#ژانە_شێعر
ئەو گوڵەی جاران بە بۆنی نۆبەتێی دەبڕیمەوە
کاتی دڵتەنگی بە نازێ ئەسری بۆ دەسڕیمەوە
ئەو کەسەی شێعری منی کردبوو بە ملوانکەی ملی
ماچی پێدەفرۆشتم و هەڵبەستی لێدەکڕیمەوە
پاشی چەند ساڵان بە ڕێبواری لە کووچەی ئارەزوو
سەر لە ئێوارێ لەبازاڕی جەفا دا دیمەوە
هەر لە چاوی مانگ و خۆرا بۆی گەڕام بیبینمەوە
سەیرە لام ئەمڕۆ لەسەر عەرزی خودا دۆزیمەوە
ئەو کەسەی لاف و گەزافی خۆشەویستی لێدەدا
هات بە لاما تێپەڕی بینیمی نەیناسیمەوە
هەر لە داخی بێ وەفایی یارە پێنووسم کولە
ژانە شێعرێکی دڵی تینوویە من نووسیمەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo

#سترانی_ئەشق
دەنگی پێی تۆ و نمنمەی بارانی ئەشقە دێته گوێم
سۆزی ئاه و زمزەمەی جارانی ئەشقە دێتە گوێم
هەر ڪه هەنگاوێک دەڕۆی تاڪوو لە من دوورتر ڪەوی
داڕمانی پڕ لە سۆی سامانی ئەشقە دێتە گوێم
سازی ناسازی تەمەن ناکۆکە بۆچی بیژەنم؟
گرمەگرم و زایەڵەی یارانی ئەشقە دێتە گوێم
تا بەرەو پیری دەنێم هەنگاو ئەتۆم خۆشتر دەوێ
همهەمەی نرکەی دڵ و تاوانی ئەشقە دێتە گوێم
هەر لە قوڕشی خوا هەتا عەڕشی فەلەک ناڵەم دەگا
دەنگی قرچۆکی دڵی لاوانی ئەشقە دێتە گوێم
تا بە شێوەت ئاشنا بووم خۆم خەنی کردۆ لە خەم
هەڵوەشانی ڕایەڵەی پەیمانی ئەشقە دێتە گوێم
خۆشترین ئاهنگه بۆ من دەنگی هەنگاوت کە دێی
سرتەسرتی ئاشقی هەیوانی ئەشقە دێتە گوێم
چرپەچرپێ دێتە گوێم ئێستاش بە یادی جێژوان
مڵچەمڵچی ماچەڪەی جێژوانی ئەشقه دێتە گوێم
پڕ به پەیمانەی زەمان لێوڕێژە #تینوو هەر لە خەم
سۆزی ناڵەی پڕ لە ئاخی ژانی ئەشقە دێتە گوێم
تا بە گەنجی سەربەمۆری بەژن و باڵاکەت دەگەم
تا ئەبەد سترانی خۆشی مانی ئەشقە دێتە گوێم
✍#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂

وەی لە دەستی سووڕی دەورانی چەتوون
مایەپووچم مایەپووچێکی زەبوون
هێندە چووخساوم بە دەستی ڕۆژگار
قامەتم جاران ئەلف بوو .بوو بە نوون
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
مایەپووچم مایەپووچێکی زەبوون
هێندە چووخساوم بە دەستی ڕۆژگار
قامەتم جاران ئەلف بوو .بوو بە نوون
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Tinou ... hawraz
<unknown>
🖊 باسی میهرهبانیت
✍ #ئهییوب_ئهحمهدی... #تینووکۆکهیی
🎙 خوێندنهوه: دوکتور #ڕ_ش_هاوڕاز
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
✍ #ئهییوب_ئهحمهدی... #تینووکۆکهیی
🎙 خوێندنهوه: دوکتور #ڕ_ش_هاوڕاز
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from هۆنراوەکانی ئەییوب ئەحمەدی (تینوو)کۆکەیی (ئەییوب ئەحمەدی (تینوو))
#ئەفسانە
دڵداری قسە و باسە لە ئەفسانە دەنووسم
هۆشم نیه بمبوورە کە شێتانە دەنووسم
ئێستا کە منی سووتە دڵی پر خەمی بێکەس
مەشقی دەمی هوشیاری لە مەیخانە دەنووسم
عومرێکه کە پێنووس شەکەتی باری ئەوینتە
نەمزانی کە ئەغیاری لە بێگانە دەنووسم
گڕکانی ئەوینت گڕی بەردایە دەروونم
ئێستا کە لە سۆنگەی گڕی ئەو ژانه دەنووسم
لەو زێدە کە شاعیر لە نەزەر سووک و چرووکە
چەن ساڵە لە تاوی دڵی دێوانە دەنووسم
ئەو جارە دەبێ لێرە لە هوشیاری حەزەر کەم
شێتانه لە مەیخانە بە پەیمانە دەنووسم
هەورێ له بەهار نایەتە گوڵزاری حەزی من
#تینووم لە گەرووی خامەوە بارانە دەنووسم
هەر چەن کە شێعر زامی دڵی چارە نەکردم
چارم نیە وەڵڵاهی لە تاوانە دەنووسم
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂

Forwarded from ••ℋ𝒜𝒩𝒜𝒮𝒜-•[ 𝒜 ]•🪐⛓
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#باسی_مێهرەبانیت
پەڕەی هەڵبەستی سووتاوم هەمووی باسێ لە جوانیتە
لە نێو نەسڵی بەشەر تەنیا پەناهم مێهرەبانیتە
گزینگی خۆری ئاواتی لە ئاسۆی نیشتمانم دا
کە ڕەمزی تێپەڕینی شەو تلووعی بەربەیانیتە
لە لام پیرۆزە ئەو خاکەی گوڵی وەک تۆ دەگوورێ لێی
بە بۆنەی تۆوە خۆشمویست ئەوەی گەر هاوزمانیتە
دەزانی وەرزی باران و بەهاری من چ وەرزێکە
شەپۆلی سەوزی تەننازی لە جلوەی ئاسمانیتە
لە هۆی نووسینی هەڵبەستی تەڕ و پاراو دەپرسی گەر
هەناسەی گەرمی دڵداری و ئەوینی ئەرغەوانیتە
دوعاگویی دەرکی یەزدانم بە ئاواتت بگەی نازێ
هەتا مابێ بە دڵ تینوو تەمەننای کامەرانیتە
کەنیسە و دەرکی مزگەوت و کلیساشم بەجێهێشتۆ
کە مێحرابی دڵی ئاشق لەژێر ئەبرۆی کەوانیتە
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
خوێندنەوە: دوکتۆر #ڕ_ش_هاوڕاز
17گوڵانی 24
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
@hanasakam_24K

ئەرێ هۆ دیدە مەستی ئاسمانی
لە مانای خۆشەویستی چی دەزانی؟
لە تاوت من تەواو سووتام و برژام
ئەتۆ هەر پێت نەزانی و پێنەزانی
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لە مانای خۆشەویستی چی دەزانی؟
لە تاوت من تەواو سووتام و برژام
ئەتۆ هەر پێت نەزانی و پێنەزانی
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
#کەم_و_زۆر
ئەو بە ناز و نێعمەتی خوا.من بە خەم پەروەردە بووم
ئەو لە زۆر تا بێژی هەی بوو من بە کەم پەروەردە بووم
چەند گەڕەک نازی دەکێشا تا بە دڵخوازی بژی
من لە ژێر سایەی ڕەشی باری ستەم پەروەردە بووم
نیشتمانی خۆی هەبوو خۆزگەم بە خۆی وا بەختەوەر
من بە بێ پەرچەم بەبێ ئاڵا و عەلەم پەروەردە بووم
هەرکەسێک هەستی هەبوو وەسفی ئەوی نووسی بە دڵ
من چەپۆکەی ڕۆژگارم دی و بە زەم پەروەردە بووم
ئەو چراخانی دەکرد ماڵی و لە تاریکی نەگەی
من لە ژێر نووری کز و بێ تینی شەم پەروەردە بووم
ئەو بە شیلەی گوڵ بە ئاوی کەوسەر و زەمزەم دەژی
من بە ئەشکی سوێری دیدە و ئەسری چەم پەروەردە بووم
ڕێزی ئەو تا ڕێزی تینوو عالەمێک جیاوازیە
ئەو بەناز و نێعمەتی خوا۰من بە خەم پەروەردە بووم
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
۷جۆزەردانی۲٤
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo

#داوی_ئەشق
دەبێ تا هەم مەلی هەستم بە داوی ئەشقی تۆ گیر بێ
لە زیندانی ئەوینت دا هەتاکوو ماوە یەخسیر بێ
لەخۆت پرسیوە تا ئێستا دەبێ چۆن بم ئەمن بێتۆ؟
دڵم هەر شەو غەریبی تۆ دەکا چیبکەم ئەگەر ژیر بێ
بە قوربانی وڵات و خاک و ئاڵا و نیشتمانت بم
دەبا خاک و گڵی دەرکت لەبۆ دەردی مە ئەکسیر بێ
پەناهم باوەشی تۆ بوو لە گۆڕستانی تەنیایی
دەترسم گەر بەجێم بێڵی لەتاوت زوو دڵم پیر بێ
ئەوەی کردم لەپێناوت هەموو هۆی خۆشەویستی بوو
نەڕەنجێی تۆ گوڵی نازم نەکا ڕووحت لە من زیر بێ
وتت دەستی فەلەک مەجبووری کردم تا بەجێت بێڵم
بەقا ناکەم جوداییمان تەواو تەخسیری تەقدیر بێ
سەبەب چی بوو لە من ڕەنجا دڵت بەم چەشنە نەمزانی؟
لە تینوو ڕووی نەدا هەرگیز ئەوەی یەک زەڕڕە تەخسیر بێ
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی
۱۵ جۆزردانی ۲٤
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃

#کاتێک_شەهید_بدوێ
شەهیدم شوێن و پێگەی من لە خاکێکدا بەجێماوە
کە خۆری ڕوونی ئازادی سەدان جار لێوی لێداوە
لە هەر شوێنێک کە خوێنی من ڕژا سەرخاکی پیرۆزم
بەهێزی سووری خوێنینم بەڕووی خۆڕاگری ڕواوە
بە خوێنی ئاڵی من پاراو دەبێ لالەش لە کۆساران
کەژ و کێو و ڕەز و لەندم هەموو بەم خوێنە پاراوە
لە جەستەی بێسەروشوێنم دەپرسی؟ گۆڕغەریبێکم
بەڵام ڕووحم لەگەڵ کانی بە پیرۆزی وشەی ئاوە
لەبەر دایکم مرم چەندی ورە و خۆڕاگری لایە
ئەگەرچی جەرگی سووتابۆم بەڵام شینی نەگێڕاوە
نە ڕەشپۆش بوون عەزیزانم نە قوڕپێوان و ڕۆرۆیە
دەزانن گیانی بێنازم لەڕێی ئازادی داناوە
ئەگەر تینوو دەپرسی تۆ لە ڕەمزی مانی کوردانەم
بە هۆی خۆڕاگری گەل بوو گوڵی ئاوات نەژاکاوە

لە بۆکانەوە دێم
هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی
دیکلەمە
بەهمەنی یەعقووبیان
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی
دیکلەمە
بەهمەنی یەعقووبیان
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
حاشای کردۆت
لە ناسینم جەنابی یار
گوایا ئێستاش نەیزانیوە
چەند قووم ماچ و
چەپکێک گوڵ و
کۆشێک ناز و
کۆڵێک پرسیار
بەجێمابوو
لە جێژوانی ئاخردیدار
ناچن لەیاد
ناچن لەیاد
لە دەفتەری بیرەوەریم
هەڵمگرتوون بەیادگار
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لە ناسینم جەنابی یار
گوایا ئێستاش نەیزانیوە
چەند قووم ماچ و
چەپکێک گوڵ و
کۆشێک ناز و
کۆڵێک پرسیار
بەجێمابوو
لە جێژوانی ئاخردیدار
ناچن لەیاد
ناچن لەیاد
لە دەفتەری بیرەوەریم
هەڵمگرتوون بەیادگار
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر خاوەن بەڵێن و بیر و هەستی
نەچی پشتت بە غەیری کورد ببەستی
ئەگەر ماف و گەلی خۆت لا گرینگە
لە ڕێی گەل دا دەبێ ساتێک نەوەستی
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
نەچی پشتت بە غەیری کورد ببەستی
ئەگەر ماف و گەلی خۆت لا گرینگە
لە ڕێی گەل دا دەبێ ساتێک نەوەستی
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی
بە دەنگی
#مەحمەدی_نادری
پێشکەش بەو کەسانەی لە بێ پەناهی پەنایان بۆ باوەشی دەریا برد
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی
بە دەنگی
#مەحمەدی_نادری
پێشکەش بەو کەسانەی لە بێ پەناهی پەنایان بۆ باوەشی دەریا برد
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from ••ℋ𝒜𝒩𝒜𝒮𝒜-•[ 𝒜 ]•🪐⛓
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#کەم_و_زۆر
ئەو بە ناز و نێعمەتی خوا.من بە خەم پەروەردە بووم
ئەو لە زۆر تا بێژی هەی بوو من بە کەم پەروەردە بووم
چەند گەڕەک نازی دەکێشا تا بە دڵخوازی بژی
من لە ژێر سایەی ڕەشی باری ستەم پەروەردە بووم
نیشتمانی خۆی هەبوو خۆزگەم بە خۆی وا بەختەوەر
من بە بێ پەرچەم بەبێ ئاڵا و عەلەم پەروەردە بووم
هەرکەسێک هەستی هەبوو وەسفی ئەوی نووسی بە دڵ
من چەپۆکەی ڕۆژگارم دی و بە زەم پەروەردە بووم
ئەو چراخانی دەکرد ماڵی و لە تاریکی نەگەی
من لە ژێر نووری کز و بێ تینی شەم پەروەردە بووم
ئەو بە شیلەی گوڵ بە ئاوی کەوسەر و زەمزەم دەژی
من بە ئەشکی سوێری دیدە و ئەسری چەم پەروەردە بووم
ڕێزی ئەو تا ڕێزی تینوو عالەمێک جیاوازیە
ئەو بەناز و نێعمەتی خوا۰من بە خەم پەروەردە بووم
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
۷جۆزەردانی۲٤
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🕊🖤🥀