Telegram Web Link
تەوژمی ژان(تینوو)
Auoobahmaditinoo
تەوژمی ژان

هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
منی تینوو که زار و لێوبەبارم
بە بێ ماڵ و بەبێ خوێش و دیارم

دڵێکم بوو کە زاماری جەفا بوو
بە یادگاری ئەویشم دا بە یارم


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Audio
حەیرانت منم


هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

بە دەنگی کاک مەحمەدی نادری



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
موعجیزەی پێویستە لێرە پێکەنین
گوڵبزەش فەوتا له سەر لێوی ئەوین

هێند بڵێسەی ئاگرم کەوتۆتە ناخ
تا هەناسەم بێتە پشکۆی ئاگرین


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئەربابی جەفا



خۆی دەزانێ زۆر لە مێژە موبتەلام, چی پێ بڵێم؟
ئەو که ئەربابی جەفایە و من غولام, چی پێ بڵێم؟

گشت قسە و ڕازی دەروونم ڕشتە هەڵبەستێکەوه
ئەی ئەگەر ئەمجارە بێتوو بێتە لام چی پێ بڵێم؟

کوا زمانم دێتە گۆ کاتێ کە دیدەی دێتە ڕوو
لاڵ و پەتیارم لە ئاستی بێ کەلام, چی پێ بڵێم؟

دەفتەری شێعرم هەناردەی بارەگای وی کردوە
چم نەماوە بۆ وتن غەیری سەلام, چی پێ بڵێم؟

هەر کە دەیبینم بە جارێ هۆش و ئیختیارم دەبا
عەقڵی بردم بەرزە باڵای نەونەمام, چی پێ بڵێم؟

خۆشەویستی ئەو دڵی تینووی تەنیوە تا ئەبەد
ئەی ئەگەر پرسی له حەددی, بۆ وەڵام چی پێ بڵێم؟


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
بە قوربان



دڵم هەر تاسەباری بێقەراریتە بە قوربان
غەزەل لێوڕێژ و نەشئەی چاو خوماریتە بە قوربان

گوڵان سەر شادی دیدارن لە گەڵ تۆ کاتی باران
ئەوین مستی بەرامەی نەوبەهاریتە بە قوربان

دەناڵن شێعر و پەخشانم لە تاوت نەو گوڵی سوور
وشەم سەرشێتی کاتی دەردەداریته بە قوربان

هەوەڵ وەرزی زەوی بۆیە له جوانی دا دەخەمڵێ
بەهار سەرخۆشی جوانی و گوڵعوزاریتە بە قوربان

نەبینم ڕەش بپۆشی دوور له باڵات تاسەباری
وڵاتم بێقەراری لێوبەباریتە بە قوربان

بە خوێنی دڵ دەبێ پاراو شەقایەق لەم هەرێمە
ئەوەش یادگاری خاکی کوردەواریتە بە قوربان

ئەگەر عومرم بە تاسەی دیتنی تۆوە گوزەریا
لە جوانیته لە تەننازی و لەباریته بە قوربان

ئەگەر تینوو وەکوو لالە جگەر خوێنە, گوڵی من
ئەویش عومرێ تەمەننای هەرزکاریتە بە قوربان



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
بە قوربان (تینوو)
Auoobahmaditinoo
بە قوربان

هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Audio
بۆ نایەوه؟



شارێ بە تاسەی دیتنی تۆ مایەوە, بۆ نایەوه؟
ناوت له زاری ئاشقان نەبڕایەوه, بۆ نایەوه؟

لەو ڕۆژەوەی بارگەو بنەت پێچایەوه بۆ هەندەران
دەستم لە هەرچی خۆشیە بەردایەوە, بۆ نایەوە؟

فەڕشی دڵم ڕاخستووه تا بێتە پێگەی مانەوەت
دڵ گیری داوی هیجرەتەو نەکرایەوە,بۆ نایەوە؟

سەد داخ و دیق و مەینەتی داون بەدڵ هیجرانی تۆ
دڵڕەق وەرە جارێ بە دەم هانایەوە ,بۆ نایەوە؟

دەستی نیازی ڕوو بە حەق گرتۆتەوە کوشتەی جەفات
زۆر شەو لە دەرکی خالەقت پاڕایەوه,بۆ نایەوە؟

گەردوونی دڕ بێتۆ هەچی خۆشی هەبوو لێیگرتمەوە
وەرزی ژیانێکی ڕەشی هەڵدایەوە,بۆ نایەوە؟

تا ڕۆژی مەرگم نازەنین بۆ هاتنی تۆ چاوەڕێم
تینووم به دیدارت گوڵم بۆ نایەوه ,بۆ نایەوە؟


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



📌خوێندنەوە: د. مێهری پاکزد

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
@smkoopakzad
دیاری جوان و بە نرخی مامۆستا مستەفا ئاسوور(هونەر) لە شاری جوانی سەقز

سپاس بۆ مامۆستای دڵسۆز


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
کۆنه شەڕاب



نازێ به کەڕەم گیانە دەبەخشێ بە وجوودم
هەتوانی خەم و ژانه دەبەخشێ بە وجوودم

مەستانه لە لێوانی دەکەم بادەگوساری
پەیمانه به پەیمانه دەبخشێ بە وجوودم

چەند ساڵەیە مەشرووبی دمی, کۆنە شەڕابه
کامی ژەمی هەرمانه دەبەخشێ بە وجوودم

حەیرانە, ئەوەی تامی لە لێوانی بچێژێ
تامی جەمی جێژوانە دەبەخشێ بە وجوودم

باغی ڕەزی ئاواته چ نایابە لە ژینم
ڕازی ڕەزی ڕزوانە دەبەخشێ بە وجوودم

تامی دم و لێوی وەکوو هەنگێ دەمژم جا
ئاوی ڕەزی ئالانە دەبخشێ بە وجوودم

تینوومە بە بارانی نیگاهی کەڕمێکی
هەوری تەڕە,بارانە دەبەخشێ بە وجوودم

بوونی منی بێچارە لە ناچاریە بێ ئەو
سایەی ئەوه متمانە دەبەخشێ بە وجوودم



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Audio
سوێند


هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


بە دەنگی #ئاوات_بۆکانی


سوێند بێ بەگڕ
بە نیشتمان
بە دوندی چڕ
بە زەردەپەڕ
بەلێوی تەڕ
بە دڵی پڕ
بە ناسۆری دڵی پڕ زام
بە لەشی سڕ

بەو هەتیوەی کە بێ نازی دایە و بابە
ماڵەکەی تۆم بۆتە کابە

دڵم پڕە لە زامی تۆ
ڕوحمەت هەبێ
کەمێک چابە

کەمێک تەمی دەردی دووریت
لەسەر ماڵی دڵم لابە


🧿تێبینی
پێم وایە ئەم شێعرەی من چەند ساڵە گوتراوە بە گۆرانی و من خۆم تازە زانیومە


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
https://www.tg-me.com/joinchat-RO_O_ekAn1zL7Pcm




گەزیزە

هۆنراوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)

بە دەنگی بە سۆزی هاوڕێ
#مەحمەدی_نادری



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئەوانەی تۆوی عیززەت دادەچێنن
لە ناو ناخی دڵی میللەت دەمێنن

ئەوانەی گەر ڕیاکاری زەمانەن
بەسەرشۆری دەژین و دڵ بەخوێنن



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@auoobahmaditinoo
🍂🍂


درەنگ هاتی خەریکم گیان دەدەم بۆت
وەکوو هەیڤێ دەبم ئاوا لە ئاسۆت


ئەوەندەت داوە ئازار بەم دڵەی من
گوناحی دڵ شکانم دێتە ئەستۆت


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
کۆنه شەڕاب(تینوو)
Auoobahmaditinoo
ڪۆنە شەڕاب


هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)





🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
شۆڕشی پێویستە تا دەسکەوتی باڵاتم هەبێ
مەملەکەت بێ چاوەکانت دەمگرێ ژانی خەبات

خائینم گەر زەڕڕەیەک عەشقت له دڵما کەم بکەم
خۆفرۆشم گەر نەدەم جەستەم وەبەر تیری بەڵات


🖊ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
لە هەرێمی زیندووکوژی
مردووپەرەست

بێعارەکان

خەروار خەروار
پارە و دۆڵار
تەرخان دەکەن
بۆ گریانی مرۆڤەکان

نانی سفرەی هەژار دەبڕن
بۆ جوانکاری منارەکان
دەیدەن بە زێڕ
بۆ بارەگای ناودارەکان
دەیدەن بە تاجە گوڵینگه
بۆ گونبەزی مەزارەکان

بزە و قاقا دەتارێنن
لە سەر لێوی هەژارەکان

بۆ کۆتەڵی مردۆکانیان
خونچە بە زام پەڕپەڕ دەکەن
تەور دەدەن لە دارەکان
وشەی شادی سەڕ دەبڕن
ماتەم دەبەن بۆ شارەکان


🖊ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
زۆنگی چاوەڕوانی


وشەی بێنازی شێعرێکی تەزیوم
لە لێوی نازەنینێک هەڵوەریوم

لە لێنووسی دڵێک کەوتوومه خوارێ
لە زۆنگی چاوەڕوانی دا چەقیوم

چەقووچۆی شۆڕەلاوی پڕ برینم
لە ئامێزی نیگای شەرمێک خزیوم

مەلی ئاشفتە حاڵی دوورە لانم
بەرەو کوێستانی مەیلت هەڵفڕیوم

گژوگیای لێڕەواری ئاگرینم
لەژێر ڕندووی تەمی دووریت ڕزیوم

کەسێرەی لانەوازی بێ پەناهیم
خەمی بێتۆیی ئەندامی تەنیوم

بە دەس نامێهرەبانێ دیل و گیرم
کە شابەرگی گوڵی عومری چنیوم

گوڵی تینووی بەهاری ویشکەساڵم
لە پێدەشتی خەزانت دا وەریوم



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🍂🍂


لە ئاسمانی نیگای تۆدا دەپشکوێ چاوی ئەستێرە
هەتا دوو چاوی تۆم دیووە بزر بوو ناوی ئەستێرە

کە چاوی نەرگیزی تۆ بوو بە ئیلهام و دنەی هەستم
پەشۆکاوی شەوی تارە, وشەی شێواوی ئەستێرە

#ئەیوب_ئەحمەدی (تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍂🍂


چ پێویستم به کڕنۆشی فریشتەت بوو؟ کە نەمزانی
فریشتەت بێته ئیبلیس و بکا پێم کاری شەیتانی

خوداوەندا ئەگەر ئیبلیس دنەی بابی نەدابایەم
نەبوو عومرێک عەزاب و ڕەنج نەبوو عومرێ پەشیمانی



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
2024/09/30 22:26:00
Back to Top
HTML Embed Code: