Telegram Web Link
لە کێ پرسم هەواڵت, نادیاری
لە تاوت چوومە قافی بێقەراری

لەبەر دیدەی یەقینم هەر دەمێنی
لە کوێستانی خەیاڵم دا تەواری


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
تینووی دیدار
Auoobahmaditinoo
تینووی دیدار

هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
چاره نوس
‏چارەنووس

هۆنراوه #ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

بە دەنگی بەسۆزی #محەمەد_نادری


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
https://www.tg-me.com/joinchat-RO_O_ekAn1zL7Pcm
🍂



دەبێ ئاشق قەلەندەر بێ قەلەندەر
بناڵێنێ له زیندانی سکەندەر

بڵێسەی ئاگرین, پشکۆی ئەوین بێ
هەناسەی پڕ گڕ و ئاخی له ئەخگەر


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
شێعری بە نرخی مامۆستا خاڵەمینی بەرزەنجی بۆ کۆکە (شیرازی موکریان) بە دەست خەتی پیرۆزی خۆی

دیاری له لایەن کاک عەلی حەقیقی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
‍ جێژنە هات و جێژنەڪەم بێ ڕووی عەزیزان ماتەمە
جێژنە هات و جێژنە ناڪەم چون دڵی ڪورد پڕ خەمە

بوومە لێڵەی دڵپڕی ئاسمانی ڪوردی گرتووە
من دەڪەم حاشا لە جێژن تا بەری ئاسۆ تەمە

هۆنراوە * ئەیوب ئەحمەدی( تینوو)

🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هەواری پێکەنین
Auoobahmaditinoo
هەواری پێکەنین

هۆنراوە و دیکلەمه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

دەنگی بە سۆزی
#مەحمەد_نادری



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
پڕشەنگی هیوا



ئەی هەناسەی مانی من ئەی ڕەمزی پیرۆزی حەیات
ئەی گوڵی پڕشەنگی هیوا ئەی هەتاوی ڕۆژهەڵات

ئەی بە قوربان خاک و خۆڵی نیشتمانت بم گوڵم
ئەی کەلامت چەشنی گەوهەر ئەی دم و لێوت نەبات

پێ بە پێی دووری لە تاوت پیر دەبم بێ نازەکەم
ئەی کچی بێ نازی غوربەت ئەی پەڕیوەی بێ وڵات

شۆڕشی پێویسته تا دەسکەوتی باڵاتم هەبێ
مەملەکەت بێ چاوەکانت دەمگرێ ژانی خەبات

خائینم گەر زەڕڕەیەک عەشقت له دڵما کەم بکەم
خۆفرۆشم گەر نەدەم جەستەم وەبەر تیری بەڵات

یاڕەبی تیری نەیاری نابەکارت وێم کەوێ
عومری بێ نرخم ئەگەر نەکرێ لە ڕێی تۆدا خەڵات

تۆ بە چاوی مەرحەمەت تینووت ببینە گوڵ بەدەم
موستەحەققی لوتفی تۆیە هاته دەرکت بۆ زەکات


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پڕشەنگی هیوا

هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

دیکلەمە
#خاتوو_دەریا_ئازەرپوور



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
تەوژمی ژان




بە دەردی تۆ نەبێ ڕۆژێ بە ژانی کوردەوە دەمرم
نەسووتێم گەر لە گڕکانت بە ئاهی سەردەوه دەمرم

ئەگەر داوێنی من نەگرێ ئەجەل ئێستا تەمەن مابێ
بە تۆفی بێکەسی دەمرم بە ئێش و دەردەوه دەمرم

بە ڕووسووری دەژیم تا هەم سەرم قەت شۆڕی دژ ناکەم
لە داخی میللەتی خۆخۆر بە ڕەنگی زەردەوە دەمرم

تەوژمی ژانی ئەم خاکە منی پۆشی لە ماتەمدا
غوباری بێ وڵاتیم گرت بە تۆزو گەردەوه دەمرم

نەگونجێ تەرمی بێ گیانم لە گۆڕێدا گرێ ئۆقرە
بە بێ گۆڕ و کفن مابم بەدار و بەردەوە دەمرم

بەرەی نوێ گەر وڵامی ویست چمان کردۆ لە مێژوودا
لەڕووم هەڵنایە پێی بێژم لە ژێری پەردەوە دەمرم

تەنافی خۆ فرۆشانم لە مل سەردارەکەم دا دی
خەجاڵەت باری کۆمارم بە زامی هەردەوه دەمرم

کە کەرکووکم تەواوی موڵکی ئەعڕاب و عەجەم دێنێ
قومارە و ژینی گەل دۆڕا بە هۆی ئەم نەردەوە دەمردم

شەڕی کورسی و مەقام و بەرژەوەندی خۆم هەتا مابێ
ئەگەر هەر من منو من بێ بە کاری فەردەوه دەمرم

سکاڵا قەت له دژ ناکەم کە #تینوویە بە خوێنی من
لە بەر خۆیی دەناڵێنم به دەس نامەردەوە دەمرم


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
تەوژمی ژان(تینوو)
Auoobahmaditinoo
تەوژمی ژان

هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
منی تینوو که زار و لێوبەبارم
بە بێ ماڵ و بەبێ خوێش و دیارم

دڵێکم بوو کە زاماری جەفا بوو
بە یادگاری ئەویشم دا بە یارم


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Audio
حەیرانت منم


هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

بە دەنگی کاک مەحمەدی نادری



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
موعجیزەی پێویستە لێرە پێکەنین
گوڵبزەش فەوتا له سەر لێوی ئەوین

هێند بڵێسەی ئاگرم کەوتۆتە ناخ
تا هەناسەم بێتە پشکۆی ئاگرین


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئەربابی جەفا



خۆی دەزانێ زۆر لە مێژە موبتەلام, چی پێ بڵێم؟
ئەو که ئەربابی جەفایە و من غولام, چی پێ بڵێم؟

گشت قسە و ڕازی دەروونم ڕشتە هەڵبەستێکەوه
ئەی ئەگەر ئەمجارە بێتوو بێتە لام چی پێ بڵێم؟

کوا زمانم دێتە گۆ کاتێ کە دیدەی دێتە ڕوو
لاڵ و پەتیارم لە ئاستی بێ کەلام, چی پێ بڵێم؟

دەفتەری شێعرم هەناردەی بارەگای وی کردوە
چم نەماوە بۆ وتن غەیری سەلام, چی پێ بڵێم؟

هەر کە دەیبینم بە جارێ هۆش و ئیختیارم دەبا
عەقڵی بردم بەرزە باڵای نەونەمام, چی پێ بڵێم؟

خۆشەویستی ئەو دڵی تینووی تەنیوە تا ئەبەد
ئەی ئەگەر پرسی له حەددی, بۆ وەڵام چی پێ بڵێم؟


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
بە قوربان



دڵم هەر تاسەباری بێقەراریتە بە قوربان
غەزەل لێوڕێژ و نەشئەی چاو خوماریتە بە قوربان

گوڵان سەر شادی دیدارن لە گەڵ تۆ کاتی باران
ئەوین مستی بەرامەی نەوبەهاریتە بە قوربان

دەناڵن شێعر و پەخشانم لە تاوت نەو گوڵی سوور
وشەم سەرشێتی کاتی دەردەداریته بە قوربان

هەوەڵ وەرزی زەوی بۆیە له جوانی دا دەخەمڵێ
بەهار سەرخۆشی جوانی و گوڵعوزاریتە بە قوربان

نەبینم ڕەش بپۆشی دوور له باڵات تاسەباری
وڵاتم بێقەراری لێوبەباریتە بە قوربان

بە خوێنی دڵ دەبێ پاراو شەقایەق لەم هەرێمە
ئەوەش یادگاری خاکی کوردەواریتە بە قوربان

ئەگەر عومرم بە تاسەی دیتنی تۆوە گوزەریا
لە جوانیته لە تەننازی و لەباریته بە قوربان

ئەگەر تینوو وەکوو لالە جگەر خوێنە, گوڵی من
ئەویش عومرێ تەمەننای هەرزکاریتە بە قوربان



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
بە قوربان (تینوو)
Auoobahmaditinoo
بە قوربان

هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Audio
بۆ نایەوه؟



شارێ بە تاسەی دیتنی تۆ مایەوە, بۆ نایەوه؟
ناوت له زاری ئاشقان نەبڕایەوه, بۆ نایەوه؟

لەو ڕۆژەوەی بارگەو بنەت پێچایەوه بۆ هەندەران
دەستم لە هەرچی خۆشیە بەردایەوە, بۆ نایەوە؟

فەڕشی دڵم ڕاخستووه تا بێتە پێگەی مانەوەت
دڵ گیری داوی هیجرەتەو نەکرایەوە,بۆ نایەوە؟

سەد داخ و دیق و مەینەتی داون بەدڵ هیجرانی تۆ
دڵڕەق وەرە جارێ بە دەم هانایەوە ,بۆ نایەوە؟

دەستی نیازی ڕوو بە حەق گرتۆتەوە کوشتەی جەفات
زۆر شەو لە دەرکی خالەقت پاڕایەوه,بۆ نایەوە؟

گەردوونی دڕ بێتۆ هەچی خۆشی هەبوو لێیگرتمەوە
وەرزی ژیانێکی ڕەشی هەڵدایەوە,بۆ نایەوە؟

تا ڕۆژی مەرگم نازەنین بۆ هاتنی تۆ چاوەڕێم
تینووم به دیدارت گوڵم بۆ نایەوه ,بۆ نایەوە؟


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



📌خوێندنەوە: د. مێهری پاکزد

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
@smkoopakzad
2024/09/29 21:22:23
Back to Top
HTML Embed Code: