Telegram Web Link
چیرۆکی

ئەحمەد و نازدار



بةشي يةكةم

نازدار کچێکی زۆر جوان و ژیر وبێدەنگ بوو لە لادێیەک ئەژیان لەگەڵ دایک وباوکی بوو تاقانەی ئەوان بوو لەلادێکە ماڵ ئاغا هەبوون کە کاروبار ئەو لادێیە گشتی بەدەست ئەوان بوو ئەوەی ئەوان بیانویستایە ئەیان کرد وشتێکیش نەیانویستایە ئیتر نەئەبوو یەک کەس بیکا ئاغاش کە ناوی مەحموود بوو ئاغایەکی کەلەڕەق وتاڕادەیەک زۆردار بوو کوڕێکی هەبوو ناوی ئەحمەد بوو ئەوەی بیوتایە ئەبووایە ئەوە ببووایە دەنا دونیای تێکدایە گوێی لێ نەبوو ئەحمەد زۆرکچ لادێکە ئەیانویست بۆئەوبن بەهۆی دەوڵەمەندێکەیەوە وجوانیشبوو بەڵام ئەو حیسابی بۆیان ناکرد چونکە ئەیزانی بەهۆی دەسەڵاتەکەیەتی کە وا ئەویان ئەوێت نەک خۆی برایەکیشی هەبوو براکەی ناوی عەلی بوو ژنی ژنەکەی دووگیان بوو ناوی تریفەبوو هەردووکیان زۆربەدەوڵەمەندیەکەیان لووتبەرزیان پەیاکردبوو وە تریفە ژنێک جوان بوو بۆیە عەلی هێنابووی بەڵام ئەو بۆپارە شووی پێکردبوو عەلی ئاگادارنەبوو لەوە وایەزانی لەخۆشەویستیایە وەدایک عەلی ناوی حەلیمە بوو ژنێکی تابڵێی لووتبەرزبوو بەسەر ئەرزا پۆزی لێ ئەدا بەوەی کە ئاغا ژنە وخۆشترین وباشترین ماڵیان هەبوو لەو دێیە ڕۆژێکیان نازدار ئیزنی لەدایک وباوکی وەرگرت تا بچێت بەپارەی کرێکاری باوکی شت بێنێتەوە بۆماڵەوە کە ناویان مەریەم وخدر بوو ئەوانیش ڕێیان دا ئەحمەدیش بۆناو لادێ چووبووە دەرەوە تا سەیری کارووبارەکان بکا لەناو لادێکە نازدارو ئەحمەد یەکیان بینی، ئەحمەد کە نازداری بینی بەهۆی ئەوەی کەزۆر جوانیەک بێ ئەندازەی هەبوو یەکسەر دڵی چووە سەری وئەوکات لەدڵی خۆی وتی ئەبێت ئەو کچە بۆمن بێت وببێتە هاوسەر داهاتووی نازدار بەپارەی کرێکاری باوکی کە لە یەکێک لەکارگەکان ماڵ ئەحمەد ئیشی ئەکرد پێداویستیەکانی کڕی لەدوکانەکە دەرچوو ئەحمەد یەکێک لە پاسەوانەکانی خۆی نارد بەدوای نازدار تا بزانێ ماڵیان لەکوێیە دواتر هاتەوەو ناونیشانی ماڵی نازداری پێی وت ئەحمەد بۆئێوارەکەی هەر بیری لای نازدار بوو هەر داڵغەی ئەڕۆیی جوانی ونازداری ئەو هۆشی بردبوو چەن ڕۆژێ تێپەڕی ئەحمەد لەناو لادێکە چاوی بە نازدار کەوت ئەمجارە خۆی تێکنەدا و لەشوێنێک چووە بەردەم نازدارو بەنەوعێک تاڕادەیەک هەڕەشاوی وتی تۆ بۆمنی وبۆکەسی ترنیت و ئەبیت بەژنی من لەداهاتووا ئەحمەد تەبیعەتی بەوجۆرەبوو کەوا هەرشتێ بیەوێ ببێ ئەبێ ببێ دەنا هەرچی خراپ بێ ئەیکا نازدار سەری سوڕما لەناکاو ئەو هاتە بەردەمی و وای وت شۆک بوو وتی من هی تۆنیم بۆیە وای وت چونکە ئەحمەد تاڕادەیەک وەک خاوەنی ئەو قسەی کرد ئەحمەد کە گوێی لەم قسەیە بوو نە بەدوای هۆکار گەڕاو نە خۆشەویستی بیرما دونیای لەپێش چاو ڕەش بوو وتی ئیتر ناهێڵم خۆشیەک لەژیان ببینی بەخێرایی وتوڕەییەوە ڕۆی نازدارقەڕەمابوو وکەچۆوە ماڵ هەر بیری لەو توڕەبوون و هەرەشەیەی ئەحمەد ئەکردەوە وهەندێکیش ئەترسا
ئیتر لێرەوە ناخۆشی چیرۆکەکە دەستی پێکرد ئەحمەد ئیتر چاوی لەخۆشەویستی نەبوو چاوی لەتۆڵەبوو بۆیەکەمجاربوو لەژیانی ڕەتبکرێتەوە بۆیە زۆرتوڕەبوو بڕیاری دا کەتۆڵە لەنازدار بکاتەوە بەڵام ویستی نازدار هەمووکات لەبەردەمی بێت تا بتوانێت بەباشترین شێوە تۆڵەی لێبکاتەوە لەبەرئەو قسەیەی کردی بڕیاریدا بەزۆر نازدار مارەبکا چوو بۆماڵ باوکی وبەتوڕەیی وشەڕەوە وتی ئیمڕۆ کچەکەت لەمن مارە ئەکرێ وگەر هەرشتێکیش بڵێن ئەوا لەم لادێیە نامێنن ماڵەوەیان هەمووی حەپەسابوون دایک وباوک نازدار وخۆشی ئەحمەد وتی هیچ هۆکارێکت هەیە تاڕازی نەبی؟کچەکەت ئەچێتە دەوڵەمەندترین ماڵی لادێکە ولەبەرامبەر ئەمەش پارەیەکت ئەدەمێ کەوا بە چەنساڵی ئیشکردنت لەکارگەکە دەستت ناکەوێ وبەپێچەوانەوە گەر ڕازی نەبی لەکارەکەشت دوورەخرێیتەوە وتی چەن ساڵە بەنەبوونی ئەژێی ئێستا ئەتوانی ئیتر تا هەتایە دەوڵەمەند بیت باوک نازدار کە گوێی لەوقسانەبوو دڵی گۆڕا و ڕۆژان ناخۆشی وناڕەحەتی ژیانی خۆی بیرهاتەوەو بیری کردەوە کەئیتر لەمەودوا ئەتوانێت دەوڵەمەندبێت وژیانێکی خۆشی هەبێت بەڕوویەک تاڕادەیەک ڕووی کردە نازدارو وتی ئەبێ شووی پێبکەی نازدار خۆی پێنەگیرا وفرمێسک لەچاوە جوانەکانی هاتە خوارەوەو ئەوقسانەی ئەحمەد تەئسیری لە دایک نازداریش کردوو ئەویش کە ئازارەکانی ژیانی خۆیانی بیرهاتەوەوە بەهۆی نەبوونی وئیتر ئەتوانن لەمەودوا دەوڵەمەندبن ڕووی کردە نازدار و وتی کچم ئەتوانی دڵخۆشبی لەمەودوا ونەبوونی نەبینی بێ لەوەی کەبە نازدار بڵێن ڕازیت یان نا؟چونکە تەنها بیریان لای دەوڵەمەندبوون بوو نازداریش زۆرخەفەتی ئەخوارد وزۆرگریا و وایزانی کە دایک وباوکی فرۆشتیان و بەڕاستیش وابوو بۆیە وتی ڕازیم چونکە دڵی زۆر لێیان شکابوو وئیتر ئەحمەد زۆر دڵخۆش بوو بەوەی کە ئیتر ئەتوانێ بەئارەزووی خۆی تۆڵە لەنازداربکاتەوە و ئەوکاتە پارەیەکی زۆری بەدایک وباوکی نازدار دا بێئاگا لەوەی ئەو پارەیە بۆکردنەوەی تۆڵەیە لەکچە تاقانەکەیان
دواتر ئەحمەد نازداری مارەکرد نازدار چاوی پڕ ئاوبوو وە ناخۆشترین ڕۆژی بوو کەلەژیانی بینیبێتی چونکە هەم دایک وباوکی پشتیان تێکرد کەقەت چاوەڕێی ئەوەی لێناکردن هەم شووی کرد کەبەس بۆتۆڵە ئەوی ئەویست ئەحمەد بەبێ هێنان دایک وباوکی وبەبێ ئاگاداری کەس نازداری مارەکرد چونکە مەبەستی ئەو تەنها تۆڵەبوو نەک حەفلە وئاهەنگ کردن نازدار بەچاوی فرمێسکەوە ڕووی لەماڵی باوکی وەرگێڕا و دەرچوو لەو ماڵەی چەنساڵ ژیانی تیابەڕێکرد بەرەوماڵێک کەسەرەتای ناخۆشیە گەورەکان وئازارەکانی ژیانێتی ئەحمەد هەر لەپێش قاپی کۆشکەکەیان کە نازدار پێی کرد بەناو ماڵەکەیا هەموو ماڵەوەیانی بانگکرد و وتی ئەم کەسەی کە ئەیبینن تەنها بەناو و لەسەر کاغەزێک ژنی منە دەنا دوژمنی ژیانمە😐تۆڵەکردنەوە لەم ئیتر پیشەی منە کەوتی ئەو ژنیەتی هەموو ماڵەوەیان دەستیان کرد بەبۆڵەبۆڵ تۆچۆن کچێکی وا هەژار دێنی هەموویان ڕقیان چونکە هەژارە نازداریش بەدڵە شکاوەکەیەوە بەسەر نزمیەوە لەوێ وەستابوو ئەحمەد وتی ئەمە ژنی منە تەنها لەسەر وەرەقەیەک لەبەرچاو هەمووان وتی هەرگیز نابێ بەژنی من😔!!!وتی ئیتر تۆ وەک خزمەتکارێک لەمماڵە ئیشەکەی و هەر ئێستا دەست بکە بەپاککردنەوەی ناوماڵ و پێویست ناکات خزمەتکارەکان تر خۆیان هیلاک بکەن ئیتر ئەم لێرەیە نازدار ئاگر لەناخی بەرببوو ئەحمەد وتی ژوورێکی کۆن لەماڵەکە بۆئەم دانێن بالەپێش قاپی نەخەوێت😐وە وتی ئێستا بڕۆ دەستکە بەخاوێنکردنەوەی ماڵ
نازدار هەر ئەو ڕۆژە لەسەر فەرمان ئەحمەد ئەبووایە هەموو کوچە وشوێنەکان کۆشکەکە پاک بکاتەوە لەخزمەتکار زیاتر ئیشی پێی ئەکرد دایکی وماڵەوەشیان زۆر ڕقیان لەنازداربوو چونکە پێیان وابوو ئەو لەئاست ئەوان نیە ئەیانووت هەژارێک ئاوا چۆن ئەبێ ببێ بەژنی ئاغای داهاتوو ئێوارە داهات و هەرچی خواردن وشتی ماڵبوو بەنازدار ئامادەکرا وجگە لەهەموو کارەکانی تر ئەحمەد لەکار هاتەوە ئازار وژان وماندوویی لەدوورەوە بەنازدارەوە دیاربوو ئەحمەد زۆرپێی خۆشبوو کەوا بەرەبەرە تۆڵەکەی سەرئەگرێ نازداری وەکو خزمەتکار لەتەنیشت کورسیەکەی خۆی ڕاگرتبوو لەهەموو شتێک ئەگرت وسەرزەنشتی نازداری پێئەکرد بەمەرجێ شتەکانی زۆر بێ عەیب بوون تەنها بۆ ئازاردانی وای ئەکرد ئێوارە تەواوبوون لەنانخواردن ئەحمەد وتی پێویست ناکات کەس خۆی هیلاک بکات بۆقاپشۆردن هەموو ئیشەکان خزمەتکارە نوێیەکە ئەیکات هەموو قاپ و شتێکی بەنازدار شۆرد وشەو درەنگ داهات هەمووی چوو بۆخەوتن ئەحمەد لەدڵخۆشیا نەیەزانی چیبکات نازداریش لەبن ئازار لەناو ژوورە ساردو سڕەکەی ئەتلایەوە تابەیانی خەوی لێنەکەوت ساردی ژوورەکەی بەفرمێسکی چاوی گەرم کردبۆوە لەگەڵ گریان وخەم خواردن ودووری دایک وباوکی چاوی سوور سوور بووبۆوە وڕۆژێکی تر بۆئەو دەستی پێکرد ڕۆژێک کەداخ وتۆڵەی ئەحمەد زۆری ماوە تەواوبێ....

چاوەڕێی بەشی دووەم بن
ئەحمەد و نازدار


بەشی دووةم

نازدار بەو ئازارەوە چوو نانی بەیانی ئامادەکرد وسفرەوشتی هەموو دانا ودواتر ئەحمەد لەخەو هەڵسا لەگەڵ ماڵەوەیان بینی کەسفرەکەی ئامادەکردووە نازداری بینی کەچاوی سووربۆتەوەو خەم وهیلاکی وماندوویی پێوە دیارە زیاتر دڵخۆشبوودەستیان کرد بەنانخواردن گەرچی هێشتا هەموویان نیشانەی پرسیار بەرامبەر ئەم هاوسەرگیریە لەناکاوەی ئەحمەدلەسەر دەمووچاویان بوو وەسەیریانەهات چۆن ئەم شتە ئاوا ڕووی دا بەڵام ئەحمەد خەیاڵی ڕوونکردنەوە نەبوو خەیاڵی لای تۆڵەبوو هێشتا وازی نەهێناو وتی ئەزانن هەژارەکان هەندێکیان دایک وباوکیان ئەیانفرۆشن لەبەر دەستکەوتنی پارەو کردنی ژیانێکی خۆش تەبعەن ئەو کەسانەی ئەفرۆشرێن کەسانێکی بێ بەهان بۆیە بەم جۆرەیان لێکرێ کەنازدار گوێی لەم قسانەبوو هەموو گیانی کەوتە لەرزە و ئەحمەد هەستی پێیکرد و زیاتر دڵخۆشبوو ڕۆشت بۆسەر کارەکەی
دواتر نازدار بەخەمێکی گەورەوە ڕۆیشت بۆ چێشتخانە وبۆکردنی کارەکان ئەوکات کاتێکی گونجاوبوو بۆقسەکردن لەگەڵ نازدار تا بزانن چۆن ڕووی داوە ئەم مەسەلەیە خەسوویی و ژنەشوبراکەی چوون بۆچێشتخانە و وتیان ئەرێ کچێ تۆ چیت؟تۆکێیت؟چۆن توانیت کوڕەکەی ئێمە هەڵبخەڵەتێنیت؟چۆن شەرم ناکەیت هەژارێکی وەک تۆ بێتە ئەم کۆشکەو لەگەڵ بنەماڵەی ماڵ ئاغایا دانیشیت خێرا وڵامدەوە نازداریش بەس سەیری ئەکرد سەری سوڕمابوو لەڕاستیا بەباشی نەیەزانی کەهەرکێن خۆشی نەیەزانی کەوا چۆن شتەکان وای لێهات تەنها بێدەنگ وەستابوو بێدەنگی نازدار زۆربۆی خراپ بوو توشی دوژمنایەتی خەسوو ژنەشووبراکەشی کرد خەسووی و ژنە هەرئەوکات بەچاوێکی زۆر دوژمنانەوە سەیریان کرد و خەسووی پێی وت مادام تۆ خاوەن ئەم بێ ئەدەبیەبیت هەرگیز ناهێڵم خۆشی لەم ماڵە بێتە ڕێت ودایک 10منداڵبیت بە تەڵاقدانت ئەدەم ئیتر دەستیان کرد بە درۆ وبوختان کردن بۆی ئێوارە کەئەحمەد هاتەوە وتی کوڕم وایە ژنی تۆیە بەڵام خۆت ئەزانی نابێ بێ ڕێزی بەرامبەر ئێمەش بکات وبڵێ ئیشی ماڵ لەسەر ئێوەیە نەک بڵێت من خانمی تازەم و ئێوەش ئیش ئەبێ بۆمن بکەن ئەحمەد کە گوێی لەم قسەیە بوو بەڕاکردن چوو بۆگیان نازدار و تاتوانی بەهەمووهێزی خۆی زلەیەکی لێیدا و وتی تۆ لەخزمەتکاریش بچوکتری لەم ماڵە نەک بگەیتە ئەو ئاستەی خۆت بەخاتون بزانی نازدار هیچ لەمەسەلەکە تێناگەشت تەنها بەشی گریان بوو تاکە کەسێک کە لەوماڵە نازداری خۆشەویست خزمەتکارێکی کچی گەنج بوو ناوی تارابوو ئەو نازداری هەڵگرتەوەو فرمێسەکانی سڕی و وتی خەم مەخۆ تەواو بوو،،
نازدار تا ئەهات زیاتر ئازاری بۆئەهات وتا ئەهات ئەحمەد زیاتر لەگەڵی خراپ ئەبوو وای لێهاتبوو پێڵاوی لەبەردەمی ڕاگرت تابۆی پاککاتەوە لەبەر چاو هەمووان گەورەترین سوکایەتی پێیەکرد نازداریش بەردەوام خەریکی خزمەتکردنی ئەو ماڵەو پاککردنەوە بوو چونکە هەموو کارەکان هاتبۆ مل ئەو بەفەرمان ئەحمەد تەنها جار جار تارا بەدزی هەمووانەوە ئاگای لەنازدار ئەبوو هەندێک یارمەتی ئەدا نازدار ناخۆشی وئازارێکی تووش بووبوو کە هەرگیز وای لێنەهاتبوو لەگەڵ ئەوەشا بیری لای دایک وباوکی بوو کەماوەیەک بوو نەیبینیبوون هەرچەنە زۆۆردڵی لێیان شکابوو بەبیرکردنەوەش لێیان فرمێسک بەچاوی ئەهاتە خوارەوە ڕۆژان هات وڕۆی چەندین ڕۆژ تێپەڕی کە ئازار وناحۆشی نازدار بەدەست ئەحمەدەوە زیاتر ئەبوو ڕۆژێکیان نازدار موڕەبایەک دروست ئەکات و دای ئەنێت لەسەر سفرە باوک ئەحمەد ئەڵێت بەڕاستی موڕەبای واخۆشم قەت نەخواردووە تەبعەن ئەمە یەکەم قسەی خۆشبوو کەبەنازدار بووترێ لەو ماڵە بەڵامئەم قسەیە ئازاری بۆنازدار پێ بوو کەوای وت خەسووی و براژنەکەی ئاگری حەسوودی وڕقیان زۆرزیاتر بوو خەسووی لەگەڵ براژنی لەداخ دڵیان حەزیانەکرد نازدار پارچەپارچەکەن وپێکەوە خوتەیەکیان دانا تا لەو ماڵە دووری بخەنەوە تا دڵ خەڵک کۆشکەکە بەلای خۆیا ڕانەکێشێ پیاوێکی لادێکەیان بەکرێ گرت و وتیان ئەبێت کاتێک ئەحمەد لەژوورەوەیە تۆت بچیتە لای چێشتخانە وقسە لەگەڵ نازداربکەیت وئەحمەدیش بەهەڵە تێبگا ونازدار تەڵاق بدا کاتێک ئەحمەد هاتەوە نازدار خەریک خواردن بوو چووە سەرەوە دایکی ماوەیەک وەستا دواتر کوڕەکە بەدزیەوە هاتە لای چێشتخانەکە دایکی وتی کوڕم ئەتوانی پەرداخێ ئاوم بۆبێنی نازدار لێرە نیە ئەحمەدیش چونکە دایکی بوو نەیویست بڵێ نا کەهات بێ بۆلای خوارەوە براژنەکەی ئەحمەد ئاماژەی بۆ پیاوەکەکرد لەوکاتەیا تارا ئەوی بینی بەڵام زۆر لەوئاماژەیە تێنەگەشت ئیتر کوڕەکە چو بۆلای چێشتخانە وبێ قسەکردن بەس کەنازدار ئاوڕی دایەوە کوڕەکە ئاگاداربوو کەئەحمەد هات وتی زۆربیرتەکەم ئەحمەد کە گوێی لەو قسەیەبوو ئیتر ئاگری توڕەیی بەرچاوی گرت بەهەموو توانای خۆی هەڵدایە ناو چێشتخانەکە بەڵام کوڕەکە زۆربەخێرایی ڕایکرد وئەوەی مایەوە لەبەردەست ئەحمەد نازدار بوو ئەحمەد ئاگری دڵپیسی وغیرەی کۆشکەکەی گرتەوە بەهەموو هێزو توانای بەهەرشتێک کەدەستی کەوت لەنازداری دا چاوە جوانەکان نازدار کەجاران ئەبریسکانەوە شینەوە بوون
لە لێوی خوێن ئەهاتە خوارەوە پرچی هەمووی ئاڵۆسکا لەگەڵ ڕاکێشان گیانی هەمووی شینەوەبوو لەمکاتەیا خەسووی ژن براکەی ئەحمەد تەنها بەپێکەنین ودڵخۆشی سەیر وەزعەکەیان ئەکرد ونازداریش خەریک بوو لەگەڵ ئازار لەبن دەست ئەحمەد بمرێ
تا نازدار لەبن دەست ئەحمەد دەرکرا نیوە گیان کرا ئەحمەد هەر ئەگەڕایەوە گیانی بۆلێدانی خەسووی و ژنە شوبراکەی زۆردڵخۆشبوون ئەحمەد ئەو ئێوارەیە دیسان چووە ژوورەکەی نازدار و تا توانی دووبارە لێی دایەوە و بردی بۆچێشتخانە دەستی نا بەبان ئاگرەکەوەو دەست نازداری سووتاند پێستەی بان دەستی هەڵگرت بێجگە لەو هەموو ئازارەی هەیبوو ئینجا بەو ئێوارەیە دەری کردە دەرەوە لەبەردەم سەرماو بارانی ئەوشەوە نازدار بەتەنها بەدەم ئازاری گیان و دەست سووتانی لەدەرەوە کەوتبوو نازدار نەیەتوانی ئیتر لەوکۆشکە بێت هەرچەنە ئەحمەد بۆ ئازاردانی نازداری دەرکردە دەرەوە بەڵام نازدار بۆی بووە ڕێگایەک تا لەو ماڵە هەڵبێ نازدار ڕای کرد هەرچەنە نەیەزانی بۆکوێ بڕوا نەئەچێتەوە بۆماڵ باوکی نەشوێنێکیشی هەیە فرمێسک لەچاوی وەک باران ئەباری وبەدەم گریانەوە ئەڕۆشت تا بەبیری هاتەوە شوێنێک هەبوو بەمنداڵی کەیاریان تێیەکرد ژوورێ بەتاڵی لەتەک بوو ئەوێ تا ئیتر لەبن بارانەکە نەمێنێ هەرچەنە زۆر لەتاریکی شەو و دەنگی سەگ ئەترسا بەڵام لەکۆتاییەکەی گەشتە ئەوێ وئەحمەد لەژوورەکەی خۆی بوو ئەیویست گوێ نەداتێ و بخەوێ بەڵام کات بەکاتی ئەو ڕۆژەی بیرەهاتەوە کە چی لەنازدار کرد بەتایبەت ئەوکاتەی دەستی سووتاند هیچ تەحەموولی نەما بەڕاکردن ڕایکردە دەرەوە تا نازدار بێنێتەوە ژوورەوە
ئەحمەد کەڕای کردە دەرەوە بینی کەنازدار لەدەرەوە نەماوە و تێگەیشت کەڕای کردووە پڕ بەدەنگی هاواری کرد کواااااا نازدارررر؟؟هەموو ماڵەوەیان بەخەبەر هاتن ئەحمەد خەریک بوو شێت بێت هەموو حەرەسەکانی ماڵی خۆیانی نارد وتی ئەبێ ئیمشەو نازدارم بۆبدۆزنەوە دەنا هەمووتان ئەکوژم بەو شەوە یەک کەس بەباشی نەیتوانی خەوی لێبکەوێ ئەحمەد دونیای تێکدابوو ئازاری ویژدانی توش بووبوو بەجۆرێک هیچ بیری لای تۆڵە نەمابوو زۆرترین ئازارو خەمی لەوەبوو کە دەستی نازداری سووتاند ئەبێ ئێستا چ ئازارێکی هەبێ نازدار لەناو ژوورە تاریکەکە لەبێهێزی و لاوازی خۆیا بوورابۆوە بەدەم ژانەوە کەسیش ئاگای لێ نەبوو لەوکاتەیا تارا بەچاوی پڕ فرمێسکەوە هات بۆلای ئەحمەد و وتی دوو ڕاستیم لایە ئەمەوێ پێت بڵێم یەکەمیان کە نازدار هەرگیز نەیووتبوو من خانمی ئەم کۆشکەم وئێوە ئەبێ ئیشکەن دایکت وبراژنت وایانکرد تا تەڵاقی دەی دووەمیشیان ئەو کوڕە بۆلای نازدار کەهات ئەوان هێنابوویان بۆ تاڵاقدانی نازدار ویستم ئەم دوو ڕاستیەت پێ بڵێم کە وای بەئەحمەد وت دڵی وەک ئەو مەنجەڵەی لەبان ئاگرێکە قوڵپی ئەدا وشێت بووبوو بەهەموو لایەکا ئەگریا وهاواری ئەکرد تخوا بەس نازدارم بۆبێننەوە فرمێسک بەرچاوی بەرنادا..

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

ئەحمەد و نازدار


بةشي كؤتايي

ئەحمەد وەک مناڵ لەتارا ئەپاڕایەوە تخوا شوێنێک نازانی کەوا نازدار بۆی بڕوا ئەزانم بۆماڵ باوکی ناڕوا ولەوان توڕەیە تکایە گەر شوێنێک ئەزانی پێم بڵێ تاراش پاش بیرکردنەوەیە زۆر وتی نازدار وتوویەتی کات مناڵیمان لەشوێنێک زۆرخۆش یاریمان ئەکرد من ومنداڵان کۆڵان لەوێ ژوورێکی لێبوو بۆگاڵتە خۆم لەوێ ئەشاردەوە هەر بەڕاستی ئەمووت گەر ڕۆژێ پێویستم بێ لەوێ خۆم ئەشارمەوە ژوورەکە نزیک دارە گەورەکەی لادێکەیە ئەحمەد کە گوێی لەو ناونیشانەبوو بەهەموو هێز وتوانای خۆی ڕایەکرد بۆ ئەوێ چەنجار ئەکەوتە ناوچڵکاوەکان ئەو ڕێیەو هەڵەستایەوە بەگریان هەر ئەڕۆیشت وهەڵەستا هێز لەئەژنۆی نەمابوو تا گەیشتە لای نازدارو بینی وا لەژوورەکە بووراوەتەوە بەدەم ئەو هەموو ئازارەوە
ئەحمەد کە گەیشتە ئەوێ بەخێرایی نازداری هەڵگرت وکردیە باوەشی هێنایەوە بۆناو دێ بەچاو پڕ گریانەوە بردی بۆلای باشترین دکتۆر لادێکەو دکتۆرەکە برینەکانی بۆتیمارکرد بەڵام نازدار هێشتا ئازاری زۆر زۆر بوو بەدەم ئازارەوە هەر ئەیناڵاند وئەحمەدیش لەتەکیەوە هەرئەگریا لەتاو ئازاری ویژدانی گریان لەچاوی ناوەستا تاوەکو لەکۆتاییەکەی نازدار بەهۆش هاتەوە ئەحمەد باوەشێکی لێی دا کە لەگەڵ گریانیا گیان نازدار تەڕبوو نازداریش تەنها فرمێسکێک بەچاوی هاتە خوارەوە وبەبێدەنگی پاڵیدابۆوە ئەحمەد دەستی کرد بەمەڵحەم لێدان لەبرینەکان نازدارو مەڵحەم وفرمێسک ئەحمەد پێکەوە ئەچوونە سەر برینەکان نازدار ئەحمەد بەدکتۆری وت کەچەن خولەکێک ئەگەڕێتە ماڵەوە و کەچووەوە بۆماڵ بەهاوارێک کەهەموویان لەگەڵیا داچڵەکان وتی چۆن توانیتان بوختان بۆنازدار بکەن باوکی وبراکەی و دایکی و براژنی لەوێ بوون باوکی وبراکەی وتیان بوختان چی بۆیانی باسکرد براکەی ئەحمەد بەهەموو هێزی زلەیەکی دا بەبن گوێی ژنەکەیا کە زۆری خۆشەویست ژنەکەی وتی ئەتوانی لەمن دەی؟بۆ وازانی گەر دەوڵەمەند نەبوویتایە من سەیر تۆمەکرد کەوای وت براکەی ئەحمەد هەموو شتێکی بۆدەرکەوت و وتی مادام شووت بەدەوڵەمەندی من کرد بڕۆ تەڵاقت کەوتبێ ولەمڕۆ بەدواوە نامەوێ بتبینم ژنەکەی نەیەویست دەرچێ لەوماڵەوە ئەیویست پیاوەکەی پەشیمانکاتەوە ئەیووت لەدەمم دەرچوو پیاوەکەی بەپاڵ دەری کرد وئەویش بەهەنسک گریان دەرچوو باوک ئەحمەدیش ڕووی کردە ژنەکەی و تفی کردە ناوچەوانی و وتی چەنساڵە هاوسەرمی نەتمناسی ئیمڕۆ بەباشی ناسیتم
ئەحمەد بەپەلە گەڕایەوە بۆلای نازدار و دکتۆرەکە وتی ئێستا ئەبێ بیبەنەوە بۆماڵ و اسراحەت بکا تا ماوەیەک زۆر درێژ تا برینەکانی چاکەبێت ئەحمەد لەناوەڕاستی خەڵکی لادێکە وەستا خۆی ونازداربوون خۆی دانیشت لەبەر دەم نازدار و خۆی دا بەسەر پێیا لەبەردەم هەموو عالەما گریانێک گریا کەس وانەگریابێ وتی تکایە بمبوورە تخوا باوەڕکە ئەبمە باشترین پیاوی جیهان باوەڕکە ئیتر ئازارێکت لەمنەوە پێناگا بمکوژە تخوا لێم ببوورە ئامادەم هەر ئازارێک قبووڵکەم کەتۆ پێم بدەی بەس تۆ لەدەست نەدەم تۆ هەناسەی منی ژیانی منی بەبێ تۆ ناتوانم بژێم خەڵک لادێکە هەمووی سەری سوڕمابوو چۆن ئاغا لەبەردەم پێی خێزانەکەی کەوتووە نازدار فرمێسکێک لەچاوی هاتە خوارەوە ئەحمەد وتی قوربانت بم تخوا بەس مەگریە بمکوژە بەڵام خەم مەخۆ مەمبوورە قەینا بەس ئیتر بیر لەو ناخۆشیانە مەکەوە کەچەشتت نازداریش هەرچەنە کەزۆرئازاری چەشت بەڵام نەیتوانی تەحەمول بکا کەئەحمەد لەبەرپای کەوتبوو دانیشت و وتی لێت بوورام نازدار کەبینی ئەحمەد ئاوا پەشیمان وپەرێشانە ئیتر هیچی لەدڵ نەما ئەحمەد هەم پێئەکەنی لەخۆشیا هەم فرمێسک لەچاوی ناوەستا بەڵام فرمێسکی خۆشی
کە نازدار بەئەحمەدی وت بورای ئیتربەئەحمەدی وت هەڵسەوە ئەویش بەگریان وخۆشیەوە هەڵسایەوە لەولاوە خەسووی و ژنە شوبراکەی هاتن گریانێک ئەگریان لەحەد بەدەربوو گەر بتەوێ پێڵاوەکانت ماچەکەین بەڵام بەس بمانبوورە ئێمە بوختانمان بەتۆکرد ئێمە ئازارتۆمان دا براکەی ئەحمەد وباوکیشی هاتن ژنەکەی عەلی وتی هەرچەنە لەسەر ئەم گوناحەی بەرامبەر تۆکردم تەڵاق درام بەڵام تاتۆ نەمبووری ناتوانم بەئاسوودەیی بژیم و خەسووشی وتی ئیمڕۆ ئەو ڕۆژەبوو کە پاش چەندین ساڵ هاوسەرێتی بۆیەکەمجار تفم لێکرا بەوتاوانەم کەبوهتانم بۆت کرد تۆش ئەتوانی تفم لێبکەی بەس بمبوورە ئێمە هەستمان بەتاوان خۆمانکرد بەس تۆنەمانبووری ئارام نابین نازدار وتی ئێوەم بووری بەڵام بەمەرجێ بگەڕێنەوە بۆلای یەکتر و لەجاران خۆشتربژین ئەوان لەخۆشیا نەیانەزانی چیبکەن نازداریش بەوخەمەوە چوو بۆلای دایک وباوکی بینی زۆر لاواز و بێتاقەت وبێ توانان و هەردووکیان لەناوماڵ کەوتووین ئەگرین کەچووە ژوورەوە هەردووکیان باوەشیان لێیدا وتا ئەو پەڕی توانایان گریان نازدار پێی سەیربوو ئەوان چاوەڕێی بەختەوەریان ئەکرد دوای وەرگرتن ئەو پارەیە ئێستا بۆ وا دڵتەنگن وتیان کچم دوای ئەوەی تۆ ڕۆشتی ئێمە یەک چرکە بێ گریان بەڕێمان نەکردووە وە کەبیستمان حاڵی لەوێ هەموو کاتێکمان گریان و ئازار
بووە ودیناری ئەو پارەیەمان سەرف نەکردووە وئەیدەین بەچاویانا وتۆ دێنینەوە بەس تۆ بمانبوورە نازدار دەستی کردە ملیان و وتی ئێوەم بووری وئێوە گیانی منن وئەم پارەیە مەدەن بەچاوی ئەوانا بیدەن بەهەژارانی دێکە تاوەکو مناڵ خۆیان بۆ بێ پارەیی نەفرۆشن وهەژاری سەربەرزیە لەگەڵ بیستن ئەم وشەیە هەموو گیانیان داچەڵەکا ونازدار لەهەموویانی بووری لەدوای ئەوکاتەوە ئەحمەد ئەوەندە گرنگی وخۆشەویستی بەنازدار ئەدا وای هەست ئەکرد دنیا کەسی تیانیە نازدار نەبێ نازداریش ئەوی خۆشویست وەماڵەوەیان نازداریان لەگیانی خۆیان خۆشترەویست ودایک وباوکی نازداریش زۆرچاویان لێی بوو بوونە خێزانێکی زۆر بەختەوەر و ئاسوودە لەسایەی نازدارەوە ولەدوای ئەوە ڕستەیەک بەناو دێیەکە بڵاو بۆوە{ئەو هێزەی کچی هەژارێک هەیەتی بەپارەی ناكرئ...

کۆتایی
چیرۆکی

ئەوین

نوسەر ڕێناس


بەشی یەکەم

سەرەتا سڵاو ڕێناس گیان تۆ چیرۆکی من ئەزانی حەز ئەکەم خۆشت بینوسی و بڵاوی بکەیتەوە من دڵنیام سودی ئەبێێ.......سەرەتا من ناوم ئەوینە ئەم باس و خواسانەی کە باسی ئەکەم و ئەیڵێم هی تەمەنی ۱٨تا ۱۹ساڵی منە ....من لە تەمەنی یەک ساڵی دایکم بە ڕوداوی هاتوچۆ وەفاتی کردوە باوکیشم دوای ساڵێ زەواجی کردۆتەوە و منیش لای ماڵی مامم گەورە بوم و ژینم کردوە ناڕۆمە ناو تەفاسیلی ژیانی مناڵیم و ئەو دەردەسەریانەی بێ دایکی و بێ باوکی بەسەری هێنام...ماڵی ماممم بە ئێستاشەوە باشترین و چاکترین کەسانی ژیانی منم هەمیشە وەک چیایەک لە پشتم بون....با کەمێ بۆ ئەوەی لە چیرۆکەکەم تێبگەن کەمێ باسی ماڵی مامم بکەم ماممم چوار مناڵی هەیه سێ کچ و کوڕێکی هەبوو کورەکەی پێنج ساڵ لە من گەورەتر بوو کچەکانی لە تەمەنی من و مناڵتر بوون...ئیتر من هەژدە ساڵی تەمەنممم لە ماڵی مامم بەسەر برد بێ ئەوەی باوکم بۆ جارێک لێم بپرسێت ئەها بیریشم نەچێ باوکم دوو کوور و کچێکی هەیە ...باوکم وەکو میوان دەهاتە ماڵی مامم و دەڕۆشت هەرگیز بۆ جارێکیش بێت نەیپرسیوە کچم چیە ئەوێ پێویستت بە چی هەیە هیچ شتێک ....من مامم وەک باوک بووو بۆم بگرە زیاتریش ....ماوە بە ماوە ئەڕۆشتمە ماڵی خاڵەکانم...نامەوێ ناوی شارەکان بێنم ...ئێمە ماڵی مامم لە شوێنێکە و ماڵی خاڵەکانم لە شوێنێکی دیکە ...تەمەنم بوو هەژدە ساڵ و کاتی تاقیکردنەوەی وزاری هات الحمداللە توانیم بە نمرەیەکی باش تەواوم کرد و ناوم لە یەکێ لە زانکۆیەکانی هەرێم لە بەشێکی زۆر باش گەرایەوە...کورە مامەکەشم لە هەمان زانکۆ بووو بەڵام لە بەشی جیاواز و قۆناغی جیاواز...ئیتر نازانم ناوی بنێم دڵخۆشی ژیانم یان دەسپێکی خەم و خەفەتەکانم ..من هەر لە مناڵیەوە زۆر زۆر زۆر ئەو کوڕە مامەممم خۆش ئەویست ئەویش بە هەمان شێوە بەڵام نە ئەو نە من بە یەکمان نەوت ...کات هات و ڕۆی یەکەم ساڵی زانکۆی من تێپەری..ئەوەشم بیر نەچێ کە ئەو کوڕە مامەمم هەمیشە لەگەڵم بوە و یارمەتیدەرێکی زۆر باشی من بوە هەمیشە وەک قەڵایەک لە پشتم بوە هەرگیز هەستم بەوەنەکردوە کە من کەسم نەبێ...ڕۆژێک ئێوارەیەکی گەرمی هاوین بووو لە دەرەوە گەرایەوە و زۆر بە دڵخۆشی وەک بڵلێی گرنگرترین شتی ژیانی روویدابێ لێم پرسی ئامۆزا زۆر دڵتخۆشە خوا لێتی تێک نەدا هاتە پێشەوە و ماچێکی نێو چاوانی کردم و وتی ئامۆزاگیان بۆ تۆشە من لەو کاتەدا شۆک بوم لە
قسەکانی چونکە هیچ تێنەدەگەشتم....بە هەرحاڵ ئێوەرەی ئەو ڕۆژە لەسەر سفرە هەمومان کۆبوینەوە ونانمان خوار و وتی پێم باشە چەند ڕۆژێ بڕۆینە دەرەوەی شار ئەو ماوەیە بەهۆی ئیش و کارەوە هیچ ئاسودەنەبوین ئیتر بریارمان دا ماڵی ئێمەواتە ماڵی مامم و ماڵی باوکم بەڕێبۆەوین بۆ یەکێ لە سەیرانگاکان ....ئیتر ڕۆشتین و گەشتینە شوێنی مەبەست چوار ڕۆژ لەوێ ماینەوە...

چاوەڕێی بەشی دووەم بن

تب/چیرۆکی ئەندامێکی گروپە ناردیەتی بۆم چیرۆکی خۆی نیە بەڵام لەنزیکۆ ئاگادارە خۆی نوسیەتویوۆ بۆی ناردووم منیش بەخۆشحاڵیەوە دام نا بۆی
ئەوین

نوسەر ڕێناس



بەشی دووەم

جا لەماوەی ئەو چوار ڕۆژە زۆر شت رووی دا من باسی هەموی ناکەم تەنها ئەوانە نەبێ کە پەیوەندی بە چیرۆکەکەوە هەیە ئیتر یەکێ لە شەوەکان دووەم شەو بوو ڕۆشتین بۆ پیاسە لە رێگا وتمان با هەندێ شت بکرین ئیتر لە کاتی کڕینی شتەکان من و ئامۆزاکەم(علی) لە دوای هەمویانەوە دەرچوین لە ڕێگای گەڕانەوە وتی ئەوین با شتێکت بۆ باس بکم منیش وتم ئێ ئامۆزا بڵێ بزانم چیە ئەم ماوەیە ئەوەنە دڵخۆشی لە قاقای پێکەۆینی دا و وتی بەخوا زۆر دڵم خۆشە وتم هەمیشە ئاوا دڵخۆش بیت بەس پێمان بڵێ با ئێمەش ئاوا دڵخۆش بین...وتی ئەوەی ڕاستی بێت دەمێکە ئەمەوێ پێت بڵێم بەڵام لە دەرفەتێک گەڕاوم وتم ئێ بڵێ دڵم دەرهات وتی بەساقەوو بوم ئێستا کاتی دڵ دەرهاتن نیە وتی ئەوین بەخوااا زۆر زۆر خۆشم ئەوێی من کە وای وت پێئەکەنیم ڕێک وشک بوم قسەم بۆ نەئەکرا وتم توخوا علی بە جدیتە یان ڕائەبوێری وتی توخوا ئەوین رابواردنی چی ئەمەحاڵی رابوردنە دەس و قاچم ئەلەرزێ وتم بڵێ بەخوااا وتی بەخوااا چیە باوەر ناکی یان کەسێی ترت لە دڵە ئەگەر وایە یەکسەر پێم بڵێ من لەناو خەیاڵ یانی خوایە گیان ئەوەی من چەند ساڵە بە نهێنی خۆشم ئەوێ ئەویش منی خۆش ئەوێ یانی منیش دڵخۆشئەبم ئیتر کەسێکم هەیە لەناو ئەو بیرکردنەوانە بووم زلەیەکی پیا کێشام و وتی ئەوین بۆ هیچ ناڵێی من هەموو غرورم کۆکردەوە و پێم وتی نەکا کەسێکی ترت خۆش بوێ و یەکێکی کەت لە دڵا بێت هەندێ قسەی ەری کرد ئاوا بە تورەی لە ناوەراستی قسەکانی ڕۆشتم باوەشێکم لێ دا توند توند لە ئامێزم گرت وامئەزانی هەمووو ئەو دنیایە هی منە وەک مناڵ ئەگریاممم باوەڕم نەئەکرد خۆشترین ڕۆژی ژیانم بووو دواتر وابزانم نزیکەی دە خولەک ئاوا ماینەوە ئینجا هەمووو فرمێسکەکانمی سڕی و وتی بەڵێن بێت هەرگیز جێتنەهێڵم ......گەڕاینەوە لای کەپرەکان و نزیکەی چوار ڕۆژێک ماینەوە کە هەرگیز لە یادم ناڕوات... نامەوێ باسی ئەوش تانە بکەم کە لە ماوەی دووساڵ بونم لەگەڵ عەلی بەسەرم برد خۆشترین کاتەکانی ژیانم ئێستا کە ئەمە ئەنوسم فرمێسک لەناو چاومایا ناتوانم ئەوەی لە دڵمە لێرەی بنوسم .....دوو ساڵ لەگەڵ عەلی بووم شەوی مارەکردنمان هات ئەو شەوەی کە ئەبێتە خۆشترین ڕۆژی ژیانم ئەو شەوەی کە ئیتر مایش خێزانێکم ئەبێ ئەو شەوەی کە ئیتر دوری ئێمە کۆتای دێ ئێمە لەیەک ماڵ بوین بەڵام هەمیشە ڕێزمان لەو سفرەیە گرتوە کە نانمان لەسەری خواردو ە .....ئەو شەوە گەشت و ئەڵقەمان گۆرییەوە هەمو خزم و کەس و کارەکانمان هاتبون ...دوای ئەوە کە تەواو بوین علی وتی کەمێ ەرم ئێش ئەکات ئێمەش بە ئاسایی وەرمان کرت و وتم پشو بدە بە دڵناییی هیلاک بوی من ئەوەندە دڵم خۆش بوو لە بیری ئەوە نەبوم کە نەخۆش بێت ئیمە ئیش و کاری خۆمان کرد و منن ڕۆشتمە لای علی سەیرم کرد پاڵکەوتبووو ئیتر منیش ژورەکەم کۆکردەوە و سەیری کردم وتی ئەوین زۆر خراپم وامزانی سوعبەت ئەکات وتم ناز و مەکر مەکە ویستی قسەبکات و لەبەرچاوما بورایەوە ڕێک وشک بووم هاوارم کرد بەپەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە لە ماوەی سێێ ڕۆژ سێ نەشتەرگەری بۆ کرا...نزیکەی دوو مانگ ئاوا لە خستەخانە مایەوە هیچ کەسێ نەیئەتوانی هیچی بۆ بکات سەخترین و تەڵخترین قۆناغی ژیانم بوو ئێستاش بە بیرکردنەوە لێی هەردووو چاوم پڕڕڕ فرمێسک ئەبێ ....بیرمە بەیانیەک ڕۆشتمە لای خەوتبووو دەسیم گرت و توند لە ئامێزم گرت خەبتری بویەوە و وتی ئەوین گیان بۆ ئەگری منیش فرمێسکەکانم سڕی و وتم سەیری حاڵی تۆ ئەکەم منیش وێران بوم جا ئەو کاتا کانۆلایەکەم لە دەست بووو بینی وتی کور بوو یان کچ وتم چی وتی کێ ئەو کانۆلایی بۆ دانایی وتم نازانم من بورابومەوە نازانم کێ بۆی دانابوم وتی ئەوین توخوا ئەگەر منت خۆش ئەوێ با کور دەستتت لێ نەدا ئەو قسەیی کرد و بورایەوە دکتۆر و پەرستار و هەمووویان هاتن توشی نەزیف بوو بوو خوایەگیان بۆ کۆتاییی نایا دوای سەعاتێ هاتنە دەرەوە و وتیان بۆحۆتان خۆش بن ....تێنەگەشتم شۆک بوم یانی چی خۆتان خۆش بن یانی مرد باوەرم نەئەکرد ئێستاش باوەر ناکەم بەڵێ مرد ڕۆیشت یانی ئەوەی وتی ناڕۆم ئەوەی وتی جێتناهێڵم نا نا نەمردوەەە سوعبەت ئەکا......هەموووو نەخۆشخانە بە دەنگی هاواری ئێمە ڕاچەڵەکییی بۆۆۆۆۆ ئاخررررر ئەمە بوووو وەعد و پەیمانەکانت....ڕۆی ئێمەی ئاوا وێران کرد .......فرمێسک لە چاوم هێندەی گریام هێندەی هاوارم کرد تۆ لە کەییەوە ئاوا دڵ رەق بوی و ببینی من بگریم و لێم نەپرسی تۆ وا نەبوییی ئاخر چۆن ئەبێ مەگەرنەتوت چاک ئەبمەوە دە کوااا علی چ وێرانەیەکت دروست...
چیرۆکی

ئەوین

نوسەر ڕێناس


بەشی کۆتایی

کردە ......بەڵێ علی مرد ئێمەی جێەێشت وێرانی کردین ....وا حەوت مانگە لە نەبونی تۆ هیچ کەس پێنەکەنیوە کەس دڵخۆش نەبوە ئاخرعلی ئێمە کەی بریارمان وابووو ئێمە ئەبووو ئێستا لە ماڵی خۆمان بوینایا بۆ ئاوا ڕۆشتی ....کات تێپەریو علی نەگەرایەوە بەیانیەک لە ناو شتەکانی علی بورامەوە و لە نەخۆشخانە چاوم کردەوە سێ پەرستاریکور بەسەرمەوە بون ویستیان هەڵمسێننن پڕ بە قوڕگم هاوارمممم کرد کەس نەیاتتتت مام هاتە سەر سەرم بە هەمووو هێزی شەپەزلەیەکی لێ یام رێک وشک بوم هاواری ئەکرد و ئەیوت بەسە ئیتر ئەو مرد دەس بە ژیان بکە تازە نایەتەوە وک بڵێی دڵم قەبوڵی نەکا چ سەیرە مردن کەسێکت لێ ئتبا ئیتر نایبینیتەوە ئااانایبینیتەوە چوار ڕۆژ مامەوە هەموووو ڕۆژ بە ئاواتی مردن ئەخەوتم و هەڵئەستام چ مانایەکی ژیان بێ ئەو ئەسڵەن چۆن ئەتوانن هەناسە بدەن کە نیەەە ڕێناس گیان ئێستا۳ ساڵی ڕێکە علی مردوە من ئێستاش ڕۆژ نیە نەڕۆم بۆسەر قەبرا وەک مناڵێک قسە ئەکەم و پێئەکەنم لەگەڵی ئەڵێن ڕۆح ئاگای لە ڕۆحە ئەی وا نیە ......ڕێناس کیان من ئەمەممم بۆ باس کردی تا قەدری یەک بزانننن یەکتان خۆشبوێ بەخوا مردن هەیە دڵی یەک مەشکێنننن من ئێستا ژیانی خۆم ئەکەم بەس چ ژیانێک هەمووو ڕۆژ ئاوات بە مەرگ بخوازی ئێمە ئەبووو ئێستا ژیانێکی ترمان هەبوایا من بۆ وام لێ هات وەک بڵێی خۆشبەختی حاشای لە من کردبێ مەگەر وانیە بە بێچارەیی کەورە بوم و بە بێچاەریش ئەمرم سەیری کە ژیان بۆ چەند دڵ رەقە پێکەوەبونێکی ئێمەی بە زۆر زانی بە ئازارێک ئەویبە ئازارێک ئەوی لێ بردم ..............

کۆتایی

چیرۆکی هاوڕێی خۆم بۆی ناردووم نوسەر خاتوو ڕێناس بەهیوام لە داهاتوو بەچیرۆکی جوانتر ببینمۆ هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم چیرۆکە ڕاستیە ڕووی داوە

ئێوە‌ش اکتیڤ بن اگرنا چیرۆک نیه😁
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🥹
دڵنیابن
خوای‌گه‌وره‌جوابی‌ئاهو‌ناڵه‌ی‌ئه‌ومنداڵه چاوگه‌شانە‌ده‌داتە‌وە🥹
حسبناالله‌ونعم‌الوکیل
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
الله گیان پشتوو په‌ناتان بێت خوشک و برا موسڵمانانی غە‌زه‌ی زوڵم لێکرا ڕیسوابێت جوله‌‌که‌و ئیسڕائیل
چیرۆک

ئاکام و بارین


بةشي يةكةم

یەکئک لە تراژیدیا ترین چیرۆکەکان بـەشی یەکەم چیرۆکی ناخ هەژێن.... ئێمە لە خێزانێکی زۆۆۆر دەوڵەمەن بووین ،لە سلێمانی ئەژیاین،براکەم کە ناوی ئاکام بوو تاقانە بوو یەکجار نازی پێدرابوو هەرشتێک لە دونیا دڵی داوای کەس نەیەوت نا ،بەهۆی زۆری جێبەجێ کردنی داواکانی تەواو لەخۆی گۆڕابوو ئەوەنە لووت بەرزو بەپۆز بوو حسابی بۆ هیچ کچێک نەدەکرد هەمیشە کە منی ابینی هاوڕێکانم هەژاربوون گاڵتەی پێم اکرد یان اگەر شیک نەبوونایە گاڵتەی اکرد ایوت امجۆرە کەسانە کەی هی اوەن مڕۆڤ ڕوویان پێبا زۆۆر پێیم اوت ئاکام وا مەبە دونیا اونە ناهێنێ ڕۆژێک یەت ئاشق ابیت و هەموو شتێک اگۆڕێت و گاڵتەو بەم ڕۆژانە یەت ،بەڵام او بەهۆی اوەی باڵایەکی بەرزو جسمێکی ڕیازی و ئوتومبێلی کوتا مۆدێل و جوانی لە ڕادەبەدەروو هەبوونی ئەو پارە زۆۆرەی هەمیشە ئەبووت من ئەبێ بێنم لەهەموو شتێک لەگەڵ من لەهەمان ئاست بێت......واتە ئەیووت ئەبێ زۆۆر جوان و دەوڵەمەن بێت اگینا هەر سەیریشی ناکەم،ڕۆژان هاتو ڕۆژان ڕۆشت .من هاوڕێیەکم هەبوو ناوی بارین بوو کچێکی جوانکیلەو ئاقڵ و بەشەخسیات بوو بەڵام لەخێزانێکی هەژار بوو لە مەکتەب هاوڕێ بووین ئاکامی کاکم لە پۆلی 12ساڵی یەکەم دەرنەچوو کەوتە ساڵی دووەم کە هاوکات بارینی هاوڕێشم اوسا پۆلی12بوو هەرچۆنێک بێت کاکەم ساڵی دووەم نمرەیەکی باشی هێناو لە زانکۆیەکی باش وەرگیرا او هاوڕێیشم لە بەشێکی باشتر لەوەی کاکم وەرگیرا بەڵام اوان یەکتریان نەدەناسی ڕۆژێک ئاکام وتی دادە ئەمڕۆ وەرە بۆ زانکۆ لەگەڵ من هاوڕێکانی خۆمت پێ اناسێنم وتم باشە لەگەڵیا ڕۆشتم و بە جوانترین شێوە خۆم ،کە داخڵی زانکۆ بووین من و بارین لە دوورەوە یەکترمان بینی ڕێک به رەو ڕووی یەکتر ڕامان کردو یەکترمان ماچکرد وتی چۆنە هاتووی و زۆۆر بیرم کردوویت منیش وتم لەگەڵ ئاکامی کاکم هاتووم ئەویش لێرە اخوێنێ وتی بەڕاستە کام کوڕە اکامە ڕووم وەرگێراو بە پەنجە ئاماژەم بۆی کرد وتی کچێ وا نەڵێی ئەم لووت بەرزە ناکرێ قەت کاکی تۆ بێت منیش پێکەنیم و وتم وەللە ئیتر اوەیان کاکەمە ،ئاکامیش حەپەسابوو کە بینی من لەگەڵ کچێکی ئاست نزم اوا باوەشمان کردووە بە یەکا ڕێک بە ڕقەوە نزیک بووەوە وتی ئەرە تۆ یەی لەگەڵما تۆزێک بگەڕێین یان نا هاوڕێکەم هەستی بە شەرمەزاری کردووە بە زەردەخەنەیەکی مات و غەمگینەوە وتی گوڵم زۆر بەخێربێیت ئیتر من اڕۆم خوات لەگەڵ و ڕۆشت منیش بە توڕەیەوە وتم ئاکام تۆ بەهیچ شێوەیەک بۆت نیە ئاو بە بێ قیمەتی و بێ ڕیزی لەگەڵ هاوڕێکانی من ڕفتاربکەی من تۆ نیم پۆز بە شتێک لێبەم کە خودا داوێتی پێم و وتم ام سویچەیشم بەرێ ڕێک زانکۆکەیانم جێهێشت و بەگریانەوە گەڕامەوە بۆ ماڵەوە دایکم وتی کچم چیتە هیچم نەوت و درگام بەسەر خۆما داخست و وتم کەس بانگم نەکات
ئاکام لە زانکۆ گەڕایەوەو دایکم بە توڕەییەوە بەرەو ڕووی ڕۆشت و وتی بەسیکە تاکەی نابیت بە مرۆڤ ئەویش بە حوکمی ئەوەی بێهەست و بێ دڵ بوو هەر بیری نەمابوو کە چی کردووە وتی دایکە گیان بۆ وام پێ اڵێیت من چیم کردووە ،دایکیشم وتی لاڤە لەوەتەی هاتۆتەوە کارو کردەوە جوانەکانت هەر اگریت ،انجا اویش هاتە بەردەم ژوورەکەم زۆۆر بە شەرمەزاریەوە دای لە درگا وتی لاڤە گیان ام درگایە بکەرەوە دووقسە بکەین منیش بە کریانەوە هاوارم کرد وتم بڕۆ لێرە بێرەحم نامیهرەبان دڵڕەق اویش بە دەنگێکی زۆۆر هێمنانە وتی دە کچی باش تۆ درگاکە بکەرەوە تەنیا دوو دەقە کاتت اگرم درگاکەم بە توڕەییەوە کردەوە وتم چیتەوێ ها.... وتی ببورە نەمزانی ئاوا تێکەجی اگینا وام نەیەکرد وتم جا اوە هیچ شتێک؛لە بابەتەکە ناگۆڕێ ئەبێ داوای لێبوردن لەم هاوڕێیەم بکەی بەهۆی غروری زۆریەوە وتی بەڵام هەتا امڕۆ داوای لێبوردنم لە باوکیشم نەکردووە وتم ابێ لە بارینی بکەیت وتی باشە بەیانی کە اڵێم ببورە وتم نا شتی وا نیە ابێ بڕۆیتە قسمەکەیان شەخسی بگەڕێی بە شوێنیاو داوای لێبوردنێکی زۆۆر جوان و بەڕێزەوەی لێبکەیت و بیانوو بۆخۆو بینیەوە اگینا جارێکی تر لەبیری کە من خوشکو بم . وتی باشە بەڵێن بێت ئەڕۆم....

بةشي دووةم

بۆ بەیانی کاکەم خۆی ئامادە کرد بڕوات بۆ زانکۆ ڕۆشتم بۆلای وتم بیرت بیت امڕۆ داوای لێبوردن لە بارین اکەیت وتی ئاهـــ تۆش چەن لەسەر شت اڕۆیت ئێ باشە ایکەم تەواو مێشکم مەبە ئیتر ڕۆشت و دوای محازەرەی یەکەمیان ڕۆشتبوو بۆ قسمەکەی بارین زۆۆر گەرابوو نەیدۆزیبویەوە پرسیاری کردبوو لە هاوڕێی نزیکی بارین ئەویش وتبووی بارین دوێنێ شەو لەناکاو توشی ئازاری بووەو ئەمڕۆ عەمەلیات اکرێ ام هەفتەیە مۆڵەتەو ناتوانێت بێت بۆ دەوام انجاش بە توڕەیی بە ئاکامی وتبوو تۆ بۆچی لێی ئەپرسی دوێنێ ئابڕۆیت برد لەنێو خەڵک کاکەم سەد ئەوەندە خەجاڵەت بوو ئەونە هەستی بە ئازاری ویژدان کردبوو نەیتوانی بوو محازەڕەکانی تر لە زانکۆ بیت و گەڕایەوە ماڵەوە زۆۆر بە بێتاقەتی ڕۆشتەو ژوورەکەی خۆی منیش لەدوای ڕۆشتم و وتم کاکە چیبووە ڕێک فرمێسک بە چاوەکانیا
هاتە خوارەوە منیش وامزانی نەیتوانیوە داوای لێبوردن بکات یان بارین نەیبوریوە وتم چیتە تخوا ئاکام وتی دادە من ئاژەلێکی درندەو بێهەستم وتم بۆ وا اڵێیت وتی ئەم هاوڕێیەی تۆ دوێنێ تەندوستی تێکچووە و عەمەلیات اکرێت و ام هەفتەیە ناتوانێ بێتە زانکۆ خوانەکا گەر شتێکی لێبیت من چۆن لەخۆم ببورم منیش باوەشم پیای کردو وتم ئیستا تیل بۆ بارین اکەم خەم مەخۆ وتی بەڕاستە دەتخوا بۆی بکە با دووقسەی بکەم و هیوای لەش ساخی بۆ بخوازم... من تێلم بۆ بارین کرد بەڵام داخرابوو ئەونەی تر نائومێد بوو ،وتی ئیستا چی بکەم وتم هیچ نیە ان شا اللە خەم مەخۆ اویش بە غەمگینیەوە لە شوێنەکەی خەوی لێکەوت ئەمزانی ئازار ئەچێژێت، کە بەیانی بە ئاگا هاتەوە بە ڕاکردن هاتە ژوورەکەی من وتی دادە دە تێلی بۆ بکەرەوە بزانە دووبارەش کردمەوە هەر داخرابوو ،ئیتر بە نائومێدی ڕۆشت بۆ زانکۆ ،ڕێک ڕۆشتبوو بۆلای هاوڕێ نزیکەکەی بارین وتبووی تکایە پێم بڵێ ئەو کچە تەندروستی چۆنە ئەویش پێی وتبوو خراپەو باری داراییان زۆۆر خراپە ئاکامیش پێی وتبوو ئا تۆ ناونیشانی نەخۆشخانەکەم بەرێ کچەیش پێی دابوو ڕیک ڕۆشتبوو بۆ نەخۆشخانەکەو پارەی تەواوی دەرمان و شتەکانی واسڵ کردبوو انجا لە دکتۆرەکەی پرسی بوو حاڵی چۆنە امیش وتبووی شتێکی وانیە دوو تا سێ ڕۆژی تر هەڵەستێتەو ان شا اللە بەوە زۆۆر دڵخۆش بوو بە دڵخۆشیەکی گەڕایەوە ماڵەوە دایکیشم وتی خێر ئاوایت وتی دڵم زۆرخۆشە و هەر اونەی وت ،دوای منیش پرسیم ئاکام چیبووە وتی وەللە ڕۆشتم بۆ نەخۆشخانەو دکتۆر وتی ئەم کچە زوو باش ئەبێت باسی پارەو شتی وای نەکرد وتم ئێ لەخوا بەزیاد بێت تۆش ڕۆژبەڕۆژ نزیکتر ئەبێتەو لە داوای لێبوردن کردنەکە زۆر بە جۆش و خرۆشەوە وتی خوا ایکرد او یەتەوە زانکۆ هەزارجار داوای لێبوردنی لێ اکەم.زۆۆر سەیر گۆڕابوو زۆۆر دڵخۆش بووم بەوە......

چاوەڕێی بەشی سێیەم بن
چیرۆک

ئاکام و بارین


بةشي سئيةم

هەمووو ڕۆژێک ئاکام لەهاوڕێیەکەی بارینی ئەپرسی ئەم کچە تەندروستی چۆنە، و کەی یەتەوە اویش وتبووی ان شا اللە سێ شەمە اگەرێتەوە،شەوی دووشەمە ئاکام اونە دڵخۆش بوو وای ئەزانی هەرگیز ڕۆژ نابێتەوە ئیتر کە بوو بە ڕۆژی سێشەمە بەیانی زوو زوو هەڵسابوو خۆی کەشخە کردبوو منیش زەردەخەنەیەکم کرد بە ڕوویاو هاتو نێوچاوانمی ماچکرد وتی ام هاوڕێیە ناشیرینەو امڕۆ یەتەوە ان شا اللە،پێکەنیم وتم یەتەوە یەتەوە،ئیتر بە پەلە ڕۆشت و لە پرسگە چەندین کاتژمێر چاوەڕێی کردبوو تا دواجار بارینی لە دوورەوە بینی بوو کە یەتە زانکۆ ڕۆشتبوو بۆ لای و سڵاوی لێ کردبوو بارینیش بە ڕەقی وەڵامی یابویەوەو ویستبووی بڕوات بەڵام ئاکام پێی وتبوو بارین خان حەزەکەم چەن دەقەیەک لە کاتە بە نرخەکەو بەیت بەمن و بێگومان داواکەم ڕەت ناکەیتەوە چونکە کچێکی ئاقڵیت و تۆ وەک من نیت،بارینیش پێی وتبوو فەرموو چیتەوێ گوێم لێتە ئاکام وتبووی سەرەتا زۆۆۆۆر زۆۆۆر دڵخۆشم کە اوبینم تەندروستی و باشە اویش وتبووی تۆ لەکوێ زانیوتە وتی لە هاوڕێکەت انجا اکام پێی وتبوو بۆ او ڕۆژەش چەن بڵێم ببورە هەر کەمەو خەجاڵەتم کە بارێن ام ڕۆژەی بیرهاتبووەوە ڕێک وتبووی لاچۆ لە بەردەمم تۆ کوا مرۆڤی تخوا بڕۆ بەشوێن مرۆڤایەتیا بگەرێ هەرگیز ناوبورم ان شا اللە لە ئاهی من خوا بو گرێ کاکەم چەن بەدوایا ڕۆشتبوو پێی وتبوو دەتۆ بۆستە با قەرەبووی کەمەوە بارین گوێی پێ نەیابوو،ئیتر کاکەم هاتەوە هەم دڵخۆش و هەم غەمگین بوو وتم چیبوو ئاکام من لەو پەلەتربووم بۆ اوەی بزانم چی ڕوویاوە وتی وەللە نەیبوریووم و وتی زۆۆر بە ڕەقی وەڵامی یاوەتەوە منیش وتم کێشە نیە کاکە گیان گرنگ تۆ داوای لێبوردنی خۆتت کرد وتی وایە بەلام اوا لەدڵ خۆشتر بوو پێم بلێ بوراوی ،.،...... ئاکام تەواو گۆڕابوو بوو بە مرۆڤێکی تر تەواو سادە بوو من هەتا اوکاتیش باوەڕم بەوە نەبۆو کە خەڵک ایانوت عشق مرۆڤ اگۆڕێت جوانی اکات کە کاکەمم ابینی بەمشێوەیە ئینجا ڕاستی ئەو قسەیەم بۆ ڕوونتر ابویەوە، هەستم اکرد ئاکام ئاشق بووە هەموو ڕۆژێک بە جۆشەوە اڕۆشتە زانکۆ لە کاتێکا پێشتر حەزی لێنەبوو دایکم سەری لەو بارودۆخەی کاکم دەرنەیەچوو هەر ایوت سوپاس بۆخوا اخیرەن کوڕەکەم گۆڕا ،اکام هەمیشە اهاتە ژوورەکەم اونەی پرسیار لەبارەی بارین اکرد امزانی لەدڵەوە ئاشقی بووە انجاش شتێکی تری زۆۆر جوان اوەبوو زۆۆر غیرەی لێ اکرد ایوت کوڕێک هەیە زۆۆر دەورو خولی ایات منیش امویست قسەی لێدەربێنم اموت جا بەتۆ چی خۆشەویستت نیە اویش بەشەرمەوە ایوت نا شتی وانیە بەس جوان نیە ام کوڕە هێندە لە دەوریەتی ،هەمو ڕۆژێک بە ئەشقەوە دەدوا بە پەلە بوو هەتا اگەشتە زانکۆ هەموو ڕۆژێک دوای گەڕانەوەی لە زانکۆ باسی ئەمڕۆژەی زانکوی بۆ اکردم کە چی بووەو نەبووە ،هەر ایوت ارە بارێن چەن ساڵە اسڵ خەڵکی کوێن و ای وت باشە تۆ بلێی دایکی یان باوکی چاوی سەوز بێت بارینیش ئاوا چاوی سەوزە ئیتر زۆۆر پرسیاری اکرد هەموو ڕۆژێک بەپەلە بوو هەتا بارین ببینێ ئیتر ڕۆژی دواتر ڕۆشت بۆ زانکۆ و لە سوچێکی پرسگە چاوەڕێی بارینی کردبوو تەنیا بۆ اوەی بیبینێ تەنانەت گەر لە دورەوەش بێت کە بینی ڕۆشتبوو سلاوی لێکرد بوو ئینجا پێی وتبوو پڕ بەدڵ حەزم لە هاوڕێیەتی تۆیە بارین تکایە منیش بە یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانت هەژمار بکە بەڵام بارین زۆۆۆۆۆر ڕقی لێ بوو زۆۆر ،کاکەم کە لە زانکۆ اگەڕایەوە ایوت دە تێلێک بۆ بارینی هاوڕێت بکە بێ ڕەحم منیش امزانی بۆ اوەیەتی ایەوێ بزانێ حاڵی چۆنە........

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆک

ئاکام و بارین


بةشي كؤتايي

ئاکام ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە ماڵەوە باسی بارینی اکرد منیش ڕۆژێک پێم وت کاکە چیتە وتی وەللە لاڤە من ئاشقی بارین بووم تکایە یارمەتیم بە ئەو تەنانەت وەک هاوڕێ قەبوڵم ناکات انجا وەک عشق امە مەحاڵترین شتی دونیایە ، وتم یارمەتی و ئەیەم وتێ بەڵێنم پێبە وتم بەڵێن بێ ......ئیتر هەفتەی داهاتوو ڕۆژی لەدایک بوونی ئاکام بوو وتی حەزەکەم ئاهەنگەکە لە زانکۆ انجام بەم و لاڤە ابێ تۆش بێیت و بارینیش بێت وتم بەس ئەبێ خۆت بڕۆیت بانگێشی کەیت وتی ئاخر گەر قەبوڵی نەکرد وتم زۆۆری لێبکە وتی باشە وتم انجا لەوێ لەبەردەم خوێنکارەکان پێی بلێ کە چەن ئاشقی اویت بۆی بسەلمێنە وتی وەللە بیرۆکەکەتم زۆۆر بەدڵ نزیکەی پێنج ڕۆژ بوو خەریکی ئامادەکاری بوو بۆ ڕۆژی لەدایک بوونەکەی ڕۆژێک پێش او ڕۆژە ڕۆشت بۆلای بارین و پێی وتبوو بارین ڕۆژی لەدایک بوونمە زۆۆر حەزەکەم تۆش ئادەبیت اگەر نەیەیت سوێن بەخوا ئاهەنگەکە ئەنجام نایەم ئەویش پێی وتبوو ئیستا لێرە بڕۆ بیرێکی لێ اکەمەوە،ئیتر چەپکێک گوڵی سوری زۆۆر جوانی ئامادەکرد وتی ئەمانە بۆ بارینەکەم ڕۆژی ئاهەنگەکە هەموو هاوڕێکانی و دایک و باوکم و تەواوی مامۆستاکان ئامادەبوون ئەویش چاوێکی هەر لەسەر درگا سەرەکیەکە بوو ئەبێ کەی بارین بێت و لە کۆتاییا بارینیش هات زۆۆر جوان بوو بە ئەوپەڕی سادەییشەوە هاتبوو لە زۆۆربەی اوکچە پورو خاڵۆکانم جوانتر بوو کە ڕۆشتبوونە ئارایشگا کتێبێکی لەدەس بوو نزیک بویەوەی ماچی منی کرد و و بەسادەییەوە وتی پیرۆزە کاکە ئاکام بەهیوای تەمەن درێژی و ئیتر ابێ بڕۆم محازەڕەم هەیە ئاکامیش وتی بارین بوەستە بە دەنگێکی بەرز پێی وت خۆشمئەوێێێێ ئەمەوێ زەواج بکەین ئاشقی تۆم ئەم گوڵانەش بۆتۆیە تکایە وەریگرە دایکیشم نزیک بوویەوە و ماچی بارینی کرد وتی کچی خۆم ئاساییە ئیستاش وەڵامی نەیەیتەوە بەڵام بیرت نەچێ ئاکام زۆۆری خۆشەوێی.....
دوای تەواوبوونی ئاهەنگەکە ئاکام زۆۆر دڵی خۆشبوو وەک شێت چاوەڕێی وەڵامی بارین بوو لەخۆیەوە دڵنیا بوو لەوەی قەبووڵی ئەکات ،زۆۆۆربەی خەڵک و ئامادەبووانی ئاهەنگەکە تاسابوون کەچۆن ئاکامێکێ بەپۆز داوای سادەترین کچی کرد باوەڕیان بەچاوەکانی خۆیان نەدەکرد،ئاکام ئەونە بارینی خۆشەویست خەوو خۆراکی بو بە ئەو هەمیشە سوپاسی منی اکرد ایوت لەسایی تۆ ام گوڵە جوانەم ناسیوە دیاریەکەی بارینیش کە لە تەواوی دیاریەکانی تر سادەتر بوو کەتەنیا کتبێک بوو شەو ڕۆۆژ لەدەسی بوو بۆنی اکردو ماچی اکرد زۆۆۆر خۆشی اویست ڕۆژانی پشوو وەک شێتی لێ اهاو هەتا هاتەوە ایوت من پێویستم بە هەناسە نا بەڵکو بە بارینە بۆ ئەوەی بژیم باوەڕکەن بە پاکترین شێوەو زۆۆۆۆرترین ئەشقی بۆ ام کچە هەبوو من ناتوانم وەسفی ئەم خۆشەویستیە زۆۆرە بکەم بگرە هیچ پێنوسێک ناتوانێت وەسفی بکات تەواو ئاشق بوو چاوەکانی اگەشایەوە ،.......بارین پێی وتبوو سوپاس بۆ داواکەت هەتا ماوم ڕێزی اگرم بەڵام ببورە من تۆم خۆشناوێت و ئاشقی پورزاکەمم ئەبێ بمبوریت و من لەبیرکەو بەشوێن کچێکی ترا بگەرێ کە گەرایەوە ماڵەوە سوێن بەخوا پەلاماری چەکی یا وتی خۆم اکوژم تەواو ژیانم ناوێ دوای ام کچە وتی من مردن هەڵ ابژێرم وەک شئتی لێهاتبوو دایما ایخواردەوە ابوو شەوانە باوکم لەسەر شەقامەکان بە مەستی بیهێنایەتە ماڵەوە انجا بە دەنگی کروزانەوەی مناڵێک کە دایکی نەبێت اگریا ایوت دایکە ئافرەت لە دوژمن خراپترە ایوت دوژمن بە چەک اوکوژێ بەڵام تەنیا کچێک اتوانێ واو لێبکات تام لە ژیان نەکەیت و تەمەننا بە بخوازیت....زۆر هەوڵمەیا هێمنی کەمەوە وتی بڕیارم یاوە واز لە زانکۆ بێنم چەن بارین ببینم زیاتر شێت ابم بۆۆی بەوەش امرم کە ابینم بوونی هەیەو هی من نیەو هەموو ڕێگاکان مەحاڵن بۆ گەستن بە ئەو...
کۆتایەکی هەتا بڵێی ناخۆش کاکەم وازی لە زانکۆ هێناو کۆتا ماڵئاوایی لە بارین کردبوو پێی وتبوو لێو خۆش نابم گەر لەو دونیا بۆمن نەبیت بارین بەچاوی پر لە هەنسکەوە پێی وتبوو خۆزگە شتێکم لەدەس بهاتایە بۆتۆ ،،،ئیتر کاکەم کەوتەوە ماڵ نەیەتوانی خۆی کۆکاتەوە هەمیشە اگریا او کوڕە قۆزو کەشخەی جاران چی بەسەر هاو گەر اوبینی اکریای بۆ حاڵی او دایما لە ژوورەکەی اگریاو ایخواردەوە هەر ئەیووت تکایە یەکێک بمگەیەنێ بە بارین کە زانی ئیتر مەحاڵە بە بارین ناگات بڕیاری یا بڕواتە هەندەران ئێمەش دایما اگریاین دایکم و من قسەمان بارین کرد وتمان وەک هاوڕێ قسەی لەگەڵ کە تۆ اتوانی وای لێبکەیت باشبێتەوە بەڵام ایوت عشقەکەم ڕێگەم نایات ببورن ...ئیتر کاکەم هەمومانی ماچکردوو لەگەڵ دوو لەهاوڕێکانی ڕێگای هەندەرانیان گرتە بەر بەر لە ڕۆشتن وتی هەزار نەفرەت لەم خاکە کە کچێکت خۆشویست وا ئەزانێ سواڵی عشقی لێ اکەی پشت گوێت اخا ئەمە کۆتا جار زوو بیبینین و گوێمان لە دەنگی بێت، کە ڕۆشتنە، هەندەران لە ڕێگا لەگەل قەچاخچیەک بووبوو بەشەڕیان و ڕێک کاکەمی کوشتبوو و خستبوویە نێو دەریاوە ،ئاکام براکەم تاقانەکەی من و دایکت ئاکام تۆ بەجەستەو بەدڵ
بریناربوویت ئاخر زەمەنە بۆ هێندە بێڕەحم بوو بۆ ئاوا زوو بمریت و جێمان بێلیت یاخوا خوا لێو خۆشبێت لە دونیاکەی تر بە هەرچی ئاواتە بگەیت .......

کـــــــۆتـــــــــــــــایی
دیمەنێکی تراژیدی
داوایەک بۆ صیدلیە بەرێزەکان، تکایە پێشئەوەی بەماجیک لەپاکەتەکان بنوسیت، بەخاوەن دەرمانەکە بڵێ دەرمانەکانت بایی ئەوەندەیە، ئینجا لێی بنووسە.
ئەمڕۆ زۆر دڵتەنگ بووم لەدەرمانخانەی (....) ژنێکی جوان بەشکڵ خانەدان دیاربوو حامیلە بوو؛ رەچەتەیەکی پێبوو، کاتێک دەرمانەکانی هێناو هەمووی نووسی‌و پێیوت دەکاتە ٦٥ هەزار ئافرەتە دەیان جۆر ڕەنگی هێناو ڕەنگی گۆڕی، زۆر ئیحراج بوو، تۆزێ وەستاو خۆی مەشغوڵ کرد، وتم چیتە دادە؟! دەستیکرد بەگریان‌و...!!! ئیتر منیش ئاگر لەجەرگم بەربوو، راستیەکەی پارەم زۆر هەڵنەگرتبوو، ڕەچەتەکەم لێسەندو ژمارەکەیم لەسەر پشتی رەچەتەکە نووسی‌و وتم بڕۆ، واقەرار بوو بچمەوە ماڵەوەو پارەکە پەیابکەم دەرمانەکان بکڕم‌و لەگەڵ خێزانەکەم بۆی بەرینە ماڵەوە، هەر لەوێدا لەپشتمەوە هاوڕێیەکی دێرینم بینی؛ هاتبوو بۆ دەرمان، وتی ئەزەگیان خێرە؟ هەمدیس عیلاجی دڵەکەیە؟! وتم؛ ئەرەوەڵا. وتی؛ ئەی چی بوو لەگەڵ ئەو ژنەدا؛ بینیم ئەگریا؟ خۆ کێشەتان نەبوو؟! وتم؛ نەوەڵا، بەڵام ئاواوا ئاوا، چاوی پڕبوو لەئاو ڕەچەتەکەی لێسەندم، دوو گەڵای خستە بەینی ڕەچەتەکەو دایەوە بەئافرەتەکە، ئیتر خۆت بیهێنە بەرچاوی خۆت ئەو ژنە چی لێهات؟! وتم؛ بەقوربان دوو گەڵا زۆربوو، ئەو دەرمانەکانی بایی (٦٥) هەزار بوو.. وتی؛ تۆ نازانیت ئەو پارەی دەرمانی پێ نەبێت؛ پارەی سۆنەرو ڤیتامینات‌و دەردەسەری تری لەکوێبوو؟ ژنەکە وتی؛ هیچ ناڵێم، قوڕگم زۆر پڕە، بەس بنەماڵەی شارم‌و داوا لەخوا ئەکەم ئەوەی ئێمەی گەیانە ئەم ڕۆژە؛ بەحاڵی من بێت، ئینجا ئەو ئێمەی خستەگریان.
جا کە مەبەستم نووسینی پاکەتەکان بوو، سەیدەلییەکە ئەیوت؛ دادە تازە لێمان نوسیوە، بۆ پێشتر نەتوت بایی چەنە؟!

تۆ ئەڵێت چی ڕات چیە بنووسە ...؟
چیرۆکی

ئەوین

نوسەر ڕێناس


بەشی یەکەم

سەرەتا سڵاو ڕێناس گیان تۆ چیرۆکی من ئەزانی حەز ئەکەم خۆشت بینوسی و بڵاوی بکەیتەوە من دڵنیام سودی ئەبێێ.......سەرەتا من ناوم ئەوینە ئەم باس و خواسانەی کە باسی ئەکەم و ئەیڵێم هی تەمەنی ۱٨تا ۱۹ساڵی منە ....من لە تەمەنی یەک ساڵی دایکم بە ڕوداوی هاتوچۆ وەفاتی کردوە باوکیشم دوای ساڵێ زەواجی کردۆتەوە و منیش لای ماڵی مامم گەورە بوم و ژینم کردوە ناڕۆمە ناو تەفاسیلی ژیانی مناڵیم و ئەو دەردەسەریانەی بێ دایکی و بێ باوکی بەسەری هێنام...ماڵی ماممم بە ئێستاشەوە باشترین و چاکترین کەسانی ژیانی منم هەمیشە وەک چیایەک لە پشتم بون....با کەمێ بۆ ئەوەی لە چیرۆکەکەم تێبگەن کەمێ باسی ماڵی مامم بکەم ماممم چوار مناڵی هەیه سێ کچ و کوڕێکی هەبوو کورەکەی پێنج ساڵ لە من گەورەتر بوو کچەکانی لە تەمەنی من و مناڵتر بوون...ئیتر من هەژدە ساڵی تەمەنممم لە ماڵی مامم بەسەر برد بێ ئەوەی باوکم بۆ جارێک لێم بپرسێت ئەها بیریشم نەچێ باوکم دوو کوور و کچێکی هەیە ...باوکم وەکو میوان دەهاتە ماڵی مامم و دەڕۆشت هەرگیز بۆ جارێکیش بێت نەیپرسیوە کچم چیە ئەوێ پێویستت بە چی هەیە هیچ شتێک ....من مامم وەک باوک بووو بۆم بگرە زیاتریش ....ماوە بە ماوە ئەڕۆشتمە ماڵی خاڵەکانم...نامەوێ ناوی شارەکان بێنم ...ئێمە ماڵی مامم لە شوێنێکە و ماڵی خاڵەکانم لە شوێنێکی دیکە ...تەمەنم بوو هەژدە ساڵ و کاتی تاقیکردنەوەی وزاری هات الحمداللە توانیم بە نمرەیەکی باش تەواوم کرد و ناوم لە یەکێ لە زانکۆیەکانی هەرێم لە بەشێکی زۆر باش گەرایەوە...کورە مامەکەشم لە هەمان زانکۆ بووو بەڵام لە بەشی جیاواز و قۆناغی جیاواز...ئیتر نازانم ناوی بنێم دڵخۆشی ژیانم یان دەسپێکی خەم و خەفەتەکانم ..من هەر لە مناڵیەوە زۆر زۆر زۆر ئەو کوڕە مامەممم خۆش ئەویست ئەویش بە هەمان شێوە بەڵام نە ئەو نە من بە یەکمان نەوت ...کات هات و ڕۆی یەکەم ساڵی زانکۆی من تێپەری..ئەوەشم بیر نەچێ کە ئەو کوڕە مامەمم هەمیشە لەگەڵم بوە و یارمەتیدەرێکی زۆر باشی من بوە هەمیشە وەک قەڵایەک لە پشتم بوە هەرگیز هەستم بەوەنەکردوە کە من کەسم نەبێ...ڕۆژێک ئێوارەیەکی گەرمی هاوین بووو لە دەرەوە گەرایەوە و زۆر بە دڵخۆشی وەک بڵلێی گرنگرترین شتی ژیانی روویدابێ لێم پرسی ئامۆزا زۆر دڵتخۆشە خوا لێتی تێک نەدا هاتە پێشەوە و ماچێکی نێو چاوانی کردم و وتی ئامۆزاگیان بۆ تۆشە من لەو کاتەدا شۆک بوم لە
قسەکانی چونکە هیچ تێنەدەگەشتم....بە هەرحاڵ ئێوەرەی ئەو ڕۆژە لەسەر سفرە هەمومان کۆبوینەوە ونانمان خوار و وتی پێم باشە چەند ڕۆژێ بڕۆینە دەرەوەی شار ئەو ماوەیە بەهۆی ئیش و کارەوە هیچ ئاسودەنەبوین ئیتر بریارمان دا ماڵی ئێمەواتە ماڵی مامم و ماڵی باوکم بەڕێبۆەوین بۆ یەکێ لە سەیرانگاکان ....ئیتر ڕۆشتین و گەشتینە شوێنی مەبەست چوار ڕۆژ لەوێ ماینەوە...

چاوەڕێی بەشی دووەم بن

تب/چیرۆکی ئەندامێکی گروپە ناردیەتی بۆم چیرۆکی خۆی نیە بەڵام لەنزیکۆ ئاگادارە خۆی نوسیەتویوۆ بۆی ناردووم منیش بەخۆشحاڵیەوە دام نا بۆی
ئەوین

نوسەر ڕێناس



بەشی دووەم

جا لەماوەی ئەو چوار ڕۆژە زۆر شت رووی دا من باسی هەموی ناکەم تەنها ئەوانە نەبێ کە پەیوەندی بە چیرۆکەکەوە هەیە ئیتر یەکێ لە شەوەکان دووەم شەو بوو ڕۆشتین بۆ پیاسە لە رێگا وتمان با هەندێ شت بکرین ئیتر لە کاتی کڕینی شتەکان من و ئامۆزاکەم(علی) لە دوای هەمویانەوە دەرچوین لە ڕێگای گەڕانەوە وتی ئەوین با شتێکت بۆ باس بکم منیش وتم ئێ ئامۆزا بڵێ بزانم چیە ئەم ماوەیە ئەوەنە دڵخۆشی لە قاقای پێکەۆینی دا و وتی بەخوا زۆر دڵم خۆشە وتم هەمیشە ئاوا دڵخۆش بیت بەس پێمان بڵێ با ئێمەش ئاوا دڵخۆش بین...وتی ئەوەی ڕاستی بێت دەمێکە ئەمەوێ پێت بڵێم بەڵام لە دەرفەتێک گەڕاوم وتم ئێ بڵێ دڵم دەرهات وتی بەساقەوو بوم ئێستا کاتی دڵ دەرهاتن نیە وتی ئەوین بەخوااا زۆر زۆر خۆشم ئەوێی من کە وای وت پێئەکەنیم ڕێک وشک بوم قسەم بۆ نەئەکرا وتم توخوا علی بە جدیتە یان ڕائەبوێری وتی توخوا ئەوین رابواردنی چی ئەمەحاڵی رابوردنە دەس و قاچم ئەلەرزێ وتم بڵێ بەخوااا وتی بەخوااا چیە باوەر ناکی یان کەسێی ترت لە دڵە ئەگەر وایە یەکسەر پێم بڵێ من لەناو خەیاڵ یانی خوایە گیان ئەوەی من چەند ساڵە بە نهێنی خۆشم ئەوێ ئەویش منی خۆش ئەوێ یانی منیش دڵخۆشئەبم ئیتر کەسێکم هەیە لەناو ئەو بیرکردنەوانە بووم زلەیەکی پیا کێشام و وتی ئەوین بۆ هیچ ناڵێی من هەموو غرورم کۆکردەوە و پێم وتی نەکا کەسێکی ترت خۆش بوێ و یەکێکی کەت لە دڵا بێت هەندێ قسەی ەری کرد ئاوا بە تورەی لە ناوەراستی قسەکانی ڕۆشتم باوەشێکم لێ دا توند توند لە ئامێزم گرت وامئەزانی هەمووو ئەو دنیایە هی منە وەک مناڵ ئەگریاممم باوەڕم نەئەکرد خۆشترین ڕۆژی ژیانم بووو دواتر وابزانم نزیکەی دە خولەک ئاوا ماینەوە ئینجا هەمووو فرمێسکەکانمی سڕی و وتی بەڵێن بێت هەرگیز جێتنەهێڵم ......گەڕاینەوە لای کەپرەکان و نزیکەی چوار ڕۆژێک ماینەوە کە هەرگیز لە یادم ناڕوات... نامەوێ باسی ئەوش تانە بکەم کە لە ماوەی دووساڵ بونم لەگەڵ عەلی بەسەرم برد خۆشترین کاتەکانی ژیانم ئێستا کە ئەمە ئەنوسم فرمێسک لەناو چاومایا ناتوانم ئەوەی لە دڵمە لێرەی بنوسم .....دوو ساڵ لەگەڵ عەلی بووم شەوی مارەکردنمان هات ئەو شەوەی کە ئەبێتە خۆشترین ڕۆژی ژیانم ئەو شەوەی کە ئیتر مایش خێزانێکم ئەبێ ئەو شەوەی کە ئیتر دوری ئێمە کۆتای دێ ئێمە لەیەک ماڵ بوین بەڵام هەمیشە ڕێزمان لەو سفرەیە گرتوە کە نانمان لەسەری خواردو ە .....ئەو شەوە گەشت و ئەڵقەمان گۆرییەوە هەمو خزم و کەس و کارەکانمان هاتبون ...دوای ئەوە کە تەواو بوین علی وتی کەمێ ەرم ئێش ئەکات ئێمەش بە ئاسایی وەرمان کرت و وتم پشو بدە بە دڵناییی هیلاک بوی من ئەوەندە دڵم خۆش بوو لە بیری ئەوە نەبوم کە نەخۆش بێت ئیمە ئیش و کاری خۆمان کرد و منن ڕۆشتمە لای علی سەیرم کرد پاڵکەوتبووو ئیتر منیش ژورەکەم کۆکردەوە و سەیری کردم وتی ئەوین زۆر خراپم وامزانی سوعبەت ئەکات وتم ناز و مەکر مەکە ویستی قسەبکات و لەبەرچاوما بورایەوە ڕێک وشک بووم هاوارم کرد بەپەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە لە ماوەی سێێ ڕۆژ سێ نەشتەرگەری بۆ کرا...نزیکەی دوو مانگ ئاوا لە خستەخانە مایەوە هیچ کەسێ نەیئەتوانی هیچی بۆ بکات سەخترین و تەڵخترین قۆناغی ژیانم بوو ئێستاش بە بیرکردنەوە لێی هەردووو چاوم پڕڕڕ فرمێسک ئەبێ ....بیرمە بەیانیەک ڕۆشتمە لای خەوتبووو دەسیم گرت و توند لە ئامێزم گرت خەبتری بویەوە و وتی ئەوین گیان بۆ ئەگری منیش فرمێسکەکانم سڕی و وتم سەیری حاڵی تۆ ئەکەم منیش وێران بوم جا ئەو کاتا کانۆلایەکەم لە دەست بووو بینی وتی کور بوو یان کچ وتم چی وتی کێ ئەو کانۆلایی بۆ دانایی وتم نازانم من بورابومەوە نازانم کێ بۆی دانابوم وتی ئەوین توخوا ئەگەر منت خۆش ئەوێ با کور دەستتت لێ نەدا ئەو قسەیی کرد و بورایەوە دکتۆر و پەرستار و هەمووویان هاتن توشی نەزیف بوو بوو خوایەگیان بۆ کۆتاییی نایا دوای سەعاتێ هاتنە دەرەوە و وتیان بۆحۆتان خۆش بن ....تێنەگەشتم شۆک بوم یانی چی خۆتان خۆش بن یانی مرد باوەرم نەئەکرد ئێستاش باوەر ناکەم بەڵێ مرد ڕۆیشت یانی ئەوەی وتی ناڕۆم ئەوەی وتی جێتناهێڵم نا نا نەمردوەەە سوعبەت ئەکا......هەموووو نەخۆشخانە بە دەنگی هاواری ئێمە ڕاچەڵەکییی بۆۆۆۆۆ ئاخررررر ئەمە بوووو وەعد و پەیمانەکانت....ڕۆی ئێمەی ئاوا وێران کرد .......فرمێسک لە چاوم هێندەی گریام هێندەی هاوارم کرد تۆ لە کەییەوە ئاوا دڵ رەق بوی و ببینی من بگریم و لێم نەپرسی تۆ وا نەبوییی ئاخر چۆن ئەبێ مەگەرنەتوت چاک ئەبمەوە دە کوااا علی چ وێرانەیەکت دروست...

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

ئەوین

نوسەر ڕێناس


بەشی کۆتایی

کردە ......بەڵێ علی مرد ئێمەی جێەێشت وێرانی کردین ....وا حەوت مانگە لە نەبونی تۆ هیچ کەس پێنەکەنیوە کەس دڵخۆش نەبوە ئاخرعلی ئێمە کەی بریارمان وابووو ئێمە ئەبووو ئێستا لە ماڵی خۆمان بوینایا بۆ ئاوا ڕۆشتی ....کات تێپەریو علی نەگەرایەوە بەیانیەک لە ناو شتەکانی علی بورامەوە و لە نەخۆشخانە چاوم کردەوە سێ پەرستاریکور بەسەرمەوە بون ویستیان هەڵمسێننن پڕ بە قوڕگم هاوارمممم کرد کەس نەیاتتتت مام هاتە سەر سەرم بە هەمووو هێزی شەپەزلەیەکی لێ یام رێک وشک بوم هاواری ئەکرد و ئەیوت بەسە ئیتر ئەو مرد دەس بە ژیان بکە تازە نایەتەوە وک بڵێی دڵم قەبوڵی نەکا چ سەیرە مردن کەسێکت لێ ئتبا ئیتر نایبینیتەوە ئااانایبینیتەوە چوار ڕۆژ مامەوە هەموووو ڕۆژ بە ئاواتی مردن ئەخەوتم و هەڵئەستام چ مانایەکی ژیان بێ ئەو ئەسڵەن چۆن ئەتوانن هەناسە بدەن کە نیەەە ڕێناس گیان ئێستا۳ ساڵی ڕێکە علی مردوە من ئێستاش ڕۆژ نیە نەڕۆم بۆسەر قەبرا وەک مناڵێک قسە ئەکەم و پێئەکەنم لەگەڵی ئەڵێن ڕۆح ئاگای لە ڕۆحە ئەی وا نیە ......ڕێناس کیان من ئەمەممم بۆ باس کردی تا قەدری یەک بزانننن یەکتان خۆشبوێ بەخوا مردن هەیە دڵی یەک مەشکێنننن من ئێستا ژیانی خۆم ئەکەم بەس چ ژیانێک هەمووو ڕۆژ ئاوات بە مەرگ بخوازی ئێمە ئەبووو ئێستا ژیانێکی ترمان هەبوایا من بۆ وام لێ هات وەک بڵێی خۆشبەختی حاشای لە من کردبێ مەگەر وانیە بە بێچارەیی کەورە بوم و بە بێچاەریش ئەمرم سەیری کە ژیان بۆ چەند دڵ رەقە پێکەوەبونێکی ئێمەی بە زۆر زانی بە ئازارێک ئەویبە ئازارێک ئەوی لێ بردم ..............

کۆتایی

چیرۆکی هاوڕێی خۆم بۆی ناردووم نوسەر خاتوو ڕێناس بەهیوام لە داهاتوو بەچیرۆکی جوانتر ببینمۆ هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم چیرۆکە ڕاستیە ڕووی داوە
2024/09/27 15:26:29
Back to Top
HTML Embed Code: