Telegram Web Link
چیرۆکی

ماری


بەشی دووەم

شةوان لەسەر جادە گشتیەکە نزیک هۆڵەکة کچێکی جل سپی قژزەردی چاوشین دەستیان لێ ڕائەگرێت داوایان لێکا تا ماڵەوەی بگەیەننن کە لە باکوری شارەکەیە ، ئەو شۆفێرانەی هەڵیانگرتوە تاوەکو ماڵەوە بیبەن ئەڵێن کچێکە عەزیەکی سپی لەبەرەیاە چاوی شینەو قژی زەردە هەنێکیش ئەیانوت جوتێ پێڵاوی سەماکردنی سپی لە پیایە هەموشیان ئەیانوت کە کچێکی جوانە هەرچەنە ڕەنگی پەڕیوە ،<ب کچێکی بێدەنگ بوە خۆی لە قسەکردن لا ئەیا بە بێدەنگی دا ئەنیش هەتاوەکو ئەگەشتنە لای دەرگای گۆڕستانەکە داوای ئەکرد لەویا بۆستێت بەڵام کچەکە یەکسەر دیار نەئەما هەروەکو ئەوەی بوبێت بە هەڵم ، �یەکێ �لە سایەق تەکسەیەکان باسی ئەو شەوە ئەکات کە ماری تیا بینیوە ، شەوێکی زۆر ساردی زستان بوو ئەگەڕامەوە بۆ ماڵوە کات درەنگ بوو شەقامەکە خاڵی بوو نە خەڵک نە ئوتوتومبێلێکی کەی پیا نەئەڕۆی لەناکاو لە قەراغ جادەکە کچێکم بینی بەو شەوە ساردە تەنها عەزیەکی سپی لەبەرابوو وەستام پێشنیارم کرد کە تا ماڵەوەی بگەیەنم ڕازی بوو چوە پشتەوە دانیشت وتی ماڵمان لە باکوری شارەکەیە �شۆفێرەکە چەن جار ویستی بە قسەی بێنێت باسی کەش و هەوا ئیش خوێندن هیچ کچەکە هیچی نەئەوت �شوفێرەکە هەستی بە بێزاری کرد لە ئاوێنەکەوە سێرێکی دواوەی کرد کچکە دیارنەبوو وتی بەهۆی تاریکیەوە یە ، پێ ئەچێ پاڵ کەوتبێت ، �ئەو هەربیری لای کچەکە بوو بۆچی ڕەفتارەکانی هێندە سەیرە لەو کاتەیا گوێی لێبوو وتی ئەم ساڵ بەفر زوو باری �بەدەنگێکی نزم هەر وەکو چرپە چرپ وابوو هەر لەو ساتەیا بەلای گۆڕستانەکەیا ڕۆشتن کچەکە بەدەنگی بەرز هاواری کرد لێرەیا بۆستە �کاتێک وەستا کچەکە بێ ئەوەی دەرگاکە بکاتەوە دیار نەما ،�.�.�. .

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

ماری


بەشی کۆتایی

بۆ بەیانی کاتێ شۆفێرەکە باسی ڕوداوەکەی بۆ برادەرەکانی کرد پیانوت ئەوە ماریە ‎ساڵ هات و ساڵ ڕۆی خەڵکی زیاتر باسیبینینی ماریان ئەکرد بەتایبەتی لە شەوە هەرە ساردەکانی زستاندا هەتا وای لێهات ‎باسی تارمایەکەی ماری وەکو ئاگر بەناو ویلایەتی شیکاگۆیا بڵاو بۆوە هەتا هەنێ کەس ‎شەوان بەو ناوەیا نە ئەڕۆشتن ‎هەنێ کەس بەویا ئەڕۆشتن کاتێ ماریان ئەبینی دەی لێڕاگرتون نە ئەوەستان بەڵام کتێکیان ئەزانی ماری لە پێشی سەیارەکەیا دانیشتوە ‎هەموو جارێکیش بە بێدەنگی دائەنیشت هەتا لای گۆڕستانەکە لەوێ داوای ئەکرد بۆستێ . ‎هەنێ کەسی کە وتویانە لە نوەڕاتی جادەکەیا وەستاوە کاتێک لێیان ناوە وەکو ئەوەی ببێ بەهەڵم دیارنەماوە ‎ئەم ڕوداوانە پەیوەست نەبو بە چەن ساڵێک یان چەن کەسێکەوە ، ئەوانەی مایان بینیبوو لەهەموو تەمەنێک بوون لەهەموو پیشەو کارێک پزیشک پارێزەر ئەندازیار مامۆستا پیاوی ئاینی شۆفێر ...هتد ، ‎هەتا هەنێ کەس نەیان ئەزانی کە ئەوان تارمایان دیوە ئەچونە لای پۆلیس و شکاتیان ئەکرد کە بەسەیارە لە کچێکیان ناوەو کچەکە دیار نیە یان شۆفێری تەکسی ئەهاتن و ئەیانوت کچێکمان گەیاندوە پارەکەی نەیاوە .
چەن کەسێک بڕیاریان نا بزانن ماری کێیە بۆیە لەناو هەزارەها گۆڕا ئەبوایە بۆ ناوی ماری بگەڕێن پاش ئەوەی هەموو فایلەکان گەڕان ماریان دۆزیەوە ناوی ڕاستی ئانا ماریا �نورکسە ، زۆر ئارەزوی سەماکردنی کردوە شەوێک لەکاتی گەڕانەوەی لە هۆڵی سەماکردنەکە ئوتومبێل لێی ئەیاو کۆچی دوای ئەکات .

کۆتایی
کوریک دەلیت

دڵم بە کچی مامەکەمەوە بوو.
دوای مردنی مامم ، باوکم بووە سەرپەرشتیاری کچەکە .
چوومە لای باوکم بۆ خوازبێنی.
کەچی باوکم ڕەتیکردمەوە😁😂😂😂😂😂
یەكەم جارم بوو پیزا بخۆم
سێ نانم پێوەی خوارد 😬🙈😋😂
زۆر نەخۆشم، ئەو پەتایەمە، دایکیشم قوربانێ بم ئەلێی پشکێنەری چەکی ئەتۆمیە بەدوو ماسکەوە. دێت بۆلام ئاخر ئەترسێ پەتاکەی تووش بێ
هەرچەند پێی دەڵێم دایه وەرە مەترسە من لەجیاتی تۆش گرتوومە. زۆریش خەمی منیەتی، ئیدی هەموو دایکێک هەروا بەسۆزن.
قاپێ شۆربا و ئەو گیراوە کوردواریانەی بۆ هێناوم هەر داینا و ڕیکرد.. گوتی کوڕم من بیگرم کێ چێشتت بۆ بکات هەر تۆ بگری باشترە وا دەبینی خزمەتت دەکەم.
جا ئەوەی ناخۆشە ئەڵێن: ئەوەی لە فیسبووکیش دوعای چاکبوونەوەیان بۆ
کردووە. خۆتان خۆش.
ناشوێرم داوای دوعای خێر لە ئەهلی فیسبوکیش بکەم، ئەی چیبکەم😷ههههههههههههه
چیرۆکی

کــــاریگەر


بەشی یەکەم

خۆشەویستی ئافرەتێک بۆ پیاوەکەی
ئاڤان کچێکی تەمەن 18ساڵ دەبێت کوڕێک کەناوی ئامانج دێتە داوای ژیانی هاوسەر گیری پێک دەهێنن ئامانج کوڕکی هەژار دەبێت خانوی ماڵی نابێت ماڵی باوکی ئامانج ژوورێکی لای خۆیان بۆیان دابین دەکرێت بۆماوەی سێ ساڵ لەو ماڵە ژیان بەسەر دەبەن ..منداڵێکیان دەبێت کە کوڕە بەڵام منداڵەکە نەخۆشیەکی لەگەڵ دەبێت ماڵی باوکی ئامانج ئەم منداڵە دەبینن کە نەخۆشە و خوای گەورە پێی بەخشیون زۆر لە ئاڤان بێزار دەبن ڕەقو قسەو ناشرین بە ئاڤان دەڵێن ئامانجیش وەکو کەسێکی دوا کەوتو ئەویش دەست دەکات بە لێدانو ئازاردانی ئاڤان ....
بەڵام ئاڤان زۆر بە صەبرو لەخوا ترس دەبێت هە میشە شکورانه ی خوای گەوره ی دەکرد هەمیشە لەخوای گەوره دەپاڕایەوە کە ڕزگاری بکات لەم نەهامەتیە دڵی پیاوەکەی باشبێت ،،،ئامانج ڕۆژ بەڕۆژ خۆی لە ئاڤانو منداڵەکەی دوور دەکەوێتەوە وخزمو کەسوکاری وای لێدەکەن هەر بیری ژن و منداڵی نەبێت ...ئاڤانیش بەردەوام لەگەڵ کۆرپه کەی ژیان بەڕێ دەکات بەردەوام بەڕێی نەخۆشخانەو لای دکتۆر دەبێت بەڵام ئاڤانی چی ئاڤانی ئەو کچە شۆخو جوانەی کە پێشتر هەیبوو لە پێناوی جەرگەکەی وای لێدێت وەک ژنێکی پیر منداڵی لەباوەشتدایە بێ باوک بێ کەس لەسەر شەقامەکان دەڕوات تا چارەسەرێک بۆ منداڵەکەی بدۆزێتەوە ئامانیش لەتاو گەڕانو پیاسە لەگەڵ خزمەکانی ئاگای لە ئاڤان نیە چەند ڕۆژێکە نازانێ ئەم ژنو منداڵە چی دەکەن چیان پێویستە ڕۆژێکیان ئاڤان منداڵەکەی لەباوەشدایە لە سەرشەقامە دەڕوات ،،ئامانجیش لە گەڵ خزمێکی لەناو سەیارەیەکی مۆدێل به رز بە جەوێکی خۆش بەو شەقامە دەڕوات کە ئاڤان لێی دەڕوات خزمەکەی دەڵێ بەڕاستی ئەم ژنە جوان دیاره ئامانیش دەڵێ ئا بڕۆ پێشە وە با دەموچاوی ببینم بزانە بە کەڵکمان دێت ،، کاتێک کە دەچنە نزیک ئاڤان ئامانج ووتی کچی جوان چۆنی ،،ئامانج چی بینی ژنێک کە چاوی پڕە لەفرمێسک منداڵێک لە باوەشیدا لێوی ووشکبوە لەبرسا ئاڤان وەک ژنێکی بە ئەخلاق ڕەوشجوان سەری دادەخات سەیری ئەو سەیارەیە ناکات کە لێی نزیک بوەتەوە .ئاڤان ووتی من سوپاسی خوا ده کەم کەمێردێکی جوانو ئازام هەیە بزانێ تۆ ڕێم لێ دەگری دەتکوژێ .ئامانج ئەم دیمەنەی بینی بڵێی چی لێ هات بە ڕائی ئێوە بێت هاوڕێیانم لەوانەیە بڵێن بۆی دەگیریا یان توشی سەرسوڕمان بوو نەخێر هاوڕێیانم هیچان نەبوو جامی سەیاره کەی بەرز کردەوە ووتی لێخوڕە بابڕۆین لێرە بەڵێ ئامانج ڕۆیشت ئاڤانیش نەیزانی ئامانجی هاوژینێتی وەستابوو بۆی ،ئاڤان خۆی گەیاندە لای دکتۆرێک شارەزایی هەبوو لە نەخۆشی منداڵەکەی ئاڤان ،،دکتۆرەکە بەخێر هاتنی گەرمی کرد ووتی خوشکم ئەوە چەندێک دەبێت بە پێ هاتوی وا هیلاک دیاری ئاڤان ووتی نەخێر بەپێ نەهاتووم خۆم دایم وام پیاوە بەڕێزەکەم ئێستا لێرە دایبەزاندم ،،دکتۆرە هەستی بەوە کرد کە ئەم ئافرەتە کەسێکی بەڕێزه لای مێردەکەی نەیدەزانی مێردەکەی ئاگای لە ماڵو منداڵی نیە ،،بۆیە دکتۆرەکە بە ئاڤانی ووت ئەم منداڵە نەخۆشیەکەی بە ڕاهێنان چارەسەر دەکرێت دەبێت خۆتو مێردەکەت زۆر بەووردی چاودێری بکەن ،،ئاڤانیش ووتی ان شااللە پشتو پەنام خوای گەورەیە ،،بۆیە ئاڤان منداڵ دەکاتە باوەشی بەدڵێکی پڕ خەمەوە بەرەو ماڵ بەڕێ دەکەوێت و لەدڵی خۆیدا دەڵێت ئێستا ئامانج لەماڵەو بەخێر هاتنمان دەکات ،،بەڵام بەداخەوە ئامانج لەگەڵ ئەوکەسانەیە کە ژیانی ئاڤانی لێ تاڵ کردوون ،،ئاڤان منداڵەکە دادەنێت بەهیلاکیەکی زۆر دادەنیشێت بیر دەکاتەوە لە دڵی خۆیدا دەڵێت خوایە تۆ بڵێی ژنی کەسانی تر وەک من ئاوا ژیانیان بەسەر بەرن خوا شکورم بەو پیاوه ی پێت بەخشیووم خوایە ئامانجم زۆر خۆش دەوێ هەمیشە لەدڵمایە خوایە تۆش من بکه یتە دلیەوە تۆزێک بەزەیی بە م منداڵە بێتەوە ،،،ڕۆژ دەڕواتو دێت ئاڤان ژیانی هەر بەرەو ناخۆشی دەڕوات ئامانج شەو ڕۆژ قسەی ناشرین و نابەجێ پێدەڵێت بەڵام ئاڤان هەر لەدڵی خۆیدا دەڵێت تۆم هەر خۆش دەوێت وەرە لێم بدە هەتا لێم توڕە بیت زیاتر خۆشم دەوێی فرمێسک بەچاوانی دێتە خوار بەڵام ئامانج هیچ ڕەحموو بەزەیی بەم ئاڤانە نایەتەوە ،،
ئامانج وا پڕ کراوە لەلایەن چەند کەسێکی نزیکی خۆی وا مێشکیان پڕکردوە کە دەڵێن پێی تۆ پیاوی پیاو نابێت بەگوێی ژن بکات ژن دەبێت دایم خزمه تکاری بێت .........

چاوەڕوانی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

کــــاریگەر


بەشی کۆتایی

سالانێک تێپەڕ دەکات ئامانج هەر لەو کارانە بەردەوامە کە بە ئاڤانی دەکات ،،
ئاڤانیش لەسەر ڕاهاتنو وەحدی بەڵێنی داوە بەخوای گەورە هەتا ئامانج لێی توڕەبێت قسەی پێبڵێت زیاتر خۆشی بوێت لای کەس ئەم کێشەیە باس نەکات،،
ڕۆژێک ئامانج لەگەڵ ئەو خزمو کەسانەکە دایم بەگوێی دەکردن پشتو پەنای بوون بەبێ ئاڤانو منداڵەکەی بەڕێ دەکەوێ بۆ سەیران لەسەیرانه کە ئاوی لێدەبێت ئامانج زۆر حەز بە مەلە دەکات دەڕواتە ناو ئاوەکە دەست دەکات بە مەلە کردن خزمەکانیشی هەمووی تەماشای دەکەن کە چۆن مەلە دەکات لەو کاتەدا ئاوەکە ئەوەندە ساردە ئامانج وەکو منداڵەکەی لێدێ کە نەخۆشە ئەو منداڵە چۆنە ئەویش وای لێدێت لەناو ئاوەکە هاوار دەکات فریام بکەون بەڵام کەسێک لەو کەسانەی کە پشتو پەنای بوون نەهاتن بەدەمیەوە بۆیە هاواری کرد ئاڤان لێم ببورە کەوتە ناو ئاوەکە لەناو ئاوەکە منداڵەکەی دێتە بەرچاوی هەرچەندە دەستی بۆ ڕادەکێشێ بۆ منداڵەکەی بەڵام دەستی پێی ناگات لەوکاتەدا لەدڵی خۆی دەڵێ خوایە فریام بکەوە دڵی ماڵو منداڵم ناشکێنم هەمیشە خۆشم بوێن لەوکاتە دا کەسێک کە شارەزایی هەیە لەمەلە کردن خەلکی ئەو شوێنەیە فریای دەکەوێت ئامانج ڕزگار دەکات ،،
دوای چەند کاژمێرێک ئامانج بەتەواوی باش دەبێت خزمو کەسوکارەکەی چوار دەوری لێگرتوون دەیکه ین بەڕۆژی خۆیان لەخۆشیدا بەڵام ئامانج هەڵدەسێ سەر پێ فرمێسک بەچاوی دێتە خوارەوە بێ دەنگ بن ئەی دوژمنانم بێدەنگ بن ئەی نەفامانە ئێوە بەس دەمن ئێوە ژیانی ئه و ژنو مناڵەمم لێ تاڵ کردوون دەزانن بۆ ڕزگارم بوە ئێستا گوێ بگرن لەناو ئاوەکە خەریبوو بەتەواوی دەخنکام بەڵێنم بە خوای گەورە داوە ژنو منداڵەکەمم خۆش بوێت بۆیە خوای گەورە ڕزگاری کردووم لەپێناوی منداڵەکانم .......
ئامانج خزمەکانی جێ دەهێلی بەرەو مال بەڕێ دەکەوێ، لە دەرگا دەدات و هاوار دەکات ئاڤان گیان، ئاڤان گیان دەرگام لێ بکەرەوە.....
ئاڤانیش زۆر بە هێمنانە دەرگاکە دەکاتەوە، وەك جاران دەڕواتە ژورەوە.....
ئامانج دەلێ ئاڤان گیان زۆرم خۆش دەوێی ، دلنیابە هەمیشە لەگەلت باش دەبم...
ئاڤان لە ڕۆیشتندا دەوەستێ لە دلی خۆی دەلێ خوایە گیان زۆر سوپاس بۆ تۆ کە دلی پیاوەکەمم باش کردوە،ئامانج دەڕواتە ژوور مندالەکەی لە سەر عەەزە تەق و رەقەکەی هەلدەگرێ باوەشی دەکات تێر تێر ماچی دەکات.....ئاڤان پەرادخێك ئاو بۆ ئامانج دێنی دەلێ ها بخۆوە ئەی هەموو کەسەکەم مەرگم پێش مەرگت کەوێ......
لەوکاتەدا ئامانج زۆر تەریق دەبێتەوە ئارەقە بە نێوچاوانی دا دێتە خوارەوە...دەلێت ئاڤان گیان لە مەو دوا ئیتر بێ دلیت ناکەم هەمیشە باش دەبم بۆت...ئاڤانیش دەلێ تۆ هەمیشە بۆ من باش بویت لای خوای گەورە گەردەنتم ئازاد کردوە هەرشتێکت کردبێت بەرامبەرم .........

کۆتایــــی

ئەم بەسەر هاتە ببێتە دەرسێك بۆ ئەوانەی بۆ کە لەگەل خێزانەکانیان خراپن
ئەی پیاو وریابە بە قسەی خەلك تێ نەکەوی
با سەرت بەرز بێت بەرامبەر خێزانەکەت دانەوێ
ڕۆژگاڕێكی عەجیبە....!!!!

ئەم ڕۆژانە
ئەوەی كە ئینسانەكان
بەدەست یەك پیر ئەبن
نە بە پای یەك...
چیرۆکی
ڕێحانە

بەشی یەکەم

دادوەر: بـۆ ئەو ئەفسەرەت کوشت؟
ڕێحانە: ئەو دەستدرێژی کردە سەرم هەوڵمدا شەرەفی خۆم بپارێزم وکوشتم.
دادوەر: ئەوە بەهانە نیە بۆ کوشتنی کەسێک!
ڕێحانە بەتوڕەیەوە دەڵێ: ڕاستە جەنابی دادوەر ئەمە بەهانە نیە،
چونکە تۆ کابرایەکی بێ شەرەفـیت!
لەسەر سوکایەتی کردن بە دادوەر ساڵی ۲۰۱‌٤ لەئێران ئەو خانمەموهەندیسە"ڕێحانەی جابری" لەسێدارە درا
دەقی نامەی ڕێحانە بۆ دایكی
خۆشەویستم شوعلە
ئەمڕۆ زانیم كە سەرەم هاتووە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی لەسێدارەدان، بێتاقەتم بەوەی كە تۆ پێت نەوتم كە گەشتومەتە كۆتایی گەشتەكەم لە ژیانمدا، هەست ناكەیت مافی خۆمبوو كە بزانم؟ ئەزانی؟ بێتاقەتم بۆ ئەوەی كە تۆ بێتاقەتی، بۆچی دەرفەتێكت نەدامێ تادەستی تۆ و باوكم ماچكەم؟
19 ساڵ لەم جیهانەدا ژیام، لەو شەوە شومەدا دەبوایە من كوژراو بومایە و لاشەكەم لەسوچێكی شاردا فڕی بدرایە، دوای چەند ڕۆژێكیش پۆلیس تۆی دەبرد بۆ دادوەری پزیشكی بۆ ئەوەی لاشەكەم بناسیتەوە، ئەو كاتەش تۆ دەتزانی كەمن دەستدرێژی سێكسیم كراوەتە سەر، كەسیش نەدەگەیشت بە بكوژەكە، چونكە ئێمە ئەو پارە و نفوزەی ئەوانمان نییە، ئەو كاتەش ئەوەی لەژیانتدا مابوو بە ناخۆشی حەیاچوندا بەسەرت دەبرد، دوای چەند ساڵێكیش بە بێدەنگی دەمردیت و چیرۆكەكە كۆتایی پێدەهات.
بەڵام چیرۆكەكە بە لێدانێكی نەعەلەتی گۆڕانی بەسەردا هات و جەستەكەم فڕێنەدرا، بەڵكو كەوتە گۆڕستانی زیندانی (ئەوین) و ژورە تاكە كەسییەكەیەوە"، ئێستاش لە زیندانی (شهر ری)م كەلەگۆڕێك دەچێت و، تەسلیمی قەدەر بوم و سكاڵا ناكەم، چونكە تۆ لەمن باشتر دەزانیت كە مردن كۆتایی نییە.
لەتۆوە فێربوم كە مرۆڤ بۆیە لەم جیهانەدا لەدایك دەبێت بۆ ئەوەی ئەزمون وەربگرێت وانەفێربێت، فێربوم كە دەبێت مرۆڤ هەندێ جار بجەنگێت، لەبیرمە كاتێك پێتوتم شۆفێری ئوتومبیلەكە ناڕەزای دەربڕیوە بەرامبەر بەو پیاوە دڕندەیەی لێیداوم، بەڵام دڕندەكە بە قامچی لەسەر و دەموچاوی داوە، دواتر بە كاریگەری ئەو لێدانە مردووە، پێت وتم كە پێویستە مرۆڤ تێبكۆشێت بۆ ئەوەی بەهای خۆی بەرز ڕابگرێت، تەنانەت ئەگەر پاداشتەكەشی مردن بێت.
كاتێك چومە قوتابخانە لەتۆوە فێربوم كە ڕەوشتێكی بەرزم هەبێت و بەڕووی شەڕ و سكاڵادا بوەستم، لەبیرتە چەند زۆرت لێدەكردم بۆ ئەو ڕێگایەی كە پێویستە مامەڵەی لەگەڵدا بكەم، ئەزمونەكانت هەڵەبوو، كاتێك كارەساتەكە ڕویدا مەبدەئەكەم یارمەتی نەدام، كاتێك خرامە بەردەم دادگا گۆڕام بۆ ژنێكی بكوژ، تاوانبارێك كە هیچ بەزەییەكی نییە، تەنانەت فرمێسكێكیش لەچاوم نەهاتە خوارەوە، لە كەس نەپاڕامەوە، نەگریام چونكە من متمانەم بە یاسا هەبوو.
بەڵام من بە تاوانەكە تاوانبار كرام، دەبینیت، تەنانەت مێروشم نەدەكوشت، قالۆنچەكانم بە هەستەوەرەكانی هەڵدەگرت و بۆ دور فڕێم دەدان، لەنێوان شەو و ڕۆژێكدا بومە بكوژ، بەشێوەیەكی جیاواز مامەڵەی منیان لەگەڵ گیانەوەرەكان دەخوێندەوە وەك ئەوەی نێرابم، دادوەرەكە ئەو ڕاستییەی نەبینی كە من لەو كاتەدا نینۆكەكانم درێژبوو تیژبوون.
زۆر گەشبین بووم بەوەی چاوەڕێی یاسا بكەم لە دادوەرەكانەوە، دادوەرەكە گوێ بە ناسكی دەستەكانم نەدا، كە ئەمە لەدەستی ژنێكی وەرزشەوان ناچێت، ئەو وڵاتەی خۆشەویستم تیا چاندبوو خۆشەویستی بۆم نەبوو، كەسیش یارمەتی نەدام كاتێك لەژێر لێدانی لێكۆڵەرەوەدا بووم و چەندین وشەی نەشیاویشی پێدەوتم، كاتێك هەموو جوانەكانی جەستەشم لەدەستدا بە تاشینی سەرم پاداشتیان كردم، یانزە ڕۆژ لە زیندانی تاكە كەسیدا هێشتمیانەوە.
ئازیزم شوعلە
مەگری بەم شتانەی گوێت لێدەبێت، لەیەكەم ڕۆژمدا لە بنكەی پۆلیس ئەفسەرێكی بەتەمەن كە خێزاندار نەبوو، بەهۆی نینۆكەكانمەوە ئازاریدام، لەو كاتەدا زانیم كە جوانی یەكێك نییە لە سیماكانی ئەم سەردەمە، جوانی شێوە، جوانی بیر و هیوا، جوانی خەت، جوانی چاو و سەیركردن، جوانی دەنگ.
دایكی خۆشەویستم
فەلسەفەكەم گۆڕاو تۆش بەرپرس نیت، وشەكانم تەواو نابن بۆیە داومە بەكەسێكی دیكە، تادوای لەسێدارەدانم بتداتێ و بێ ئەوەی تۆی ئامادە بیت، بێ ئەوەی بزانیت، زۆر نوسینم بە میراتی بۆ جێهێشتویت.
بەڵام پێش ئەوەی بمرم، دەمەوێت داوایەكت لێبكەم، كە دەبێت بە هەموو توانای خۆت و جێبەجێی بكەیت، ئەمە تاكە شتە كە لەم جیهانەدا دەمەوێت لە تۆ و لەم وڵاتە، دەزانم كاتت.....

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

ڕێحانە

بەشی کۆتایی

دەوێت بۆ ئامادەكردنی بۆیە بەشێك لە وەسێتەكەی خۆی بۆ ئاشكرا كردی پێش ئەوەی بمرم، مەگری و باش گوێم بۆ بگرە، دەمەوێت بچیتە هۆڵی دادگا و ئەم حەزەم ڕابگەیەنیت، چونكە ناتوانم ئەم حەزەم لەناو زینداندا بنوسم، بەڕێوبەری زیندانەكەش ڕێگە بە تێپەڕینی ئەم حەزەم نادات، بۆیە جارێكی دیكە لەپێناوی مندا هیلاك دەبیت، ئەمە ئەو شتەیە كە گەر بۆشی بپارێیتەوە توڕە نابم، هەرچەندە من چەند جارێك داوام لێكردویت كە لەكەس نەپاڕێیتەوە بۆ ڕزگار كردم لە پەتی سێدارە.
دایكی خۆشەویستم، ئازیزم شوعلە، ئازیزتر لە ژیانم
نامەوێ بچمە ژێر گڵ، نامەوێ دڵ و چاوە گەنجەكەم ببێتە خۆڵ، لێیان بپاڕێرەوە كە دڵ و گورچیلە و چاو، ئێسكەكانم، وەهەر ئەندامێكم كە دەتوانرێت بۆ كەسێكی دیكە بچێنرێت، پێشكەشی كەسێكی بكەن كەپێویستی پێی بێت، نامەوێ ئەو كەسەش ناوم بزانێت، یان چەپێك گوڵم بۆ بكرێت، تەنانەت ناشمەوێت نزام بۆ بكات، لە دڵمەوە پێت دەڵێم كە نامەوێت بخرێمە گۆڕێكەوە سەردانی بكەیت و لەسەری بگریت و خەفەت بخۆیت، ناشمەوێ جلی ڕەشی پرسەم بۆ بپۆشیت، هەموو هەوڵێكی خۆیت بدە بۆ ئەوەی ڕۆژە قورسەكانم لەبیر بكەیت.
جیهان خۆشینەویستین، قەدەریش وازی لێنەهێنام، من ئێستا خۆم دەدەم بەدەستەوە، بەسنگێكی فراوانەوە بەرەو ڕوی مەرگ دەڕۆم، لەبەردەم دادگای خوادا ڕوبەڕووی پشكنەرەكان دەبمەنەوە، تۆمەت ئاڕاستەی پشكنەر (شاملۆ) دەكەم، تۆمەت ئاڕاستەی دادوەر دەكەم، هەروەها دادوەری دادگای باڵا كەلێیدام كاتێك بەئاگا بوم، هەروەها گێچەڵیان پێدەكردم، لەبەردەمی خوادا تۆمەت ئاڕاستەی(فرۆندی) پزیشك دەكەم، هەروەها (قاسم شعبانی)، هەموو ئەوانەی كە ستەمیان بەرامبەر كردم و مافەكانمیان پێشێلكرد، جا بە نەزانی بوبێت یان بە درۆ، گرنگیان بەوە نەدا كە ڕاستی چۆنە.
ئازیزم شوعلە، ئەی خاوەنی باشترین دڵ
لەكۆتایدا ئێمە تاوانیان ئاڕاستە دەكەین و ئەوان تاوانبار دەبن، با چاوەڕێی ئیرادەی خوا بین، لەوێ باوەشت پێدابكەم تا ئەمرم، خۆشم دەوێیت.
ڕێحانە

کۆتایی
چیروکی راستە قینە ی کچیک بە ناوی ... پە یام ...


بە شی یه کە م...

نازانم له کوویوە دە س به چیروکە کە م بکە م یه کە م ساڵی زانکوم بوو من کچیکی جوانم کەمیک به چاویێ بووم زوور کەس ئە یان ویست لیم بینە پیشه وە من هه ر گیز ریگە م نا ئه دا من یە ک هاوریم هه بوو ئه وویش ناوی ئه ڤین بوو هه ر له گەل ئە وو ده سورامه وە له زانکوو من تاقانە م هیچ خووشکم نیه به س دوو برام هه یه سالی یه کە مم به ری کرد له له زانکو هیچ کیشه م نە بو دلم زوور خووش بوو له پشوی هاوین زانکوکە مان سە یرانیکیان ریک خستبوو به س من هیچ ئاگام لیی نە بوو رووژی ئه ڤین تیلی بوو کردم وتی په یام نایه ی بوو سە یران وتم سە یرانی چی وتی هه موو زانکوو دین ئی وتم باشه منیش دییم وتی باشە ناوی تووش دە نوسم ئیتر ناومان نوسی روویشتن بوو سه یران نەم زانی ئە و سه یرانە عاشقم دە کا له ووی کوریک هاتە به ر چاوم زور سه یری دە کردم منیش خوم دزیوە لیی به لام ئه چومە هه ر کووی بە دواوە م بوو وتم ئە ڤین ئه و کورە وازم ڵیی ناهینی هه ر به شوینمە وە یه وتی کچی ئه وە ی توو باسی دە کەی ئاواتی زوور کچە کانی زانکوویه کوریکی زور قوز بوو منیش وتم با واش بی من نامە وی ئیتر له و سه یرانە زوور خووشیم نە دی هاتینە وە ئیتر پشوی هاوین تە واو بوو گە راینە وە زانکوو دووای چە ن رووژیک دە وام کردن دیسان ئه و کووره هاتە وە پیشم نە م زانی چوون خومی لی دە رباز بکەم هاتە پیشم وتی دوو دە قە کاتە م بە ری قسە ت له گە ل بکە م هیچی ترم ناوی منش بە شوکام نە م زانی چی بڵیم وتم بلی چیت دە وی وتی ناوم هه لویه من زور هوگری توو بوومە من له م زانکویه هه ر کچیکم بووی رازی ئه بی پیم به س من توو هه ل بژاردوە من تووم خوش دە وی ئه مه وی بوو من بی منیش رە نگم زە رد بوو دە مم وشک بوو نە م زانی چی بڵیم وتم باشه هه فتە یە کم بە ری بیری لی دە کە مە وە وتی زوو چاکە ئیتر ئە و روژە میشکم ئالوز بوو زور بیرم دە کردە وە وتم باپرس به ئه ڤینی هاوریم بکە م دوو روژ دوای ئه وە له گە ل ئه ڤین دانیشتین بوویم باس کرد وتم هه لو هاتوتە پیشه وە وای پیم وتوە وتی کچی رازی به ئه وو لە ناو ئە و هه موو کچە تووی هه ل بژاردوە وتم نازانم جاری بیری لی د کە مە وە ئیتر هه فتە کە تە واو بوو من بریاری خوم دابو رازی نە بم کە چوینه دە وام هه ر زووری نە برد هه لوو هاتە پیشم وتی دلە کە م روحە کە،م ئه زانم رازی بویتە نە ی هیشت من هیچ بلیم کە و تە ئه و قسانە منیش په شوکام بریارم گوری وتم رازیم وتی وای ئه مه خووش ترین روژی ژیانمە راستی بلیم منیش هه ستم بووی جولابو ئیتر بووین به خووشه ویست له و روژه وە ئه و روژه زور دلخوش بوون خیڕا چوم بوو لای ئە ڤین وتم ئه ڤین رازی بووم وتی ئە ی توو نە ت وت رازی نابم وتم بریارم گوری ئیتر رازی بووم وتی باشه پە یام گیان منیش به هه موو شتیک پشت گیریت دە کە م وتم سوپاست دە کە م هاوری گوله کە م ئه و رووژه روویشتمه وە بوو مال هه ر چومە خە ت ئادی بوو ناردم له فه یس منیش خیرا وە رم گرت کە وتینە قسە وتی ئه زانی پە یامەکە م ئه م روو خوشترین رووژی ژیانم بوو منیش وتم منیش به هه مان شیوە ئه و شه وە تا چواری به یانی قسە مان کرد وتم هه لو درە نگە دوایێ به دە واما نا گە ین وتی باشه با بخه وین روژ بووە چووینە زانکوو هه ر چوومە ژورە وە هاتە پیشم گولیکی سوری داپیم زور دلم خووش بوو وتی پە یام گیان سه عات 11 محازە رە م تە واو دە بی خوو توو ئە ڤین خان دە عوە تی منن وتم باشه چوم به ئه ڤینم وت وتم هه لو دە عوە تی کردووین وتی باشه ده چین ئیتر روویشتین بوو کافتریای زانکو کە مان کە چووینە ژورە وە سه یرمان کرد هاوریکی خووی هیناۆه کە می شه رمان کرد ......
چیروکی ... په یام ...

به شی کووتایی

شە رمان کرد کە دانیشتین هه ڵو وتی شه رم مە کە ن ئە مە ئه حمە دی هاوریمه ئیتر به منو ئه ڤینی ناساند وتی گیانە گووی بگره با ئە ڤین و ئە حمە د له به ینمان بن تا ئه و رووژێ دە ت خوازم پیویستمان پیان دە بی وتم باشه ئیتر روژ هاتو چوو منو هه ڵو زیاتر عاشقی یە کتر دە بووین ڵە زانکو پیکە وە بووین کە ئه گە راینە وە ش به تیلی و به چات قسه مان ئه کرد تا قوناغی دوومان تە واو کرد ئیتر پشوی هاوین هات زور بیزار بووم نە م ئه توانی رووژانە هه ڵو ببینم هه ر به چات و تیل قسە مان ئە کرد تا زانکو کرایه وە بوومه قوناغی سی روژی هه ڵو وتی دلە کە م ئه م روو ئه بی هه نی شتی گرینگت پی بڵیم وتم باشه گیانە دوای دە وام چوینە کافتریای زانکو دانیشتین وتی با ئە ڤین و ئە مە دیش بین وتم چیە بوو ئه وانیش بین وتی هه نی شتی گرینگ هه یه ئه بی ئه وانیش ئاگە دار بن کە پیتی دە لیم وتم باشە بابین ئیتر ئه وە بوو کوو بووینە وە دە سمان کرد به قسه کردن وتی ئیوە به شایە د بن من له قوناغی چوار مارە ی دە کە م دوای تە خە روجیش دە ی گوازمە وە نە م زانی له خووشیا چی بکە م زور زور دلخووش بووم کە وای وت ئە ڤین و ئە حمە دیش وتیان له ئیسته وە پیروزه قوناغی سیشمان تە واو کرد وابریار بوو له پشوی هاوین بیتە پیشە وە قسه له گە ل باوکم بکا هه ر روژە وە به بیانویک دوای دە خست تا دە وام کرایه وە وتم ئه وە کوا بەلینە کە ت بوو نە هاتی وتی به له مه کە دله کە م له ناو ئه م هه فتە یە دیم وتم باشه دوای دوو روژ له و قسه یه ی نە هات بوو دە وام تیڵم بووی ده کرد موبایلی داخرابوو دوای سی روژ هاتە وە بوو دە وام وتم ئه وە بووام لی ده کە ی بوو نایه ی بوو دە وام بوو موبایڵت داخراوە وتی کیشە ی ماله وەم هه یه وتم کیشه کە ت چیه وتی دوایی پیتی دە لیم له روژه وە هه ڵو له گە لم گورا نازانم بوو کاتی دە وامیش بە ره وە کووتایێ دە روویشت روژی زوور دلم پر بو وتم هه ڵو ئه بی قسه بکە ین وتی باشه چووینه کافتریا وتم هە ڵو راستم پی بلی بوو سارد بوویتە له گە ل وا دە وام تە واو دە بی توو کە ی دیتە پیشە وە خوو توو به لینت دابوو وتی دلە کە م با تە خە روج بک ین به زوو ترین کات دیمە پیشە وە نازانم کە واێ وت بوو لە دلە وە بی ئوومیدی به رووکی گرتم وتم باشە خووت دە زانی

ده وام بە رە و کووتایی ده روویشت روژی وتم ئه ڤین هه ڵو سارد بووە له گە لم هه ستە کەم به لینە کە ی ناباتە سه ر وتی ئه مروو خوم قسە ی ڵه گە ل دە کەم وتم باشه ناوی من مه هینه به س بزانە بوو سارد بووه له گە لم ئیتر دوای دوو رووژ ئە ڤین قسە ی له گە ل کرد وتی کاک هه ڵو هیچ بووە هه ڵو وتی هیچ وە ک چی وتی هه ست دە کە م له گە ل په یام سارد بوویتە وە وتی نا ئه ڤین خان وانیه دوای تە خە روج به زوو ترین کات دە چمە داوای به لین بی ئه ڤینیش وتێ باشه چاوە ریێن ئه ڤینیش هات قسه کانی بوو باس کردم به س من هه ر دوو دل بووم بی ئوومیدی چوو بووە دلمه وە روژ هاتوو چوو دە وام تە واو بوو تاقیکردنه وە ی کووتایی ده سی پی کرد له کووتا تاقی کردنەوە هه ڵو هات بوو لام وتی دلە کە م ئه م روو تە واو دە بین ئاگات له خووت بی هه میشه خووشتم دە وی هه ول بده دل خووش بی وتم ئه م قسانە چیه وتی هیچ خوو خراپم نە وتوە وتم نا به س قسه کانت وادیارە جیم دیلی وتی نا توو هه له ی سه ری هه فتە دایک و باوکم دینم دیمە پیشە وە وتم چاوە ریتم تاقیکردنە وە تە واو بوو تە خە رووجمان کرد سه ری هه فتە هات من چاوە ریم دە نگی نە بوو تیلم کرد داخرابوو نە م زانی چی بکە م خە ریک بوو شیت بم ئیتر وای لیهات تە واو بی ئوومید بووم چەن مانگیک تی په ری روژی ئە ڤین وتی خوو من ژماره ی ئه حمه دی هاورییم لایە تیڵی بوو ده کە م بزانم چی بووە وتم بیکە توخوا دلم تە قی ئه ڤین تیلی بوو ئه حمە دی هاوریی کرد وتی ئە وە کوا هه ڵو بوو خووی ون کردوە وتی منیش ئاگام لیی نیە نازانم چی لیهاتووە موبایلیشی داخراوە بە س دیار بوو شتیکی دە زانی به س پیمانی نە وت ئیتر تە واو تەواو بی ئومید بووم دوای دوو سال روژیک تیلم بوو ژماره ی نە ناسراوە وتم ئه لو وتی په یامە کەم قسه م پی نە کرا دە سم کردە گریان وتم توو له کوویه چیت به سە ر هات بووات لیم کرد وتی ئارام به ره وە هه موو شتت پی دە ڵیم بنە ماله ی ئیمه ریگە ناده ن کچی بیگانە بینین تا خزم وە ستابی به زوور کچیی مامیان بوو خواستم من ئیستە هاوسه ر گیریم کردووە توخوا لیم خووش به من تا مردن عاشقی تووم تووش هه ول بده دل خووش بی مه وبایلم له دە ست بە ر بووە خە ریک بوو شیت بم هیچم پی نە وترا موبایلم داخستە وە له رووژە وە من دلم شکاوە هیچ ئوومیدم به ژیان نماوە ئیستە ئه و خه ریکی ژیانی خویە تی منیش خە ریکی خە موو گریانم بووشم دە رکە وت کە دوای کیشه کە ی ماله وە یان هه ڵو سارد بووە ڵه گە لم هه ر له سە ر من بووە چونکە ریگر بوون بیتە داوام .....

کوتایییی
چیرۆکی

سـنـە و شـیـلان


بەشی یەکەم
.
شیلان و سنە ئامۆزابوون زۆر لەگەڵ یەک تێکەڵبوون وەکو هاوڕێ وابوون ماڵیان لەیەک نزیکبوو زۆر دوور نەبوو چونکە تازە ئەو ماڵەیان کڕیبوو بۆ ئەوەی لەماڵی شیلان نزیکبن ماڵێکی سێ نهۆمی گەورەبوو زوو زوو ئەچوون بۆ ماڵی یەکتر ، ماڵی سنە لە سێ کەس پێک هاتبوون [ سنە و دایک و باوکی ] ، ماڵی شیلانیش لە چوار کەس [ شیلان و دایک و باوکی و براکەی کە ساڵێک بچوکتربوو لەخۆی ] .
شیلان و سنە زۆر حەزیان لە بابەتی ترسناکبوو بەجۆرێک هەموو شەوێک کاتی خەوتن سێری فیلمێکی ترسناک یان ڤیدیۆی جن و ترسناکیان ئەکرد ئارەزوویان زۆربوو بۆ شتی ترسناک ....
ڕۆژێک شیلان چوو بۆ ماڵی مامی بۆ لای سنە و شەو لەوێ مایەوە شەو لەکاتی خەوتن سێری ڤیدیۆیەکیان کرد کە کۆمەڵێک گەنجبوون بانگی جنۆکەیان ئەکرد ئەم ڤیدیۆیە سەرنجی سنە و شیلانی ڕاکێشا بەجۆرێک بڕیاریاندا تاقی بکەنەوە سەرەتا ئەبوو ژوورەکە تاریک بێ تەنها مۆم ئیشبکا ئەوانیش وایانکرد و ڤیدیۆکەیان لێدا و ئەوانەی ڤیدیۆکە چیان کرد و چیان وت شیلان و سنە کردیانەوە دوای نزیکەی 20 دەقە دەنگێک هات دەنگێکی گڕ و ناخۆش هاواری کرد : ئێوە کۆتایتان هات ئێوە ماڵەکەی منتان داگیرکردووە پێویستە بمرن هەمووتان ئەمرن .... شیلان و سنە زۆر ترسان بەخێرایی گڵۆپەکەیان هەڵکرد و ویستیان بچنە دەرەوە بەڵام لەسەر درگاکە شتێک نووسرابوو ( ئێوە مردوون ) نووسینەکە بەڕەنگێکی سوور نوسرابوو کە لەخوێن ئەچوو ، شیلان و سنە بەخێرایی چوونە خوارەوە ئاخر ژوورەکەی سنە لە نهۆمی سەرەوەبوو ، چوونە هۆڵەکە و لەوێ خەویان لێکەوت .
بەیانی بەدەنگی ساڵح خەبەریان بووەوە بینیان ساڵح و ژیان بەسەرسوڕمانەوە سەیریان ئەکەن
ساڵح وتی : بۆچی لێرە خەوتوون ڕۆڵە ؟
شیلان دەست پێشخەری کرد و وتی : مامە شەو سێری فلیممان ئەکرد ئیتر خەومان لێکەوت
ساڵح هیچی نەوت و ڕۆشتە دەرەوە ژیانیش چوو بۆ مەتبەخەکە سنە وتی : شیلان بۆ درۆت کرد ؟
- بەڕای تۆ گەر ڕاستیەکەمان بووتایە بڕوایان ئەکرد؟ نەوەڵا بڕوایان نەئەکرد و ئەیانوت ئەمانە شێتبوون .
= بەڵام نووسینی سەر درگاکە چی؟
- وەرە بڕۆین بزانین چیە
ڕۆشتنە سەرەوە بەڵام هیچ نووسینێکیان نەبینی بە درگاکەوە شیلان ڕووی کردە سنە و وتی : ئەها کچێ شەو لەخۆڕا ترساین ئەوەتا هیچ نییە .
= ڕاستەکەی دیارە لەخۆڕا ترساوین .
هەردووکیان دەستیان کرد بە پێکەنین و ئەو شەوەش شیلان لەوێ مایەوە ، بەڵام ئەو شەوە شتێکی سەیر ڕوویدا !

چاوەڕێی بەشی دووەم بن.....
چیرۆکی

سـنـە و شـیـلان


بـەشـی دووەم

ئەو شەوە شتێکی سەیر ڕوویدا کە چاوەڕێیان نەئەکرد ڕووبدا ، تەقریبەن سەعات 1:30ی شەوبوو لە درگادرا هەروەکو وتمان شیلان لەماڵی مامی لای سنە مایەوە ، ساڵح چوو درگاکەی کردەوە بینی فایەقی برایەتی لەگەڵ هاوسەرەکەی و حەمەی کوڕی بینی جل و شتیان هێناوە وەک ئەوەی لەو ماڵە ڕۆشتبن، ساڵح بەخێرهاتنی کردن و چوونە ژوورەوە و دانیشتن لەوکاتەیا ژیان و سنە و شیلان هاتن بۆلایان و دانیشتن ساڵح پرسی : فایەق خێرە بەم شەوە هیچ بووە؟
فایەق وتی : کاکە شەو کە خەوتبوین بەدەنگێک خەبەرمان بووەوە لە دواوە ئەهات کە چووم سێرم کرد بینیم ژوورەکەی دواوە تێکدراوە بەسەر یەکا زۆرم بەلاوە سەیربوو چووم کڵاشینکۆفەکەم بهێنم بەڵام کە چووم ئەو ژوورەش تێکدرابوو بەڕاستی زۆر ترساین بۆیە ماڵمان جێ هێشت ئاساییە چەند ڕۆژێک لێرە بین تا بار و دۆخ ئاسایی ئەبێتەوە؟
ساڵح وتی : ئەوە کەی قسەیە فایەق ئەم ماڵە ماڵی تۆشە چەند ڕۆژ ئەتەوێ ئەتوانی لێرەبیت .
= زۆر مەمنون کاکە.
ئەو شەوە فایەق و نەسرینی هاوسەری و حەمەی کوڕی لەوێ مانەوە و لە هۆڵەکە خەوتن .
بەیانی فایەق و ساڵح چوونەوە بۆ ماڵی فایەق تا بزانن چی بووە ، کە گەشتن و چوونە ژوورەوە ماڵەکە تەواو تێکدرابوو بەسەر یەکا بۆیە پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کرد و پۆلیس دەستی بەسەر ماڵەکە گرت بۆ لێکۆڵینەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە ، ماڵی فایەق ناچاربوون لە ماڵی ساڵح بمێننەوە ، شەوی دواتر کە شیلان و سنە لەیەک ژوور خەوتبوون لەپڕ سنە هەڵسا و ڕۆشتە خوارەوە و چەقۆیەکی هەڵگرت و بەرەوە باوکی ڕۆشت گەشتە سەر باوکی و ویستیچەقۆکەی لێبدا بەڵام لە دوا ساتدا حەمە دەستی گرت و چەقۆکەی لێسەند و مامی خەبەر کردەوە سنە بەخێرایی ڕایکرد و حەمەش چوو بەدوای سنە چەقۆیەکی تری هەڵگرت و خۆی شاردەوە هەر کە حەمە هات سنە چەقۆکەی لێدا بەڵام بەر قۆڵی کەوت و زۆر برینداری نەکرد لەپڕ لە پشتیەوە فایەق سنەی گرت و زلـلەیەکی لێدا سنە هەوڵی دا لێی بداتەوە بەڵام حەمە گرتی و فایەقیش بەهەمان شێوە گر تی بەڵام نەیان ئەتوانی بیگرن ساڵحیش هات و بەزۆر گرتیان و لەسەر کورسیەک دایاننا و بەستیانەوە بە پەتێک ئەوان ئەم هەڵسوکەوتەیان زۆر لەلا سەیربوو فایەق وتی ئەچم مەلا ئەهێنم بزانین چیبووە ، مەلاکە هات و هەندێ دوعا و ئایەتی خوێند لەپڕ دەنگی سنە گۆڕا بۆ دەنگێکی گڕ و ناخۆش مەلاکە پرسی تۆ کێی؟
- من جنم جن
= چیت ئەوێ لەم کچە؟
- تۆ حەقت چییە تۆ کێی ئەتکوژم تۆش کۆتایت هات
مەلاکە هەندێ ئایەتی تری خوێند و دووبارە پرسی چیت ئەوێ لەم کچە ؟
- ڕۆحی ئەوم ئەوێت ڕۆحی هەمووتانم ئەوێت بەتۆشەوە هەمووتان مردون
= ناوت چییە؟
- ڤالاک
- ڤالاک من وەک مەلایەک بە ئایەتی خوا و فەرموودەی پێغەمبەر ( ص ) فەرمانت پێ ئەکەم لەم جەستەیە بچیتە دەرەوە خێرا بڕۆ !
لەپڕ سنە دەستی کردەوە و پەلاماری مەلاکەی دا و ویستی بیکوژێ بەڵام ساڵح و فایەق توانیان لەژێردەستی دەری بهێنن و سنە بەخێرایی ڕایکرد و ونبوو........
چیرۆکی

سـنـە و شـیـلان

بـەشـی ڪۆتـایـی

شەوی دواتر شیلان کە بەتەنها خەوتبوو چونکە هیچ هەواڵێکی سنە نەبوو خەوێکی بینی ، لەخەویا سنەی بینی کە بەدەنگێکی گڕ و ناخۆش قسەی ئەکرد ئەیوت : ئێوە ئەبێ لەم ماڵە بڕۆن دەنا ئەتانکوژم هەمووتان ئەکوژم لەبەر ئەوە بڕۆن بڕۆن بڕۆن بڕۆن ، لەپڕ شیلان خەبەری بووەوە و چوو گڵۆپەکەی هەڵکرد و لەناکاو تۆقی چونکە سنەی بینی تەورێکی بەدەستەوەیە لەپڕ سنە بەرەو و شیلان ڕایکرد و تەورەکەی بەرز کردەوە شیلانیش ڕایکردە خوارەوە و هاواری کرد و قیژاندنی و هەموان خەبەریان بووەوە و ساڵح و فایەق یەکەم کەس بوون گەشتنە لای شیلان ، پێش ئەوەی بپرسن چی بووە سنەیان بینی ، سنە هاواری کرد و تا هێزی تیابوو تەورەکەی بەرەو شیلان هەڵدا و هەمویان چاویان داخست کە چاویان کردەوە بینیان حەمە چۆتە بەردەم شیلان و تەورەکە چەقیوە بەملیدا و کوشتویەتی ...
بەپەلە ساڵح حەمەی بۆ نەخۆشخانە برد و لەوێ بردیان بۆ عەمەلیات ساڵحیش بەچاوی پڕ فرمێسکەوە کە بۆ کچەکەی و برازاکەی ئەڕشت چوو بۆ لای مەلاکە و بردی بۆ ماڵەوە .
کاتێ ساڵح حەمەی برد بۆ نەخۆشخانە سنە بەرەو ساڵح ڕای کرد بەڵام فایەق و نەسرین گرتیان و ویستیان بیبەستنەوە<بـــڕوا بــــەختـــیــــار> بەڵام سنە لەوان بەهێزتربوو بەهێزێکی زۆر کێشای بە فایەق و فایەق کەوتە سەر زەوی ، شیلان خۆی شاردبوەوە لە ژوورەکەی ساڵح و ژیان وە درگاکەی بە کلیل داخستبوو بەڵام سنە بە سێ شەق درگاکەی شکاند و چووە ژوورەوە و چەکوشێکی بەدەستەوەبوو و هەڵیدا بۆ شیلان و بەر سەری کەوت و سەری شکا وە دواتر سنە خۆی هەڵدایە سەر شیلان و بە بۆکس کەوتە ڕۆخساری و ئەوەندەی لێدا لە دەم و لوتی و لای برۆی چەپی خوێنیان لێ ئەهات ، سنە چەکوشەکەی هەڵگرت و ویستی بەهێزێکی زۆر بیکێشێ بەسەری شیلان لە دواسات ساڵح و مەلاکە و فایەق هاتنە ژوورەوە و سنە چەکوشەکەی بۆ ئەوان هەڵدا و بەر سەری فایەق کەوت و لە قادرمەکان کەوتە خوارەوە ئاخر ژوورەکەی ساڵح و ژیانیش لە نهۆمی سەرەوەبوو ، نەسرینیش بەخێرایی چووە خوارەوە بۆلای فایەق ، ساڵح و مەلاکەش سنەیان گرت و لەسەر جێگای نوستنەکە بەستیانەوە لەسەر مێزەکەی لای سیستەمەکە چەقۆیەک هەبوو لەبەر ئەوەی پێش ئەوەی ژیان و ساڵح بخەون هەندێک میوەیان خوارد بەڵام قاپ و چەقۆکەیان لانەبرد، سنە چەقۆکەی هەڵگرت و کردی بە سکی مەلاکە بەڵام مەلاکە زۆر بریندار نەبوو چونکە ساڵح دەستی سنەی گرتبوو وە توانیان سنە ببەستنەوە ، مەلاکە دەستی کرد بەدەرهێنانی جنەکە لە جەستەی سنە و بەزەحمەت توانی دەری بکا، بەڵام جنەکە هەر لەماڵەکەبوو بەرەوە ساڵح ڕۆشت و ساڵحیش بەرەو دواوە و لەپڕ ساڵحیش کەوتە خوارەوە لە قادرمەکان لەوکاتە مەلاکە چووە بەردەم جنەکە و چەند سورەتێکی خوێند و قورئانی بەڕووی جنەکە بەرزکردەوە و جنەکە لەجێی خۆی ونبوو دیارنەما و ڕزگاریانبوو .......
کە سێری کاتژمێریان کرد کاتژمێر 5ی بەیانی بوو وە بەیارمەتی مەلاکە ساڵح و فایەقیان برد بۆ نەخۆشخانە چوونکە خراپ برینداربوون کەمێک هۆشیان بەخۆیانەوە بوو ، خۆر بەتەواوی هەڵهات و شیلان و سنە و ساڵح و فایەق و حەمە لە نەخۆشخانە بوون و نەسرین و ژیانیش لەلایانبوون و مەلاکەش برینەکەی ساڕێژکرا ،
شیلان چونکە خراپ دەم و چاوی برینداربوو وە سەریشی شکابوو ساڵحیش دەستی و سەری شکابوو فایەقیش قاچی و سەری شکابوو دەستیشی لەجێ چووبوو سنەش پشکنینی بۆکرا بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستی ، حەمەش بەداخەوە گیانی لەدەستدا ....
بۆ ڕۆژی دواتر هەمویان لە نەخۆشخانە چونە دەرەوە و چون بۆ گۆڕستان بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی حەمە کاتێ نزایان ئەکرد لەسەر گۆڕەکەی حەمە مەلاکە هات و وتی شتێک هەیە ئەبێ بیزانن ، وتیان چییە؟
مەلاکە وتی : ئێوە کەی چوونە ئەو خانووە کاک ساڵح؟
- دوو هەفتە نابێ بۆچی؟
= چونکە پێشتر واتە پێش ئەوەی ئێوە ئەو خانووە بکڕن پیاوێک بەتەنها لەو خانووە ژیاوە کە جادووگەر بووە و چەندین جنۆکەی دڵسۆزی هەبووە کاتێ پیاوەکە ئاشکرائەبێ کە جادووگەرە هێرش ئەکرێتە سەری لەلایەن خەڵکی گەڕەک و ئەکوژرێ و خانووەکە لەلایەن چەند مەلایەکی شارەزاوە پاک ئەکرێتەوە لە جنەکان بەڵام یەکێک لەجنەکان گەڕاوەتەوە و هۆکاری ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو بوو.
- چۆن ئەمەت زانی مامۆستای بەڕێز؟
= یەکێک لەدراوسێکانتان پێی وتم کۆتاییەکەشی ڕوونبویەوە.......
مەلاکە قسەکانی کرد و ڕۆشت ، شیلان و ساڵح و نەسرین بەچاوی پڕ فرمێسکەوە و ژیان و سنە بەدڵێکی شکاوەوە و فایەق بە شەلەشەل ڕۆشت بۆ ناو سەیارە و ژیان شۆفێری کرد هەموان سەرکەوتن شیلان و سنە نەبێت
شیلان ڕووی کردە سنە و وتی : بینینت؟ بیستت ؟ ئێمە هۆکاری هاتنی جنەکە نەبوین سوپاس بۆ خوا بەڵام ئیتر سێری فیلم و ڤیدیۆی ترسناک ناکەین باشە؟
سنە وتی : هەرگیز دووبارەی ناکەینەوە هەرگیز..........

ڪۆتـایی
.....................چــــــیــــــرۆك....................
ئاهەنگی ڕۆژی لە دایک بوونم بوو بە ناخۆشترین ڕۆژی ژیانم.....
......................بــــــەشــــی یــــەکــــــەم ...
ڕۆژی لەدایک بوونم
وەرزی پایزە گەڵای دارەکان وەکو زێڕێکی بێ بن وایە شارەکەمان دەدرەوشێتەوە،شنەبای دارەکان هاتوو چۆ دەکەن بۆم،ئەمڕۆ خۆشترین ڕۆژی منە ،وەرزی پایز خۆشترین وەرزە لام هەموو ساڵێک وەرزی پایز دیارییەکم پێشکەش دەکات ،کاتێ چاوم دادەخەم دەبینم لەگشت لایەک ڕەنگی زێڕیە ،دارەکان ئاواز دەژەنن بۆ ،گەڵای دارەکان سەما دەکەن بۆم ،چۆلەکەکان لەکاتی کۆچکردندا ئاوڕێک بەلامەوە دەدەنەوە گۆرانی دەڵێن بۆم ،کاتێ چاوم دەکەمەوە هەموو شتێک وایە کە خەیاڵی بۆ دەکەم . کاتی شەوە ئەزانم ڕۆژی لەدایک بوونمە دایک و باوک و براکەم خەریکی سوپرایزن بۆم ماڵەکەمان ئەڕازێنەوە بۆم لەدرگای ژوورەکەم درا ؛کێێیە؛ منم برا گیان براکەتم دەرگاکە بکەوە ، بەجۆش و خرۆشەوە درگاکەم لەبراکەم کردەوە براکەم دەستی گرتم ومنی برد بۆ ژووری ئاهەنگ گێڕانەکە کەچوومە ژوورێ هەموو بەیەکەوە بەدەنگێکی پڕ لەسۆزەوە وتیان ڕۆژی لەدایک بوونت پیرۆز ژوورەکە زۆر جوان ڕازابۆوە سەرمێزەکە پڕ بوو لەشتی خۆش بەڵام لەهەمووی زیاتر حەزم بەم کێکە دەکرد کە دایکم بۆی دروست کردبووم ، ئاواتێکم خواست لەدڵەوە وتم ؛خودایە گیان خێزانەکەم ئەم زەردەخەنانە ئەم ڕوخسارانە بپارێزە؛ تەمەنم ئێستابووە بە نۆ ساڵ ، ئینجا فوێکم کرد لەمۆمەکاندا دایکم کێکەکەی لەت لەت کرد زۆر بەجۆش و خرۆشەوە چاوەڕێێ پارچەکەی خۆمم دەکرد .
لەپڕ دەنگێکی بەرز شارەکەمی هەژاند خانوەکەمان دووبارە هەمان دەنگ بیسترانەوە بە گوێماندا دەنگە دەنگی خەڵک و هاوار هات بەگوێماندا گوێم لەدەنگی زیڕەی ساوا دەبوو زۆر دەترسام تووند خۆم بە باوەشی دایکم دادابوو فرمێسکی ترس لەچاوما هاتە خوارێ کاتێ چووینە دەرەوە خانوەکان وەکوو پوولی دۆمینە ڕوخابوون بەسەر یەکەوە خەڵک هەمووی ڕایدەکرد لەترسی مەرگی زۆر دەترسام باوکم وتی؛ دوژمن هات بەسەری داداین جەنگ لێمان نزیک بۆوە؛ئەوکات بارودۆخی وڵاتمان لەژێر باری جەنگ دابوو زۆر دەترسام لەپڕێکدا دەنگێکی بەرز هات بەسەرمانەوە خانوەکەمانی ڕوخاند بەسەرماندا کەوتینە ژێر داڕمانی خانوەکەمان هەر هاوارم دەکرد دایکە باوکە برام ڕزگارم بکەن هەر هاوارم دەکرد بەڵام هیچ دەنگێک نەبوو هەر هاوارم دەکرد و بانگی دایکم دەکرد بەڵام هەر بێدەنگ بوو دەستەکانم تووند بەدایکمم گرتبوو تا وای لێهاتبوو هەستم دەکرد خوێن بۆ دەمارەکانم ناچێ سێ جار وتم ؛ دایکە؛ ؛دایکە؛ دایکە؛ بەڵام هێشتا هەر دەنگی نەبوو هاوارم دەکرد دەمگۆت دایکە خوێن بەنێو چاوانمدا دێتە خوارێ ،دایکە هەڵسە ئازارم زۆر زۆرە،دایکە بۆچی دەنگت نیە ،دایکە هەرکاتێ یەک دڵۆپ خوێنم لێ بهاتبایە خوارێ تۆ دونیات بۆم خەمبار دەکرد ،دایکە هەڵسە تخوا کاتی خەو نیە تۆ نەدەنووستی تا من دەووستم دایکە هەرنا بڵێ شەوت شاد بێ ماندووی ئەزانم ،دایکە بۆ دەنگت نیە لەجێگای خۆمدا بێهۆش بووم تا بەیانی کاتێ کەبەیانی داهات کاتێ کە بەهۆش خۆم هاتمەوە هەستم دەکرد جەستەی دایکم ساردە و ڕەقبووە هاوارێکی بە سامم کرد هەر هاوارم دەکردەوە دەنگە دەنگێکم بیست دەنگی پێیانو قسەیان نزیک دەبۆوە لێم هاتن کەربووچەکانیان لادا لەسەرم تێشکێک هات بەنێو چاوما کەوا وەک بلێێ لەتاریکیەوە بچیە ترووسکەیەک لەڕوخسارت بدا منیان ڕزگار کرد منیان لەژێر خانوەگەدا دەرهێنا بەڵام خۆزگەم ئەخواست کەدەریان نەهینابام کاتێ بینیم کەدایک و باوک و براکەم مردون من لەباوەشی دایکم بوو بۆیە نەمردم هاوارم کرد پڕ بەدەنگم تایەک دڵۆپی فرمێسک لەچاوم ما هەر گریام .
ئەم بەیانیە ناخۆشترین بەیانی بوو بۆمن ئەم بەیانیە دارەکان ئاوازیان نەدەژەنی ،گەڵای دارەکان سەمایان نەدەکرد، چۆلەکەکان گۆرانیان نەدەچەڕێ هەر ون ببون ، لەدڵێ خۆمدا دەمگۆت من ئێستا چی بکەم ئەوکاتە دوژمن دووبارە هاتەوە فیشەک و هاوەن نزیک دەبۆوە لێمان زۆر دەترسام منیش لەگەڵ کاروانی ئاوارەیدا ڕۆیشتم بەڵام لەتاو ئازاری گیانم نەم دەتوانی بەباشی بڕۆم، هەر ڕۆیشتم لەترس مەرگ ،لەڕێگادا زۆرم برسی بوو کەس خواردنی لانەبوو لەبەر برسیەتی هیچ شتێک نەبوو بیخۆم ،خۆڵی ئەم خاکەم ئەخوارد دوژمن هەر بەدوامانەوە بوون لەگەڵ ئەم خەڵکە دەربازی شولنێکی ئەمین و پارێزراو بووم وڵاتەکەم هەر لەجەنگ بوو بەرەنگاری ئەبۆوە ڕۆژگار تێپەرێو جەنگ کۆتایی هات ئێستا تەمەنم بیستو پێنج ساڵە ئەوتەمەنەی ڕابردووم لەخانەی بێنەوایان بەسەر برد ساڵانێکی زۆرە جەنگ و شەڕ کۆتایی هاتووە .
لەخانوێکێ نێو باغدا دەژێم توانیمە ببم بەدکتۆرێکی چالاک جەنگ کۆتایی هات و هێچ شتێ دڵم ناکاتەوە ماتەم دەستی بەسەر دڵمدا گرتووە هەر خەڵکێکێ شارم چێڕۆکێکێ دڵتەزین و ناخ هەژێنێ بەجێهێشتووە ، ئەم وەرزەی کەزۆرم خۆش ئەویست ئێستا زۆر ڕقم لێیەتی کاتێ گوێم لەدەنگی چۆلەکەکاندا دەبێ دەست دەکەم بەگریان لەگەڵ دەنگیان هیچ شتێک وەکوو جاران
نیە ئەو تەمەنەی منداڵێم لەدەست چوو کە نەم توانێ وەک هەر منداڵێکی دونیا یاری بکەم و چێژێ لێ وەرگرم
ئێستاش گەنجێکم بێ پلانبێ پڕۆژە بێ چارەنووس لۆ داهاتووم ڕۆژێک نەخۆشێک هات  بۆلامان لەنەخۆشخانە کچێکی زۆر جوان بوو چاوەکانی زۆر لەچاوی دایکم دەچوو بەژن و باڵاکەی لەهی دایکم ئەچوو سەیرم دەکرد دایکمم دەبینی ئەم کچە قاچی ئیشی نەدەکرد چارەسەری سروشتی وەردەگرت کەوا ڕاهێنان بکە من ببوومەدکتۆری ئەو بەپێێ کات ناسم و زانیم خەڵکی هەمان شارین ڕۆژێک باسی یادگاری تاڵی خۆی بۆ کردم کەوا چۆن لەبەر چاویەوە کەس و کاریان کووشتووە لەکات جەنگدا زۆر بۆی گریام وتم زۆر لەدایکم ئەچی منیش دردەکانی خۆمم بۆی باس کرد زۆر نزیکی یەک بووین و هۆگری یەک بووین .
وە ئێستا کاتی پایزە دووبارە ماتەم و ئاسمانی بەتەم باڵی کێشاوە بەسەرما زۆر خەمبارم لەگەڵ هەر ڕۆژێکی پایز یادگاریەکی ڕەشی ناخۆشم لەگەڵی هەیە دووبارە بەیانی ڕۆژی لەدایک بوونمە هەڵبەت ڕۆژی لەدەستدان و مردنی ئازیزانمە ، لەناو پێخەفی نوستندام لەژێر پێخەفەکەدا چۆکم هینابوە لای دەمم  هەر دەگریام وەک منداڵێکی ساوا  دەمگووت ؛ئەزانی دایکە تا ئێستا تامی ئەو کێکەم نەکرد کەوا بۆمنت دروست کردبوو کە بەجوش و حەماسەتەوە چاوەڕێێ بوم


...
2024/11/17 11:28:40
Back to Top
HTML Embed Code: