Telegram Web Link
کچی نازی وڵاتی کوردەواری
تەواری ڕژد و هەوراز و بناری

لە گەڵ پۆلی فریشتان هاوتەباری
له یەزدانی مەزن ڕا یادگاری


#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
هااااااوار


گەلی یاران
گەلی دۆستان
غەریبێکم لە کوردستان
کۆیلەیێکم لەبەر دەستان

هەتا سەربەخۆییم نەبێ
هەتا گەورەی خۆییم نەبێ
هەر ئاوارەم
چ لە گەرمێن
چ لە کوێستان
چ لە بەرزی
چ لە ڕاستان
با یەکگرین و یەکببین
گیانی خۆتان
گیانی کەستان

با سروودی یەکگرتنمان
بۆ گشت جیهان
بێ به داستان

با بنبڕکەین
دەستی نەیار و پێپەستان
لە خاکی پاکی چاومەستان
لە زێدی گیان لە سەردەستان


#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
داوێنی حەز

هۆنراوه
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمه
خاتوو تەوار ڕەحمانی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دەردی ئینتزار


چاو لە ڕێگا و بێقەرار و لێوبەبار
وەی لە ژان و وەی له دەردی ئینتزار

دڵ بە تاسەی دیتنی ئەو دڵبەرە
چاوەڕوانم چاوەڕوانیم بوو بەکار

چاوی حەسرەت ڕوو به ڕێگا پڕ ئەسر
خۆشەویستم هەر نەهاتە سەر قەرار

ژەنگی حەسرەت دادەپۆشێ شێوەکەم
وەی کە ئۆقرەی لێ بڕیوم چاوی یار

قەولە گەر بێت و لە ئامێزی گرم
تا لە یادی کەم پەژارەی ڕۆژگار

قەولە بێت و حاڵی دڵمی پێ بڵێم
هەڵبڕێژم دەردی ئەشقم پڕ بەزار


شەرتە جێژوانی بە گوڵ پەرژین بکەم
یەک گوڵستان گوڵبژێری سەد بەهار

شەرتە گەر بێت خۆم بە قوربانی بکەم
دڵ بەجێ بێڵم لەبەر پێی یادگار

هەر نەهات بۆ دڵنەوایش بێ چەلێک
وێڵ وئاوارەم لە شوێنی سەد هەوار

کەی دەگاته ئارەزووی تینووی خەمین؟
پێش ئەوەی بمرێ بە دەردی ئینتزار



#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
کوڕی ئازا


کوڕی ئازای بەرەی جەنگم دژی بێدادی وەستاوم
وتەی هەرمانی ئامانجی وڵاتێکم نەفەوتاوم

دەسووتێنم دڵی داگیرکەری بەدخوو بەتێکۆشان
له پشکۆی سووری بەرخۆدانی ئەم ئاماجە هاڵاوم

ڕەگاژۆم خستووە و شاخی وڵاتم کرده پشتیوان
بەڕووی داوێنی کوێستانی چیای کوردم نەسووتاوم

سەری بەرزم لەژێر سێدارەکەی دوژمن نەوی ناکەم
بە پەتکی مڵهووڕی زۆرداری بێعاریش نەخنکاوم

گەلی کورد و چیا و سەنگەر لەیەک نابن هەتا ماون
لە جەرگەی سەنگەری زانست هەدانادەم نەوێستاوم

لە زانکۆی دایکی نیشتمان خەریکم فێره زانست بم
لە نەعرەی ڕاپەڕینی شۆڕشێکی سوور بە جێماوم

دەبا ژیرانه ڕابێنین مناڵانی بەرەی نوێمان
نەکا دوژمن بزانێ گەر لەڕێی ئەم کاره داماوم

دڵی تینووم ئەویندارانە مەستی نیشتمانێکە
دڵ و گیانم بە قوربانی له پێناوی ئەوا ماوم




#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

بە پێنووسی زێڕینی مامۆستا ناسوور



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمه f.p


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
قەڵەم


هۆنراوه
#تینوو_کۆکەیی

خوێندنەوە و چێ کردن
#دەریا_ئازەرپوور




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
گوڵی شازی هەواری ئارەزوومی
هەناسە و شادەماری ئارەزوومی

لە هەر شارێ بژی ڕووگەی ئەوینی
تەواری بن بناری ئارەزوومی

#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
(دەق)

داوەڵ


هەمیشە ڕاستێکان ئەم جۆرە نین که بە ڕواڵەت دەیانبینین

زۆر جار دەتوانێ درووست بە پێچەوانەی ئەو شتە بێت کە لەبەر چاوی ئێمه دیارە و ئێمە بیری لێدەکەینەوه
به تایبەت له دونیای سیاست و سیاسەتوانی دا
کەسانێک هەن کە له پشت کورسی مەقام دانیشتوون بەڕای ئێمە وایە که دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە ژێر دەستی ئەوان دایە
بەڵام کاتێک بچێ جەرگەی ژیانی ئەوانەوە
دەبینی که ئەوان داوەڵێکن کە تەنیا فەمانبەرن, کەسانیتر هەن کە لە ژێر پەردەوە دەسەڵاتداری دەکەن و یاسا دادەڕێژن کە هیچ یەک لە ئێمەمانان نە دەزانین کێن و نە دەیانناسین
ئەم یاسا نەنووسراوە دەتوانێ زلهێزانی دونیاش بگرێتەوە
یا بە جۆریتر بڵێین دەسەڵات به دەست کەسانێکە که لەژێر پەردەی ناعەداڵەتێوە
خۆیان حەشارداوە میللەتی ژێردەستی خۆیان دەچەوسێننەوە و بۆ سەرکەوتنی زیاتر و بۆ پلەوپایەی خۆیان و بۆ خزمەت بە دونیای سەرمایەداری حازرن مرۆڤایەتی و ویژدان و شەڕەف پاماڵ بکەن, ئەوەی لەم بەینەدا زۆرترین خەسارەی لێدەکەوێ چینی چەوساوەی هەژار و کرێکار و ماندوویە ئەوەی کە زۆرترین بەهرەی پێدەگا پووڵدارەکانن


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
یەک شەویش دیدەم لەبەر یاد و خەیاڵی ناخەوێ
خۆزگه دڵ یادی نەکات و داکەوێت و بسرەوێ

خۆم لە حاڵی بێخەیاڵی داوە تا یادی نەکەم
خۆم لەبیر کردۆ بەڵام تا هەم ئەوم هەر خۆشدەوێ

#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0


بابە گیان


هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی


بە دەنگی پڕ له سۆزی
#محەمەد_نادری




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
تیشکی ڕووت


کە چاوی تۆ
نیگاهی من
دەگرنەبەر
لەبەر شیشەی زەمانەوه
لە کاتی بەربەیانەوە


چ جوانی تۆ
لەبەر دڵم
ڕەبی نەبی
هەرگیز نەبی
بەچاوی دوژمنانەوە
نەمێنی قەت بەژانەوه
شەمی وجوودی پڕگڕت
نەچێتە بەر خەزانەوە

کە تیشکی ڕوونی ڕوومەتت
دەدا لە ژوورە تارەکەم
لە پەنجەرەی ژیانەوه
دەبم بە تەیری پڕ وره
بە تەشقی ئاسمانەوه

له گەڵ هەتاو سەما دەکەم
بە باڵی عاشقانەوە
دەرۆم بە هەستی شێعرەوه
چەکی وزەم بە شانەوە
بە باڵی سووکی شێعرەوه
له تاقی نیشتمانەوە


#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ڕەبی چڕنووکی خەم نەدرێ لە ڕووتان
نەوای ناڵینی خەم نەگرێ گەرووتان

بزەی شادی لە سەر زار و نەتۆرێ
بە گرژی قەت نەبێ ئەخلاق و خووتان


تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لە دەستی عالەمی دووڕوو دڵم پڕپڕ لە گریانە
کە جەرگم خوێنی لێ دەتکێ و لە چاوم ڕێژنە بارانە

چ سادە و ساف و ساویلکەم, بەوەی دیتم بەقام پێکرد
منی تینوو لە لام وابوو ئەوەی دوو پێیە ئینسانە


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
دەستی قەدەر


لە وێرانەی دڵی شەیدا منی غەرقی کەسەر چبکەم
منی ئاشق بە خۆشویستن لە دڵداری بەدەر چبکەم؟

منم زادەی وڵاتێکم چرۆی هەستم لەوێ پشکووت
کە ڕووگەم نیشتمانم بێ لەنێو قەومی قەجەر چبکەم؟

گەمارۆی دڵ دەدا هەر شەو وشەی بێنازی هەڵبەستم
شکا لێم دەستی پێنووسم بەبێ شێعر و ئەسەر چبکەم؟

ملی ڕێگەی سەفەر دەگرێ بەبێ من یاری ئازیزم
له گۆشەی ژووری خەمناکی له حاڵی بێخەبەر چبکەم؟

بەبێ ئەو لێره ڕووناکی بەدی ناکەم شەوی هیجرە
بەبێ ئەو ماڵی وێرانم له لەند و دەشت و دەر چبکەم؟

دەڵێن بۆچی وەکوو جاران کەوی شێعرت غوڕەی نایه
که دڵ خەمناک و بێ هەست بێ لەگەڵ شین و چەمەر چبکەم؟

بە بارمتەی دەوێ دڵبەر دڵم دیلی ئەوینی بوو
کە دڵ وەیلانی دڵبەر بێ منی #تینووی نەزەر چبکەم؟

قەدەر کردی له دووری ئەو بناڵێنم منی شەیدا
دەپێم بێژن ئەرێ یاران لە گەڵ دەستی قەدەر چبکەم؟




#تینوو_کۆکەیی





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شەهید

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

بە دەنگی
#محەمەدی_نادری

ڕێکخستن:غەمگیـن



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
خۆزگەکانم نەمامی دوورە دێراون
هەڵاڵەی قاقڕستانی بەبێ ئاون

چرۆ نادن هیواکانم لە تینوویی
لە دەشتی شۆرەکاتی ژین بەجێماون


تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/29 18:24:19
Back to Top
HTML Embed Code: