Telegram Web Link
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍂🍃


وەرە با دڵ نەمرێ, تەم نەگرێ
وەرە با هەستی ئەوینم نەمرێ

ڕەزی ئاواتە هەموو باغی لەشت
وەرە با مەستی بکەم دەنکه ترێ


ئەیوب ئەحمەدی (تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
گڕوگاڵی خەیاڵ



گێژ و خولیاییم له نێو چاڵی خەیاڵ
یادی تۆ دەمباتە سەر یاڵی خەیاڵ

شەو درەنگانه و خەمێکی ئاشنا
دەرکی پێ گرتووم له بەر ماڵی خەیاڵ

نوقمی ئاواتی مەحاڵم بێته دی
دامدەپۆشێ کەڵکەڵەی زاڵی خەیاڵ

شەو نەما نەگریم بە ناڵەی شێعرەوه
دەمهەژێنێ زایەڵەی تاڵی خەیاڵ

دەنگی ڕۆڕۆی خۆم و ئاوازی حەزین
دێتە نێو هەست و وشە و خاڵی خەیاڵ

کار و ئیشم بۆتە زیکری ناوی تۆ
لێرە #تینوو ماوه سەرقاڵی خەیاڵ

باوەشی گەرم و قومێ ماچم نەدی
هەر دەبێ بیکەم گڕوگاڵی خەیاڵ


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
بۆیە بارانم خۆش دەوێ
لە گەڵ تکەی فرمێسکی خۆی
حەشار دەدا
ئەسری چاوم

تاکوو ڕەقیب پێنەزانێ
کە داماوم

تا نەیارم پێخۆش نەبێ
کە گریاوم


🖊ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
4_5821185930383330886.aac
2.9 MB
پەڕتووکی ئازادی
هونراوە، ئەیوب ئەحمەدی،،تینوو
دەنگ،خەبات فەدایی
کیبۆرد،حەمید قادری
@zhinvzhyan


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
سەری حیزی دانەواندن
بۆ دیکتاتۆڕ
کوێلەیی دێنێ گەلۆ

هەی ڕەبی بمرم
ئەگەر سەردابخەم

بۆ بەهای ژین چەندەیە؟؟
تاکوو شەڕەفمی
پێ بدەم!!!!


🖊ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
داری دەستی دوژمنی داگیرکەری بەدخوو نەبین
خاک فرۆشی ڕووڕەشی بێ باوەڕی دووڕوو نەبین

یەکگرین و یەک سەدا بین پشتی یەکتر بەرنەدەین
تا بە سەربەرزی بژین و ڕووڕەشی مێژوو نەبین


🖊ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
چ نەسڵێکی قوڕبەسەرە
قەومی ڕەشبینی کڵۆڵ
لەم دەڤەرە

پێش بە بارانی خوداش دەگرێ
هەتا گوڵ بوەرێ


ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍃🍃

فریشتەی باغی ئاواتم
دەپرسی بۆچی شەیداتم

ئەگەر جارێک
لە دەلاقەی چاوی من ڕا
سەیری جوانی خۆت کردبا

ئەو دەم زیاتر
تێدەگەیشتی
بۆچی بە دڵ گیان فیداتم


ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍂🍂


ئەگەر بێتوو
نەتەوەیەک
له ئاستی کردەوی پیسی سەرکردەکان
هەڵوێست نەگرێ
دیکتاتۆڕی دێتە ئارا !!

زانا زنجیر له پێ دەبێ
نەزان دەبێتە سەرکردە و
دەبێتە شای جەهان ئارا !!!


ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
دوچاری چارەنووسی نادیاریم
پەناهەندەی وڵاتی بێقەراریم

لە زێدی خۆم غەریب و دەربەدەر خۆم
خەمینی دەردی سەختی کوردەواریم



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
خۆزگە ئەو بێ



تەقتەقی دەرگایه,کێیە؟ خۆزگە ئەو بێ بێتە لام
گوێم له چرپەی دەنگی پێیه,خۆزگە ئەو بێ بێتە لام

شۆخ و شەنگێک دێ بە ناز دەڕوا له سەر عەرزی خودا
تۆ بڵێی ئەو شۆخە کێیە؟خۆزگە ئەو بێ بێتە لام

چۆن بە پێشوازی بچم شایانی ئەو نازداره بێ
چاو لە ڕێمەو یەک لە ڕێیە,خۆزگە ئەو بێ بێتە لام

بێ ئەوی هێندەی مەراق خستووته ناخم,هەڵوەریم
ئەو ئومیدی ژینی پێیە,خۆزگە ئەو بێ بێتە لام

کۆنە عەهدێکم لە گەڵ بەستۆ کە گیانی بۆ بدەم
قەرزی کۆنم هەر له پێیە,خۆزگه ئەوبێ بێتە لام

شەرتە گەر بێ خێڵ و ڕەشماڵی لەبۆ هەڵدەم لە دێ
ناز گوڵم هۆگر به دێیە ,خۆزگە ئەو بێ بێتە لام

هەستە تینوو تۆ بچۆ بەشکم بە دیداری بگەی
ئەو لە کوێ بێ دڵ لەوێیه ,خۆزگە ئەو بێ بێتە لام

ئەمری فەرمۆ فەڕشی بەرپێکەی بە گوڵ ڕازاوە بێ
ئەمری ئەو دایم بەجێیە ,خۆزگه ئەو بێ بێتە لام


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
ئەگەر ڕۆژێک
ناونیشانی منت ون کرد

جێ پێ و شوێنی
ئازار بگرەو وەرە بۆ لام
لە هەر کوێ بم
ئەو لە گەڵ من ئاشنایە
پێ دەزانێ
بە شوێنی من
شارەزایە


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
تەمەننای کورد



خوایە چاوی دایە پیرەی نیشتمانم تەڕ نەبێ
دەفتەری عومری گەلی کورد بێسەمەر پەڕپەڕ نەبێ

گەر نەبیستی دەنگی هاوار و فەغانم بمکوژە
با فەلەک گوێچکەی بە ناڵەی ئەم فەغانەم کەڕ نەبێ

خاکەکەم پیرۆزە دایم نوێژی عەشقی لێدەکەم
نیشتمانم موڵگەیەک بۆ دوژمنی بەدفەڕ نەبێ

عومری کورت و پڕ له شانازیم دەوێ نەک بێ بەها
ژینی بێ مایەم لە ڕێی گەل دا نەبێ تێپەڕ نەبێ


باوەڕ و ئیمان و عەشق و خۆشەویستی پێدەوێ
هەر گەلێک ڕۆژێ بەچۆک دادێ, ئەگەر باوەڕ نەبێ

گەر بپرسن ئارەزووی تینوو به دڵ پێتی دەڵێم
ئارەزوومه لەم جیهانه پڕ هەرایه شەڕ نەبێ

خوایه ئامانجی گەلی ڕووسووری کوردم بێتە دی
با لەشم تووشی برینی پڕ لە سۆی جەنجەڕ نەبێ



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍃🍂


ناچڕێ شێعرم ئەگەر هەستم ئەتۆی تێدانەبێ
هەی بە قوڕگیرێ گوڵستانێک چرۆی تێدانەبێ

خۆشە دیداری,کە بێ,نازێ لە ئامێزت گرێ
خۆشەویستی خۆشە گەر ڕەنگی درۆی تێدانەبێ


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خۆزگە ئەو بێ

هۆنراوە و دیکلەمە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
پاییز مزگێنی
دوا ڕۆژی هیوای
بۆ سەرهەڵدانێکیتر پێبڕاوه

پاییز بارگەی
بەهاری نوێی لە کۆڵ ناوه

بەڵام ئێمه
هەڵوەرینمان لەبەر چاوه


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
🍂🍂


لەبەر دەردی نان و
برسێتی و زگەژانی

مەلی ئازادیان خنکاند
بە ئاسانی
لە بەر چاومان
نەمانزانی



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍂
@auoobahmaditinoo
2024/09/30 16:32:56
Back to Top
HTML Embed Code: