Telegram Web Link
Audio
تەمەننای بەختەوەری


هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

دەنگی بە سۆزی#محەمەدی_نادری



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo


https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0
درەنگ هاتی جەنابی حەزرەتی یار
بە دەردی ناعیلاجی بووم گرفتار

درەنگ هاتی و درەنگانی تەمەنمە
کە چاوم سوێی نەما بۆ کاتی دیدار

#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0


عاشقی خاکم

هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

بە دەنگی
محەمەدی نادری


هاوڕێیتان شانازیمانە 👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍃

داوا


شێعری  سەرکەش ڕاپەڕینی لێم دەوێ
چۆلەکەی هەستم فڕینی لێم دەوێ

شاهەڵۆی زاماری کوێستانی خەبات
ناوەڕۆکی پڕ یەقینی لێم دەوێ

دایکی ڕۆڵەی سوورخەڵاتی نیشتمان
زایەڵەی هەست و برینی لێم دەوێ


دڵ گڕووی گرتۆ لە سەر ڕێی دڵبەری
شۆخ و شەنگی نازەنینی لێم دەوێ

کورتەنامەی نارد بە سەد ئاواتەوە
یار قەسیدەی ئاگرینی لێم دەوێ

کیژی وریای قارەمانی خەونەکەم
پەیکەری کۆشکی ئەوینی لێم دەوێ

ئەو کەسەی سەرمەستی دڵداری بووە
تامی هەستی پێکەنینی لێم دەوێ

دڵ شکاوی دڵ بەخوێنی ئاشقی
کامی هەڵبەستی حەزینی  لێم دەوێ

چۆن بەدی بێ ئەو هەموو داوایە بۆم؟
تەبعی سەردم ماتەمینی لێم دەوێ

جا خەمی تینوو بەچی کەم بێتەوە؟
نیشتمانم گەرمەشینی لێم دەوێ


ئەیوب ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
تۆ کێی؟


تۆ کێی ؟کە هەموو بەندی لەشم گیری وەفاتە
تا قامی قیامەت دڵەکەم هەر بە تەماتە

تۆ کێی ؟کە هەتاکوو نەفەسم ماوە لە گەڵمای
ڕووحم کە لەدووت  وێڵە وەکوو سایە لە پاتە

نازانی کە هەردەم بە خەیاڵ تۆوە دەنوسم
ئەشقت لە لەشم جاریە وەک ئاوی حەیاتە

هاتی لە دڵم مەنزڵی یەگجارییە گرتت
هەستم بە خەیاڵی گڕی شێعرێکەوە لاتە

جێم بێڵی بە سەد دەردەوە بمرم ۰گوڵی ئاوات
ئەو شاعیرە سەرگەشتەیە هەر سەربەفیداتە

قاقڕ بووە هەستم بەتەمای چاوی نەزەرتم
تینوو بە تەمای ڕێژنە لە بارانی نیگاتە

لەو ڕۆژەوە  هاتوویە خەیاڵم دڵی شەیدا
شوکرانە بژێری بەحەقی دەرکی خوداتە

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

سەرماوەزی ٤۰۲

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
4_6046409419770564726.mp4
2 MB
تۆ کێی؟

هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

دیکلەمە
سولەیمان ئیبڕاهیمی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from هۆنراوەکانی ئەییوب ئەحمەدی (تینوو)کۆکەیی (ئەییوب ئەحمەدی (تینوو))
🌷🌷


لە تیشکی شەوبەزێنی بەربەیانی دا سەری هەڵدا
هەتاوی ڕوونی هیوا بوو شەوی یەڵدا سەری هەڵدا

پەیامی خۆری هێنابوو بە گوێی عەرزی بچرپێنێ
نەبی بوو ئەو بە ئیزنی ئیزەدی یەکتا سەری هەڵدا


🌺هەر بەو بۆیەوە شەوی چلەتان پیرۆز


#ئەیوب_ئەحمەدی
تینوو کۆکەیی



🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
@AuoobAhmadiTinoo
پرسیار

گەر دەپرسی
شەوی چلە
لە سەر سفرەی
ئێمەی هەژار
چ خەبەرە؟؟
لێرە هەر شین و چەمەرە
لێرە شادی بێ ئەسەرە
لە سەر خوانی ماڵی ئێمە
وێنەی جوانی
چەند شەهیدی
بێ ناو نیشانی لەسەرە

لێرە دایکی جەرگ سووتاو
نوقمی شەتاوی کەسەرە

جێگەی زۆر کەسمان خاڵیە

لە پاش شەهید بوونی کاکم
بابیشم هەر دەربەدەرە
برا چکۆلەم لە زیندانە
ماوەیێکە دەسبەسەرە

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی


🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لە جەنگەی بێهەواڵی تۆ وەها دڵتەنگی دیدارم
کە شێتێ بێتە سەردانم دەزانێ چەندە خەمبارم

غەریبستانە ماڵی دڵ غەریبی تۆ دەکەم گیانا
لە کوێی ئەی خاوەنی هەستم لە کوێی تەنیا کەس و کارم؟

#تینووکۆکەیی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
AuoobAhmadiTinoo
ئەوین
پرسیار
گەر دەپرسی شەوی چلە
لە سەر سفرەی ئێمەی هەژار چ خەبەرە؟

هۆنراوە
ئەیوب ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

دیکلەمە
کچی ژیرم ئەوین ئەحمەدی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
جانتای دڵ


ئایەتی  ئەشقم لە گەرمی نیونیگات خوێندۆتەوە
سەد حەدیسی مێهرەبانیم بۆ دڵت هۆندۆتەوە

تۆ لە گەڵ خوێن و هەناسە و ڕووحی هەستم تێکەڵی
تا بە شێوەت ئاشنا بووم خۆم لە بیر بردۆتەوە

تا هەبم سوورم لە سەر پەیمانی دڵداری گوڵم
تۆش کە باسی دابڕانی خۆت لە بۆم ناردۆتەوە

خۆ بەڵین بوو دەرکی مێهرت دانەخەی  هەرگیز لە ڕووم
ئەی فیدای دوو چاوی مەستت بۆ منت بیرچۆتەوە؟

خۆ قەرار بوو تا هەبی هەر مەسکەنی من بێ دڵت
شاکلیلی دەرکی ماڵت بۆ لە من سەندۆتەوە؟

گەرچی توشی ڕەنج و حەسەرەت بووم بە ژانی دابڕان
ئاوی هەرمانم لە لێوی ئاڵی تۆ خواردۆتەوە

بۆ ئەوەی دەستی نەیار و ناکەسانت پێ نەگا
تۆم لە نێو جانتای دڵی تینوو بە گوڵ شاردۆتەوە

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

11بەفرانباری٤۰۲

🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from دەریا ئازەرپوور
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM

شێعر : #ئەیووب_ئەحمەدی(تینوو)
خوێندنەوە و چێکردن : #دەریا_ئازەرپوور



نا مەڕۆ نازێ مەڕۆ ئەم شارە بێ تۆ چۆڵ ئەبێ
هەستی شێعرم لێ دەتارێ پەنجەکانم کۆڵ ئەبێ

سەر لە هەش دەگرێ غەزەل بۆ کۆچی ناوادەت گوڵم
ناوەڕۆکی شێعری بێ نازی منیش کرمۆڵ ئەبێ

گەر بڕۆی وێرانەیە و خاپوور دەبێ شاری دڵم
کۆشکی ئاواتم دەڕووخێ بنکەکەم بنکۆڵ ئەبێ

گەر بڕۆی هەودای خەیاڵم لۆپس و لەتلەت دەبێ
ڕۆح دەشێوێ جەستەشم تێکەڵ بە خاک و خۆڵ ئەبێ

گەر بەجێم بێڵی دەزانی چی بە سەردێ شێتەکەت؟
وەک ڕەجاڵی بێ جل و بێ بەرگ و بێ تیتۆڵ ئەبێ

خۆت دەزانی تۆ نەبی ئاگر له هەستم بەردەبێ
شێت دەبێ تینوو,پەڕیوەی شاخ و دەشت و دۆڵ ئەبێ


🔗#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو

https://www.tg-me.com/auoobahmaditinoo

https://www.tg-me.com/asoyzhyanisaheb
شاخەوان

پێشکەشە بە ڕووحی پاکی شاخەوانان و بەرزەفڕانی نیشتمان



پرسەنامەی شاخە بۆ هاوڕێی هەتاو
تۆ لە دڵمای گەرچی ناتبینم بە چاو

شاخەوانن پاسەوانی گوڵ دەکەن
گوڵ دەدێرن گوڵ دەچێنن هەر شەقاو

تا ئەوان فێربوون لە بەرزی سەربکەن
خۆنەویستی و کوڵنەدانیش بوو بەباو

کێ دەڵێ تۆ کۆڵدەدەی بۆ مردنێ
تۆ کە هێمای کۆڵنەدانی شۆڕەلاو

تۆ لە گڕکانی چیا پەروەردەبووی
هەڵقوڵاوی تۆ لە ڕووحی سەد شەتاو

بۆ ئەوانەی چاوەڕوانی مەرگی تۆن
پێی بڵێن قەت نامری بیدەن لە قاو

نامرێ هەرکەس ئەوینداری گەلە
یادی تۆ هەرمانە هەرمان بەرزەناو

با دڵی تینووم لە ژێر پێڵاوەکەت
کاتی ماندوویی لەشت بیکەم بەئاو

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شاخەوان

پێشکەشە بە شاخەوانانی بەرزەفڕی نیشتمان

هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

دیکلەمە
سروور محەمەدی


🍂🍃🍃🍃🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شەرتە لەم شارەت دەڕۆم

هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

دیکلەمە
خاتوو سۆنا بەهرامی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
دڵئارام

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃

لە نەزەر دوورە بەڵام یادی لە دڵ ماوە دڵارام
له خەیاڵ نووره وەڪوو خۆرێ لەبەر چاوە دڵارام

وەنەبوو جارێ ببیستم خەبەری ,دووره لە من خۆی
بە نەبوون تیری لە جەرگ و لە دڵم داوه دڵارام

وەکوو خەونێکه تەمەن ڕۆیی بە ناکامی ژیانم
وەرە وەرزی تەمەنم پاییزە لێیداوە دڵارام

تەمی پاییزە له سەر کێوی تەمەن گرتی بەری خۆر
بەری خۆر ِماتەمە گیراوە لە هەر لاوە دڵارام

لە ئەزەل ڕا کە دڵم بەخشی بە چاوانی گەشی تۆ
بە سەرت داوی خەمت بۆ منه چنراوە دڵارام

لە غەزەل جوانترە شێوەت لە دنەی شێعری ئەویندا
بە قەڵەم ناوی ئەتۆ ناچیتە سەرواوە دڵارام

لە دڵا بوومە خەزەڵوەر بە لەشیش پووشپەڕە ژینم
بە لەشی پڕ لە گوڵانت مەیە ئەو ناوە دڵارام

بە هەوای دیتنی چاوت لە سەری کووچەیە بارم
لە دمی شارەوە باسی من و تۆ قاوه دڵارام

کە نەهاتی و خەبەرت نایە لە بۆمن گوڵی ڕووگەش
لە تەمی دیدە لە چاو, هێرشی لافاوە دڵارام

مەلی ئەشقی دڵی ئاشق بە هەوای تۆوە فڕیوە
بەگڕی ئەشق و ئەوینت پەڕی سووتاوە دڵارام


بە پەڕ و باڵی شێعر ناگەمە بەر قامەتی بەرزت
لە قەدەر تۆ, بە منی #تینوو نەنووسراوە دڵارام







#ئەیوب_ئەحمەدی(#تینوووکۆکەیی)

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃

هەواری هۆنراوەڪانی تینوو👇👇
🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دڵ دەڵێ سەبرت هەبێ هەر دێتەوە
ئەسری سەر گۆنەی تەڕت دەسڕێتەوە

من کە ئۆقرەم لێ بڕا  بۆ دیتنی
زۆر دەترسم بێت و نەمناسێتەوە

#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لەگەڵ خەم بووینە هاوڕاز و لە گەڵ خۆییم دەبا هەر شەو
لە چاوم خەو دەتارێنێ دنەی هەستم دەدا هەر شەو

لە عومرم دا مەلی شادیم لە ماڵی خۆم نەدی یەک دەم
بە قوربانی کەسەر بم من کە سەردانم دەکا هەر شەو

#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
2024/07/01 02:46:20
Back to Top
HTML Embed Code: