Telegram Web Link
Audio
mohsen ariwan
ئەی هەتاوی ئاسمانم خۆشەویستیم پێیە بۆت

شێــعری ئەیوب ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی

دەنگ: حوسێن فەرهەنگ

کاناڵ : @hoseinfarhang


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
گەلاوێژ


کە ئەستێرەی پڕشەنگداری
گەلاوێژت هاتە ئاسۆی
دڵ بە سۆیان
بە مورادی ئەوین گەیشتن
دڵدارەکانی نیشتمان

زەماوەندی خۆر و چیا پێکهات
لەپێدەشتی حەز و ئاوات
لەسەر دەستی کانی و ڕووبار
لەدواڕۆژدا
گوڵی هیوا لە دایک بوو
لە داوێنی نیشتمانێک
کە تامەزرۆی ڕزگاری بوو
چ پیرۆزە گەلاوێژت
نیشتمانە زامدارەکەم

چ مەزنن ئەو ڕۆڵانەی
کە بوونه هاوڕێی گەلاوێژ
بیست و پێنج جار
موبارەک بێت
موبارەک بێت لێتان هاوڕێ


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
قار و ئاشتی



هۆنراوه
ئەیوب ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی

به دەنگی
محەمەدی نادری



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo


https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0
کە پڕشەنگی لە ئاسۆی نیشتمانم دا گەلاوێژ
چەکی ڕۆژی بەرەنگاری لە شانم دا گەلاوێژ

بڕستی لێبڕا دژ  هاتە سەرچۆک و ورەم گرت
نیشانیی  بەرزی هەرمانی نیشانم دا گەلاوێژ


#تینووکۆکەیی


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
بە پێنووسی مامۆستا قادر مەعڕووفی

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
خۆزگە بەو ڕۆژە



خۆزگە بەم ڕۆژە لە خانی کەڕەمت جێگەم بوو
منی ئاشق بە گوڵی ڕووت حەرەمت جێگەم بوو

چەشنی  ئێستاکە لە وێرانە نەبوو مەنزڵگەم
منی بێکەس لە دڵی موحتەڕەمت جێگەم بوو

لە شەقامی خەمی ئەم شارە نەبووم ئاوارە
لە سەفای باوەشی چەشنی ئیرەمت جێگەم بوو

دوودڵی دەستی نەدابوو لە دڵم بێ دین بم
تۆپەرەست بووم و لە دەوری سەنەمت جێگەم بوو

شەو بە دیوانی خودا دا نەدەچووم  تا شێتی
باخەوان بووم و لە گوڵزاری مەمت جێگەم بوو

نەزەرم بوو کە هەتا کاتی مەرگ قیبلەم بی
ڕووگە بووی بۆ من و بەر پێ و قەدەمت جێگەم بوو

لە پەنا تۆ ‌مەلی تینووی دڵەکەم سەرمەست بوو
سووتە دڵ بووم و پەنا نووری شەمت جێگەم بوو



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

بێژەر
کاک ئومید لاڵ

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Audio
دایە گیان

هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

موسیقای شاری شنۆ

بەدەنگی  حسێن  وەفا


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بابە گیان
هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

دیکلەمە
مامۆستا #عومەر_ڕەسووڵی

هاورێ لە گەڵ دەنگی بە سۆزی
مەحمەدی نادری

پێشکەشی هەموو باوکانی ئازیز


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo

https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0
Audio
بابە گیان
هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

دیکلەمە
مامۆستا #عومەر_رەسووڵی

هاورێ لە گەڵ دەنگی بە سۆزی
#مەحمەدی_نادری

پێشکەشی هەموو باوکانی ئازیز


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo

http://www.tg-me.com/omar_rasouli

https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0
Audio
مقام دووری

هۆنراوەی #تینووکۆکەیی

بەدەنگی حسێن وەفا

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
وتوو وێژ


هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

بێژەر
خاتوو ئارەزوو ئەمیری


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
دوعای بەختەوەری

هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

بێژەر
خاتوو ئارەزوو ئەمیری

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
کۆچەر



کۆ بە کۆ وەیلانی وەیلان کۆچەرم
وەک مەلێکی خانە وێران کۆچەرم

ماڵ بە کۆڵی سەر سنووری  چوارلەتم
ماڵ بە ماڵ کۆڵان بە کۆڵان کۆچەرم

گەرچی خاکم پڕ لە زێڕ و گەوهەرە
بۆ قومێ ئاو و لەتێ نان کۆچەرم

چون کوڕی کوردم  دەبێ ئاوارە بم
چەشنی هەوری کاتی بۆران کۆچەرم

کۆچەرێکم  شەو بە ژانی نانەوەم
هەر دەڕۆم و بێ پشوودان کۆچەرم

بێ پشوودانم لە خاکی نیشتمان
باری قورسی خەم لە سەرشان کۆچەرم

من کە تینووی  نمنمی بارانە بووم
وەک دڵۆپی وێڵی باران کۆچەرم

تا نەمامی سەوزی هیوا  پێدەگا
کێو بە کێو ئاران بە ئاران کۆچەرم


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

۲۲خرمانانی ٤۰۲

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هێمای شێعر

هۆنراوە و دیکلەمە
#تینووکۆکەیی

چێ کردن
مەمەد بۆکانی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Audio
کۆچەر

هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

بە دەنگی
مەحمەدی نادری


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo

https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
2024/09/29 02:29:35
Back to Top
HTML Embed Code: