Telegram Web Link
شەوان پێش نووستن لە سەقفەکە ڕائەمام و بیرم لێدەکردەوە ، یانی ئێستا ئەویش بیرلەمن دەکاتەوە ؟ یانی ئێستە خەریکی خوێندنەوەی ئەو کتێبەیە کە دوێنێ بۆم جێهێشت ؟ یا خەریکە شتێکم بۆ ئەنووسێ ؟ من هیچکارێکم بە ئەو نەبوو جگە لەبیرکردنەوە ، بیرکردنەوە لەکەسێ کە هەتا نازانم ناوی چیە ، و نازانم شکڵ و شێوەی چۆنە ، نەمئەزانی ناوی ئەو هەستە بنێم چی ، بەڵام باش ئەمزانی ئەویش وەکو من دەرگیری ئەو هەستە نەزانراوەیە .

چاوەڕێی بەشی دووەم بن
چیرۆکی

کە نەناویم دەزانی و نە شێوەی


بەشی دووەم

باش ئەمزانی ئەویش دەرگیری هەمان ئەو هەستە نەزانراوانەیە ، ئەمزانی چون وەختێ گوڵەسەرە نارجییەکەی جێهێشت ئیتر هیچ سۆراغی لێنەگرد ، هەمان گوڵەسەرێ کە بووبووە گەورەترین ڕازی ژیانم و ، لە دوو توێی جلەکانمدا شاردبوومەوە و شەوان پێش کوژاندنەوەی شەمعی ژوورەکەم تێر تەماشایم ئەکرد ، خەریک بوو جۆرە شتێ ڕووی ئەدا لەنێوانماندا بەڵام بەڕووی خۆماندا نەدەهێنا ، چەندین جار ئەمویست لە بارەی لەرزینی دەست و دڵمەوە لەکاتی خوێندنەوەی نامەکانی بۆی بنووسم بەڵام نەمئەتوانی ، و ئەم پەیوەندییە شیرین و پەنهان و نەزانراوە هەربەو جۆرە بەردەوامبوو ،

تاقیکردنەوەکانی کۆرسی دووەم لە قوتابخانەکەی ئەوان دەستی پێکردبوو ، قەراربوو هەفتەی داهاتوو ئەوەی ئێمەش دەست پێبکا ، بەخاتری ئەوە پەیوەندییەکەمان گەرمییەکەی جارانی نەمابوو ،
من چاودێری پۆلەکەی خۆمان بووم ، هەمیشە پاش دە خولەک لە زەنگی کۆتایی لە قوتابخانە دەرەچووم ، پاش ئەوەی دڵنیائەبووم کەسی لێنەماوە منیش ئەگەڕامەوە ماڵەوە ، ڕۆژێ کە هەموو ئەوناوەیان بەجێهێشت و پۆلەکە چۆڵ بوو ، وەستابووم و لە کورسی و مێزەکەی خۆم ڕائەمام کە قەراربوو بەیانی ئەو لەسەری دابنیشێ ، لە تەماشای کەسێکدا ڕۆچووبووم کە لەوێ نەبوو ، لەو حاڵەدابووم کە تەماشامکرد کات درەنگی کردووە ، نەختێ درەنگ تر لەڕۆژەکانی پێشوو هاتمە دەرەوە و ، بینیم درەگای دەرەوەی باخچەکە داخراوە ،

هەرچی هاوارم کرد هیچ خەبەرێ لە کارگوزارەکە نەبوو ، ناچاربووم ڕووەو ماڵۆچکەکەی کە لە سووچێکی باخچەکەدا بۆیان درووست کردبوو بڕۆم ، بەو هیوایەی لەوێ بێت و دەرگاکەم بۆ بکاتەوە ، وەختێ نزیک بوومەوە چاوم کەوتە سەبەتەیەکی خۆڵ کە خرابووە پێچێکەوە و زۆر سوودیان لێنەئەبینی ، کە لێی وردبوومەوە بینیم کۆمەڵێ پرسیاری تاقیکردنەوەی تێدایە کە چاپەکەیان زۆر کرچ و کاڵە ، بەڵام بەوحاڵەشەوە دێڕەکان ئەخوێنرانەوە ، لەپاش خوێندنەوەیان حاڵی بووم کە پرسیارەکان هی هەمان پۆلە کە لە جێگەی ئێمە بەیانیان دێنە قوتابخانە ،

تێگەشتم کە دەزگای چاپەکەیان کێشەی هەیە و لەپاش دووجار چاپ کردن ئەوجا باش ئەبێ ، ئەو پەڕانەی کە بەکاریان نەدەهێنا لەجێیەک دایان ئەنا ، تاکو کارگوزارەکە پاش نیوەڕۆ فڕێیداتە سەیارەی خۆڵەکەوە ، من کە زانیبووم ماجەرا چیە و چی ئەگوزەرێ وەختبوو لەخۆشیدا پەڕدەربێنم ، خێرا ڕۆشتم یەک پەڕەم لەو پرسیارانەی کە هی دوو بەیانی بوو لەگەڵ پارچە کاغەزێ کە بەکورتی چەن شتێکم بۆ نووسی بوو تاکو بزانێ جەریان چیە خستە ژێر مێزەکەو ، بە ئەسپایی سەرکەوتمە سەر دیواری پشتەوەی قوتابخانە و خۆم فڕێدایە کۆڵان و فرتەم کرد بۆ ماڵەوە ،

شەو تا بەیانی ئۆقرەم لەبەر بڕابوو ، بیرم لەوە ئەکردەوە کە بەیانی ئەو پرسیارە دەبینی چی دەکا ، چۆن قاقا لێئەداو سەما ئەکا ، ئەو ڕوخسارو دیمەنەی کە تائێستای نەمدیبوو لە خەیاڵی خۆمدا بەرجەستەئەکرد ، بەیانی نیوەڕۆکەی وەختێ ڕۆشتمە پۆلەوە ، بینیم پارچە کاغەزێکی جێهێشتووە و ، لە مەتنێکی دوورو درێژدا بەقوربان و ساقەم بووە ، و لەکۆتایی پەڕەکەدا وێنەیەکی کێشاوە کە کیژۆڵەیەک لەسەر پەنجەی پێ وەستاوە و چاوەکانی داخستووە و ، ماچی کوڕە لاوێک ئەکا کە لێوی کردۆتە غونچەو داچەمیوەتەوە بۆ کچەکە ، بەدیتنی ئەو‌ هەموو مهیرو موحیبەتە قەند لەدڵما توایەوە و چاوەکانم بەزۆر هەڵئەهێنا ، بەڵام بەچی ئەچوو وەختێ ئەو ئاگاداری ئەم حاڵە نەبوو ،

ئیتر تا کۆتایی هەفتەی تاقیکردنەوەکان کارم ئەوەبوو لە پاش زەنگی کۆتایی بە ئەسپایی ئەچووم پەڕەیەکم لە پرسیارەکانی ناو سەبەتەکە دەرەهێناو دەمخستە ژێر مێزەکەوە ، تا بەیانی وشەی تازە و بەقوربان و بەساقەی تازەم بۆ بنووسێ و ، دیسان وێنەی ماچ کردنەکەم بۆ بکێشێتەوە ، لەپاش تێپەڕبوونی ئەو چەن ڕۆژە ، و بیستنی ئەو وشانەی کە هەمیشە دڵی لێئەسەندم ، ئیتر ئارامم نەمابوو ، دڵم ئەیویست لەنزیکەوە بیبینم ،دڵم ئەیویست گوێم لەدەنگی بێ ، دڵم ئەیویست بەناوی خۆیەوە بانگی بکەم ، هەموو شیعرەکانی نیما کە لە سەرەتای کتێبکەناوە ئەینووسی لە پەرتوکێکی بچوکدا نووسیبوومەوە ، هەموو شەوێ ئەمخوێنەدەوە ، دڵم ئەیویست دەستی بگرم و پێکەوە پیاسە بکەین ، وەختێ لە نیگای چاوەکانیدا ڕۆئەچووم و سێبەری هەردووکمان لەپێشمانەوە ڕێیان ئەکرد ، دڵم ئەیویست هەموو شیعرەکانی نیمام بۆ بخوێنێتەوە ، دڵم ئەیویست بزانێ بە درێژایی ئەم ماوەیە لە چ حاڵێکدا بووم ...
بڕیارمدا و نامەیەکم بۆنووسی کە هەموو قسەکانی دڵمی بەسەرەوەبوو .

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

کە نەناویم دەزانی و نە شێوەی


بەشی کۆتایی

وانەی کۆتایی بوو ، خەریکبووم بۆ‌جاری هەزارەم نامەکەم ئەخوێندەوە کە لەناکاو بەڕێوەبەری قوتابخانەکەمان خۆی کرد بەژووردا ، نەختێ لەبارەی تاقیکردنەوەکانەوە قسەی کردو پاش کەمێ بێدەنگی وتی : وای بە حاڵتان گەر بزانم کەسێ نیازی قۆپیەکردنی هەیە ، چاومان لەسەرتانەو لێتان بێ ئاگانین ، هەر ئەمڕۆ لە دەوامەکەیتر کچێ بەخاتری دزینی پرسیارەکان و بڵاوکردنەوەی لەنێو قوتابییەکاندا لە قوتابخانە دەریان کردووە و ناردوویانەتە قوتابخانەیەکیتر ، بڕیار وایە تاقیکردنەوەکانیشیان دووبارە بکرێتەوە ،

بە بیستنی ئەو قسانە تەزێک بەلەشماهات و خاوبوومەوە بەسەر مێزەکەدا ، ئیتر گوێم لە قسەکانی تری بەڕێوەبەرەکەمان نەبوو ، نەمەزانی چ خاکێ کەم بەسەردا ، دەرکردن ؟ ئەتوت دونیا ڕووخاوە بەسەرما ، تەواوی ئەو ماوەیە بەپێش چاوما ئەهات و ئەچوو ، چاوم بڕیبووە نامەکەو بوغزێ گەروومی گردبوو وختبوو خەفەی ئەکردم ،
هەرچۆنبوو نامەکەم خستە توێی ئەو دەفتەرەی شیعرەکانی نیمام تێدانووسیبوو ، خۆم کۆکردەوە و بەبیانووی دڵ ئێشە ڕوخسەتم لە بەڕێوەبەر خواست و نەویم لە جانتاکەم و ڕۆشتمە دەرەوە ، لە پاش چەن هەفتەیە بەهەزار داماوی ناونیشانی ماڵیانم دۆزیەوە ، بەڵام درەنگی کردبوو ، بەهۆی ڕووشانی ئابڕوویانەوە باریان کردبوو ، بۆکوێ ؟ کەس نەیزانی ،
سەرگەردان بووم ، سەرگەردان و پەرێشان ،
تا ماوەیەکی زۆر هەرکچێ تەماشای بکردمایه وامئەزانی ئەوە ، بەڵام نەخێر ، هیچ خەبەرێکی نەبوو ، من مامەوە لەگەڵ هەستێکی هەڵپڕوسکاو ...

دوێنێ دایکم کارتۆنێ پەرتووک و کتێبی کۆنی هێنا وتی : چاوێکیان پێدا بخشێنە ، بزانە گەر بەکەڵکت نایە با فڕێیاندەم ، کتێب و پەرتووکەکانی سەرەتاکانی ناوەندی بوو ، هەریەکێکیانم بەدەستەوە ئەگرد یادگاریەک لە زەینمدا زیندوو ئەبوویەوە ، پاش تەماشاکردن و هەڵدانەوەی پەڕەکان چاوم کەوت بەو پەرتووکەی کە شیعرەکانی نیمام تێدانووسیبوو ، باری یادگارییەکان هێندەی تر قورس بوو لەسەر دڵم ، وەک بڵێی شتێکم لێ ونبووبێ هەستم بە بۆشاییەک ئەکرد لەونێوەندەدا ، دەفتەرەکەم کردووە ئەو نامەیەم بینی کە پاش چواردە ساڵ جورئەتی خوێندنەوەیم نەبوو ، بێ ئۆقرەیی و شڵەژانی ئەو وەختە بە دەست و خەتە شێواوەکەمەوە دیاربوو ، چاوم بڕیبووە دێڕی یەکەمی نامەکەو زەنگی تەلەفۆنەکەمان لێیدا ، بەڕێوەبەری چاپخانەکەبوو ، لە پاش سڵاو و ئەحواڵ پرسی وتی : لەکۆتاییا نەتوت ناوی ئەو کۆمەڵە چیرۆکەی کە نووسیوتە چیە ؟ خۆ ناکرێ کتێب بێ ناوبێ ...!
منیش هەر چاوم لەسەر دێڕەکەبوو ، بەڕێوەبەرەکە پرسیارەکەی دووبارە کردەوە و من لە دێڕی یەکەمی نامەکەدا ڕۆچووبووم ، لە نێوان بزەیەکی تاڵ و هەناسەیەکی سارددا ئاوی دەمم قووتداو پێموت : "هەندێ شت هەیە کە نایزانی"
وەڵاممدایەوە و تەلەفۆنەکەم داخستەوە ، هەر پەڕەیەکەم لە پەرتووکەکە هەڵدەدایەوە ڕستەی یەکەمی نامەکەم لەبەرخۆمەوە ئەوتەوە ، هەندێ شت هەیە کە نایزانی ، هیچکات نایانزانی ...

کۆتایی
چیرۆکی

لەنیا و بةرهةم

بەشی یەکەم

من لە ساڵی 2011 پۆلی دوانزە بووم کوڕە خزمێکم بەناوی بەرهەم هەبوو هاتە داوام ڕازی نەبووم چونکە پێویستە بخوێنم و خوێندن تەواو بکەم ئینجا بیر لە زەواج بکەمەوە بەڕاستی خوێنکارێکی تا بڵێی زیرەک بووم هیوام هەبوو ببم بە دکتۆرە دایکیشم زۆری هان ئەیام و زۆری یارمەتی ئەیام پاڵپشتێکی گەورەم بوو دایکم زۆر بە دەممەوە بوو بۆ هەمووشتێک بەڕاستی نمونەی دایک بوو بەڵام باوک و براکەم بە پێچەوانەوە هەمیشە ئەیان چەوسانمەوە مەسروفیان نەئەکردم زۆرجار لەسەر شتێکی زۆر بەسیت هەزار جنێویان پێ ئەیام گەر بچومایەتە دەرەوە یان شتێک لە گەڵ ڕەفیقەکانما گەر تەنانەت لەگەڵ دایکیشما بچومایە نەیان ئەهێشت و ڕێگر بوون بۆ؟ لەبەر ئەوەی کچم و حەیام و شەرەفم و نازانم چی ئەم شتە کۆنە باوانە ڕووی کۆمەڵگا و کوردەواری ڕەشبێ بووە بە کەلەپچەی دەستی هەزاران کچ کە ناهێڵرێ ژیانی خۆی بژێت بەزۆر پەتی کۆمەڵگەی لە مل ئەکەن و ڕای دەکێشن تاکو ئەبێت بە کۆیلە ، بەرهەم هەر وازی نەهێنا هەردەم ئەیویست من قەناعەت پێ بکا بەڵام من ئەمویست لەکۆڵم بێتەوە هەم ئەویش بەدڵی من نەبوو ئێ کە بەدڵم نەبێ بۆ ژیانی لەگەڵ دروست بکەم؟ بۆ ژیان لە خۆم و ئەو مناڵانەش تێکبەم کە سبەی یەنە بوون؟ پاش سێ جار ڕەفز کردنەوە براکەم ڕۆژێک هاتەوە وتی لەنیا وتم بەڵێ کاکە وتی ئیتر بۆت نیە لەم ماڵە پێ بخەیتە دەرەوە و بۆ خوێندنیش ناچیتەوە تێ ئەگەی؟ وتم بۆ؟ خێر؟ وتی چی ئەڵێم ئەوە ئەکەی! وتم من هەر ئەمساڵم ماوە ئەخوێنم هیچ نەبێ با شەهادەیەکم هەبێ ئەوەندە ساڵە خوێندومە وتی ناااا! یەک جاریکە دووبارەی بکەیتەوە خوێن ئەگەوزێنم لەدەمتا منیش هیچم پێ نەوترا هانام بردە لای باوکم ئەویش بە تف وەڵامی یامەوە مەبەستیان ئەوە بوو من بەن بە شوو بەڵام بیانویان نەبوو بۆی !! دەی هەرچیەبێت نەیان هێشت بچمەوە دەوام براکەم چوو هەموو کتێب و جانتا و یادگاری و پیرۆزیەکانی منی سوتاند منیش جگە لە گریان هیچم لە دەسەڵاتا نەبوو دایکیشم هیچی پێ نەئەکرا بەڵکو ئەو خۆی ژیانی لێ تێکدرابوو باوکم وەکو ئاژەڵێکی ماڵی لە من و دایکمی ئەڕوانی بەڵام بۆ ئافرەتی تر وەکو خوا سەیری ئەکردن بەڵێ لەو ناوگەڵ پەرستانە بوو باوکم لەو پەڕی هیچو پوچیا بوو براکەشم لەو خراپ تر ئەو کاتە تەمەنم 18 ساڵان بوو ژیانم هەموو ڕۆژێک دووبارە بوونەوە بوو بەم چالاکیانە ( زوو لەخەو هەڵستاندن ، جل شتن ، لێدان ، گریان ، چێشت دروست کردن ، سەیارە شتن، گریان ، لێدان ، قاپ شتن ، پاشان لێدان و گریان و دواتر خەوتن) ئازارێکی زۆریان ئەیام هەم نەفسی هەم جەستەی باوکم پێی وتم ماڵی کاک ڕەحمان یەنە داوات وتم مەبەستت بەرهەمە وتی بەڵێ وتم من شوو بەو ناکەم و ئەسڵەن لە ئێستاشا شوو ناکەم بەکەس ئەویش زۆری لێدام و بە تف و جنێو و قسەی ڕەق تێی گەیاندم کە یان لە ماڵ دەرم ئەکەن و حاشام لێ ئەکەن یان شوو بە بەرهەم ئەکەم لە سەرەتایە وتم لە ماڵ ڕا ئەکەم پاشان بیرم لەوە کردەوە کە دواتر ئاخۆ چی ڕووبا؟ تەنها قەرەج و لەش فرۆشەکان لەسەر جادەن بێ کەسو کارن بەهەرحاڵ لە ژێر فشارێکی زۆردا ڕازی کرام بە بەرهەم کە تەمەنی 27 ساڵە نابوتێکی ناپوختەیە و جگەرە کێش و خوێڕی دیارە و تا ئێستا جگە لە ئەتواری ناشرین و جنێو هیج شتێکم لەو کوڕە نەبینیوە و کەس وەسف و سەنای بۆ نەکردوم هەر ئەوەتا من وەکو غولامێک لە خانەوادەکەم ئەکڕێ و ئەمکا بە عەبدی خۆی خۆشی لە من ئەکا بە خوا و نابێ لە قسە و فەرمانی دەربچم و گەر دەربچم سزاکەی لێدانێکی زۆرە وەک هەمیشە بەڵام ئەم بێویژدان ترە و لێدانەکانی بە شیش و دارە بەهەرحاڵ شەو هاتن و بە زۆر ڕازی کرام و پاش دوو مانگ چوومە ماڵی بەرهەم بەڵام چۆن ماڵێک لە گوندێکا نزیک بە چەمچەماڵ زۆریش دووربوو لە ماڵی خۆمانەوە من لە سلێمانی بووم بەزۆر من و دایکی هاوڕێم لە یەک جیا کراینەوە دایکم بە گریان و منیش بە گریان ئەو ڕۆژەمان بەسەرا هات لە ماڵی خەسووم ئەژیام لەوێ ئاویان پێ ڕا ئەکێشام لە کانیەکەوە بۆ ماڵی خەسوم بە تەنەکە منیان وەکو ڕۆبۆت دانابوو هەرچی ئەو ماڵە پیسو بۆگەنە بوو بە من پاک ئەکرایەوە و هەمیشە خەسووم کێشەی بۆ دروست ئەکردم ژیانێکی تا بڵێی ناخۆش بوو وەکو بێچووە سەگ وابووم لەبەرچاویان بەو تەمەنەمەوە هەزار ئیشم بۆ ئەکردن بەرهەمیش سپڵەیەکی خوێڕی بوو .

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

لەنیا و بەرهەم


بەشی کۆتایی

ئیتر ئەو ژنەشی هاتە سەر ژنێکی تا بڵێی کەم ئەخڵاق و نەفس نزم بوو هەموو ئیشەکان بە من ئەکران ژنەکە جگەرە کێشیش بوو لە ئاستی مێردەکەما بوو بۆ بێ ئەدەبی ئەو ژنە سنوری خۆی نەئەزانی جاری وا هەبوو ئەیوت خۆ قەحبە نیت بۆ هیلاک بوویت منیش لەبەر ئەوەی نەبێ بە ئاژاوە و کێشەمان لەبەر ئەوەی خۆم و مناڵەکەم سەرگەردان نەبین خۆم ڕاگرت و هیچم نەئەوت بەڵام سوێن بە ئیلاهی ڕقێکی زۆر لە دڵما پەنگی خواردبۆوە هەر ئەوەنە خۆم بسوتێنم و ڕزگارم بێ بەڕاستی ژیانی ئەو کاتەم زۆر بێ مانا بوو بەرچاوت هەوێکەت جنێوت پێبا هەوێکەت ئەمرت بەسەرا بکا ساتێک ڕاوەستە و بیر لەو لەحزەیەی من بکەوەوە ئینجا ئەزانی من خاوەنی چی تەحەمولێکم ڕۆژێک لەبەر دەمەوری بوکی تازە بوو بە شەڕمان مێردەکەم دەری کردم وتی تەواو لێت جیا ئەبمەوە دەری کردم تەلەفۆنم بۆ پور و مێردی پورم کرد هاتن بە شوێنما بەڕاستی مێردی پورم کەسێکی خاوەن ویژدان و کەسێکی مسەقەف و بە ئەخلاق بوو ئەوانەم بو باس کرد وتی شکات بکە قیروسیا لەوەی ماڵی دایکت تەنانەت ببێ بە شەڕیش لەگەڵ ماڵی باوکتا من ناهێڵم بچیتەوە ئەو دۆزەخە کە کەرامەتی تۆ ڕاناگرن ئیتر نزیکەی مانگێکی برد لە مانگی ٤ی ۲۰۱٥ بوو هەمیشە خەمم بوو خوایە ئەبێ ڕۆڵەکەم چی بکات لە ژێر دەستی ئەو کافر ژنە خوایە بە ڕەحمی خۆت بیپارێزی دوای ئەوە براکەم بە دەمانچەوە هاتە سەر ماڵی پورم و منی پەلکێش کرد منیش نەمویست ببمە کێشە بۆ ئەوانیش ڕاستە و ڕاست وتم باشە ئەگەڕێمەوە کە بردمییەوە و کەیشتمه ماڵی بەرهەم خوایە گیان چی ببینم ڕۆڵەکەمیان ئازار دابوو هەر شوێنی نەمابوو بە ساغی ئەو پەپوله نازدارە ئەی هاوار خوایە گیان لە حەوشە ئەگریا فرێیان یابوو سەر سەکۆکە کەس ئاگای لێ نەبوو بەبەر خۆرەکەوە مناڵێکی بێ زمان ئەگریەت ئەی خوا سوێن بە اللە ئەو ژنەی سەر بە هەوێ شوو بکا لە سوزانییەک کەمتر و ئەو من ئەم قسەیەم کردووە هەر ژنێک ببێتە هۆی تێکدانی ژیانی ژنێکی تر ئەوە لە سۆزانیەک کەمتر خوایە بەپەلە چووم سەیرەکەم سورەو بووە لەبەر ئەو خۆرە جەشتەی زۆری شوێنی چنۆڕکی باوەژنیەتی بەپەلە بردم حەمامەوە هێشتا هیچم نەوت جلیم دانا خواهاووووار مناڵێکی ناسک ئەزانی چی بەدەستییەوە بوو بە جگەرە داخ کرابوو خودا نازانم بڵێم چی باوەژن خوایە نیە بێشەرەفە سۆزانیە نەفرەت لەوەی لە ژنێک زیاتر ئەهێنی نەفرەت لە کۆمەڵگا و سیما و هەموو کەلتورەکان و نەفرەت لەوەی سەر بەهەوێ شووەکا من هەموو ڕۆژێک تێر نەفرەت له دونیا ئەکەم لەبەر ئەو دیمەنیە سارا خەریک بوو کافر ببم ئەوەی بینی سوێنی سێ کەونی ڕەش بەسەر قۆڵیەوە بوو بە جگەرە سوتابوو حەتمەن وای دانێ زۆڵە و باوکی نیە بەڵام ئەم جارە تەواو پڕ بووم وام دانا هەردووکیان بکوژم مێردەکەم و هەوێکەم سەرەتا وتم دان بەخۆما ئەگرم تۆزێک بە نەرمی قسە ئەکەم بزانم ئایا خوایان هەیە یان نیە چوومە ژوورەوە بێ سەلام و کەلام وتم بەرهەم ئەمە چیە بەرهەم وتی ئادەی کوا وتم نەرمین خان ئەمە چییە وتی هیچ نیە بڕینیکە وشکەبێتەوە وم وشک ئەبێتەوە وتی بەڵی خوا خۆت و مناڵەکەشت ببیاتەوە مێشکی سەری بردووم بەدەم چەرەس خواردنەوە ئەم قسەی کر منیش وتم بێگومان خوا ئەمانە باتەوە بەڵام سەرەتا من تۆ ئەنێرم بۆ لای خوا ئیتر مێردەکەم نەیهێشت قسەی زیاتر بکەم چوومە ژوورەکەی خۆمان بڕواکە گریانێک ئەگریام نەک فرێسک ئەتوت خوێن لە چاوم دیتە دەرەوە سەیری ئەو مناڵەم ئەکرد کە تیونویەتی خوا ئاویشیان پێ نەیابوو ئەی هاوار مناڵێکی نۆ مانگ ئاخر بۆ وا لێ بکرێ خوا خەریک بوو کافر ئەبووم سوێن بە الڵە من ژنێک نیم کە ناشکوری بکەم من کچێک بووم کە نێوانی من و خوا تەنها یەک مردن بوو بەڕاستی زۆر بە عیبادەت و موتەدەین بووم دەی هۆزانی کوڕم پاک کردەوە بەڵام جەستەی شوێنی برین بوو ئەو جەستەیە ئەتوت پەنیرە ناسک و سپی هەموو شوێنی چنوڕق و لێدان ب ئەی هاوار ژنان خواتان بێ خوا هەیە خوا تۆ ئەبینی ئەمە چ ویژدانێکە ئێستەش باوەژن ئەبینمەوە لە تیڤی هەزار نەفرەت لە دونیا ئەکەم ڕاستە ئێوە لێم تێ ناگەن لەواچی بڵێن خاوەنی ئەم چیرۆکە تێک چووە و شێتە ئەم ژنە ئەقڵی لە دەست داوە بەڵام بەخوا لەزۆر بەتان ئاقڵ تربووم بەس بڵێم چی نەفرەت لە ڕۆژگار کە ئەوم بە چاوی خۆم بینی دەی شەو هات و بە موبایلەکەم نامەیەکم بۆ پورم نارد وتم دوای من هۆزان ئامانەتی تۆبێ موبایلەکەمم کوژانەوە چووم چەقۆیەکم دەرهێنا و بەرەو ژووری نەرمین خان ڕۆشتم سەیری تیڤی ئەکرد لەگەڵ مێردەکەما شانیان نابوو بە شانی یەکەوە ڕاستەوخۆ چەقۆیەکم کرد بە شانی نەرمین خانا قۆڵیم خەڵتان لەخوێن کرد دەرم هێنایەوە دووبارە کردم بەسەر پشتیا دەرم هێنایەوە مێردەکەم هات دەستم بگری بۆ ئەویشم هاویشت بەڵام گرتمی تا هێزی تیابوو لێی دام من هەر پەلاماری نەرمینم ئەیا نەرمین بە گریان و ناڵەوە بردیان بو نەخۆشخانە جا بەرهەم بە قیژو باڵ نەرمینی برد بۆ نەخۆشخانە منیش تێلم کرد بۆ پورم و مێردەکەی ئەم
جارەش هاتن بە شوێنما بەڵام ئەم جارە کە بۆم باسکردن خۆیان بێ نەگیرا دەستیان کرد به گریان مێردەکەی پورم کە ناوی چالاکە وتی ئەمجارە ناهێڵم وا بروا ئەزانی چیەکەی هەڕەشە ئەکەی بڵی کە شکات بکەن من دەجار شکات ئەکەم هەرچی ڕێخراوی مافی ژنان هەیە ئاکاداری ئەکەم هەرچی کەناڵ هەیە پیشانی ئەدەم چیتا لە خۆم و کوڕەکەم کردووە من چەن زیندانی بکرێم ئیوە دوو هێندە منیش تێلم بۆ بەرهەم کرد هەر کە جوابی یاوە ڕێک دەستی کرد بە جنێوو ئەیوت با بێمەوە ڕێک ئەوخنێکێنم منیش دەستم بە قسە هەموویم پێ وت وتم چاوڕێکە بزانە چۆن ڕسوا ئەبن لەبەرچاو خەڵکی کوردستان ناهێڵم بەسەرتانەوە بچێ ئەویش قسەکانی گۆڕا وتی وامەکە با توشی کێشەی زیاتر نەبین وتم ئەگەر تەڵاقم نەیەیت و مناڵەکەم نەیەیتێ سوێن بەخوا لە هەموو دنیایە ئەناسرێیت ئیوە چ جەریمەیەکتان کردووە هەی بێ ئەخلاق چۆن کوڕی خۆت ئاوها لێ ئەکەی سوێن بەخوا هەق بوو هەردووکتان بکوژم وتی ئەسازێین تۆ وامەکە پاشان تەلەفۆنەکەم داخستەوە مێردی پورم تێلی بۆ براکەم کرد و تێی گەیان چی ڕوویداوەڕوویداوە براکەشم بە مالەوەی وتبوو دایکی بەسەزمانم هەر ئەگریا دایکێک کە ئەویش ئو دەردەی منی بینیوە و ژیانی لەگەڵ سەگێکا بەسەر بردووە دواتر ڕۆژ بوەوە بەرهەم و نەرمین وتیان بەس ئەمانە باس نەکەی ئێمە تەواو شکات ناکەین جیاش بەرەوە بەهەرحاڵ من جیا بوومەوە دەستی نەرمین خوای ئەو مناڵە ئێستە چڵک و جەرەعات ئەکا لە ۲۰۱٥ وەتا ئیستە هەر ئەناڵێنی بەدەست برینەکەیەوە تەنانەت بیستمەو ئەڵێن بەرهەم بێزی لێ ئەکاتەوە ناوێری بچێتە لایەوە خوای ئەو مناڵە ئەو ژنەی ڕسوا کرد نەفرەت لە هەرچی ژنە کە سەربە هەوێ شووئەکا و ژیانی خەڵک تێک ئەیا باشە تۆ ئەزانی پیاو جەستە پەرستە بۆ سی بە هەوێ شوو ئەکەن سوو ئەزانی ژیانی خەڵک وێران ئەکەین ڕەبی داوەشێا ئو ژنانەی وائەکەن پاشان لە سایەی کاک چالاکەوە من توانیم هەناسەیەک لەگەڵ فریشتەکەما هەڵمژم کاک چالاک بام حاڵەشەوە وازی لێ نەهێنام ئەیزانی ژنێکی ڕێکو پێکو لە خوا ترسم بە برایەکی وت کە ناوی ئیڤانە یەک لەیەک بە ڕێز تر و چاکترن ئێستە من لەگەڵ ئیڤان زەواجم کردوە بڕوا بکە ئیڤان ساڵێک لە خۆم گەورە ترە بەڵام ئەڵێی خوا بە دیاری بۆی ناردووم ئەوە بۆ چەن ساڵێکە پێکەوین کوڕەکەشم بووبە کوڕی ئەو و خوشکێکیشی بووە بەڕاستی ئێستە هەست بەوا ئەکەم کە غوڵام نیم و ئێستە من دایکی دوو مناڵم و هەروەها خێزانی پیاوێکی زۆر ئاقڵ لە بنەماڵەیەکی موسەقەف و ژیر و بە دین و ئەخلاق بەڵام تا ماوم لە برا و باوکم خۆش نابم وا نەیانهێشت خوێندن تەواوکەم سەرگەردانیان کردم ئێستە کاکە چالاک وەکو کاۆ و برا گەورەی منە و ئیڤانیش تا ئێستە هەڵە لە من هەبووێێ لەو نەبووە باشبوو خوا تۆڵەی بۆ کردمەوە بەرهەمیش بەدەست کێشەی ژنەکەیەوە جۆش داماوە ناوێرێ تەڵاقی با لە ترسی براکانی ژنەکە زۆر لەیەک بێزارن سواس بۆ ئەو خوایەی تۆڵەی بۆ کردمەوە ئەو خەسووەشم بووە بە پەن ئەو هەموو زوڵمەی کرد خوا تۆڵەی لێ کردەوە نەرمین خان چونکە وەکو سەگ دڕە خەسووی کردووە بە کارەکەر شەڕی پێ ئەفرۆشێت ژیانی لێ تاڵ کردووە هەمیشە بە ڕێی دکتۆرەوەن بۆ ئەوەی قۆڵی چاک بێتەوە چەن ڕۆژێک پێش ئێستا چووە بۆ ئێران بۆ چارەسەر دەک خوا چاکی بۆ نەکا وا وای لەو کۆرپەیەی من کرد ب تینوێتی و قۆڵ سوتاوی لەبەر خۆر دای نابوو خوا پێی گرت و داوا لە هەموو کچان ئەکەم تا ماون شوو نەکەن سەر بەهەوێ ئەمە چیرۆکەکەی من بوو سپاس بۆ کاکە بڕوایش چیرۆکی منی دانا هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم

هاوڕێیان قەت بێ ئومێد مەبن لە خودا الحمداللە

کۆتایی
بەیانیتان باش خۆشەویستانی پەیجەکەمان بەهیوای رۆژێکی خۆش بۆ هەموو لایەک😊
کابرایەک چوبووخانوتاپۆبکات لەدایرەی تاپۆوتبویان بەڵگەیەکمان بۆبێنەکەئەوخانووەهی تۆیەکابراش چووبوڕەسمێکی خۆی بۆهێنابوون کەبەبیجامەوەحەوشەی ئەشۆرت😁ئەوەبەڵگەیە😁😁

عه مرت نه ميني پياو😂
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خراپە بە خراپە چارەسەر نیە خراپە بەچاکە چارەسەرە
عەقدی زەواجی باپیرم سەیرکرد750 دینار نوسرابوو نازانم ژنی هێناوە یان لەفەی جگەری کریوە😕😂
کچێک دەواکاری دێت دایکی کچەکە ئەلێ کچم تۆزی وریابە با نەلێن ئیش نەکەرە لەگەرمەی قسەو باسا کچەکە خۆی ئەکات بەژورەوە ئەڵێ یااللە هەمووتان بۆ دەرەوە ژورەکە ئەشۆم 😂😂😂

مردم😂😂😂😂
سوڵتان

بەشــــیـۍ یـــەڪەم"

سلاو ناوم ئارییە لەسلێمانی ئەژیم تەمەنم 24 سالە ئەو بەسەرهاتە دەگیرمەوە کە چەند سالیڪ پیش ئیستا رووی داوە تەمەنم 18سال بوو لەگەل مالی مام جیران بووین زۆر تیکەل بووین ئامۆزایەکی کچم هەبوو کە لەمندالیەوە بابم دەیوت بوکی منە کچیکی رووخۆش و سادە بوو ناوی شەیدا بوو پیکەوە لەیەک قوناغ بووین پۆلی شەشی ئامادەیی بووین لەیەک قوتابخانە دەمان خویند دایم لای یەک بووین لەمندالیەوەش هەر لای یەک بووین وا هەستم دەکرد خۆشم دەویت ئەویش بەهەمان شێوە بەس لای یەکمان نەدەوت دایم لای یەک بووین چونکە جیران بووین دایم دەمدیت هەردووکمان ئاشقی یەک بووین بەلام وامان نەدەوت چونکە دەمووت ئەو هی منە خۆ بۆ کەسی دی نییە دوایی تاقی کردنەوەی قوتابخانە هات من زۆر حەزم بەخویندن نەبوو باوکم کۆمپانیای هەبوو زیاتر لەوی بوم گرینگیم بەخویند نەدەدا من کەوتوم لەتاقی کردنەوە ئەو دەرچوو بەو بەشە گەشت کە ویستی منیش وازم هینا کاری کۆمپانیام دەکرد حەزم لی بوو بەلام شەیدا دەچوە زانکۆ باوکم و مام وتیان حەز ناکەین بەتەنها بچیت براکەشی لەگەل من لەکۆمپانیا بوو وتیان دەبیت تۆ هاتوچۆی پی بکەی منیش رازی بووم هەموو رۆژ دەمبرد کاتیک دەمدیت زانکۆ کوریشی لییە غیرەم دەکرد پیم دەوت نزیک نەبیتەوە لیان ئاگات لەخۆت بیت ئەویش زەردەخەی دەکرد و دەیوت باش بەسەرچاو دەیزانی که ئاشقی ئەوم رۆژەک مالی ئیمە سەفرەکی دەریان دانا بچین کاتەکی خۆش وەربگرین لەگەل مالی مام چوین

هەموومان خۆمان ئامادە کرد چاوەری بوین مامۆژن و شەیدا بین دوایی شەیدا هات سەیرم کرد کراسیکی کوردی رەشی سادەی لەبەر کردووە قژە دریژەکەی خاو کردبەوە نازانم بەدەست خۆم نەبو هەر سەیرم دەکرد خۆم پی نەدەگیرا ووتم شەیدا ناترسی بەچاو بچیت ووتی دەی واشی لی مەکە ووتی منت خۆش دەویت بۆیە وابەجوانی دەمبینی ووتم ئەی ئاشقتم ریک ووتم ووتی بەراست شەرمم کرد ووتم دەی با برۆین خۆم دزیەوە سەفەرەکەمان بەخۆشی بەری کرد شەیداش هەر خەریکی خویند بوو هەموو رۆژ دەمبردە زانکۆ رۆژەک ووتم شەیدا ناتوانم هەستەکانم وا راگرم دەمەویت بیم و مارەت بکەم خۆ ئیمەش بۆیەک دانراوین ووتی ئاخر دەخوینم با زانکۆ تەواو بکەم جا وەرە منیش ووتم باش با بەدلی توو بیت هەموو رۆژ دەمدیت خۆشەویستیم بۆ دەردەبری ئەویش وابو بەس تۆزەک شەرمن بووزوو زوو دەچوینە کافتریا یان بۆ دەرەوە دایم لەخەیالم بوو قسەمان دەکرد شەوان بەنامە نەمدەویست دوور بیت لیم دایکم هەستی پی کردبوو ووتی کورم چییە وا دلخۆش دیاری دەم بەخەندەی ووتم دایە شەیدا هۆکارە ووتی ئەی کورەکەم ئاشق بووە دەی بەخۆشی بیت ئی کورم بریارت نەداوە کەی بچینە داوای خۆت دەزانی ئەو هەر بۆتیان دانابو ووتم دایە بەشەیدام ووتوە ووتی با زانکۆ تەواو بکەم منیش دلیم نەشکاند بەس ئەویش وا خۆشی دەویم خەمت نەبی بووکی تۆیە ووتی ان شاءاللە وتی بەس مامۆژنت نەزانی چونکە ئەو پی ناخۆشە کە باوکت دەلیت شەیدا بوکمە ووتم جا شەیداش منی دەویت قابیلە لیکمان کات خۆ ناتوانی ووتی با کورم مامۆژنت چ بلیت مامت بەگوێی دەکات ووتم خەمت نەبی هەر بووکی تۆیە خەریک بوو زانکۆی تەواو دەکرد شەیدا لەگەلی زۆر راهاتبوم رۆژەک نەمدیتبا دلتەنگ دەبوم برای شەیدا ناوی محمد بوو کچە پوری خۆشدەویست کچە خوشکی مامۆژنم رۆژیک بریاریان دا بچنە داوای هەموو خۆیان ئامادە کرد بۆ شەوەکی دەچون من دلم زۆر توند بو وەک بلی شتیکم بەسەر دیت چون داوایان کردبوو ووتبیان دوایی جوابت دەدەینەوە بۆ بەیانیەکەی جوابیان داوە ووتبیان رازین بەس دەبی شەیدامان بدەنی واتا ژن بەژنی بکەن من زۆر تیکچوم ووتم نابی ئەو هیمنە ریک مامۆژنم ووتی بۆ تاپۆت کردووە هی تۆی چ ووتم هی منە زۆر تورە بووم شەیداش زۆر دلتەنگ بوو فرمیسک لەچاوی دیار بوو باوکیشم لەوی بوو ریک هەستاین ئەویش پی ناخۆش بوو چونکە مامۆژنم زۆر رقی لیمان بوو دایم حەکسی ئیمە قسەی دەکرد محمدیش کچەی زۆر خۆشدەویست ووتبویان رازی نین تا شەیداشمان نەدەنی محمد دەیزانی من خۆشمدەویست نەیدەزانی ئامۆزای خۆی وەک برا دایم لای بوە لەلایەکی دی ئەشقەکەی لەخەما هەفتەیەک نەهاتبەوە مالەوە هەموو بیتاقەت بوون بەس مامۆژنم ووتبوویە مام یان رازی دەبین یان منیش دەرۆم مالەکەت بۆ بەجێ دیلم مامیشم نەیدەزانی چبکات لەلایەک کورەکەی دەویت یان مردن ئەو کچە لەلایەکی دی لەبەر باوکم باوکی کچەش دەیوت یان شەیداش دەبیت بەبووکی من یان کچم نابیتە بووکتان لۆیە مام هات ووتی دەبیت شەیدایان بدەمی خۆ ئیمە مارمان نەکردن تەنها بەقسە ووتومانە کەسیش نازانی باوکم هەستی پی کردبوو خۆشم دەویست بەس لەبەر مامۆژنم ناچار بوو بلی باش بەدلی خۆتان...............
@chyrok
سوڵتان

بەشـــیـۍ دووەم"

زۆر بیتاقەت و دلتەنگ بووم دەترسام بەس لەبەر شەیدا هیچم نەدەوت ئەویش دایم دلتەنگ بوو لاواز ببوو خەمی دەخوارد دایم دەویت ئاریم گەر منیان دایی من چبکەم دەمووت نا وسبە تۆ هی منی لەو کاتە ووتم وەرە با بدبینم وەرە مالمان من نایەم لەبەر دایکت خۆت دەزانی رقی لیمە ووتی باش بەهانەیەک هاتبوو لای دایکم دانیشتبوو منیش دانیشتم دایکم دەیزانی من بانگم کردیە چوە مەتبەخ ووتی دەی من ئیشم هەیە دەرگاکەی داخست سەیری یەکمان دەکرد بەبی دەنگی جوانیەکەی خەیالی بردبووم ووتی ئاری لەسەیر کردنم تێر نابی ووتم نا وەک بلی کۆتا جارە سەیری بکەم لەباوەشم کرد یەکەم جارم بوو لەباوەشی بکەم پرچیم بۆن دەکرد وەک بلی ئەو نابینمەوە ووتی ئاری دەی دایکت دامان بی وامەکە ووتم زۆرم خۆشدەویت ووتی منیش دەی ئاری بەرم بدە دوایی دایکم هات شەیداش ووتی دەی من دەرۆم منیش ووتم باش ئاگات لەخۆت بیت ووتی باش هەفتەیەک ئەو مەسەلەی ژن بەژنیە باس نەکرابوو محمدیش نەهاتبەوە مال هیچ دەنگی نەبوو رۆژیک باوکم هات ووتی دەبیت بچیتە تورکیا بەهۆی کاری کۆمپانیاوە منیش حەزم لی نەبوو بەس لەبەر ئیشی کۆمپانیا ووتم باش دەچم بۆ بەیانیەکەی دەبا چوبام چومە لای شەیدا ووتم جوانکیلەم دەرۆم تۆش بیتاقەت نەبی ئاگات لەخۆت بیت خەم نەخۆیت ها تۆ هی منیی هەمووکات دەمووت هی منی دەیوت هیچم لەدەست نییە لەلایەک برام لەلایەک ئاشقەکەم فرمیسک کەوتە چاوی ووتم ئەی شەیدا نا دەمرم ها دەی چاوانت بسرە لەباوەشم کرد تۆزیک قسەی ترمان کرد شەیدا وتی دەی ئیسراعەت بکە بەیانی دەبی برۆیت ووتم باش من چوم نوستم بەیانی زوو هەلستام خۆم ئامادە کردن رۆشتم بەس خۆزگە نەدەرۆشتم نەمزانی ئەوان منیان ناردووە تا شەیدا بەزۆر بەشوی بدەن من لەوی بووم ئاگام لەهیچ نەبو شەیداش جوابی نامەی نەدەدا زۆر خەمم بوو بەس ووتم لەوانەیە لەبەر دایکی بیت دوو هەفتە لەوی بووم ئیشەکانم تەواو کردوو
دەمویست بگەریمەوە ئیوارەکەی دەهاتمەوە کوردستان کە گەرامەوە باوکم ت بەخیرهاتنەوەی کردم نانم خوارد ئیسراحەتم کرد ویستم بچمە لای شەیدا زۆر بیرم کردبوو هیچ دەنگی نەبوو ووتم دایە شەیدا چۆنە ووتی شەیدا باشە ووتم بانگی بکا بابیبینم ووتی ناتوانی کورم ریک دلم خیرا بوو ووتم چۆن ناتوانم چیبوە ووتی کورم شتیک باس دەکەم بەس ئارام بە ووتم باش خالەکانیشم لەوی بوون ووتی کە محمد کچە پوری هینا شەیداشیان دایی شەیدا وتی من ئاریم ناویت رازی بوو بەلام بەزۆر شەیدایان دابووی بەزۆر مارەیان کردبوو محمد ووتبووی دەبی بۆم بینن گەرنا نایمەوە ئەو مالە چونەوە داوایی کچە بەس هەر شەیداشیان ویستبوو شەیدایان بەزۆر دایی بەگریانەوە لەبەر محمد مامۆژن و مامیشت ناچار بوون رازی بن لەبەر محمد گویان لەشەیدا نەگرتبوو من ریک شۆک بووم سامت بووم قسەم بۆ نەکرا گریانیک توند قورقی گرتم ریک چومە لای مامۆژنم ووتم چی بوو دلت ئیسراحەتی کرد دوو دلت لیک کرد لەرق من خۆ دەتوانی خوشکەت رازی بکەی کە شەیدایان نەویت بەس زانیت من خۆشم دەویت لەرق من کردت پیدەکەنی ووتی ئا چۆن دیلم دلخۆش بیت لەگەل کچی من مام بیدەنگ بوو لەبەر مامۆژنم هیچی نەدەوت منیش رۆشتم نەچومەوە مال لەدەرەوە جگەرەم لەدەست بوو تا بەیانی رووخا بووم هیچم لەدەست نەدەهات بیری شەیدام دەکرد سەیری وینەکانیم دەکرد ئاگرم لەدلم بەرببوو دایکم تەلەفۆنی دەکرد هەلم نەگرت تا بەیان لەشەقام بووم زستانیش بوو......
نوسەر" سوڵتان

بەشیـۍ ســێ یـەم"

نەمدەزانی چۆن قسە لەگەل شەیدا بکەم چونکە مالیان پی نەدەزانی بەیانی داهات نەنانم پی نەدەخورا حەزم دەکرد مردبام ئەو هەوالەم نەبیستبا دایکم هەر تەلەفۆنی دەکرد هەلم نەگرت چومەوە مال چومە ژوورەکەم نەقسەم دەکرد نەنانم دەخوارد محمدیش دیار نەبوو هیچ هیزی ئەوەم نەبوو بەدوای دابگەریم دایکم هاتە لام دەیوت کورم وامەکە کچیک باشت بۆ دەدۆزمەوە دەمووت نا کەسم ناویت ریشم هیشتبەوە پرچم دەهیشتەوە برایەکی لەخۆم سالیک بچوکترم هەبوو ئەو لەجیات من ئیشی کۆمپانیای دەکرد رۆژیک تەلەفۆنم بۆ هات ژمارەکی نادیار بوو هەلم گرت دەنگی کیم گوی لی بوو شەیداکەم بەهەناسەیەکی ساردەوە بەگریانەوە ووتی باشیت ئاریم هیچم بۆ نەدەوترا تەنها فرمیسک لەچاوانم دەهات ووتم باشبوونی توو باشبوونی منە ووتی باشم بەس دلم خەریکە دەوەستی تۆم دەویست بۆ وایان کرد خۆزگە نەدەرۆشتی منیان بەزۆر بەشو دا ووتم بەس باشبە ئاگاداری خۆتبە ووتی باش تۆش خەم نەخۆیت ژیانیکی دی دانی لەگەل کچیک هاوسەرگیری بکە ووتم نا حەزم لی نییە ژیانی هیچ کچیک ویران ناکەم کە هیشتا دلم بەهۆی تۆوە لی دەدا وامدەزانی بەس شەیدا هەیە چاوم کەسی نەدەبینی ووتم دەی دایبخە لەبەر هاوسەرکەت خەریک بوو شیت بم هەموو رۆژ کەمیردەکەی لەمال نەبا قسەمان دەکرد رۆژیک دایکم هەستی پی کردبوو ووتی کورم کاریکی هەلە دەکەیت تازە ئەو شوی کردووە مەیخە کیشەوە خۆت دەزانی لەبەر محمد شەیدایان دە با توشی کیشە نەبێتەوە
ووتم دایە ناتوانم ووتی دەی تۆ هاوسەرگیری بکە جا سەبر سەبر لەبیری دەکەیت من رازی نەبووم نەمدەتوانی وەک بلی لەبیر کردنی شەیدا لەسەر وەستانی دلم بوو وازم لەئیش کردن هینا تەنها لەژوورەکەم بووم لەگەل جگەرەکەم یەکجار لاواز و رەنگ زەرد بووم ووتمە شەیدا ئیدی چبکەم مالت تیک نادەم خۆش بژین کە قسانەم دەکرد دلم خیرا بوو دەستەکانم دەلەرزین بەگریانەوە دامخست کات رۆشت هەر دەیان ووت هاوسەرگیری بکە من رازی نەبووم وتیان باش مادەم بۆ براکەت دەهینین منیش ووتم بەئارەزووی خۆتان زوو تورە دەبووم هەلدەچوم کەس قسەی لەگەلم نەدەکرد دوایی بۆ براکەم چونە داخوازی کچیک رازی بوون ئاهەنگیان ریک خست منیش ووتم نایەم برۆن ووتیان دەبیت بیت چی نایت ئەوە براتە بۆیە چوم بەبی دەنگی لەسوچیک دانیشتم وەک بلی هەر برای زاوا نیم دایکم هات دەی تۆزیک پیبکەنه ئەوە بۆ ساردی لەهیکرا کچیک هات ووتی پوری کاتی مارە برینەکەیە دەتوانی بیت کچیکی قژ زەردی چاو شینی کال بوو زور جوان بوو ناوی بەناز رۆشت دایکم ووتی دەلی چی ئەو کچە هاوسەرگیری نەکردووە بۆتی ریک بیخین ووتم نا باسی مەکەنەوە خەریک بوو مارە برینەکە کۆتایی بیت ووتمە دایکم من دەچمەوە سەرم دیشی ئیوەش کە تەواو بون وەرنەوە ووتیان باش خەریک بوو دەچومە دەر لەدەرگا ریک بەناز خۆی پیدا کیشام زۆر تورە بوم ووتم دەی خۆ کۆرە نیت ووتی ببوورە ئاگام لی نەبوو ووتم کە دەرۆیت لەریگا سەیری پیش خۆت بکە ووتی داوای لیبوردن دەکەم بۆ وا تورەی من رۆیشتم بەیانیەکەی دایکم هات ووتی ئاگام لی بوو بۆ وا خۆت لەو کچە تورەکرد ووتی خۆ ئاگای لی نەبوو دەچیت داوای لی بوردن دەکەیت ووتم نا هەرگیز ناچم ووتی قسەی دایکت دەشکینی ووتم نا بەس جاری ناچم ووتی باش ئاهەنگ کرا بەنازیش لەوی بوو دایکم ووتی دەی برۆ داوای لیبوردن بکە دایکشم لەگەلم هات ووتم ببوورە بۆئەو رۆژە زوو تورە بوم ووتی ئاسایە لەدلی ناگرم ویستم برۆم دایکم ووتی دەبی قەرەبووی بکاتەوە رۆژیکی دی دەعوەتی ئیمەن لەمالەوە دەبیت بین بەنازیش ووتی نا پیویست ناکە دایکم زۆری کرد رازی بوون بەناز باوکی نەمابوو خوشکی و برایەکی هەبوو دایکیشی مابوو خیزانیکی بچوک بوون رۆژیک دایکم بانگی کردن بۆ دەعوەتەکە منیش ئیشم نەدەکرد هەر لە مال بووم خوشکم نەبو یارمەتی دایکم دەدا بەناز و وان هاتن منیش لەژورەکەم بووم دایکم ووتی دەی وەرە بەخیر هاتنیان بکە ووتم باش بەخیرهاتنم کردن بەناز وەک ئەلماس وابو دانیشتم دایکی بەناز ووتی بۆ هاوسەرگیریت نەکردووە ووتم قسمەت نەبوە دایکم ووتی ان شاءاللە قسمەت دەبی بەس دایکم بەئەنقەست وای دەکرد حەزی دەکرد بەناز بهینم زۆر پی خۆشبوو براشم کە هاوسەرگیری کرد مالی جودای بۆ برژانم دانا بەس زوو دەهاتنە لای دایکم
نوسەر"سوڵتان ... کۆتایییییی

بەشیۍ چــوارەم"

ئەو رۆژە باوکم هاتەوە و دانیشتن نان ئامادەبوو نانمان خواردوو باخچەیەکی بچوکمان هەبوو چوین بۆ ئەوەی بۆ چای دانیشتین چایەکەمان خوارد و دایکم دەویست لەگەل بەناز بەتەنها بین تا قسە بکەین من دەمزانی دایکم بەتەمای شتیکە ریک ووتیە دایکی بەناز ئا وەرە بچینە ژۆرە بەهانەیەکی دۆزیەوە چون من و بەناز بەتها ماینەوە هیچ قسەمان نەکرد سەرەتا دوای ووتی تۆ هەر لەمالی ئیش ناکەیت ووتم نا ئەو ماوەیە وازم هیناوە تاقەتی ئیشم نییە ووتم ئەی ئەتوو بەچ خەریکی وتی من لەمۆلیک ئیش دەکەم کارمەندم لەبەر خوشک و برایەکم دەمەویت بەختیکی باشیان هەبی ووتم ناخوینی لەزانکۆم بەس لەبەر ئیش ئەم سال وازم هیناوە ان شاءاللە سالیکی دی دەچمەوە منیش ووتم وەرە کۆمپانیای ئیمە ئیش بکە ببە سکرتیری من ئیشەکەت ئاسان تر دەبی ووتی بۆنا رازیم ووتی بەس تۆ ئیش ناکەیت خۆ ووتم قەینا منیش دەبیت بیمەوە کۆمپانیا تەنها بەباوکم بەریوە ناچی ماوەیەک رۆشت من چومە کۆمپانیا تەلەفۆنم بۆ بەناز کرد ووتم وەرە دەست بەکار بە ئەویش هات کاری خۆی دەکرد کەسیکی بەرەوشت و بیدەنگ بوو کەکارەکانمان تەواو دەکرد دەچوینە کافتریا قسەمان دەکرد مانگیک وا تیپەری رۆژیک بیستم شەیدا بوویتە دایک کچیکی بوە خەریک بوو شیت بم زۆر بیتاقەت بووم کە دەبا من باوکی بام بەناز ووتی بۆ وا بیتاقەتی چبوە ووتم هیچ دایم لەهەوالی دەپرسیم هەستم دەکرد خۆشی دەویم منیش گرینگیم پی نەدەدا رۆژیک دایکم ووتی دەمەویت تۆش هاوسەرگیری بکەیت یان من دایکت نیم نابی وابیت تازە شەیدا چۆتە ریگای خۆی منیش دلیم نەشکاند ووتم باش بەئارەزووی خۆت کچیک بدۆزەوە من عەقم نییە ووتی بەناز دەچینە داوای ئەو منیش ووتم دەزانم لەسەرەتاوە حەز دەکەی

دایکم بەباوکمی ووت و رۆژیکیان دانا بچنە داوای منیش هەر پرچ ریشم زۆر بوو دایکم ووتی ئاوا دیت هەستە برۆ چاکی بکە منیش چاکم کردوو بەس هەر دلم سارد بوو چوین دایکی رازی بوو بەنازیش ووتی رازیم ئیدی مارەم کردوو ئاهەنگیکی گەورەمان کرد بەناز ریک ئەلماس بوو زۆر جوان بوو چاوە شینەکانی قژە زەردەکەی ئاهەنگ تەواو بوو دایکم زۆر دلخۆش بوو دوای یارمەتی دایکی بەنازیشم دەدا نەمهیشت بەناز ئیش بکات ئیدی ژیانەکی خۆشمان هەبوو لەگەل دایکم دەژیان بەناز کچیکی زۆر باشبوو ئیدی رۆژیک بەناز ووتی شتیک دەلیم بەس شەرم دەکەم ووتم دەی بلی من هاوسەری تۆم ووتی دەبیتە باوک زۆر دلم پی خۆشبوو ریک لەباوەشم کرد بەنازم چوبوە دڵم خۆشم دەویست هەمووکات چی ویستبا دەمکرد دوایی ماوەیەک کچیکمان بوو زۆر دلخۆش بوویت ئیدی ئەوە بەلینی خودایە لەدوایی هەر ناخۆشیەک خۆشیەک دیت خۆشیەکەی من هات سوپاس بــۆ خوا......

.
.
.

.

.

ئەو ئازارەی ئێستا ھەستی پێئەکەیت و ھەناسەکانیت قورس کردوە
کۆتایی دێت،
ئەم شەوانەی کە پێت وایە تێناپەڕن، تێدەپەڕن
ئەو فرمێسکانەی کە ئێستا بەرگی سەرینەکەتیان تەڕ کردوە،خودا ئاگایی لێیەتی

بەھێزبە لەپێناو خۆت
ڕێگە مەدە ناخۆشیەک ڕۆژەکانی تەمەنت لێ بدزێت
ڕۆژێک دێت دڵخۆش دەبیت و چیرۆکی بەھێز مانەوەت بۆ ئەوانی تر دەگێڕیتەوە

ئەوە بزانە خودا ئاگایی لە دڵتە و ھێندە ڕەحمی کەم نییە
بەو برینانەوە بەجێت بھێڵێت
ئەم ڕۆژانەش تێدەپەڕن..

بەهیوای سود"
چیرۆکی

ئەو كچەی گشت دكتۆرە دەرون ناسیەكانی توشی شۆك كرد !



بەشی یەکەم

ڕوسی 🔞
لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لەمانگی ئازاردا كچێكی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی میتال لەگەڵ دایكی و دوو خوشكوو برایەكیدا ئەژیا لەیەكێك لە خانوەكانی نزیك شارۆچكەی هاڤینگ لە ڕوسیا چیرۆكەكە لێرەوە دەست پێ ئەكات لەدەمی دایكیەوە ئەگێڕدرێتەوە ⬇️
ئێورەیەكی پایز میتال ئەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە ئەوكات ژیانی ئاسایی بوو وەك هەموو ڕۆژێك خوانێكی خۆشی خوارد لەگەڵ خانەوادەكەی ڕەفیقی میتال تێل ئەكاتوو ئەڵێت ئەمشەو بێیاقەتم ئەتوانیت لەگەم بێیت بڕۆین لە خانوەكەی پورم بمێنیەوە ئەو لەسەفەرە ئەچین بۆ نادی دوا ئەوە ئەگەڕێینەوە بۆ ماڵی پورم ئەمیش ڕازی ئەبێ
دوا بەسەر بردنێكی كاتێكی خۆش ئەگەڕێنەوە لەڕێگا هاوڕێكەی خەوی یەت ئەڵێ ئەتوانی تۆ سەیارە لێبخوڕی كەمێك سەرخۆشم ئەڵێ باشە ،كاتژمێر ٢ شەوە میتال گوێی لە دەنگێك ئەبێت كە بانگی شتێك یان. كەسێك ئەكات بەناوی تاورج !
سەیارەكە ڕا ئەگرێت هاوڕێكەی خەبەر ئەكاتەوە ئەڵێ تۆ گوێت لەو دەنگەیە ؟ ئەڵێ نەخێر دیارە ماندوی هی ئەوەیە
ئەم دەنگە بەردەوام ئەبێت تا لەپڕ پەڕۆیەك بەر جامی سەیارەكە ئەكەوێت لەسەری نوسراوە ڕۆحت ئەبەین
میتال شپرزە ئەبێ سەیارەكە ڕا ئەگرێ دوبارە هاوڕێكەی خەبەر ئەكاتەوە ئەڵێ ئەم پارچە قوماشە بەر جامی سەیارەكەم كەوت ئەها چی نوسراوە ئەویش كەمێك دودڵ ئەبێ ئەترسێ !
ئەڵێ ڕەنگە سوتفەبێ ئەم پەڕۆیە با. هێنابێتی گوێی مەدەرێ ،،
ئەگەنە ماڵی پوری هاوڕێكەی كە دا ئەبەزن دەرگاكە كراوەتەوە پێیان سەیرە كە ئەچنە ژورەوە ئەبینن ئاوی ماڵەكە هەموی كراوەتەوە !!! لایان نامۆیە تێل بۆ پوری ئەكا ئەڵێ تۆ دەرگاو بە. كراوەی جێ هێشتوە ئەڵێ نەخێر شتی وا نابێ ئەڵێ ئاوەكانیش كراونەتەوە دیارە كەسێك ئەمەی كردوە ؟ ناچنە خانوەكە ئەگەڕێنەوە دوا دو ڕۆژ میتال نامەیەكی لە یەكێك لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە بۆ دێت بەناوی lm lost واتە من ونم
كە تیایا نوسراوە ئێمە ڕوحی تۆمان ئەوێ ! زۆر ئەترسێ بەڕاكردن ئەچێتە لای دایكی ئەڵێ ئەو شەوەش لە پەڕۆكە ئەمە نوسرابوو دایكی ئەڵێ ئارامبە تەنها نامەیەكە مەترسە كەس ناتوانێ تۆ ئازار بدات /
شەو دێیوو ئەڕوا لە شەوێكی باراناویا میتال كتێب. ئەخوێنێتەوە لەپڕ بەتانیەكەی ڕا ئەكێشرێ زۆر ئەترسێ ئەیداتەوە بەخۆیا بەترسێكی زۆرەوە ئەمجارەیان شتێكی ڕەش لە شێوەی پیرێژنێكی پیر دێتە بەرچاوی ئەقیژێنێ دایكی دێت كە گڵۆپەكە هەڵەكات بە خوێن لە دیوارەكە نوسراوە ڕۆحی تۆمان دەووێ
چیرۆکی

ئەو كچەی گشت دكتۆرە دەرون
ناسیەكانی توشی شۆك كرد !


بەشی دووەم

بە خوێن لە دیوارەكە نوسراوە ڕۆحی تۆمان ئەوێ دایكی. تەواو تەواو ئەترسێ دوای ئەوەی میتال و دایكی گڵۆپەكەیان هەڵكرد بینیان بە خوێن. لە دیوارەكە نوسراوە ئێمە ڕوحت ئەبەین هەردوكیان توشی شۆك بوون لەپڕ شتێكی نادیار قژی دایكی میتالی گرت و دای بە زەویاو كارەبای ماڵەكە كوژایەوە ئەمەش وای كرت زیاتر پترسن براكەی میتال تەمەنی ١٦ ساڵ بوو لە قیژەی دایكی خەبەری بۆوە ڕایكردە سەرەوە بۆلایان بەڵام. دەرگاكە داخرابوو نەئەكرایەوە ! دایكی بێهۆشبوو میتال تێلی كرد بۆ پۆلیس لەوكاتەیا كە پۆلیس هات كارەبای ماڵەكە هەڵكرایەوە دوا ئەوەی دایكیان. برد بۆ نەخۆشخانە دكتۆر كە ڕوتی كردەوە لەسەر پشتی بە شوێن نینۆك بریندار كرابوو نوسیبویان تێكەڵی ئەمە مەبە پۆلیس باوەڕی نەئەكرد كە شتێكی نادیار لە پشت سروشتەوە ئەم كارە بكات هیچ تێنەگەشتن ! دوا ماوەی مانگێك تێپەڕی میتال لە خوێندن گەڕایەوە ماڵەوە شەو خەریكی سەعی بوو كچێك هاتە ژورەكەی بێ ئەوەی میتال ئاگای لێبێت ترسا وتی تۆ كێی ؟ وتی لە قوتابخانە لەگەڵ خۆتانم ئەمەوێ لایتۆ سەعی بكەم وتی ئەی چۆن هاتی ؟ وتی لەپەنجەرەكەوە ! میتال بەمە سەری سوڕما ئیتر هیچی نەوت تا بەیانی لە خوێندنگا لای هاوڕێكانی ئەمەی باسكرد وتیان. ئەمجارە كە هاتەوە بزانە ناوی سیانی چیە هەمدیسان هاتەوە میتال وتی ئەكرێ ناوی سیانیت بزانم وتی باشە بەس لای كەس باسی مەكە ! بەیانی لە دەوام میتال بەهاوڕێكانی وت ئەوانیش وتیان نای ناسین چوون بۆلای بەڕێوبەرەكە گشت فایلەكان گەڕان ئەو ناوەی تیا نەبوو لە ئەرشیف سەیریان كرد ئەو كچە ٢ ساڵ پێش ئێستا بە ڕوداوێكی نادیار مردووە میتال كەئەمەی بیست لەهۆش خۆی چوو كە گەڕایەوە ماڵ دایكی پێی وت هیچ نیە تەنها ئەترسی هی ئەوەیە .... دوای ٥ شەو دیسان. كچەكە هاتەوە ئەمجارە بێ سڵاو كردن هاتە لای توڕە دیار بوو وتی پێم نەوتی لای كەس باسی مەكە هەی نەفرەتی ! زلەیەكی لە میتال دا لەهۆش خۆی چوو بەیانی كە دایكی دێت سەیر ئەكا لەو عەرزە كەوتوە ئەیبا بۆ نەخۆشخانە كە هۆشی دێتەوە میتال هاوار ئەكا ئەڵێ ئەو لێیدام ئەو ڕۆحە لەخەودا داوای جەستەمی كرد ئەڵێ تۆ نەفرەت لێكراوی !!!! ئەیبەن بۆلای دكتۆری دەرونی دكتۆر دێڵ دوای توێژینەوە لێێ ئەڵێ تۆ هیچت نیە شتێك نیە بەناوی ڕوحیانەت لەسەرو سروشتەوە تۆ مێشكت هیلاكە دایكی ئەڵێ دكتۆر ئەوان لەمنیاندا لە كچەكەشم ئەی ئەمە چیە ! دكتۆر ئەڵێ تەنها خڵافانی مێشكە ڕەنگە بورانەوەكەش جۆرێك بێت لە گەشكە .... میتال پێ ئەكەنێ بەدەنگێكی گڕ ئەڵێ تۆ گەمژەیەكی لێرە !! دكتۆرەكە پێی سەیرە ئەم. كچە بەو دەنگە قسە ئەكات ئەڵێ ئارامبە. تۆ كێی میتال میتال ئەڵێ من قەبرێكم. لەئاوا ! هەر بەو دەنگە گڕە هاوار ئەكاو هەڵەستێ ڕا ئەكا دەست ئەبا. بۆ تەنەكە خۆڵی ژورەكە دایكی ئەگریا پێی سەیرە میتال ئەو قوەتەی هەیە دكتۆرەكە ئەیەوێ ڕاكات لەگەڵ دایكی میتال بەڵا بەهێزێكی زۆرەوە تەنەكەی خۆڵەكە ئەدا بەسەریا ئەیكوژێت !! دوای ئەوەی پۆلیس میتال ئەگرێت ئەڵێ من ئەوكارە ناكەم ئەوان ئەیكەن ئیتر دوا لێكۆڵینەوە بەرەدرێ لەچاوی كامێرا دەنگیەكانەوە دەرەكەوێ
ئەم. كچە تەواو نیە بە شێت لەقەڵەمی ئەدەن ،
ئـەگەر داواکاری زۆری لەسەر بوو ...
چیرۆکی

ئەو كچەی گشت دكتۆرە دەرون ناسیەكانی توشی شۆككرد !

بەشی كؤتايى ‎

!! دوای ئەوەی پۆلیس میتال ئەگرێت ئەڵێ من ئەوكارە ناكەم ئەوان ئەیكەن ئیتر دوا ئیتر دوا لێكۆڵینەوە بەرەدرێ لەچاوی كامێرا دەنگیەكانەوە دەرەكەوێ ئەم. كچە تەواو نیە بە شێت لەقەڵەمی ئەدەن ،،،، دوای ٣ مانگ دایكی میتال شەوێك گوێی لە دەنگی گریان ئەبێت لەژورەكەی میتال كە ئەچێتە سەرەوە ئەبینێ میتال لای پەنجەرەكە ڕاوەستاوە بەدەنگێكی نزم قسە ئەكات ئەڵێ من چركەی كاتژمێری ماڵەكانم بەڵام ژمارەی من لە دوانزەوە دەست پێ ئەكات

‼️ ئەم ڕستەیە چەند جارێك ئەڵێتەوە لەپڕ ئاوڕ ئەداتەوە چاوی هەمویی سپی بوە گلێنەی دیار نەماوە !! دایكی لەشی ئەلەرزێ ئەڵێ میتال بۆ نەخەوتوی میتال ئەڵێ من. هەرگیز ناخەوم !! تۆ بۆ دێیتە ژورەكەم ئێرە ماڵی ئێمەیە!! دایكی ئەگریا بە دەنگێكی نزمی ترساو ئەڵێ ئێوە كێن چیتان لە میتال ئەوێ میتال پێ ئەكەنێ ئەڵێ ئێمە خۆشمان نازانین چین تەنها ئەوە نەبێ میتال پێش چەن ساڵێ توڕەی كردم دایكی لەهۆش خۆی ئەچێ كاتێ هەڵەستێ میتال خەبەری ئەكاتەوە ئەڵێ دایكە دایكە هەستە چیت لێهاتوە !؟ دایكی كەهەڵەستێ پێی سەیرە ئەوكات ئەزانێ میتال بەڕۆژ ئاسایی دەبێتەوە
‎ئیتر دایكی چەند پسپۆڕێكی دەروناسی ئاگادار ئەكاتەوە گشتیان دێنە ماڵەكەی شەوێ ئەڵێن بزانین ئەمە ڕاستە توانای سەرو سروشت یان تەنها نەخۆشیەكە ؟
‎شەو دێت كاتژمێر ٢ شەوە دكتۆرەكان بەدزی میتالەوە لە خوارەوەن لای دایكی كامێراش لە ژورەكەی میتال دانراوە هیچ ڕونادات تا سەعات ٣ میتال هەڵەستێ لەجێگەكەی شتێكی نادیار وا دەرەكەوێ ڕێنوێنی بكات بۆلای پەنجەرەكە دكتۆرەكان ئەڵێن ئەمە خەوە ئەیبینێ لای خۆمان پێی ئەڵێن وڕێنە .... تۆزێك ڕا ئەوەستێ لەپڕ دەنگی جیڕەی دەرگا دێ دكتۆرەكان سەیری كامێراكان ئەكەن هیچ دیار نیە تا دەرگای ژورەكەیان ئەكرێتەوە سەیرەكەن میتالە !!لەكامێراكانیشەوە میتال هەر لە لای پەنجەرەكەیە پێیان سەیرە وائەزانن كامێراكان ڕاوەستاون بەڵام میتال لای پەنجەرەكە ئەڕوا كەچی لەناو ئەو دەرگایەشە لە ژورەكەی ئەمان ئەوكاتە ترسێكی زۆریان لێ ئەنیشێ دكتۆرێك ئەچێتە پێشەوە ئەڵێ هاوڕێ چیەكەی لێرە میتال بەدەنگێكی ناخۆش ئەڵێ ئێوە منتان بۆڕاو ناكرێ هەی نەفرەتی !!دكتۆرەكە ئەڵێ نا. هەڵە تێگەشتوی ئێمە ئەمانەوێ تۆ باشبی میتال قسەی ترناكات تا لەپڕ ١٠ كەس لە هاوشێوەی میتال دێنە ژورەوە گشت دكتۆرەكان ئەخنكێنن ️
‎تەنها دایكی ئەمێنێ پێی ئەڵێ تۆش بڕۆ دەرەوە ئێرە ماڵی منە نەفرەتی منالەكانت بەرەو بڕۆۆۆۆ !دایكی دوبارە لەهۆش خۆی ئەچێ كە هەڵەستێ لەدەرەوەی خانوەكەیە دو كچەی تری لەگەل كوڕەكەی خنكێنراون لایەوە دانراوە زۆر ئەگریاو هاوار ئەكات میتال لە پەنجەرەكەوە لەسەرەوە سەیری ئەكات


‎خێرا پەیوەندی بە پۆلیسەوە ئەكات كاتێك دێن ئەیانوێ بچنە ژورەوە سەرەتا پۆلیسێك ئەچێ لەپڕ ڕا ئەكاتەوە دەرەوە ئەكەوێ لەعەرزا ! چەند جارێك چەند پۆلیسێک سەیریان دەکرد
زۆر ئەگریاو هاوار ئەكات میتال لە پەنجەرەكەوە لەسەرەوە سەیری ئەكات خێرا پەیوەندی بە پۆلیسەوە ئەكات كاتێك دێن ئەیانوێ بچنە ژورەوە سەرەتا پۆلیسێك ئەچێ لەپڕ ڕا ئەكاتەوە دەرەوە ئەكەوێ لەعەرزا ! چەند جارێك چەند پۆلیسێك ئەمە تاقی ئەكەنەوە هەر كەسێك ئەچێ بە شێتی دێتە دەرەوە سەیر لەوەدایە میتال لە پەنجەرەكەوە سەیر ئەكاتوو مناڵێكی لە باوەشایە ! ئەفسەرێكی پۆلیس ئەڵێ ئەمە پێویستی بە قەشەیەكە بۆی ببەین دیارە كە ڕوحێك مالەكەی هەراسان كردوە ....! كاتێك قەشە بانگ. ئەكەن لەكاتی چونە ژورەیا میتال پەنجەرەكە ئەكاتەوە ئەڵێ هاتنی تۆ زەرەرێكی گەورەیە مەیە ! قەشەكە ئەگەڕێتەوە ئەڵێ ئەم جۆرە ڕوحەم نەیبینوە پێویستی بەچەند قەشەیەكی شارەزا هەیە ئەفسەرەكەش ٦ قەشەی شارەزا ئەهێنێ بۆ ئەمكارە كاتێك ئەیانەوێ بچنە ژورەوە میتال لای پەنجەرەكە لا ئەچێ قەشەكان ئەچنە ژورەكەی ئەبینن دانیشتوە قەشەیەك پێی ئەڵێ وەرە دەرەوە لەگیانی میتال میتال پێ ئەكەنێ ئەڵێ زیكری ئێوە هیچ ناگۆڕێ ئێمە چركەی سەعاتی مالەكانوو دانگی گریانی مناڵین ئەو قسەیە تەواو ئەكاتوو ماڵەكە گڕەگرێ تا ئێستاش نەیانزانی چۆن. ئاگر كەوتەوە میتالیش لەناو ئاگرەكە پێ ئەكەنێ و دیار نامێنی قەشەكانیش ئێسكیشیان دیار نەماوە تا ئێستا هیچ لایەنێك نەیتوانی ئەم. ڕوداوە شی بكاتەوە دایكی تا ئێستاش لە ژیان ماوە ئەڵێ هەنێ جار گوێم لەدەمگی میتال ئەبێ بە چرپە ئەڵێ بیرم لێ مەكەرەوە ئێمەی چرپەی سەعاتی ماڵەكانین ئەم چیرۆكە ویستیان بیكەن بەفیلم بەڵام لەكاتی فلیمەكەیا ئەكتەرەكان ترسێكی زۆریان هەبوە نەیانتوانیوە تەواوی بکەن...

کۆتایی
قسەی منداڵێکی توشبوو بە شێرپەنجە

" بـاوکم درۆ ناکـات " 😢

بـاوکم پێی ووتم کەمن کرمێکم قووتداوە کەلەسێوەکەی دەستم ڕایکردووە بۆ ناودەمم ووتی ناوی ئەو کرمه شێرپەنجەیه پێی ووتم ئەو کرمه کەس ئازارنادات تەنها لەجەستەدا بڵاودەبی٘تەوە و هەندێ شت دەخوات و لاواز دەبیت، داماوە برسیـەتی.

ئی٘ستا لەنەخۆشخانەی هیوام و دواتر دەچمە ژووری مناڵان دەخەوم وەک چۆن لەباوەشی دایـکمدا دەخەوم
دایک و باوکم پی٘یان ووتم ئەو پیاوەی کە سەدریەکی سپی لەبەردایه ئەمڕۆ کرمەکە دەردەکات لەجەستەت !

ئەو تەوقەی قژم پێ ئەبەست ئی٘سـتا لەدەستمدایه
،دایکم دەیووت چەند مانگی٘ـکی تـر قژە جوان و ئال٘تونیەکەت کە کرمەکە بردووی٘ـتی بۆت دی٘تەوە ئەو پی٘ستە جوانەی جارانت بۆ دی٘ـتەوە .

پەیمانیان پێدام کەئیتر دەرمانی شێرپەنجەم نەدەنێ
(بەدەرمانەکە دەل٘ی٘ن شیرینی شی٘رپەنجە چاکت دەکاتەوە بەلا٘م هەموو جارێ ڤژم لەناو دەبـات)
من زۆر ڕقم لەو دەرمانەیە هی٘ندەی ئەوەی ڕقم لە وانەی بیرکاریە

پورم هەرکات دی٘ـت بۆلام کەدەمبینی٘ـت دەستدەکاتە گریان دایکم دەل٘ی٘ـت هی ئەوەیه پورت پیازی پاکردووە و خواردنی خۆشی ئامادەکردووە بۆیە چاوی وایـه

بیری پشیلەکەم زۆر دەکەم
کەڕۆشتمەوە بۆ ماڵ دەرمانی شیرینی شی٘رپەنجەی دەدەمی٘ تا ئەویش وەک من مووی پی٘وە نەمی٘نی٘ـت و ئیتر دایکم بی٘زار نەبی٘ـت لەتووکی پشیلەکە لەناو مال٘ەکەدا

دایک و باوکم ڕاست دەکەن من با ش ده بم😑

ئەدمین عیمادعارف
2024/11/18 18:34:49
Back to Top
HTML Embed Code: