Telegram Web Link
‎لە پەیمانگا تەنها دوو کەس بە نێوانی ئێمەیان دەزانی دیاری هاوڕێی من و کچێکی هاوڕێی ئەو بەڵام ماڵی ئێمە هەموو دەیانزانی تەندرووستی سنور باشتر و باشتر دەبوو چونکە نەمدەهێشت خەمبخوات و سەرما یان گەرمای ببێ جار جار خۆی و هاوڕێکەیم دەگەیاندە ماڵ.
‎شەوێکیان ماندووبوم ویستم بخەوم باوکم وتی بڕوا هەندێ پارچەی سەیارەمان بۆهاتوە تۆ بڕۆ بیهێنە شوێنەکە تۆزێ دووربوو بەڵام ڕازی بووم بە سنورم وت وتی باشە ئاگادارم بکەوە کە گەشتی بەڕێکەوتم لەڕێگا زۆرم خەودەهات جار جار سەیارەکەم دەوەستان دەمووچاوم ئاوپێدادەکرد تا خەوەکەم بڕوات بەڵام لەگەڕانەوەمدا خۆمکێشا بە ماتۆڕێکدا
‎من تەنها کەمێک برینداربوم بەڵام ئەو کوڕەی ماتۆڕەکە حاڵی خراپ بوو بۆیە من دەستگیرکرام ماڵەوەمان ئاگاداری نەخۆشەکە بوون مەسرەفیان دەکرد منیش دوای جێگیربونی حاڵی ئەو کوڕەی لێمدابوو بە کەفالەت ئازادکرام بەڵام زۆر پێی تێکچووبوم مانگێک لە دەرس و دەوام بەهۆی ئەوەوە ئاگام لە سنور نەمابوو هەرچی تێلی ئەکرد بەسەریا دامەخستەوە ئەو ماوەیە زوو توڕە ئەبووم ویستیان ئەو ساڵە بمخەن چونکە یەک مانگ غیابم هەبوو بەڵام باوکم بەرپرسەکانی دەناسی وەرگیرامەوە سنور دەهاتە لام دڵی دەدامەوە وانەکانی بۆم دووپاتدەکردەوە ئیتر حاڵی ئەو کوڕە باشبوو مەسرەفی ماتۆڕەکەم کدردوو لەگەڵ قەرەبووی مادیش دواتر ژیانم ئاسایی بۆوە لەگەڵ سنور وەک جارانمان لێهاتەوە هەمیشە ئەیوت قەت جێتناهێڵم منیش ئەموت جا حەدتچیە جێمەهێڵی پێئەکەنی ئەیوت خۆشمەوێیت هەمیشە ئەمووت سنور منداڵەکەمم بۆیە خۆشەوێ دایکێکی وەک تۆی هەیە
‎ئەویش ئەیوت ‌منیش بۆیە خۆشمەوێ خاوەنی باشترین و بەوەفاترین باوکە لە جیهانا .
‎هەمیشە دەیووت بڕوا کچەکەمان ناودەنێین ئیلهام منیش دەمووت نا کوڕبێت
‎ئەو ساڵە لە ڕۆژی لەدایکبوونی منا گوڵێکی بۆم چنیبوو لەسەر گەڵاکەی نوسیبوی (B + S = E) هەرکات خەمبارەبوم هەرچی لەدڵمابوایە بۆم باسەکرد دایم دەیوت کوڕە چاوجوانەکە تۆ فرمێسکت لێنایە یان کە توڕە دەبووم ئەیوت چیە هەستەکەم پیربووی کە وای دەوت پێدەکەنیم ئینجا دەیوت نا نا هێشتا گەنجی ژیانم لەگەڵ سنور ڕەنگاوڕەنگ بوو لە جوانی لە عەشق

چاوەریی بەشی کۆتایی بن
چـیـرۆکـی

کـچـە پـەرسـتـارەکـە دڵـی خـۆی دامـێ


بەشی کۆتایی

‎ کاتی تەخەروجمان هات من خۆم جلم بۆ سنور کڕی ڕەنگ
ستایلی بەدڵی من بوو ڕۆژی تەخەڕوج زۆر جوان بوو کچێکی سادە هیچکات میکیاجی تۆخی ناکرد منیش ئەو سادەییەیم بەدڵبوو لە تەخەڕوجەکە نەمدەتوانی چاوی لەسەر لابەم سانای خوشکم نارد وتم بڕۆ بانگی بکە چووبانگیکرد دایکم ماچیکرد وتی بوکەکەم زۆر جوانە ماشەڵا باوکم وتی خوا لێمانی نەسێنێ ئیتر سنور منی وەک هاوپۆلی خۆی بە دایک و باوکی ناساند دایک و باوکیشم سڵاویان لێکردن و قسەیانکرد پێکەوە و هەردوو بنەماڵە یەکیان بەدڵبوو باوکم ئەیوت کچێکی ڕەسەن و خاوەن بنەماڵەیە ئەمانە سنوری زۆر دڵخۆش دەکرد دوای تەواوبوونی خوێندن لە نەخۆشخانەیەک دامەزرام بەهۆی ئەوەی باوکم کەسی زۆر ئەناسی من زوو دامەزرام لە نەخۆشخانەکە لەگەڵ کوڕێک بوومە هاوڕێ ناوی ئاراس بوو ئاراس زۆر منی دەبردە دەرەوە سنور حەزی پێناکرد دایم دەیوت بڕوا حەزم بە ڕەفتاری ئەو کوڕە نیە منیش دەمووت نا وانیە کوڕی چاکە ئاراس زۆر باسی زریانی بۆم دەکرد زریان کچێک بوو لە هەمان نەخۆشخانەبوو ئەو بەشی سڕکردنی تەواو کردوو باوکی زریان مەسئول بوو بەهۆی ئاراسەوە زریان دەهاتە لامان قسەمان ئەکرد دواتر زریان ئاددی کردم بێدوودڵی وەرمگرت ڕۆژانە زۆر پێکەوە دەبووین سنورم ئیهال کردبوو بەڵام هیچکات گلەیی ناکرد لێم ئەو ئەوەندە کچێکی قورس بوو قەت نەیدەپرسی بۆ نایەیتە داوام زریان وەک سنور باڵاپۆش نەبوو هەستم دەکرد خەریکە هۆگری زریان دەبم لە دڵما ئەمووت نا وامەکە سنور لەدەسمەدە بۆیە بڕیارمدا لە زریان دوورکەومەوە ئاراس ئەیوت بۆچی وایت وتم من عاشقی کچێکم وتی برا لێم مەشارەوە بزانم براژن کێیە نیشانمدا وتی ئەمە!!!!! وتم بەڵێ بۆچی وتی لایبە دونیایە جلی لەبەردایە خۆی خنکاندوە وتم نا کوڕە وا مەڵێ وتی بابە ئەمانە جوان نین چاو لە زرە بکە چەن ناسکە قسەی وایدەکرد من دڵم بۆ زریان بڕوات واملێهات بیانوم بە سنور دەگرت دەمووت دەبێ برۆت چاک بکەی ئەبێ قژت دەرخەی ئەمانەم دەوت تا سنور بڵێ جیا دەبینەوە بەڵام قەت نەیدەگوت هەر ئارامی دەگرت . ڕۆژێک تێلم بۆهات سنوربوو هەڵمگرت دەگریا وتم چیە وتی تۆ و ئەو کچە پێکەوەن لەبەر ئەو وات بە من دەگوت نازانم کێ پێی وتبوو سنور وتی بڕوا ئەوە ڕاستە یەکسەر وتم بەڵێ هیچی نەوت دایخستەوە . ویستم تێلی بۆبکەمەوە ئاراس هات وتی چیتە وتم هیچ نیە وتی برا بیڵێ چیبوە بۆم باسکرد وتی جا باشتر زریان هەبێ ئەوت بۆچیە شەو چومە خەت نامەیەکم لە سنورەوە بۆهاتبوو نوسرابوو شەو چومە خەت نامەیەکم لەلایەن سنور بۆهاتبوو نوسرابوو (دڵم دەردێنم جارێکی تر بۆ تۆ لێبدات بەختەوەربێ لەگەڵی من لێت توڕە نابم جنێو نادەم تەنها خۆمت لێدەسێنم) پاش ئەو نامەیە بلۆکی کردبووم دواتر حاڵێکم بەسەر هات وەک ئەوەی دڵم لە لێدان بوەستێ چەنجار ویستم بڕۆم بڵێم بمبورە بەڵام زریان کوێر و کەڕی کردبووم مانگێک تێپەڕی من و زریان زۆر پێکەوە بووین بڕیارماندا زەواج بکەین چومە ماڵەوە بە پێموتن هاوسەرگیری دەکەم دایکم وتی کوڕم ئەی سنور وتم نەگونجاین دایکە ئیتر باسی مەکە لام وتی بەدڵی تۆ کوڕم چوینەداوای زریان ڕازی بوون و هاوسەرگیریمانکرد ڕۆژێک زریان وتی بڕوا شتێکت پێدەڵێم وتی گیان بڵێ وتی تۆ دەبیتە باوک لەو کاتە شۆک بوم بدەست خۆم نەبوو دەستمکردە گریان ئاخر من خەیاڵم ئەکرد ئەو قسەیەم لە زاری سنورەوە گوێلێبێ بەڵام قەدەر بوو نا قەدەر نا گەمژەیی من بوو زریان وتی بۆ ئەگری بڕوا وتم گیانەکەم گریانی خۆشیە. ڕۆژ لەدووای ڕۆژ زیاتر خەمبارەبووم جا ئەوەی ناخمی ئەسوتاند ئەوەبوو منداڵەکەمان کچ بوو بیری ئەوەم ئەهاتەوە کە سنور دەیوت کچ دەبێ من دەمووت کوڕ دەبێ خۆم پێنەگیرا تێلم بۆ سنور کرد داخرابوو تێلم بۆ هاوڕێیەکم کرد داوای ڕەقەمی هاوڕێ نزیکەکەی سنورم کرد ئەویش زۆر بە زەحمەت دەستیکەوت کاتێ پەیوەندیم پێوەکرد وتم ئەوێ لەگەڵ سنور قسە بکەم وتی کارێکی باش دەکەی دەتەوێ دڵی بدەیتەوە وتم چی بۆ چی بوە وتی سنور توشی شێرپەنجەی سی بوە ئەوەم بیست هەتا توانیم بە هەموو هێزم بۆکسێکم لە دیوارەکەدا بەڵام ناخم ئەوەندە پڕ ئازار بوو هەستم بە ئازاری دەستم نەکرد وتم ئەمەوێ بیبینم وتی لە فڵان نەخۆشخانەیە بێ خواحافیزی دامخستەوە وەکشێتم لێهاتبوو بێ بیرکردنەوە چومە نەخۆشخانەکە باوکی و دایکی منیان دی ناسیمیانەوە کە لە تەخەڕوج بینیبومیان ئەوان وایاندەزانی من هەر وەک هاوپۆلێک و هاوڕێیەک هاتوم بۆلای سنور باوکی وتی کوڕم بەخێربێیت بۆ عەزێتت کێشاوە لە دڵما بەخۆم دەوت نا من کوڕت نیم من دڕندەیەکم . چومە ژور سنور منی دی فرمێسک لە چاوی دەهاتە خوار بەڵام هیچی نەوت بە دایک و باوکیم وت با من لەگەڵ سنور خان کەمێک تەنها بین دایکی وتی باشە کوڕم بەشکو بەقسەی تۆ هەندێ دڵخۆشبێ دەمێکە پێکەنینمان لە ڕوخساری نەدیوە
‎ چومەلای سنور بەڵام سەیری ڕوخساری ناکردم بە گریانە وتم سنور من شایەنی ئەمەم؟ وتی نا من شایەنی ئەوەبووم کە تۆ لەگەڵت کردم وتم بمبورە وتی ئەتبورم با لەودونیاش نەتبینمەوە قسەکانی ئەوڕۆژەی وەک چەقۆیەک چوبە دڵما خۆزگە جنێوێکی ئەدا خۆزگە زلەی لێمەدا خۆزگە بە چەقۆ پارچە پارچەی ئەکردم بەڵام نا هیچیانی نەکرد پێش ئەوەی بڕۆم وتی بیرتە وتم خۆمت لێئەسێنم من هەموو بەڵێنەکانم بردەسەر وتم دەستم تەنها ئەڵقەی تۆی تێدەکرێ دەستی بەرزکردەوە وتی سەیرکە من هیچ ئەڵقەم لەدەست نیە وتی دەستتم بدەرێ دەستم پێدا ئەو ملوانکەیەی خستە دەستم کە بۆمکڕیبوو وتی ئێستە هیچت لام نەما دەمویست قسە بکەم دەمویست بڵێم پەشیمانم بەڵام دوای چی من ئێستە دەبمە باوک یان بەو قسەیه سنور چاک دەبێتەوە؟ ئامادەم گیانم بدەم بەڵام چاکبێتەوە گەڕامەوە ماڵەوە زریان دەیوت چیە بۆ وا شێواوی جوابم نەدایەوە چومە ژورەکەم تا هێزم تیابوو گریام خەوم لێکەووت بە دەنگی جەرەسی موبایلەکە هەستام هاوڕێکەمبو کە لە پەیمانگا پێکەوە بوین هەڵمگرت وتی بڕوا سنور وتم سنور چی وتی ئارامبە بەداخەوەم ئەمەم
بیست شێت بووم موبایلم فڕێدا هاوارم دەکرد نا خوایە وام لێمەکە خوایە منیش بکوژە‌ زریان هەرچۆن بوو درگاکەی کردەوە هەوڵیدا ئاڕامم کاتەوە سودی نەبوو دەرزیەکی ئارامکەرەوەی لێمدا بێهۆش بووم کە بەئاگا هاتمەوە زریان ئەگریا ئەیوت چیبووە بۆ وات لێهات هیچم بۆنەوترا ماوەیەکی زۆر شۆک بوم نە هیچم ئەوت نە هیچم بۆئەخورا لە نەخۆشخانە خەوێنرام زریان بەردەوام لامبوو هەردەیگوت بڕوا تخوامنداڵەکەمان تخوا هەستەوە ناچار هەستامەوە ئاخر منداڵەکەم بۆ باجی بێ ئەقڵی من بدا بڕیارمدا کچەکەم ناوبنێم ئیلهام وەک ئەوی سنور خەیاڵی بۆی ئەکرد داوام لە زریان کرد ببێتە باڵاپۆش بۆی زەحمەت بوو بەڵام دڵی نەشکاندم ڕازی بوو نا سنور گیان وەک ئەوەی خەیاڵمانکرد نەبوو تۆ دایکی کچەکەم نەبوی منیش باشترین و بەوەفاترین نەبووم وتت قەت جێتناهێڵم بڕوامپێبکە ئێستە منیش مردووم لەگەڵت بمبورە چونکە هاوکێشەی سەر گوڵەکە کە نوسیبوت b+s=e م تێکدا لە جێی تۆ زریانم دانا بمبورە فریشتەکەم . ئێستە هەرکات بیری قسەکانی سنورم دەکەوێتەوە پڕ بەدڵ دەمەوێ بگریم بەڵام لەپێش چاوی زریان ناتوانم دەڕۆمە دەرەوە ئەوەندە دەگریم تا هێزم نامێنێ .. هاوڕێیان ئێوە هیچ کات خیانەت مەکەن دڵنیا بن هیچ کەس شوێنی یەکەم خۆشەویستان بۆ ناگریتەوە ئەوکەتەی ئەڵقە دەکەیتە دەستی کەسێکی تر دەزانی چەن بەئازارە.

‎کۆتایی
باوەڕ بە وشە جوانەکان مەکە زۆر کەس
شەکر لە دەمیاندایە و لە دڵیاندا نیە!
ژنێک کوڕێکی چكۆلەی بوو زۆری دزی ئەکرد
لەگەڵ کوڕەکەی ڕۆشتن بۆلای شێخێک

شێخەکە دۆعای بۆ نووسی و کوتی:
ئەو دۆعایه له ملی کوڕەکەت بکه
ئیتر قەت دزی ناکاتەوه....


وەختێک که ڕۆشتنەوه کوڕەکه
له پشت دایکی بەجێ ئەمێنێ
دایکی ئەڵێ: ڕۆڵه تونتر وەره با بگەیته لای من



کوڕه کوتی: دایه نە‌عله‌کانی شێخ زۆر گەورەن ناتوانم پێیان بڕۆم😳😂😂😂
کچێک عاشقی دکتۆرێک بووە و هەموو ڕۆژێک دەچێتە خەستەخانەکەی. ڕۆژێکیان ناچێت. دکتۆرەکە خێرا تەلەفونی بۆ ئەکات و پێی ئەڵێ: ها گیانە، ئەوە چییە ئەمڕۆ دیارنەبوویت؟
ئەویش ئەڵێ وەڵا بڵێم چی، زۆر زۆر نەخۆش بووم.😂😂
ژنێک بە پیاوەکەی ئەڵێ من ٥ دەقە ئەڕۆم بۆ ماڵ گولچینی دراوسێمان، بیرت نەچێت هەموو نیو سەعات جارێک خواردنەکە تێکبدەیت لەسەر ئاگر 😂
@chyrok
ڕووداوێکیـ_ڕاستەقینه
سوڵتان

چیروکی... گه نجیک ...

بــــــەشــــــی یــــــەکـــــــەم : -

لە چایخانەیەك دانیشتبووم چایەکەم لە پێش بوو جگەرەیەکم داگیرساندبوو ڕۆژنامەیەکیشم بەدەستەوە بوو خەریکی خوێندووەی سەردێرەکان بووم تەنها سەردێرەکانم ئەخوێندەوە یەکێك لەسەردێرەکان نوسرابوو ڕێگایەی گەیشتن بەبەهەشت نەم خوێندەوە و ڕۆژنامەکەم دانا گەنجێك هاتە نزیکم و تاوێك چاومان بڕیە ناو چاوی یەکتر وتی خاڵۆ ئەکرێ سیگارێکم بەیتێ وتم فەرموو سیگارێکی برد و چووە ئەولاتر و دانیشت کابرای چایچی هات و سەیرێکی گەنجەکەی کردوو وتی ئۆهــــ دیسان تۆ کاكە بڕۆ وێڵمانکە خەریك بوو کابرای بە پاڵ دەکردە دەرەوە وتم هێی برا لێیگەڕێ بادانیشێ چ کێشەتە دەرەوە سارد و کڕێوەیە ئەیبەستێ چایچی وتی خاڵۆ لێیگەڕێ کارت نەبێ ئەمە سواڵکەرە وائەزانێ ئێرە دایەرەی خێر خوازییە وتم کاکە دەلێیگەڕێ ئەو میوانی منە وەرە لای خۆم دانیشە ئیدی هاتە لام و دانیشت و وتم چ کارەی وتی بێکار هیچ پرسیارێکم نەکرد و هەردووکمان بێدەنگ دانیشتبووین بێدەنگی باڵی بەسەر چایخانەکەدا کێشابوو پرسیم ئەکرێ ببین بە هاوڕێ وتی خاڵۆ بەڵام پارەم پێ نیە وتم ناڵێم یەکتری بکڕین و بفرۆشینەوە ئەڵێم ببین بە هاوڕێ وتی بەڵام خاڵۆ من ماڵم نیە قبوڵتە؟! باشە خاڵۆ قبوڵمە دەی ئێستا کە بووین بە هاوڕێ دەمهەوێ گوێت بۆ بگرم و چیرۆکی ژیانت ببیستم ئەگەر ئاساییە !! بەڵێ خاڵۆ ئاساییە من ناوم ڕۆمانە خەڵکی ئەم ناوچەیە نیم خەڵکی گەڕەکە کۆنەکانی خوارووی شارم خاڵۆ جوان گوێبگرە پارەم هەبوو سەیارەم هەبوو ماڵم هەبوو موحتاجی هیچ کەسێ نەبووم شەوێکیان بە سەیارە بەرەو ماڵ ئەهاتمەوە نزیك ماڵ خۆمان بوو گەنجێك دەستی
لێ ڕاگرتم بەڵام من نەوەستام..

بــــــەشـــــــی دووەم : -

شەوێکیان بە سەیارە بەرەو ماڵ ئەهاتمەوە نزیك ماڵ خۆمان بوو گەنجێك دەستی
لێ ڕاگرتم بەڵام من نەوەستام چوونکە من دەوڵەمەند بووم و ئەویش هەژار ئیدی گەیشتمە ماڵەوە و سەیارەکەم کردە گەراجەکەوە سەرگەرمی خواردنەوەی قاوە بووم دەرەوە زۆر سارد بوو باران بە ئاسمانەوە ئەیبەست یەکێك لە دەرگای داو منیش چووم بۆیم کردەوە کاتێك کردمەوە هەمان گەنج بوو دەستی لێ ڕاگرتم و هەڵم نەگرت ، وتم خێر وتی جێگام نیە بێ ماڵ و حاڵم زۆرم سەرمایە و هیچم نەخواردووە ئەکرێ خواردنێکم پێبدەی لەگەڵ بەتانییەك وتم باشە هەر لێرە چاوەڕوان بە ئێستا دێمەوە دەرگاکەشم داخست لە دوای خۆڵام چی نەڕۆشتمەوە بۆلای و هیچم بۆی نەبرد بیرکردنەوەی من بەم جۆرەیە بوو ئەوان بۆ مردن خولقێنراون و منیش بۆ ژیان چونکە من پارەدارم و ئەوانیش بێ پارە دوای نیو کاتژمێر لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم کرد هێشتا لە پێش دەرگاکە چاوەڕوانی منە منیش لەبیری خۆم بردەوە و چووم نوستم بەیانیش کاتێك هەستام چووم بۆ دەوام چوومە بەر دەرگا بینیم گەنجەکە لە پێش دەرگاکە دانیشتووە بەڵام ڕەقبۆتەوە بۆتە چلورە ئای گەنجینە هەر بیریشم لێنەکردەوە و چووم بۆ دەوام لە دەوام هاتمەوە تەرمەکەی لەوێ نەما بوو وا دیارە خەڵکی خێرخواز بردوویانە ئیتر چوومە ژوورەوە و شەو درەنگ داهات نووستم لەخەونم لەناو دارستانێك بووم تەم و مژاوی بوو هەر ئەڕۆشتم هەڵئەهاتم تا گەیشتمە کەنار ڕووبارێك بینیم کەسێك لە کەنار ڕووبارەکە دانیشتووە چوومە نزیکی هەستم کرد کە ئەگریێ نزیکتر بوومەوە و دەستێکم نایە سەرشانی ئاوڕێکی لێدامەوە بینیم ئەو گەنجەیە کەوا لەبەردەگاکەمان ڕەقبۆتەوە یەخەی گرتم و ئەگریا و هیچی نە ئەوت ئیتر خەبەرم بۆوە هەر گاڵتەم پێ ئەهات و خەوتمەوە ئەو شەوە حەوت جار هەر ئەو خەوەم بینی کەمێك شڵەژام ڕۆشتم بۆ دەوام هەموو شەوێك هەمان خەونم ئەبینی ئیتر ماندوو بووم و ترسام هیچم بۆ ئەوترا و نەم ئەوێرا بخەوم ناچار چوومە لای خەون لێکدەرەوەیەك تا خەونەکەم بۆ شیبکاتەوە هەموو شتم بۆی باسکرد وتی ئەو گەنجە پێویستیەکی هەیە و ئەبێ تۆ بۆیڤ ئەنجام بدەی ئیتر منیش ناچار دەستم کرد بەگەڕان بەدوای سەرچاوەیەك چوومە نەخۆشخانە تا خێزانەکەیم دەستکەوێ خۆشبەختانە ناونیشانێکم دەستکەوت لەشارێکی دوور بوو ئیدی کەوتمە ڕێ گەیشتمە بەردەم دەرگا هەرچەندە لە دەرگام دا کەس نەیکردەوە لە دراوسێکەیانم پرسی دراوسێکەیان وتی ئەم ماڵە تەنها گەنجێك و کچێك دایکێك بوون کاتێك کوڕەکە مرد دایکیشی مرد بەڵام ئێستا کچەکە خەریکی گەداییە وتم ئەکرێ بێمە ژوورەوە و زیاترم بۆ باسبکەی وتی بەڵێ فەرموو چوومە ژوورەوە و دانیشتم و چای بۆ هێنام دەستیکردە قسە ئەم ماڵە کچێك و کوڕێك و دایکێك بوون دایکیان نەخۆشبوو هەموو هەفتەیەك حەب و دەرمانیان بۆ ئەکڕی بەڵام هەر نەبوون نەدار بوون تا ئەو ڕۆژەی ئەو کوڕە بڕیار ئەدا بچێیە ئەو شارەی خوار خۆی تا کار بکات بەڵام لەوێ شەوی بەسەردادێ و لە پێش ماڵێك ڕەق ئەبێتەوە کاتێك دایکی خەبەردار ئەبێت کە کوڕەکەی مردووە ئەویش جەڵتە لێی ئەدات و ئەمرێت...
ڕووداوێکیـ_ڕاستەقینە

.. چیروکی گە نجیک ..

بـــەشـــی ســـێیەم : -

کاتێك دایکی خەبەردار ئەبێت کە کوڕەکەی مردووە ئەویش جەڵتە لێی ئەدات و ئەمرێت ئێستا تەنها کچێکی تەمەن بیست و دوو ساڵیان لێ بەجێماوە بیستم خەریکی گەداییە لە کۆتایی شەقامی خواروو فەرموو ئەمەش وێنەی کچەکەیە ئیدی منیش بەپەلە لەماڵەکە هاتمە دەرەوە و کەوتمە گەڕان بە دوای کچەکە بەڵام نەم دۆزییەوە هەموو ڕۆژێك ئەگەڕام بەڵام نەم ئەدۆزییەوە ، بەڵام خاڵۆ لە یادم ناچێ من بکوژی سێ کەسم دڵنیام ئێستاش ئەو کچە داماوە ڕەقبۆتەوە و مردووە ، ئەم ڕووداوە ڕێك دوو ساڵ پێش ئێستا ڕوویدا با زیاترت بۆ بگێڕمەوە هێی کاکی چایچی دووچای تر بێنە خاڵۆ سیگارێکیڤ تر بکێشم بەڵێ بیکێشە بۆ نا سیگارێکی کێشاو قومێکی لە چایەکەداو دەستی کردەوە بە قسە بەڵێ خاڵۆ ڕێك ساڵێك بەسەر ڕووداوەکەدا تێپەڕی و منیش ئەو کچەم هەر لە یاد مابوو چیرۆکێك بوو لە ژیانم نە ئەچووە دەرێ ئیدی ڕۆژ هات و ڕۆیشت کچێکم ناسی زۆر جوانکیلە بوو بە یەك نیگا کردمی بە کۆیلە ئامادە بووم هەموو شت بکەم لە پێناو ئەو تا ڕۆژ هات و ڕۆیشت زیار هۆگری کردم مەرجی زەواجی ئەوە بوو کە هەموو سەروەتەکەم بکەم بە ناوی ئەو ئیتر منیش ئەحمەقانە دار و نەدارم کردە ناوی ئەو خاڵۆ کارێکی گەوجانەم کرد هەر چەند ڕۆژێك دوای ئەوە حکومەت هاتە سەر سەرم و ئەوەی هەم بوو نەبوو لێی سەندم دای بەو کچە کچەش بوو بە قەتریەك ئاو چۆوە ژێر زەوی منیش ئەوهام لێهات و لە شەقامەکان ئەخوڵێمەوە و کەسیش کارم پێنادا خاڵۆ خودات ئەو گەنجە تۆڵەی لێکردمەوە باجەکەی پێدام لەقسەکردن وەستاو قومێکی لە چایەکەدا داڵغە بردبۆیەوە وتم دەی هەستە بابڕۆین و پیاسەیەکی شار بکەین هەستاین و ڕۆشتین پاشان بردمەوە ماڵەکەی خۆم و پێکەوە ئەژیاین کارم بۆ دۆزیەوە و خستمە سەر کار تەقریبەن حاڵی هاتبۆوە سەر خۆی شەوێکی لەپڕ خۆی کرد بە ماڵا و کچێکی لەگەڵ بوو زۆر دڵخۆش دیار بوو بانگم کردە ژوورەکەی دیکە و پرسیم ئەو کچە کێیە ؟! وتی ئەمڕۆ کاتێك لەسەر کار بووم بینیم کچێك خەریکی گەداییە تاگەیشتە لای من شتێك پارەم پێدا بەڵام هەستم ئەکرد غەریب نیە شێوەی لە پڕ خورپەیەك بە دڵم هات و وێنەکەی گیرفانم دەکرد بینیم هەمان کچە کەوتمە دوایی و پرسیم پاشان بۆم دەرکەوت کە خوشکی کوڕە یە کە لە پێش دەرگاکەم ڕەقبوبۆوە..
سوڵتانبــەشـــی چوارەم و کـــۆتـــایـــی: -

دوایی و پرسیم پاشان بۆم دەرکەوت کە خوشکی کوڕە یە کە لە پێش دەرگاکەم ڕەقبوبۆوە خاڵۆ خۆ ئاساییە لێرەبێت بەڵێ بۆنا با لێرەبێت ئیتر بەو جۆرە ژیانمان بەڕێکرد ئێستاش بوونەتە ژن و مێرد کوڕێکی خنجیلانەیان هەیە ناوی ئەو کوڕەیان لێناوە کە ڕەقبووبۆوە من دووبارە تەنها بوومەوە لە ماڵەوە چۆڵە ئەوانیش چوونە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ژیانم چیرۆکی زۆرم بیستووە و گوێم بۆ زۆر کەس گرتووە بەڵام چیرۆکی ژیانی خۆم بە نهێنی مایەوە ئێستاش سەفەرم کردووە بۆ دەرەوەی وڵات بۆ لەندەن بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەم ڕۆشتووم بەڵام پزیشکەکان وتیان تەنها یەك مانگت ماوە لە ژیان هەر لە لەندەن محامیەکم گرت ماڵ و سەروەتەکەم کردە ناوی ڕۆمانەوە نامەیەکیشم بۆ بەجێشت و دام بە محامیەکە کە دوای مردنم نامەی بداتێ و شتەکانی پێڕا بگەیەنێ ئێستاش پازدە ڕۆژم ماوە لە ژیان سەیرە کاتێك لە مردن نزیك ئەبیتەوە هیچ شتێك بەهای لات نامێنێت هەموو سەروەت و ماڵی دوونیا بێ بەها ئەبن جگە لە ژیان پێش نەخۆشیەکە و زانینی مردنم هەموو ڕۆژێك ئاواتم بە مردن ئەخواست بەڵام ئێستا ئەمەوێ هەڵبێم و لەدەست مردن خۆم فڕێ بدەمە باوەشی ژیان کەچی ژیان باوەشی داخستوە و باوەشی مردن کراوەیە کاتێك وادەی مردنت نزیك ئەبێتەوە دوونیا بەجۆرێکی تر سەیر ئەبێت و یانی ئیتر من گوێم لە جریوەی چۆلەکەکان نابێ و بۆنی گوڵ ناکەم پیاسەی شەقامەکان ناکەم ئێستاش ئەوەندەم ماوە لە ژیان ماڵئاوا ....

کــۆتــــایــــی 🥀
کچ هەیە قاپێک بۆ دایکی ناشوات
کەچی فەرمانبەری خۆبەخشەو بەخۆڕایی ئیش بۆ حکومەت دەکات!😁
😂😂😂😂
چــیـرۆکی

شارا_مــرد_چونــکە_کـــچ_بــوو


بــــەشــــــی یــــــەکــــــەم

ناونیشانێکی سەیر ! بەڵێ من مردم چونکە کچ بووم ؟!
کۆتا دڵ خۆشی کە بیرم بێ لە تەمەنی 8 ساڵی بوو پر بە دڵ پێکەنیم خێزانێکی بەختەوەر هەموو شتێک لە ناوچوو وەک ئەوەی دوعایان لێ کردبین رۆژێک تێپەری ئەو پیاوەی کە پێم وت باوک دەستی کرد بە لێدانم بە زلەیەک هەموو شتێک لە ناو چوو کۆتای بە هەموو خەونێک هات باور ناکەم ئەمە باوکی منە چۆن دڵی دێ لە کچەکەی بات ئاخر من روعی ئەوم چۆن باوک لە جەرگی خۆی ئەدا دەی دەی باوە ماندووە تورە بووە بە گریان و لەرزۆکە رام کردە سەرەوە بۆ ژورێک کە ژوری من بوو بەڵام ئەترسام هەرگیز لەویا نە ئەخەوتم ئاخر بچوک بووم منداڵ بووم ئەم شەوە تا بەیانی بە گریانەوەم بەسەر برد نازانم چۆن خەو چاوەکانمی قورس کرد و داخست بۆ چەند رۆژێک وا تێپەری ئەم زلەیە ژیانمی گۆری وەک بڵێی خانوێک بە دار دروست کەی رەشەبایەک بێ و بیروخێنێ منیش وا بووم
دوای ماوەیەک دوبارە ئەم کارەساتە دوبارە بووەوە ئەمجارە قایش و سۆندە و دار جەستەمی سور کردەوە ئاخر تاوانم چی بوو تەنها کەمێک عەجول بووم ئەکرێ وا لە منداڵێک بکەی بیرمە لە ترسا رام کرد بۆ سەر پەیژەکان کە منی بە قژ گرت و و بە دەستەکەی تر قایشی لێم بەرز کردەوە وەک زاڵمێک کەوتە گیانم بەڵام لەو کاتەی باوکم لێی ئەدام من هەر هاوارم ئەکرد ئاخ بابە هەر هاوارم بۆ باوکیشم ئەبرد چەند دڵ ساف بووم دایکم رێگری ئەکرد و هەندێ جاریش بێ دەنگ ئەبوو ئەی وت باوکتە ئەم ویست بڵێمە دایکم باوکی چی باوک وا ئەبێ ئاخر ؟ تۆ ئەو شەوانە لای من بووی کە لە ترسا لە ژورێکی تاریک خەوم لێ ئەکەوت ,
زۆر جار باسی هاورێکانم و کچانی ترم ئەکرد لە دەفتەرەکەم باسی ئازارەکانم ئەکرد بە ئەنقەست لە شوێنێکم دا ئەنا دایکم و باوکم بیبینێ بەشکەم ئئ دڵیان نەرم بێ لێم تێبگەن من چۆن بزانم لە ئاست مندا چاویان کوێرە , بە جۆرێک بوو لە هەموو پیاوێک ئەترسام نەم ئەتوانی لێیان نزیک ببمەوە شەوان چەقۆیەکم لە ژێر بالیفەکە دا ئەنا ترسا بووم زۆر تا گەورە بووم و چاو نەترس بوو لێ راهات بووم ئاشقی تەنیای ئاشقی تاریکی بووم لە راستیە باوکم فریشتە بوو لە پێش چاوی خەڵکی هەموویان ئەیان وت باشە ئەی بۆچی بۆ من وانە بوو مەگەر من کچی نەبووم من لە خوێنی ئەو نە بووم ک ئەم قسانەیان ئەکرد پێ ئەکەنیم ژیانم بەم جۆرە بوو ئاواتەکانم لە ناو چوو بوون رەشبین بووم روخاو بووم کاتێک هاورێکانم باسی باوکی خۆیان ئەکرد هەندێک ئەیان وت چۆنە عەسودیم ئەکرد کە ئەیان وت باوکم ئەڵێ ئەمە بکە و ئەمە مەکە ئەم ویست هاوارکەم بڵێم خۆ لێی نەداوی هەمیشە خۆم وا دەرئەخست کێشەم نیە لەگەڵ خێزانەکەم زۆر تێکەڵاوم
+ خۆزگەم بە ژیانت ...
ــ ههههه ژیانم
ڕۆژێ هەزار جار باوکم هەرەشەی مردنم لێ ئەکا و دایکیشم ئەڵێ تۆ قور ئەکەی بەسەری منا واتا هەموو رۆژێ لە نێوان ژیان و مردن ئەژیم ههههههه ئەمە ئەو ژیانەیە کە تۆ ئاواتی پێ ئەخوازی

رقم لە باوکمە چونکە لێیدام
رقم لە دایکمە کە بەرگری لێ نەکردم
رقم لە برامە چونکە هەر جارێک بیەوی ئازارم با بیرم ئەهێنێتەوە چۆنیان لێداوم
بەڵام بەداخەوەم بۆ خوشکەکانم ئەترسم ئەوانیش توند و تیژیان بکرێتە سەر
زۆر جار هەوڵی خۆکوشتنم داوە بەڵام بێ سود بووە وەک بڵێی ئاواتەکانم دەستم بگرن بڵێن چۆن بە ئاسانی دەستبەرداری من ئەبن
رقم لەو ژنانەی لەبەر دەرگا کە بە وەک کامێرای شاراوە وان بۆ دەرخستنی عەیبی خەڵکی
رقم لە کورە چونکە جەستە پەرستن
ئەقڵ تەنها لە چاویان دایە زمان لوس و قسە خۆشن لێیان ئەترسم
هەندێکیش لە ژێر ناونیشاوی خوشکم و دادە لێت نزیک ئەبێتەوە وەک مار وایە پێت وە ئەدا
کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەرم هەبوو وام ئەزانی هەموو پیاوێک خراپە هەموویان ئاژەڵن درەندەن دڵم بە جۆرێک رەق بوو بوو وەک بڵێی چاوم هیچ کورێکی نە ئەبینی هێندە رقم لە کور بوو لێیان ئەترسام رام ئەکردلەسەر سفڕە بە ترسەوە نانم لەگەڵ براکەم و باوکم ئەخوارد کۆمەلگە دواکەوتووە کەم وابوو ئەبایە خۆم بپارێزم لە قسەی خەڵکی نەوەک قسە بکن بڵێن کچی فڵان وا و کچی فڵا وای کرد ئەترسام دوبارە دەستدرێژی بکرێتەوە سەرم و باوکم گیانم بشکێنێ ئەمویست هەرچی زووە گەورەبم نەجاتم بێ لەم ترسە هەمیشە رادەکەم دورپەرێز لە خەڵک و کۆمەڵگە ئەقڵ کەوتووە کەمان ئاخر نەتوانی سەر لە دەرگا بهێنیە دەر لەبەر قسەی خەڵک بۆچی ئەی ئێوەش رۆژێک کچ نەبوون بۆ ئەبێ گیانی من تێکبشکێنن ؟؟
کاتێک سواری پاس یان تەکسی ئەبی تەواوی گیانت ئەلارزێ ئەبێ شتێک نەکا ؟؟
تا پێم بکرێ خۆم دوور ئەگرم لە کور چونکە ئێرە وایە گەر بە روویاندا پێ بکەنی وا ئەزانێ سەرسامی بووی جا دەست ئەکەن بە سنور شکاندن چەندین قسەی خۆش و لوس تا فریوت ئەدا دوایش وەک کاڵایەک کە ئیشی پێت نەما بێ فرێت ئەدا ,
ئەمەوێ بخوێنم دەمی دایکم و باوک و کۆمەڵگاکەم داخەم زیاتر و زیاتر حەزم ئەچێته خوێندن هەوڵ ئەدەم و کۆڵ نادەم تا بە شەهادەکەم وڵامی هەمووان بدەمەوە ,
رۆژێکیان چوم بۆ ماڵی فیردۆس هاورێم ......

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

شــارا_مــرد_چــونکـە_کــچ_بــوو



بـــــەشـــی کـــــۆتــــــایی

ڕۆژێک بۆ دەرس چومە ماڵی فیردەوسی هاورێم تاقیکردنەوەمان هەبوو لە رێگا کە ئەچومە ماڵ پورە نەشمیل و شەونمم بینی دوای چاک و چۆنی و پرسینی هاوەڵی یەکتر رۆیشتم خۆزگە ئەو کاتە روع لە جەستەمە هات بایە دەرەوە کاتێ شەو داهات چاوەکانی ئەو ئاژەڵە کە باوکمە سور بوو بووەوە کە هێرشی کردە سەرم وتی تۆیان بینیووە نەشمیل خان و شەونمی دراوسێمان وتیان ئەو کچە ئاگاتان لێبێ ئەولا و ئەولا نەکات تۆ دەتەوێ حەیای من بەری ناوم بزرێنێ کچی بەرەڵا له پر هێزێک لە روعمەوە دەرهات وتم تۆ ناتوانی وام لێبکەی منداڵەکەی جاران نیم بە دەنگی تورە و هاوارەوە وک نەرەی شێر وابوو کە باوکمی تورە کرد و دەستی کرد بە جنێو و قسە دایکم نەهات با لەوانەیە ئەم شەوە کۆتا شەوم با لەم رۆژەوە بوێریم دروست کرد بوو بە جۆرێک بۆم گرینگ نەبوو دەمرم لێم ئەدرێ ئەکوژرێم بەڵام لەوەتەی زانیومە جەستەی کچ هەستیارە گەر شتێکی هەڵە بێت ئازاری پێ بگا لەوانەیە توشی خوێن بەربوون بێ یان شەرەف و ناموسی لەدەست بدا (پەردەی کچێنی) ئەترسام خۆم بە دور ئەگرت لە زلە و قایش سەرەرای ئەمەش گوێم بە قسەی خەلکی نە ئەدا زیاتر لە جاران بێزار بوو ببوم لەم خەڵکە ئاخر من کچم نابێ برۆمە دەر نابێ جل و بەرگی جوان لەبەر بکەم نابێ خەون دروست بکەم چونکە کچم ئەبێ واز لە خەونەکانم بێنم ببمە مامۆستا و دکتۆر خزمەتی ئەم کۆمەلگە ئەقڵ کەوتووە بکەم خۆزگەم بەوەی خێزانەکەیان ئەقڵیان کراوەیە ئەبنە ئەو شتەی خۆیان ئەیانەوێ رقم لێتە باوکە رقم لێتانە خەڵکینە رقم لێتانە لە هەمووتا بۆ ناهێڵن ئاسودە بژیم رێگەم دەن بخوێنم بۆ ئەو شتەی بەهرەم تیا هەیە بۆ ئەبێ بە دزیەوە پێ بکەنم نەوەک کورێک ببینێ بە هەڵە تێبگا ئاخر بۆ خەندەم لە لێو زویر ئەکەن نەفرەت لە کوری درندە نەفرەت لە ژن موختاری گەرەک زۆر جار کە ئەڵێن ژیان ناخۆشە من دڵیان ئەدەمەوە ئەڵیم وانیە دوای ئەو لێدانانەی پێم کەوت بوو بوێر بووم چاو نەترس بووم ئەم وت رۆژێک دێ تۆلە ئەکەمەوە ئەبمە رۆژنامەنوس یەک یەک باسی خراپی ئەم کۆمەڵگایە ئەکەم
باسی ئەم کچانە ئەکەم ئەشکەنجە ئەدرێن
عەسودیم بەو کچانە دێ کە لە سۆشیاڵ میدا ناسراون باوکیان دەست خۆشیان لێ ئەکا
ئاخر منیش وەک هەموو کچێ ئاوات ئەخوازم باوکم شانازیم پێوە بکە بڵێ ئەمە کچی منە ئەم بەهرەیەی هەیە و پشگیریم بکە
بۆ ئەبێ جنێوم پێ بدا
ئەمەوێ لە سەر بەرزایەک هاوار کەم :
تا ژێیەکان قورگم ئەپچرێ

" نەفرەت لە تۆ عەشیرەت
نەفرەت لە داب و نەریت
نەفرەت لە تۆ کۆمەڵگە
نەفرەت لە ئێوە ئەقڵ کەوتووەکان
رقم لێتە باوکە رقم لێتە رق
دەی وەرە بمکوژە
ئەو قایشەی کەمەرت
با ببێتە پەتی سێدارەی من
تەمەنم بەرەو 27 ساڵ رۆی لەم رۆوە من ئازاد بووم چەندین وتەم لەسەر کچ دا و بەرگریم لێکردن و دڵخۆشم بەوەی چەند کچێکم رزگار کرد بە بەرگری کردنم لێیان روخساری چەند ئاژەڵێکم ئاشکرا کرد ...کچ ناسکە وەک منداڵ وایە تا خۆشت بووێ بۆت ئەمرێ باورکەن رۆژانێک بێ باوکم نەم ئەتوانی بۆنی دانە بە دانەی قەمیسەکانی ئەوم ئەکرد کەچی هەموو شتێ گۆرا , زۆر جار وا هەست ئەکەم غەدر لە باوکم ئەکەم کە وا باسی ئەکەم بەڵام ئەمە ئازاری من بوو لە راستیە ئێستاش ئەترسم لێی وەک منداڵ کە ئەیبینم ناوێرم لێی نزیک ببمەوە گەر لێم بپرسن خۆشت ئەوێ دەست ئەکەمە گریان ئەڵێم ئەمەوێ وەک تەمەنی 8 ساڵی لە باوەشی بگرم و بۆنی بکەم من سۆزی باوکم ئەوێ ئەو باوکەی کە دەستی لێ بەرز نەکردمەوە ئەوم ئەوێ ... رۆژگارێک تێپەری هاووسەرگیریم لەگەڵ رەوەز کرد تا بڵێی میهرەبان ئەمیش رۆژنامەنوس بوو لەراستیە هەرگیز باورم نە ئەکرد کورێک ببێتە هەموو ژیانم ئەترسام لە ئاگرێک رزگارم بێ برۆمە بۆ لای ئاگرێکی تر زۆر جار ئەم وت ئەتەوێ کچەکەت وەک خۆتی لێ بێ باوکی لێی بدا گومانیان ئەخستە دڵی منەوە بەڵام لە راستیە ئەو باوکێک و هاوسەرێکی میهرەبان بوو وەک منداڵێک نازی پێ ئەدام لە ئازارەکانم تێئەگەیشت دڵخۆشم بە بوونی بۆم دەرکەوت کور هەیە و کورۆکەش هەیە
ئەم هەموو ئازارە و ئەشکەنجەیە هۆکارێک بوو بۆ سەرکەوتنی من , هەمیشە بیستومە کەسە سەرکەوتووەکان کۆمەڵێ ئازاریان هەبووە ژیانیان ناخۆش بووە بۆیە پاڵنەرێک بووە تا کۆڵ نەدەن منیش یەکێک بوومە لەو کەسانە , بۆیە پشت بە خودا ببەستە لەسەر قاچەکانت بووەستە هەرگیز شکست قبوڵ مەکە مەڵێ ژیانی من وایە هەر چەندێک خەمت هەبێ گرینگ نیە گرینگ ئەوەیە لەو کاتەی ماندوو ئەبێ رابردووت بیر بێتاوە چۆن بەرێت کردووە و زاڵ بووی لەمەش سەرکەوتوو ئەبی پشت بە خوا

ئێستا چەند پسیارێک ئەکەم ؟!
ئاخۆ چەند شارا هەیە ؟
چەند شارا مرد چونکە کچ بوو ؟
چەند شارا بووە قوربانی دەستی کۆمەڵگە ؟
شاراکان بۆ بێدەنگن ؟ بێزار نەبوون ؟
لەچی ئەترسن شەرم ئەکەن ؟
ئەی باشە کورینە باوکینە براینە !
ژیانی چەند شاراتان وێران کردووە ؟!
زلەتان لە چەند شارا داوە ؟!
توخوا واز لەو بیرکردنەوە سەقەتە بێنن باورتان بە کچەکانتان بێ تا سۆزی پێ ببەخشن پێویستیان بە سۆزی کوریتر نابێ وەک منداڵ دەستیان بەسەر دابێنن
چونکە نێرن دەسەڵاتی خۆتان مەسەپێنن
هەوڵدەن پیاو بن نێر بوون بەس نیە !
زۆر بەداخم بۆ ئەم کچانەی ژیانیان وێران بووە زلەیان لێدراوە و توند و تیژیان بەرامبەر کراوە
خوا تۆڵەی شاراکان بکاتەوە

کۆتایی
2024/09/28 07:26:40
Back to Top
HTML Embed Code: