Telegram Web Link
چیروکی... سارا ... بەهۆی زۆری کۆمێنتەکانەوە کەهاوڕێیان داوایان کردبوو بەشەکانی تر پۆست بکەم ،

به شی. چواره م

دوای دوو ساڵ زانیم کە ئەو شەوە باوکم خۆی فیشەکی نەهێناوە خۆی دڵی نەهاتووە بمکوژێ، باوکم بەیانیەکەی چوو بو بۆ لای ئاریان بەس ئەوان بە خانەوادەی ڕۆشتبون بۆ دەرەوەی وڵات، ئیتر کە باوکم هاتە بێدەنگی لێکرد ئیتر لەمنی نەیا، براکەم پێی وت کە منداڵەکەی لەدایک بوو دەبەین بۆ بێسەرپەرشتان لەوێ فڕێی دەدەین، ئیتر دایان نا کە من بۆم نییە ئیتر لە ژوور بێمە دەر نابێت کەس ببینێ تا ئەم چوار مانگەی ماومە تەواو دەبێ، من خۆشم زۆر شەرمم لە باوکم دەکرد ڕووی ئەوەم نەبوو ئەسڵەن سەیریش بکەم بۆیە هەر لە ژووری خۆم بووم ، دایکم خۆی لە منداڵبوون زۆر زیرەک بوو چونکە مامانی خوێندبوو چەند ساڵیش بوو لە نەخۆشخانە کاری دەکرد، بەس لەوە دەترسا کە منداڵەکە کێشەیەکی هەبێ بەسروشتی لەدایک نەبێ پێوستم بە نەشتەرگەری بێت بەس هەر نەچوین بۆ خەستەخانە، ڕۆژی منداڵ بوو نەکەم هات، ئازارێکی زۆر زۆرم هەبوو، لەتاو ئازار و لەتاو شەرم لە باوکم خەریک بوو دەمردم ئەوەندە گریا بووم کە هێزم تیا نەما بوو ، منداڵەکە لەدایک بوو ئیتر من نەجاتم بوو لەو هەموو ئازارە، دایکم منداڵەکەی کردە سەر کۆشم و وتی کە منداڵەکە کوڕە، بەڕاستی زۆر هەستم بۆی دەجوڵا کاتێک سەیری ئەو چاوە جوانانەی دەکرد، کە دەگریا ئەوەندە جوان بوو نەبێتەوە بەدەست خۆم نەبوو زۆرم خۆش دەویست چونکە لەخۆم ببو هەستی دایکایەتی بۆی هەبوو بەس چارە چییە ئێستا دەبێ لە من دووربکەوێتەوە، من بەیانی منداڵم بوو تا نیوەڕۆ کوڕەکەم لام بوو، دوانیوەڕۆ باوکم هاتە ژوورەوە و وتی نابێت ئەم منداڵە لەم ماڵە بێت وتی کە دەیبەم دەیدەم بە براکەم دەڵێم لەبەردەم مزگەوت دۆزیوەتەوە ئەگەر بەخێویان کرد دەیکەن چونکە ماڵ مامم منداڵیان نەبوو چەند ساڵ بوو بەدوای منداڵێک دەگەڕان کە بەخێوی بکەن، پاشان باوکم منداڵەکەی برد ئای چ هەستێکی ناخۆش بوو ئەو منداڵەی کە لە خوێن و گۆشتی خۆتە لە باوەشت بە زۆر دەریەکەن، ئای خودایە گیان کە باوکم منداڵەکەی برد مامیش خوا خوای ببو یەکسەر بردبوی خستبوویە سەر ناوی خۆی بی زەبت نازانم چۆن کردبوویە سەر ناوی خۆیان بەس گرنگ ئەوەیە کردیان بە کوڕی خۆیان کە باوکم هاتە گوێم لێبوو بە دایکمی وت کە لێی وەرگرتوم، خۆیان بەخێوی دەکەن، ئەمڕۆ بۆ ماڵ مامەم دڵخۆشیەکی زۆر لە ڕادەبەدەر بوو بەس بۆ من بەس گریان بوو زۆر بیری کوڕەکەم دەکرد..

به شی پینجە م..

دایکم زۆر قسەی بۆ کردم بەس من هەر دەگریام دایکم دەترسا کە تووشی نەخۆش دەرونی چونکە من تازە منداڵم ببو بۆیە باوکم نارد تا قسەم لەگەڵ بکات باوکم وتی پێم ئەو مناڵە هی تۆ نییە ئیتر توخوا کۆڵی لێبە، ئاوا لە ماڵ مامت بێت هەم تۆ دەتوانی جار جار بیبینی هەم منداڵەکەشت ژیانێکی خۆش دەژی لەوە باشترە کە بزانێ تۆ دایکی ئەویت، ژیانی ئەویش وێران بکەیت کاتێ خۆشت نازانی ئەو کەسەی باوکی منداڵەکەتە لەکوێیە بەم شێوەیە ئەو منداڵە توشی سەدمەیەک زۆر دەبێت کە بزانێ مناڵێکی ناشەرعیە، دایکیشم شەو لەلای. من خەوت چونکە دەترسا شتێک لە خۆم کەم دایکم خەوی لێکەوت منیش تا بەیانی گریام وا هەستم دەکرد کە منداڵەکەم ئارامە بەس زۆر بیرم دەکرد، کاتێ گوێم لە بانگی بەیانی بوو دڵم هەر لە خۆوە ئارامیەکی بۆ هات، دەستم بۆ لای خوا بەرزکردەوە داوای لێ خۆش بونم لێکرد بۆ ئەو تاوانە گەورەیەی من کردوومە دەستم کرد بە زیکر کردن تا بەدەم زیکرەوە خەوم لێکەوت، هەستم دەکرد دڵم ئارام بۆتەوە، دوای دوو هەفتە باوکم زانی زۆر بێتاقەتم وتی هەستە دەتبەم بۆ ماڵ مامت بەس بەو شەرتەی کارێک نەکەیت گومانت لێ بکەن، منیش ڕازی بووم بەڵێنم پێدا کە هیچ نەکەم کاتێک چومە ژورەوە منداڵەکەم لە باوەش گرت ئایچ هەستێکی خۆش بوو خودایە گیان زۆر بیرم کردبوو تێر بۆنم کرد، لە ناخی دڵەوە دەگریام بەس ناچار وا خۆم دەرخست کە هیچ نەببوو، ئامۆژنم زۆر باش بوو لەگەڵیدا زۆریان خۆشدەویست، ئێمە بۆ ئێوارە لەوێ بوین دایکم و ئامۆژنم چون بۆ بازاڕ بە منیان وت تۆ ئاگات لە منداڵەکە بێت تا هاتنەوە لە باوەشی خۆمم بوو وە شیری خۆشم پێدا چونکە وا هەستم دەکرد ئەو شیرانەی تر خراپە بۆی، ئامۆژنم یەک دنیا شتی جوانی بۆ کڕیبوو، پاشان دوبارە کاتی ئەوە هات منداڵەکەم بەجێ بێڵم کوڕەکەم ناوی ئارۆ بوو، مامەم زۆری حەز لەو ناوە بوو. هاتینەوە بۆ ماڵەوە من پارچەیەک جلی ئەوم هێنا بوو هەموو ڕۆژێک بۆنم دەکرد شێوەیە ژیانی من بەردەوام بوو مامەم و ئەوان دەهاتن بۆ ماڵ ئێمە ئێمە دەچین بۆ ئەوێ، بەس من بە تەواوی گۆڕا بووم شەوان بەردەوام خەریکی نوێژ کردن قورئان خوێندن بووم، بەردەوام لە خوا دەپاڕامەوە کە لێم خۆش بێت، لەو تاوانەی کردوومە من زۆر کەم دوو ببوم دیوارێک لە نێوان خۆم هەموو کەسدا کردبوە، بەردەوام کوڕەکەم دەبینی ئەویش منی زۆر خۆشدەویست کاتێ ماۆژنم بڕۆشتایا بۆ هەر شوێنێک لەلای من دایدەنا..

به شی.. شه شه م..
6 بۆیە زۆر خوی بە منەوە گرتبوو،من تەنانەت شێوازی جل و بەرگیشم گۆڕی کردم بە عەبای درێژ بەردەوام لەوە دەترسام کە خودا لەسر ئەو تاوانەی کردم لە گەڵ ئاریان دا لێم خۆش نەبێت، بۆیە بەردەوام بێزار و بێتاقەتم لە ژیان دەترسم دەترسم بچمە جەهەنەم وە بڕیارم دابوو تەواوی قورئانی پیرۆز بە واتاوە لەبەرکەم ،دوای نزیکەی ساڵێک باوکم هێشتا لە من بێتاقەت بوو چووم بۆلای لێی پاڕامەوە کە لێم خۆش بێت کەوتمە سەر قاچەکانی تا لێم خۆش بێت، بەرزی کردمەوە وتی تۆ کارێکی زۆر ناشرینت کرد خەریک بوو ئابڕوم ببەیت، تۆ لە هیچ شتێک کەم نەبوو پێویستیت بەوە نەبوو کە قسە لەگەڵ کەس بکەیت بەس قەینا لە ناخی دڵمەوە گەردنت ئازاد دەکەم لەبەر ئەوەی منداڵی خۆمی ئەگەر بشمەوەێ ناتوانم لێو توڕە بم، باوەشێکی پیا کردم دەستم کرد بە گریان، زۆر هەستێکی خۆش بوو کە لێم خۆشبوو. وە بەرەبەرە کوڕەکەم فێری قسە دەبوو زۆر جوان بوو بە مام و مامۆژنمی دەوت دایە و بابە بە منیشی دەوت ساری زۆر شیرین بوو کە قسەی دەکرد، ئەی خوایە گیان ئەو ئازارە بەسەر کەس نەهێنی کە منداڵەکەت لە بەرچاو خۆتا بە کەسێکی تر بڵێ دایە، من بەس خۆم دەخواردەوە ئەوە کە بەتەنیاش
چیروکی. .. سارا ..

به شی. حە وتە م..

پێویستی بە نەشتەرگەری گەورە هەیە بۆ لابردنی گرێکان و پاشان پارچەیەکی برد بۆ فەحس بەڵام دکتۆرەکە بە باوکمی وتبوو مەگەر قەدەری خوا ئینا شێرپەنجەیەتی، وە من دوای نەشتەرگەریەکە ئازارێکی زۆر زۆرم هەبوو بۆیە هەندێک شت یان کرد بۆ ئەوەی ئازارەکە بشکێ، دوای ئەوەی فەحسەکە دەرچوو دەرکەوت شێرپەنجە گرتوە بە دەرەجەسێ، من خۆم بە باوکم وت هەر شتێکم لێم نەشارێتەوە بۆیە ڕاستیەکەی پێ وتم بەس پێی نەوتم بە چ دەرەجەیەکە باوکم زۆر بێتاقەت بوو بەس من خۆم بەتەواوی پشتم بە خوا بەستبوو وا هەستم دەکرد خودا ئەو ئازارەی لەم نەخۆشییە توشم دەکات دەیکاتە کەفارەتی تاوانەکانم، وە بەردەوام سوپاسی خودام دەکرد، پاشان عیلاجی کیمیای بۆ بەکارهێنام بەڵام من هیچ سودێکم لێ نەبینی بەردەوام بێ هێزتر و بێهێز تر دەبوو لە نەخۆشخانە لە ژووری چاودێری چڕ دایان نام دکتۆرەکان بە تەواوی بێ ئومێدیان کردووم بۆ ژیان زۆر بێ هێز و ماندووم لە تاو ئازار شوێن بەخۆم ناگرم،ئێستاش داوام لە باوکم کردووە کە کوڕەکەم بۆ بێنێ بیبینم با بۆ دواین جار لە باوەشی بگرم چونکە وا هەست دەکەم ئیتر نایبینمەوە . وە زۆر بیری دەکەم ئەوە بۆ هەفتەیەک دەبێ نەم بینیوە نازانم پێی ڕادەگەم بیبینم یان نا...

به شی.. هه شتە م

سڵا من دایکی سارام چیرۆکی کچەکەم تەواو دەکەم ئەمڕۆ سارا دە مانگە گیانی سپاردووە دوای دە مانگ بەسەر مردنی کچەکەم چووم جلەکانی کۆبکەمەوە بیدەمە کەسێکی هەژار چونکە خۆی وەسیەتی کرد بوو کە هەموو شتەکانی بدە بە کەسێکی هەژار. کاتێک موبایلەکەیم بینی بەدەست خۆم نەبوو هەتا هێزم تیا بوو گریام بەسەریا، ئەو موبایلە ژیانی کچەکەمی وێران کرد نەی توانی شوو بکات و ماڵێ بۆ خۆی بنیات بنێ لەبەر ئەم موبایلە توشی نەخۆشی بوو هەر لەخەفەت ئەم موبایلە، موبایلەکەم کردەوە سەیرم کرد پڕە لە ڕەسمی کوڕەکەی باوکیشی هاتە ژورەوە و لەگەڵ منا یەک دنیا بەسەر ڕەسمەکانی کاتی مەحەد کچەکەم گریا پاشان سەیری نۆتی موبایلەکەیم کرد ئەم چیرۆکە تەواو نەکراوەی کچەکەم بینی دوای خوێندنەوەی هەموو چیرۆکەکەی یەک هەفتە من و باوکی بەس گریاین وا هەستمان دەکرد زۆر خراپ بووین لەگەڵیا زۆر ئازارمان دا، بەس بڕیارم دا چیرۆکەکەی بۆ تەواو بکەم،... دوای ئەوەی باوکی چوو ئارۆی بۆ بێنێ سارا حاڵی زۆر خراپ بوو دکتۆرەکان بەتەواوی ئیزنیان دابوو باوکی هاتەوە و ئارۆی. بۆ هێنا خستیە باوەشی و بە باوکی وت دەمەوێت تۆ مامەم بەریتە دەرەوە و خۆم بەتەنیا لەگەڵ کوڕەکەم بم پاشان باوک و مامی چوونە دەرەوە و من مامەوە چونکە ئەسڵەن هێزی تیا نەبوو، کوڕەکەی کردە باوەشی و تێر تێر بۆنی کرد پاشان دوو سێ ماچی کرد و وتی بە دڵێکی پڕ لە گریانەوە دایکە توخوا ئاگات کوڕەکەم بێت ئەگەر ماڵ مامەشم مناڵیان بوو لەگەڵ کوڕەکەم خراپ بوون تۆ مەهێڵە لە بەرئەوە وای وت چونکە ئامۆژنی منداڵی دەبوو، وتی توخوا دایکە تۆ ڕقت لە کوڕەکەی من نەبێ، پاشان بەیەکەوە دەگریاین پاشان وتی دایە توخوا زۆر ئازارم دایت گەردنم ئازاد کە پاشان باوک و براکەشی بانگ کرد هەمان قسەشی بەوان وت، براکەی هەر بەسەریەوە دەگریا باوکیشی لەو خراپتر بوو، ئەو ڕۆژە سارا حاڵی خراپتر بوو ئیتر نە توانای قسەی ما نە جوڵە ئەو ڕۆژە پئنج شەممە بوو بۆ ڕۆژی دواتر واتە ڕۆژی جومعە کچەکەم هیچ لەوە نەدەچوو کە لە سەرە مەرگدا بێت زۆر جوان بوو بەس لە جوڵە کەوتبوو نانیشی پێ نەدەخورا کۆتایدا نەیدەتوانی هیچ بڵێ بەس پەنجەی بەرز کردەوەو شایەت و مانی هێنا پاشان بۆ هەتا هەتایە گیانی دەرچوو، ئای خودایە گیان ئازاری جەرگ سوتان چەند سەختە.... دوای دوو مانگ لە مردنی سارا....
چیروکی ٠٠٠ سارا

کوتایییییی

شەوێکیان ئارۆ لەپڕێکدا گەشکە لێیدا دوای مانەوەی ڕۆژێک لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا ساراکەم ئەوە ئارۆی کوڕیشت هات بۆ لات زۆر ماندوم خودایە دوو لە ئازیزەکانم لە دوو مانگدا لێ سەندم ،ئومێدێک بەو منداڵە هەبوو چونکە بۆنی کچەکەمی لێدەهات تەرمەکەی ئارۆش هەر لەپەنای سارادا نێژرا، دڵنیام ئێستا سارا زۆر ئارامە چونکە کوڕەکەی لەم ژیانە نەما، توشی ئازار و ناڕەحەتی بێت. دڵنیام خۆت ئەم ئاواتە و خواست کچە شیرینەکەم کە منداڵەکەت بگەڕێتەوە بۆلای خۆت وە ئێستا ڕۆحت زۆر ئاسوودەیە چونکە کوڕەکەت بەردەوام لەگەڵ خۆتدایە چونکە کە لەژیاندا بوویت نەمان هێشت بە ئاسوودەیی لە باوەشی خۆتی بگریت. کوڕەکەم چوار مانگ دوای مردنی سارا منداڵێکی کچی بوو ناوی نا سارا، کوڕەکەم زۆر بێتاقەت بوو دوای مەرگی خوشکەکەی دەی وت خەتای من بوە کە ئارۆ مان لێسەندوە ئەبێ ئەو ڕۆژە چ عەزێتێکمان دابێت چ خەفەتێکمان کردبێ بە دڵیا کە منداڵەکەیمان بەزۆر لە باوەش کردەوە بردمانە دەرەوە ،دەبوایە بمان وتایە دۆزیومانەتەوە لەلای خەڵک نەک لێی بسێنین خۆ ئەو تازە هەڵەکەی کردبوو، ئای خودایە گیان زۆر بیری کچەکەم دەکەم بیری پێنج ساڵ پێش ئێستا دەکەم پێش ئەوەی ئەم ڕوداوانە ڕوبدات....... خوایەگیان لەو کچە تاقەنەیەم خۆشبە خوایە گیان منداڵەکەی بۆ بکە بە هۆکارێک بۆ چوونە ناو بەهەشت ............کۆتای
هیوادارم ئەم چیرۆکە ببێتە دەرزێک بۆئێمەی کوڕان و
بۆ ئێوەی کچان،، خودای گەورە هەموان بپارێزێت
ببوورن ئەگەر هەر کەمو کوڕییەکی هەبوو لەنوسینەکاندا

کۆتایی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەورەیەك توسیە ئەكا:
كەمتر بترسە،زۆرترئومیدواربە
كەمتر بناڵێ،زۆرتر هەناسە بكێشە
كەمتر تەنەفوورت بێ،زۆرتر عەشق بوەرزە
ئاوا شتەچاكەكانی دونیا
ئەی تۆئەبن👌
اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد🤍
@chyrok
خەلیفەی ((عَلی))كوڕی((ابوطالب))رضِىَ اللهُ عنَهُ


ئەم زاتە موقەددەسەناوی"عَلى"و كونیەی"آبُوتُراب"وه لەقەبی"آسَدُالله"يه;باوكی ناوی"عَبْدُالْمَناف"ه مەشهوورەبە"آبُوطالب", دایكی ناوی"فاطمة"يه.لە پاش وەفاتی حەزرەتی عوسمان,ئەسحابەی كیڕام بەیعەتیان پێ كرد.ئەم زاتە لەگەڵ ئەمە كە شەخسێكی عالم و عالی هیممەت و شەجیع و بەغیرەت و سەخاوەت بووە,وەئەمەل ئەكرا.وەكوو ئاساری گەورەی بوو لە حەیاتی حەزرەتﷺ,لە زەمانی خەلافەتی خۆیا,نەتائیجی حەسەنەو ئەعماڵی بە قیمەتی ببێ.بەڵام "مَعَ لْاٌَسف". غەوغای داخڵی.مەیدانی نەدا,وە لە دواییدا بە دەستی ئینسانێكی شەقاوەت كردار لە تایفەی"بەنی موراد"شەهید كرا,لە وەختی سوبح لە شاری"كوفە"دا لە ساڵی چلی هیجری,لە عومری شەست و سێ ساڵیداو لە كووفەدا دفن كرا.موددەتی خەلافەتی چوارساڵ و نۆ مانگ بوو.رضِىَ اللهُ عنَهُ
لە پاش وەفاتی حەزرەتی عەلی,ئەهلی حیلل و عەقد,بەیعەتیان كرد بە حەزرەتی حەسەنی كوڕی و شەش مانگ خەلافەتی كرد.فەقەت لە نەتیجەدا,بۆ خاتری ئیسڵاحی عالەمی ئیسلامی,تەنازولی كرد لە خەلافەت و تەسلیمی كرد بە حەزرەتی"موعاویە"رضِىَ اللهُ عنَهُ.بەم پێنج شەخسە,موددەی خەلافەت گەیشت بە"سی"ساڵ,وەكوو حەزرەتﷺ.بەیانی فەرموو بوو.
ڕۆژی هه‌ینیتان مبارک
به‌سه‌رتانا بڕژێت خێروبه‌ره‌که‌تی هه‌ینی😊❤️
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
باوکێک هاتنەوەکەی بۆ مناڵەکانی ئەکاتە سوپڕایز
کاردانەوەو دڵخۆشی مناڵەکانی ببینن 😌 خوایە گیان هیچ مناڵێک لەنازی باوک بێبەش مەکە
چیڕۆکی بێویژدانی بەرامبەر دایکێک...
چیڕۆکێک دڵ دەکا بەئاو

بەشی یەکەم

وەک هەموو ڕۆژ لە ڕۆژانی ئاسایی بۆنوێژی بەیانی هەڵسام و نوێژەکەم کرد نەمتوانی دووبارە بخەومەوە دەستم کرد بەخوێندنی قورئانی پیڕۆز نم نم باران دەباری و کەشێکی تۆزێک ساردی هەبووو دایکم هەڵساو نانی بەیانی بۆم حازر کرد و هاتە ژوورەکەم وتی : کاوان کوڕم بەخەبەری
کاوان: بەلێ دایە جیان هەستاوم
دایکی کاوان: بەهیوای ئەوەی خەوێکی خۆشت کردبی دەهەلسە بڕۆ هەندێک نانی گەرم بێنە خەریکە چایەکەش دەکوڵێ بادرەنگ نەکەوی بۆ سەرکارت
کاوان : باشە دایەگیان ئێستا دەچم
هەڵسام و خۆم گۆری و بەرێ کەوتم بۆ نانەواکەی سەرووی کۆڵانی خۆمان نانم کڕی و و دواتر چومەوە ماڵەوە نانم خوارد و بەرێ کەوتم بۆ سەر کارم
ئەها باسەرەتا خۆم بناسێنم من کاوان تەمەنم 28ساڵە و تاقانەی دایک و باوکمم و خاوەنی دووخوشکم کە هەردوکیان سپاس بۆخوا چونەتە سەر ژیانی خۆیان باوکم خاوەن سامانێکی زۆر بووو بەڵام من نەم دەوویست بەپارەی باوکم ژیانم بەڕێوەببەم دوای خوێندنی زانکۆم دەستم دایە ئیشی خۆم کە کارکردنم بوو لەچەند بوارێک چەندین کارم تاقی کردەوە کە دوساڵ لە پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل کارم کرد دواتر وازم هێنا کاری زۆرم کرد تالەکۆتیادا دەستم بەکارێک کرد کە بەڕاستی ئەوکارەم حەز لێبوو ئەویش لەپێشانگایەکی کتێب بوو ڕاستی قوتابیەکی زیرەک نەبووم بۆیە دەرجەکەم تەنها بەشی بەشێکی نزمی کرد . بەڵام هەمووکات شوکری خوای گەورەم دەکرد چونکە وای بەباش بۆزانیوم هەمووکات ویستومە ژیانێکی سادە بژیم و دووربم لەپارەی باوکم هەرچەندە باوکم کەسێکی زور لەخواترس و کەسێکی ناودارو بەڕێز بووو و هەمووکات لەهەمووشتێک پاڵپشتی منی دەکرد و لەهیچ زۆری لێم نەدەکرد تەنها کاتێک پارەکانی ئەوم ڕەت دەرکردەوە زۆر لێم پەست دەبوو بەڵام نەمدەتوانی شتێک خۆم بەدەستی نەهێنم خەرجی بکەم. زۆر کەس ڕۆژانە پرسیاریان لێم دەکرد بۆچی زەواج ناکەی کورێکێ وابەڕێزو جوان بەخۆم نەبێ کەسێکی جوان و کەشخە بووم زۆر کەس داوای دەکرد کچەکەی ئەوبخوازم بەڵام من هێشتان پارەی تەواوم نەبوو بۆ ئەو پڕۆسەیە و دەم ویست خۆم بەئارەقەی نێوچاوانم ژیانی هاوسەریم پیک بێنم.
ژیانی من ڕۆژانە ئاسایی بوو هاوڕێی زۆر کەمم هەبوو لەمااڵەو بۆ سەرکار لەکار بۆماڵەوە. ڕوژێک دووبارە وەک ڕۆژانی ئاسایی لەخەو هەڵسام خۆمم گۆری و نانم خوارد و چومە سەرکار. چونکە هەموو کەسەکانی ناو کتێبخانەکه یەکمان دەناسی بەڕێوبەر هات و وتی هەموتان کۆبببنەوە و دەمەوێ قسەتان لەگەڵ بکەم. بەڕێوەری ئێمە کەسێکی زۆر باش و بەڕێز بوو پیاوێکێ بەتەمەن بوو بەڵام زۆر کەسێکی گورج و گوڵ بووو.
هات و هەموان کۆکردەوە و وتی کەسێکی نوێ لێرە دەست بەکارێک دەکا.
بەڕێوبەر: سڵاو هاوڕێیان ئەمڕۆ کەسێکی نوێ لێرە دەست بەکار دەکا برازای خۆمە ئاالا وەرە کچم .
کەناوی ئالای هێنا کچێک هاتە پێشەوە کچێکی باڵاپوش و جواننن بەڕاستی بێوێنە بووو چونکە هەستم بەتاوان دەکرد و سەیر کردنی ئافرەتی نامەحروم تاوانە بەزۆر چاوم لەسەری هەڵگرت بەزۆر وام لەخۆمکرد چونکە جوانیەکەی بەڕاستی بێوینە بووو زیاتر ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا باڵاپۆشیەکەی بووو.
ئالا بەدەنگێکی هێواشەوە وتی سڵاو هاوڕێیان من ئالام تەمەنم 26ساڵە لێرە نوێم هێوادارم بتوانین هاوکارییەکتر بین .
زۆر کچێکی بەڕێزو و ڕووخۆش بوو هەموو بەجارێک خۆشیان ویست. ئیدی دەستمان کردەوە بەکارکردن بەڕێوەبەرەکەمان ئەوی بەمن ڕاسپارد کە کتێبخانەکەی پێنیشان بەم و فێری کارەکەی بکەم چونکە من هەرچەند زۆریش نەبوو دەستم بەکار کرد بەڵام لەکەڵ بەڕێوەرەکە وەک هاوڕێمان لێهاتبووو.
کاوان: هەموو شوێنەکانم پێشان دایت ئالا خان هەڕپرسیارێکت هەبوو لێمی بکە و هەرشتێکت ویست داوای بکە
ئالا: زۆر مەمنون کاک کاوان ببورە ئەزیەتم دایت
کاوان: نانا ئەوقسەیە مەکە لەخزمەتم ئا بائەوەشت پێ بلێم 12بۆ یەک و نیو پشوە بۆ نان خوارد ئیسارحەت و تا 4ئێواران دەوام تەواو دەبێ
ئالا: باشە زۆر سپاس دووبارە بۆهەمووشتێک
ئیدی دەستمان کرد بەکارکردن زۆر نەبرد ئالا لەئیشەکان ڕاهات و زۆر بەباشی ئیشەکانی دەکرد.
هەفتەیەک تێپەڕی سەرەنجی ئەوەم دەدا ئالا لەکاتی پشوەکانی دا هەستم دەکرد زۆر دڵتەنگە و سەیری وێنەیەک دەکااا و هەندێک جار ماچیان دەکا و ملپێچێکی لهدەستە بۆنی دەکا زۆرجار فرمێسکم لەچاوی دەبینی بەڵام من زۆر ئاسودە نەبووم زۆر سەیرم نەدەکرد. من نەم دەوویست پرسیاری لێبکەم چونکە وانزیک نەبووم لێی و نەشمدەویست،پرسیاری ژیانی تایبەتی خۆی لێبکەم.بۆیە ویستم لە بەڕێوبەر بپرسم برازکەی بۆچی وایە.... چونکە بەڕاستی لەدڵم بوبویە کەسەر
@chyrok
2024/09/30 03:38:47
Back to Top
HTML Embed Code: