Telegram Web Link
Audio
هەیڤی شێوەت


خۆزگە بارانی نیگاهت وەرزی مەی داگرتبا
هەیڤی شێوەت خۆی لە سەر کۆڵانی دڵ ڕاگرتبا

تیری لۆمەی خاس و عامە ڕوو بە شێعرم لێمدەدەن
تۆم هەبا قەیدی نەبوو هەرچی دەبوو با هەر ببا

حورمەتی شاری ئەوینت واجباتی دینمە
گاوڕێ بایەم له دین و غەیری تۆ کابەم نەبا

هەر شەوێ جارێ بە ڕێگەی پڕبرینت دا دەڕۆم
خۆزگە جارێکی وەکوو جاران لەوێ تۆم دیتبا

پووشه سووتاوی بنی بنچیلەکەی ئاورگەمە
پیرە زریانێک هەموو هەستی منی ڕادابەبا

بایدەدا لووتی لە من لارە و ئومێدم پێی نیە
ڕۆژگاریش چۆنی پێخۆشە سەری من بادەدا

ویشکەڕۆیە قاقڕستانە دڵم زۆر (تینوو)ە
خۆزگە بارانی نیگات لەم شۆرەکاتە دایدەدا

هەیڤ #مانگی ئاسمان


هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

دیکلەمە
#خاتوو_کەژاڵ_فەرهادی

🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
تینوو
Auoobahmaditinoo
سێبەری ئەشق


هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
سپاس بۆ خۆشەویستان و بەڕێوەبەرانی گۆڤاری مەهاباد بە تایبەت کاک قاسم تاباکی ڕێزدار بۆ لە چاپ دانی سێ غەزەلم هەروەها سپاس بۆ مامۆستا ئەمین گەردیگلانی بۆ هەناردەی ئەو بابەتانە


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
هەمیسان گەردەلوولێکی بە سامە
برینێکی گەلێ قووڵی بەزامە

هەمیسان ماڵی کوردم ماتەمینە
تکەی خوێنی لەشی دەتکێ لە خامه

#ئەیوب_ئەحمەدی
تینوو


🌑مەریوان هاوخەمتین


🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@auoobahmaditinoo
لە دەرکی حەزرەتی دڵبەر خەریکی زەیکر و کڕنۆشم
بە یادی چاوەکانی وی خومار و مەست و سەرخۆشم

لەبەر دیدەی خەیاڵ و باوەڕ و هەستم حەی و حازر
لە خەودا بێ و له بێداری دەمێ نابێ فەرامۆشم


#ئەیوب_ئەحمەدی (تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
دەزانی چۆنە بێ تۆ لێرە حاڵم
وەها دڵتەنگی دیدارم,دەناڵم

له لای کێ دەربڕم هەستی دەروونم
نە تۆ لامی نە وێنەی تۆ لەماڵم


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Telegram:@sonate1
رضا بابامیری(کراس زرده ی)
ڕەزا بابامیری

کراس زەردێ

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
وەڕەز بووم


لە ژینی چەوت و بێگاری وەڕەز بووم
لە دووڕوویی و له بێعاری وەڕەز بووم

نەکەس هاودەم نەکەس یاوەر نە کەس یار
لە تەنیایی و لە ئازاری وەڕەز بووم

که قاروقین هەموو دەوری تەنیوم
لە خۆشویستن لە دڵداری وەڕەز بووم

لە بوختان و دەغەڵبازی خەنی بووم
لە مێشکی پووچ و ئەفکاری وەڕەز بووم

ئەوەی ڕێزە هەموو پێشکێشی خۆتان
لە بێڕێزی و ڕیاکاری وەڕەز بووم

خودا داوامە زوو مەرگم بگاتێ
لە خۆم و بێکەس و کاری وەڕەز بووم

خەوێکم پێ عەتاکەی تا هەتایی
لە بێداری و لە هوشیاری وەڕەز بووم

خودا عومرێ بژیم شێتانە خۆشە
له ڕەنج و ئێش و خەمباری وەڕەز بووم

دڵی تینوو دەڵێی سیبلی بەڵایه
لە ژینی پەستی ناچاری وەڕەز بووم



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
دەمی پیری



خودا بمرم دەمی پیری نەبینم
زڕەی زنجیری یەخسیری نەبینم

لە جاڕز بوونی سەرجێگا دەترسم
لەخۆ زیز و لە ئەو زیری نەبینم


کەنەفت و پیر و ئوفتاده لە ماڵێ
له پێم دا داوی زنجیری نەبینم

دەترسم کاتی پیری جێم بهێڵێ
بتۆرێ لێم و تەسویری نەبینم

لە چاوم قودرەتی بینین نەمێنێ
برۆی پەیوەستی شمشیری نەبینم

گەرووم #تینووی قومێ ئاوی ئەوین بێ
کە حەوجێ بم لە تەقدیری نەبینم

عەزیزانم لە سەردانم حەزەر کەن
برای خەمخۆری هاوشیری نەبینم



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەمی پیری

هۆنراوە و دیکلەمە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

گۆرانی مامۆستا حەسەن دەرزی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Audio
لێم گەڕێن


تیغی ناکەس پێست و ئێسقانی جنیوم لێم گەڕێن
دەردی ژین تەنگی لە ژین پێ هەڵچنیوم لێم گەڕێن

هێندە پللاری نەیاری دا لە گورچووی من زەمان
دەرکی خۆشبەختی بە حەسرەت ئاخنیوم لێم گەڕێن

دێوی مەینەت سێبەری شوومی لە سەر من لانەبرد
شاکلیلی شادمانی لێ دزیوم لێم گەڕێن

بووکی شادی قەت بە ڕێبواری بە ماڵم دانەهات
من لە ژێر لۆمەی نەیاران دا چەمیوم لێم گەڕێن

سازی ناسازی زەمان ساتێک بە دڵخوازم نەبوو
دایەنم نێوکی به بەدبەختی بڕیوم لێم گەڕێن

خەنجەری دەستی نەیارانم له پشتی ڕاچووە
چەشنی بەرگی زەردی داران هەڵوەریوم لێم گەڕێن

پیرە زریانی زەمان بەربۆ لە باغی ئارەزووم
دەفتەری شێعر و وتاری لێ دڕیوم لێم گەڕێن

هەڵبڕاوم من له خزم و ئاشنایانم گەلۆ
خۆم له سووچی بێکەسی خۆم دا خزیوم لێم گەڕێن

ڕازی دڵ بۆ کەس نەڵێم چون کەس لە کەس حاڵی نیە
بێ پەناهێکم منی تینوو هەتیوم لێم گەڕێن


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو


دیکلەمه #خاتوو_کەژاڵ_فەرهادی


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
شاجوان


تۆ هەمان ڕووگەی ئەوینی جاری جارانی منی
تۆ هەناسەی مانەوەی ڕووحی هەراسانی منی

شاژنی کۆشکی خەیاڵی شاری بێگەردی دڵم
تۆ هەمان شاجوانی نازی شێعر و پەخشانی منی

چەپکه ڕیحانەی لە دێراوی ژیانم خۆشەویست
تۆ شەمامەی خۆش بەرامەی سووری بێستانی منی

شەونمی ڕوونی له سەر گۆنەی گوڵی هەڵبەستەوە
تۆ خوناوکەی پاکی بارانی بەهارانی منی

یادی تۆم کردۆتە شابەیتی غەزەل ئەی گوڵ بەدەم
ناوەڕۆک و قافییەی شێعری پەرێشانی منی

ئەی فریشتەی باغی ئاوات و خەیاڵ و ئارەزووم
بۆ دڵی تینووی ئەوینم نەرمە بارانی منی


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
ئافرەت


ئەگەر ڕۆژێک بووی بە ئەمیر
بووی بە پادشا
بووی بە وەزیر
بووی بە پیاوی خاوەن تەگبیر

لەبیرت بێ و
لە یاد نەکەی
لە داوێنی ژنی زانا
له فێرگەی ئافرەتی بیرمەند
دەبێ پەروەردە پیاوی ژیر


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
شاجوان (تینوو)
Auoobahmaditinoo
شاجوان


هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
منم شەیدا منم حەیران و گێژت
منم کوژراوی چاوی سوورمە ڕێژت

هەموو ئەنجن بە ئەنجن بوو دڵی من
بڕیت جەرگم بە برژانگی درێژت


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
ڕۆژگاری سەرسەری(تینوو)
Auoobahmaditinoo
ڕۆژگاری سەرسەری



تا لە دیداری جەماڵی مەهجەمینت بێبەریم
وەک گەڵای زەردم بە تاسەی تۆ لە پاییز هەڵوەریم

من کە ئەییامێک بە بوونی تۆوه سەرداریم دەکرد
لێرە ئێستا دیلی دەستی ڕۆژگاری سەرسەریم

بوومە گەپجاڕی نەیاری نالەباری نابەکار
من کە خەمباری خەزانی سەفسەتەی ناداوەریم

دەردی پیری لێرە بەربینگی بە دڵ گرتۆ ئەسەف
گەرچی بەم حاڵەش غولامی چاوی جوانی گوڵپەریم


شۆڕەسواری دەشتی عەشقم بەم هەوایەش ناگلێم
کۆڵنەدانم کرده پیشە و ئاشقی خۆڕاگریم

بێرە سەردانی منی تینووی کەمی ماتەم
زەدە
با لەبەر پێتی بڕێژم ناز و نێوی سەروەریم

ڕۆڵەکوردم لێم دەترسن چاوچنۆکانی کڵۆڵ
بەرزەفڕم و شاهەڵوی بەرزی چیاکەی ئاگریم


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Audio
دەمی پیری


هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

دەنگ #مەحمەدی_نادری



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
https://www.tg-me.com/joinchat-RO_O_ekAn1zL7Pcm
کورته ژین (تینوو)
Auoobahmaditinoo
کورتە ژین



هەر دڵێ سەدها برینی پێوەیە
پێکەنینێک سەد گرینی پێوەیە

ڕەسمی دوونی نالەباری بێ وەفا
شین و دەرد و ماتەمینی پێوەیە

تا دەمێ سەرخۆش دەبی عومرێ خەفەت
دیدە فرمێسکی حەزینی پێوەیە

تا چرۆ بی کورتە ژینێکت هەیە
گوڵ سەری هەڵدا وەرینی پێوەیە

هەر نەفەس ساتێ لە عومرت کەم دەبێ
مەرگی یاران خۆڕنینی پێوەیه

دارە پیرەی پشت چەمیوی دووره دێ
زۆر گەڵای زەردی خەمینی پێوەیە

وەک نمەی باران دەبێ ڕۆچین لە خاک
دوو دڵی ناوێ یەقینی پێوەیە

گەرچی دوا ڕۆژی تەمەن هەر مردنە
کورتە ژینیش هەر ئەوینی پێوەیە

بەو دڵەی تینووی ئەوینی خۆت بڵێ
ئەم هەوارە سەد کەمینی پێوەیە




🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




کاناڵی هۆنراوەکانی تینوو👇👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
چ ڕازێکی نەهێنە
ڕازی گەردوون

یەک تەمەنە
و هەزار ئەزموون

لەو ڕێبازە
سەخته دەرچوون


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
2024/09/29 17:36:28
Back to Top
HTML Embed Code: