Telegram Web Link
بڵێی ڕۆژێ ببێ گەر بێ نەجاتم
بە ئامانجی بگا لاوی خەباتم

گوڵی هیوا و نەمامی شادی بڕۆێ
لە سەر گۆڕی شەهیدی سوورخەڵاتم


#تینوو_کۆکەیی


هەواری هۆنراوەکانی تینوو👇👇👇
🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
من دڵم نەشکاوه لێی



دڵ لەبەر پێی کەوتووەو سەدها کەڕەت پێی ناوە لێی
با هەموو عالەم بزانن من دڵم نەشکاوه لێی

تا دڵم دەشکێ لە دەستی زیاتری هۆگر دەبم
ئەی خودا ئەم ئەشقە چی بوو من سەرم سووڕماوە لێی

چوومە گوڵشەن تا کەمێ دەردی دڵم کەم بێتەوە
چووم و ئەمما ئەو نەبوو من هەر دڵم نەکراوە لێی

دەس بە داوێنی مەی و بادە و شەڕاب و پیاڵە بووم
دیم کە جێپێی حەسرەتی ئەو ما لە دڵ نەسڕاوە لێی

دەمهەویست ناوی لە نێو شیعری سڕی تینوو نەبێت
سەیری هەر دێڕێک دەکەم نازناوی ئەو هەر ماوە لێی


هەر وشەم هێنا کە بیڵێم ڕەمزی مەندی چاوەکەی
بێ ئەوەی خۆی پێبزانێ سەد وشەم خنکاوه لێی


#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
من دڵم نەشکاوه لێی

هۆنراوه
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمه
#کاک_ئومید_لال



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
لەگەڵت



بێکەسی سەختە بەڵام دوورە لە شانم لەگەڵت
خاوەنی مڵکی ئەوین چەن سەرە خانم لەگەڵت

وەرە با تەرکی ئەوەی خزم و کەسوکارە بکەین
کەسی وەک تۆم کە ببێ خۆشە ژیانم لەگەڵت

کە لە کونجی دڵەکەت جێگە بدەی بە منی ڕەبەن
خانی مڵکی تەتەریش بێ بە سەپانم لەگەڵت

وەره بشکێنه بە نوور زوڵمەتی تاری شەوەزەنگ
لە گڵۆپی مەهی ڕوو ڕوونە شەوانم لەگەڵت

وەرە ڕووحم بە فیدای قەول و بەڵێنت گوڵەکەم
بە دەمێ چارە دەبێ دەردی گرانم لەگەڵت

کە هەوێنی پەڕی هەڵبەست و کوڵی بەستە ببی
دەچته نێو ناخی خەڵک شێعری ڕەوانم لەگەڵت

لە کوڵ و هەستی شێعر خاڵیه تینوو کە نەبی
کە ببی پڕ لە وزەم باشی دەزانم لەگەڵت



#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
چ زوو ڕۆیی خودا, خۆشی لە لامان
نەکا بڕمێ قەڵای پشتوپەنامان

هەتا جووڵەی بەرەنگاری نەکا گەل
چلۆن پێماندەکا ڕۆحمێ, خودامان؟


🖊#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ئەگەر مردم لە لاپاڵم بنێژن
لە شاخ و بەندەن و یاڵم بنێژن

ئەگەر شاخیش لە ئامێزی نەگرتم
لە دەرکی ماڵی لێوئاڵم بنێژن


#تینوو_کۆکەیی



🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
🍂🍂

کاتێک کانی پێدەکەنێ
دارستانێک
چرۆ دەکا
چ جوانه ڕەمزی پشکووتن
چەند خۆشە باسی دڵداری



#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Forwarded from papola
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چارەنووس

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

بە دەنگی مامۆستایان
کاک حەسەن کاکەیی
کاک ئەمیری محەممەدنەژاد




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
قەسەم به زاتی نەسرەوتن
ئەوەند تامەزرۆی ڕزگاریم
هێنده تینووم بە ئازادی
خەونی باهۆزی
ڕاپەڕین دەبینم
کاتی خەوتن


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئەگەر نووسەر نەنووسێ بۆ وڵاتێ
مەلای گوندی بە پێخواسی نەگاتێ

سەری پێنووس ئەگەر شۆڕبێ لەبەر دژ
ڕەبی بمرێ ئەوەی دەستی دەداتێ


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
تا پەنا ئامێزی دڵ دێی و له دەستم ڕا دەکەی
تیری"نا"کەت کردە خەنجەر دێی لە دڵمی ڕادەکەی

شارەزای بۆ دڵستێنی دڵشکێنی پیشەتە
پێم بڵێ تۆبیخوداکەت بێ وەفا بۆ وا دەکەی؟


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئەوەی ئازارە دەیکێشم لە خۆیی
خەتای خۆمانە ئیشی ڕەنجەڕۆیی

لە سایەیی ناتەبایی دایە ئەمرۆ
نەمانبینیوه ڕەنگی سەربەخۆیی


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
لە ڕاستەوە:
ئەمین گەردیگلانی
محەممەد سەعید نەجاڕی(ئاسۆ)
ئەییووب ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)

هاوینی 1399
گوندی چواردیوار


🆔 @amingardiglani
🍂🍃

بە غەیری تۆ دڵی شێتم بە کێ دەم
چلۆن نێوت لە شێعرم دا فڕێدەم

قەرار بوو تا دەمی یاسینی مەرگم
گڕی ئەشقم لە گەڵ بەختت گرێدەم


#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لە تۆ دوورم بەڵام تا هەم لەگەڵ تۆم
لە تاوی تۆیە گەر زیزم لەگەڵ خۆم

لە زێدی بێ دڵانا دڵ بریندار
لە کۆڕی ئاشقانا دەس بە ئەژنۆم


#تینوو_کۆکەیی



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
ئاڵای ڕزگاری


بەرگەی هەزار
پیلان دەگرم
نە ڕەشەبای عەجەم دەمخا
نە زۆرداری و دیکتاتۆڕی
نە بە داری نەیار دەمرم
خۆم دەزانم
سوور دەزانم

بە پیلانی

خۆخۆرەکان
دەتوێمەوه

پێش ئەوەی
ئامانج ببینم
دەبڕێمەوە

بەڵام کە گەیشتین بە ئامانج
جاروبارێ یادم بکەن
لە بەر دەم ئاڵای ڕزگاری
هەڵبەستێکم بڵێنەوە
بەسەرهاتم بخوێنەوە



#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
لە تۆ ڕا یەک نەزەر حاڵم دەگۆڕێ
کە لێم زیزی له جەرگم خوێن دەچۆڕێ

بە یادی تۆم لە یادت هەر دەمێنم
هەتا جەستەم پەنا دەگرێ لە گۆڕێ


#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/30 00:41:50
Back to Top
HTML Embed Code: