Telegram Web Link
شەڕابی حەز



ئەگەر بێتوو عەزیزم دڵ بگۆڕێ
حەدیسی ڕۆژی مەرگم دێتە گۆڕێ

ئەگەر ڕۆژێ لە حاڵی بێخەبەر بم
دەپێوم ڕێی نەمانم ڕوو بە گۆڕێ


تریفەی دا لە ئاسۆگی ژیانم
که لێوئاڵم نیگاهی کەوتە کۆڕێ

بە ناحەق قەت مەکەن لۆمەم کە شەیدام
وەکوو مەل وا بە دندووک چوومە تۆڕێ

تەکەللم گەر دەکا لێو ئاڵ بە نازێ
شەڕابی حەز له لێوانی دەچۆڕێ

شەوی لابرد له سەر ئاسمانی #تینوو
کەمەر باریک شل ومل بەژنی شۆڕێ

بە حەققی دڵ بریندارانی ئاشق
لە نەردی خۆشەویستی دڵ نەدۆڕێ


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
ماوه هەر



یادگاری عەشقی کۆنی پڕ برینم ماوە هەر
دەفتەری شێعری بە تینی پڕ ئەوینم ماوە هەر

وێنەکانی تۆم لە نێو ئاڵبۆمی دڵ ڕاگرتوه
حازرن هەر دەم له بەر دیدەی یەقینم ماوه هەر

نامەکانت چەشنی نووشتە هەر بە شان و مل مەوەن
بۆ شەفا باشن لە کاتێک دا حەزینم ماوە هەر

ئەوگوڵانەی جاروبارێ گەر لە تۆ ڕا بۆم دەهات
سیس و بێ نازن لە نێو پەڕتووکی ژینم ماوە هەر

لەچکە سوور و واڵەکەی دابووت بە من پێی ژیر ببم
بۆ سڕینی ئەشکی سوور کاتی گرینم ماوه هەر

کۆنە زامێکم لە تۆ هەر وا بە یادگاری هەیە
شەوقی جارانم که بێتوو تۆ ببینم ماوە هەر

کورتە نامەی تۆ کە باسی دابڕانت کردبوو
چون بەهانەن بۆ گرین بۆ کاتی شینم ماوە هەر

تێپەڕی #تینوو لە ئەشقی بێدەرەنجامی بەڵام
دەتپەرەستم,باوەڕی ئەشقی بەتینم ماوه هەر


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی


هاوڕێمان بن 👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نان و نەمان

🔵هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

🟢بە دەنگی بە سۆزی کاک محەمەدی نادری


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
له سەر بڕیارەکەت سوور نی, وەفا ناکەی بە پەیمانت
دەزانم زۆری پێناچێ ئەمن دەمرم له هیجرانت


دەزانی چۆن دەبێ ئاسان له بۆ من دەردی گیان کێشان؟
لە کاتی غەڕغەڕەی مەردن سەرم دانێی لە سەر ڕانت


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
خودای چەوساوەڪان



خودا ,خودای هەژارەکان
خودای برسی و نەدارەکان
خوداوەندی چەوساوەکان
خودای جەرگ سووتاوەکان
خودای کەریم
خودای ڕەحیم
خوداوەندی عەڕشی عەزیم

گوێ له ناڵەی دەروون بگرە
چەڵێک دەستی زەبوون بگرە

گەردوونت ئاوەژوو کەوە
گیانم بگرەو زیندووم کەوه

جێگای دارا و جێگای نەدار
جێگای دەوڵەمەند و هەژار
جێگای کورد و جێگای عەجەم
جێگای عەدڵ و جێگای ستەم
ماڵی فەقیر و جێی وەزیر
حاڵی نۆکەر کاری ئەمیر

زمانی ناشوکری نەبێ
جێیان بگۆڕی چی دەبێ؟

هەژار ببێتە دەوڵەمەند
زاڵم بکرێ لە کۆت و بەند
ببێتە حاکم پیاوی ڕەند
دووڕووی زەمان بکرێ بە پەند


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟢دایک

🔵(پێشکەشە بە دایکی دڵسۆزم)


ئەی دایە فیدای خاکی دەر و تەپڵی سەرت بم
قوربانی دڵی غەرقی خەم و پڕ کەسەرت بم

یاڕەب له سەرم کەم نەبێ سایەت لە تەمەندا
شانازییە گەر گەسکی گڵ و خاکی دەرت بم

دەردت له دڵ و جەرگ و هەناوی منی بێکەس
حەیرانی کراسی بەر و شاڵی کەمەرت بم

ئەو کاتە کە تۆ ڕێی سەفەرت دوورە کەسی من
ئاواتمە گەر چەتری سەر و کەوشی بەرت بم

داوامە له پێش مەرگی ئەتۆ ساتێ نەمێنم
پێشەنگی قەتاری دەم و کاتی سەفەرت بم

ڕەنجوورە دڵت هێندە بە بێ نازی ژیاوی
قوربانی خەم و ڕەنجی لەشی بێ سەمەرت بم

تینوومە بە ماچی دەسی تۆ دایە بزانە
ئەی من بە فیدای کاری گرینگ و ئەسەرت بم


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گەزیزە




ئێستا شەبەقی ڕوونی بەهار ماوە گەزیزە
گوڵ عومری بە دەس باوە نەژاکاوه گەزیزە

قومری لە چەمەن شاد و غەزەلخوان و بە کەیفە
شووشەی دڵی ئاواتی نەچڕژاوه گەزیزه


ئەستێرە لە کۆیان و لە ئاسۆ دەدرەوشێ
مانگ شەوقی لە ئاسۆگی تەمەن داوە گەزیزە

کانی بە بزەی سەوزی دەدا ئاوی گوڵی سوور
چۆم مەمکی له زاری کەژ و کێو ناوه گەزیزە

بای وەعدە دەکا شانە قژ و بسکی چەمەنزار
وەک زولفی کچی لاوە بە دەم باوە گەزیزە

تیرێژە دەپڕژێ به سەروچاوی سرووشتا
بارانه پەڵەی داوە لە هەر لاوه گەزیزه

وەک قەوسی قەزەح وایه له چەند ڕەنگه بناران
جەننەت بە بزەی شادە و خوڵقاوه گەزیزە

گیا لێوی بە دم خاکەوە نووسا لە هەواران
هەڵدێر بە هەوای نازەوە ڕازاوه گەزیزە

کەروێشکە دەکا جاڕه گەنم بووکی سرووشتە
نەرگیز له دەمەن ماوه نەفەوتاوه گەزیزە

پەروانه دەکا ڕەخسی لە گوڵزاری خودایی
تەننازی دەکا نازی لەبەر چاوە گەزیزە

تینوویه له دەشت و کەژ و کێو مەستی ئەوینە
سەرشادە لە ژین تاکوو تەمەن ماوە گەزیزە



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟢هۆنراوە
ئەیوب ئەحمەدی (تینوو)

🔵بە دەنگی کاک موحەممدی نادری



هەورای هۆنراوەکانی تینوو 👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
لە سەر سەفحەی دڵم نووسراوە ناوت
هەتا ڕۆژی عەدەم هەر ماوە ناوت

له کووچەی دیدە مەستان باسی تۆیە
لە شاری جوانپەرەستان قاوە ناوت

#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
خۆزگە بەم لەچکە لە سەر شان و ملی تۆ دەخزێ
بە بەهانەی کزەبا ماچێ لە زارت دەدزێ

تەرکی بادە و مەی و مەیخانە دەکا هاودەمی تۆ
چەندە خۆشبەختە ئەوەی لێوی نەباتت دەگەزێ


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەرکی ماڵی یار


هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔵سەگ مەرگی


🟢هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
بەڵگەنامە



خاتری ئەشقی خودایی ڕاگرە
ڕێزی کاتی بێنەوایی ڕاگرە

کاڵەبەی گوڵپرچنی بێ نازەکەم
کورتەنامەی ئاشنایی ڕاگرە

دڵ بەجێ دێڵم لەلات و خۆم دەڕۆم
قەدری ئەشقی تا هەتایی ڕاگرە

دەستی گەردوون لێکی کردین داخەکەم
حورمەتی ڕۆژی جودایی ڕاگرە

من بە مجبووری بە جێت دێڵم دەڕۆم
ڕاز و ڕەمزی بێ وەفایی ڕاگرە

گەر ئەجەل مەودای نەدا بتبینمەوە
سات و کاتی ڕۆژی شایی ڕاگرە

گەر لە #تینوو بێخەبەر بووی تا ئەبەد
یادی ڕۆژانی تەبایی ڕاگرە

تا له سەر کێلی مەزارم بەڵگە بێ
بەڵگەنامەی دڵنەوایی ڕاگرە



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
مانەوه



ئەگەر بێتوو
ڕێگا ببێ
کەمێک لە لات بمێنمەوه
پێویست ناکا که هیچ بڵێی

قسەی دڵت
لە نیگاهی
پڕ له ڕازی
چاوەکانت دەخوێنمەوە
دەیانکەمە شاغەزەلێک
پیت بە پیتی دەهۆنمەوه
ئەوەی بە چاو درکاندووتە
هەموویت بۆ دەڵێمەوە

لە ژێر بارانی نیگاهت
تۆوی ئەوین
دەچێنمەوە

خۆشم لەبەر هەتاوی ڕووت
هێورهێور دەتوێمەوه

ئەمجار دێمه
سەیری دمت
کانی هەستم
بە بزەی شیرینی لێوت
دەژێنمەوە

قەسیدەی دوورو درێژی
ساتی دووری دەخوێنمەوه
سەد بەهانه دەهێنمەوه
تاکوو لە لات بمێنمەوە


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
دەگەڕێم



خاکەلێوەی دەری تۆم و لە بەهارت دەگەڕێم
عەینی دێوانه له شوێن ماڵ و دیارت دەگەڕیم

بولبولی تەبعی تەڕم, سوورە گوڵێکی گەرەکە
لە شنەی بۆن و بەرامەی دەم و زارت دەگەڕێم

قیبلەگاهی منی ئاشفتەیە بۆم خاکی دەرت
منی خولیا لە پەنا دەرکی حەسارت دەگەڕێم

لێرە شەیدایە دڵێک, وێڵە هەتا کاتی مەرگ
چەشنی سێبەر لە پەناتم لە کەنارت دەگەڕێم

دەمی عیسایه لە بۆم بۆنی بکەم کاڵه بەهێت
لە مژینی گوڵی سینە و لە هەنارت دەگەڕێم

تا بنیشێ لە چرۆی نەرگیزی کوڵمەت دڵەکەم
چەشنی پەروانە لە جێی عەهد و قەرارت دەگەڕێم

هەنگی تینوویە دڵم ,وێڵە لە دووی شەهدی دمت
لە چرۆی سوورە گوڵی کۆنە هەوارت دەگەڕێم

گەرچی ئاواتی مەحاڵە لە سەرم دایە کەسم
خۆزگە بەم ڕۆژە لە نێو خوێنی دەمارت دەگەڕێم


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
2024/10/01 04:52:05
Back to Top
HTML Embed Code: