Telegram Web Link
Forwarded from اتچ بات
"سەلاح داودە"

ئەو مریەمی چاوی جوانە






🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
چەواشە



بە گەواهی پەڕەی مێژوو
بە شاهیدی چیاکانی خۆڕاگری
تا بە ئێستا
له شۆڕشی چەندین
ساڵەی کوردەواری
کۆڵی نەداوه گەلی کورد
بە زۆرەملی و بە زۆرداری
تەنیا بە پیلان و سیاسەت
بە دووڕوویی و بە خەیانەت
بە چەواشە و براکوژی
خوێنی گەلی کوردیان مژی
با یەکێتی بگرینە بەر
دەبا بە خۆدا بێینەوه
هەڵەی ئاوا نەکەینەوه



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
لەو وڵاتەی
که بایەخی مرۆڤەکان
بە پارە هەڵدەسەنگێنن

ویژدانەکان نوقمی شەون
ئینسانیت لە خەو دایه
دونیا بە کەیفی گەمژەیە
زانا لەژێر ستەم دایە


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
نایەڵێ دووریت کە ساتێ بەرگی مێحنەت دادڕم
بێهەواڵیت بۆتە گڕکانی دەروونی پڕگڕم


خۆزگە دەتزانی کە لێرە من لە تاوت چی دەکەم
هەر خەریکم کێوی دووری تۆ بە نینۆک دابڕم


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
شەوانی بێقەراری
Auoobahmaditinoo
شەوانی بێقەراری

هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
#شێعر


شێعر گڕە
شێعر سۆزه
شێعر ئیلهامی جوانیە
هەڵوێستێکی ئینسانیە
زایەڵەی سۆزی ئەوینە
هەوای سەوزی بارانیە
سکاڵای دەروونی کەیلە
چەخماخەی دستپێکی عەشقە
ناوەڕۆکی گۆرانیە
برووسکەی یادی هەرمانه
هاژەی ڕووبار وکانیە
جمووجۆڵی مێشکی ژیرە
نەوای بلوێری شوانیە
کۆنە شەڕابێکی خەستە
لێوڕێژ بوونی جامی هەستە
هاواری کامەرانیە
گەردەلوولی سەربزێوه
گڕووگاڵی دڵی کەیلە
ئاوێنەی جوانی سرووشتە
کازیوەی دەم بەیانیە
بەهار و سەوزەڵانیە
سەرهەڵدانی باوەڕێکی ئاسمانیە
بە وتەی حەزرەتی هێمن
بانگەوازی یەکسانیە


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
قار و ئاشتی



سەرم سووڕما چ پڕ ڕاز و نەهێنی
لە بۆ من هەم خەمی هەم خەم ڕەوێنی

بە ئایێک مەست و مەسروورم هەتا بێی
بە نایێک دەمتەزێنی دەمهەژێنی

دەمێ شادی دەبخشی پێم چ سەیره
دەمێکیش تا دەتوانی دەمگرێنی

بە گوفتوگۆ دەڵێی قارم له گەڵتا
بە ئیشارە و بە ئیما دەمدوێنی

دەمێ نازی دڵی کەیلم دەکێشی
دەمێ چەشنی جەفاکار دەیشکێنی

له زارت هەر وشەی نانا دەبیستم
بە چاوانت دەدرکێنی بەڵێنی

دەمێ وادەی ویسالم بۆ دەنێری
دەمێ یاسینی مەرگم بۆ دەخوێنی

دەمێ نامەی بەڵێنیم بۆ دەنووسی
دەمێ بێ هیچ وەڵامێ دەیدڕێنی

دەمی مەرهەم دەمێ دەرد و دەمێ خەم
دەمێ بۆ شێعر و هەڵبەستم هەوێنی

منی تینووی جەرگ سووتاو چ کەردەن ؟
بە شێلاقی وشەی نا دەمتەزێنی


#ئەیوب_ئەحمەدی(#تینووکۆکەیی)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
هەواری پێکەنین



ئەگەر خودا بدا تەمەن دەچینە شاری پێکەنین
بە کامی دڵ بە نۆتی حەز دەدەین لە تاری پێکەنین

لە گوڵشەنێ سەما دەکەین خەمی زەمان بە بادەدەین
دەبینه خوێنی سووری گەش له نێو دەماری پێکەنین

بزەی ئەوین که قاتیە له عەهدی بێ بەڵێنی دا
دەخەینە ناخی شێعرەوه چرۆی بەهاری پێکەنین

بە دووبەدوو بەچەشنی زوو شنەی وەفا دەخەینە ڕوو
دەبینه گوڵوشەی ئەوین لە سەر وتاری پێکەنین

کەسەر دەخەینه نارەوە, بزەش دەخەینە زارەوە
لە نەخشی یەک نیگارەدا چ جوانە زاری پێکەنین

سەفەر دەکەین بەرەو بەهار بەرەو بەهار و لالەزار
لەوێ خەفەت دەبەین بە بووک دەبینە یاری پێکەنین

چ تینووە دڵم گوڵم کە بێیتە لام بە خەندەوە
لە باوەشی حەزت گرم لە دەم هەواری پێکەنین



#ئەیوب_ئەحمەدی
(#تینووکۆکەیی)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
سێبەری عەشق



دەرکی مێهرت دابخەی بێ ناز و بێ ئەنوا دەبم
چۆڵ‌نشین و بێکەس و بابردەڵەی سەحرا دەبم

گەر عەتا فەرمووی بە من مێهرت هەناسەی مانەوەم
دەێته بەر باغی ئومێدم شاعیری شەیدا دەبم

شارەزای بۆ دڵ ستێنی دڵ شکێنیش پیشەتە
باش دەزانی دوور له تۆ من بۆ ئەبەد تەنیا دەبم

تۆ که ئاوێتەی هەناسە و ڕووح و بیر و هەستمی
تۆ پەرەستیم کردە پیشە,تا بمێنم وا دەبم

تۆم نەبێ حاشا له بوونم,مەرگه ئاواتی منە
تۆم هەبێ شوکرانە بێژی بێ خەمی دونیا دەبم

هەرچی ئازاری لە عالەم بێ لە من کۆ بێتەوه
هەر کە چاوی تۆ ببینم دەس بەجێ پێی چا دەبم

ئەی بەهانەی مانەوەی ژینم له هەردی بێکەسی
گەر بڕۆی شەیدا دەبم تەنیا دەبم ڕسوا دەبم

سێبەری عەشقت له سەر تینووی ئەوینت لاببەی
چەشنی هەیڤی زەردی بێ تین لەو کەلەی ئاوا دەبم



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
تینووی دیدار




وتم عەشقت لە دڵما تا ئەبەد هەر یادی هەرمانە
وتی باسی نەکەی شاعیر کە ئەو کردارە تاوانە

وتم لێرە له سایەی تۆ وچانێکی دەدەم فەرمووی
هەدادانی کەسی ئاشق گوناحی چەشنی کفرانه

وتم دەمرم ئەگەر ئاوا بە بێ مەیلی نەکەی چارم
وتی مردن لە بۆ چاری هەموو دەردێکی دەرمانە

وتم خۆشە ئەگەر مردم بە دەستی خۆت بکەی کفنم
وتی پێویست نیە کفنت کە شاعیر دوور له ئیمانە

وتم توسقاڵە مەیلێکت هەبێ گەر دێیه سەر گۆڕم
وتی مردوو چ موحتاجی بە لوتف و ڕۆحمی ئینسانە

وتم تینووم به دیدارت هەتا ڕۆژی حەشر دادێ
وتی ڕەببی قڕت دابێ کە چاری تۆ بە خنکانە


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
بۆ نایەوه؟



شارێ بە تاسەی دیتنی تۆ مایەوە, بۆ نایەوه؟
ناوت له زاری ئاشقان نەبڕایەوه, بۆ نایەوه؟

لەو ڕۆژەوەی بارگەو بنەت پێچایەوه بۆ هەندەران
دەستم لە هەرچی خۆشیە بەردایەوە, بۆ نایەوە؟

فەڕشی دڵم ڕاخستووه تا بێتە پێگەی مانەوەت
دڵ گیری داوی هیجرەتەو نەکرایەوە,بۆ نایەوە؟

سەد داخ و دیق و مەینەتی داون بەدڵ هیجرانی تۆ
دڵڕەق وەرە جارێ بە دەم هانایەوە ,بۆ نایەوە؟

دەستی نیازی ڕوو بە حەق گرتۆتەوە کوشتەی جەفات
زۆر شەو لە دەرکی خالەقت پاڕایەوه,بۆ نایەوە؟

گەردوونی دڕ بێتۆ هەچی خۆشی هەبوو لێیگرتمەوە
وەرزی ژیانێکی ڕەشی هەڵدایەوە,بۆ نایەوە؟

تا ڕۆژی مەرگم نازەنین بۆ هاتنی تۆ چاوەڕێم
تینووم به دیدارت گوڵم بۆ نایەوه ,بۆ نایەوە؟


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
🍂

لە ڕۆژی مەرگ و کۆتایی حەیاتم
تەماتانە لە چی ببڕن خەڵاتم؟

لە کام خاکی دەنێژن جسمی ڕەنجوور؟
کە بێ خاک و بەبێ ئاڵا و وڵاتم


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
پووشپەڕە و زەردی لە باخم دەگەڕێ
دژ بە ڕۆڕۆی گەلی کورد هەڵدەپەڕێ

خۆرە تاویش خەمی کۆچی لەبەرە
تیشکی هیوا لە کەلی کورد دەپەڕێ


🌑🖊ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@auoobahmaditinoo
تینووی ڕزگاری




لالەزارێکم بە زام و خوێنەوە
شین دەبم دەڕوێم لە دەم بەستێنەوە

گۆڕ غەریبی شاری بێ ئەنوا منم
تەرمەکەم بۆ زێدی هیوا بێنەوە

ئەی خودای بانی سەرو ئاگا لە کار
ڕۆژی ئازادی دەمێ بمژێنەوە

زۆر سکاڵام پێیە بۆ ڕۆژی عەمەل
ڕەحمەتێ لوتفێ چەلێک بمخوێنەوە

تا ببینم دژ له بەر پێم کەوتووە
داوی زوڵمی نابەکار بپسێنەوە

من سروودی بەرزی یەکسانی دەڵێم
خۆشەویستانم به دڵ بیڵێنەوە

دوورەدەستانی پەڕیوەی هەندەران
دم بە قاقا چەشنی گوڵ بشنێنەوە

کوردم و تینووم بە ڕزگاری, خودا
گوێگری ناڵەم ببە و بمتوێنەوە


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)






🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
2024/09/29 23:27:56
Back to Top
HTML Embed Code: