Telegram Web Link
فەرمووتە کە لە یادت کەم
چون پێت وایه
خۆشەویستی بە بێهۆیه
دڵێکم هەس
هەزار توێیە
لە هەر توێیەک
ناوی تۆیە
چلۆن دەکرێ
لە یادت کەم؟؟
بێتۆ دڵم
ماڵێکی بێخانەخوێیە



تینوو
کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەورۆزە هات

هۆنراوە و دیکلەمه
تینوو کۆکەیی


🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷
هەر ڕۆژێکتان نەورۆز
نەورۆزتان پیرۆز


بە هیوای ساڵێکی پڕ له بەختەوەری



🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍃🍃
@auoobahmaditinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
ژیان کۆسپ و تەلان و بەند و داوە
ژیان خەون و خەیاڵ و بیری خاوە

لە بیر و مێشک و هوشیاری چ قازانج؟
دەڵێم خۆزگەم بەوەی شێتانە ژیاوە


تینوو کۆکەیی



🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
کەڵکەڵە


لە کەڵکەڵەی سەوزی ئاوات
تا هەمهەمەی لێک حاڵیبوون و یەکگڕەنی
مەڵبەندێکی بیسنوورمان لەبەینایە
چ دەردێکی پڕلەژانە
تا ڕۆژێک بێت
بە فکر و بیری جیاوازیش
مافی یەکتر بپارێزین
و وتەی یەکتر بسەلمێنین
بەو بیرە جیاوازانەوه
ڕێزی یەکترمان لەبەربێت
چاری دەردی ئێمە تەنیا حاڵیبوون و ڕێزلێنانە

ئەو ئامانجە
لە یاد نەکەین
کە هاواری هەموو لایەک
تەنیا سەربەرزی بۆ گەل و
ئاوەدانی نیشتمانە

ئێمە هەموو
ڕێبوارێکین
کاروان کاروان
بەرەو مەرگ ڕێ دەپێوین
ئەوەی دوای ئێمە دەمێنێ
مناڵانی چاونەترس و
ئاو و خاکی کوردستانە



تینوو کۆکەیی


🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
سپاس بۆ مامۆستای پەنجەزێڕین
مامۆستا قادری مەعڕووفی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
بەهاری ئارەزوو


چەندە تامەزرۆم کە بیبینم بەهاری ئارەزوو
هەر دەپێوم ڕێ بەڵام ناگەم بە شاری ئارەزوو

کەی لە سۆبەی پڕ لە ئازاری تەمەن ڕزگار دەبم
پەنجە ببزێوم لە ئامێر و لە تاری ئارەزوو

خۆزگه دەستی بەرهەڵەستی ناحەزان بشکایه بۆم
تا بەیانیکەم کوڵووکۆی دڵ بە زاری ئارەزوو

گەر سنووری چوار سنوورم بوو بە یەک ڕۆژی ئەمەل
شەرتە ماڵم بەرمە ناو زێد و دیاری ئارەزوو

کەی مەلی بەختی گەلم دەفڕێ له ئاسمانی وەتەن؟
تا وچان بگرم لەژێر نیسێی و دەواری ئارەزوو

کەی لەگەڵ ئازادی دەستەملانی یەکتر بین بە دڵ؟
پڕ بە دڵ تینوو بنووسێ بۆ هەواری ئارەزوو



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
17خاکەلێوە هاوکاتە لە گەڵ کۆچی دوای مامۆستا ژاکا و ڕووحی شاد و یادی هەرمان


📌 شینی شاعیری ناکام مامۆستا ناسر ئاغابرا(ژاکاو)
📌هۆنراوەی: ئەییووب ئەحمەدی(تینوو)
📌خوێندنەوە و تۆمار کردن: دکتور مێهری پاکزاد
📌گۆرانی بێژ: مامۆستا ئەحمەد لاوە
📌 تەنزیمی ئاهەنگ: خالد ئاغابرا
🌺🌺🌺🌺کۆچی سوورت پیرۆز بێ کاک ناسر گیان شاعیری کانی و عەشق



🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
موزیک بی کلام، غمگین
Auoobahmaditinoo
بۆ ڕووڕەشان

هۆنراوە و دیکلەمە
تینوو کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
کێ دڵی تۆی ڕەنجاندوە

هۆنراوە
تینوو کۆکەیی


دیکلەمه
خاتوو ئارەزوو ئەمیری




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەهاری ئارەزوو


هۆنراوە و دیکلەمە
#تینووکۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چارەنووس

🍃🍃🍃🍃🍃🍃

#ئەیوب-ئەحمەدی
( تینوو کۆکەیی)

دیکلەمە #خاتوو_ئارەزوو_ئەمیری

بە دەنگی بە سۆزی هاوڕێ
#مەحمەدی_نادری



سپاس بۆ بوونتان و پشتیوانی لە کاناڵ
تکایه لینکی کاناڵ بنێرن بۆ هاوڕێیان

👇👇👇
🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر ڕۆژێک
بووکی ئازادی و ئەوین
لە نیشتمانم دابەزی
باسی چەند ساڵ
چاوەڕوانی خۆم و گەلمی
بۆدەکەم



#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دەنگ کاوە مەولانی
بیرت دەکەم

هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

https://www.tg-me.com/kavehmolani

دەنگ کاوە مەولانی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەرتە

هۆنراوه
ئەیوب ئەحمەدی
(تینوو کۆکەیی)


دەنگ
هاوڕێی شیرینم
محەممەدی نادری



هەواری هۆنراوەکانی تینوو کۆکەیی👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo

هەواری گۆرانیەکانی محەممەدی نادری
👇👇👇
https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0
Audio
فرمووته گەر له یادت کەم

هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

بێژەر
کاک ئومید لاڵ




🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
هەر شەوێک تاکوو سنوور و
سەرحەدی شێتیم دەبا
سۆزی خەیاڵ
بەینی هەڵبەستوان و شێتیم
قەدری موو جیاوازیە


#تینووکۆکەیی


🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
دیاری مامۆستا ئاسوور


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
2024/09/29 08:26:44
Back to Top
HTML Embed Code: