Telegram Web Link
چ نەسڵێکی قوڕبەسەرە
قەومی ڕەشبینی کڵۆڵ
لەم دەڤەرە

پێش بە بارانی خوداش دەگرێ
هەتا گوڵ بوەرێ


ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍃🍃

فریشتەی باغی ئاواتم
دەپرسی بۆچی شەیداتم

ئەگەر جارێک
لە دەلاقەی چاوی من ڕا
سەیری جوانی خۆت کردبا

ئەو دەم زیاتر
تێدەگەیشتی
بۆچی بە دڵ گیان فیداتم


ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍂🍂


ئەگەر بێتوو
نەتەوەیەک
له ئاستی کردەوی پیسی سەرکردەکان
هەڵوێست نەگرێ
دیکتاتۆڕی دێتە ئارا !!

زانا زنجیر له پێ دەبێ
نەزان دەبێتە سەرکردە و
دەبێتە شای جەهان ئارا !!!


ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
دوچاری چارەنووسی نادیاریم
پەناهەندەی وڵاتی بێقەراریم

لە زێدی خۆم غەریب و دەربەدەر خۆم
خەمینی دەردی سەختی کوردەواریم



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
خۆزگە ئەو بێ



تەقتەقی دەرگایه,کێیە؟ خۆزگە ئەو بێ بێتە لام
گوێم له چرپەی دەنگی پێیه,خۆزگە ئەو بێ بێتە لام

شۆخ و شەنگێک دێ بە ناز دەڕوا له سەر عەرزی خودا
تۆ بڵێی ئەو شۆخە کێیە؟خۆزگە ئەو بێ بێتە لام

چۆن بە پێشوازی بچم شایانی ئەو نازداره بێ
چاو لە ڕێمەو یەک لە ڕێیە,خۆزگە ئەو بێ بێتە لام

بێ ئەوی هێندەی مەراق خستووته ناخم,هەڵوەریم
ئەو ئومیدی ژینی پێیە,خۆزگە ئەو بێ بێتە لام

کۆنە عەهدێکم لە گەڵ بەستۆ کە گیانی بۆ بدەم
قەرزی کۆنم هەر له پێیە,خۆزگه ئەوبێ بێتە لام

شەرتە گەر بێ خێڵ و ڕەشماڵی لەبۆ هەڵدەم لە دێ
ناز گوڵم هۆگر به دێیە ,خۆزگە ئەو بێ بێتە لام

هەستە تینوو تۆ بچۆ بەشکم بە دیداری بگەی
ئەو لە کوێ بێ دڵ لەوێیه ,خۆزگە ئەو بێ بێتە لام

ئەمری فەرمۆ فەڕشی بەرپێکەی بە گوڵ ڕازاوە بێ
ئەمری ئەو دایم بەجێیە ,خۆزگه ئەو بێ بێتە لام


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
ئەگەر ڕۆژێک
ناونیشانی منت ون کرد

جێ پێ و شوێنی
ئازار بگرەو وەرە بۆ لام
لە هەر کوێ بم
ئەو لە گەڵ من ئاشنایە
پێ دەزانێ
بە شوێنی من
شارەزایە


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
تەمەننای کورد



خوایە چاوی دایە پیرەی نیشتمانم تەڕ نەبێ
دەفتەری عومری گەلی کورد بێسەمەر پەڕپەڕ نەبێ

گەر نەبیستی دەنگی هاوار و فەغانم بمکوژە
با فەلەک گوێچکەی بە ناڵەی ئەم فەغانەم کەڕ نەبێ

خاکەکەم پیرۆزە دایم نوێژی عەشقی لێدەکەم
نیشتمانم موڵگەیەک بۆ دوژمنی بەدفەڕ نەبێ

عومری کورت و پڕ له شانازیم دەوێ نەک بێ بەها
ژینی بێ مایەم لە ڕێی گەل دا نەبێ تێپەڕ نەبێ


باوەڕ و ئیمان و عەشق و خۆشەویستی پێدەوێ
هەر گەلێک ڕۆژێ بەچۆک دادێ, ئەگەر باوەڕ نەبێ

گەر بپرسن ئارەزووی تینوو به دڵ پێتی دەڵێم
ئارەزوومه لەم جیهانه پڕ هەرایه شەڕ نەبێ

خوایه ئامانجی گەلی ڕووسووری کوردم بێتە دی
با لەشم تووشی برینی پڕ لە سۆی جەنجەڕ نەبێ



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍃🍂


ناچڕێ شێعرم ئەگەر هەستم ئەتۆی تێدانەبێ
هەی بە قوڕگیرێ گوڵستانێک چرۆی تێدانەبێ

خۆشە دیداری,کە بێ,نازێ لە ئامێزت گرێ
خۆشەویستی خۆشە گەر ڕەنگی درۆی تێدانەبێ


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خۆزگە ئەو بێ

هۆنراوە و دیکلەمە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
پاییز مزگێنی
دوا ڕۆژی هیوای
بۆ سەرهەڵدانێکیتر پێبڕاوه

پاییز بارگەی
بەهاری نوێی لە کۆڵ ناوه

بەڵام ئێمه
هەڵوەرینمان لەبەر چاوه


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
🍂🍂


لەبەر دەردی نان و
برسێتی و زگەژانی

مەلی ئازادیان خنکاند
بە ئاسانی
لە بەر چاومان
نەمانزانی



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍂
@auoobahmaditinoo
ئاویلکە


چاوڕەشی ناسک لەشی دڵ بێغەشم,چم لێدەکەی؟
بۆ دیدارت هەڵوەشا بەندی لەشم,چم لێدەکەی؟

چارەنووسی نادیاری دڵ شکاویمت نەدی
سەد گرێ کەوتۆتە نێو بەختی ڕەشم چم لێدەکەی؟

هێندە ئازاری بە ژانی ئینتزارم چێشتووە
بۆتە بارانی بەهار ئەسری گەشم,چم لێدەکەی؟

زاڵە تاری شەو لە سەر زێدی دڵم بێتۆ گوڵم
تا لە خۆری نیونیگاهت بێبەشم,چم لێدەکەی؟

ژینی تینوو چەشنی ئاویلکەی خەیاڵە,تۆ نەبی
خۆش نیگاری دڵ فگاری دڵکەشم ,چم لێدەکەی؟

ئەسپی سەرکێشی خەیاڵم هەردی تۆی گرتۆتە بەر
شاعیری یاغی وتاری سەرکەشم ,چم لێدەکەی؟




🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
گەردەلوولی پاییز


لە سەر شەقامی دوودڵی
گوڵێک خەریکە هەڵوەرێ
شەپۆل شەپۆل
خەزان دەڵێ
تەزووی سەرما بە ڕێوەیە

هەی ڕۆ لە داخی هەڵوەرین
لە من
لە تۆ
لە باخ
لە ڕاخ
لە ئێوەیە

دەوار دەوار
شڕۆڵ شڕۆڵ
بە دەستی گەردەلوولەوە

ڕۆژێک دەچێتە خاکەوە
ئەوەی ئەمڕۆ
بە پێوەیە

خونچە و نەمامی ئارەزوو
دیلی دەستی کڕێوەیە


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)





🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
‏سێبەری عەشق

هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو

دیکلەمە
خاتوو #شووشە_کامووسی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌑بۆ کۆچی دڵتەزێنی مامۆستای هەمیشە زیندوو مامۆستا جەلالی مەلەکشا


🌑هۆنراوە ئەیوب ئەحمەدی (تینوو)

🌑دەنگ خاتوو شووشە کامووسی



🌑🌑🌑🌑🌑🌑🌑🌑🌑
@AuoobAhmadiTinoo
دابڕانت دەمکوژێ دەمخاتە قوڕگی مەرگەوە
ئاگری دۆزەخ دەخاتە نێو دەماری جەرگەوە

چت دەوێ تا ڕۆح و دڵ پێشکەشی ساتێکت بکەم
حازرم پێشمەرگی تۆ بم خۆم بە کفن و بەرگەوە


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
خودای بانی سەر و ئاگا له کردار
دەبێ چی بێ عیلاجی حاڵی زامار؟

بە پەیکانی مژۆڵی حەزرەتی یار
بریندارم بریندارم بریندار


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
بە درێژی تەمەنی خۆم
ڕقم هەر لە درۆ بووە

بەڵام ساتێک دەڵێی
دەبێ بڕۆم
بە یەگجاری
بەجێت بێڵم

دەڵێم خۆزگەم درۆ بکەی!!!!


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/29 13:26:04
Back to Top
HTML Embed Code: