Telegram Web Link
لە دڵۆپی گەش و ڕوونی نمی بارانە دەچی
لە نەقێمی سەری ئەنگوشتەری شاهانە دەچی

تۆ دنەی پڕکوڵی هەڵبەستی منی چۆنی بڵێم
لە حەقیقەت کە نەگونجاوی له ئەفسانە دەچی


#تینوو_کۆکەیی




🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

بە پینووسی زێڕینی مامۆستا مستەفا ئاسوور




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر ڕۆژێک
ناونیشانی منت ون کرد

جێ پێ و شوێنی
ئازار بگرەو وەرە بۆ لام
لە هەر کوێ بم
ئەو لە گەڵ من ئاشنایە
پێ دەزانێ
بە شوێنی من
شارەزایە

ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)
#بێژەر_نەسیم_حاجی_حەسەنی
ـــــــــــــ
@danginasim



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
نەسیمی بەیان



لە دڵۆپی گەش و ڕوونی نمی بارانە دەچی
لە نەقێمی سەری ئەنگوشتەری شاهانە دەچی

تۆ دنەی پڕکوڵی هەڵبەستی منی چۆنی بڵێم
لە حەقیقەت کە نەگونجاوی له ئەفسانە دەچی

لە هەچی جوانە سەری سەروەری جوانانی گوڵم
لە گوڵی گوڵشەن و گوڵزار و له ڕیحانە دەچی

لە شنەی فێنکی بەهاری وەتەنم ڕا دەشنێی
لە نەسیمی کەلی کوێستانی بەیانانه دەچی


لە گەرووی سەوزی غەزەل نێوی ئەتۆ دێ کە دەڵێ
گوڵەکەم هێندە زەریفی کە لە پەروانە دەچی

لەشی تینوو لە گوڵی ڕووتە کەمێ هێزی هەیە
بە کوڵی هەستەوە دێی لەو دڵە پڕ ژانە دەچی

داخەکەم ڕۆژی نەهاتم لەبەرە و دووری لە تۆ
سوور دەزانم کە لە دەستی منی دێوانە دەچی



#تینوو_کۆکەیی




🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
پیرۆزبێ ۸ ی مارس

ژن و ژیان

کێ دەڵێ ژن
چاو له دەست و
و زەعیفەیە و ناتەوانە؟
ئەم وتەیە
وتەی گەمژ و لێنەزانە

ژن لە ژینا پاڵەوانە
ژن ڕێبازی بەرخۆدانە
زانکۆی مرۆڤی لێزانە
ژن قەڵایه
پشتیوانە

سووتە دڵی چاو کراوه
هێمای ڕوونی ئاشقانە
ژن نامووسی ناپیاو نیە
ژن شەڕەفی نیشتمانه
کۆڵەکەی بەرزی ئاسمانە
زایەڵەی سەوزی هەرمانه
پێشەنگی ژیری کاروانە
دایکی ڕۆڵەی قارەمانە
ژن مەڵحەمه
ژن هەتوانە
ژن گەوهەری دوڕدانەیە
سەنگەرێک بۆ لێقەومانە
سووڕەی ئەوینی یەزدانە
بۆ نەمامی سەوزی ئاوات باخەوانە
ئەندازیاری زانا وبەهێزی ژیانە


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هۆنراوه
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمه
کاک ئومێد لال



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شاجوان

ئاواز و مێلودی
مامۆستا محێدینی ڕەزایی

هۆنراوه
#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
بە پێنووسی زێڕینی مامۆستا قادر مەعڕوفی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
چیرۆکی خۆشەویستی


لە وەرزەکانی ساڵ دەچن
خۆشەویستی و دڵداریمان
چیرۆکی خۆشەویستیمان
بە نامۆیی دەڵێمەوە

لە خاکەلێوەی دڵداریت
سەر دەردێنم
دەڕوێمەوە

لە گوڵانی خۆشەویستیت
پەیتا پەیتا
چرۆ دەدەم
دەشنێمەوە

لە پووشپەڕی بێهەواڵیت
ڕەنگ زەرد ڕەنگ زەرد
هەڵدەوەرم
دەشکێمەوه

لە بەفرانباری بێ مەیلیت
قەندیل قەندیل
دەکولێمەوه

لە ڕێبەندانی دووریتا
ڕەق هەڵدێم و دەبڕێمەوە

لە ڕەشەممەی دڵتەنگی تۆ
ڕەشپۆش ڕەشپۆش
دەتوێمەوە


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چیرۆکی خۆشەویستی

هۆنراوه
#تینوو_کۆکەیی

خوێندنەوه F.p


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
بە ڕۆژ دەرک و دەر و بانت دەپێوم
بە شەو سۆبەی خەیاڵێکی پەشێوم

بە ڕۆژ کووچەی خەیاڵی تۆیە ڕێگام
بە شەو ئاوارەکەی وەیلانی کێوم



#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هەوێنی شێعری بێ ناز و پەشێوم
دنەی هەڵبەستی پاکی سەربزێوم

کە سەرڕێژ بوو له دڵما خۆشەویستیت
وشەی خۆشمدەوێی دەڕژێ لە لێوم


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
داوێنی حەز



شەو نەبوو تا ڕۆژ بە ناڵەی بێکەسی سەودا نەکەم
سەیری ڕۆڕۆ و ناڵەناڵی ئەو دڵەی شەیدا نەکەم

ڕۆژ نەبوو چۆکی نیازم دانەدەم تا پێت بگەم
تۆ لە یەزدانی مەزن بۆ سەروەریم داوا نەکەم

زۆر پەشۆکاوی دەزانم دڵ شکاوی چەشنی خۆم
کامە هۆکار تۆ دەڕەنجێنێ بفەرموو وا نەکەم

شەرته داوێنی حەزت پڕکەم له کۆرپەی ئارەزوو
تۆ نەبی شەرتبێ لە گەڵ هیچ ئاشنایێک تا نەکەم

قامەتت ڕووگەی ئەوینە و ماڵەکەت کەعبەی نیاز
چاوەکانت بوونه مەکتەب بوونە دەرس و وانەکەم

ڕەنج خەساری دەشتی ئەشقی بێ سەرەنجامم بەڵام
شەرته گەر مەرگیش ببێ لەم ڕێیه قەت حاشا نەکەم

گەر دڵی تینوو لە لێدان کەوتوو جەستەم ڕوو بە گۆڕ
تۆزی دەرکی تۆ نەبێ خاکێ بە سەر خۆم دا نەکەم

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
یەک تەمەن مردن



یەک تەمەن مردم ژیانێکم نەدی
بۆ مەگەر مردن بە چەن جار دێتە ڕێم؟

ڕەنگی ڕوخساری وچانێکم نەدی
داوی زنجیری مەرگ کەوتۆتە پێم

هەر هەناسەم چەشنی پشکۆی ئاگرە
وەی که گڕکانی تەمەن سووتاندمی

چەرخی گەردوون ئەم گەڕانەت ڕاگرە
ئەی خودا سۆبەی ژیان برژاندمی

زەڕنەقووتەی بێ پەڕوباڵی چیام
باڵی کردوم دەستی پێپەستی زەمان

زۆر لە مێژه من لەگەڵ خۆشی جیام
دەنگی هاوارم دەگاته ئاسمان


شاعیری وێرانە ماڵی سەردەمم
کەس بە دی ناکەم پەناهم بێ دەمێ

من هەوار و مەوتەن و زێدی خەمم
هەر دەڕۆم و هەر دەڕۆم و ناگەمێ

ئەی خودا دەردی دڵم چۆن دەربڕم
یەک تەمەن هەر گەرمه ژانم چێشتووە


چەشنی دایکی نیشتمانم دڵپڕم
نابەکار خوێنی دەمارمی مشتووە

تەڕ دەبێ هەر شەو بە ئەسرین دەفتەرم
کەوته باخم هێرشی زریانی سڕ

چۆن لە دەس ئەم گەرمەژانە دەربەرم
مۆمی ژینم کەوته بەر تۆفانی دڕ

هەر دەپێوم ڕێگە بێ ئاکامەکەم
ڕێگه دەربازێک نیە و بۆ کوێ دەچم

جا بەچی سارێژ بکەم من زامەکەم
شاعیرێکی دەس به ئەژنۆی ملکەچم


#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
هەستی شێعری من لە تاوی چاوی جوانی تۆ بزووت
حەز دەکەم بارانە بم بڕژێمە باخی ئارەزووت

با دڵۆپێ بم لە سەر گۆنەی گوڵی شەونمتەوە
یا لە پەرداخێک کرێم بکرێمە نێو ناخی گەرووت


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
,


خودای جوانی
ئەی ئایەتی مێهرەبانی
هۆ حەدیسی ئاسمانی
پێش ئەوەی که تۆ بناسم
نەمدەزانی بۆچی دەژیم
بە کام هیواوە من ماوم

کە تۆم ناسی
هیوام ناسی
مانای خۆشەویستیم زانی
ئامانجەکانم وەدی هات
لێوڕێژ بووم لە کەمەرانی
بوومە میراتگری جوانی
تۆ هەمان مانای ژیانی

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمە
#مەنسوور_پایا


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
نەکەی بشکێنی پەیمانت نەکەی نا
نەڕۆی دەستم بە دامانت نەکەی نا

بە گۆڕی گۆڕ غەریبانی ئەویندار
قەسەم دەمرم لە تاوانت نەکەی نا


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/29 20:28:26
Back to Top
HTML Embed Code: