کەڵکەڵە
لە کەڵکەڵەی سەوزی ئاوات
تا هەمهەمەی لێک حاڵیبوون و یەکگڕەنی
مەڵبەندێکی بیسنوورمان لەبەینایە
چ دەردێکی پڕلەژانە
تا ڕۆژێک بێت
بە فکر و بیری جیاوازیش
مافی یەکتر بپارێزین
و وتەی یەکتر بسەلمێنین
بەو بیرە جیاوازانەوه
ڕێزی یەکترمان لەبەربێت
چاری دەردی ئێمە تەنیا حاڵیبوون و ڕێزلێنانە
ئەو ئامانجە
لە یاد نەکەین
کە هاواری هەموو لایەک
تەنیا سەربەرزی بۆ گەل و
ئاوەدانی نیشتمانە
ئێمە هەموو
ڕێبوارێکین
کاروان کاروان
بەرەو مەرگ ڕێ دەپێوین
ئەوەی دوای ئێمە دەمێنێ
مناڵانی چاونەترس و
ئاو و خاکی کوردستانە
تینوو کۆکەیی
🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لە کەڵکەڵەی سەوزی ئاوات
تا هەمهەمەی لێک حاڵیبوون و یەکگڕەنی
مەڵبەندێکی بیسنوورمان لەبەینایە
چ دەردێکی پڕلەژانە
تا ڕۆژێک بێت
بە فکر و بیری جیاوازیش
مافی یەکتر بپارێزین
و وتەی یەکتر بسەلمێنین
بەو بیرە جیاوازانەوه
ڕێزی یەکترمان لەبەربێت
چاری دەردی ئێمە تەنیا حاڵیبوون و ڕێزلێنانە
ئەو ئامانجە
لە یاد نەکەین
کە هاواری هەموو لایەک
تەنیا سەربەرزی بۆ گەل و
ئاوەدانی نیشتمانە
ئێمە هەموو
ڕێبوارێکین
کاروان کاروان
بەرەو مەرگ ڕێ دەپێوین
ئەوەی دوای ئێمە دەمێنێ
مناڵانی چاونەترس و
ئاو و خاکی کوردستانە
تینوو کۆکەیی
🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
بەهاری ئارەزوو
چەندە تامەزرۆم کە بیبینم بەهاری ئارەزوو
هەر دەپێوم ڕێ بەڵام ناگەم بە شاری ئارەزوو
کەی لە سۆبەی پڕ لە ئازاری تەمەن ڕزگار دەبم
پەنجە ببزێوم لە ئامێر و لە تاری ئارەزوو
خۆزگه دەستی بەرهەڵەستی ناحەزان بشکایه بۆم
تا بەیانیکەم کوڵووکۆی دڵ بە زاری ئارەزوو
گەر سنووری چوار سنوورم بوو بە یەک ڕۆژی ئەمەل
شەرتە ماڵم بەرمە ناو زێد و دیاری ئارەزوو
کەی مەلی بەختی گەلم دەفڕێ له ئاسمانی وەتەن؟
تا وچان بگرم لەژێر نیسێی و دەواری ئارەزوو
کەی لەگەڵ ئازادی دەستەملانی یەکتر بین بە دڵ؟
پڕ بە دڵ تینوو بنووسێ بۆ هەواری ئارەزوو
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
چەندە تامەزرۆم کە بیبینم بەهاری ئارەزوو
هەر دەپێوم ڕێ بەڵام ناگەم بە شاری ئارەزوو
کەی لە سۆبەی پڕ لە ئازاری تەمەن ڕزگار دەبم
پەنجە ببزێوم لە ئامێر و لە تاری ئارەزوو
خۆزگه دەستی بەرهەڵەستی ناحەزان بشکایه بۆم
تا بەیانیکەم کوڵووکۆی دڵ بە زاری ئارەزوو
گەر سنووری چوار سنوورم بوو بە یەک ڕۆژی ئەمەل
شەرتە ماڵم بەرمە ناو زێد و دیاری ئارەزوو
کەی مەلی بەختی گەلم دەفڕێ له ئاسمانی وەتەن؟
تا وچان بگرم لەژێر نیسێی و دەواری ئارەزوو
کەی لەگەڵ ئازادی دەستەملانی یەکتر بین بە دڵ؟
پڕ بە دڵ تینوو بنووسێ بۆ هەواری ئارەزوو
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from هۆنراوەکانی ئەییوب ئەحمەدی (تینوو)کۆکەیی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
17خاکەلێوە هاوکاتە لە گەڵ کۆچی دوای مامۆستا ژاکا و ڕووحی شاد و یادی هەرمان
📌 شینی شاعیری ناکام مامۆستا ناسر ئاغابرا(ژاکاو)
📌هۆنراوەی: ئەییووب ئەحمەدی(تینوو)
📌خوێندنەوە و تۆمار کردن: دکتور مێهری پاکزاد
📌گۆرانی بێژ: مامۆستا ئەحمەد لاوە
📌 تەنزیمی ئاهەنگ: خالد ئاغابرا
🌺🌺🌺🌺کۆچی سوورت پیرۆز بێ کاک ناسر گیان شاعیری کانی و عەشق
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
📌 شینی شاعیری ناکام مامۆستا ناسر ئاغابرا(ژاکاو)
📌هۆنراوەی: ئەییووب ئەحمەدی(تینوو)
📌خوێندنەوە و تۆمار کردن: دکتور مێهری پاکزاد
📌گۆرانی بێژ: مامۆستا ئەحمەد لاوە
📌 تەنزیمی ئاهەنگ: خالد ئاغابرا
🌺🌺🌺🌺کۆچی سوورت پیرۆز بێ کاک ناسر گیان شاعیری کانی و عەشق
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from mohamad.naderi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چارەنووس
🍃🍃🍃🍃🍃🍃
✍#ئەیوب-ئەحمەدی
( تینوو کۆکەیی)
دیکلەمە #خاتوو_ئارەزوو_ئەمیری
بە دەنگی بە سۆزی هاوڕێ
#مەحمەدی_نادری
سپاس بۆ بوونتان و پشتیوانی لە کاناڵ
تکایه لینکی کاناڵ بنێرن بۆ هاوڕێیان
👇👇👇
🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
🍃🍃🍃🍃🍃🍃
✍#ئەیوب-ئەحمەدی
( تینوو کۆکەیی)
دیکلەمە #خاتوو_ئارەزوو_ئەمیری
بە دەنگی بە سۆزی هاوڕێ
#مەحمەدی_نادری
سپاس بۆ بوونتان و پشتیوانی لە کاناڵ
تکایه لینکی کاناڵ بنێرن بۆ هاوڕێیان
👇👇👇
🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر ڕۆژێک
بووکی ئازادی و ئەوین
لە نیشتمانم دابەزی
باسی چەند ساڵ
چاوەڕوانی خۆم و گەلمی
بۆدەکەم
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
بووکی ئازادی و ئەوین
لە نیشتمانم دابەزی
باسی چەند ساڵ
چاوەڕوانی خۆم و گەلمی
بۆدەکەم
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دەنگ کاوە مەولانی
بیرت دەکەم
هۆنراوە
تینوو کۆکەیی
https://www.tg-me.com/kavehmolani
دەنگ کاوە مەولانی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هۆنراوە
تینوو کۆکەیی
https://www.tg-me.com/kavehmolani
دەنگ کاوە مەولانی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەرتە
هۆنراوه
ئەیوب ئەحمەدی
(تینوو کۆکەیی)
دەنگ
هاوڕێی شیرینم
محەممەدی نادری
هەواری هۆنراوەکانی تینوو کۆکەیی👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هەواری گۆرانیەکانی محەممەدی نادری
👇👇👇
https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0
هۆنراوه
ئەیوب ئەحمەدی
(تینوو کۆکەیی)
دەنگ
هاوڕێی شیرینم
محەممەدی نادری
هەواری هۆنراوەکانی تینوو کۆکەیی👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هەواری گۆرانیەکانی محەممەدی نادری
👇👇👇
https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0
هەر شەوێک تاکوو سنوور و
سەرحەدی شێتیم دەبا
سۆزی خەیاڵ
بەینی هەڵبەستوان و شێتیم
قەدری موو جیاوازیە
#تینووکۆکەیی
🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
سەرحەدی شێتیم دەبا
سۆزی خەیاڵ
بەینی هەڵبەستوان و شێتیم
قەدری موو جیاوازیە
#تینووکۆکەیی
🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
سەوەزڵێ
لەم بەهارەش بێ بەهارم سەوزەڵێ
دڵپڕن شێعر و وتارم سەوزەڵێ
شێعری ئاوارەم بە کۆچی ڕستەوە
وەک شەهیدی بێ مەزارم سەوزەڵێ
گەرچی ناپرسی لە حاڵم پێت دەڵێم
تا بفەرمووی بێقەرارم سەوزەڵێ
گشت خەیاڵم بوونە ئاواتی مەحاڵ
گیری داوی نابەکارم سەوزەڵێ
داڕمی هەستم بە شەختەی نابەجێ
گوڵ چرۆ نادا له دارم سەوزەڵێ
تۆ بە چی ئازار دەبینی گیانەکەم؟
من که زاماری نەیارم سەوزەڵێ
کافریش حاڵی بە حاڵی من نەبێ
تاڵە حاڵی ڕۆژگارم سەوزەڵێ
من کە تینووی عەشق و ئازادیم گوڵم
خۆشەویستیش بوو بە کارم سەوزەڵێ
هێند مەپرسن لێم لە کار و پیشەکەم
من کوڕی ماندووی هەژارم سەوزەڵێ
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
لەم بەهارەش بێ بەهارم سەوزەڵێ
دڵپڕن شێعر و وتارم سەوزەڵێ
شێعری ئاوارەم بە کۆچی ڕستەوە
وەک شەهیدی بێ مەزارم سەوزەڵێ
گەرچی ناپرسی لە حاڵم پێت دەڵێم
تا بفەرمووی بێقەرارم سەوزەڵێ
گشت خەیاڵم بوونە ئاواتی مەحاڵ
گیری داوی نابەکارم سەوزەڵێ
داڕمی هەستم بە شەختەی نابەجێ
گوڵ چرۆ نادا له دارم سەوزەڵێ
تۆ بە چی ئازار دەبینی گیانەکەم؟
من که زاماری نەیارم سەوزەڵێ
کافریش حاڵی بە حاڵی من نەبێ
تاڵە حاڵی ڕۆژگارم سەوزەڵێ
من کە تینووی عەشق و ئازادیم گوڵم
خۆشەویستیش بوو بە کارم سەوزەڵێ
هێند مەپرسن لێم لە کار و پیشەکەم
من کوڕی ماندووی هەژارم سەوزەڵێ
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
لە پەتک و مەرگ و سێدارە
لە ژینم دا نەترساوم
لە کۆچی باوەڕ و بڕوا
و لە دووڕوویی دەترسم من
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
لە ژینم دا نەترساوم
لە کۆچی باوەڕ و بڕوا
و لە دووڕوویی دەترسم من
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئەگەرچی دووری لێم و لێم نەدیوی
لە گەڵ باران هەناسەم هەڵمژیوی
وەکوو خوێنی لە نێو ڕووحی دەمارم
لە نێو ناخ و لە نێو هەستم خزیوی
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
لە گەڵ باران هەناسەم هەڵمژیوی
وەکوو خوێنی لە نێو ڕووحی دەمارم
لە نێو ناخ و لە نێو هەستم خزیوی
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo