Telegram Web Link
بەڵێ هەر دووکیان وەک هاورێ مانەوە منیش بوومە کچێکی گەورە ئێستا یارمەتی ئەشقەکەی دایکم ئەدەم کە چێشتخانەیەکی کردۆتەوە بە ناوی منەوە Yasnam ئەمە ناوی منە لە ئەشقێکەوە بەرپا بووە زۆر دڵخۆشم هەستێکی سەیرم هەیە لە راستیە گرینگیەکی زۆرم پێ ئەدا منی خۆش ئەوێ هههه وابزانم دایکیشم غیرە ئەکا کە وا ئەمان بینێ
من هاوسەرگیریم کرد و دڵخۆشم و لەو کاتەشدا ئەشقەکەی دایکم واتا وەک باوکم ئامادە بوو لەو رۆژە بۆی باس کردم کە رۆژانێک خەیاڵیان ئەکرد کە باوکم واتە ئەشقەکەی دایکم هههههه نازانم چۆن ناوی بینم ئئ ئەو کات ئەی وت ناهێڵم یاسنەم شوو بکا با لای خۆمان بێ کچەکەم ئەبێ لای من بێ هههه ببورە باوکە<بڕوا بەختیار> شوم کرد ,,, زۆرم خۆش ئەوێ😔 خۆزگە تۆ و دایکم بۆ یەک بان خۆزگە من لای تۆ گەورە ئەبووم ئەو هەموو خۆشەویستیە بۆ منداڵێک کە خەیاڵت بۆ ئەکرد ئەبێ چۆت ژیابن زۆر سەختە منداڵێک ببینی لە خۆشەویستەکەت و بەڵام تۆ باوکی نەبی ـــــــ هەر چۆنێک بوو دوای ماوەیەکی زۆر بەیەک گەیشتن بەم تەمەنەش ئاشقی یەک بوون ئای دایە ئاشقەکەم چەندم خۆش ئەوێی

رۆژێک دێ خۆشەویستەکەت ئەبینی مندالێکی لە باوەشە ئەو منداڵەی کە ئەبایە لە تۆبا هەمان ناوە کە داتان ناوە بەڵام قسمەت و قەدەر لێکی کردوون چەند ئەشقی پاک بوویتە قوربانی ژێر دەستی قەدەر
من ناوم یاسنەیە ئەو یاسنەیە کە دایکم و ئەشقەکەی ناویان بۆ هەڵبژاردووم کە قەدەر بەیەک گەیشتنی ئەوانی بۆ پیری هەڵگرت....

کۆتایی
کورێک ویستی هاوسەرگیری بکات


بۆیە بەدایکی ووت دایکە ئەوکچەم بەدلە ئاموزامە دایکی پێی ووت بەسەرچاو بالەکچەکە بپرسم کچەکەش لەمەرحلە چواربوو لەزانکو تێلی بۆ ئەکات و قسەی لەگەل ئەکات پێی ئەلێت کورەکەم بەتەمای شتێکی وایە کچەکە پێی ئەلێت کەمێک کاتم پێ بدە با بیربکەمەوە پێت ئەلێمەوە کچەکە بۆ ماوەی چەن ڕۆژێک بیری دەکردەوە ئاخو چیبکات دایم فکرو هوشی لەو داواکاریە دەکردەوە بۆیە بە سێ کچە هاورێکانی ووت کە لە زانکو هاورێی نزیکی یەک بوون پێیان ووت داواکاریم هاتووە کورەکە بێ ئیشە نازانم چیبکەم ڕاوێژ بەئێوە ئەکەم ڕاتان چیە ئاموژگاریتان چیە هاورێی یەکەم پێی ئەلێت ناتوانم یەک وشەش بلێم چونکە دوای بوو بەشەرتان دەلێی بو بەقسەی هاورێکەم هەلخەلەتام هاورێ دووەم پێی وت پەلەت چیە مەرحلە چواریت هێشتا زووە خوا ئەزانێ لەوانەیە تەواوکەری ژیانت لێرەبێت وەک تو مامۆستا بێت شو بەو کورە دەکەیت ئیشی نیە بویە پەلەت نەبێت سالێک زیاتر ماوە ئەزانی چەن خوشە تو هاوسەرت هەمان پیشەتان هەیە بەیەکەوە دەرونە سەر پیشەکانتان هاورێی سێیەم پێی ئەلێت زۆرکەس ئەو ئومێدەیان هەبوو لەزانکو تەواوکەری ژیانیان لەزانکو دەبێت داواکارییان هات لەخزم و کەسوکاری داواکاریەکەیان ڕەفز کردەوە تایستاش لەمالی باوکیانن ئەگەر شوی کردبا لەجیاتی لەمالی باوکی دوعای زەواج بکات لەمالی هاوسەرەکەی دوعای مندالبونی دەکرد بۆیە بەوردی بزانە گەنجێکی بەدینە بزانە دەست پاکە ئەوجا بریار بدە خۆت بەزانکووە مەبەستەوە کچەکە نازانێ بەگوێ کامە هاورێی بکات بۆیە ئەچێتە لای گەنجێک کە لەبەشی کچەکەیە ئەم کورە زۆر قسە ناکات تەبیعاتی وایە هەرکەقسە بکات هەموویان حەزدەکەن گوێ بگرن بۆیە کچەکە ئەچێت لای داوای لێدەکات و باسێکم هەیە حەزدەکەم هاوکارم بیت کورەکە ئەلێت بەسەرچاو کچەکە بۆی باسەکات داواکاریم هاتوووە هاورێکانیشم وا ئەلێن ئەمەوێت ڕای توش ورگرم کورەکە ئەلێت هەموو شتێک فرسەتە ئەمرو لەوانەیە ژیانت تاریک بێت بەلام ڕۆژێک دێت ڕوناک دەبێت خودا دەرگا لێت دەکاتەوە لەو مەسئەلەیە فرسەتێکە برویتە ژور بەدەستت هێنا نەرۆشتی ئەبێت لەبەر ئەو دەرگایە چاوەرێ بکەیت تا دەکرێتەوە. تو ئەزانی کە دەرگا داخرا فرسەتیش نەما ئەبێت لەبەر ئەو دەرگایە بوەستیت لەوانەیە دەرگات لێبکرێتەوە بەلام ناتوانی قبول بکەیت چونکە داواکاریەکەت بەدل نیە لەوانەشە دوای چەندین سال دەرگات لێ نەکرێتەوە ئەوکات خەمی ئەو فرسەتە دەخویت کە دوو دڵ بویت لێی بۆیە گەر کورەکە بەدین بوو بە ئەخلاق بوو لەبنەمالەیەکی چاک بوو لێی مەترسە خودا گەورەیە رسقی(کار)کورەکەش ئەدات ئەمرو نیەتی ڕۆژێک هەر ئەبێت ژیان هەروا نابێت دیتمان دەولەمەند هەژار بوون هەژاریش دەولەمەند بوون یەقینت هەبێت متمانەت بەخودا هەبێت داواکاری هاتنی کچیش وا ئاسان نیە کە کچ خۆی بڕواتە پێش ئەبێت خۆی چاوەرێی بکات.کچەکە فکری لەوە دەکردەوە لە زانکو داواکاری بو بێت دێتە بەشی داخلی تێل بۆ دایکی کورەکە دەکات کەمن شو ناکەم جارێ زووە . حەوت سال تێئەپەرێت گەنجەکە ژنی هێناوە خاوەنی مال و منال و ئیشی تایبەتی خۆیە .کچەکە دەڵێت زۆر پەشیمانم نەشاهدەکەم بەکەلکم دێت دڵخوشم بکات نەئەو هاورێی وتی لە زانکو داواکاریت بۆت دێت ئێستا لەمال باوکمم وا دەزانم ئەمرو نا بەیانی کەسێک دێت کەچی ناێت بۆیە پێتان ئەلێم من هەلەم کرد ئێوە مەیکەن بیرکردنەوەم باش نەبوو بەهەلە بیرم کردەوە هەرگەنجێک خاوەنی ئیشێکی بچوکیش بێت ڕازی ببن هەرگەنجێک ئیشیشی نەبوو هەر شوئ پێ بکەن دیتان گەنجەکە بۆ بە خاوەنی هەموو شتێک لەکاتێکدا هیچی نەبوو

وە بشزانن هاورێت کێن بێ ئومێدەکانن یان ئومید دەبەخشن
وە هەموو کەسێک بناسە بەڵام هاوڕێیەتی هەموو کەسێک مەکە چونکە هەندێک لە کەسەكانی دەوروبەرمان لەگەڵ خراپ بوونی بارودۆخ ئەوانیش خراپ دەبن , هەموو شوێنێک شارەزا بە بەڵام بۆ هەموو شوێنێک مەچــۆ .
شەوی ڕەش

دەگێڕنەوە پیاوێکی ڕەوەندی لەگەڵ ئامۆزایەکی خۆی هاوسەرگیری کرد، و پاشان نۆ کوڕیان بوو، بەڵام لەدەیەمین سکیدا کچێکی بوو، کاتێ بەباوکەکەیان ووت، زۆر هەستی بە بێتاقەتی وشەرمەزاری کرد، و بەدەنگی بەرز هاواری دەکرد چ شەوێکی ڕەشە بۆ من،ئاای لەم شەوە ڕەشە!!

ئیتر قسەی لەگەڵ ژنەکەی نەدەکرد گوایە گوناهی ئەوە کچیان بووە و شوومی بۆ ئەم هێناوە!!

ڕۆژ و ساڵانەکان تێپەڕین و ئیتر باوکەکە پیربوو و دواتر چاوەکانی لەدەست دا، تەواوی مناڵەکانی هاوسەرگیریان کردبوو خەریکی ژیان وماڵی خۆیان بوون، ئیتر باوکە نابیناکەیان بەتەواوی لەبیرکردبوو، بەڵام کچەکەی گەرچی هاوسەرگیریشی کردبوو، بەڵام هەر هەواڵی نابینا بوونی باوکی بیست گەڕایەوە بۆلای و جوان باوکی شت و خێمەکەی بۆ خاوێن کردەوە و چێشتی بۆ لێنا..باوکەکەهەستی بە خۆشیەکی زۆر کرد، کاتێ لێی هاتە پێشەوەو ویستی دەرمانەکانی بداتێ باوکەکە پرسی: تۆ کێیت، ئەی کچی ڕەسەن خانەدان و بەخشندە!!
کچەکە چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک و وەڵامی دایەوە: باوە گیان من شەوە ڕەشەکەی تۆم😢

کاتێ زانی کچەکەی خۆیەتی لەقوڵپی گریانی دا، و پێی ووت: بمبورە کچە باشەکەم٫ بەڕاستی پەشیمانم، خۆزگە تەواوی شەوەکانم ڕەش بوونایە!!


بەداخەوە تاوەکو ئێستاش ئەم جیاوازیە ماوەهەرگیز جیاواز سەیری ڕۆڵەکانت مەکە، ئەکرێ ئەوەیان کە پشتگوێت خستووە زیاتر لەوانی تر بەکەڵکی دواڕۆژت بێت ئەو کات پەشیمانی چ سوود!!
2024/09/29 01:35:42
Back to Top
HTML Embed Code: