Telegram Web Link
Forwarded from Deleted Account
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM

شعر: ایوب احمدی

گوینده: نسیم حاجی حسنی

تنظیم: دریا آذرپور

@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خودا چەن بێخەیاڵی ژینی تاڵی
ئەرێ ڕوحمت نەما یا بێهەواڵی؟

خودا پانتای زەویت گۆڕی فەقیرە
هەتا کەنگێ سەبووری و بێخەیاڵی؟


#تینوو_کۆکەیی

بە دەنگی بە سۆزی
مەحمەدی نادری



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
خون دل


شعر نابم بر لبم پژمردەاند
واژەهایم گه گهی افسردەاند

آرزوهایم کفن پوشند هنوز
سرنوشتم را بە یغما بردەاند

در خیابان لالەها پرپر شدند
جویباران را ز خون پر کردەاند

آسمان آکندە شد از دود و خون
کودکان سرزمینم مردەاند

دخترانم دل بە خونند و اسیر
از زمان و از زمین سرخوردەاند

نخبگانم بند زندانند هنوز
حاکمان جبار و مردم بردەاند

از پدر جز رنج و آهی برنخاست
مادرانم خون دلها خوردەاند


#تینوو
کوکەای



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
بە پێی ئایینی ملهوڕی
بە فڕوفێڵی عەباوه

کچێکیان کوشت
بە تاوانی ئەوەی
تاڵی قژی دابوو
بە دەس باوە

لەم ڕۆژەوە
شەڕی تاریکی و هەتاوه
هیچ ویژدانێک
نەحەساوە

لەو ساتەوە
دایکی وەتەن
لەچکەی سەری فڕێداوە



#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شرۆڤەی باران



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
بەرەی زۆردار


منی دەربەند لە زیندان چۆن دەترسێنن بەرەی زۆردار
منی سووتاو بە ئاگر چۆن دەسووتێنن بەرەی زۆردار

شەپۆلی سەوزی تۆفانم لە گەڵ باران لە دایک بووم
منی زریا به لافاو چۆن دەخنکێنن بەرەی زۆردار

لە سکڵی سووری بەرخۆدان لەشم پاراوی ئاگر کرد
منی ئاگر بە پۆلوو چۆن دەبرژێنن بەرەی زۆردار

دەڵێن بەرد هەر لەجێی خۆی قورسە تا ساتێ نەجووڵابێ
منی جێگر لە زێدم چۆن دەجووڵێنن بەرەی زۆردار

بە نەعرەی بەرزی ئازادی دەڕووخێ ماڵی زۆرداران
لەبەر خۆڕاگری گەل دا دەناڵێنن بەرەی زۆردار


🖊#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
بە پێی یاسا و ڕێسای درۆ
لەو کاتەوەی
شکا شکۆ
ئێران بۆتە بەندیخانه و
بەندیخانەش
بوو به زانکۆ


تینوو کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئەگەرچی دژ بە پیلان و دەهۆ بوو
ئەوەی کردی هەموو داو و درۆ بوو

دەبێ تاوانی نامەردی بچێژێ
ئەگەر رۆژێکی کوردم سەربەخۆ بوو

تینوو کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
تا که ظالم بر وطن چنگ میزند
تار ظلمت بر سرایش میتند

خور آزادی نتابد بر وطن
بر فرشته دیو حکومت میکند


تینوو کوکەای


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Forwarded from اتچ بات
ژن

هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

بە دەنگی محەمەدی نادری


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Audio
https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0

هۆنراوه
#تینووکۆکەیی

بە دەنگی محەمەدی نادری




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
سپاس بۆ مامۆستا قادری مەعڕوفی
بۆ دیاری بە نرخی


🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
شنو حرفم عزیزم گر به گوشید
ز بهر حریّت باید بکوشید

ببینی در بلادت ظلم وبیداد
بمیری ونمانی گر خموشید


تینوو کوکەای



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئەگەر بێی


لە شاری مەش بەهار دادێ ئەگەر بێی
بە پێشوازت گەدا و شا دێ ئەگەر بێی

خەمی دەوران سریوەی لێ بڕیوم
لەگەڵ جەوریش دڵم ڕادێ ئەگەر بێی

ئەگەر چی شادی ماڵی مەی نەزانی
چلون حەز بیهەوێ وا دێ ئەگەر بێی

که قاقڕ بوو زەوی هەستم بە بێ تۆ
نمەی باران لەگەڵ با دێ ئەگەر بێی

ئەرێ هۆ ناخودای گەمیەی ئەوینم
بزەی شیرینی زەریا دێ ئەگەر بێی

که شێعری تەڕ چرۆ نادا لە هەستم
وشەش هاوشانی سەروا دێ ئەگەر بێی

مەلی تینووی هەواری دڵگرانیم
شەپۆلی سەوزی قاقا دێ ئەگەر بێی


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍃
@auoobahmaditinoo
سەربازی وەتەن


نیشتمان سروەی شەماڵی تۆ لە لەش ئاژین دەکەم
گوڵوشەی شێعری یەقینی خۆم بە تۆ پڕ تین دەکەم


شەرته سەربازی گڵ و خۆڵی ئەتۆبم تا هەبم
ڕوو بە هەردت ئەسپی مەستی هەستی هەڵبەست زین دەکەم

دەبنە فیشەک خشتەخشتەی شێعری پیرۆزی ڕقم
تا نەیاری گەل بە شێعری ئاگرین نەفرین دەکەم

گەر بەهاری سەربەخۆیی بێتە دی و سەربەست بژیم
تف لە چاوی دوژمنی سەرشێتی دڵ پڕکین دەکەم

ژینی شار هەر قاروقیژ و پڕ لە ڕەنج و دووکەڵە
ڕوو لە دەشت و شاخ و کێوی سەرکەشی بەفرین دەکەم

شەرتە وەک وەرزێڕی ماندوو کۆڵ نەدەم ساتێ له ژین
تا کوڵووکۆی باغی ئاواتم بە باران شین دەکەم

ڕۆژی جەژنی سەربەخۆیی تۆش دەزانی چی دەکەم
نوێژی شوکرانەم لە خاک و زێدەکەی هەرسین دەکەم

گەر تەمەن مەودا بدا و ئاواتی #تینوو بێتە دی
حەز لە کیژی سەربزێوی ڕووگەشی نەرمین دەکەم


تینوو کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
وەرە


وەرە جارێ به وشەی نەرم و نیان بمدوێنە
وەرە بسکی غەزەلی تەڕ بە بزەت دابێنە

وەرە هاوڕازی دڵ و شازی دڵی بێگەردم
وەرە ئەی سۆزی ئەوین ڕازی دڵی ئاوێنە

وەرە ڕاماڵە لە دڵ ژەنگی شەوانی دووری
وەرە سۆبەی کەسەری لانکی خەیاڵ ڕاژێنە

وەرە تۆزی خەفتی سەر دڵەکەم ڕاماڵه
وەرە وەک شێعری ئەوین پڕ بە دڵت بمخوێنە

وەرە بڕوانە که کەی باوی غەریبی ماوە
وەرە تاوێ له غەریبی دڵەکەم ڕامێنە

وەرە گریان له گەرووم گیرە وزەی دەرنایه
وەرە تاسەی دڵی #تینوو بە نیگا بشکێنە


شەوی یەڵدایە هەموو ساتی تەمەن,بێ تۆیی
وەرە باغچەی دڵی بێ نازی حەزم داچێنە


تینوو کۆکەیی
#ئەیوب_ئەحمەدی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
کۆتری ئازادی


کۆترە باڵ خوێنینەکەی ئازادی
تۆش بە چەشنی گەلەکەم ناشادی

مەلی خوێنین پەڕوپۆی سەربەستی
گەلی من ژینی دەوێ و سەرمەستی

وەرە بڕوانە مەلی ئەم شارە
نوقمی ژان و کەسەر و ئازارە

دیوتە چۆن خێڵی درۆ و ماریسان
کەوتە گژ گیانی گەلی من دیسان

خوێن پەڵەی داوە لە هەر چوار لاوە
شار بە شاڵاوی خەفەت خنکاوە

بووینە ئاماجی چەک و دەبابە
قەلی ڕووڕەش له ڕەوەز ئەربابه

خێڵی داڵاش لە شەقام بەربوونه
وەرە ڕۆژی عەمەل و ئەزموونە

تەرمی لاوانە له سەر دارانە
بە شەڕوشوورەو گڕ بارانە

شاهەڵوی تیژی ڕەوەز زامارە
بۆیە قەل لەم ڕەوەزە سەردارە

دڵی غەمگینە گەلی بێ نازم
بۆیە بەم حاڵە منیش ناسازم

مەلی خوێنین پەڕوپۆی ناوازەم
گەییە گشت شاری جەهان ئاوازەم

هەلی دەس داوه لە بۆ نەسروتن
تا بە پێی باوەڕی گەل سەرکەوتن


کاتی یەک بوونە هەلی یەکڕەنگی
وەرە بشکێنە کەشی بێدەنگی

گەلی من دەستی لە هەوران ناوە
گەلی من کۆڵی نەدا هەرماوە

گەلی من دەستی لە هەوران دەسوێ
گەلی من تۆوە بە باران دەڕوێ


#تینوو_کۆکەیی



@auoobahmaditinoo

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
https://www.instagram.com/p/CZpAIv7oWbs/?utm_medium=share_sheet
شاری دڵشکاوان



لە شاری تۆ دەڕۆم دڵڕەق کە شاری دڵ شکاوانە
کە دڵداری وئەوین و خۆشەویستی لێرە تاوانە

لە سەر پەیمانی یەکڕەنگی نەماون ئاشقانی زوو
کە غەوری قین دڵانی گرت ئەوەی بێ نرخە ویژدانە


سەفا سەردانی کەس ناکا وەفا تاوێ گوزەر ناکا
لە سەر شووشەی دڵی ئاشق شەرارەی تاڵی بوختانە

له سەر ڕۆحم وتاری تاسەباری نەخشی کێشاوە
له دەیدەی دڵ بە سۆیانم ڕنووی فرمێسک وگریانە

غەوارەن ئاشنا لێمان سەدەی یەکتر نەناسینە
وەفاداری نەما باوی بەلاشە و نرخی هەرزانە

هەناسەی ساردی تەنیاییم لە چاوی شەو فەوارەی دێ
لەسەر ئەم حاڵه ڕا تینوو بە دڵ پابەندی پەیمانە

بەڵێن وا بوو بە پەیمانی ئەوینداری وەفادار بی
دەبێ پابەندی پەیمان بی, شکانی دڵ کە ئاسانە



تینوو کۆکەیی




🍂🍃🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
2024/09/29 14:20:07
Back to Top
HTML Embed Code: