ئاواتێکم لە دڵ دایە
کە پێک نایە
بە ئاسانی
خۆزگە بووکی
تاراسووری بەختەوەریش
چەشنی مەرگ
دەرکی ماڵی
گشت مرۆڤی
ئەم دونیایەی
پێ دەزانی
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
کە پێک نایە
بە ئاسانی
خۆزگە بووکی
تاراسووری بەختەوەریش
چەشنی مەرگ
دەرکی ماڵی
گشت مرۆڤی
ئەم دونیایەی
پێ دەزانی
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
وەک یەک دەچن
گشت ساتەکانی تەمەنم
عومرێک دەبێ
هەڵبەست هەڵبەست
دەردی زەمان دەنووسمەوە و
لە داخی خەم پێدەکەنم
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
گشت ساتەکانی تەمەنم
عومرێک دەبێ
هەڵبەست هەڵبەست
دەردی زەمان دەنووسمەوە و
لە داخی خەم پێدەکەنم
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
پیرۆزبێ ۸ ی مارس
ژن و ژیان
کێ دەڵێ ژن
چاو له دەست و
و زەعیفەیە و ناتەوانە؟
ئەم وتەیە
وتەی گەمژ و لێنەزانە
ژن لە ژینا پاڵەوانە
ژن ڕێبازی بەرخۆدانە
زانکۆی مرۆڤی لێزانە
ژن قەڵایه
پشتیوانە
سووتە دڵی چاو کراوه
هێمای ڕوونی ئاشقانە
ژن نامووسی ناپیاو نیە
ژن شەڕەفی نیشتمانه
کۆڵەکەی بەرزی ئاسمانە
زایەڵەی سەوزی هەرمانه
پێشەنگی ژیری کاروانە
دایکی ڕۆڵەی قارەمانە
ژن مەڵحەمه
ژن هەتوانە
ژن گەوهەری دوڕدانەیە
سەنگەرێک بۆ لێقەومانە
سووڕەی ئەوینی یەزدانە
بۆ نەمامی سەوزی ئاوات باخەوانە
ئەندازیاری زانا وبەهێزی ژیانە
✍#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
ژن و ژیان
کێ دەڵێ ژن
چاو له دەست و
و زەعیفەیە و ناتەوانە؟
ئەم وتەیە
وتەی گەمژ و لێنەزانە
ژن لە ژینا پاڵەوانە
ژن ڕێبازی بەرخۆدانە
زانکۆی مرۆڤی لێزانە
ژن قەڵایه
پشتیوانە
سووتە دڵی چاو کراوه
هێمای ڕوونی ئاشقانە
ژن نامووسی ناپیاو نیە
ژن شەڕەفی نیشتمانه
کۆڵەکەی بەرزی ئاسمانە
زایەڵەی سەوزی هەرمانه
پێشەنگی ژیری کاروانە
دایکی ڕۆڵەی قارەمانە
ژن مەڵحەمه
ژن هەتوانە
ژن گەوهەری دوڕدانەیە
سەنگەرێک بۆ لێقەومانە
سووڕەی ئەوینی یەزدانە
بۆ نەمامی سەوزی ئاوات باخەوانە
ئەندازیاری زانا وبەهێزی ژیانە
✍#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Forwarded from #ئەییوب ئەحمەدی (تینوو کۆکەیی)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
Auoobahmaditinoo
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
بە کاتی وەرزی ئاشقان
مەلان لە تەشقی ئاسمان
سەما دەکەن بە بێ وچان
نە یەک زمان به سەد زمان
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ
گەزیزە دم بە خاکەوە
چرۆ بە ناخی تاکەوە
نەسیم بە سۆزی پاکەوە
کچان بە سینگی چاکەوە
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ
گوڵان بە چاوی مەندەوە
لە دەشت و کەند و لەندەوە
بە تامی شەکر و قەندەوه
بە ڕەمزی شێعر و بەندەوە
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ
لە پەنجەرەی خەیاڵەوە
لە گوند و دەشت ویاڵەوە
شەماڵ به ناڵەناڵەوە
بە ڕەمزی خۆش هەواڵەوه
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ
پەپوولەکان سەما دەکەن
خەمی زەمان بە بادەکەن
دنەی بزەی چیا دەدەن
هەرا هەرا هەرا دەکەن
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ
چەم و چیا و کەژ و چەمەن
ڕەز و گەڵا پەز و زەمەن
کەل و مەل و پەل و دەمەن
لە لێڕەوار دەر و دەوەن
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ
هۆنراوە و خوێندنەوە
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
بە کاتی وەرزی ئاشقان
مەلان لە تەشقی ئاسمان
سەما دەکەن بە بێ وچان
نە یەک زمان به سەد زمان
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ
گەزیزە دم بە خاکەوە
چرۆ بە ناخی تاکەوە
نەسیم بە سۆزی پاکەوە
کچان بە سینگی چاکەوە
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ
گوڵان بە چاوی مەندەوە
لە دەشت و کەند و لەندەوە
بە تامی شەکر و قەندەوه
بە ڕەمزی شێعر و بەندەوە
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ
لە پەنجەرەی خەیاڵەوە
لە گوند و دەشت ویاڵەوە
شەماڵ به ناڵەناڵەوە
بە ڕەمزی خۆش هەواڵەوه
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ
پەپوولەکان سەما دەکەن
خەمی زەمان بە بادەکەن
دنەی بزەی چیا دەدەن
هەرا هەرا هەرا دەکەن
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ
چەم و چیا و کەژ و چەمەن
ڕەز و گەڵا پەز و زەمەن
کەل و مەل و پەل و دەمەن
لە لێڕەوار دەر و دەوەن
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ
هۆنراوە و خوێندنەوە
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from هۆنراوەکانی ئەییوب ئەحمەدی (تینوو)کۆکەیی (ئەییوب ئەحمەدی (تینوو))
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەورۆزە هات
هۆنراوە و دیکلەمه
تینوو کۆکەیی
🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷
هەر ڕۆژێکتان نەورۆز
نەورۆزتان پیرۆز
بە هیوای ساڵێکی پڕ له بەختەوەری
🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍃🍃
@auoobahmaditinoo
هۆنراوە و دیکلەمه
تینوو کۆکەیی
🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷
هەر ڕۆژێکتان نەورۆز
نەورۆزتان پیرۆز
بە هیوای ساڵێکی پڕ له بەختەوەری
🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍃🍃
@auoobahmaditinoo
کۆڵنەدان و ڕاپەڕینی ڕاستەقینەم
لە نەورۆزی ئەمساڵی کورد
لە قامەتە چەماوەکەی
دایکێک دا دی
ڕەشپۆش ڕەشپۆش
جەرگ سووتاو
چاو بە گریان
ئێستا زامی کۆنی پاری
سارێژ نەبوو
دەسرەی سەمای هەڵگرتبوو
سەرچووپی بۆ لاوان دەگرت
#تینووکۆکەیی
۷ خاکەڵێوەی ۲٤
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
@AuoobAhmadiTinoo
لە نەورۆزی ئەمساڵی کورد
لە قامەتە چەماوەکەی
دایکێک دا دی
ڕەشپۆش ڕەشپۆش
جەرگ سووتاو
چاو بە گریان
ئێستا زامی کۆنی پاری
سارێژ نەبوو
دەسرەی سەمای هەڵگرتبوو
سەرچووپی بۆ لاوان دەگرت
#تینووکۆکەیی
۷ خاکەڵێوەی ۲٤
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
@AuoobAhmadiTinoo
#برینی_کۆن
دڵم ئێستا برینداری ئەوینی کۆنەیارێکە
کە نەخشی ئەو برینەی ئەو لە سینەم یادگارێکە
دڵی کردم بە خوێن و وا لە سۆی عومرێکە ناڵانم
قسەی یەک ڕۆژ و دوو ڕۆژ نێ بەباڵای ڕۆژگارێکە
بە یادگاری برینێکی بەجێهێشت بۆم بە بێ دەرمان
کە قووڵی ئەو برینەی یار بە قوورسی زامی شارێکە
بە میوانیش کەسێکەم ڕێ نەدا بۆ دڵ بە غەیری یار
لە پێدەشتی حەز و هیوام بەتەنیا شۆڕەسوارێکە
زەمانێک بوو وجوودێک بووین ئەگەرچی جەستەمان جیابوو
کەچی ئێستاکە نازانم پەڕیوەی کام دیارێکە؟
هەموو کاتی تەمەن قوربانی خاکی پێگەکەی یار بێ
لە کوێستانی خەیاڵاتی منی شەیدا تەوارێکە
کە دەردی ئەو بە دەرمانی خەڵک نادەم لەبۆی دەمرم
بە دەردی ئەشقی ئەو تینوو عەجایب کۆڵەوارێکە
هەزار هێندەش لە من دووربێ بە سەد ساڵیکە نەیبینم
دڵم هەر تاسەبارێتی لەسەر ڕێی بێقەرارێکە
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
17 خاکەلێوەی24

لە تاوت پاکی ژاکا باغی هیوا
لەگەڵ ئازارەکانی ژین دەکەم تا
لەگەڵ دەرد و لەگەڵ مەرگیش دەسازێم
لەگەڵ دەردی نەبوونت ناکرێ نا
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لەگەڵ ئازارەکانی ژین دەکەم تا
لەگەڵ دەرد و لەگەڵ مەرگیش دەسازێم
لەگەڵ دەردی نەبوونت ناکرێ نا
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هەتا لەم زێدە باری کرد هەتاوت
هەتا ون بوو لە من پڕشەنگی چاوت
لە سینەم ئاە و حەسرەت نیشتەجێیە
هەناسەم بەرد دەتاوێنێ لە تاوت
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هەتا ون بوو لە من پڕشەنگی چاوت
لە سینەم ئاە و حەسرەت نیشتەجێیە
هەناسەم بەرد دەتاوێنێ لە تاوت
#تینوو_کۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
#ژانە_شێعر
ئەو گوڵەی جاران بە بۆنی نۆبەتێی دەبڕیمەوە
کاتی دڵتەنگی بە نازێ ئەسری بۆ دەسڕیمەوە
ئەو کەسەی شێعری منی کردبوو بە ملوانکەی ملی
ماچی پێدەفرۆشتم و هەڵبەستی لێدەکڕیمەوە
پاشی چەند ساڵان بە ڕێبواری لە کووچەی ئارەزوو
سەر لە ئێوارێ لەبازاڕی جەفا دا دیمەوە
هەر لە چاوی مانگ و خۆرا بۆی گەڕام بیبینمەوە
سەیرە لام ئەمڕۆ لەسەر عەرزی خودا دۆزیمەوە
ئەو کەسەی لاف و گەزافی خۆشەویستی لێدەدا
هات بە لاما تێپەڕی بینیمی نەیناسیمەوە
هەر لە داخی بێ وەفایی یارە پێنووسم کولە
ژانە شێعرێکی دڵی تینوویە من نووسیمەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃

#سترانی_ئەشق
دەنگی پێی تۆ و نمنمەی بارانی ئەشقە دێته گوێم
سۆزی ئاه و زمزەمەی جارانی ئەشقە دێتە گوێم
هەر ڪه هەنگاوێک دەڕۆی تاڪوو لە من دوورتر ڪەوی
داڕمانی پڕ لە سۆی سامانی ئەشقە دێتە گوێم
سازی ناسازی تەمەن ناکۆکە بۆچی بیژەنم؟
گرمەگرم و زایەڵەی یارانی ئەشقە دێتە گوێم
تا بەرەو پیری دەنێم هەنگاو ئەتۆم خۆشتر دەوێ
همهەمەی نرکەی دڵ و تاوانی ئەشقە دێتە گوێم
هەر لە قوڕشی خوا هەتا عەڕشی فەلەک ناڵەم دەگا
دەنگی قرچۆکی دڵی لاوانی ئەشقە دێتە گوێم
تا بە شێوەت ئاشنا بووم خۆم خەنی کردۆ لە خەم
هەڵوەشانی ڕایەڵەی پەیمانی ئەشقە دێتە گوێم
خۆشترین ئاهنگه بۆ من دەنگی هەنگاوت کە دێی
سرتەسرتی ئاشقی هەیوانی ئەشقە دێتە گوێم
چرپەچرپێ دێتە گوێم ئێستاش بە یادی جێژوان
مڵچەمڵچی ماچەڪەی جێژوانی ئەشقه دێتە گوێم
پڕ به پەیمانەی زەمان لێوڕێژە #تینوو هەر لە خەم
سۆزی ناڵەی پڕ لە ئاخی ژانی ئەشقە دێتە گوێم
تا بە گەنجی سەربەمۆری بەژن و باڵاکەت دەگەم
تا ئەبەد سترانی خۆشی مانی ئەشقە دێتە گوێم
✍#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂

وەی لە دەستی سووڕی دەورانی چەتوون
مایەپووچم مایەپووچێکی زەبوون
هێندە چووخساوم بە دەستی ڕۆژگار
قامەتم جاران ئەلف بوو .بوو بە نوون
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
مایەپووچم مایەپووچێکی زەبوون
هێندە چووخساوم بە دەستی ڕۆژگار
قامەتم جاران ئەلف بوو .بوو بە نوون
#تینووکۆکەیی
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Tinou ... hawraz
<unknown>
🖊 باسی میهرهبانیت
✍ #ئهییوب_ئهحمهدی... #تینووکۆکهیی
🎙 خوێندنهوه: دوکتور #ڕ_ش_هاوڕاز
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
✍ #ئهییوب_ئهحمهدی... #تینووکۆکهیی
🎙 خوێندنهوه: دوکتور #ڕ_ش_هاوڕاز
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo