەر كۆچی باوكم ڕۆیشتوە و دایكیشم تا ئێستا هەموو ڕۆژ ئەچێت بۆسەر قەبرەكەی باوكم. و هەموو شەو بەگریانەوە ئەخەوێت ...
‎.کؤتاي
‏ڕەنگە زۆر ڪەس "دەرد بن بەڵام چەن جوانە تۆدەرمان بیت چەن جوانە ساڕێژڪەروو ھاوڕازی ڪەسێڪ بیت
لە ناو جەنجاڵی و شەری ناخی ڪەسێك دا تۆھیوایەڪی  پڕشنگداربیت...
گوڵێڪی سوری ناسڪ بیت برینێڪی قوڵ سارێژ بڪەیت ھەمیشە تێبڪۆشی بۆ ئەوەی  تیمارڪەری دەردێڪ بیت نەڪ "دروستڪەرەڪەی ،،
بەسەرهاتی کچێکی بێ شانس🤔

بـەشی1

من تـــەرزەم، کچی تاقانەی ماڵ بووم نەخووشکم هەبوو نەبرام دایکم ژنی ماڵ بوو باوکیشم کرێکاری دەکرد بەیانی زوو دەڕۆیشت ئێوارە دەهاتەوە بەڵام سووپاس بۆخوا دەمان توانی بژێوی ژیانمان دابین بکەین وژیانی سادەو خۆش دەژیاین دایکم وباوکم زۆر منیان خۆشدەوویست لەقووتابخانە بووم پۆلی11 بووم یەکێک بووم لەقووتابیە زۆر زیرەکەکان هەمیشە مامۆستاکانم دەست خۆشیان لێی دەکردم وهاورێ زۆر نزیکم هەبوو بەناوی لانە چەند ماڵی لەسەرووی خۆمانەوە بوون جا ڕۆژێک عەسرەکەی بوو چووم بۆماڵیان پێکەوە وانەکان بخوێنین هەمیشە پێکەوە وانەمان دەخوێند کەچووم بۆماڵیان بینیم ماڵێ تازە هاتوونەتە بەرامبەریان خەریکی داگرتنی کەل وپەلەکانی ماڵ بوون سەیرم کرد کورێ باڵا بەرزی چاو ڕەش سەیرم دەکا منیش سەرم داگرتوو چووم بۆماڵی لانەی هاورێم و وانەکانمان خوێندو دوای تەواوبوونی وانەکان بینیم کورەکە هەر لەپێش دەرگای خۆیانە هەتا چوومەوە ماڵ هەر سەیری دەکردم منیش زۆر گرنگیم پێی نەدا چوومەوە ماڵ دوای چەند ڕۆژێ تێپەری لەگەڵ لانە چووینەوە بۆ مەکتەب بینیم هەمان کور لای مەکتەبەکەمانە خۆم تێک نەداو ئەو منی دی منیش وەک هەمووجارێک سەری خۆم داگرت وچووم بۆمەکتەب بینیم خوێندکارێکی تازەمان بۆ هاتووە بەناوی یارا بەخێرهاتنمان کردو بۆم دەرکەوت خووشکی ئەو کورەیە کەلای ماڵمانەو دایم سەیرم دەکا برای دیاربوو ئیتر ڕۆژان تێپەری یارابوە نزکترین هاورێ من ولانە هەمیشە هەرسێکمان پێکەوە وانەمان دەخوێند هەرجارو لەماڵ یەکێکمان بووین بەس هەر جاڕێ من ولانە بجووینایە بۆماڵ یارا بۆخوێندن هەمیشە دیار بەخێرهاتنی گەرمی دەکرد لەگەڵمان وقسەو گاڵتەی خۆشی لەگەڵمان دەکرد بەتایبەت لەگەڵ من کورێکی زۆر باشبوو وڕێک پێک بوو هەموو ڕۆژیش من ویارای خووشکی ولانەی هاورێمی دەبرد بۆمەکتەب ودەیهێناینەوەو کاتی خۆشمان بەسەردەبرد جا ڕۆژێ لەمەکتەب بووین یارا ووتی تەرزە هەندێ ئیشم پێتە ووتم فەرموو یارا؟ لانەشمان لەگەڵ بوو ووتی بەیارمەتیت لانە ئیشم بەتەرزەیە بینیم لانە رووی خۆی گرژکردوو ڕۆی ووتی باشە جێتان دێڵم من.. قسەی خۆتان بکەن ووتم یارا بۆهێشتت لانە بڕوا ئەو وەک خووشکم وابوو قەد شتی لێێ ناشارمەوە هەموو شتم دەزانی ووتی تەرزە ئەو بابەتەی باسی دەکەم پەیوەندی بەژیان خۆت هەیە ووتم فەرموو بیڵێ ووتی تەرزە ماوەیەکە دیاری برام تۆی چووە بەدڵە زۆری خۆشدەوویت وئاشق تۆبووە هەموو ڕۆژ هەواڵی تۆلەمن دەپرسیێت سەیرکە تەرزە ئێستا جواب مەداوە باش بیری لێێ بکەوە ئەنجا دڵنیابە دیاری برام دەتکاتە دڵخۆشترین کچی ئەم دوونیایە هیچم نەووت تەنها ووتم بیری لێێ دەکەمەوە دوای هەموو شتم بۆلانەی هاورێم باس کرد کەیارا ووای ووتوە پێم.. لانەش ووتی ئەگەر دیاریت بەدڵە ڕازی بە چونکە کورێ چاکەو لەوەتی ئەیناسین هیچ شتێ خراپمان لێی نەدیووە منیش بیرم کردەوەو بە یارام ووت رازیم ئەویش بەدیاری ووتبوو کەتەرزە ڕازیە ئیتر من ودیار بووین بەخۆشەویستی یەک زۆر دڵخۆشبووین هەمیشە ڕێزی دەگرتم ومیهرەبان بوو لەگەڵم ودڵخۆشی دەکردم هەمووجار بەمەبەستی خوێندن دەچووم بۆماڵ یارا لەگەڵ دیار دەبووم وقسەمان دەکردوو دیاری جوان جوانی بۆدەکریم و ڕۆژانە بەتێل قسەمان دەکردو هەموو ڕۆژیش کە دەیبردمە قووتابخانە هەمیشە هەواڵی دەپرسیم وڕۆژ بەڕۆژ خۆشەویستی دیار ناو دڵم زیاتر دەبوو ئاشقی دەبووم جا دوای قووتابخانە تەواو من ولانە ویارا هەرسێکمان توانیمان ناجح بین ومن توانیم یەکەمی پۆل خۆمان بم ودەرجەم لەهەردووکیان بەرزتربێت هاوین هات وخۆشەویستەکەی من ودیار گەورەتربوو هەمیشە بەتێل قسەمان دەکرد جار جاریش دەچووم بۆماڵیان دەمبینی وقسەمان دەکرد بەس لەم هاوینە ماڵی لانەی هاورێم کەوەک خوشکم وابوو ماڵیان گواستەوە بۆشارێتر زۆر گریام وبێتاقەت بووم بۆلانەی هاورێم چونکە لەمنداڵیەوە پێکەوە بووین وەکو خووشکم وابوو ئیتر مەکتەب کرایەوەو بوومە پۆل12 هەموو کات خەریک خوێندن بووم هەندێ جاریش دەچوومە لای یارا دەمخوێند بەڵام زۆربەی کات خۆم تەنها وانەکانم دەخوێند چونکە پۆلی12 بووم کەمتر قسەم لەگەڵ دیار دەکرد ئەویش دەستی کردبوو بەئیش وخەریک ئیش بوو دوای سووپاس بۆخوا توانیم پۆلی12 تەواو بکەم بەسەرکەوتوی ودەرجەی بەرز بەدەستبێنم، زۆر دڵخۆشبووم کەبەخەونەکەم گەیشتم یاراش توانی پۆلی12 تەواو بکا هەر چەندە دەرەجەکەی زۆر بەرزیش نەبوو بەس هەر باشبوو ئێتر من ویارا زۆر دڵخۆشبووین کەدەچینە زانکۆو ئیتر دوای تەواوبوونی پۆلی 12 من ودیار زیاتر لەجاران یەکمان خۆشدەوویست ولەجاران زیاتر قسەمان دەکردو هەمیشە پێی دەووتم تاقانەکەم..
هەمیشە باسی ئەو ڕۆژانەمان دەکرد کەمن جلە بووکێنیەکە بۆدیار لەبەر دەکەم ئەویش بەقاتە ڕەشەکەوە زۆر جوان دەرچین ئەی خوایە کەی ئەو ڕۆژە دێ من ببمە خانمی دیار ئیتر زستان هات وکاتی کردنەوەی زانکۆ بوو زۆر دڵخۆشبووم کەدەچمە زانکۆو بەخەونەکەم دەگەم بەڵام بەداخەوە ئەم دڵخۆشیەم زۆری نەخایند ڕۆژە ناخۆش وڕەشەکانم لێرەوە دەستی پێکرد باوکم کە ئیشی کرێکاری دەکرد چەند مانگێ بوو ئیشی نەبوو نەیتوانی پارەو خەرجی زانکۆ بدا وکڕێ خانوومان چەند مانگ بوو نەدابوو لەلایەکی تریشەوە زۆر قەرزاربووین بۆیە باوکم ووتی تەرزە ئیمساڵ مەچۆوە زانکۆ توانای خەرجی زانکۆی تۆمان نیە منیش شەوو ڕۆژ دەگریام ودووعام دەکرد کەبتوانم بڕۆمە زانکۆ کەخەون وخەیاڵم بوو شەو نەبوو بەگریانەوه نەخەوم دیاریش زانیبووی زۆر خەمی لێم خواردبوو جاشەوێ گوێم لەباوکم بوو ووتی بەدایکم کەتەرزەی کچمان گەورەبووە ئەگەر کەسێ چاک هاتە داوای بەشووی دەداین کەئەمەم بیست زیاتر بێتاقەت بووم وتێلم بۆدیار کردوو هەموو شتم پێی ووت کە داواکارم بێت ماڵەوە بەشووم دەدان پێش ئەوەی کەس بێت تۆ وەرە داوام وەبەڵێنم لێی وەرگرت کەدیار ڕێگەم پێی بدا لای خۆی خوێندنەکەم تەواو بکەم وبەخەونەکەم بگەم ئەویش ڕازی بوو ووتی لەماوەیەکی کەمدا قسە لەگەڵ ماڵەوە دەکەم ودێمە داوات دڵخۆشبووم چونکە لای دیار خوێندنەکەم تەواو دەکەم ودەچمە زانکۆ دیاری قسەی لەگەڵ ماڵەوە کردوو داوای کرد بێنە داوای من و
بۆی باسکردبوون کەچەند ساڵە ئاشقی منەو منی خۆشویستووە بەڵام دایکی ڕازی نەببوو..!

درێژەی هەیه.....
بەسەرهاتی کچێکی بێ شانس😟

بـەشی2

دایکی رازی نەبوو ووتی من برازای خۆمت بۆدێنم.. بەڵام دیار ڕەتی دەکردەوە دەیووت وەک خووشکم وایە من بەس تەرزەم خۆشدەووێت.. چەند جارێ داوای لەدایکی کردبێتە داوام بەڵام دایکی ڕەتی دەکردەووە دەیووت من ئەوکچەم ناوێت ببێتە بووکی من جا ڕۆژێ دیار بەتورەی لەماڵ دەرچوو بەخێرایەکی زۆر سەیارەی لێخوری و تووشی رووداو بوو بەس سووپاس بۆخوا خۆی باشبوو تەنها کەمێ برینداربوو زۆر خەمم خواردو گریام کەدیار وای لێی هات ئیتر دیار ووتبووی یان دەچنە داوای تەرزە بۆم یان ئەڕۆم ئەم وڵاتە جێ دێڵم ئیتر دایکی ناچار هاتە داوای من دەمەو عەسربوو دایکی و یارا هاتن بۆماڵمان منیش خۆم جوانکردوو زۆر دڵخۆشبووم دایکی دیار ڕازی بووە بەخێرهاتنێ گەرمیانم کردوو چام بۆیان بردو دوای دایکی دیار ووتی هاتووینەتە داوای تەرزە بۆدیاری کوڕمان دایکیشم ووتی یاخوا بەخێربێن خۆشحاڵین بەخزمایەتیتان قسە لەگەڵ باوکی وتەرزە دەکەین وجوابتان ئەدەینەوە ان شاء اللە لەوکاتەیە من خۆشبەخترین کەسی دوونیا بووم زەردەخەنە تەواوی ڕووخسارمی گرتبوو چونکە هەم دەگەم بە دیار و هەم ئەتوانم بەخەونەکەم بگەم کەتەواوبوونی خوێندنەکەم بوو خەریک بوو لەخۆشیا بفرم بەڵام بەداخەوە دڵخۆشیەم زۆری نەخایاند دایکی دیار ووتی ئەتوانم کەمێ قسە لەگەڵ تەرزە بکەم بەتەنها دایکیشم ووتی فەرموو.. چووینە ژوورێ ترو دایکی دیار ووتی تەرزە خان جوان گوێ بگرە بەتورەیەو ڕقێکی زۆرەوە ئەم قسانەی ووت کەسەیری چاویم دەکرد ڕقێکی زۆرم ئەبینی کە بەرامبەر من هەیبوو.. ووتی ڕاستە ئێستا هاتوومەتە داوات بۆکورەکەم ناچاربووم بەس ئەوەش باش بزانە ژیانت لێێ دەکەم بەدۆزەخ ژیانێک کەهەموو ڕۆژ بمری وبژیتەوە خۆت ناچار داوای تەڵاق ئەکەی لەکورەکەمم من هەرگیز تۆبەبووکی خۆم دانانێم. وەک بووکی خۆم سەیرت ناکەم باش بزانە تۆئێستا چاوەرێ ژیانێکی تازەو خۆشی لەدیار بەس من ژیانێکی تاڵ وجەهەنەمیت پێی ئەبەخشم ووتی کەمن برازای خۆم داناوە بۆکورەکەم منیش ڕێک گریام و ووتم تخوا بۆوا دەکەی پورێ گیان تاوانم چیە من و کورەکەت یەکترمان زۆر خۆش دەوێ دەڕازی بە.. ووتی وس بە هیچ مەڵێ دوای فرمێسکەکانم سری و دایکی دیار ڕۆیشتەوە منیش بەچاوی پرگریانەوە چوومە ژوورەکەی خۆم گریانێ گریام کەفرمێسکەکانم ووشک نەئەبوونەوە.. دوای شەوهات و دایکم باسەکەی بۆباوکم باس کردو باوکیشم بانگی کردم منیش فرمێسکەکانم سری وووتم فەرموو باوکە ووتی کچم دایکت شتێکی بۆباس کردم ئیتر ژیان ئاوایە کچ دەبێ شووبکاو کور دەبێ ژن بێنێ دیار کورێ چاکەو خێزانەکەشی کەسێ چاکن وجیران خۆمانن وماوەیەکە دەیان ناسین وهیچ خراپەیەکمان لێیان نەدیووە ولەخوا بەزیاد بێ باری داراییشیان باشە ئەگەر بەدڵتە دەڵین بێنە پێشەوە ئەگەریش ناتەوێ ئەوە خۆ بەزۆر بەشووت نادام و تۆ هەر کچە تاقانەکەی منی وقابیلە نەتوانم تۆبەخێوو بکەم بشمبوورە کچەکەم خۆت باری دارایمان دەزانی بۆیە نەمتوانی بتنێرمە زانکۆو خوێندنەکەت تەواو بکەی منیش زۆر خەمباربووم کەبەخەونەکەت نەگەیشتی کچە جوانەکەم ئەزانم ئاشق خوێندن وتەواوبوونی زانکۆ بوویت منیش ووتم دایە بابە بیری لێێ دەکەمەوە جوابتان دەدامەوە ووتیان باشە کچە جوانەکەمان چوومە ژوورەکەی خۆم دووبارە.. دەستم کردەوە بەگریان ئەوەنە گریابووم سەرینەکەی خۆم گشتی تەربوو بەهۆی فرمێسکەکانم وتەواوی شەوەکە گریام خەمم خواردو نوێژم کردوو دووعام دەکرد دەمووت خوایە بۆدەبێ وابێ هەم خۆشەویستەکەم وهەم خەونەکانم لەدەست بدەم چ ژیانێکی سەختە خوایە خۆت ئاگات لەحاڵمە یارمەتیم بدە دوای پەنجەرەکەم کردەوە لەلای پەنجەرەکە دانیشتم و سەیری مانگ وئەستێرەکانم دەکرد خەیاڵ منی بردەوە ئیتر تا ڕۆژبووە من گریام ئەوەنە گریابووم چاوم سووربۆوە قوورگیشم پڕبوو لەفرمێسک بۆبەیانیکەی هەستام ودەست وچاوم شۆری وچوومە لای دایکم ووتم دایە من شووناکەم بەدیار هیچ دڵم بۆی ناچێت ئیمشەو زۆر بیرم لێی کردەوە ئەگەر شووی پێێ بکەم هەست دەکەم دڵخۆش نابم لەگەڵی هەست ناکەم من لەگەڵ دیار بگونجیم دایکم وویستی پەشیمانم بکاتەوەو داوای کرد دووبارە بیری لێێ بکەمەوە بەس ووتم دایکە ئەمجارە داوام هات وبەدڵم بوو ڕێک شوودەکەم ئیتر ووتی باشە کچەم بەدڵی خۆت وهەواڵی دایە ماڵی دیار ووتی کچەکەمان شووناکا وڕازی نییە دایکی دیار زۆری پێ خۆشبوو بەس دیار ئەم هەواڵەی بیست شێت بوو ڕێک تێلی بۆکردم ووتی ڕاستە تۆناتەوێ شوو بەمن بکەی یان من هەڵە بیستم ووتم بەڵێ من نامەوێ شووت پێی بکەم من تۆم خۆشناوێ هەست دەکەم تۆبۆمن گونجاونیت من شایەن کەسێ باشترم چونکە من خوێنەوارم ودەرجەم بەرزەو دەچمە زانکۆ تۆش کەسێ نەخوێنەواری وخوێندنت تەواو نەکردووە کەئەم قسانەم دەکرد دیار زیاترو زیاتر تورە دەبوو شێت ببوو منیش بەزۆر خۆم گرتبوو نەگریم ووتی ڕاست ناکەی شتێک بووە شتێک روویداوە دایکم قسەیەکی کردووە یان شتێکی پێت ووتوە واتۆ ڕازی نابیت وڕەتم دەکەیتەوە ووتم نەخێر کەس هیچی نەگوتووە..
بڕۆ خەریکی ژیانی خۆت بە واز لەمن بێنە ئیتر تێلەکەم داخستەوەو سیم کارتەکەم شکاند و نەیتوانی جارێتر پەیوەندیم پێووە بکا ئیتر چووم یارمەتی دایکم دالەئیش چوونکە نەچووبووم بۆزانکۆ لەماڵ بووم جگە لەیارمەتی دانی دایکم لەئیش نەمتوانی هیچ بکەم بەگەرویەکی پڕگریان وبەس ناچار زەردەخەنەم دەکرد تادایکم هەست نەکا کەگریاوم ئیتر شەو داهات نازانمم بۆشەوان ناتوانم ڕێ لە فرمێسکەکانم بگرم بەڕۆژ زەردەخەنەی دڕۆ دەکەم بەشەویش لەبەر گریان ناخەوم ڕێک گریانی من لەهی منداڵێکی بێ دایک وکچێ بەزۆر بەشوودراو لەگریانی بێوەژنێ دەچێ کەمێردەکەی لەدەست داوە بگرە لەوان زیاتریش خەمبارم وەکو هەموو شەوانتر لەبەردەم پەنجەرەکەم تا ڕۆژ دەبێتەوە دەگریام وقسەو گریانەکانم هەمووی بۆمانگ وئەستێرەکان دەکرد ئەوانیش بێدەنگ گوێم لێێ دەگرن نازانم خوایە ئەم شەوە دڕێژانەی زستان بۆوا دڕێژە یان فرمێسک وخەمەکان من درێژی کردووە ئیتر ڕۆژبووەو بۆبەیانیکەی دووبارە زەردەخەنە درۆینەکانم کرد لەبەر خاتری دایکم دوای لەدەرگا دراو دایکم چوو دەرگای کردەوە بینی یارایەو بانگی منی کرد تەرزە کچم یاری هاورێت بانگت دەکا چووم ووتم فەرموو یارا ووتی کچێ ئەوە بۆخۆت حازر نەکردووە ئەمڕۆ ڕۆژ لەدایک بوونی نازەی هاورێمانە دەی خێراکە بابڕۆین نازە هاورێمان بوو لەمەکتەب بەس ئێستا لەزانکۆیە منیش ووتی دەی خێرا خۆت بگۆرەو وەرە.. دایکیشم ووتی دەی بڕۆ ووتم باشە خۆم گۆری و وامزانی بەراستی ڕۆژی لەدایک بوونی نازەیەو منیش لەیادم کردووە ووتم ئەی دیاریم بۆی نەکریووە یارا ووتی خەمت نەبێت من شتم زۆر بۆی کریوە پێت دەدام تۆ پێی بدەو وادەزانێ تۆ کریووتە ووتم باشە بەڵام یارا درۆی لەگەڵ کردم ومنی بردە باخچەیەک کەدیاری لێبوو دیار چاوەرێ ئێمەی دەکرد ووتم بەداخەوە بۆت یارا درۆت لەگەڵ کردم دیار هات ووتی تەرزە چیبووە ؟ بۆ ڕازی نەبووی پێم بۆ پەیوەندی دەکەم جواب نادەیتەوە کوا ئەو بەڵێن و ژیانەی من وتۆ کەخەیاڵمان بۆی دەکرد کوا تۆ بەجلە سپێکەوەو منیش بەقاتە ڕەشەکە پێکەوە دەبووینە جوانترین بووک وزاوی ئەم دوونیا کوا ئەو ڕۆژانەی کەدڵخۆشبووین وناومان بۆمنداڵەکانمان دانا تۆچۆن ئەو ڕۆژانەت لەبیرکرد وادەڵێ تۆم ناوێ پێم بڵێ دایکم شتێکی ووت واتۆ پەشیمان بوویتەوە هاتەرزە شتێ بڵێ کەدیارم بینی نەمتوانی هیچ بڵێم ئەویش حاڵی لەمن باشتر نەبوو زانیم ئەویش گریاوەو خەمی خواردووە هاوارم کردوو ووتم چی بڵێم دیار من تۆم ناوێ تۆم خۆشناوێ شایەنی تۆنیم بۆوازم لێی نایانیت بەزۆرە ئەوکاتانەشی لەگەڵت بووم هیچ کات ئاشقت نەبووم هەمووی درۆبوو ئیتر وازم لێی بێنەو مەیەرەوە ژیانم تۆم ناوێت ئیتر تەواو ووتی باشە ئەوە بەیەکجاری ئەڕۆم ونایامەوە ناو ژیانت بەڵێنت پێی ئەدەم کەجارێتر من نابینیوە پەشیمان دەبیەوەو دڵت بۆم تەنک دەبێ ڕۆژێ چونکە تۆ یاریت بەدڵم کرد کەئەوەنە ئاشقت بووم یاراش ووتی حەیف واتکرد تەرزە هاوارم بەسەر ئەویش داکردوو ووتم تۆش بڕۆ لەژیانم یارا نامەوێ تۆش ببینمەوە ئیتر ئەوان ڕۆیشتن ومن تەنها مامەوە لەباخچەکە گریام لەدڵی خۆمەوە ووتم تخوا بمبوورە دیار من تۆم وتۆم خۆشدەووێت من ئەوەم لەبەرتۆکرد نەمدەوویست ژیانت بەهۆی من تێک بچێ وتۆ تازە بۆمن بوویتە یادگاری.گەڕامەوە ماڵ و دووبارە زەردەخەنە ساختەکانم کردەووە دایکم ووتی بەخێربیتەوە کچەکەم ووتم سووپاس دایە گیان ووتی خۆشبوو ڕۆژ لەدایک بوونی نازە بۆ وا زوو هاتیەوە ووتم ئێستا تا ئێوارە نایتەوە؟؟ ووتم کەمێ سەرم دەیەشا بۆیە بەیارام ووت بابڕۆینەوە ووتی چیتە کچە جوانەکەم نەخۆشی ووتم نەخێر دایە گیان تەنها کەمێ سەرم دێشێت دەچم دەخەوم بانگم مەکا بۆنان خواردنی ئێوارە کێک وشیرینی زۆرم خواردووە پێم ناخورێت ئیتر چوومەوا ژوورەکەم خەیاڵم و بیری ئەو ڕۆژانەم دەکرد کەلەگەڵ دیاربووم ئەیبردینە مەکتەب وکاتێ بەمەبەستی خوێندن دەچووم بۆماڵ یارا قسەم لەگەڵ دیار دەکردوو دڵخۆشبووم لەگەڵی ونازی دەکێشام و لەخۆشی وناخۆشی لەگەڵم بوو گریانم بۆئەو ڕۆژانە دەهات کەتابەیانی قسەم لەگەڵ دەکردوو دڵخۆشی دەکردم گوێم لەنامە دەنگێکانی دەگرت و فرمێسک ناوەستا لەچاوم دووبارە هاورێ وهاودەمم پەنجەرەکەم بوو لەگەڵ ئەستێرەو مانگ کەتابەیانی دەگریام وسەیری مانگ وئەستێرەکانم دەکردوو قسەم لەگەڵ ئەوان دەکرد دووبارە شەوەکەم بەگریان بەڕێ کرد بۆ بەیانی خەبەرم بووە خۆزگە خەبەرم نەبووایەتەوە بمردمایە ئەم هەواڵەم نەبیستیایە کە..!

درێژەی هەیە...
بەسەرهاتی کچێکی بێ شانس😟

بـەشی کۆتایی!

کەدیار پورزاکەی خۆی مارەکردووە دایکی خەونەکەی هاتە دی ئەوکچەی بۆی هێنا کەخۆی دەیوویست کەئەوەم بیست نازانم بەچ ووشەیەک یان قسەیەک وەسفی حاڵم بکەم لەوکاتەیە! نازانم وەک مردووم لێی هات جەستەیەکی ساردوو سڕوو بێ دڵ تەنها هەناسەم دەدا چوومەوە ژوورەکەم ئەمجارە جیاوازتر لەجاران زیاتر گریام چ گریانێ بەکوڵ بۆ حاڵی خۆم دەگریام دەمزانی ئەگەر یەک تۆز تێرو پۆشتەتر باین دایکی دەستی باوک و دایکی من ماچ دەکرد هەتا من بۆ کوڕەکەیان بوایەم. زۆرر ئەسەف و داخ بۆ ژیان کە هەرگیز دادپەروەرانە نەبووە و بەوانە نامۆیە کە پڕ وزەن و دەزانن چۆن بژین و چۆن ئایندەی خۆیان و منداڵیان بەجوانی بونیانت بێن.. چیتر بڵێم چیم لەدەست دێت! ئیمشەو جیاواز لەشەوەکانتر بووم چونکە بۆهەمیشە هەم ئەو خۆشەویستەم لەدەستدا هەم خەونەکەم کەزانکۆبوو..!
دووبارە وێنەکان دیارم دەرکردوو بەسەیرکردنی هەر وێنەیەکی فرمێسکی چاوم دەهات ئیمشەو ئەوەنە گریام هاوارم دەکرد کەخوایە بۆدەبێت وابێت ئەو هەموو ناخۆشی وئازارەم بەسەرهات ئیتر ئەم ژوورە بۆمن وەک سجنی وابوو لەناو چوار دیوواری ماڵبیت و دڵت شکابێ و ئازیترین کەس و گشت خەون وخەیاڵەکانی منداڵییشم لەدەست دابێ کێ ئەتوانی وەسفی ئەم شتانەم بۆبکا ؟ من نازانم بڵێم چی !! تەنها دەڵێم مردنێ بێدەنگ! هیچ هەستم بەخۆم ناکرد هەستم بەدڵم ناکرد هەموو گیانم دەسووتا بەبیرکردنەوەی هەر یادگارێکی دیار زیاتر دەگریام ئەوەنە گریام ئەو شەوە کەنەمتوانی چاوم بکەمەوە دووبارە چوومەوە بەردەم پەنجەرەکەم وەک شەوەکانترم مانگ وئەستێرەکانم نەبینی بەس ئیمشەو بێدەنگ بووم بەس سەیری ئەو تەمەی ئاسمانم دەکرد شەوێکی ساردو دڕێژی زستان بوو ئەوەش لەگەڵ دڵە ساردەکەی من هیچ جیاوازیان نیە ئیتر. هەموو شەوم بەبێ خەوی و لە بێداریان بەڕێکر
بەیانی ڕۆژ بۆیەوە لەبەر خاتر دایکم وباوکم هیچم ناوت بەس تەواو لاوازبووم نانم ناخوارد دایکم هەمیشە دەیگووت هەست دەکەم نەخۆش بیت کچم منیش دەمووت نەخێر دایکە هیچ عەیبم نیە بەپێکەنینەوە دەمووت اها کچەکەت چەند بەهێزەو عەیبی نیە ئیتر چەن ڕۆژ تێپەری شەوەکان گریان هاورێم بوو بەڕۆژیش زەردەخەنە ساختەکانم..! دوایش هەواڵم بیست دیار ژنەکەی گواستەوەو ماڵی لە شارێ ترەو لەوێ دەژی ئەی خوایە ئێستا دەبێ دیار چەند جوانبێ بەوقاتە ڕەشەو ریشە تەنکەکەی دەبووایە لەبری ئەو ژنەی من بووکی بوومایە بەس ئاخ ژیان بێ ڕەحمە زۆر دیار بەڵێنەکەی خۆی بردەسەر بۆهەمیشە لەژیانم ڕۆیشت وئەوەتا منیش خەمم دەخۆم بۆی هەمیشە شەوان سەیری وێنەکانی دەکەم ودەگریام ولەگەڵ یادگاریەکان دیار دەژیام هەمیشە بیری خۆی وقسەو پێکەنینەکانیم دەکرد بەس ئاخ نەبوو بەهی من لەدوای دیار توش نەخۆشی بووم بەردەوام سنگم دەیشا بەس هیچم بەماڵ ناوت چونکە پارەی تەواومان نەبوو جا نەخۆشی منیشی بێتە سەر دوای چەند هەفتەیەک تێپەری برادەرێ باوکم هات بۆماڵمان منیش ئاوو چام بۆیان برد جا ووتی کاک ناسر ئەمە کچە تاقانەکەتە جاباوکم ناوی ناسر بوو ووتی بەڵێ ووتی ماشاء اللە گەورەبووە تەمەن درێژبێت باوکم ووتی سووپاس لەگەڵ منداڵەکان تۆش. ووتی کاک ناسر بەتەمانیت بەشووی بدەی باوکم ووتی ئەگەر قسمەت بێ وکەسێ باش بێتە داوای وبەدڵی بێ بۆنا ووتی واللە کاک ناسر کورێکی خزمان هەیە بەتەمایە ژن بێنێ کورێکی چاک وجوانە بەس دایکی پیری هەیە خانوو ماڵ وشتی هەیە بۆنایێ کچەکەی پێی بدەی باوکیشم ووتی باڕای خۆی ودایکی وەرگرم جوابت دەدەمەوە جا لەخزمی تۆ باشترم دەسەکەوێت ئیتر باوکم پێی ووتم شتێ واهەیە منیش هیچ دڵم نەمابوو لەوەتەی دیار ڕۆیشتبوو هەستم بۆهیچ نەبوو ووتم ئەگەر ماڵێ باشن بابێنە پێشەوە بەس بەومەرجەی ڕێگا بدا زانکۆ تەواو بکەم ئیتر ئەوەبوو ماڵەکە هاتنە ماڵمان وکورەکە خۆی کەناوی ئاسۆ بوو لەگەڵ دایک ودوو خاڵەی کورەکە بوو کوری خراپ نەبوو باڵای مام ناوەندو چاوقاوەیە بوو نەزۆر قەڵاوبوو نەزۆر زەعیف بوو مام ناوەندبوو بەس هێشتا دیارم لەو جوانتربوو ئیتر ئاسۆش منی بەدڵ بوو وەبەڵێنێ دا ڕێگا بدا زانکۆ تەواو بکەم ئیتر ئەو ڕۆژە دووبارە هیوام بۆگەرایەوە دەگەرێمەوە زانکۆ هەر چەند هاورێکانم بوو بوون بەمەرحەلە 2 بەس کێشەنیە لەسەرەتاوە دەست پێی دەکەمەوە ژیانێ تازە دەژیم وهەموو رابردووم لەبیردەکەم چوومە ژوورەکەم و هەموو ڕەسم ویادگاری وشتەکانی دیار گشتیم سووتان وژیانێ تازەم دەست پێی کردو بۆ کۆتاجار چوومەوە لای پەنجەرەکەو بۆکۆتا جار قسەم لەگەڵ مانگ وئەستێرەکان کرد ئەمجارە بەگریانەوە نا بەڵکو بەدڵی پڕهیواو ئۆمێدەوە هەرچەن سەخت بوو بەڵام بریارمدا چیتر لەرابردوو نەژیم وهەموو شت لەبیربکەم و پیاوەکەمم خۆشبووێت وڕێزی بگرم ومیهرەبان وباشبم لەگەڵێ هەم خۆی و هەم دایکی ئیتر کۆتا ڕۆژم بوو لەماڵی باوکم وگوازرامەوەو بوومە بووکی ئاسۆ هەرکەلە لەساڵۆنەکە هاتمە دەرەوەو دەستی ئاسۆم گرت ئیتر ژیانە تازەکەم دەستی پێکردوو حەفلەیە خۆش کراو چوومە ماڵ وحاڵی
خۆم سووپاس بۆخوا پیاوەکەم لەگەڵم باشبوو میهرەبان بوو داوای هەرچیم بکردایە نەیووت نا رێزی دەگرتم هەم گەرامەوە زانکۆ زۆر دڵخۆشبووم سووپاس بۆخوا دووبارە ڕۆژە خۆشەکان دەستی پێکردەوە هەم لەزانکۆش دەمخوێند هەم خزمەتی ماڵ ومێردیشم دەکرد هیچ کێشەم نەبوو لەگەڵ پیاوەکەم بەس لەگەڵ خەسووم کەزۆرجار دەیووت من ژنم بۆکورم هێنا تا خزمەتی من وئەوبکا وماڵ میوان بەرێوە بەرێ نەک خەریک خوێندن بێت هەمیشە دەیووت من خەریک ئیشم بووکەکەشم خەریک خۆجوانکردن وزانکۆیەتی بەس من گوێم نادایە هەروەک دایکم خەسووم خۆشدەوویست وڕێزم دەگرت زوو زووش شەری لەگەڵ دەکردم بەس هەر پێم دەووت دایە دەمزانی ئاسۆ خۆشی دەوێم بەپێکەنیشیش سەری بۆ دایکی دەلەقاند و دەووت دایە هەمووشتێک باش و بەدلی تۆ دەبێت، یەک ڕۆژیش قسەکی دایکی کاری لەو نەکرد بگۆڕێت هەردەم خۆشەویستی بەکردار بۆ دەرئەبڕیم.. ئیتر سووپاس بۆخوا مەرحەلەی یەکەمم بەسەرکەوتوی بڕی هەرچەنە دەرجەم زۆر بەرزیش نەبوو لەچاو هی مەکتەب بەس سووپاس بۆخوا سەرکەوتۆبووم ئیتر خوا مووژدەی ئەوەی پێ دام دەبمە دایک ودووگیان بووم ئەو هەواڵەم بیست لەخۆشیا شێت بووم پیاوەکەم لەجاران زیاتر منی خۆشدەوویست هەمووکات لامبوو قەد جێنەدەهێشتم چیم وویستبا بۆی دەهێنام و نەیووت نا خەسووشم کەزانی دووگیانم لەگەڵم زۆرباشبوو لەخۆشیا دەگریام وسووپاس خوام دەکردوو بەهۆی دووگیان بوونەکەم پیاوەکەم ڕێ نەدا بچمەوە زانکۆ ووتی کەمنداڵەکە لەدایک بوو ئینجا بچۆوە خوێندنەکەت تەواوبکا منیش ڕازی بووم ئیتر دووگیانەکەم بووە پێنج مانگ وزۆر دڵخۆشبووم بەڵام ئەم دڵخۆشیەم زۆری نەخایاند و دووبارە ڕۆژە ڕەش وناخۆشیەکان هاتەوەو بەڕۆکی منی گرتەوە باوکم کە ئیشی کرێکاری دەکرد بەهۆی کەوتنی لەبینایەکدا لەکاتی ئیشکردندا کەوت ومرد خۆزگە دەمردم هەواڵی مردنی باوکم نابیست چ ڕۆژێ ناخۆشبوو بەگریانەوە ڕۆیشتم و وەک شێتم لێی هات کەئەم هەواڵەم بیست زۆر زۆر گریام خۆقەد گریان لەچاوی من ووشک نابێت ئیتر لەتەعزێ باوکمدا منیش منداڵەکەم لە
بارچوو تووش خوێن بەربوونی ناوەکی بووم ودکتۆر ووتی مەحاڵە جارێتر منداڵت ببێتەوە ئەگەری زۆر کەم هەیە دووگیان بیتەوە ئاخ دووبارە مردنێ تر بەس پێم بڵێ ژیان ئەم هەموو ناخۆشی وسەخت وئازارە چیە بەمنی دەدای ڕۆژێ دڵخۆش بم دەبێ سەدەیەک باجەکەی بدەم و بگریم کۆرپەلەکەم مرد بێی ئەوەی جارێکیش لەباوەشی بکەم ئاخر هێزی گریانم نەما زۆر ماندوو بووم بەدەست ژیانەوە ئیتر تەعزێ باوکم تەواو دایکم بێوەژن کەوت و منیش لەخەستەخانە دەرچووم بە ئازارێ زۆرەو ئەو منداڵەی کەنەمدیت مرد ئەبێ ئازاری ئەو دایکە چی بێت ئێوە پێم بڵێن ناو ئەم ئازارە بنێم چی کەکۆرپەلەکەم نەدی ودوونیایە جل وشتی منداڵانەم بۆی کریبوو خەیاڵێ جوانم بۆی کردبوو نازانم ناو ئەم ئازارە بنێم چی خوایە ئیتر لێردەوە ڕۆژە ناخۆش وڕەشەکانم دەستی پێکرد خەسووم هەموو ڕۆژ قسەی پێی دەووتم دەیووت من یەک کورم هەیە چاوەرێ نەوەی بووم تۆش چیتر منداڵت نابێ وچیتر نابیەوە بەدایک تۆ قەد!
ئاگات لەنەوەکەم نەبووە هەڵەی خۆت بوو؟وویستت لەبارت بچێ ڕۆژ نەبوو خەسووم قسەم پێی نەکا پیاوەکەشم گۆڕا لەگەڵم وەک جاران خۆشی ناویستم وڕێزی ناگرتم لەسەر بچووکترین شت قسە پێی ئەوتم ولێم تورەدەبوو شەری لەگەڵ دەکردم قەت بیرم بۆ ئەوە نەدەچوو ئاسۆ ڕۆژێک بگۆڕێت لەگەڵەم، من گەیشتمەوە ئەو باوڕە مرۆڤەکان هەمووی بۆ بەرژەوەی خۆیان لەگەلت دەژین و کەدەزان چیتر تۆ بۆئەوان دەست نادەی پشتت تێ دەکەن! ئیتر کار گەیشتە ئەوەی بە قسەی دایکی ژنی بەسەر هێنام دووبارە مردنێ تر..! خوایە نازانم من باجی کام گوناح دەدام وائەو هەموو ئازارەم بەسەر دێ لەیەک ماڵ لەگەڵ ئەو ژنە دەژیام کەناوی ڕێزان بوو پیاوەکەم چیتر منی ناویست ونەخۆشەویستی نەڕێز هیچ نەما لەنێوانمان وەک ژنی خۆی نا وەک سواڵکەرێ سەیری دەکردم لەوماڵە هەمیشە لەگەڵ ژنی دووەمی بوو دەیبردە بازارو گەڕان وپیاسەو خۆشی من لەگەڵ ئازارو ڕۆژە ناخۆشەکان ڕاهاتبووم هیچم بەلاوە گرنگ نەبوو ڕاستی بڵێم گوێم لێی نەبوو کەپیاوەکەم هەموو شت بۆ ئەو ژنە دەکاو بۆمن هیچ ناکاو وەک خزمەتکارێ سەیری دەکردم لەوماڵە دوای ماوەیەک ڕێزان دووگیان بوو ئاسۆ زیاتر لەجاران خۆشەویستی ونازی پێێ دەدا کەدووگیان بوو من زۆرم پێی خۆشبوو چونکە ئاسۆ دەبووە باوک منیش دڵخۆشی ئاسۆم دەوویست لەلایەکیش منداڵەکەی خۆم بیرهاتەوە دووبارە گریان بووە هاورێم دووبارە شەوانی تەنیایی ودووبارە ئەستێرەو مانگ بوونەوە هاورێم پەنجەرەم دەکردەوە دووبارە قسەم بۆمانگ وئەستێرە دەکرد لەوەتی رێزان دووگیان بووە پیاوەکەم هیچ شەو نەهاتە لام بخەوێ من تەنها دەخەوتم لەگەڵ ئەستێرەو مانگ وەک ڕۆژانی رابردووم بووینەوە هاورێ پێشتر لەماڵی باوکم خواحافیزیم لەمانگ وئەستێرە کردبوو بەس ئێستا دووبارە بووە هاورێم جا ڕێزان زۆر مەکرباز بوو زۆرجار بەدرۆ و بەبوختان بەدەستی ئاسۆ منی بەلێدان ئەداو بەقس و توانجەکانی ببوومە جێگەی گاڵتەی ئەو..
دووبارە ژیانێکی پڕ ئازارو جەهەنەمی دەژیام بەس کەئەو ئازارانەم هەبوو هیچ قسەم ناکردوو هیچم ناوت هەمیشە بێدەنگ بووم ئیتر ڕێزان کورێکێ جوانی بوو ناویان لێنا ئاراس ماشاء اللە چەند جوان بوو چاوڕەشێکی سپی پێست بوو ڕێک لەئاسۆ دەچوو ئاسۆو خەسووم زۆر دڵخۆشبوون هەم ئاسۆ هەم خەسووم هەر ڕێزانیشیان خۆشدەوویست ومیهرەبان بوون لەگەڵی ڕۆژێ شیرم بۆمنداڵەکەی ئاسۆکرد کەمێ ئاوەکەی گەرم بوو ڕێزان کردیە ڕۆژی خۆی ویەک دوونیا قسەی کرد لەسەرئەوە ئاسۆ زۆری قسە پێی ووتم وزۆری لێێ دام ئەوەنەی لێێ دام دەم ولووتم هەمووی بوو بەخوێن. خۆشم جاران ئازاری سینگم هەبوو ئیتر لەجاران زیاتر ئازاری هەبوو ئیتر دایکم بەمەی زانی وووتی دەبێ کچەکەم تەڵاق بدەی ئیتر منیش داوای تەڵاقم کردو من ودایکم هەردووکمان بە بێوەژن ماینەوە هەرلەماڵە کۆنەکەی باوکم دەژیاین ئیتر بەخەونەکەم نەگەیشتم زانکۆشم تەواونەکرد دووبارەچوومەوە ژوورەکەی جاران بەڵام ئەمجارە جیاوازتر لەجاران شەوان هیچ ناگریام چونکە ئەوەنە گریابووم فرمێسکم ووشک بووبوو گریانم ناهات لەگەڵ هەموو ئەو ئازارانە ڕاهاتبووم کەتەنها هاورێکم هەبوو مانگ وئەستێرەکان بوو هەموو شەو لەپەنجەرەکەوە سەیریانم دەکروو قسەم بۆیان دەکرد ئیتر بریارمدا بەدوای ئیش بگەرێم ئیتر بیستم کەکۆمپانیایەک هەیە سکرتێرێ دەووێ چونکە منیش خوێنەواربووم شەهادەی پۆلی 12 هەبوو بەخۆشحاڵیەوە وەرگیرام ودەستم کرد بە ئیشکردن باوەرم ناکرد لەکۆمپانیاکە کێم بینی تارای هاورێم ئەوکچەی وەک خوشکم وابوو لەمنداڵیەوا هەمیشە پێکەوەبووین ئەو منی ناسیووە سەرەتا چونکە من وەک جاران بووم بەس من ئەوەم نەناسیووە چونکە زۆر گۆرابووو زۆریش جوان ببوو منیش نەجوانیم مابوو نەهیچ زۆریش لاوازبوو ببووم ئیتر باوەرم ناکرد تارای هاورێم ڕۆژێکی تر ببینمەوە ئەوەنە دڵخۆشبووم تارا شووی کردبوو بە کورێ دەوڵەمەند کەساحێبی ئەم کۆمپانیایە بوو کەمن ئیشم لێی دەکرد واتا ئەم کۆمپانیایە هی تاراو پیاوەکەی بوو زۆر دڵخۆشبووم باوەشم بە تارادا کردوو و وتی زۆرم بیر دەکردی ئەزانی زۆریش گۆراوی تەرزە ڕەنگی مردووت لێێ نیشتوە بۆوای ئیتر هەموو شتم بۆی باسکرد هەردووکمان دەسمان کرد بەگریان ئەو هەر زۆر گریا کەمن ژیانم ئاوا بردۆتە سەر
ئیتر ووتی دەبێ تۆو دایکت لەگەڵ من بژین من خانویە گەورەمان هەیە جێگای ئێوەش دەبێتەوە هاوسەرەکەی کەناوی بەختیار بوو ئەوەندە کەسێکی باشبوو ئەویش ووتی دەبێ بێن لەگەڵ ئێمە بژین ئیتر من ودایکم رازی بووین لەگەڵ تاراو پیاوەکەی دەژیاین تاراش دکتۆر پێ ووتبوو ناتوانی دووگیان بیت ومنداڵت ببێت بەڵام پیاوەکەی ئەوەندە تارای خۆشدەوویست هەرگیز بیری لەوە نەکردبۆوا ژنی بەسەر بێنێ بۆیە کچ وکورێکیان لەخانەی بێی سەرپەرشتان هەڵگرتبووە بەخێوەیان دەکرد ئەوەنە جوان بوو کچ وکورەکەی چونکە منیش منداڵم نابوو منداڵەکانم هەڵگرتەوەو بەخێوەم کرد ئەمجارە بەتەنها نەبووم بەڵکو لەگەڵ منداڵەکەم شەوان لەپەنجەرەکەوە قسەم لەگەڵ ئەستێرەو مانگ دەکرد هەستم بەدڵخۆشی دەکرد کە ئێستا منداڵم هەیە هەستم بەبوونی خۆم دەکرد کەبوومە دایک زۆر دڵخۆشبووم منداڵەکەم زۆر خۆشدەوویست و لەگەڵ دایکم وتاراو پیاوەکەی زۆر دڵخۆش دەژیاین سووپاس بۆخوا...
کـــــۆتـــــایـــــی.


هیوادارم بەدلتان ببووبییت.
2024/09/27 23:22:37
Back to Top
HTML Embed Code: