Telegram Web Link
Forwarded from 
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"کوڕی ئازا"
شێعر: ئەیووب ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)
خوێندنەوە و چێکردن : دەریا ئازەرپوور

https://www.tg-me.com/auoobahmaditinoo
گریان چیە؟


ئەو کاتەی کە
دڵپڕ دڵپڕ
دەبی لە خەم
لێوڕێژ دەبی
لە پەژارە
هاواری بێدەنگێکەتە و
هەستی خەستی ماتەمینت
لە دڵتەوه دەگاتە چاو
دەبنە ئەسرین
لە هەوری چاوی پڕ نمت
دەبنە باران
دادەبارێ
تا کوڵووکۆی
دڵی پڕت دابمرکێ و
لە ئازارت کەم بێتەوە



#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
❤️@dangimasi
#عشق آتشین
#به‌قلم_ایوب‌احمدی(تینوو)
#اجراماسی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
چم دەکرد



بێژە یەک شەو گەر غەریبی تۆم نەکربا, چم دەکرد؟
چاری دەردی ئەو دڵەی بۆسۆم نەکربا, چم دەکرد؟

ئەو دەمەی قووڕگی خەیاڵی من لە سوێت دەگرێ خەفەت
ئەسری چاوم چەشنی ڕووبار ڕۆم نەکربا چم دەکرد

تاسەباری یەک نیگا بووم و نەبووی بۆمن کەسم
وەک مناڵی بێکەسی ڕۆڕۆم نەکربا,چم دەکرد؟

کەس نەبوو گوێگر ببێ یەک دێڕی شێعرم بژنەوێ
چەشنی شێتی سەرشەقام هۆهۆم نەکربا,چم دەکرد؟

فاڵی بەختی خۆم لەسەر پەخشانە شێعرێک گرتەوە
سەیری شێعری پر وزەی #ئاسۆم نەکربا,چم دەکرد؟

گەر کەسێکت شک نەبرد شازی ئەوینت بێ گوڵێ
خۆم عیلاجی دەردی کاری خۆم نەکربا,چم دەکرد؟

ئەو دەمەی شاری خەیاڵ #تینووی نیگای بارانەتە
سەیری وێنەی یادگاری تۆم نەکربا,چم دەکرد؟


🖊#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from اتچ بات
‍ تەخمیسی‌ #ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو) لە سەر شێعری تاقەداری مامۆستا #ڕەسوڵ_کەریمی(سووتاو)


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂


ساڵی ساڵان مـــــن لە باخم گوڵعوزارێکم هەبوو
سۆنەیەک,گەردن بە خاڵێک,خۆش نیگارێکم هەبوو
خاوەنی مڵکی ئەوین بووم و دیارێڪــــم هەبوو
(سەیری پاییزم مـەکەن, ئەمنیش بەهارێکم هەبوو)
(لەو پەڕی بێ یاوەری دا تەرزە یارێکـــــــــم هەبوو)

ویشکە ڕۆیە تەبعی شیعرم چەشنی کانی کوێرەکەم
دێ بە لەزمە ئەشکی حەسرەت ئاوی تاڵ و سوێرەکەم
چـــــــــۆڵە بێ تۆ نازەنینــــــــم دیمەنی زەنوێرەکەم
(هێرشی هێنا شـــــەوی ڕەش ,بۆیە تۆرا خۆرەکەم)
(لەوشەوەی دا بۆ بەیانی , مــــن قەرارێکم هەبوو)

ئەی خــودای عاشق بە تەنیا هەر ئەتۆی فەریا ڕەسی
وەک هەڵۆ هەر بەرزەفڕ بووم دوور لە ژینی کەرکەسی
نەم دەزانی چــــــــــۆنە دەرد و برک و ژانی بێکەسی
(نێو دڵم گوڵخـــــــــانە بو,پڕبوو لە شەتڵی ئەتڵەسی)
(پڕئەوین و هەست و تاسە, ڕۆژگارێکـــــــــم هەبوو)

چەندە خۆشە خۆشەویستی و کات و باوی عاشقی
تا ببینی خــــــــــــۆشە دونیا هەر بە چاوی عاشقی
چوونە جێــــــــژوانی ئەوین و داو و ڕاوی عاشقی
(نێو دڵم پڕ بوو,لـــــە هەست و تین و تاوی عاشقی)
(پڕ خەنی بووم ئەو زمانەی,مـــن نیگارێکم هەبوو)

تا بمێنم هـــەر بە تاسەی پارەکــــــــــــە و پێرارەکەم
پڕ بەدڵ شێعـــــــر و وتاری بێڪەسی هاوار ئەکەم
چۆڵە بێ تۆ خۆشەویستم ,گشت شەقامی شارەڪەم
(من ڪە گڕکانی ئەوین بووم و خودا بوو یارەڪەم)
(وەڪ مەهـــابادی ئەوین من تاقــــــەدارێکم هەبوو)

شەختەیە و بادی خـــەزانە و با نەبینم مەرگی گوڵ
داخ لە دەست دەردی زەمانە پڕ لە خوێنە جەرگی گوڵ
داخەڪەم وا هەڵوەرینە و دابڕا گـــوڵ بەرگی گوڵ
( دادەپۆشم چــــــــــاوەڪانم,با نەبینم مەرگی دڵ)
(من ڪە "سووتاو"م ,زەمانێکــــی تەوارێکم هەبوو)


🍃🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
سپاس بۆ مامۆستا ئاسوور


🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
کاش که میشد هر دلی را شاد کرد
گە گهی از بینوایی یاد کرد

بر لبی با گل تبسم کاشتن
یا اسیری را ز بند آزاد کرد

تینوو کوکەای


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
هەیهات لە چاوت


هەیهاتە کە چیم دیوە له دەستی قەد و چاوت
وەک قومری دەناڵێ دڵەکەم شێته لە تاوت

ئەی ڕازی ئەوین ئایەتی ئەسراری خودایی
ئۆقرەی لە دڵم سەندووه پڕشەنگی هەتاوت

یەک غەمزە لە تۆ سەد شەرەری خستەوە گیانم
وەک بەندی قەفەس بەندی دڵم بەندە بە داوت

مەغرووری لە ئاستی من و شایانە کە وابی
چەن جار به گمەی شێعرەوه هاتوومه سڵاوت

سەودایە لە گەڵ تۆیە ئەگەر هاتوو سەری گرت
تۆ تاجی سەری من بە منیش دەبمە کڵاوت

با ماچی نەکا خۆر بە دزی کوڵمی گەشی تۆ
من دەبمە چەتر بۆ گوڵی ڕووت و قژی خاوت

تۆ کانی حەز و تاسە بی بۆ شاعیری ماندوو
ڕێبواری لەدووت وێڵە که تینوویە بە ئاوت



#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ئاگــــرپارە


مانگ لە کووچەی مەش هەڵات,ئەمڕۆڪە لای ئێوارە هات
شەوبەزێنی دژ بە تاریکی,مەهی ئەم شارە هات

ڕوونی کرد کۆڵانی شارم,شەوقی ڕوونی خستە ڕوو
شۆخەڪەی ناسک خەیاڵم,مانگی ئاگر پارە هات

شار وەڕازێنن هەموو هەر بچنه پێشوازی گوڵم
سەروی بێستانی خەیاڵم شۆخی ئەو گوڵزارە هات

دەنگی ئاوازی مەلی ئاوارە سترانێ دەڵێ
بانگەوازی ڕاگەیاند ئەم دڵبەرە عەییارە هات

نازەنینی من کە پەروەردەی هەواری جوانیە
یادگارێکی خودا بوو بۆ منی ئاواره هات

عەنبەرینی کرد بە عەتری,دەرک و بانی ماڵەکەم
مەستی کردم عەتری خۆشی ,بۆنی ئەو نازدارە هات

سۆزی دەنگێکی بلاوێن دێ لە زاری شێعرەوە
موسیقای هەرمانی ئەشقە دەنگی ئەو دڵدارە هات

دەنگی هاوارم قەتیس مابوو لە ناو قوڕگی زەمان
ئەو بە ڕووحی سووک بە هانای سەوزی ئەم هاوارە هات

دوور لە چاوی ناحەزان تێرتێر لە ئامێزی گرم
پڕ بە دڵ دەستی لە ئەستۆی کەم ئەگەر ئەمجارە هات

ئەو دەزانێ چەندە #تینوو ئینتزاری چێشتووە
بۆ دەوای دەردی گرانی زامی ئەم پەتیارە هات

دەردەدارێکم بە دەستی ئەو نەبێ چارم نیە
خۆی پەرەستارێکە بۆ سارێژی ئەو زامارە هات


#ئەیوب_ئەحمەدی_
تینوو کۆکەیی



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
خەریکم وا بە دەردی چاوەڕوانی تۆوە من دەمرم
دەمێک ساڵە بە وەعدەی کاتی دیدارت لە سەر سەبرم

دەبێ چەند بێ عەیارەی سەبری من تۆ هەر دەڵێی زوویە
دەترسم کاتی مەرگیشم نەگەی تۆ بێیە سەر قەبرم


تینوو کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from ئازەرپوور
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM

تەمەننای کورد
شێعر : ئەیووب ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی )
خوێندنەوە و چێکردن:دەریا ئازەرپوور

📎
خوایە چاوی دایە پیرەی نیشتمانم تەڕ نەبێ
دەفتەری عومری گەلی کورد بێسەمەڕ پەڕپەڕ نەبێ

گەر نەبیستی دەنگی هاوار و فەغانم بمکوژە
با فەلەک گوێچکەی بە ناڵەی ئەم فەغانەم کەڕ نەبێ

خاکەکەم پیرۆزە دایم نوێژی عەشقی لێدەکەم
نیشتمانم موڵگەیەک بۆ دوژمنی بەدفەڕ نەبێ

عومری کورت و پڕ له شانازیم دەوێ نەک بێ بەها
ژینی بێ مایەم لە ڕێی گەل دا نەبێ تێپەڕ نەبێ


باوەڕ و ئیمان و عەشق و خۆشەویستی پێدەوێ
هەر گەلێک ڕۆژێ بەچۆک دادێ, ئەگەر باوەڕ نەبێ

گەر بپرسن ئارەزووی تینوو به دڵ پێتی دەڵێم
ئارەزوومه لەم جیهانه پڕ هەرایه شەڕ نەبێ

خوایه ئامانجی گەلی ڕووسووری کوردم بێتە دی
با لەشم تووشی برینی پڕ لە سۆی جەنجەڕ نەبێ

@auoobahmaditinoo
تاوانی خۆشەویستی


وەی لە دەستی دڵ کە تۆی کردۆتە قیبلەی مانەوەم
چاوی تۆی کردۆتە مێحرابی دەمی پاڕانەوەم

بمکوژی ڕاوم بنێی هۆ حاکمی غەدداری دڵ
هەر لە ژێر ئاڵای ئەوینت هۆگری چەوسانەوەم


سوور دەزانم خۆشەویستی کێو لە بن دێنێ بەڵام
زۆر لە مێژە من بە دووی ئەم عەشقە بێ ئامانەوەم

سەر ئەگەر سەودای ئەوینداری نەبێ با هەر نەبێ
من که وەیلانم بە شوێن ئەو دەردە بێ دەرمانەوەم

خۆپەرەستیت کردە پیشە و یەک نەزەر ئەمنت نەدی
یەک تەمەن هەر وا منی تینوو بە دەرد و ژانەوەم

هەر بە تاوانی ئەوین و خۆشەویستیت دەمکوژی
مل بەداری ئەشقی بێ ئەنجامی ئەم تاوانەوەم

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

دیکلەمە
خاتوو ئاڵا



🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تاوانی خۆشەویستی

هۆنراوە و دیکلەمە
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
جەننەتی خوا دەگۆڕمەوە
بە بەهەشتی باوەشی تۆ
چاوگەشی من



#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ژیانت باش
Auoobahmaditinoo
ژیانت باش

هۆنراوە و دیکلەمە
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
دایە گیان
شێعری تینووکۆکەیی

خۆێندنەوە
نیشتمان کوردستانی


🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەربازی وەتەن

هۆنراوە و دیکلەمە
#تینوو_کۆکەیی



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کۆتری ئازادی


هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمە
خاتوو شیرین تاهیریفەر


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
2024/09/29 12:30:02
Back to Top
HTML Embed Code: