Telegram Web Link
لةمالمان روزيكي ئاسان نية دلي موراد و دايكم شكاند جومةوة بو مالةوة موراد لة مال نةبوو دايكي موراد بةريشاني بيوة ديار بوو منيش خةجالةت بووم سةرم دانواد دايكي وتي يارا كورةمةم هيج خرابةيكي بةرامبةر تو كردووة وتم نا ئيدي تاقةتم نةبوو هةمان قسة دووبارة بكةمةوة تةنها وتم زور داواي لي بوردن دةكةم زور خةجالةتم بةلام بةدةست خوم نية جومة زوري سةرةوة نةمئةزاني دلخوش بم يان غةمبار بينم دايكم و باوكم جةندة غةمبارن دايكي و موردايش ئةوان رويشت تا شةو هةر لة زوري خوم بووم رووم نة ئةهات بجم بولاي باوكم ئةمزاني جةندة غةمبارة بةياني داهات زينب هاتةمالمان هةموو شتيكم بي وت زور دلخوش بوو برسيارم لة احمد كرد وتي وةكو مردووةيكة نة قسة لةكةل كةس دةكا نة نان دةخوا زوربةي كاتةكان لة دةرةوةية وتي مادةم هةموو شتيك تةواو بوو بوجي بي نالئي من قسةي احمدم بير هاتةوة كة وتي جانسي دووةم نادةم دةركام لة رووت داخراوةية دوو روز بريارم دا بجم بو لاي احمد هةموو شتيكي بي بليم بةياني بوو جوم جونكة دايكم وان لة مال نةبوون تةنها خوشكةك خوشكةكةم لةمال بوو لة دةركاي زوورةكةيم دا وتي فةرموو كة جاوي بةمن كةوت بي سةير بوو خوي خةريك بة ملفةكاني سةر ميزةكة كردبوو وتي بو هاتي وتم دمهةوي قسةت لةكةل بكةم وتي من و تو هيج قسةيةكمان نةماوة وتي برو ليرة وتم ليرة ناوم وتي برؤ وتم نا تا قسةت لةكةل نةكةم نارؤم وتي زور كةلةرةقي وتم وةكو تو با بروين و شوينكي تو جوين بو باركيك وتي كويم ليتة لةسةرةتاي نيشان كردنةكةوة تا رةقز كردنةكم هةمويم بو باس كرد
بةتورةيةوة وتي تازة بو باس دةكةيت دواي جي دواي هةموو شتيك تةواو بوو وتم تو نازاني من جيم جةشتوة وةكو مردووبوم خودا دةزانيت كة من ج خةميكم خواردووة وتي ئةي بو سةرةتا بيت نةووتم بوجي هيشتت ئاشقت بووم فرميسك لة جاوةكانم هاتة خوارةوة وتم جونكة منيش ئاواتم هةبوو دةمويست جةند كاتيك زيان راوةستيت بي كُوي بةهيج شتيك نةدةم دةمويست جةند كاتيكي خوش لةكةل تو بم خوشترين يادكاري لةكةل تو توماربكةم ئايا ئةوة شتيكي زورة داوادةكةم جوابي نةداوة وتم من زور عاشقي توم خوشترين روزةكانم لةكةل تو بةسةربرد تا دةمرم ئاشقي توم جا ئةو هةموو كات بةمني ئةوت باربية كةلةرةقةكة وتم من هةر باربيةكةي تو دةبم دةزانم ليم خوشنابيت حةق بة تو دةدةم زينب لةهةمووشتيك ئاكادارة من داوام لي كرد بيت نةليت وتي بو بيت نةدةوتم وتم من ترسام بيت بة كيشةيةكي كةورة من كةر تو ليم خوشنابيت حةقت بي دةدةم بةلام ئةوة بزانة تا دةمرم من هةر ئاشقي توم جوابي نةبوو زانيم جانسي دووةمم بي نادا بوية رويشتم هةفتةيةكي بي جوو احمد دةنكي نةبوو هةموو روز هةوالم لة زينب دةبرسي شةو تا بةياني بة كريانةوة دوعام لة خودا دةكرد روزي18/ 5 /2017 زينب تيلي كرد وتي خوت حازر بكة ديم بةدوات دةجين بو شوينيك وام زاني هةرمول ئةو جيكايانةية زينب هات بةدوام سةيارةكي لةشوينكي راكرت بيم سةيربوو وتم ئيرة كوية بيكةني وتيئةزاني لة ئةرزةكة بينم كومةليك كول داناندابوو زينب وتي بةشوين كولةكان بكةوة رويشتم شوينكي زور خوش زور جوان رازاندابؤوة دليكي كةورةي لي بوو بة بةلكي كول لة نوسرابوو شوم بي دةكةي باوةرم نةكرد نةمزاني خةونة يان راستي احمد هات قوتوةكي بجوكي بي بوو هةمان قوتو بوو كة بيشتر نيشاني مني دابوو هاتةلام وتي ئامادةيت شو بةمن بكةيت فرميسكي خوشيم هاتةخوارةوة هيشتا وامزاني خةونة وتي نا ديسان فرميسك من جي لةتو بكم كرينوك وتم بةلي تا هةتاية هةمان ئةلقة بوو كة بيشتر بوي كريبووم لة دةستم كرد خوشترين روز بوو هةميشة دواي ناخوشي خوشي ديت نةمويست زوو بة دايكم بليم جونكة تازة مةسةلةي موردام رةفر دابوو دواي هةموو وةيان ئةزاني لةبةر احمد وام كردووة بريارماندا دواي رةمةزان بين بو داوام كةرانةوةم بو كومبانيا باشنةبوو دايكم جونكة ئةيزاني من و احمد يةكترمان خوشدةويت من بة دايكم وت دايكم وت با دواي رةمةزان بيت بو داوات 8/8/ 2017 ئاهةنكي مارةبرينمانكرد
1/1/ 2018 ئاهةنكي كواستنةوة مان کرد هيج شتيك لةلاي خودا مةحال نية تةنها دةبي بةنا ببةين بولاي خودا لةدواي هةموو ناخوشيةك خوشي ديت من هةركيز بروام نةدةكرد ببم بةبوكي ئةو بةلام خودا دوعاي كيرا كردم هيوادارم هةرجي كج و كور يةكتريان خوشدةويت بكةن بة يةك تةنها دةبي سةبر بكرن دوعا بكةن ئيستاش من كةراومةتةوة بو كومبانيكةي احمد سوباس بو خودا زيانيكي زور خوشمان هةية من زور ناخوشيم بةسةر هان خرابترينيان مردني شارا بوو خودا كةسيكت لي ئةستني بةلام كةسيكي باشترت بةنسيب ئةكا من شارام لةدةست جوو بةلام خودا احمد و زينبي دابيم هةموو ك ناخوشي ديوة مردني كةساني ئازيزي ديوة بةلام كةشبين بن روزيك داديت تو بيدةكةني دل خوش دةبيت بوية هةر كيشةيةك هةبوو بةنا مةبةن بو خوكوشتن و رويشتن بجةنكة لةكةل كيشةيةك هيج كيشةيةك بي جارةسةر نية خودا جي باشة ئةوة بو بةندةكي ئةهيني ئةزيةت نةبي يا جيروكةكةم بة ناوي
ريكةوتيك زياني كوريم زور سوباست دةكةم ،،،،،

ان شاللە گشت ئەو کەسانەی کە بەڕاست یەکتریان خۆشەوش بۆیەک ابن تۆش بڵێ ئامین خۆ لیت کەم نابیت

کۆتایی
چیروکییکی کاریگە ر..

نوسەر" ئیمان

بەشــــیـۍ یـــەڪەم"

سلاو ناوم ئارییە لەسلێمانی ئەژیم تەمەنم 24 سالە ئەو بەسەرهاتە دەگیرمەوە کە چەند سالیڪ پیش ئیستا رووی داوە تەمەنم 18سال بوو لەگەل مالی مام جیران بووین زۆر تیکەل بووین ئامۆزایەکی کچم هەبوو کە لەمندالیەوە بابم دەیوت بوکی منە کچیکی رووخۆش و سادە بوو ناوی شەیدا بوو پیکەوە لەیەک قوناغ بووین پۆلی شەشی ئامادەیی بووین لەیەک قوتابخانە دەمان خویند دایم لای یەک بووین لەمندالیەوەش هەر لای یەک بووین وا هەستم دەکرد خۆشم دەویت ئەویش بەهەمان شێوە بەس لای یەکمان نەدەوت دایم لای یەک بووین چونکە جیران بووین دایم دەمدیت هەردووکمان ئاشقی یەک بووین بەلام وامان نەدەوت چونکە دەمووت ئەو هی منە خۆ بۆ کەسی دی نییە دوایی تاقی کردنەوەی قوتابخانە هات من زۆر حەزم بەخویندن نەبوو باوکم کۆمپانیای هەبوو زیاتر لەوی بوم گرینگیم بەخویند نەدەدا من کەوتوم لەتاقی کردنەوە ئەو دەرچوو بەو بەشە گەشت کە ویستی منیش وازم هینا کاری کۆمپانیام دەکرد حەزم لی بوو بەلام شەیدا دەچوە زانکۆ باوکم و مام وتیان حەز ناکەین بەتەنها بچیت براکەشی لەگەل من لەکۆمپانیا بوو وتیان دەبیت تۆ هاتوچۆی پی بکەی منیش رازی بووم هەموو رۆژ دەمبرد کاتیک دەمدیت زانکۆ کوریشی لییە غیرەم دەکرد پیم دەوت نزیک نەبیتەوە لیان ئاگات لەخۆت بیت ئەویش زەردەخەی دەکرد و دەیوت باش بەسەرچاو دەیزانی که ئاشقی ئەوم رۆژەک مالی ئیمە سەفرەکی دەریان دانا بچین کاتەکی خۆش وەربگرین لەگەل مالی مام چوین

هەموومان خۆمان ئامادە کرد چاوەری بوین مامۆژن و شەیدا بین دوایی شەیدا هات سەیرم کرد کراسیکی کوردی رەشی سادەی لەبەر کردووە قژە دریژەکەی خاو کردبەوە نازانم بەدەست خۆم نەبو هەر سەیرم دەکرد خۆم پی نەدەگیرا ووتم شەیدا ناترسی بەچاو بچیت ووتی دەی واشی لی مەکە ووتی منت خۆش دەویت بۆیە وابەجوانی دەمبینی ووتم ئەی ئاشقتم ریک ووتم ووتی بەراست شەرمم کرد ووتم دەی با برۆین خۆم دزیەوە سەفەرەکەمان بەخۆشی بەری کرد شەیداش هەر خەریکی خویند بوو هەموو رۆژ دەمبردە زانکۆ رۆژەک ووتم شەیدا ناتوانم هەستەکانم وا راگرم دەمەویت بیم و مارەت بکەم خۆ ئیمەش بۆیەک دانراوین ووتی ئاخر دەخوینم با زانکۆ تەواو بکەم جا وەرە منیش ووتم باش با بەدلی توو بیت هەموو رۆژ دەمدیت خۆشەویستیم بۆ دەردەبری ئەویش وابو بەس تۆزەک شەرمن بووزوو زوو دەچوینە کافتریا یان بۆ دەرەوە دایم لەخەیالم بوو قسەمان دەکرد شەوان بەنامە نەمدەویست دوور بیت لیم دایکم هەستی پی کردبوو ووتی کورم چییە وا دلخۆش دیاری دەم بەخەندەی ووتم دایە شەیدا هۆکارە ووتی ئەی کورەکەم ئاشق بووە دەی بەخۆشی بیت ئی کورم بریارت نەداوە کەی بچینە داوای خۆت دەزانی ئەو هەر بۆتیان دانابو ووتم دایە بەشەیدام ووتوە ووتی با زانکۆ تەواو بکەم منیش دلیم نەشکاند بەس ئەویش وا خۆشی دەویم خەمت نەبی بووکی تۆیە ووتی ان شاءاللە وتی بەس مامۆژنت نەزانی چونکە ئەو پی ناخۆشە کە باوکت دەلیت شەیدا بوکمە ووتم جا شەیداش منی دەویت قابیلە لیکمان کات خۆ ناتوانی ووتی با کورم مامۆژنت چ بلیت مامت بەگوێی دەکات ووتم خەمت نەبی هەر بووکی تۆیە خەریک بوو زانکۆی تەواو دەکرد شەیدا لەگەلی زۆر راهاتبوم رۆژەک نەمدیتبا دلتەنگ دەبوم برای شەیدا ناوی محمد بوو کچە پوری خۆشدەویست کچە خوشکی مامۆژنم رۆژیک بریاریان دا بچنە داوای هەموو خۆیان ئامادە کرد بۆ شەوەکی دەچون من دلم زۆر توند بو وەک بلی شتیکم بەسەر دیت چون داوایان کردبوو ووتبیان دوایی جوابت دەدەینەوە بۆ بەیانیەکەی جوابیان داوە ووتبیان رازین بەس دەبی شەیدامان بدەنی واتا ژن بەژنی بکەن من زۆر تیکچوم ووتم نابی ئەو هیمنە ریک مامۆژنم ووتی بۆ تاپۆت کردووە هی تۆی چ ووتم هی منە زۆر تورە بووم شەیداش زۆر دلتەنگ بوو فرمیسک لەچاوی دیار بوو باوکیشم لەوی بوو ریک هەستاین ئەویش پی ناخۆش بوو چونکە مامۆژنم زۆر رقی لیمان بوو دایم حەکسی ئیمە قسەی دەکرد محمدیش کچەی زۆر خۆشدەویست ووتبویان رازی نین تا شەیداشمان نەدەنی محمد دەیزانی من خۆشمدەویست نەیدەزانی ئامۆزای خۆی وەک برا دایم لای بوە لەلایەکی دی ئەشقەکەی لەخەما هەفتەیەک نەهاتبەوە مالەوە هەموو بیتاقەت بوون بەس مامۆژنم ووتبوویە مام یان رازی دەبین یان منیش دەرۆم مالەکەت بۆ بەجێ دیلم مامیشم نەیدەزانی چبکات لەلایەک کورەکەی دەویت یان مردن ئەو کچە لەلایەکی دی لەبەر باوکم باوکی کچەش دەیوت یان شەیداش دەبیت بەبووکی من یان کچم نابیتە بووکتان لۆیە مام هات ووتی دەبیت شەیدایان بدەمی خۆ ئیمە مارمان نەکردن تەنها بەقسە ووتومانە کەسیش نازانی باوکم هەستی پی کردبوو خۆشم دەویست بەس لەبەر مامۆژنم ناچار بوو بلی باش بەدلی خۆتان...............

بەشـــیـۍ دووەم"
زۆر بیتاقەت و دلتەنگ بووم دەترسام بەس لەبەر شەیدا هیچم نەدەوت ئەویش دایم دلتەنگ بوو لاواز ببوو خەمی دەخوارد دایم دەویت ئاریم گەر منیان دایی من چبکەم دەمووت نا وسبە تۆ هی منی لەو کاتە ووتم وەرە با بدبینم وەرە مالمان من نایەم لەبەر دایکت خۆت دەزانی رقی لیمە ووتی باش بەهانەیەک هاتبوو لای دایکم دانیشتبوو منیش دانیشتم دایکم دەیزانی من بانگم کردیە چوە مەتبەخ ووتی دەی من ئیشم هەیە دەرگاکەی داخست سەیری یەکمان دەکرد بەبی دەنگی جوانیەکەی خەیالی بردبووم ووتی ئاری لەسەیر کردنم تێر نابی ووتم نا وەک بلی کۆتا جارە سەیری بکەم لەباوەشم کرد یەکەم جارم بوو لەباوەشی بکەم پرچیم بۆن دەکرد وەک بلی ئەو نابینمەوە ووتی ئاری دەی دایکت دامان بی وامەکە ووتم زۆرم خۆشدەویت ووتی منیش دەی ئاری بەرم بدە دوایی دایکم هات شەیداش ووتی دەی من دەرۆم منیش ووتم باش ئاگات لەخۆت بیت ووتی باش هەفتەیەک ئەو مەسەلەی ژن بەژنیە باس نەکرابوو محمدیش نەهاتبەوە مال هیچ دەنگی نەبوو رۆژیک باوکم هات ووتی دەبیت بچیتە تورکیا بەهۆی کاری کۆمپانیاوە منیش حەزم لی نەبوو بەس لەبەر ئیشی کۆمپانیا ووتم باش دەچم بۆ بەیانیەکەی دەبا چوبام چومە لای شەیدا ووتم جوانکیلەم دەرۆم تۆش بیتاقەت نەبی ئاگات لەخۆت بیت خەم نەخۆیت ها تۆ هی منیی هەمووکات دەمووت هی منی دەیوت هیچم لەدەست نییە لەلایەک برام لەلایەک ئاشقەکەم فرمیسک کەوتە چاوی ووتم ئەی شەیدا نا دەمرم ها دەی چاوانت بسرە لەباوەشم کرد تۆزیک قسەی ترمان کرد شەیدا وتی دەی ئیسراعەت بکە بەیانی دەبی برۆیت ووتم باش من چوم نوستم بەیانی زوو هەلستام خۆم ئامادە کردن رۆشتم بەس خۆزگە نەدەرۆشتم نەمزانی ئەوان منیان ناردووە تا شەیدا بەزۆر بەشوی بدەن من لەوی بووم ئاگام لەهیچ نەبو شەیداش جوابی نامەی نەدەدا زۆر خەمم بوو بەس ووتم لەوانەیە لەبەر دایکی بیت دوو هەفتە لەوی بووم ئیشەکانم تەواو کردوو
دەمویست بگەریمەوە ئیوارەکەی دەهاتمەوە کوردستان کە گەرامەوە باوکم ت بەخیرهاتنەوەی کردم نانم خوارد ئیسراحەتم کرد ویستم بچمە لای شەیدا زۆر بیرم کردبوو هیچ دەنگی نەبوو ووتم دایە شەیدا چۆنە ووتی شەیدا باشە ووتم بانگی بکا بابیبینم ووتی ناتوانی کورم ریک دلم خیرا بوو ووتم چۆن ناتوانم چیبوە ووتی کورم شتیک باس دەکەم بەس ئارام بە ووتم باش خالەکانیشم لەوی بوون ووتی کە محمد کچە پوری هینا شەیداشیان دایی شەیدا وتی من ئاریم ناویت رازی بوو بەلام بەزۆر شەیدایان دابووی بەزۆر مارەیان کردبوو محمد ووتبووی دەبی بۆم بینن گەرنا نایمەوە ئەو مالە چونەوە داوایی کچە بەس هەر شەیداشیان ویستبوو شەیدایان بەزۆر دایی بەگریانەوە لەبەر محمد مامۆژن و مامیشت ناچار بوون رازی بن لەبەر محمد گویان لەشەیدا نەگرتبوو من ریک شۆک بووم سامت بووم قسەم بۆ نەکرا گریانیک توند قورقی گرتم ریک چومە لای مامۆژنم ووتم چی بوو دلت ئیسراحەتی کرد دوو دلت لیک کرد لەرق من خۆ دەتوانی خوشکەت رازی بکەی کە شەیدایان نەویت بەس زانیت من خۆشم دەویت لەرق من کردت پیدەکەنی ووتی ئا چۆن دیلم دلخۆش بیت لەگەل کچی من مام بیدەنگ بوو لەبەر مامۆژنم هیچی نەدەوت منیش رۆشتم نەچومەوە مال لەدەرەوە جگەرەم لەدەست بوو تا بەیانی رووخا بووم هیچم لەدەست نەدەهات بیری شەیدام دەکرد سەیری وینەکانیم دەکرد ئاگرم لەدلم بەرببوو دایکم تەلەفۆنی دەکرد هەلم نەگرت تا بەیان لەشەقام بووم زستانیش بوو......

چاوە روانی بە شه کانی تری بن..
چیروکیکی.. کاریگە ر

نوسەر" ئیمان

بەشیـۍ ســێ یـەم"

نەمدەزانی چۆن قسە لەگەل شەیدا بکەم چونکە مالیان پی نەدەزانی بەیانی داهات نەنانم پی نەدەخورا حەزم دەکرد مردبام ئەو هەوالەم نەبیستبا دایکم هەر تەلەفۆنی دەکرد هەلم نەگرت چومەوە مال چومە ژوورەکەم نەقسەم دەکرد نەنانم دەخوارد محمدیش دیار نەبوو هیچ هیزی ئەوەم نەبوو بەدوای دابگەریم دایکم هاتە لام دەیوت کورم وامەکە کچیک باشت بۆ دەدۆزمەوە دەمووت نا کەسم ناویت ریشم هیشتبەوە پرچم دەهیشتەوە برایەکی لەخۆم سالیک بچوکترم هەبوو ئەو لەجیات من ئیشی کۆمپانیای دەکرد رۆژیک تەلەفۆنم بۆ هات ژمارەکی نادیار بوو هەلم گرت دەنگی کیم گوی لی بوو شەیداکەم بەهەناسەیەکی ساردەوە بەگریانەوە ووتی باشیت ئاریم هیچم بۆ نەدەوترا تەنها فرمیسک لەچاوانم دەهات ووتم باشبوونی توو باشبوونی منە ووتی باشم بەس دلم خەریکە دەوەستی تۆم دەویست بۆ وایان کرد خۆزگە نەدەرۆشتی منیان بەزۆر بەشو دا ووتم بەس باشبە ئاگاداری خۆتبە ووتی باش تۆش خەم نەخۆیت ژیانیکی دی دانی لەگەل کچیک هاوسەرگیری بکە ووتم نا حەزم لی نییە ژیانی هیچ کچیک ویران ناکەم کە هیشتا دلم بەهۆی تۆوە لی دەدا وامدەزانی بەس شەیدا هەیە چاوم کەسی نەدەبینی ووتم دەی دایبخە لەبەر هاوسەرکەت خەریک بوو شیت بم هەموو رۆژ کەمیردەکەی لەمال نەبا قسەمان دەکرد رۆژیک دایکم هەستی پی کردبوو ووتی کورم کاریکی هەلە دەکەیت تازە ئەو شوی کردووە مەیخە کیشەوە خۆت دەزانی لەبەر محمد شەیدایان دە با توشی کیشە نەبێتەوە
ووتم دایە ناتوانم ووتی دەی تۆ هاوسەرگیری بکە جا سەبر سەبر لەبیری دەکەیت من رازی نەبووم نەمدەتوانی وەک بلی لەبیر کردنی شەیدا لەسەر وەستانی دلم بوو وازم لەئیش کردن هینا تەنها لەژوورەکەم بووم لەگەل جگەرەکەم یەکجار لاواز و رەنگ زەرد بووم ووتمە شەیدا ئیدی چبکەم مالت تیک نادەم خۆش بژین کە قسانەم دەکرد دلم خیرا بوو دەستەکانم دەلەرزین بەگریانەوە دامخست کات رۆشت هەر دەیان ووت هاوسەرگیری بکە من رازی نەبووم وتیان باش مادەم بۆ براکەت دەهینین منیش ووتم بەئارەزووی خۆتان زوو تورە دەبووم هەلدەچوم کەس قسەی لەگەلم نەدەکرد دوایی بۆ براکەم چونە داخوازی کچیک رازی بوون ئاهەنگیان ریک خست منیش ووتم نایەم برۆن ووتیان دەبیت بیت چی نایت ئەوە براتە بۆیە چوم بەبی دەنگی لەسوچیک دانیشتم وەک بلی هەر برای زاوا نیم دایکم هات دەی تۆزیک پیبکەنه ئەوە بۆ ساردی لەهیکرا کچیک هات ووتی پوری کاتی مارە برینەکەیە دەتوانی بیت کچیکی قژ زەردی چاو شینی کال بوو زور جوان بوو ناوی بەناز رۆشت دایکم ووتی دەلی چی ئەو کچە هاوسەرگیری نەکردووە بۆتی ریک بیخین ووتم نا باسی مەکەنەوە خەریک بوو مارە برینەکە کۆتایی بیت ووتمە دایکم من دەچمەوە سەرم دیشی ئیوەش کە تەواو بون وەرنەوە ووتیان باش خەریک بوو دەچومە دەر لەدەرگا ریک بەناز خۆی پیدا کیشام زۆر تورە بوم ووتم دەی خۆ کۆرە نیت ووتی ببوورە ئاگام لی نەبوو ووتم کە دەرۆیت لەریگا سەیری پیش خۆت بکە ووتی داوای لیبوردن دەکەم بۆ وا تورەی من رۆیشتم بەیانیەکەی دایکم هات ووتی ئاگام لی بوو بۆ وا خۆت لەو کچە تورەکرد ووتی خۆ ئاگای لی نەبوو دەچیت داوای لی بوردن دەکەیت ووتم نا هەرگیز ناچم ووتی قسەی دایکت دەشکینی ووتم نا بەس جاری ناچم ووتی باش ئاهەنگ کرا بەنازیش لەوی بوو دایکم ووتی دەی برۆ داوای لیبوردن بکە دایکشم لەگەلم هات ووتم ببوورە بۆئەو رۆژە زوو تورە بوم ووتی ئاسایە لەدلی ناگرم ویستم برۆم دایکم ووتی دەبی قەرەبووی بکاتەوە رۆژیکی دی دەعوەتی ئیمەن لەمالەوە دەبیت بین بەنازیش ووتی نا پیویست ناکە دایکم زۆری کرد رازی بوون بەناز باوکی نەمابوو خوشکی و برایەکی هەبوو دایکیشی مابوو خیزانیکی بچوک بوون رۆژیک دایکم بانگی کردن بۆ دەعوەتەکە منیش ئیشم نەدەکرد هەر لە مال بووم خوشکم نەبو یارمەتی دایکم دەدا بەناز و وان هاتن منیش لەژورەکەم بووم دایکم ووتی دەی وەرە بەخیر هاتنیان بکە ووتم باش بەخیرهاتنم کردن بەناز وەک ئەلماس وابو دانیشتم دایکی بەناز ووتی بۆ هاوسەرگیریت نەکردووە ووتم قسمەت نەبوە دایکم ووتی ان شاءاللە قسمەت دەبی بەس دایکم بەئەنقەست وای دەکرد حەزی دەکرد بەناز بهینم زۆر پی خۆشبوو براشم کە هاوسەرگیری کرد مالی جودای بۆ برژانم دانا بەس زوو دەهاتنە لای دایکم
نوسەر"ئیمان
بەشیۍ چــوارەم" کۆتایی
ئەو رۆژە باوکم هاتەوە و دانیشتن نان ئامادەبوو نانمان خواردوو باخچەیەکی بچوکمان هەبوو چوین بۆ ئەوەی بۆ چای دانیشتین چایەکەمان خوارد و دایکم دەویست لەگەل بەناز بەتەنها بین تا قسە بکەین من دەمزانی دایکم بەتەمای شتیکە  ریک ووتیە دایکی بەناز ئا وەرە بچینە ژۆرە بەهانەیەکی دۆزیەوە چون من و بەناز بەتها ماینەوە   هیچ قسەمان نەکرد سەرەتا   دوای ووتی تۆ هەر لەمالی ئیش ناکەیت ووتم نا ئەو ماوەیە وازم هیناوە تاقەتی ئیشم نییە  ووتم ئەی ئەتوو بەچ خەریکی وتی من لەمۆلیک ئیش دەکەم کارمەندم لەبەر خوشک و برایەکم دەمەویت بەختیکی باشیان هەبی ووتم ناخوینی  لەزانکۆم بەس لەبەر ئیش ئەم سال وازم هیناوە ان شاءاللە سالیکی دی دەچمەوە منیش ووتم وەرە کۆمپانیای ئیمە ئیش بکە ببە سکرتیری من ئیشەکەت ئاسان تر دەبی ووتی بۆنا رازیم ووتی بەس تۆ ئیش ناکەیت خۆ ووتم قەینا منیش دەبیت بیمەوە کۆمپانیا تەنها بەباوکم بەریوە ناچی ماوەیەک رۆشت من چومە کۆمپانیا تەلەفۆنم بۆ بەناز کرد ووتم وەرە دەست بەکار بە ئەویش هات کاری خۆی دەکرد کەسیکی بەرەوشت و بیدەنگ بوو کەکارەکانمان تەواو دەکرد دەچوینە کافتریا  قسەمان دەکرد مانگیک وا تیپەری رۆژیک بیستم شەیدا بوویتە دایک کچیکی بوە خەریک بوو شیت بم  زۆر بیتاقەت بووم کە دەبا من باوکی بام بەناز ووتی بۆ وا بیتاقەتی چبوە ووتم هیچ دایم لەهەوالی دەپرسیم  هەستم دەکرد خۆشی دەویم منیش گرینگیم پی نەدەدا رۆژیک دایکم ووتی دەمەویت تۆش هاوسەرگیری بکەیت یان من دایکت نیم نابی وابیت تازە شەیدا چۆتە ریگای خۆی منیش دلیم نەشکاند ووتم  باش بەئارەزووی خۆت کچیک بدۆزەوە من عەقم نییە ووتی بەناز دەچینە داوای ئەو منیش ووتم دەزانم لەسەرەتاوە حەز دەکەی
دایکم بەباوکمی ووت و رۆژیکیان دانا بچنە داوای منیش هەر پرچ ریشم زۆر بوو دایکم ووتی ئاوا دیت هەستە برۆ چاکی بکە منیش چاکم کردوو بەس هەر دلم سارد بوو   چوین دایکی رازی بوو بەنازیش ووتی رازیم ئیدی مارەم کردوو ئاهەنگیکی گەورەمان کرد بەناز ریک ئەلماس بوو زۆر جوان بوو چاوە شینەکانی قژە زەردەکەی ئاهەنگ تەواو بوو دایکم زۆر دلخۆش بوو  دوای یارمەتی دایکی بەنازیشم دەدا نەمهیشت بەناز ئیش بکات ئیدی ژیانەکی خۆشمان هەبوو   لەگەل دایکم دەژیان  بەناز کچیکی زۆر باشبوو   ئیدی رۆژیک بەناز ووتی شتیک دەلیم بەس شەرم دەکەم ووتم دەی بلی من هاوسەری تۆم ووتی دەبیتە باوک  زۆر دلم پی خۆشبوو ریک لەباوەشم کرد بەنازم چوبوە دڵم خۆشم دەویست هەمووکات چی ویستبا دەمکرد دوایی ماوەیەک کچیکمان  بوو  زۆر دلخۆش بوویت ئیدی ئەوە بەلینی خودایە لەدوایی هەر ناخۆشیەک خۆشیەک دیت خۆشیەکەی من هات   سوپاس بــۆ خوا......
.
.
.
.
.
ئەو ئازارەی ئێستا ھەستی پێئەکەیت و ھەناسەکانیت قورس کردوە
کۆتایی دێت،
ئەم شەوانەی کە پێت وایە تێناپەڕن، تێدەپەڕن
ئەو فرمێسکانەی کە ئێستا بەرگی سەرینەکەتیان تەڕ کردوە،خودا ئاگایی لێیەتی
بەھێزبە لەپێناو خۆت
ڕێگە مەدە ناخۆشیەک ڕۆژەکانی تەمەنت لێ بدزێت
ڕۆژێک دێت دڵخۆش دەبیت و چیرۆکی بەھێز مانەوەت بۆ ئەوانی تر دەگێڕیتەوە
ئەوە بزانە خودا ئاگایی لە دڵتە و ھێندە ڕەحمی کەم نییە
بەو برینانەوە بەجێت بھێڵێت
ئەم ڕۆژانەش تێدەپەڕن..
کووتاییی
Jزۆرینەی پیاوی کورد کاتێک خێزانیان خەوتوە سەیری روخساریان دەکەن و دەڵێن یارەبی ئەو حۆریە نازدارەم لێنەسێنیت😜😂😂😂😂
نامەی پیاوێک

زەرفێکی دایە دەست ژنەکەی و سوێند و بەڵێنی لێ وەرگرت دوای مردنی بیکاتەوە .

ئێوارەیەک کەهەمووان ڕۆشتنەوە ماڵی خۆیان و پرسە تەواو بوو ، ژنە زەرفەکەی هێناو کردیەوە نامەیەکی تێدابوو بەم شێوەیە:
ئەم کاتەت باش..
گیانەکەم.. باپێت بڵێم وشەی (گیانەکەم) سەرەتای بەیەکگەیشتنمان چەند لەقوڵایی ڕۆحمەوە دەهات ، من دەمردم بۆت ، چەند پەلەم بوو تا دەگەڕامەوە ماڵ ، چەند تامەزرۆبووم تازەردەخەنەکەت ، نیگاو سەیرکردنەکانت ببینم ، هێندە پڕببووم لە خۆشەویستی نەک بەشی تۆ بەڵکو بەشی شارێکی دەکردی ،تەمەننام دەکرد زەمەن بوەستایە و من هەر سەیری تۆم بکردایە ، لەجوانیت ، لەبوونت..
من پەلەمە پێت بڵێم کە حەیف ئەوانە درێژەیان نەکێشا ، بەرامبەر بەو هەموو خۆشەویستی و تامەزرۆیەم بۆ پێکەوەبوونێکی ئازیزانەو ژیانێکی جوان کەچی تۆ هەڵدەهاتی،ڕۆژبەۆژ بەقسە زبرەکانت،بەهەڵوێستە نەگونجاوەکانت ،بەبێمنەتییەکانت لەئاست نازو وڕێزگرتنەکانم بۆ تۆ..چەندین ڕێگام تاقیکردەوە بۆئەوەی بتوانم دڵی تۆبەدەست بێنم،وەک کابانێکی خانوومان لەتەنیشتا هەست بەئارامی بکەم،وابکەم کەبزانی پیاوێک چاوەڕوانی نەوازش و بەخششی تۆیە،چاوەڕێ بکەم کەسێک هەیە لەماڵەوە دەقەوسەعات دەژمێرێ تابگەڕێمەوە،بەڵام حەیف ئەمانەم هیچیان نەبینی،لە بیرتە هیچ سڵێکت لەوە نەدەکردەوە کەبەقسەوڕەفتارەکانت چۆن خەمبارت دەکردم؟
لەبیرتە سەدان جار لەناو مەجلیسا لای کەس وکاری هەردولا تەریقت دەکردمەوە؟
ئەوشتەت دەکردو دەوت من پێم ناخۆش بوو،بەپێچەوانەوە بۆ خەڵکی تر دەبوویە خۆڵی ژێرپێیان.
من هەمیشە دەمویست دابنیشین وقسەبکەین،تۆ هەمیشە ڕەدت دەکردەوە،نەتدەویست گوێبیستی حەقیقەت بیت،بەدرێژدادڕو گەمژە ناوزەدت دەکردم.
سەدان شەو پشتت تێئەکردم و گوێت بەغەریزەو حەزمت نەئەداو نەلە لەعنەتی خودا دەترسایت و نەلەهەڕەشەی حەدیسەکان و زۆر بەبێمنەتی پرخەی خەوت لێدەداو منت لەناو خەم و ئازارا دەدایە دەست بێخەوی و هەناسەهەڵکێشان و بێئاگا لەوەی کەبەخاتری ئاین و کۆمەڵگا نەبوایە بیانووت دابوە دەستم بیرلەخیانەت بکەمەوە بەڵام من ئەوەم نەکرد .
من لەتۆوە زانیم کەمرۆڤ هەیە هێندە دڵڕەق وڕق ئەستوربێ کەلەئازاردانی بەرامبەر لەزەت ببینێ،مرۆڤێک هەبێ بەهیچ ڕێگایەک نەیەتە سەر ڕێگاو بەهیچ مەنتقێک سازش نەکا.
من لەکتێبەکان وفیلمەکانا واتێگەیشتبووم کەژنان خاوەنی سۆز و خۆشەویستی ودڵێکی باشن ، بەڵام ئەمانەم لەلەزۆربەی پیاوەکانا بەدیکرد نەک لەتۆدا،پیاوەکانی ئێستا هێندە میهرەبانن مناڵ وەک سێبەر لێیان نابنەوە ، هاوکار و دەستباری ژنەکانن ، ئامادەن باوک و دایک و خوشک و براو کەسوکار ببوغزێنن بەخاتری دڵی ژنەکانیان .
باواز لەپیاوەکان بێنم..
شتێکی ترت بۆباس دەکەم لە دەمەقاڵە و بۆڵەبۆڵەکانا کەجار جاردەگەیشتە لای کەس و کاریش دەیان وت بامناڵتان ببێ باش ئەبن ، هەموو ژن و پیاوێک شەڕدەکەن و ئاشت دەبنەوە ، بێئاگا لەوەی کە نەشەڕ هەیە نەئاشتی بەڵکو قەبوڵنەکردن و بێڕێزی هەبوو ، بەڵام زۆرکەمن ئەوکەسانەی کەبەتەوای دەرک بەوەدەکەن کەپێویستە باشتر گوێ لە کێشەکان بگرن نەک پێچی تێبدەن و چاوی لێ بنوقێنن بەناوی ئەوەی کەهەموو خێزانێک کێشەیان هەیە..
نازانم ئێستا کەئەم نامەیە دەخوێنیتەوە دەگریت یان هێشتاش پێکەنینت بەعەقڵم دێت.
هەرچەندە هەرکامیان بێت بۆمن فەرق ناکات بەڵام بۆ تۆ زۆر جیاوازە، گەر بگریت واتە هەست بەعەزاب و پەشیمانی دەکەی دوای چەندین ساڵ کەبەردەوام سوربوویت لەسەر ئەوەی تۆ لەسەر حەقیت و من ناپیاوێکم کە بەهەڵە هەڵتبژاردووم .
خۆ ئەگەر پێکەنیوویت ئەوە دەبێ سوپاسی خودابکەم کە ئەوەی بۆهەردووکمان باش بوو ئەوە ڕوویدا ئەویش مردنە کە جیای کردینەوە..
لەکۆتایدا هیوادارم هەرچەند ئیتر من لەحاڵێکدام کەتوانای هیواخواستنم نیە بەڵام ئەوەم دەوێ لەژیانتا قەدەرێک یان ڕوداوێک وات لێ بکات کەڕۆژێک هەست بکەیت لەسەر ڕێگایەکی هەڵەیت و دیوە قێزەونەکەی ژیانت بینیووە ..
تۆزێ پێبکه‌نین😁😜

پۆستم کاتی بۆ نیە 🤣
پۆستی ناوەخت

تەنها بۆ دڵ خۆش کردنی ئێوەیە😍

دەڵێن مامۆستایەكی لە ووتاری رۆژی هەینی دەی ووت گەر ماسی دەمی خۆی نەکاتەوە بە قولاب ناگیرێ .

یەکێك هەڵستایەوە ووتی ئەی ئەگەر بەتۆڕ گیرا . مامۆستاکە وتی تۆ خەڵکی کوێی؟
ووتی خەڵکی ئه م گوندةم .

مامۆستا بێ دەنگ دوای ئەو مزگەوتەی جێهێشت.

دوای ماوەیەکی تر لە شوێنیکی تر ووتاری دەدا دەیووت جارێکیان سێ دز دەچنە ماڵێك دەدزن وکەل وپەلەکە لەپشتی گوێ درێژی خاوەن ماڵەکە باردەکەن و ئەویش دەبەن .

دوای کەمێك ڕۆیشتن دوویان ڕێکدەکەون کە ئەوی تر بکوژن بۆ ئەوەی بەشەکەیان زیاد بکات و کوشتیان دوای چەند ساتێك یەکێکیان ئەویتری

کوشت و هەموو دەسکەوتەکەی برد بەڵام کەرەکە جووتەیەكی لە ئەویش دەدات و دەی کوژێت و بە بارەوە دەگەڕێتەوە ماڵ .

مامۆستا دەڵێ بۆ ئەوەی بزانن ماڵی حەڵاڵ نافەوتێت .

یەکێك لە ئامادەبوان هەڵدەستێ ودەڵێت باشە مامۆستا گەر هەموویان مردن ئەی کێ چیڕۆکەکەی بۆ گێرایەوە؟ خۆ کەرەکە نەبوو!!

مامۆستا ووتی تۆ خەڵکی کوێی؟
ووتی خةلكی ئةوگوندەم كەباسي ماسيه كەت كرد.
مامۆستا ووتی ڕۆژێکی تر گەر ئه م كابرا لێرەبێت من ووتار ناڵێمەوە..😂😂
چیروکی.... مووژدە ....

بە شی یە کە م ....

ناوم مژدەیە تەمەنم 24 ساڵە لە خێزانێکی دەوەڵەمەند ئەژیم دوو برا و دوو خوشکم هەن خوشک و براکانم لە خۆم گەورەترن هاوسەرگرییان کردووە من و دایکم وباوکم پێکەوە ئەژین قۆناغەکانی خوێندنم هەمووی بەسەرکەوتوی تەواوکرد بەڵام لەکۆتا قۆناغی ئامادەی دەرەجەم باش نەبوو بۆیە باوکم گوتی دەتنێرمە زانکۆی ئەهلی چوومە زانکۆ من کەسێک بووم زۆرم حەز بەستایل جل و بەرگ بوو کەسێکی بێ دەنگبووم حەزم بەقسەکردن و تێکەڵی نەبوو بۆیە زۆر کات گوێم لێ دەبوو پێان ئەوتم لووت بەرز گوێم بەقسەی خەڵک نەدەدا بەڵام بۆ خۆم زۆر خۆش دەژیام لەناو نازونیعمەتێکی زۆر بووم لە هیچم کەم نەبوو چیم ووستبا بۆم دەکرا ساڵی یەکەم لەسەر پۆل یەکەم بووم باوکم سەیارەی بۆم کڕی گووتی ئەگەر وابێ بەم شێوەیە سەرکەوتوو بی شتی زۆر جوانتر چاوەڕێت ئەکات باوکم بە هەموو شیوەیەک هانی ئەدام بۆ ئەوەی لەهەموو کێشەوناخۆشیەکانی ژیانم سەرکەوم لەساڵی دووەمی کولێژ لەکافتریای کولێژ بەتەنیا دانیشتبووم کوڕێک هات ناوی سەهەند بوو گوتی
-خاتون ئەتوانم کەمێ قسە بکەم..
-بەڵێ فەرموو
-باخۆم بناسێنم ناوم سەهەندە لەبەشی یاسا ئەخوێنم زۆر کات کەدێتە کافتریا ئەتبینم کەسێکی ڕێکی و باشی من تۆم بەدڵە....
-بەڕێز سەهەند سوپاست دەکەم خۆت کەسێکی باشی بۆیە منیش بەباشی ئەبینی بەڵام من نەخۆشەویستی نەهاوسەرگیرش دەکەم تا خوێندن تەواو دەکەم خوای گەورە کەسێکی باشت بەقسمەت بکا پیویستە بڕۆم کاتێکی خۆش.
-سوپاس لەگەل تۆشا خوات لەگەل بێ.
ڕۆژانەی ژیانم بە ئارامی و بێ کێشە تێپەڕ دەکرد قۆناغەکانی تری کۆلێژم بەسەرکەوتووی تەواو کرد باوکم کۆمپانیای خانوو دروستکردنی هەبوو لە پڕۆژەی زۆرباش ئیشیان دەکرد منیش وەک یارمەتیدەری ئەو ئیشم دەکرد....

.......بـــــــەشـــــی دووەم............

زۆر بەباشی فێرە ئیشەکان ببوم زۆر جار برادەرەکانی باوکم دەیانگوت لەداهاتوو من دەچمە جێگای باوکم کۆمپانیا بەڕێوە دەبەم براژنە گەورەکەم کەسێکی حەسوود و چاوبرسی بوو زۆر پارەپەرست بوو پارە هەموو شتێکی ئەو بوو دەیویست هاوسەرگیری لەگەڵ برای ئەوبکەم تا زۆربەی کۆمپانیا و سامانەکەی باوکم بۆ ئەوان بێ زۆر دەیگوت دەبێ هاوسەرگیری لەگەڵ برام بکەی بەڵام گوێم پێ نەدەدا چونکە خێزانەکەم هەموومان زۆر باش ئەومان دەناسی بۆیە ڕۆژێ زۆر بەخراپی بووە شەرمان دایکم هەموووانی بۆ نانی ئێوارە دەعوەت کرد ئەویش هەموو کات بەدوای بەهانە دەگەڕا تا لەپێش چاوی هەمووان سوکم بکات بەڵام قەت نەمدەهێشت بەو شتە بگات من تەنیا بەوە توڕەدەبووم کە بێ پرس دەستکاری شتی تایبەتی من بکەن دایکم و خوشکەکانم هەموویان ئەگەر شتێکیان ویستبا پرسیان دەکرد هەموو هاتن منیش لەگەڵ باوکم چوینەوە ماڵ مۆبایلم شەحنی نەمابوو لە شەحنم دانا چوم تا یارمەتی دایکم بدەم براژنم چوبوە ژوورەکەم تەماشای مۆبایلمی کردبوو تا بزانێ من خۆشەویستم هەیە یان نا خێزانەکەم پاسۆردی مۆبایل منیان دەزانی ساڵی لە دایکبوونم بوو شتێکی ئاسان بوو منیش کەزانیم زۆر توڕەبوو گووتم بۆ دەستکاری مۆبایلی من دەکەی بووە شەری من و براژنم زۆر قسەی ناشیرنی کرد منیش گریام براشم هاتە نێوانمان دژی من وەستاوە باوکم زۆر بەو شتە تێک چوو گووتیە برام تێکەڵی نیوان خوشک و ژنت مەبە ئەگەر تێکەلیش بووی لایەنی حەق بگرە ئەوە خوشکتە لە خوێن و گۆشتی تۆیە ئەوشیان ژنتە ئەگەر من نەمێنم بەو شێوەیە ئاگاداری خوشکەکانت ئەبی تۆ لەشوێنی من چۆن بەو شێوەیە ڕێگە دەدەی قسە بەخوشکت بڵێن لەسەر قسە و کاری ژنت بە شێوەیە لەگەلی دەکەی ئەکەر سبەی خەڵک درۆ بوختانی بۆ بکەن تۆ چی دەکەی بەو شێوەیە خوشکەکانت دەپارێزی بووە شەرێکی زۆر ناخۆش برام ڕۆیشت دایکم باوکمی هێمن دەکردەوە شەوێکی زۆر ناخۆش بوو بەیانی دووبارە لەگەڵ باوکم چوینەوە کۆمپانیا باوکم گوتی قسەی براژنت لەدڵ مەگرە هەموو باش دەزانین چۆنە بۆیە خۆت خەفەتبار مەکە گوتم نا خەمی چی بەڵام شتی وا خۆش نیە گووتی ڕاستە کچە جوانەکەی من قەت ناحەقی لەکەس قبوڵ مەکە با برای خۆشت بێ هەموو کاتی لەسەر حەقبە و ڕاستگۆبە قەت لایەنی خراپ ناحەق مەگرە گوتم ڕاستە باوکە گیان قسەکانت و ئامۆژگاریەکانت زیر و گەوهەرن بۆم....
چــــــــیـــــــرۆكی..

... موژدە ...

بـــــەشـــی ســیهە م.

گوتی لەئیشکردنیشا زۆر باش بوویتە هیواوئومێدێکی زۆرم پێتە لە ئێستا و داهاتوو دڵنیام لەپاش من زۆر سەرکەوت و باشتریش ئەبی گووتم هەموو کاتی بەدڵی تۆ دەبم باوکە گیان پاش چەند ڕۆژی برام و براژنم هاتن داوای لێبووردنیان کرد منیش قبوڵم کرد ئیتر براژنم هەر شتێ ببووبا تێکەڵ من نەدەبوو قسەکانی باوکم کاریگەری زۆری لەسەر برام هەبوو هەموو شتیکیش خێرێکی خۆی هەیە ئەو شەڕەش خێری هەبوو بۆمن ئیتر براژنم ئاقڵ ببوو ڕۆژانە هەر بەکاری کۆمپانیا و ئیشکردن خەریکبووم کەم کەم دەچومە خەت فیسبووک و بەرنامەکانی ترم بەکاردەهینا زۆر حەزم پێیان نەبوو بەڵام حەزم بە ئینستگرام دەکرد چەند ڕۆژ جارێ شتێکم لە ستۆری دائەنا زۆر کەس مەسجیان ئەکرد جوابم نەدەدانەوە شەو درەنگ بوو نزیک کاتی بەیانی بوو وتەیەکم لە ستۆری دانا کەسێ نامەی نارد ئەویش محمد بوو گووتی ئەگەر بەئەرک نەبێ ئەو ڕسمەی ستۆریم بۆ بنێری منیش ناردم سوپاسی کردم ئیتر جوابم نەداوە ئەولای من فۆڵۆ بوو بۆیە منیش ستۆری ئەوم دەبینی داوی ئەویش داینا ئیتر گووتی ناوم محمدە کرێکارم لەکۆمپانیای ئیش دەکەم گوتم سەرکەوت و بی گوتی ئەی تۆ شتێکی وام پێ نەگوت تەنیا خوێندنم تەواو کردووە ئیشیش ئەکە م گوتی سەرکەوت وبی گوتم سوپاس کەم کەم نامەی دەنارد بەلای منەوە گرینگ نەبوو پاش تێپەڕینی چەند مانگ زۆر قسەمان دەکرد وەک دوو هاۆڕێی نزیک بووین ئەو هەموو شتێکی خۆی بۆمن باس دەکرد بەڵام من هیچی خۆمم پێ نەدەگوت ئەو کەسێکی خراپ نەبوو زۆریش باش و ڕاستگۆبوو ڕاستگۆی ئەو ز ور سەرسامی کردبوو بۆیەش قسەم لەگەل دەکرد ئیتر وامان لێهاتبوو هەموو ڕۆژ قسەمان دەکرد هەواڵی یەکترمان ئەپرسی گوتی خۆشەویستت هەیە گوتم نا ئەی هاوسەرگیری ناکەی گوتم جارێ قسمەت نەبووە ئەویش دەبێ بەپێی کات گوتی وایە گوتم ئەی تۆ گوتی منیش وەک تۆ ڕۆژی لەدایکبوونم بوو پیرۆزبای لیم کرد گوتم سوپاس هەر بۆ سوعبەت گوتم ئەی دیارت بۆ نەکڕیوم پێکەنی گوتی جا دیاری چیە چۆن نایکرم بەڵام چۆن پێتی بدەم کاتێکمان دیارکرد یەکتر ببینن لە کافتریایەک یەکترمان بینی یەکمجار بوو بیبینم.......
به شی کووتاییی

ئەو کەسێکی زۆر سادە و جوان بوو چاوەکانی ڕەش بوون کەسێکی کەمێ سورەش بوو بەڵام کە قسەت لەگەل دەکرد زۆر شیرین بوو گوتی برواناکەم ئێستا تۆ دەبینم گوتم بۆ یەکمجارتە لەگەڵ کچێ یەکتر ببینی ئەی لەکولێژ چی گوتی بەڵی یەکمجارمە چونکە تا ئێستا جگە لەتۆ هیچ هاوڕیەکی کچم نەبووە ئیتر ئەو شتانە لەکومەڵگای ئێمە گونجاو نین محمد لە خێزانێکی باش بوون بڵام زۆر بەجوانی قسەی دەکرد دیاریەکەی پێمدا گوتی هەرچەندە لەدیاری کرین باش نیم جا کچیش بیت ملوانکەیەکی زیوی کری بوو زۆر جوان و سادە بوو گوتم نا بۆ وادەڵێ زۆر جوانە بەدڵمە سوپاس گوتی پیوست ناکا گوتم دەچیەوە ماڵ گووتی بەڵێ دەچمەوە گوتم ئەگەر سەیارەت لا نیە من دەتگەیەنم گوتی نا سەیارەم هەیە گوتم باشە کەوایە من دەڕۆم ئیشم هەیەگوتی باشە زۆر خۆشحاڵبووم کەتۆم بینی گوتم منیش ئیتر هەدووکمان ڕۆیشتن منیش چومەوە ماڵەوە خوشکەکانم لەوێ بوون منیش چومە لایان ملوانکەکەیان بینینی گوتیان جوانە لەکوێیت کریوە گوتم نەمکریە دیاریە برادەرێکم بۆ ڕۆژی لەدایکبوونم بۆی هینا بووم گوتیان بەراست کچە منیش پێکەنیم گوتم ئەگەر کور بوو گوتیان شتی وانیە تۆ و ئەشتانە زۆر لێک دوورن گوتم نا بەڕاستمە رسمی محمدم نیشاندان گوتیان نا سوعبەت دەکەی ئەگەر وایە ئێستا تەلەفۆنی بۆ بکە گووتم باشە تەلەفۆنم بۆ محمد کرد گوتم چۆنی گەیشتیەوە ماڵ بەسەلامەتی گوتی بەڵێ گیان ئێستا لەماڵ دانیشتومە خوشکەکانم پێکەنین قسەیان دەکرد گوتی ئەی تۆ ئەوە کێیە پێ دەکەنێ خوشکم بەزۆر مۆبایلەکەی لێم وەرگرت قسەی لەگەڵ محمد کرد خۆی پێناساند منیان شەرمەزار کرد لە تەلەفۆن محمدیش لای منی دەگرت نزیکەی نیو سەعات قسەیان لەگەل کرد گوتیان ئەوجارە ئێمەش دەتبینین محمد گووتی زۆر خۆشحاڵدەبم....
دوو ڕۆژ محمد قسەی لەگەڵم نەدەکرد تەلەفۆنیشم بۆی کرد هەڵی نەدەگرت زۆر خەمی ئەوم بوو محمد خۆی تەلەفۆنی بۆم کردەوە دەنگی باش نەبوو گووتی کەمێ نەخۆشم باوەڕم نەکرد گوتم با یەکتر ببینین گوتی باشە محمد نیگەران بوو گوتم چی بووە گوتی هیچی وانیە تۆ شت گەورە دەکەی گوتم باشە لەگەڵ ئیشکەت چۆنی گوتی لەئیش دەریانکردوومە بەڵام گرینگ نیە ئیشێکی تر ئەدۆزمەوە خەمت نەبێ گوتم لای ئێمە ئیش بکە لەکۆمپانیا ئیشێکت بۆ ئەدۆزمەوە گوتی نا پێویست ناکات گوتم باشە با من بیدۆزمە تۆش بڵێ نا گوتی ئاخر گوتم ئاخری نیە ئەوە تەواو گوتی باشە بەیانیەکەی ئیشێکم لە کۆمپاینا بۆ دۆزیەوە پێم گوت بێ ئیش کات باوکشم ئاگادار کردبوو کە کارمەندێکی نوێم هیناوە محمد هاتە کۆمپانیا کەسێکی زۆر ئیشکەر بوو خۆی زۆر ماندوو دەکرد باوکشم بەدڵی بوو زۆر دڵم لەسەر محمد بوو ئەویش وابوو ساڵێ تێپەڕی من ومحمد پەیوەندی نێووانمان باشتر ئەبوو باوکیشم خۆشی دەویست ڕۆژی محمد گووتی پرسیارێ دەکەم ئەگەر ڕۆژی کورێک تۆی خۆش ویست جگە لەدڵی هیچی تری نەبوو تۆ ڕازی دەبی هاوسەرگیری بکەی لەگەڵی قبوڵی دەکەی گوتم بۆ نا بەڵێ رازی دەبم گوتی هاوسەرگیری لەگەل من دەکەی شۆک بووم کەوای گووت گووتم بەڵێ ڕازیم بەباوکمم گوت ئەویش پێی خۆش بوو چونکە محممدی زۆر باش دەناسی زۆریشی بەدڵ بوو زۆر جار دەیگوت محمد گەنجی خۆمم بیر دەهێنیتەوە لەگەڵ محمد هاوسەرگیرمان کرد باوکم خانوێکی بۆ کرین وەک دیاری گوتی کە مافی خۆشتە بۆ خوشکەکانمیشی کری بوو پێشتر زۆر دڵخۆش بووین لەگەڵ محمد مناڵێکمان هەیە ڕاستە من لەخێزانێکی دەوڵەمەند بووم بەڵام ئەوە هەرگیز ڕێگر نەبوو بۆ خۆشبەختی من و محمد خودا دڵی هەموو خێزانێکیش نەرم بکا ڕیگە بدا کچەکەیان یان کوڕەکەیان بدەن لەگەڵ ئەو هاوسەرگیری بکا کە خۆشیان دەوێت.......

کـــــــــــــــــۆتــــــایـــــــــی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ناخ هه‌ژێنترین ڤیدۆ  بینه‌ری بن
چیرۆکی

به‌هۆی یەك ته‌له‌فۆن كردنه‌وه‌ ناچاربووزیــنــا له‌گه‌ڵ برای مێرده‌كه‌ی بكات



بەشی یەکەم

ئه‌مه‌ چیرۆك نیه‌ و ئه‌فسانه‌ش نیه‌ به‌ڵكو ئه‌مه‌ كاره‌ساته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئومه‌تی ئیسلامیه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌یه‌ك و لادانێكی بچوك له‌ شه‌رعی خوا كاره‌سات ده‌گاته‌ ئه‌م ئاسته‌ ترسناكه‌ بۆیه‌ وا چاكه‌ كاته‌ فه‌راغه‌كان به‌ خویندنی قورئانی پیرۆز و كۆڕی یادی خوا پڕ بكرێنه‌وه‌ نه‌ك به‌ ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌و و ئه‌م كردن و چات كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نه‌فس نزم و گورگ له‌ پێستی مه‌ردا
ده‌كرێ هه‌موومان سود له‌م ڕوداوه‌ ڕاسته‌قینانه‌ وه‌ربگرین و به‌ چیرۆك و ئه‌فسانه‌ی تێ نه‌گه‌ین و كه‌سیشمان نه‌ڵێین ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ من چونكه‌ من له‌ خوا به‌زیاد بێ خاوه‌ن بڕوا و زانستم و بروام به‌ خۆم پته‌وه‌ و كه‌س ناتوانێ فێڵم لێ بكات چونكه‌ شه‌یتان هینده‌ ته‌ڵه‌ و داوی هه‌یه‌ هه‌رگیز واز ناهێنێ تا ڕۆژێك بتوانی له‌ خشته‌مان ببات !!!!
كچێك له‌ ته‌مه‌نی به‌هاریدا بوو گوڵ ئاسا ڕۆژ به‌ڕۆژ گه‌شه‌ی ده‌كرد و پێ ده‌گه‌یشت له‌ بنه‌ماڵه‌ێكی په‌روه‌رده‌ چاك و موسلمانانه‌ و ڕیك و پێك و خو ره‌وشت جوان ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای كرد بوو سه‌ره‌نجی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك و ناسیاو و دۆست به‌لای خۆیدا ڕابكێشێ هه‌موو گه‌نجانی گه‌ره‌ك و ئاشناكان به‌هیوای ئه‌وه‌ بوون ئه‌و كچه‌ ببیته‌ هاوسه‌ریان تا ڕۆژیك گه‌نجیكی ڕیك و پیك و جوان له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری هاتن بۆ خوازبێنی و خوداش ئه‌و كاره‌ی سه‌رخست و كچه‌ و كوره‌ بوون به‌ به‌خته‌وه‌رترین هاوسه‌ری یه‌كتر ...
هینده‌ یه‌كتریان خۆش ده‌ویست حه‌زیان نه‌ده‌كرد بۆ یه‌ك چركه‌ش له‌ یه‌كتر داببڕێن به‌لام ژیانی دونیا هه‌رگیز ڕیگه‌ به‌مه‌ نادات ده‌بێ پیاو بچێته‌ سه‌ر كاری خۆی ژنیش به‌ هه‌مان شیوه‌ یان كاری ماڵ ده‌كات یان ئه‌ویش فه‌رمانبه‌ره‌ و ده‌بێ بچێته‌ فه‌رمانگه‌ی خۆی ..
كابرا به‌یانیان سه‌عات 8 له‌ ماڵ ده‌رده‌چوو تا سعات نزیكی 3ی دوای نیوه‌ڕۆ نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵ ، ژنه‌ش له‌ ماڵی خۆی خه‌ریكی كار و باری ماڵ ده‌بوو هینده‌ ده‌ست گه‌رم و له‌ش سوك بوو هه‌ر خێرا ماڵه‌كه‌ی ڕیك ده‌خست و كاری خۆی ته‌واو ده‌كرد و پاشان ده‌چوو ناو ماڵی باوكی كوڕه‌كه‌ش ڕیكی ده‌خست و پاشان ده‌هاته‌وه‌ نێو ماڵی خۆیان خۆی خه‌ریك ده‌كرد تا كات بڕوات و كاتی هاتنه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ی دا بێت ...
وای لێ هات كچه‌ هه‌ستی به‌ بۆ شایی ده‌كرد وورده‌ وورده‌ هه‌ستی به‌ بێزاری ده‌كرد !!! بیری كرده‌وه‌ چی بكات بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی كات شه‌یتان ئه‌وه‌ی خسته‌ مێشكیه‌وه‌

ده‌ی با ته‌له‌فۆن بكه‌م به‌لكو له‌گه‌ل هه‌ندێك كه‌س بدوێم خۆ هیچ نابی كێ ده‌زانی من له‌ كوێم !!!!
به‌هه‌وه‌سی خۆی ژماره‌ی لێ ده‌دا و هه‌ندیكیان وه‌لامیان ده‌دایه‌وه‌ و هه‌ندیكیشیان له‌سه‌ریان داده‌خست ، تا ڕۆژێكیان كه‌وته‌ داوی ڕاوكه‌ران و بوو به‌ باشترین نێچیر
ڕۆژانه‌ چه‌ند سه‌عاتێك به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان ده‌كرد و وای لی هات ئیش وكاری ماله‌وه‌ی به‌ خه‌مساردیه‌وه‌ ڕاده‌په‌ڕاند !!!
برای مێرده‌كه‌ی هه‌ستی كرد شتیكی نائاسایی رووده‌دات بۆیه‌ ده‌ستی كرد به‌ چاوه‌دیری براژنه‌كه‌ی بینی وا خه‌ریكه‌ به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ ده‌كات و بۆ چه‌ند كاتژمیرێك بی پسانه‌وه‌ !!!
ئه‌ویش چوو له‌ بازاڕ ته‌له‌فۆنیكی به‌ ڕیكۆردی كڕی و هێلی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی پێوه‌ به‌ستایه‌وه‌ هه‌ر چه‌ند جار ژنه‌كه‌ ته‌له‌فۆنی بكردبایه‌ ئه‌وه‌یش تۆماری ده‌كرد چه‌ند ڕۆژیك به‌م شێوه‌یه‌ تا هیچ گومان نه‌مێنی له‌ په‌یوه‌ندی به‌ستانی براژنه‌كه‌ی به‌ پیاویكی نه‌ ناسیاوه‌وه‌
برای مێرده‌كه‌ی هاته‌ لای براژنه‌كه‌ی و دوای چاك چۆنی گوتی : باشه‌ پێم ناڵێی بۆ هینده‌ له‌ ژووره‌وه‌ ده‌مینیته‌وه‌ به‌ ته‌نها ؟
براژنه‌كه‌ی گوتی : هه‌ر بۆ خۆم بێ تاقه‌تم
ئه‌ویش گوتی : نه‌خێر وانیه‌ !!!
براژنه‌كه‌ی به‌ باوه‌ر به‌ خۆ بوونه‌وه‌ گوتی : بۆ وانیه‌ !!!
ئه‌ویش گوتی: پێم بڵێ ئه‌وهه‌موو قسه‌ كردنه‌ به‌ ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ كێ ده‌یكه‌ی ؟؟؟
براژنه‌كه‌ی ڕه‌نگی تێك چوو گوتی : ئا ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ماڵی باوكم ده‌یكه‌م
ئه‌ویش گوتی : درۆ ده‌كه‌یت فه‌رموو گوی بگره‌ بزانه‌ له‌گه‌ڵ كێیه‌ !!!! هه‌ندی له‌ قسه‌كانی خۆی بۆ لیدایه‌وه‌ و گوتی : ئیواره‌ ئه‌و كاسێته‌ ده‌ده‌م به‌ براكه‌م تا بڕیارێك له‌ باره‌ته‌وه‌ بدات !!!
براژنه‌كه‌ی هه‌ر زوو خۆی دایه‌ ده‌ست و پاڕایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ نه‌كات چی ده‌ویت بۆی بكات له‌ بری په‌نهان كردنی ئه‌م ئابروو چونه‌
ئه‌وه‌یش گوتی : باشه‌ به‌مه‌رجیك
براژنه‌كه‌ی گوتی : بڵی با مه‌رجه‌كه‌ت بۆ جی به‌جی بكه‌م
ئه‌ویش گوتی : خۆت بده‌ به‌ده‌ستمه‌وه‌
براژنه‌كه‌ی گوتی : ئاخر چۆن ده‌بی و ئه‌وه‌ خیانه‌ته‌ و گوناه و تاوانه‌ !!!
ئه‌ویش گوتی : دوو ڕیگات له‌به‌رده‌م دایه‌ یه‌كیان هه‌ڵبژێره‌

چاوەریی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

به‌هۆی ته‌له‌فۆنكردنه‌وه‌_ناچاربوو زیــنــا له‌گه‌ڵ برایمێرده‌كه‌ی_بكات



بەشی كۆتایی

براژنه‌كه‌ی هیچی بۆ نه‌مایه‌وه‌ ئه‌وه‌ نه‌بی كه‌ هه‌ڵه‌ به‌ هه‌ڵه‌یه‌ك و تاوانێكی گه‌ورتر چاره‌بكات و به‌ ناچاری خۆی دایه‌ ده‌ست برای میرده‌كه‌ی و ئه‌وه‌ی خوا پێ ناخۆش بوو كردیان ..
بۆ به‌یانی دیسان برای میرده‌كه‌ی لێ به‌ژوور كه‌وته‌وه‌ و دیسان داوای لێ كرده‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی دوینی خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه‌ به‌لام براژنه‌كه‌ی وای زانی ئه‌مجاره‌ هیچ به‌ڵگه‌ی پی نه‌ماوه‌ گوتی : ته‌واو ئێستا تۆش وه‌ك من تاوانباری به‌رامبه‌ر به‌ براكه‌ت و كاسێته‌كه‌شم شكاندوه‌ و هیچ به‌ڵگه‌شت پی نه‌ماوه‌ !!
ئه‌ویش كاسێتیكی تری له‌ گیرفانی ده‌ركرد و گوتی : وه‌ره‌ گوێ بگره‌ !!!
دیسان ناچار خۆی دایه‌وه‌ ده‌ست وه‌ك دوێنی !!!
برای میرده‌كه‌ی زۆر بی مێشك و ده‌به‌نگ بوو وای ده‌زانی كاره‌كه‌ ئاساییه‌ خێرا چوو بۆلای هاوڕیه‌كی خۆی و ته‌واوی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ گرایه‌وه‌ !!!
براده‌ره‌كه‌شی گوتی : ده‌باشه‌ بۆ یه‌كه‌م جار نه‌هاتی به‌ شوێنی من براده‌رایه‌تی چۆن وا ده‌بی
ئه‌ویش گوتی : ئه‌وه‌ نابێ براژن ی خۆمه‌ تۆ كارت چیه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌ ؟
هاوڕیكه‌ی گوتی : زۆر ڕامه‌كێشه‌ ئه‌گه‌ر نه‌هێنی بۆلای منیش ئه‌وا هه‌رچی زووه‌ براكه‌ت ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌م ڕووداوه‌ !!!
ئه‌وه‌یش گوتی : باشه‌ ئاسانه‌ هه‌ر به‌یانی ده‌یهینم بۆ لای تۆ به‌ڵام به‌ كه‌سی تر مه‌ڵێ
ئه‌ویش گوتی: باشه‌ خه‌مت نه‌بێ بیهینه‌ خۆشترین شوینی بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌م
بۆ به‌یانی دیسان له‌ براژنه‌كه‌ی به‌ژوور كه‌وته‌وه‌ و گوتی : خۆت ئاماده‌ بكه‌ و خۆت بڕازێنه‌وه‌ پیاسه‌یه‌ك ده‌كه‌ین !!!\براژنه‌كه‌ی گوتی : ناكرێ كارم هه‌یه‌ و ناتوانم
ئه‌ویش گوتی : ناتوانم نیه‌ چیت پی ده‌ڵیم ده‌یكه‌ی ئه‌گینا كاسێته‌كه‌ ده‌ده‌مه‌ ده‌ست براكه‌م
براژنه‌كه‌ی ناچار به‌قسه‌ی كرد و دوو قۆڵی بۆی ده‌رچوون
تا گه‌یشتنه‌ لای هاوڕیكه‌ی و چونه‌ ژووره‌وه له‌وێ به‌وپه‌ری نامه‌ردی و بێ ویژدانی چی خراپ بوو كردیان تا ئێواره‌ كه‌ كاتی گه‌رانه‌وه‌ داهات ویستیان بچنه‌وه‌ به‌لام هاوڕیكه‌ی گوتی : چونه‌وه‌ی چی ئه‌وه‌ شێت بونه‌ !!!
هیشتا چیمان كردوه‌ !!!
تا یه‌ك هه‌فته‌ نه‌یهێشت بچنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و له‌وێ وه‌ك زیندانی ‌به‌ندی كردن
مێردی ژنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاگر ده‌ژیا و ئارامی لی هه‌ڵگیرا بوو پۆلیسی لێ ئاگادار كردبۆه‌وه‌ كه‌ برایه‌كی له‌گه‌ل خێزانی چونه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ یه‌ك هه‌فته‌یه‌ نه‌گه‌راونه‌وه‌ته‌وه‌
ئینجا دوای هه‌فته‌یه‌ك ژنه‌ و برای مێرده‌كه‌ی ویستیان بچنه‌وه‌ هاوڕێكه‌ی گوتی : بوه‌ستن چی ده‌كه‌ن ؟؟
شوبرای ژنكه‌ی جیا كرده‌وه‌ گوتی : ئه‌وه‌ چیه‌ تۆ شێت بۆی ده‌ته‌وی هه‌ردوكمان به‌په‌تی سێداره‌ هه‌ڵواسن !!
ئه‌ویش گوتی : ئه‌ی چاره‌ چیه‌ ؟
هاوڕێكه‌ی گوتی ئاسانه‌ : براژنه‌كه‌ت ده‌كوژین و كه‌سیش به‌ كاره‌كه‌مان نازانێت
پێكه‌وه‌ ژنه‌كه‌یان كوشت و پاشان ته‌رمه‌كشیان برد له‌سه‌ر ڕیگایه‌ك فڕێیاندا
خه‌ڵك ته‌رمه‌كه‌یان بینی و پۆلیسیان لێ ئاگادار كرده‌وه‌ و پۆلیسیش خێرا گه‌یشتنه‌ شوینه‌كه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان برد بۆ نه‌خۆشخانه‌ تا پشكنینی بۆ بكریت
دوای پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ئافره‌ته‌ ده‌ستدرێژیه‌كی زۆری كراوه‌ته‌ و سه‌ر و پاشانیش به‌ گوریس خكیندراوه‌ ...
هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ژنه‌كه‌یان به‌ماڵی مێرده‌كه‌ ڕاگه‌یاند و له‌و كاته‌ش براكه‌ی گه‌یشته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ كه‌بینی پۆلیس هاتونه‌ بۆ ماڵه‌كه‌یان تێك چوو شێوا نه‌یزانی چی بكات ئه‌فسه‌ره‌كه‌ گوتی : وه‌ره‌ بزانم له‌ كوێ بوی ؟ ئه‌ی ئافره‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ تۆ ده‌رنه‌چوبوو ؟
بۆ به‌ته‌نهای كوا ئافره‌ته‌كه‌ ؟
هیچ وه‌ڵامی پێ نه‌بوو !!!
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ گوتی : باشه‌ سه‌ركه‌وه‌ با بچین بۆ بنكه‌ تا له‌وی هه‌ندێ پرسیارت لێ بكه‌ین تا به‌ڵكو هه‌ندێ شتمان بۆ ئاشكرا بێت ...
كه‌ چون بۆ بنكه‌ی پۆلیس ئه‌فسه‌ره‌كه‌ یه‌كسه‌ر كوره‌كه‌ی نارده‌ پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وت برای مێرده‌كه‌ی یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی به‌شداری ده‌ستدریژی و خنكاندنی كردوه‌
دوای ئه‌وه‌ به‌ ئاسانی دانی نا به‌ ته‌واوی تاونه‌كه‌ و ناوی هاوڕیكه‌شی دركاند و ئه‌ویش ده‌ستگیر كرا
پاشان دادگا بڕیاری خۆیدا و هه‌ر یه‌ك له‌ تاوانباران بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ به‌ند كران

کــــۆتــــــــــــــــــایی
باشە کاکە 😂😂

خزمێکی دوورمان کوڕەکەی ژنی دەهێنا ،
بانگهێشتی کردم بۆ ئاهەنگەکەی .
لەگەڵ ژنەکەم پێکەوە ڕۆشتین ،کاتێك گەشتینە دەرگای هۆڵەکە بینیمان دوو دەرگای لێیە .
لەسەر دەرگایەکیان نوسرابوو : تایبەت بە خزمی زاوا.
لەسەر دەرگاکەی تر نوسرابوو :تایبەت بە خزمەکانی بووك .

ئێمەش چونکە ناسراوی زاواین لەو دەرگایەوە چووین کە نوسرابوو بۆ خزمی زاوا.
پاش چەند هەنگاوێك دوو دەرگای ترمان بینی
لەیەکێکیان نوسرابوو: تایبەت بە ژنان
لەدەرگاکەی تر نوسرابوو: تایبەت بە پیاوان .
من و ژنەکەم لەوێدا جیابووینەوەو ئەو بۆ دەرگای ژنان و منیش بە دەرگای پیاواندا ڕۆشتم .
@chyrok
پاش چەند هەنگاوێك دوو دەرگای ترم بینی .
لەسەر یەکەمیان نوسرابوو: بۆ ئەوانەی دیارییان پێیە.
لەسەر دەرگای دووەم نوسرابوو:
تایبەت بەوانەی دیارییان پێ نیە .
منیش چونکە دیارم لەگەڵ خۆم نەهێنابوو،لەو دەرگایەوە ڕۆشتمە ژوورەوە کە لەسەری نوسرابوو: تایبەت بەوانەی دیارییان پێ نیە.
لەوێدا بە ژنەکەم گەشتم و تەماشامان کرد لە دەرەوەی هۆڵەکەین .
لەگەڵ ژنەکەم سەیرێکی یەکترمان کردو دەستمان کرد بە پێکەنین ، دواتر گەڕاینە ماڵەوە .😜😁

@chyrok
هەر چەنە کۆنیشە😂😁

کابرایه‌کى چه‌مچه‌ماڵى ته‌له‌فونی کرد بۆ به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له‌ کەناڵی سپێدە کچه‌ بێژه‌ره‌که‌ وتی داواکاریت چی یه‌؟
کابرا وتی دوو له‌فه‌ی گه‌س ودایان خسته‌وه‌
دوای ئه‌و یه‌کێکی تر له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ️ته‌له‌فونی کرد بێژه‌ره‌که‌ وتی به‌ڵێ فه‌رموو چ
داواکاریه‌کت هه‌یه‌؟
وتی کابرای چه‌مچه‌ماڵی ️ئه‌ڵێ پیازی تیا نه‌بێ مه‌عیده‌م ته‌واو نیه‌و دایان خسته‌وه‌ به‌سه‌ریا
دوای یه‌کێکی تر له‌ که‌لاره‌وه‌ ️ته‌له‌فونی کرد بێژه‌ره‌که‌ وتی تۆ چ داواکاریه‌کت هه‌یه‌ برای به‌ڕێزم؟
@chyrok
کابراش ووتی:داواکاریم ئه‌وه‌یه‌ یه‌ک تۆز ده‌ست و برد بکه‌ن چونکه‌ کابرای چه‌مچه‌ماڵ
برسیه‌تیوو دایان خسته‌وه‌ به‌سه‌ریــا
دوای ئه‌و یه‌کێکی تر له‌ ‌سلێــمانیـه‌وه‌ ته‌له‌فونی کرد بێژه‌ره‌که‌ش توڕه‌بوو ووتی هیوادارم داوای کە چە ب نە کە ی
کابرای سلێمانی ووتی نه‌وه‌ڵا هه‌ر حه‌زمکرد ئاگاداربن پاره‌ی کابرای چه‌مچه‌ماڵیم یـــــاوه‌ که‌س نه‌یدا😛😛😛😛😛
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چەن جوان وتی دكتر شەریعەتی:
بۆكەسێك كە دەرك ئەكا هیچ تەوزیحێك لازم نیە
وبۆكەسێك كەدەرك ناكا هەر تەوزیحێك ئیزافیە
ئەوانەی كە دەڕك ئەكەن عەزاب ئەكێشن
میگن بەحس لەگەڵ ئینسانی ئەحمەق وەك كوشتنی مێشولە لەسەر روخساری خۆتە
چەكی ئاخریت بە ڕوخساری خۆت داوە
نەتیجەبوونی ئەم بەحسە دۆڕاو خۆتی
کوا رزقی من ..


جارێکیان ئافرەتێک ھاتە لای پێغەمبەر داود (سەلامی خوای لێ بێت) و ھاواری کرد .... ئەی پێغەمبەری خودا،…. خودای تۆ .... دادپەروەرە .... یان زاڵمە ...!!
پێغەمبەر داود (سەلامی خوای لێ بێت) : تورەبوو گووتی : ئەی ئافرەت تۆ چی دەڵێت، بێ گومان دادپەروەرە ... دواتر ھەندێک ھاتەوە سەرخۆ و پێی گووت : پێم بڵی چیرۆکی تۆ چییە ئەی ئافرەت..
ئافرەتەکە گووتی : من ئافرەتێکی بێوەژنم، سێ کچم ھەیە بەخێویان دەکەم، رۆژانە خوری دەچنم و دەیکەمە گلورە ..
دوێنێش وەک جاران گلورەیەکم کرد و لەرێگادا بووم بۆ بازاڕ بۆ ئەوەی بیفرۆشم، بەڵام باڵندەیە ھات و گلورەکەی لێ رفاندم و بردی ...
زۆر خەمبار دامام، چونکە ھیچ شتێکم لەدەست نەما بۆ ئەوەی منداڵەکانمی پێ تێر بکەم ..
کاتێک ئافرەت بەردەوام بوو لە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی، دەرگا لێدرا ..!!
پێغەمبەر داود (سەلامی خوای لێ بێت) رێگەی دا بێنە ژوورەوە، دە بازرگان بەیەکەوە ھاتنە ژوورەوە و ھەریەکەیان کیسەیەکی بەدەستەوە بوو و ١٠٠ دیناری تێدابوو ...
بازرگانەکان گووتیان : ئەی پێغەمبەری خودا بیدە بەیەکێک کە شایەنی بێت ..
پێغەمبەر داود (سەلامی خوای لێ بێت) گووتی : بۆ چی ئەم پارەیەتان ھێناوەتە لای من ..؟؟
بازرگانەکان گووتیان : دوێنی لەناو بەلەمێک دابووین، بایەکە لەنێو دەریا زۆر توندی کرد زۆری نەمابوو بەلەمەکە تێک بچێت و ھەموومان بخنکێین، لەناکاو باڵندەیکمان بینی، گلورەیەکی پێیە و ھەڵیدەدات بۆ نێو بەلەمەکە، ئێمەش ئەو گلورەیەمان بەکارھێنا بۆ داخستنی ئەو کونانەی لە بەلەمەکە دروست ببوو، دوای ئەمەش نەزرمان کرد گەر خودای گەورە لەم بەڵایە رزگارمان بکات ئەوا ھەریەکەمان ١٠٠ دینار دەکەینە خێر ..
ئێستاش ئێمە ئەو پارەیەمان ھێناوەتە لای تۆ، تۆش بیدە بەوکەسەی کە شایەنیەتی ..
پێغەمبەر داود (سەلامی خوای لێ بێت) ئاوڕێکی لەلای ئافرەتەکە دایەوە و پێی گووت : خودای گەورە لە نێو ووشکانی و ئاو بازرگانیت بۆ دەکات ... تۆش دەڵێی خودا .. زاڵمە ..
پێغەمبەر داود (سەلامی خوای لێ بێت) ١٠٠٠ دینارەکە دایە دەست ئافرەتەکە و پێی گووت : بڕۆ لەماڵ و منداڵی خۆتی سەرف بکە ..
2024/11/17 10:52:20
Back to Top
HTML Embed Code: