Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئه‌م به‌سه‌رهاتە به‌ڕاستی ڕوی داوە
@chyrok
بەشی سێیەم
نەسرین لای کردەوەو بینی کارمەندێکە لە و رێستۆرانتەی جێی هێشت , نەسرین وتی .
ـــ بەلێ فەرموو
کورەکا هاتە نزیک و وتی
ـــ خاتون بەرێوبەر دەلێت با بێت هەفتەیەک کار بکات بزانین خواردنەکانی چۆنن .
ــ زۆر باشە رازیم .
نەسرین گەرایەوە چێشت خانەو بە بەرێوبەرەکەیوت
ـــ دلنیابن خواردنەکانتان زۆر بەدل دەبێت من متمانەم بە خۆم هەیە .
ـــ زۆر باشە دەیبینین بزانین چۆنە . ئەگەر باش بویت باسی موچەکەت دەکەین
ــ باشە کەواتە من رازیم
ـــ دەی دەتوانیت لە بەتانیەوە دەست بەکار بیت .
ـــ ئەگەر بتانەوێت لێستەوە دەست پێدەکەم کارم نییە لەمالەوەم .
ـــ کەواتە زۆر باشە کەسی چالاکم بەدلە فەرمون لیستی خواردنەکانە بۆ ئێوارە .
ــ نەسرین بینی خواردنی زۆر جۆراوجۆری تێدا بو بەلام هەموی تاقی کردبوەوە پێشتر گەرچی لە گوند بو بەلام پارەدار و دەست رۆشتو بون هەمو جۆرە خواردنێکیان دەخوارد . گەرچی کاتەکەی درەنگ بو بۆ هەندێک لە خواردنەکان , چونکە خواردن هەیە کاتێکی زۆری دەوێت جا مەنجەلی گەورەو زۆریش بێت , ئیتر ٦کەس لە بەردەستیدا کاریان دەکرد هەر لەو دەقەیەوە خۆی رێکی خستن کورەکان دوان بۆ خزمەتی میوان دانەیەک بۆ قاپ کۆکردنەوەو خستنە ناو قاپشۆر و پاک کردنەوەی مەتبەخ سێ کچەکەش لەبەردەستی خۆیدا بۆ خواردن ئامادەکردن , و زەلاتە کردن و شەربەت و چای و ئامادەکردنی موقەبیلات ئەو رۆژە نەسرین توانی تەواوی خواردنەکان ئامادە بکات زۆر بە جوانی و بە پاک و خاوێنی بەرێو بەرەکە سەرەتا سەیری پاک و خاوێنی مەتبەخی کرد جا چونکە هەر سەرەتا هەمو بەردەستەکانی رێک خستبو هەرکەس کاری خۆی هەموو شتەکان زۆر بە باشی دەرۆشتن , جا هاورێیان زۆر گرنگە لە رۆژانەی خۆماندا پلان دابنێین و کاتەکانمان رێک بخەین تا فریای کارو بارو ئیسراحەت و زۆر شتیتر بکەوین , ئیتر بەرێوبەر شتەکانی زۆر بەدل بوو دواتر رۆشت تامی خواردنەکانی کرد بەراستی سەرسام بو زۆر خواردنەکانی بەتام و بەچێژ بوو ئیتر وتی خواردنەکانیتر لابەرن و لە خواردنەکانی نەسرین پێشکەشی میوانەکان بکەن پاشان دەست خۆشی لە نەسرین کردو وتی ئەگەر وا بەردەوام بیت دەتوانیت کارمان لەگەل بکەیت
نەسرینیش ئیزنی وەرگرت و وتی پێویستە برۆمەوە تا کورەکەم خەمی نەبێت ئیتر کاتی دەوامیان رێک خست لە هەشتی بەیانی تا هەشتی ئێوارە بەلام نەسرین وتی با تا شەشی ئێوارەبێت , تا ئەوکاتە تەواوی خواردنەکان ئامەدا دەکەم و لەو کاتەش بەدواوە خۆ خواردنی تازە ئامادە ناکرێت دەنا هەموی دەمێنێتەوە ئیتر رێک کەوتن لەسەر کاتەکەی بەلام جارێ موچەکەی دیار نەبوو نەسرین بە پەلە گەرایەوە مالەوە بینی کورەکەی لە مالەوەیە خەوتوە ئیتر دانەنیشت وەک دو ئێوارەی پێشتر رۆشت سەمونی هێناو کورەکەی بە ئاگا هێنا پێی وت ئیتر کارم دۆزیوەتەوەوو تۆ بێخەمبە ئیتر ئامۆژگاری کورەکەی کرد هەمیشە لەدوای دەوام خێرا بگەرێتەوە مالەوە و هەلەت نەکات وە کاتی کارکردنی خۆی بە کورەکەی وت و وتیشی گەر کەمێکیش دواکەوتم خەمی نەبێت پاشان لە بەیانی شاهانی بردە قوتابخانەو خۆی بەرێکەوت بۆ کارەکەی هەر بە گەشتنی بۆ ئەوێ بینی تازە رێستۆرانت کراوەتەوە ئەنجا نانی بەیانیشیان هەبو خێرا چایەو قاوە و چەندین جۆر شەربەتی فرێشی ئامادەکرد , دواتر پلانی چێشتخانەی گۆری بە پێی داواکاری خەلک دەیزانی چی زیاتر دەخورێت و چی کەمتر رێژەی خواردنەکانی کەم و زیاد کرد وە لە رۆژێکدا سێجار خواردنی تازەی ئامادە دەکرد بە پێچەوانەی زۆربەی رێستۆرانتەکانیتر کە رۆژی یەکجار خواردنێکی زۆریان ئامادە دەکرد و تا ئێوارە هەر ئەو خواردنەبو گەرم دەکرایەوە .
بەلام نەسرین پلانەکەی وابو خواردنی کەم و تازە کە هەمیشە خواردنی تازەیان پێشکەشی میوان دەکرد جگە لەوەش تامیان زۆر خۆش بو , خۆشی خواردنەکان و پاک و خاوێنی و تازەی خواردنەکان وایکردبو میوانی زیاتر دەهات بۆ رێستۆرانتەکەیان وە زیرەکی و ئازای و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆش بەرێوبەرەکەی زۆر سەرسام کردبو ئیتر گرێبەستی لەگەل نەسرین واژو کرد و موچەیەکی زۆر باشیشی بۆ بڕیەوە کە بەشی کرێی خانو و مەسرەفیشی دەکردن , نەسرین وتی دەمەوێت کرێی مانگی یەکەمم هەفتانە بێت , بەرێوبەرەکە پێی سەیر بو بەلام رازی بو ,ئەو نەیدەزانی نەسرین دوسەد و پەنجا دینار کە چەند بێ هیمەتە لە گیرفانیدا نییە و بۆ ماوەی هەفتەیەکە سەمونی وشک دەدات بە کورەکەی ئەزانن بۆ ماوەی دو هەفتە تەنها سەمونی وشکیان خوارد بەلام زۆر سپاسی خودایان دەکرد پاشانیش سوپاسی ئەو خاوەن فڕنەو وە دوعای خێریان بۆ دەکرد نەسرین تا درەنگانی شەو نەدەخەوت نوێژی دەکرد و نزای دەکرد بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و کورەکەی بە سەربەرزانە گەورە بکات وەلێ دوعای دەکرد خودا حەقیان بستێنێت لە رەزاو تۆلەش لە براکەی بکاتەوە کە دەرحەق بە خوشکی خۆی ئاوا خراپ بووبەلام هیچکام لەمانە کاریان لە نەسرین نەکرد و بگرە بەهێزتریش بو ئیتر بەرە بەرە موچەی خۆی وەردەگرت و بە سەربەرزانە کاری خۆی دەکرد هەتا چەند مانگ تەنها
دۆشەکێک و بەتانیەکیان هەبو بەلام ئیتر بەرە بەرە پێداویستی مالی کری و جلی نوێ بۆ کورەکەی و یاری و پێداویستی بۆ قوتابخانەو ئیتر خواردنیتریان دەخوارد وەلێ زۆر سپاس گوزاری خودا بون , وە پاش چەند مانگێک رێستۆرانتەکەیان لە شاردا دەنگی دابوەوە بە خواردنی بە چێژ و تازە و پاک و خاوێن و وە بەدەستی شێفێکی مسولمان و نوێژکەر ئامادە دەکرا ئەمە زۆر باش بو چونکە رێک کەوتنیان وابو موشتەری زیاد بکات و خواردن زۆر بروات و زیاتر هیلاک بێت موچەکەی زیاد دەکات وە بە پێچەوانەوە موشتەری کەم بکات و خواردن کەم بروات موچەکەی کەم دەکات ,, ئیتر پاش ٦مانگ لە کار کردنی لە رێستۆرانت رۆژێک بەرێوبەرەکە بانگی کورێکی بەردەستی نەسرینی کرد و وتی
ــــ پێم بلێ رەفتاری نەسرین خان چۆنەو لەگەلتان چۆنەو تەبیعەتی چۆنە .
ـــ بەرێزم رەفتاری زۆر باشەو زۆر لێی رازین تابلێی لەگەلمان باشەو گەر هەلەیەکیش بکەین نایکات بەهەرا پێش ئەوەی شتەکە گەورەبێت خێرا چارەسەری دەکات وە تابلێی کەسێکی رولەدینەو هەمیشە ناوی خودای لەسەردەمەو هەمیشە ئامۆژگاریمان دەکات بۆ کاری چاک بۆ خودا پەرستی . بەلام من دوو سێ جارە شتێکی نامۆ دەبینم لەودا.
ــ ئەها کەواتە بلێ بزانم چیە منیش دەلێم تۆ بلێی مرۆڤ هەبێت ئەوندە بێ هەلەو بێ کەموکوری بێت , ئەوەتا شتێک هەیە چییە ؟؟
ـــ ئەو .......... .

سۆزیار_کاروان
بەشی چوارەم

ــ ئەها کەواتە بلێ بزانم چیە منیش دەلێم تۆ بلێی مرۆڤ هەبێت ئەوندە بێ هەلەو بێ کەموکوری بێت , ئەوەتا شتێک هەیە چییە ؟؟
ـــ ئەو چەند جارێک کورەکەی هات بۆلای بۆ چێشخانە .
ـــ ئێ .
ـــ خواردنی بۆ کورەکەی داناو تێری کرد بەلام ئەوەی سەیر بو بەلامەوو ئەوەبو پارەی ژەمە خواردنی کورەکەی دادەنا , وە تا ئێستە خۆی هەرگیز نانی نەخواردوە لێرە تەنها تامێکی خواردنەکان دەکات بۆ سوێری یان هەرشتێکیتر وە جاریواش هەبە تامیشی هەر نەکردون .
ــ ئۆ بەراستە , ئەی ماشاء الله ئەوە چ مرۆڤێکە ئەوەندە نەفس بەرزو لە خودا ترسە , منیش گومانی خراپم دەبرد دەموت دەبێت ئەو شتە نامۆیە چیبێت , بەراستی سەرسامی کرم .

...................... 💙سۆزیار..کاروان.💙.......................

دواتر نەسرینی بانگ کرد و زۆر دەستخۆشی لێکرد وە وتی ئیتر موچەکەت زیاد دەکات وەک ئەوەی قەرارمان بوو , وە وتی
ـــ تکیا نەسرین خان بیستومە خۆت هەرگیز لە خواردنەکان ناخۆیت , تکایە پێویست ناکات وابیت گەردنت ئازاد بێت خواردن بخۆ .
ـــ زۆر سپاس کاکە نا نایخۆم زۆر سپاست دەکەم
ــ بەلام تکایە نەک هەر بۆتۆ بەلکو بۆ هەمو کارمەندەکان دوژەم نانخواردنی لەسەر خۆمانە .
ــ زۆر سپاست دەکەم خودا ڵلێتان رازی بێت .
ــ وەتکایە جارێکیتر نانت بۆ کورەکەت دانا پارە دامەنێ تکایە ئێمە کەی ئاواین.
ـــ نابێت بەرێوبەر جاخۆ ئەگەر وابێت گەر خزم و نزیکی هەر کارمەندێک هات و پارەیان لێ وەرنەگرن ئیتر چی دەکەن بەچی .
ـــ تۆ قسەکەت راستە بەلام ئەوەی تۆ مندالە ئاخۆ دەبێت داماوە چەند بخوات .
ــ سپاست دەکەم جا ئەگەر قبولی نەکەن پارە دابنێم ئەوا ئیتر رێگەی نادەم بێت و نان بخوات .
ـــ دیارە لەسەر بریاری خۆتان سورن هیچم پێناکرێت .
ــ سپاس بەرێوبەر ئەگەر کاریترتان نییە من بەیارمەتیت.
ــ نانا کارم نییە فەرموون ...
...................ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەلێ بەم شێوازەرە نەسرین بەردەوام بو لەگەل کورەکەی زۆر دلخۆش بون و پاش ماوەیەک دایکی هێنایە لای خۆی و تا دەهات رێستۆرانتەکەش بەرەو پێش دەچو زۆرێک لە رێستۆرانتەکانیتر داوایان لە نەسرین دەکرد کاریان لەگەل بکات بە موچەیەکی زیاتریش بەلام نەسرین قبولی نەدەکرد و هەروەک پێشینان دەیوت کانیەک ئاوی لێبخۆم بەردی تێ فرێنادەم .. جگە لەوەش چەندین کەس داوای هاوسەرگیریان لە نەسرین کرد بەلام رازی نەبو چونکە ئیتر کەوتبوە سەر پێی خۆیو ژیرانە دەیوت خۆم توشی سەرئێشە ناکەم ... راستە توشی چەندین کێشە هاتبەلام هیچ کام لە کێشکان نەیان توانی نەسرین بوەستێنن . ...
ئیتر سال هات ورۆشت شاهان گەورەبو تەمەنی بوە ١٨ سال و لە پۆلی ١٢ بوو , کەمێک دەمارگیر بو زوو تورە دەبو بەلام زوش هێور دەبوەوەو پەشیمان دەبو ئەو دایکی زۆر زۆر خۆشەویست لەهەموشتێکی دونیا زیاتر ئێ بێگومان خۆ هەر دایکی هەبوو لە دایکی زیاتر هیچ کەسیتری نەبو ئەو هەموشتێکی بیر بو مردنی برا بچوکەکەی ومردنی باوکی وەلێ ئەوەشی بیر بو کە شێتەکە هات و بە نەسرینی وت رەزا , نەجاتی کوشتوە , شاهان بو رقەوە گەورە ببو دەبێت هەر تۆلەی باوکی بکاتەوە هەمیشە خراپیەکانی مامی و مامۆژنی وە خال و خالۆژنی کە دەرحەق بەوو بە دایکی کردبویان لە مێشکیدا بو , وە سەیری دایکی دەکرد ئێواران دەهاتەوە ماندوبو قاچەکانی بۆ دەشێلاو کاری مالەوەی دەکرد و دەیوت دایکە گیان پەلەمەکە با قوتابخانە تەواو بکەم بەلێن بێت خۆم کار بکەم و نەهێلم دەست لە ئاوی سارد و گەرم بدەی .. .
لەگەل دایکی ژیانیان خۆش ببو خانۆکەیان گۆری و سەیارەیەکی گونجاویان کری وە دایکی نەسرینیش هەر لەگەلیان دەژیا ئیتر ئەویش ئەم ساڵانەی دوای باشتر دەژیا لە خراپی بوک و بۆلەی کوری ڕزگاریی ببو .
رۆژێک شاهان لە قوتابخانە گەرایەوە بینی مالیان قەرەباڵخەو دایکی دەگری نزیک بوەوە زانی داپیری کۆچی دەای کردوە زۆر خەمبار بو چونکە بەراستی لەگەل داپیری راهاتبون لەماڵەوە پرسەیەکی بچوکیان بۆ ئامادەکرد و زۆر خەلکی لێنەبو هەندێ دراوسێو کەمێک خزمی داپیرە بۆ شەو شاهان هاتە دەرەوەو بینی ........ .
#سۆزیار_کاروان بەشی پێنجەم
بۆ شەو شاهان هاتە دەرەوەو بینی خالی لەپێش دەرگایان دەرگری بۆ دایکی , شاهان وتی .
ــ چیبو دایکتت بیر کەوتەوە .
ــ شاهان , دایکم مرد تەواو .
ــ بەلێ تەواو بەلام ئەو رۆژەم جوان بیرە کە هێنامان بۆ مال خۆمان وتت لەخوا بەزیاد بێت لە کۆڵمان بوەوە .
ـــ تکایە شاهان وامەلێ زیاتر ئازار دەکێشم ,.
ـــ بۆخۆت لەتاو ئازاری ویژدان بمرە .
پاشان دەرگاکەی بە رویدا داخست ئەو رقەی بەرامبەر خالی هەیبو بێگومان هەروا زوو لەبیری نەدەکرد .

........ ......... .......... ........... ............ ............
شاهان پۆلی ١٢ ی تەواوکردو نمرەیەکی باشی هێنا لە بەشی قانوون وەرگیرا هەرخۆشی هەمو ئامانجی ئەوە بو تا تۆلەی باوکی بکاتەوەو مامی بخاتە زیندان , ئەو لە ٦ساڵیەوە گوندەکەیانی جێهێشتبو هیچ هیچ نەیبینیبو جار جار دەیوت دەچم بزانم خانوەکەمان ماوە چی گۆراوە چی نەگۆراوە بەلام نەسرین رێگەی نەدەداو دەیوت ئیتر تۆ ئەوێ لەبیر بکە هەرچیمان جێهێشت , جێمان هیشت و بیریشی لێ ناکەینەوە , ,, ئەو لە دلی دایکی تێنەدەگەشت نەسرین دەترسا کاتێک رەزا زانی شاهان گەورە بوەو لەسەر پێی خۆمان وەستاوین بەخیلی ببات وشتێک لە شاهان بکات . رۆژێک شاهان پێش دەست پێکردنی زانکۆی بەدایکی وت لەگەل هاورێکانی دەچێت بۆ سەیران , نەسرینیش ڕازی بو وتی ئاگاداری خۆی بێت لە هەمو شتێک .
شاهان رۆشت بەلام ئەو بۆیەکەم جاری بو درۆ لەگەل دایکی کات ئەو نەچو بۆ سەیران بەلکو رۆشتەوە بۆ گوندەکەی باوکی.
شەهرام بەرێکەوت هاورێیەکیشی لەگەلیهات کەمێک خواردنیشیان برد لەگەل خۆیان گوندەکەیان ( ١:٤٠ ) دوربوو لە شارەوە ئەو لای هاورێکەی هیچی نەوت وە وتیشی
ـــ دەچین بۆ مالێک هەرگیز ناوی من نەهێنیت بلێی شاهان دەتوانیت بە براکەم یان هاورێ چوزانم شتێکیتر بانگم بکە ,
ــ بۆچی کورە .
ــ پێم خۆش نییە ناوەکەم بزانن .
ــ هههه بۆ دەبیت بە چاوەوە خۆ ناوەکەت زۆر موهیم نییە .
ــ هههههه تۆ چوزانی گرنگی خۆی هەیە .
ــ باشە خەمت نابێت .
ــ بێخەمم کەواتە .

.. شاهان کەمێک شێوەی باوکی تێدابو بەتایبەت چاوەکانی هەر رێک هی باوکی بوو .
بە پرسیار کردن گوندەکەی دۆزیەوە و رۆشت هەندێک پیاو دانتشتبون لە ژێر دارێکدا پرسیاری مالی رەزای لێکرد ئەوانیش پێیان وت خۆی هەندێک شتی بیر بو هەندێکی بیر نەبو وەک رێگاو مال بەلام زۆر بەجوانی مالی خۆیانی بیر بوو . ئیتر رۆشت بۆ مالی مامی لەدەرگای داو کورێک کردیەوە لەخۆی گەورەتر بو دیار بو ئەمە ئامۆزایەتی ناوی ڕەهێل بوو .
سلاویان کردو رەهێڵ بەخێرهاتنی کردن بۆ ژورەوە ئیتر رۆشتنە مالەوە کەمێک دانیشتن و ئامۆژنی شاهان هات بەخێر هاتنی کردن , هەر کە شاهان بینی هەمو ئەو خراپانەی بیرکەوتەوە کە دەرهەق بە شاهان و دایکی کردبووی لەدلی خۆیدا نەفرەتی لێدەکردن ......
....
سۆزیار_کاروان
'چۆن ئەبێ بە قسەی نەفسم بكەم
وبەتەمای بەهەشتیش بم؟'
بەشی شەشەم


لەدلی خۆیدا نەفرەتی لێدەکردن ,,, ئەنجا ئامۆزاکەی ناویانی پرسی پێش ئەوەی هاورێکەی هیچ بلێت شاهان وتی ناوم دیارە و ئەویش محمد .
ئیتر خۆشحالی خۆیانی دەربری و دواتر شاهان وتی هاتوین بۆ سەیران بۆ ئەم ناوە ئیتر پێویست بو بچینە مالێک بۆ ئەوەی دەست نوێژ هەلگرین و کەمێک پشو بدەین ئەوانیش بەجوانی پێشوازییان لێ کردن ئەوەندەی نەبرد کچێک دەرکەوت لەدەرەوە دەهاتەوە باڵای بەرز و قژی خاو رەش وە چاوەکانی رەش خۆی سپی پێست بەشەرمێکەوە بەخێرهاتنی کردن شاهان زۆر سەری سوڕما لە جوانی ماریا ئەدی ١٢ سال بو ئامۆزاکانی نەبینیبو ماریاش گەورە ببو ١٥ سالان بو زۆر جوان بوو بە زەحمەت توانی چاوی لابەرێت لەسەری ئەو لەناو شاریش بوو چەندان کچی بینیبو بەلام هیچیان ئاوا شاهانیان سەرسام نەکردبوو .. ... بێگومان هاورێکەی شاهانیش سەیری دەکرد , دواتر ماریا رۆشت ,,, پاشان لەگەل ئامۆزاکەی رۆشتنە دەرەوەو پیاسەی ناو گوندەکەیان دەکرد ئامۆزاکەی بردنی بۆ باخێکی زۆر خۆش هاورێکەی زۆر دلخۆش بو وە سەرسام بو بەو دیمەنە جوانانە بەلام شاهان رقی لێدەباری ئاخر خۆ ئەوە پێشتر باخی مالی شاهان بو .. ئەنجا شاهان لەدوری دەروانی بە ئاراستەی مالی خۆیان , سەیری مالی خۆیانی دەکرد و هەمو شتی بیر دەکەوتەوە بیری شەرەتەقەکەی مالیان بیری شەهرامی برای پاشان باوکی ئەنجا گڕ لەناخی بەر ببو خەیالی رۆشتبو ... ( نوسەر: سۆزیار کاروان) .
ڕەهێل : دیار .
شاهانیش لەناو خەیالا مابوەوە ئەسلەن هەر بیریشی نەبو ناوی خۆی ناوە دیار ئەنجا هاورێکە دەستی دا لەشانی وتی
محمد: دیار
شاهان : ئاهــ بەلێ .
رەهێل : بابرۆینەوە مالەوە رەنگە ئێستە باوکیشم هاتبێتەوە ,
شاهان : زۆر باشە بابرۆین.

پاشان گەرانەوە مالەوە بینیان ماریا لە حەوشەیەو گولەکان ئاو دەدات شاهان کە ئەوی بینی وایدەزانی دونیا کەسی تێدا نییە ئەو و ماریا نەبێت زۆر جوان بوو ماریاش هەر سەیری شاهانی دەکرد , دیاربو ئەویش هەمان هەستی هەبو شاهانی بەدل بوو زەردەخەنەیەکی کرد بۆ شاهان و بە شەرمەوە رۆشتە ژورەوە ....
دواتر بە سینیەک میوەوە هاتەوە و میوەی بۆ دانان محمدیش هەر سەیری ماریای دەکرد ,, لەوکاتەدا رەزا هاتەوە سلاوی کرد و زۆر بە نامۆی سەیری شاهانی دەکرد لەناویانی پرسی و هەندێک لایان دانیشت شاهان کەمی مابو هەستێت و پەلاماری بدات بەلام بەزۆر خۆی گرتبو بە چاوێکی ڕقاویەوە لە رەزای دەروانی ئیتر رەزا رۆشتە ژورەوەوو خێرا رۆشت بۆلای هاوسەرەکەی وتی.
ـــ ئەوانە چۆن هاتوون
ــ هاتبوون بۆ سەیران دواتر بۆ دەستنوێژ و ئیسراحەت هاتبوون
ــ نەخێر ئەو کورە زۆر نامۆیە لەبەرچاوم

ــ واتە چی تۆ مەبەستت چییە.
ــ ئەوە ......... .

سۆزیار_کاروان
یەکێک لە پیاو چاکان دوعای دەکرد
خوایە گیان بەرەکەت بخە ڕزقمەوە
هاوڕێکەی لێی پرسی بۆچی ناڵێی خوایە گیان ڕزقم بدە
لەوەڵامدا ووتی :خوای گەورە ڕزقی هەموو زیندەوەرێکی دابین کردووە ، من داوای بەرەکەتی لێ ئەکەم ، بەرەکەت سەربازێکی شاراوەیە لە سەربازەکانی خودا ، ئەینێرێت بۆ هەر کەسێک کە خۆی بیەوێت
کاتێ بەرەکەت بەماڵ دەگات ..زیادی دەکا
گەر بەرەکەت بە منداڵ بگات ..ساڵحی دەکات
گەر بەرەکەت بە جەستە بگات بەهێزی دەکات
ئەو کاتەی بە دڵیش دەگات خۆشحاڵی دەکات

لە خوای گەورە داواکارم بەرەکەت بخاتە ژیان و گوزەران و ڕزق و ڕۆزی و جەستە و ودڵی هەمووتان .
@chyrok
@chyrok
بەشی حەوتەم

ــ تۆ مەبەستت چییە .
ـــ ئەوە کورەکەی نەجاتە , ئەوە شاهانە .
ـــ تۆ لە کوێیت هۆشت لەسەرخۆتە شاهانی چی .
ـــ بەلێ من ئەو چاوانە دەناسمەوە , ئەوە رێک چاوەکانی نەجات بو کاتێک تورە دەبو لێتی دەروانی .
ـــ دیارە تۆ بیری براکەتت کردوە , مەحالە ئەوە وتی ناوم دیارە .
ـــ بەلێ بیری براکەم دەکەم زۆیش , ئای خوایەگیان من چیمکرد .
ـــ هەرچی بوو رۆشت و لە رابردوو مایەوە ئیتر دلی خۆت تووند مەکە .
ــ هەرخۆی لەو رۆژەوە دلم توندەو خۆشیم نەماوە . .......

............................💙سۆزیار💙.....................

شاهان و رەهێل بون بە هاورێ و رەقەمیان لێک وەرگرت پاشان ئیتر پێش ئێوارە ماڵئاواییان کردو رۆشتن .
لە ئۆتۆمبێلەکەدا محمد وتی
ـــ شاهان ئەو کچەت بینی
ــ بەلێ شاز بوو . زۆر سەرنجی راکێشام
ــ جوان بوو زۆر دەبێت چۆن ژمارەیم دەست بکەوێت .
ــ مم دیارە زۆرت بەدل بوە
ــ بەلێ .
ـــ ئەگەر بلێم محمد منیش زۆر بەدلم بوو چی دەبێت .
ــ نا وامەلێ تکایە
ــ بەخوا بەراستمە .
ــ مەگەر ئێمە سوێندمان نەخوارد هەموشتێکمان هی یەک بێت تا مردن و خۆشەویستمان حەرامی یەک بێت .
ـــ بەڵێ سوێندمان خوارد کەواتە کاممان زووتر بەدەستمان هێنا حەرامی ئەویتر بێت .
ــ زۆر باشە رازیم .
ئەوان بریاریان دا کامیان ماریا بەدەست بێنن ئیتر هی ئەوەوە ئەویتر وەک خوشک سەیری دەکات .
ئەوە یەکەم جاریان بوو دلیان لەیەک سارد بێت پێشتر هەردوکیان پێکەوە هەولیان دەدا بۆ بەدەست هێنانی شتی یەکتر بەلام ئەمجارە لەدژی یەک و بەتەنها هەول دەدەن .
شاهان رۆشتەوە مالەوە هێشتا دایکی نەهاتبوەوە رۆشت بۆ گەرماوەکەو ئاوێکی کرد بەخۆیدا وەلێ هەر لە بیری ماریادا بوو وە رق و کینی بەرامبەر رەزا زۆر زیادی کردبوو . پاشان رۆشت نووست ....(نوسەر: سۆزیار کاروان)
نەسرین هاتەوە بینی شاهان لەمالە دلی ئیسراحەتی کرد چونکە چی تێلی دەکرد وەلام نەدەدرایەوە زۆر پێی نیگەران ببو .
پاشان سفرەی ئێوارەی راخست و شاهانی بەئاگا هێنا ئەنجا وتی .
ـــ کورم ئەمرۆت چۆن بەسەربرد بۆم باس بکە .
ــ دایە گیان باش بو هەم خۆش و هەم ناخۆش .
ــ بۆچی
ـــ دایکە بۆت باسەکەم بەلام دەبێت بەلێن بدەی لێم تورە نەبی .
ـــ دەبێت چی بێت تۆ باسی بکە ئەوجا بریار دەدەم .
ــ نا جارێ دەبێت بەلێن بدەی .
ــ زۆر باشە بەلێن بێت تورەنابم .
ــــ من چوم بۆ گوندەکەی خۆمان .
ــ چی ئەوەتۆ دەلێیت چی چۆن ؟؟ مەگەر من نەموت ئیتر رابردو رۆشت پێویست ناکات ژیانمان تێک بدەین .
ــ سەرەتا دایکە هێور ببەوە پێویست ناکات خپت نیگەران بکەی من خۆمم نەناساند ئەنجا هەر دەچوم ئەمرۆ بێت یان بەیانی .
ـــ باشە منن هیچم پێناکرێت تۆ لە قسەی من لاتدا
ـــ دایکە تکایە ڕێگە بدە بۆت باسبکەم , ئەوجا تۆ بەلێنتدا تورە نەبیت .
ــ باشە بلێ بزانم چی رویدا .
ـــ من و محمەد چویین هیچیشم بۆ محمەد باس نەکردوە ,
ــ ئێ .
ـــ بومە هاورێی رەهێل هەندێک لە مالی رەزا بوم وتمان بۆ سەیران هاتوین و هاتوین بۆ مالتان بۆ ئیسراحەت و دەستنوێژ
ــ ئەوان وتیان چی
ــ بەخێر هاتنیان کردین , کاتێک رەزام بینی حەزم دەکرد بیکوژم بەلام لەبەر تۆ هیچم نەکرد .
ــ ئەی مالی خۆمان .
ــ ئاهـــ دایکە مالی خۆمان زۆر گورابو مالێکیتری تێدا بوو دیاربو رەزا چاوچنۆک فرۆشتویەتی وە ئەزانی چی .
ــ چی ؟
ــ رەهێڵ ئێمەی برد بۆ باخەکەی خۆمان ئەسلەن وا رەفتاریان دەکرد رەزا خۆی یەک بەیەکی ئەو دارانەی باوکم ناشتبێت ,
نەسرین دەستی کردە گریان و بیری نەجاتی دەکرد .
شاهان : دایکە مەگری تکاکەم مەگری بەلێن بێت من تۆلەی یەک بەیەکی فرمێسکەکانی تۆ و مردمی براکەم پاشان کوشتنی باوکم لە رەزا دەکەمەوە .
ــ نەخێر کورم دانیشە کێشە بۆخۆت مەنێرەوە تکاکەم بهێلە ئەو تەمەنەی ماومە بە ئیسراحەت بژیم .
ـــ سویندبێت بەخودا تا تۆلەی لێنەکەمەوە دلم ئیسراحەت ناکات و گڕی ناخم ناکوژێتەوە .
نەسرین هەر دەگریا و وتی .
ـــ ئەو رۆژەی لێی ئەترسام وا نزیکە رۆلەکەم لەبەر من واز بێنە .
ـــ دایکە تۆ نیگەران مەبە , واز لەوە بێنە دەزانی ئەو کچەی رەزا گەورە بوە .
ــ کێ ماریا .
ـــ بەلێ هەر خۆی دەبێت سەرەتا ئەو رابکێشمە پلانەکەمەوە .
ــ دانیشە کورم واز بێنە , هەرخۆی ئەو تاوانی چییە .
ــ تاوانی ئەوەیە کچی رەزایە .
ــ کورم تکاکەم .
ــ دایکە من هیچت لێ ناشارمەوە بەلام بەراستی جوانیش بو سەرنجی راکێشام وە , محمەدیش ئەیوت من بەدلمە دواتر گرەومان کرد کاممان بەدەستمان هێنا ئەویتر وازی لێدێنێت .
ــ ڕۆلەکەم تۆ خەریکی چی بەزمێکیت هاورێکەشت لە خۆت مەکە وازبێنە .
ــ تکاکەم دایکە ئەگەر یارمەتیم دەدەی یارمەتیم بدە ئەگەرنا رێگرم مەبە .
نەسرینیش هەر دەگریا و پاشان وتی ......... .
سۆزیار_کاروان






بەشی هەشتەم
نەسرینیش هەر دەگریا پاشان وتی .
ـــ ئەی بۆ وەلامی تەلەفوونت نەدەدایەوە .
ــ بەراست کوا مۆبایلەکەم . واللە وابزانم لەوێ لە بیرم کردوە .
ـــ چی ئەوەتۆ دەلێیت چی .
ــ من دلنیام لەوێیە چونکە ئاخرجار لەدەرەوە دانیشتبوین رەقەمی رەهێلم نوسی ئیتر لە یادم نییە کە مۆبایلم گرتبێت بەدەستمەوە.
ــ ئەی خوایە ئەی ئەگەر تەلەفونت بۆهات و کەسێک ناوی هێنایت .
ــ مەترسە هیچ نابێت بە پەنجەی خۆم نەبێت وەلامی تەلەفون نادرێتەوە بەیانی دەچم دەیهێنمەوە .
ــ نا مەچۆ هەر لێی گەرێ , من ناهێلم بچیت .
ــ تکایە دایکە ئەگەر یارمەتیم نافەی رێگر مەبە چونکە من بریاری خۆمم داوە.
ــ باشە من هیچ نالێم وەرە نانەکەت بخۆ .
ــ باشە
ـــــــــــــــــ💙سۆزیار💙ــــــــــــــــ
بۆ بەیانی زوو شاهان هەستا لەخەو بێ ئەوەی نان بخوات رۆشتەوە بۆ گوندەکەیان کاتژمێر ٩:٥ لەوێ بوو رێک رۆشت بۆ مالی رەزا , لەدەرگای دا کەس نەیکردوە مالیان چۆل دیار بوو دیسان لەدەرگایدا و کەمێک چاوەرێی کرد ئەوجارە ماریا هات دەرگای کردوە شاهان چاوەکانی دەبریسکانەوە بە بینینی ماریا راست بو دەیویست ئەویش بەشێک بێت لە تۆلەکەی بەلام خۆشی ویستبو بەراستی .
شاهان : سلاو ماریا .
ماریا : سلاو بەخێر بێیت .
ــ زۆر سپاست دەکەم , ئەی باشن , دایک و باوکت چۆنن رەهێل باشە .
ـــ هەمو باشین سپاس بۆ خودا , فەرموو وەرە مالەوە ,
ــــ رەهێلی لێ نییە .
ــ نەخێر لە راستیدا دایک و باوکم چوون بۆ شار , رەهێلیش چۆتە دەرەوە , ببورن منیش نوستبوم بۆیە درەنگ هاتمەدەرەوە .
ــ ئاساییە , مادەم بەتەنها لەمالی نایەمە مالەوە , دوێنی مۆبایلەکەم ون کردوە وتم دەبێت لێرەبێت .
ــ بەلێ لێرە لەیادد کردبو , باشە وەرە حەوشە دانیشە تا بۆتی بهێنم .
ـــ زۆر باشە زۆر سپاست دەکەم .
ماریا رۆشتە ژورەوە مۆبایلەکەو پەرداخێک ئاوی بۆ شاهان هێنا , شاهانیش کاتێک مۆبایلەکەی وەرگرت بە ئەنقەست پەنجاکانی دا لەدەستی ماریا و بەروی ماریادا بێدەکەنی , وە ماریاش زەردەخەنەی کرد و شەرمی دەکرد .
دواتر شاهان مۆبایلەکەی کردەوە تەلەفونی زۆری بۆ هاتبو زۆر سپاسی ماریای کرد دواتر ویستی بروات بەلام نەرۆشت وتی .


ــ ماریا ئێوە هەر ئەوەندەن واتە خوشک و برایترت نییە .
ـــ نەخێر دوبرایترم هەیر هاوسەرگیریان کردوە لە شار دەژین , هەر من و رەهێڵ ماوین .
ــ ئەها ئەی دەخوێنیت , لێرە خوێندن سەخت نییە .
ــ بەلێ دەخوێنم , لەراستیدا کەمێک سەختە لێرە قوتابخانەی لێنیە لە شار لەمالی براکەم دەخوێنم , .
ــ لە پۆلی چەندی .
ــ ئەمسال لەپۆلی ١٠ دەخوێنم ,
ــ بەراست زۆر باشە کەواتە بچۆ زانستی باشێکی باشە و نمدەی باشترە زۆر کولیە وەرت دەگرێت .
ــ زۆر باشە منیش وا بەنیازم .
ــ ئێهــ سلاو لە دایک و باوکت بکە بەداخەوە نەم بینین بەم زوانە نایەنەوە ؟" شاهان دەیویست قسەی لێ دەربکات"
ــ نەخێر باوەر ناکەم بێنەوە چونکە کارێکیان هەبوو .
ــ مم دەبێت چ کارێک بێت واگرنگ بێیت و زۆریان پێ بچێت .
ــ لەراستیدا نازانم بەلام شتێکم گوێلێبو ئێمە ئامۆزایەکمان هەیە مامم مردوە باوکم و دایکم رۆشتن هەوالی بزانن .
کە شاهان ئەمەی بیست زانی رەزا هەستی بە شتێک کردوە ئیتر کەمێک سەری سورما پرسیاریتری نەکرد . وە بە هەلیزانی خۆی لە ماریا نزیک بکاتەوە .
ــ راستەکەی . ماریا !
ــ بەلێ !
ــ دەزانی دوێنێ زۆر سرنجت راکێشام
ماریاش بە شەرمێکەوە پێکەنی هیچی نەوت .
شاهان وتی .
ـــ ماریا چۆن بتوانم دواتر لە هەوالت بپرسم ؟
ماریا هەر بێدەنگ بوو سەری سورما بوو بەلام دیاربوو ئەویش حەزی دەکرد .
شاهانیش هر سەیری دەکرد و ماریا بێدەنگ بوو دواتر دیسان شاهان بێدەنگی شکاند و بەهێواشی وتی .
ــ خۆشمەوێیت ماریا .
ویستی خۆی لێ نزیک بکاتەوە بەلام ل
بەشی نۆیەم

لەو ماوەیەدا چەندین جار رەهێل چو بۆ مالیان بەلام بێئەوەی نەسرین ببینێت چوونکە نەسرین لە دەوام بو ئەوەش لەیاد نەکەم شەوان شاهان کاری دەکرد تا ئەرکی دایکی کەم بکاتەوە لە بینایەک پاسەوانی دەکرد
ئیتر مەرژەلە یەکەکان دەستیان کرد بە دەوام شاهان زۆر, بەجوانی خۆی ئامادە دەکرد زۆر بەباشی دەیخوێند ئاستی خوێندی زۆر باش بوو وە ماریاش هەروا ئەویش دەیخوێند زۆر بە جوانی وە یەکیان زۆر خۆشدەویت خۆش ویستنی ماریا هەندێک جار وای دەکرد شاهان وازبێنێت لە تۆلە کردنەوە بەلام دیارە ئاگری ناخی هەر لە مندالیەوە هەڵگیرسابو هەروا بە ئاسانی نەدەکوژایەوە , سالێکیان تێپەراند تا دەهات هەم خۆشەویستی بۆ ماریا زیادی دەکرد هەم ڕقی بۆ رەزا زیادی دەکرد , ئەوەش لەبیر نەکەم رەزا زۆر بە خراپی مامەلەی لەگەل ماریا دەکرد رێگەی زۆر شتی پێنەدەدا وەلێ لەسەر شتی زۆر بەسیت و هیچ لێی تورە دەبو هەندێک جار دەستی لێبەرز دەکردەوە , دوای تێپەرینی سالێک کە شاهان بوە مەرحەە دوو لە کولیەی قانوون و ماریا چوە پۆلی ١١ ,, ئێوارەیەک رەزا هاتەوە بینی ماریا و هاورێیەکی لە حەوشە دانیشتوون و بەدەنگی بەرز پێدەکەنن زۆر تورە بوو کاتێک هاورێکەی ماریا رۆشت کەوتە گیانی ماریا دەیوت تۆ شەرم و حەیات نییە وا بەدەنگی بەرز پێدەکەنی , ماریاش بە گریان و سەوتی بەرز وتی مەگەر مافی پێکەنینیشم نیە ها ؟؟؟!
باوکی ئەوەندەیتر تورە بو ویستی ئەوندەیتر لێی بدات تا رەهێل هاتەوەو دەستی گرت نەیهێلا زیاتر ئازاری بدات , ماریا رۆشتە ژورەکەی و زۆر گریا نانی ئێوارەشی نەخوارد دواتر بوە کاتژمێر ١١ شاهان تەلەفوونی بۆکرد وەلامی نەدایەوە هەر کە چاوی بە تەلەفونی ئەو دەکەوت زیاتر دەگریا دواتر دایکی هاتە ژورەوە خێرا مۆبایلەکەی خستە ژێر پشتیەکەی بەلام بەداخەوە دایکی چاوی لێ بو

وتی ئەوە چیبو شاردتەوە ماریاش وتی هیچ بەلام دایکی سەیری کرد بینی مۆبایلە دایکی دەرگاکەی داخست و وتی ئەمە چییە پێت .؟!
ــ مۆبایلە .
ــ دەزانم خۆ گەمژە نیم , ئەمە چۆن دەستت کەوتوە کێ پێی داویت .
ــ کایە دایکە بمەرەوە واز لە بێنە
ـــ نەخێر قسە بکە ئەگەرنا بە باوکت ئەلێم
ــ تۆش وەک ئەوی هەردوکتان ناختان پیسە برۆ پێی بلێ .
دایکی تورەبو کردی بە قژیدا وتی
ـــ تۆ لەکەیەوە فێری ئەم دەم درێژییە بویت ها ؟!
ماریا ئەوجارە خۆی کۆکردەوەوە مۆبایلەکەی لەدایکی سەند وتی ئەگەر بە باوکم بلێی , منیش پێیەلێم تاقمە ئالتونەکەتت فرۆشتوە بۆ خالم . ئیتر دایکی رێک بێدەنگ بو پاشان ماریا وتی .
ــــ تۆ چەندین سالە من کچتم هەرگیز وەک دایکێک رەفتارت لەگەل نەکردوم ئاخرقەت وەک کچ و دایک نەبوین هەرگیز گوێت بۆ ناخم نەگرتوە نەک قەت دەستی باوکمت نەگرتوە بۆ ئەوەی دەستم لێبەرز نەکاتەوە بەلکو هەندێکجار خۆت بە لێدانت داوم ئاخر تخوا تۆ دایکی .
دایکی بەم قسانە تێک چوو دەستی کردە گریان و رۆشتە دەرەوە دواتر ماریا سەیری تەلەفونەکەی کرد بینی شاهان تەلەفونێکی زۆر زۆری کردوە . پاشان دەگای قفل کردو تەلەفوونی بۆ شاهان کرد بە گریانەوە سلاوی کرد
ــ سلاو دیار چۆنیت
ـــ سلاو ماریا باشم تۆ چۆنیت بۆ وەلام نادەیتەوە زۆر ترسام.
ــ من باش نیم . پاشان هەر دەگریا.
ــ بۆچی باش نیت چیبوە گولم ؟؟ تکایە مەگری بلێ بزانم چی بوە ,. ئازاریان داویت , ماری قسەیەک بکە.
ــ بەخوا من ئیتر بەرگە ناگرم زۆر وێرانم ئیتر بێزار بوم لەدەست ئەم ژیانە تکایە دیار تەواو با تائێرە بێت و بەس .
ــ من هیچ تێناگەم ماریا تۆ دەلێیت وەرە داوام .
ــ بەلێ ئیتر بەخوا من هیچیتر لەم مالە نابم ,
ــ بۆستە ماریا هێور ببەوە تکایە تۆ جارێ مەگری , بلێ بزانم چی بوە .
ـــ دیار هەمو رۆژێکم لێرە گریانە باوکم زۆر رقی لێمە لەسەر بەسیترین شت لێم تورەدەبێت و لێم دەدات ئاخر مەگەر من بۆم نییە پێبکەنم وا لەسەر پێکەنین دەستی لێ بەرز کردمەوە ,
ـــ چی چی , دەستەکانی بشکێت رەبی چۆن دلی هاتوە دەست لەتۆ بەرز بکاتەوە
ــ خۆ ئەوە یەکەمجاری نییە هەمیشە ئاوایە ,
ـــ بە نەفرەت بێت بەلێن بێت بەزووترین کات شتێک بکەم تۆ خۆت نیگەران مەکە . بەلێن بێت تۆلەی لێبکەمەوە هی هەموو شتێک هی دلۆپ بە دلۆپی فرمێسکەکانت .
ـــ ئاخر کەی واللە دیار ئیتر من بەرگە ناگرم .
ــ تکایە کەمێکیتر سەبر بگرە تکایە .
ــ لەبەر خاتری تۆ دیار بەلام تکاکەم پەلەبکە .
ـــ بەسەرچاوم .
شاهان ئەونەیتر رقی بۆ رەزا زیادی کرد هەرخۆی دەیزانئ چەند بێویژدانە هەمو ئەوانەی بۆ دایکی باسکرد , دایکی دەیزانی پەیوەندی هەیە لەگەل ماریا , دایکی وتی هەر ئەو کچە زۆر مندال بو رەزا رقی لێیبو کە هیچ تاوانێکی نەبو ئیتر گەورەبوە بێگومان زیاتر رقی لێیەتی , دواتر وتی .
ـــ باشە شاهان تۆ بەراستی خۆشتەوێت .
ــ بەلێ بێگومان دایکە ئەوە لەمن دەوەشێتەوە بە کچێک رابوێرم .
ـــ ئێباشە بەلام دلنیام رەزا هەرگیز کچی خۆیت ناداتێ .
ــ بەخێری خۆی نییە دەبێت بیدات تۆ بێخەمبە .
ــ چۆن بێخەمبم کورم تۆ بەقەد من خراپی رەزات نەبینیوە .
ــ تکایە دایکە گیان ئیتر خۆت نیگەران مەکە و خەفەت مەخۆ .
ــ باشە گیانی دایکە تۆ بیر لەمن مەکەوە تۆ ئاگادری خۆت بە .
ـــــــــــــــــــــــــــ
شاهان و رەهێل زۆر ببون بە هاورێ بەلام هەر نەیدەزانی ئەمە شاهانی ئامۆزایەتی , وە شاهان و محەمەد پەیوەندی هاورێیەتیان سارد ببوەوە رۆژێک دەبێتە دەماقالێیان شاهان زۆر بێزارەبێت ئەرواتەوە مالەوە ٠ تەلەفون بۆ رەهێل دەکات بەلام وەلام ناداتەوە , لە دلیخۆیدا دەترسێت شتێک روی دابێت تەلەفون بۆ ماریا دەکات ئەویش هەر بێوەلامە زۆر دەترسێت کەمێک چاوەرێ دەکات دیسان تەلەفوون بۆ هەردوکیان دەکات هەر هیچ پاش کەمێک کەسێک لە دەرگا دەدات نەسرین و شاهان سەیری یەک دەکەن دەلێن دەبێت کێبێت بەم کاتە , ئیتر شاهان دەروات و دەرگا دەکاتەوە رێک شۆک دەبێت ئەیخوایە کێی بینی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەبینێت رەزاو ژنەکەی و رەهێڵ و ماریا لەبەردەرگان دەبینێت ماریا زۆر گریاوە چاوی تەڕە و پڕ لە فرمێسکە . رەهێلیش چاوی سوربوە لە تورەییان . لەدلی خۆیدا دەلێت تەواو بە ماریایان زانیوە .
ئیتر شاهان لەدلی خۆیدا دەلێت با تا ئێرەبێت و بەس با بزانن من کێم بەلایەوە ئاساییە بێنە ژورەوە و دایکی ببینن و بیناسنەوە دەلێت.
ـــ بەخێر بێن فەرموون وەرنە ماڵەوە .
ئیتر رەهێل پەلاماری دەدات دو بۆکسی لێدەدات و دەلێت تۆ درۆت کرد ئێمەت خەلەتاند شان هیچ نالێت هەلدەستێتەوە کەمێک لای لێوی دەتەقێت دایکی دێت و شاهان پشت لە دایکی دەکات تا نەیبینێت , نەسرین رێک شۆکەبێت بە بینینی رەزا و خێزانەکەی ئاوا سەیریان دەکات رەزاش سەیری ناوچاوی نەسرین دەکات هەمو خراپیەکانی خۆیی بیرەکەوێتەوە بەرامبەر بە نەسرین وە کوشتنی براکەو هۆکاری مردنی شەهرام ئەو هەست بە ئازاری ویژدان دەکات , نەسرینیش سەیری سەیری شاهانی کرد , وتی شاهان ئەمانە بۆچی هاتون , شاهانیش هەر روی لەودیو بو وتی نازانم لەخۆیان بپرسە .
نەسرین رۆشتە پێشەوو روی شاهانی وەرگێرا بینی لێوی بریندارە شێت بوو گر لەناخی بەربوو هاواری کرد نۆچی هاتوون چیتانەوێت هەر گیانی کورەکەم ماوە ئەویش بەرن باشە بیبەن پاشان دەستی شاهانی گرت و ویستی بیباتە ژورەوە , رەزا وتی براژن هاتوم تا لێم خۆش ببن چەند جارێک بۆتان گەرام نەمتوانی بتان دۆزمەوە ,, پاشان شاهان هاواری کرد لێخۆش بوون ها لێخۆشبون دوای چی دوای ئەوەی هەموو شتێکت لێسەندین و دەرت کردین لەسەر جادەکان ماینەوە چەندین هەفتە تەنها نانی وشکی ماوەمان خوارد , لێخۆشبون دوای هۆکاری مردنی براکەم , بەلێن بێت تۆلەی هەموو ئەمانەت لێدەکەمەوە ئەوکات دەبێت لە بەرپێی دایکما بکەویت و داوای لێخۆشبونی لێ بکەی دواتر سەیرێکی ماریای کرد , ماریا دەگریا ,, ئیتر لەگەل دایکی رۆشتنە ژورەوەو ویستی دەرگا دابخات بەرویاندا پێش ئەوەی دەرگا دابخات وتی رەهێل و ماریا نەبێت هیچکام لە ئێوەم بۆ گرنگ نییە و تەنها ئەوان بۆیان هەیە بێنە مالم و بێنە نزیک دایکم پاشان دەرگاکەی داخست ئەوانیش تا بەیانی لەبەر دەرگا مابوونەوە بەیانی نەسرین خۆی ئامادەکرد بۆسەرکار بینی هێشتا لەبەر دەرگا ماون خەویان لێکەوتبو هەریەکەو لە سوچێک , نەسرین سەیری ماریای کرد و رۆشتە پێشەوە زۆر بەزەیی بە ماریادا دەهاتەوە هەم لەبەر باوکە ناماردەکەی هەم دەیوت ئێستا دلی شکاوەو وادەزانێش شاهان ئەوی بەراست خۆش نەویستوە . دواتر دەستێکی لە روخساریدا ماریا بە ئاگا هات . کەمێک ترسا دواتر بێدەنگ سەیری نەسرینی دەکرد . نەسرین بە هێواشی وتی .
ــ کچم نیگەران مەبە خۆشەویستی شاهان بۆ
بەشی دەیەم

ــ باشە دەزانم باوکم خراپ بوە بەلام
ــ بەلامی ناوێت باوکت باوکمی کوشتوە
ماریا رێک وشکبو لە جێی خۆی بە سەر سورمانەوە وتی چۆن؟! ئەوە راست نییە !! هەر خراپەیەکی کردبێت بەلام ئەوە ناکات .
ـــ ماریا پێویست ناکات تۆ خۆت مشەوش بکەیت برۆ لێی بپرسە بزانە وەلامی چیەبێت .
ــ من هەرگیز باوەر ناکەم نا نەخێر .
ـــ ماریا باشە باوەر مەکە بەلام لێی برسە و دەشبێت ئەو ریکۆردەت پێبێت .
ـــ واتە چی .
ــ ئەگەر باوکت باوکمی کوشتبێت شایەنی ئەوە نییە سزا وەربگرێت؟؟!!
ــ  باوکم شتی وا ناکات تێدەگەیت نایکات .
ــ مادەم زۆر دلنیای با تاقی بکەینەوە .
ــ ماریا سوور بو لەسەر ئەوەی باوکی کاری واناکات وتی باشە
ــــــــــــــــــــــ. ماریا رۆشتەوە دەرەوە ئەوانی بەئاگا هێناو وتی با برۆین بێسودە لێرەبین .
ئیتر کەمێکیتر وەستان و رۆشتن گەشتنە مالەوە ماریا بریاریدا کارەکەی بکات و ریکۆردەکە بۆ شاهان بنێرێت کەوا باوکی شتی وا ناکات , وە شاهان بەلێنی لێوەرگرتبو کەوا بە بوون و نەبوون دەبێت ریکۆردەکەی بۆ بنێرێتەوە .
ئیتر ماریا بینی باوکی لە حەوشە بە بێزاری دانیشتوە ریکۆردەکەی پێکرد و رۆشت بۆلای دانیشت و وتی
ـــ باوکە دەزانم من وتۆ پەیوەندیمان هیچ  باش نییە دەزانم تۆ نەفرەت لەمن دەکەی و رقت لێمە بەلام من وانیم من بەقەد هەمو دوونیا خۆشم دەوێیت لەسەرت دەکەمەوە کە کەسێک بە خراپە باست بکات دەنگۆیەک هەبو تۆ مامە نەجاتت کوشتوە بەلام من نکۆلیم کرد ,, رەزا سەیری ماریای کرد و وتی
دەزانم کچم من خراپ بوم بەرامبەرت ئاهێکی هەلکێشاو وتی بەلێ من نەجاتی برام کوشت بەدەستی خۆم هەلمدایە ئاوەکەوە و نەمهێشت بێتەوە دەرەوە من بووم ..
ماریا سەری سورما و زۆریش ترسا بێ ئەوەی هیچ بلێت رۆشتەوە ژورەوە ریکۆردەکەی کوژاندەوە و دەستی کردەوە گریان زۆر گریا وە زۆریش دەترسا پاشان بیری دەکردە من ریکۆردەکە لە ناو ببەم یان بینێرم بۆ شاهان ئاخر خۆ وەعدیشم پێی داوە بە بوون و نەبوون بۆی بنێرم ئیتر لەولاشەوە شاهان هەر تێلی دەکرد ماریا هەستاو خۆی کۆکردەوەو دەستو دەموچاوی شت پاشان وەلامی تەلەفوونەکەی دایەوە ,
ـــ سلاو دد ببورە شاهان
ــ سلاو هەناسەکەم چۆنیت . ئاساییە .
ــ باشم , بەلێ بۆتۆ ئاسایە  بەلام وا ٢سالە من هەلدەخەلەتێنی .
ــ تکایە ماریا ئەی چیم کردبا بموتایە من شاهانم ئایە دەهاتمە ئەو مالە دایک و باوکت رێگەیان دەدا!؟ منیش دەمویست ئێوە ببینم ئاخر ئامۆزامن وە بە بینینی تۆ تەواو سەرسام بووم دواتر ترسام رەتم بکەیتەوە بۆیە نەموت من شاهانم .
ــ بەلام تۆ درۆت لەگەل کردم .
ـــ تۆ ئەوە نازانی لەسەر تۆ شەرم لەگەل نزیکترین هاورێم کرد و بوینە دوژمن , یانی هەر دەتەوێت خۆتم لێ تورە بکەیت .

ــ باشە ئەوە تەواو ئیتر باسی ناکەم .
ــ ماریا ئەی قسەت لەگەل باوکت کرد .
ماریا یەکسەر دلی بە خێرای لێی دەدا وتی
ــ بەلێ قەسەم لەگەلی کرد
ــ وتی چی ؟!
- بێگومان وتی من شتیوام نەکردوە .
ــ هههههه تۆش باوەرەت کرد .
ــ بێگومان خۆ درۆ ناکات .
ـــ گیانەکەم درۆ دەکات باشیش درۆ دەکات .
ــ تکایە شاهان ئاگاداری قسەکانت بە ئەوەی باسی دەکەیت باوکی منە.
شاهانیش تورە بوو هاواری کرد
ــ بەلێ ئەوەی باسی دەکەم بوە هۆی ئەوەی هەتیوبم بە هەتیوی گەورەبم لەسەر جا دە بمێنمەوە ,, دایکم کار بکات , دایکم لە کۆمەلگەدا سوکایەتی پێبکرێت و چەندین شتیتر تێدەگەیت ها؟!!!
ماریاش هیچی نەوت چاوی پڕبوو لە فرمێسک و دلی زۆر شکا
شاهان وتی .
ــ ماریا ؟ تکایە ماریا قسە بکە ؟ دەزانم من هاوارم لەسەرت کرد بام تۆش نکۆلی دەکەیت و پێداگری دەکەیت .
ماریا هیچی نەوت مۆبایلەکەی کوژاندەوە دواتر نامەی بۆ شاهان نارد .

ــ  "" ئەزانی چی تۆ هاوارت لەسەر من کرد , تۆ من بە چی تێگەشتوی من زۆر دلم لێت شکاوەوو هەروا بە ئاسانی دلم باش نابێت وە ویستم پێت بلێم محەمەدی هاورێت هات و هەموشتێکی بە باوکم وت وتی کە ئەوە دیار نییەو شاهانە وە خەریک بوو ئێمەش ئاشکرا بکات بەلام باوکم بەهۆی شلەژاوی بەجێی هێشت و گوێی لێ نەگرت و رۆشت هەر وتم با بزانیت ئەوە بەراستی بوە بە دوژمنت و لەدژت کار دەکات و پلان دەگێرێت ئیتر هەر ئەوەندە مالئاوا ""
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ💙
" وەی کوبانی دلیبم دلی لێم شکاوە نیگەران مەبە ئەزیزم پێویست ناکات منیش نیگەران بم خۆت شەو تێلم بۆ دەکەیت و بەرگە ناگرت   , ئەوجا تۆ خەمت نەبێت ئێستە ئەچم بۆ گیانی ئەو مارە ئەبێت تا ١٥ رۆژ لە جێگادا بێت تۆ بۆ زوو نەتگوت ,,,  مالئاوا گیانەکەم "
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ💙

ماریا کە بینی ئەلێت دەچم بۆ گیانی محمەد دلی زۆر بە خێرای لێیدەدا و زۆر ترسا شتێکی لێبێت زۆر پەشیمان بوو لەوەی کە پێی وتوە بەلام خۆ ئێستەش نەبوایە هەر دەیزانی ,,, شاهان رۆشت بۆ مالی محمەد لەدەرگایدا دایکی هاتە دەرەوە سلاوی کردو لە محمەدی پرسی وتی لەمال نییە کەمێکیتر دێتەوە , ئیتر شاهان لەبەردەرگایان دانیش چاوەروان بو محمەد بێتەوە
زۆر تورە بوو بۆ خیانەتی هاورێکەی هەردو چاوەکانی سور هەلگەرابو لە تورەییان . پاش ٢٠ خولەک محمەد هاتەوە هەر لەسەر سوچی کۆلانەکەوە شاهانی بینی رایکرد شاهانیش بەدوایدا چەنس کۆلانێک بەدوایدا رایکرد و دواتر گرتی کەوتە لێدانی زۆر تورەبو خۆی پێ کۆنترۆل نەدەکرا هەتا توانی لە محمەدی دا هەمو گیانی شوێن بۆکز و شەق بوو , وای لێکرد نەیەتوانی برواتەوە خۆی پشتەملی گرت و بە زۆر و لێدان بردیە بەردەم مالیان و فرێیدا  ,,, ئیتر دلی ئیسراحەتی کرد دەتوت دەمێک بو دەبوو ئاوای لێبکات بەلام کات کەوتبوو . ئیتر چەند رۆژێک تێپەری و دیسان مالی رەزا  هاتنەوە بۆ مالی نەسرین ئەمجارە دو کورەکەیتریشی هێنابوە بەلام شاهان نەیهێشت لەدەرگای حەوشەش بچنە ژورەوە , دوای ماوەیەک رۆژێک شاهان و ماریا قسەیان دەکرد پێکەوە کاتێک ماریا لای کردەوە بینی دایکی لە دواوەیەتی و هەموو شتێکی زانیوە پاشان دایکی نەوەستاو رۆشت بۆلای رەزا بێ ئەوەی بیر بکاتەوە وتی ماریا لەگەل هەتیوەکەی برازاتا بە نهێنی قسە ئەکەن و بەتەمان حەیاو شەرەفت بەرن ,, رەزاش شێت بوو بە بیستنی ئەمە هەستا ئەوندەی لە ماریادا تا خەریک بو لە هۆش خۆی دەچوو دوای سەعاتێک رەهێل هاتەوە بینی خوشکی ئاوا گیانی شین و مۆر بوەتەوە و زۆر شوێنی تەقیوەو هەر خوێنە خێرا رایکردە لای وتی چیی بوە بۆ وای ماریا قسەی بۆ نەدەکرا ئەوەندە گریا بوو رەزاش بە هاوارەوە وتی ئەوە بە تەمایە ناموسمان لەکەدار بکات لەگەل شاهان پەیوندی هەیە رەهێلیش سەری سورما دواتر پرسی .
ــ ماریا باوکم راست دەکات .
ماریاش هەر دەگریا بەسەر ئاماژەی بۆکرد بەلێ .
ـــ ماوەی  چەندە ؟
ــــ ٢سالە .
ـــ چی , ئەوە چۆن دەبێت تۆچۆن ناسیوتە ؟!
ئەنجا رەزا کە گوێی لێبو وتی ماوەی ٢ سالە دیسان کەوتوە گیانی ماریا هەتا رەهێل بەزۆر دەستی  باوکی گرتبو وتی ماریا برۆ ژورەکەت .
ماریا بە کزیو ماتیەکەوە بە هەنگاوی بچوک بچوک کە هەر هەنگاوێکی دەنا گیانی زیاتر دەیەشا رۆشت بەرەو ژورەکەی پێش ئەوەی بچێتە ژورەوە بیری کەوتەوە کە بەدایکی وتبوو گەر قسە بکەی منیش باسی تاقمە ئالتونەکە دەکەم , بێ ئەوەی بیر بکاتەوە وتی دایکە بۆ رۆژێک وەک دایک نەبویت لەپشتم ئیتر لەمەودوا منیش وەک کچت نابم باوکە دایکم تاقمە ئالتونەکە فرۆشت و دای بە هەقی قەرزی خالما .
پاشان رۆشتە ژورەوەو دەرگاکەی داخست ئیتر شەڕو ئاژاوە لە مالیان هەلگیرسا رەهێڵ تەنها فریای ناوبژی دەکەوت کاتێک ئەوان لەو دیوەوە شەرو دەمەقالێیان بوو ماریا کە تورە بوو  لە باوکی نامەی بۆ شاهان  نارد , شاهان لەبەردەرگا دانیشتبو سەیری مندالانی گەرەکەکەی دەکرد مۆبایلەکەی لەژورەوە بوو , ماریا چەندین نامەی نارد و چەندین تەلەفوونی کرد بەلام شاهان ئاگادار نەبو هەتا دوای ١٥ خولەک مندالێک هات وتی کاکە شاهان دەی رەسممان بگرە
ــ ئای گیانەکەم بۆستە .
ئۆوو مۆبایلەکەم پێنییە با برۆم بیهێنم .
شاهان رۆشت کاتێک مۆبایلەکەی کردەوە بینی ئەو هەمو نامە و تەلەفونەی ماریا دلی کەوتە گومانەوە خێرا تەلەفونی بۆ ماریا کردەوە داخرابوو ئەنجا نامەکانی کردەوە .

" سلاو شاهان باوکم بە هەموو شتێکی زانی دایکم هەموی پێوت "

" شاهان من تا ماوەیەک مۆبایل ناکەمەوە تۆ خەمت نەبێت "
"شاهان ئەوەش لەیاد نەکەم من دایکمم ئاشکراکرد و ئێستا لەگەل باوکم شەریانە "

" من ئیتر وازم لە کەلەرەقیم هێناو ئیتر باوکمم لەبەرچاو کەوتوە ئاخر تۆ نازانی ئەو چەندی لێداوم هەموو گیانم دێشێت و هەموی شکاوە بەسەریەکدا "

"وە رقیشم لە دایکم دەبێتەوە ئیتر من بێ
بەشی یانزە

سەیری چاوەکانی رەزای کرد و وتی بەلێن بێت تۆلەی یەک بەیەکی خراپیەکانت لێدەکەمەوە بە دلۆپ بە دلۆپی فرمێسکەکانی ماریاشەوە , ئیتر پۆلیسەکان رەزایان برد . و شاهانیش دای لەدەرگای ژورەکەی ماریا , ماریا نەیکردەوە , شاهان بە هێمنی وتی , ماریاکەم ئەوە منم هەموشت کۆتایهات ئیتر تەواو , ماریا کە گوێی لەسەوتی شاهان بوو زۆر دلخۆش بو خێرا دەرگاکەی کردەوەوە ,شاهان کە گیانی ماریای بینی بەو شێوەیە یەکسەر لە باوەشی کرد , وتی بە نەفرەت بێت دەبێت باجی یەک بەیەکی ئەم کارانەی بدات دواتر وتی کوا ئەوانیتر ؟!
ماریا : باوکم دایکمی دەرکرد و بەرەهێلا ناردیەوە .
ــ ئەها باشە با برۆین بۆ مالی خۆمان و هەمو خەفەتەکانت لەم کاولەیە بەجێ بهێلە .
ــ با برۆین ئیتر تەواو من ناتوانم بێزار بوم .
ـــ باشە هەناسەکەم چیت پێویستە بیهێنە لەگەل خۆت و دەرۆین
#سۆزیار_کاروان💙.
ئیتر رۆشتن و ئەوێیان بەجێ هێشت لە رێگا شاهان تەلەفوونیکرد بۆ رەهێل .
ــ سلاو رەهێل
ــ سلاو چۆنی شاهان .
ــ سپاس , رەهێل باوکت لە بنکەی پۆلیسە و منیش ماریام برد بۆ مالی خۆمان ,
ــ چی باوکم بۆچی لە بنکەیە .
ــ برۆن بزانن بۆ ...
ــــــــــــــ سۆزیار کاروان ـــــــــــ
لە سەیارەکەدا شاهان تەلەفوونی بۆهات دایکی بوو .
ــ سلاو دایکە گیان..
ـــ سلاو کورم تۆ باشیت .
ــ زۆر باشم ئەی تۆ .
ــ باشم لەکوێیت هاتمەوە لەمال نەبوی .؟!!
ـــ دایکە ئێستە دێمەوە و موژدەیەکی خۆشم پێیە بۆت .
ـــ بەراست دەبێت چی بێت .
ــ پەلە مەکە ئێستا دێمەوە , ئەها دایکە گیان گەرماوەکە ئامادە بکە .
ــ باشە ئاگاداری خۆت بە .
ــــــــــــ............ـــــــــــــ........ــــــــــــــ........
رەهێل و براکانی گەشتنە بنکە رۆشتن بۆ لای ئەفسەرەکە و برا گەورەکەی وتی .
ــ سلاو
ــ سلاو
ــ بێزەحمەت ئێمە کوری رەزا امینین ئەم ئێوارەیە دەستگیر کراوە بۆ؟!
ــ ئەها بە تاوانی کوشتن دەستگیر کراوە .
کورەکان سەریان سورماو سەیری یەکیان کرد رەهێل وتی .
ـــ کوشتنی چی ئەمە لە کوێوە هات من باوکم بەجێهێشت لە مالەوە بوو .
ـــ تاوانەکەی تازە نییە بە تۆمەتی کوشتنی براکەی نەجات امین دەتگیر کروا .
ـــ نا نەخێر تۆمەتەکە درۆیە باوکم شتیوای نەکردوە
ــ ببورن بەلگەمان هەیە .
پاشان ئەفسەرەکە ریکۆردە دەنگییەکەی ماریاو باوکیاننی بۆ پێکردن , کورەکان گوێیان لە هەمو شت بوو زۆر زۆر سەریان سورما و لەو کاتەدا پۆلیسێکیش هات وتی گەورەم تاوانبار رەزا امین خۆی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە . ئیتر کورەکان تەواو بۆیان روون بوەوەکە باوکیان تاوانبارە ئیتر کورە ناوەنجیەکەی وتی ئەی گەورەم هیچ رێگایەک هەیە بۆ ئازاد بوونی , پارێزەر , کەفارەت هەرچی بێت ئێمە ئامادەین , ئەفسەرەکە وتی
ــ نەخێر نییە
کورەکان وتیان
ـــ چەند پارەت بوێت دەدەینێ تاوانەکەی تۆمار مەکەو با نەچێتە بەردەم دادوەر .
هەرچیان بوتایەو بکردایە بێسود بوو , بەلام دواتر وتی شتێک هەیە .
ــ چییە تکایە
ـــ ئەگەر بێت و شاهان نەجات امین لێی خۆش بێت و سکالاکەی بکشێنێتەوە دەتوانین فایلەکەی دابخەین و نەجێتە دادگا .
ئەوانیش وتیان تکایە هەولبدە کەمێک دوای بخەیت ئێمە هەولەدەین رازی بکەین پاشان یەکیان چوو باوکی بینی و ئیتر رۆشتن یەکسەر بەرەو مالی نەسرین ....... .(نووسەر:سۆزیارکاروان)
ـــــــــــــــــــــــــــــــ💙
شاهان و ماریا گەشتنە مالەوە نەسرین دەرگای کردەوە کە ماریای بینی شۆک بوو خێرە دەستی گرت و هێنایە مالەوە پاشان ئاوی بۆ هێناو ماچی دەکرد هەر دەیوت رۆلەکەم , کچەکەم بەچی ئاوات لێهات , ئەو رەزا نەگبەتە وای لێکردی , ماریاش هەر دەگریا ئیتر ماریای بردە گەرماوە برینەکانی بۆ پاک کردەوەو جلی نوێی لەبەر کرد هەر بەدەوریدا دەهات و دەچوو لەراستیدا ماریا یەکەم جاری بوو هەست بکات کەسێک وەک دایک هەلسوکەوتی لەگەل دەکات و دەی دوێنێت و نازی هەلدەگرێت , پاشان نەسرین نانی بۆ دانان لەسەر سفرە شاهان هەمووی بۆ دایکی باس کرد , دایکی وتی
ــ کورم تازە باوکت ناگەرێتەوە ئیتر لێی خۆش ببە و لێی بگەرێ .
ـــ هەرگیز لێی خۆش نابم ئەو سوکایەتیانەم بیر ناچێت کە بەتۆی دەکرد و ئازارەکانی ماریا .
ـــ سەیرکە راستە ئازاری داوین بەلام منیشو ماریاش دەمانەوێت ئازاد بێت ئیتر تۆش لێی خۆش ببە هەر لەبەر منیش نا لەبەر ماریا , ..
ـــــــــ شاهان سەیری ماریای کردو وتی من لەبەر خاتری ئەو هەموشتێک دەکەم بەلام ئەم مەسەلەیە جیاوازە و داوای ئەوە مەکەن .
لەو قسانەدابوون لەدەرگایاندا شاهان دەرگای کردەوە بینی ئامۆزاکانیەتی نەیان دەتوانی لەشاهان بدەن و لێشی تورەبن بگرە قسەیەکی هەلەش بکەن چوونکە دەبو رازی بکەن تا لە باوکیان خۆش ببێت وە لە رێگا رەهێل بابەتی پەیوەندیەکەی ماریا و شاهانی بۆ براکانی باس کردبوو , وە نەشیان دەتوانی هیچ بلێن ئەمە بۆ شاهان باش بووو .
ئیتر کورەکان هاتنە مالەوە کە ماریایان بینی برا گەورەکەی کردی بە قژیدا و ویستی دەستی لێ بەرز بکاتەوە لەسەر ئەوەی سەوتی باوکی ریکۆرد کردوە بۆ شاهان , بەلام شاهان دەستی گرت و نەیهێشت ئازار بە تالە مویەکیشی بگات , دواتر وتیان هاتوین داوات لێبکەین سکالاکەت بکشێنیتەوەو لە باوکم خۆش بیت , شاهان زۆر زۆر پێداگری کرد بەلام دواتر کە بینی ماریا دەگریا و دایکی داوای دەکرد لێی خۆش بێت وتی .
ــ باشە لێی خۆشدەبم بە مەرجێک .
کورەکان : چییە بیلێ .
ـــ دەبێت لەبەردەم دایکم بکەوێت و لەبەردەم قاچەکانی بپارێتەوەو داوای لێخۆش بوون بکات ئەگەر دایکم لێی خۆش بێت منیش لێی خۆش دەبم ,
نەسرین : نا کورم من ئەوەم ناوێت وامەکە . من ئاوا لێی خۆش دەبم
کورەکان : باوکم هەرگیز واناکات .
شاهان : ئیتر بریار لای خۆتانە تاکە بژاردەیە یان وادەکات یان دەبێت سزای خۆی وەربگرێت .
ئیتر وتیان دەچین بە باوکم دەلێین بزانین چی دەلێت . ئەوانیش هەر چۆنێک ببو بەزۆر و بە پارانەوە باوکیان رازی کرد بۆ بەیانی نەسرین و شاهان چوون بۆ بنکە لەبەرچاوی شاهان و کورەکانی رەزا لەبەردەم نەسرین کەوت و داوایکرد لێی خۆش بێت و بیبورێت وتی زۆر پەشیمانم و لەتاو ئازاری ویژدانم هیچ کات ئیسراحەتم نەکردوە بە گریانەوە قسەی دەکرد , نەسرینیش بیری نەجاتی کەوتەوە فرمێسک بە چاوەکانیدا هاتە خوارەوەو لەبەر ئەوەی ئەم رقە کۆتای بێت و شاهان واز بێنێت وتی بەمەرجێک لێت خۆش دەبم .
هەمویان سەریان سورما دەبێت چیبێت
نەسرین وتی : ماریا دەدەیتە کورەکەم و هەرگیز رێگریان نابیت .. هەمویان شۆک بون بەتایبەت ئەفسەرەکە ئاخر خۆ ئەوە داوای کچی بکوژی مێردەکەی دەکات .
رەزا : کەمێک وەستا و دواتر وتی باشە بەلێن بێت هەرگیز رێگریان ناکەم .
نەسرین : کەواتە من هەموشت لەبیر دەکەمەو لێت خۆش دەبم .
لەراستیدا لە ناخیدا شکابو هەرگیز گەردنی ئازاد نەدەکرد بەلام لەبەر خاتری دلخۆشی کورەکەی ناچار بوو وا بلێت .
ئیتر شهان سکالاکەی کشاندەوەو گەرانەوە مالەوە هیچیان بە ماریا نەگوت دوای ٢سەعات رەزاش ئازاد کرا یەکسەر وتی بمبەن بۆ مالی نەسرین .
ئیتر رۆشتن بۆ ئەوێ چونە ژورەوەو رەزا ماریای بینی سەرەتا لێی تورەبو لەسەر ئەوەی کردی دواتر پەشیمان بوو بیری کردەوە ئیتر لەو ترسە رزگاری بوو رۆشت بەرەو لای ماریا شاهان هەر سەیری دەکرد نەوەک دەستی لێبەرز بکاتەوە بەلام رەزا لەباوەشی کرد و سەری ماچ کرد وتی کچم بمبورە من هەرگیز وەک باوک نەبوم بۆ تۆ و دواتر وتی ئیتر دەتوانی بە ئاسوودەی لەگەل ئەو کەسەی ئەتەوێت ببیت لەگەل ئەوەی ناتەوێت نەبیت هەرگیز رێگریت لێناکەم لە خۆشویستنی شاهانیش , ماریا زۆر زۆر دلخۆش بو وە زۆریش دەترسا
بەشی دوانزە

ماریا زۆر زۆر دلخۆش بو وە زۆریش دەترسا , سەرەتا شاهان پێداگریکرد نەیهێشت ماریا بەرنەوە دەیوت ئازاری دەدەن بەلام دواتر رەزا بەلێنیدا ئازاری نەدەن ئیتر رۆشتنەوە و رەزا لەسەر بەلێنی خۆی بوو نە ئازاری ماریای دا و نە رێگری خۆشەویستیەکەیانی کرد و دوای ماوەیەک دایکیشی گەرایەوە مالەوە بەلام دایکی زۆر خراپ بوو لەگەل ماریا چونکە ئەو ئاشکرای کردبوو . ئیتر هەمو شت باش دەرۆشت دوای سالێک رۆژێک رەزا شاهانی بانگ کرد و هەموو شتەکانی باوکی پێدایەوە بە ئەرز و مولک و خانوو و باخ و هەموشتێک , شاهان هەموی وەرگرت و بە مافی خۆشی دەزانی بەلام ئەو هەرگیز نەیدەویست بۆ ژیان بگەرێتەوە گوند و هەر لە شاردا دەژیان , ماریاش لە پۆلی ١٢ بو ئیتر پۆلی ١٢ی تەواو کرد و وازی لە خوێندن هێنا چوونکە شاهان دەیویست وابێت , وەک هەموجار هەمیشە شاهان و رەهێل پێکەوە بوون بۆ هەمو شتێک لەپشتی یەکدی بوون رۆژێک چوو بۆ لای بۆزانکۆ لە گروپەکەی شاهان کچێکی لێبوو زۆر سەرنجی رەهێلی راکێشا و هەر چاودێری دەکرد .
شاهان سەیریرەهێلی دەکرد و پێدەکەنی وتی
ـــ چییە ئامۆزا ئاشق بوی
ــ وابزانم.
ــ هههههه هەر بە جدی .
ــ بەلێ بۆ کورە پێت سەیرە
ـــ نانا ئاساییە تۆش مرۆڤی ههه
ـــ ههههه . ئەو کچە کێیە شاهان , خۆ هاوسەری نییە .
ــ ئەوە ناوی ئەسمایە , نا ٣ سالە لەهەمان گروین وەک بزانم هاوسەرگیری نەکردوە .
ــ کەواتە زۆر باشە چن شتێکیم دەست بکەوێت , رەقەم , ئەکاونتێ شتێک .
ـــ ئەوە خۆ کردی بەراست
ــ تکایە شاهان رامەبوێرە خۆ لەوکاتەوە گالتە ناکەم بێگوومان بەراستمە .
ـــ باشە کورە بۆ دەفع بوی .
ـــ ئێ شتێکم بۆ بکە .
ـــ باشە ئێمە گروپمان هەیە لەمەسنجەر ئێستە سەیرەکەم بزانم مەسنجەری ئەوی تێدایە .
دواتر شاهان گەراو مەسنجەرەکەی ئەسمای دۆزیەوەو دای بە رەهێل .
پاش دوو مانگ رەهێڵ توانی ئەسما رازی بکات و بوون بە خۆشەویستی یەکدی وە زۆر یەکیان خۆشەویست رەهێل دەیوت
ـــ ئەسما هەر ئەم مەرحەلە چوارەت برێ دێمە داوات ,

ئیتر بەرە بەرە زانکۆ بەرەو کۆتای دەچو مەرحەلەی چواریان بری و شاهان ٣یەمی بەشەکەی خۆی بوو .
ئەسماش دەرچووبو ئیتر دوای ١مانگ رەهێڵ چوە داوای ئەسما بەلام باوکی رازی نەبوو ئەسمای نەداپێی زۆر هەولمندا و چەند جارێک چوەوە داوای بەلام بێسود بو باوکی دەیوت دەیدەمە کوری هاورێکەم , رەهێلیش خەریک بوو شێت دەبوو , وە بەدوای چارەیەک دەگەرا .
ـــــــــــــــــــــــــــــ سۆزیار کاروان

دوای ٥مانگ لە تەواو بونی زانکۆ شەوێک نەسرین بە شاهانی وت .
ـــ ئیتر بەتەمای کەی بچیتە داوای ماریا .
ـــ دایکە جارێ زوە بۆچی؟!
ـــ نەخێر زوو نیە تاکەی ئەو کچە چاوەرێت بکات وە مندالیش نیت ئیتر زانکۆش تەواو .
ـــ دایکە با ئیشێکی باش بدۆزمەوە جاری زۆریم لێمەکە .
ـــ نا ئیتر خۆ نەمردوی لەبرسا هەرخۆی کارت هەیە منیش کارەکەم ئیتر کورم پێویست ناکات دوای بخەیت وە تکایە ئیتر من وا دەچمە تەمەنەوە با پێش مردنم نەوەکانم ببینم ...
ـــ وابزانم هەرچی بڵێم لەگەلت سودی نییە ,,
ـــ نەخێر سودی نییە دەبێت ئیتر خۆمان کۆبکەینەوەو برۆینە داوای ,
ـــ باشە دایکە گیان دەچین کەیت بوێت و پێت باش بێت 😊
ئیتر دوای هەفتەیەک نەسرین , لەگەل بەرێوبەری کارەکەکەت کا سالانێکە یەک دەناسن و وەک خوشک و برایان لێهاتبوو , وەلەگەل شاهان چوونە داوای ماریا , هەر ئەو رۆژە پێش ئەوەی بگەرێنەوە رەزا وتی کچی خۆتانەو پێشکەشتان بێت ئیتر هەمو ئامادەکاریەکان کران و دوای ١٥ رۆژ مارەبرینی ماریا و شەهرام کرا , رۆژێکی زۆر خۆش بوو وە نەسرین زۆر زۆر گریا کە بینی کورەکەی وا ژن دێنێت و توانی تا ئەم دەقەیە ئامانەتی نەجات بپارێزێت . ئەو رۆژە بەخێر و خۆشی تەواو بوو شەهان و ماریا زۆر دلخۆش بوون ,, وە رەهێڵ و ئەسماش هەر لە پەیوەندیدا بوون بەلام باوکی ئەسما هەر پێداگری دەکرد کە کچەکەی نادات بە رەهێل .
هەر بۆ ئەو سالە دوای ٧ مانگ لە ئاهەنگێکی زۆر گەورە هەر وەک رۆژی ناونانی شاهان لەهەموو لایەک خەلکی هاتبوون ماریا و شاهان گواستەنەوەیان کرد , وە زۆر بە دل خۆشی و بێکێشە ئەو رۆژە تێپەری و شاهان گەشت بە ئەشقەکەی خۆی , گەشت بەو کچەی زۆری خۆشەویست و هەمو شتەکانی باوکی وەرگرتبوەوە ئێستا تاکە خەمی شاهان ئەوەبوو کە
رەهێل دلتەنگە دەیویست شتێک بکات بۆ رەهێل هەستا بە لێکۆلینەوە لە باوکی ئەو کچە بۆی دەرکەوت لەگەل خالی لە هەمان فەرمانگە کاردەکەن وە ئەوەشی زانی کە لەگەل خالیدا زۆر هاورێی نزیکن ,, هەرچەند شاهان بریاریدابو ئیتر سەیری روخساری خالە بێویژدانەکەی نەکات بەلام لەبەر خاتری رەهێڵ ئەو پەیمانەی بە خۆیی دابو شکاندی چوە بەردەم خالئ و هەمو شتێکی تێگەیاند , خالیشی لەدوای مردنی دسیکی زۆر گۆرابو شاهانی لە باوەش کرد و تێر ماچی کرد و داوای لێبوردنی کرد .
شاهانیش لەبەر خاتری رەهێل بە ناچاری لێی بوری و داوایکرد گەر بتوانێت شتێک بۆ رەهێل بکات , هەرچەند خالی زۆر رقی لە رەزا بوو بەلام لەبەرخاتری شاهان رازی بوو , خالی شاهان قسەی لەگەل باوکی ئەسما کرد و دوای پێداگریەکی زۆر رازی کرد ئیتر دوای ماوەیەک رەهێل و ئەسماش هاوسەرگیریان کرد و زۆر دلخۆش بوون ... وە ماریاش زۆر دلخۆش بو نەسرین لەگەلی هەروەک دایک وابوو زۆری خۆشەویست و هەمو ئەوانەی بۆ دەکرد کە دایکی بۆ ماریای نەکردبوو , مایاش زۆر زۆر نەسرینی خۆشەویست هەمیشە وەک دایک سەیریەکرد هەتا رۆژێک وەک بلێی بوبن بە چاوەوە لەسەر شتێکی بەسیت نەسرین و ماریا بوە دەمە قالێیان هەرچەند خەتای ماریا بوو بەلام نەسرین گەورەی نواند و چو ماریای ئاشت کردەوە , ماریا ئەمەی بۆ دایکی گێرایەوە و زۆر هەلەیکرد هەرگیز نابێت ئافرەت نهێنی مالەکەی بەرێتە دەرەوە کە لە قورئانیشدا هاتوە دەلێت ژنێک بخوازە نهێنی مالەکەی نەباتە دەرەوە . ئەمەش وای دەکرد هەموو جارێک دایکی ماریا لە بن گوێی ماریای دەخوێند و بەخراپ باسی نەسرینی دەکرد وای دەکرد ماریا رقی لە نەسرین بێت , دوای سال و نیوێک دەرکەوت ماریا دوگیانە ئەم هەوالە شاهانی زۆر زۆر دلخۆش کرد بە شێوەیەک پارەی دەبەخشی و بەهەرکەس دەگەشت دەیوت بەم نزیکانە دەبمە باوک , ئەمەش وای کردبو دایکی ماریا , بە ماریا بلێت .

ــ شاهان تۆ و منالەکەی بەقەد هەموو دونیا خۆشەوێت ئەو قەت بێ دلی ئێوە ناکات ئیتر بە شاهان بلێ دایکی بکاتە دەرەوە تا بە ئاسودەی بژین , ماریاش وەک گەمژەیەک قسەکانی دایکی کاریتێدەکرد و شەری بە نەسرین دەفرۆشت , شاهان لە کۆمپانیایەک وەک پارێزەر وەرگیرا و چەندین دەورەی کرد و زۆر لێهاتووبو کاری باشی بۆ کۆمپانیا دەکرد کە جێی رەزامەندی بەرێوبەر بوو ئیتر وای لێدەهات بەرە بەرە پکەی بەرز دەبوەوە تا وای لێهات ئیتر هەم هاورێ هەم پارێزەری خۆی و هەم پارێزەری کۆمپانیای بەرێوبەری بوو , ئیتر شاهان داوای لەدایکیکرد واز لەکار بێنێت و ئەونەی ماویەتی بە خۆشی و ئیسراحەت بژی ,, نەسرین رازیی بو هەرچەند خاوەن رێستۆرانت لە نەسرین پارایەوە نەروات و بەردەوام بێت و وتی موچەت زۆر زۆر دەکەم ئاخر نەسرین وای کردبوو رێستۆرانتەکەی ببێتە یەکێک لە ناودارترین رێسۆرانتی شار بەلام نەسرین وتی ئیتر کورەکەم رێگەم نادات کار بکەم , سکی ماریا ببوە پێنج مانگ و رۆژێک هەستا لەخەو رۆشت بۆ گەرماو خۆی بشوات بەلام ئاوەکەی ساردبو بە بۆلە بۆل هاتە دەرەوەو بە شاهانی دەوت دایکت گەرمکرەکەی کوژاندۆتەوە ئەو ناهێلێت ئیسراحەت بکەین و زۆری شەڕ بە نەسرین فرۆشت هەموی دایکی هانی دەدا و وای دەکرد ماریاش بە قسەی بکات وەلێ نەسرین هیچی لەگەل نەدەگوت و پشت گوێی دەخست .
هەتا قسەو بۆلەی ماریا درێژەی کێشا تا بوە دەمەقالێیان لەگەل شاهان دواتر ماریا وتی , دەبێت خانویەک بۆ دایکت بگری ئەو ناهێلێت بە ئاسودەی بژین . شاهان کە گوێی لەمە بو رێک شێت بوو چوە پێشەوەو زلەیەکی لە ماریادا , ماریاش دەستی کرددە گریان و ئەوانەی بۆ دایکی گێرایەوە , دایکە نەگبەتەکەی وتی بتۆرێو وەرەوە بۆ مالی باوکت خۆ قابیلە دەرت ناکەین , نەرۆیتەوە هەتا شاهان رازی دەبێت دایکئ لەگەلتان نەژی ,
ـــ دایکە دەترسم شاهان زۆر کەلەرەقە دلنیام ناشهێت بە شوێنمدا.
ـــ نا مەترسە تۆ نازانی چەندی مندالەکەتان خۆشەوێت . وە پێویستە ئیتر شاهن رێز لە بریارەکنت بگرێت ...
ــ باشە وادەکەم ...
ماریا لەگەل شاهان کردیە دەمەقالێو وتی دەرۆمەوە مال باوکم نایەمەوە تا دایکت لەم مالەدا بێت .
شاهمیش تورەبو پەلی گرت و خۆی بردی تا لای سەیارەکە ,
نەسرین دەگریا دەیوت وازی لێبێنە کورم ئەو بەهۆی دوگیانیەکەیەوە میزاجی
بەشی سیانزە و کۆتایی

وە زۆریش پەشیمان بوو چونکە قسەکانی شاهان راستت بوو , دواتر رەزا وتی
ـــ کچێ تۆ چیت دەوێت بۆ دەبێت حەیام بەری .
ــ نازانم باوکە بۆ وام کرد زۆر پەشیمانم .
دایکیشی لەولاوە دەیبۆلاند بەسەر ماریادا دەیوت تۆ ژن نیت بە منالێکی سکتەوە هاتویتەوە مالی باوکت و زۆر شتیتر هەر نەتدەگوت ئەو کەسەیە کە پێشتر قسەی بۆ ماریا دەکرد , ماریا زۆر پەشیمان بوو زۆر بەلام دوایچی دلی شاهانی کەخۆی کرد و ناهەقی بەرامبەر بەو دایکە کرد کە بەراستی بۆی دایک بوو تا ١٥ رۆژ شاهان هیچ لە هەوالی نەپرسی لەراستیدا زۆر بیریەکرد و خۆشیەویست بەلام دایکی زیاتر خۆشەویست . بەلام هەمو رۆژ نەسرین تەلەفوونی بۆ دەکرد و لە هەوالی دەپرسی , بەلام دایکی هەر دەیبۆلاند و قسەی بە ماریا دەوت , وە ماریا چەندین تەلەفوونی بۆشاهن کرد و خەریک بو ئیتر بەرگەی نەدەگرت لە دوری شاهان , بەلام شاهان کەلەرەق بوو وەلامی نەدەدایەوە.. هەتا دوای ١٥ رۆژ نەسرین وتی کچم وەرەوە بەخوا چاوەرێی شاهان بیت نایەت بە شوێنتا , وەرەوەو سوپرایزێک بۆ شاهان بکە و دلخۆشی بکە , ئەویش یرۆکەکەی بەدل بوو وە خۆشی ئیتر بەرگەی نەدەگرت کە دوری شاهان و لە بۆلەی دایکی تەلەفونی بۆ رەهێڵ کرد و وتی وەرە بمبەوە بۆ مالەوە , ئیتر رەهێل هات و بردیەوە , ماریا زۆر خەجالەتی لای نەسرین بوو داوای لێبوردنی کرد و زۆر پەشیمان بوو , نەسرین کەسێکی سادەبو هەمیشە دەیوست شەر بکوژێنێتەوەو دلخۆش بن بۆیە وتی نا کچم ئاساییە تۆ دوگیانیت و سەبرو تەحەمولت کەم بۆتەوە وا راستیش دەکەیت خۆشە لەمالەوە لەگەل هاوسەرت بەتەنها بیت مورتاح دەبن ئیتر ماریا وتی نا من لەگەل تۆ زۆر دلخۆشم ئەوانەی کردم لە گەمژەی خۆم بو زۆر پەشیمانم چو ماچی دەستەکانی نەسرینی کرد و سەری خستە سەر رانەکانی , نەسرینیش دەستی دەهێنا بە پرچیدا و ئەوەی رویدا بوو لەیادی کرد .

@chyrok
دواتر شاهان هاتەوە بینی ماریا لەمالەوەیە تورەبو پەلی گرت و بردیە دەرەوە وتی بۆچی هاتویتەوە نەموت تا داوای لێبوردن لە دایکم نەکەی پێ ناخەیتەوە ئەم مالە . ماریا گریا و وتی بەخوا زۆر پەشیمانم داوای لێبوردنم لێکرد بەخوا , نەسرینیش وتی کورم بەسە کەلەرەقی راستەکات داوای لێبوردنی کرد و منیش بوریم هەرخۆی من لێی تورە نەبوم ئەو دوگیانە ئێستە زۆر حالەتەکەی ناسکەو نابێت ئازاری بدەی , شاهان وازی لێهێنا و وتی برۆ مالەوە خۆی رۆشت و تا درەنگانی شەو نەهاتەوە هەتا هەفتەیەک قسەی لەگەل ماریا نەکرد و لێی تورە بو بەلام دواتر لێی خۆش بوو زۆر دلخۆش بوون ماریاش زۆر پەشیمان بوو بریاریدا ئیتر بەقسەی دایکی نەکات , هاورێیان من نالێم دایک خرالە بەلام بەخوا هەندێک جار دایک و خوشک بونەتە مامۆستای کچێک و ژیانیان لێ تال کردوە تا دەتوانی رێزی دایکت بگرە بەلام کەزانیت شتێک لە بەرژەوەندی خۆت و مێردتت نییە مەیکە ,, ئیتر ماریا درکی بەوەکرد قسەکانی دایکی لە بەرژەوەندی ئەو نییە بۆیە بەقسەی نەدەکرد بەلام رێزی دەگرت و دلی شاهانی رادەگرت ,
ئیتر مندالەکەی شاهان لەدایک بوو , خۆشی هێنا بۆ ناو خێزانەکەیان و ناویان نا شەهرام ئیتر هەموشت بە خۆشی رۆشت و رەزاش زۆر گۆرابو بە بینینی نەوەکەی ئەسلەن وەک مندالێکی دل پاک رەفتاری دەکرد و شاهان و ماریاش زۆر یەکیان خۆشەسیست و بە خۆشی دەستیان کرد بە ژیان لەگەل کۆرپەکەیان . بەرهەمی هەموو نەهامەتیەکانی نەسرین .
بەلام دوای هەمو ناخۆشیەکان خۆشی دێت ئەمە بەلێنی خودایە .
........ کۆتای........
سۆزیار کاروان
2024/09/29 15:22:19
Back to Top
HTML Embed Code: