Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەورۆزە هات

هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

شمشاڵی مامە قالەی هەمیشە زیندوو


هاوڕێ بوونتان شانازیمانه 👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
سەر بە بەرزی گەر لەژێر سێدارە بێ بۆ مەوتەنم
نەڪ لە نێو جێ دا بە یەخسیری هەمووی بڕزێ تەنم

مەرگی ئاوام ئارەزوویە نەک ژیانی کۆیلەیی
چونکە پێڵاوم دەگاتە ئاستی لووتی دوژمنم


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نان و نەمان

هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
یادەکانت
Auoobahmaditinoo
یادەکانت



یادەکانت بیری کۆنن دێ لە کانی ڕوونەوە
چوویە نێو خوێن و دەماری ئەو دڵەی مەحزوونەوه

بۆنی بارانی حەز و ناز و نیگاهت گەر دەهات
تێکەڵاوی خۆشەویستی بوون بە بۆی بەیبوونەوه

لێرە پیلان گێڕی ئەشقە بەکرە شوفاری زەمان
ڕێ بەرەو جێژوانی جاران زۆر مەحاڵە چوونەوه

دامەچێنە دڕک و داڵی بێ وەفای چاوەکەم
چی بچێنن خاترت جەم هەر ئەوەش دەدروونەوە

سەد گوڵی سووری ئەوینم دا لە له تۆی دەسماڵەکەت
بوونه ئاماجی جەفای زۆری زەمان, بەربوونەوه

شەرتی من وابوو هەتا کاتی مەرگ یادت بکەم
چەندە پیلانی جەفام دیون بە دەس گەردوونەوە

تا بە تیشەی بێ وەفایی دەن لە کێوی ئارەزوو
ناڵه ناڵی دەردی فەرهاد دێ لە دەم بێستوونەوه

تۆ کە پەیمانت هەبوو تینوو بنێژی جا بڕۆی
ئەو هەموو بڕیار و عەهدەت,بۆ لەبیرت چوونەوە؟

چەن به سەختی ئیمتحانی لێم دەوێ چەرخی چەواش
گیری یەک خانی ئەوینم من بە سەد ئەزموونەوە


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



هاوڕێ بوونتان شانازیمانە 👇👇👇👇

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
نەحەسانەوە
Auoobahmaditinoo
نەحەسانەوه




دڵ گیرە بە داوی خەمی تۆ ,هەر نەحەساوە
شێواوە لە سۆی پەرچەمی تۆ,هەر نەحەساوە

گێژاوی تەمەن داوی تەنی بۆ منی بێبەش
دوا دەردی ئەتۆ و ماتەمی تۆ,هەر نەحەساوە

تانە و تەشەرت بەسکە کە ژەهراوی ئەوینه
زامدارە بە زام و زەمی تۆ هەر,نەحەساوە

دڵ شووشەیە دەشکێ بە قسەی ناحەقی بێجێ
خوێناوە به دەم وەرهەمی تۆ ,هەر نەحەساوە

ناڵانە له سایەی سەری تۆ لێره دەناڵێ
ڕسوایە بە لوتفی کەمی تۆ,هەر نەحەساوە

پەروانەیە ڕۆحم بە تەمای دیتنی ڕووتە
سووتاوە بە تینی شەمی تۆ,هەر نەحەساوە

تۆ دوکتوری دەرمانی خەم و دەردی لە بۆ دڵ
جارێ نەگەیی مەرهەمی تۆ,هەر نەحەساوە

خۆا گیری منی بێبەشی شەیدا دەبی ڕۆژێ
تینوویه بە تامی دمی تۆ, هەر,نەحەساوە

سەربازی ونی دەوڵەتی چاوانی ئەتۆ بووم
گیانبازە لە ژێر پەرچەمی تۆ,هەر نەحەساوه


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




هەواری هۆنراوەکانی تینوو 👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
17خاکەلێوە هاوکاتە لە گەڵ کۆچی دوای مامۆستا ژاکا و ڕووحی شاد و یادی هەرمان


📌 شینی شاعیری ناکام مامۆستا ناسر ئاغابرا(ژاکاو)
📌هۆنراوەی: ئەییووب ئەحمەدی(تینوو)
📌خوێندنەوە و تۆمار کردن: دکتور مێهری پاکزاد
📌گۆرانی بێژ: مامۆستا ئەحمەد لاوە
📌 تەنزیمی ئاهەنگ: خالد ئاغابرا
🌺🌺🌺🌺کۆچی سوورت پیرۆز بێ کاک ناسر گیان شاعیری کانی و عەشق



🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
ئایەتی جوانی



ئایەتی جوانی خودا دەتکێ له ڕووت
سەد شەفاعەت بۆ شەفا دەتکێ له ڕووت

هاودەمی باران و ئەستێرە و گوڵی
شەونمی ڕوونی وەفا دەتکێ لە ڕووت

تۆ که ڕسکاوی لە ناو ڕووحی هەتاو
بۆنی ڕووباری سەفا دەتکێ له ڕووت

هەر که دەتبینم دەبم سەرڕێژ لە تۆ
شەوقی شێعری ئاشنا دەتکێ لە ڕووت

پێکەنینت خۆشترین ئاوازە بۆم
ڕازی ئاواز و نەوا دەتکێ له ڕووت

غەڵفی ساوا,نەونەمامی بێگرێ
وەک چیا بەرزی بەقا دەتکێ لە ڕووت

کەی مەزندەی تۆ بە تینوو دێتە دی
گەوهەری بەرزی بەها دەتکێ لە ڕووت



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
خاڪ


عاشقی خاکم بە خاکا ڕۆدەچم
سەربەرەووژوور ڕوو بەرەو ئاسۆ دەچم

فرچکم گرتۆ بە ئاوی نیشتمان
کەی لە غوربەت هەڵدەکەم؟ بێهۆ دەچم

گەر بە وێرانەی ببینم نیشتمان
دارە مەیتێکم بەرەو گڵکۆ دەچم

تا بە قافی بەرزی ئاواتم دەگەم
دیدە گریا دڵ بەشین و ڕۆ دەچم

گەر دژم ڕا نێم له خاکی پاکی خۆم
بۆ وڵاتی غوربەت و نامۆ دەچم؟

دەم بە دەم یادی ئەتۆم ناچێ له یاد
تا دەمی مەرگم بەیادی تۆ دەچم

تا دڵی تینووی وەتەن پاراو دەبێ
دەبمه باران و لە خاکی ڕۆ دەچم

تا نەیاری ئەم گەلەم بنبڕ دەبێ
وەک هەتیوی دڵپڕی بۆسۆ دەچم


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەی نەمێنم

هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
ئامانج
Auoobahmaditinoo
ئامانج

هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Audio
گۆرانی(چاوەڕێ) ئاوازووتنی:زاهیرشە ریفی ـ مۆسیقا : ماهان عەزیزی ـ هۆنراوە: مامۆستاسووتاو مەهاباد
تۆمارکردنی دە نگ : ستۆدیۆ هاوار موحسین حسێن پوور بۆکان 💛❤️💚🌺🌹🥀

تازەترین بەرهەمی هونەرمەند زاهیر شەریفی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
پیرە وڵات


عاشقی دڵ بە خەمی پیرەوڵاتم بە سەرت
لە دڵی خاکەوە دێ ڕازی حەیاتم بە سەرت

سەری بێ نرخی من و گیانە کە قوربانی دەکەم
خەمی پیرۆزی گەلم بۆتە خەڵاتم بە سەرت

لە گوڵی سووری چەمەن خوێنی شەهیدم دەدەڵێ
منی گیانبازی وەتەن سەر به فیداتم بە سەرت

بووکی ئازادی له کوێی؟ چاوی سەرم سوورە لە سوێت
منی شەیدایی بەدڵ هەر بە تەماتم بە سەرت

بە قەڵەم چاوی دژم کوێرە ئەگەر بێته چەکم
لە هەلێکدا بە تەمای ڕەمزی نەجاتم به سەرت

فیشەک و ڕەختی عیلم دەس نەدەمێ کەی دەگەمێ؟
لە دەم و ساتی عەمەل بێ دەسەڵاتم به سەرت

لە کوڕ و کیژی دلێر پڕپرە خاکی وەتەنم
منی تینوو بە تەمای لاوی خەباتم بە سەرت



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)

هەواری هۆنراوەکانی (تینوو) 👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditino
حەیرانت منم (تینوو)
Auoobahmaditinoo
حەیرانت منم



بەحرێک له ڕازی کردگار, تا تۆ بی حەیرانت منم
ئەی تۆ لە جەننەت یادگار, تا تۆ بی حەیرانت منم

چەشنی شەڕابن چاوی تۆ مەستم دەکەن هۆشم دەبەن
وەیڕۆ لە چاوت چاوخومار, تا تۆ بی حەیرانت منم

دەسکاری بێ عەیبی خودا شێوەت لە پەریان جوانترە
مردم لە تاوت تاقەیار, تا تۆ بی حەیرانت منم

تاڤگەی قژی ئاڵۆزی تۆ ڕوانگەی ئەوینداری منە
ئەی تەختی سینەت لالەزار, تا تۆ بی حەیرانت منم

شێخ و مورادی ئەشقمی, تۆبەت لە سەر دەستی دەکەم
تۆ موڕشدی ,من تۆبەکار, تا تۆ بی حەیرانت منم

نەمدی له سەر عەڕشی خودا جوانتر له تۆ بێ دیدەمەست
بۆم ناکرێ وەسفت بە زار, تا تۆ بی حەیرانت منم


جارێک له حاڵم تێبگە,موشتاقی ناز و خەندەتم
بزوێنەری هەست و وتار,تا تۆ بی حەیرانت منم

لانەی ئەشق بێتۆ لە چۆڵگەی چۆڵەواران چۆڵترە
تینوو لە تاوت بێقەرار ,تا تۆ بی حەیرانت منم

جارێ وە دیدەی مەرحەمەت با بێت و چاوم پێت کەوێ
ئەی جوانی پڕ نەخش و نیگار,تا تۆبی حەیرانت منم



#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



هەواری هۆنراوەڪانی تینوو 👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
حەیرانت منم

هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍃
@auoobahmaditinoo
2024/10/01 09:37:34
Back to Top
HTML Embed Code: