Telegram Web Link
تینوو کۆکەیی
Auoobahmaditinoo
کۆتری ئازادی

هۆنراوە و خوێندنەوه
#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
ژەهری دابڕان



چوومە ژێر تیغی بەژانی پڕلەژەهری لۆمەوه
ژەهری ماری دابڕانە و نابەدڵ دەیخۆمەوه

سینه لێوڕێژ بوو لە ئاهی خۆم و ئازاری دڵم
سەیرە خنکاوم بە گڕکانی هەناسەی خۆمەوه

هەستی دڵ ناکا بە من تاکوو به پێنووسی بڵێم
لاپەڕی شێعرم بە ئەسرینی گەشم دەیشۆمەوە

پیری کردم دەردی بێ ئەژماری دڵداری گەلۆ
دارەدارەی ڕێی ئەوینم کرد بە پشتی کۆمەوە

جەرگە پڕخوێنە و لە چاوم ئەسری حەسرەت داوەری
سینه بێژینگە و بە دەستی شاژنێکی دۆمەوه

گەرچی وێردی سەر زمانت بوو کە تینوو تۆ بڕۆ
من لە دەرکی ماڵەکەی تۆ تا هەبم ناڕۆمەوە

بۆ ئەوەی ڕاوم نەکا شاتۆڕی سەییادی خەمت
چەشنی ماسی خۆم مڵۆس کردۆ بە ناخی گۆمەوە


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
شەوەشێعرێک بە میوانداری کاک واحیدی سووری(سارکۆ)
لە شارەجوانەکەی مەهاباد
بە بەشداری شاعیرانی شارەکانی
بۆکان , مەهاباد ,سەردەشت.خانێ,
سەقز,بانە,شنۆ
چواری جۆزەردانی 2723کوردی

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
4_6016872530244013590.MOV
48.6 MB
دڵشکان

هۆنراوە و خوێندنەوه
تینوو کۆکەیی

شەوەشێعری مەهاباد

چواری جۆزەردانی 2723

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
تاسەی دیدار
Auoobahmaditinoo
دەزانی دوور لە تۆ چۆنم؟



دەزانی دوور لە تۆ چۆنم ئەرێ هۆ نازەنینم؟
لە باتی دڵشکاوانی هەموو عالەم خەمینم

دەزانی چی دەکەم هەر دەم لە تاوت دوور لە باڵات؟
لە گۆشەی بێکەسی خۆمدا خەریکی گەرمەشینم

دەپێم بێژه چلۆن سەرکەم لەگەڵ کاتی نەبوونت؟
بەچی سارێژ بکەم کاتی نەبوونی تۆ برینم؟

لەگەڵ ئەستێرە هاوڕازم بە یادت تا بەیانی
بەیادی تۆ دەناڵێنم وەکوو تاری حەزینم

هەتا شەو شەق دەبێ هەر چاو لەڕێگەی یەک پەیامم
بە ڕۆژیش بۆت دەنووسم شێعری پڕڕازی ئەوینم

کە نایەی تا بە دیدارت خەمی دونیا وەلانێم
منی تینوو دەبێ چبکەم لە هەستی ئاگرینم؟

ئەگەر مردم بە تاسەی ڕۆژی دیدارت ئەتۆ خۆش
ئەتۆ خۆشبی و هەتا ماوم ڕەبی مەرگت نەبینم



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
بە کوێدا بێم بە کام شوێن دایە ڕێگەت؟
کە بیکەم من بە سەرما خاکی پێگەت

بە تاسەی دیتنت عومرێکە ناڵان
کە پێت ناگەم لە قوللەی قافە جێگەت


#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
غەزەلخانی ئەوین




هەستێکه لە ناخم دڵی گڕداوە,چ کەردەن؟
شەشدانگی خەمی عاڵەمی بڕداوە,چ کەردەن

فەرمووتە بە چاوت کە غەزەلخانی ئەوین بێت
ئەو چاوە لە هەستم گڕی بەرداوە,چ کەردەن؟

ئەی جوانی خودا ,شازی ئەدا و ناز و کریشمە
ئەو نازە بە جارێ منی پێکاوە,چ کەردەن؟

ئەو باخەڵه پڕ سێو و بەهێ و باخی هەناره
لەو سینه خودا جەننەتی ڕاناوه,چ کەردەن؟

ئەو زولفە کە پەخشانی دەکا سروە بە ئاهی
ڕەشمارە وه ئەستۆ و ملی من ماوە ,چ کەردەن؟

لەو هەیکەلی یوونانیە لەو بەژنە کە ڕێکە
بۆ وەسفی قەڵەم مل کز و داماوە,چ کەردەن


لەو لەشکری موژگانە لە ئەو تیری برۆیە
بۆ کووشتن و قەتڵی منی داناوە,چ کەردەن

جارێک به کەڕەم نەرمە نیگاهێک و چەلێ نا
لوتفت لەگەڵم چەل چەل و تاوتاوه,چ کەردەن

ئەمرت کە بە جێیە و بە سەری دیدەیە ئیشت
خانی کەڕەمت هێنده لەبەر چاوه,چ کەردەن

نەکراوه بە تینوو کە نەبێ ڕۆژێ بە یادت
یادت لە دڵم تا بە ئەبەد ماوە'چ کەردەن؟




ئەیوب ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



سپاس بۆ هاوڕێیتان لە کاناڵ👇👇👇

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Forwarded from اتچ بات
هۆنراوه
تینوو کۆکەیی

بێژەر
بەهمەن بۆکانی


🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Audio
کێ دڵی تۆی ڕەنجاندوە

هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

بە دەنگی
مەحمەدی نادری

سپاس بۆ بەشداریتان لە کاناڵ👇👇👇
https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0

🍂🍃🍂🍃🍃🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
دیاری مامۆستا مستەفا ئاسوور

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
شێعری تینوو
کاوە مولانی
سەوزەڵێ

هۆنراوە
تینوو کۆکەیی


دیکلەمە
کاوە مەولانی


@kavehmolani

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
هێمای شێعر




شاعیرێکم دی غەزەل دەتکا لە چاوی دەم بە دەم
چاو غەزەل بێژی هەزار بەستەی ئەوین بوو گوڵبەدەم

هەر کە چاوم کەوتە دیدەی ئەی خودا چۆنی بڵێم
گڕ له من بەربوو لە تاوی بوومه شەیدا بوومە شەم

پێی وتم چۆنی دەبینی شێعرەکانم پێم بڵێ
چی بڵێم ئاخر دەترسم هەر چی بێژم بێ بە زەم

خۆت کە ئاوێنەی هەزار شێعری تەڕ و هەڵبەستی خەست
بەستە بێژی شێعری ناوازەی بە ڕەوتت هەر قەدەم

تۆ لە شێعری خوا دەچی تا بێژی پڕ هەست و حەزی
زۆر دەترسم وەسفی تۆ بێژم له جوانیت کەم بکەم


هەر نیگاهێکی بە شەرمت سەد غەزەل دەڕژێ له ڕووت
هەر کە نێوی تۆ دەنووسم دەسبەجێ دەگری قەڵەم

ئەی کە گوفتارت هەموو هەنگوین و شێوەت وەک پەری
شێعر و ماڵ وهەست و نیستی خۆم له مزگێنیت دەدەم

تۆ کە هێمای شێعری تینوو و نووسەرانی سەردەمی
تۆ کە شاعیر بی بفەرموو ئێمه چبکەین؟ چاوەکەم


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی





🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
شێعری مامۆستا تینوو( دایە‌‌)
دیکلەمە کاوە مەولانی
دایە گیان

هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

دیکلەمە
کاوه مەولانی

گۆرانی
مەحمەدی نادری



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo


@kavehmolani

https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0
غەزەلخوانی ئەوین تینوو
Auoobahmaditinoo
غەزەلخانی ئەوین


هۆنراوه و خوێندنەوه
#تینوو_کۆکەیی


سپاس بۆ هاوڕێی و پشتیوانیتان👇👇

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
دیاری مامۆستا مستەفا ئاسوور

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
خەرمانی تەمەن




هێندە جندراوم بە دەستی جەنجەڕی ئازارەوە
چەشنی زمهەڕ چوومه ژێر دەستاڕەکەی ڕۆژگارەوە

وەرد دەدەم هەستم بە نینۆکی خەیاڵ و ئارەزوو
تا کوڵووکۆی هەست بەبادادەم به دەم هاوارەوە

خەرمەنی عومرم لە بەر بایە و لە مالووسکەی تەمەن
مایە پووچم من بەدەستی ڕەنجی بێ ئەژمارەوە

سوورەخەرمانم دەپێوم خۆم بە کیلەی بێکەسی
نیمە کڕیارێک لە بازاڕی کەسادی شارەوه

ئەی ئەجەل دەستم بە دامانت لە کوێی بۆ نامگەیەی
تۆ له ژێر خاکی بەپیتی نیشتمان بمشارەوە

با لە بەرزایی بنێژن تەرمی بێ گیانم گەلۆ
یا وەکوو عیسا لە خاجم دەن بە ڕۆحی دارەوە

ئەی نەسیمی بەربەیان تینوو لە گۆڕیش چاوەڕێ
بێنی پەیغامێک له دەرکوبانی ماڵی یارەوە


ئەیوب ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی




سپاس بۆ پشتیوانیتان 👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
مثل عکس رخ مهتاب که افتاده در آب
‏در دلم هستی و بین من و تو فاصله هاست

#فاضل_نظری

چەشنی وێنەی هەیڤی شەو دەخزێتە چاوی ئاوەوە
گەرچی زۆر دووری لە من تا هەم لە ناخم دا دەژی

وە : #تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
پووشپەڕ و نەهامەت


چلۆن دەکرێ؟
کە پووشپەڕی نەدامەتی
لە لاپەڕەی مێژووی گەلم بسڕمەوە
دەستی نەگریسی تیرۆریست
لە باڵێوە ببڕمەوە
ئەو پووشپەڕەی
خۆری هیوای لێ خنکاندم
مەلی بەختی گەلی خۆمی لێ تاراندم
شۆڕەسواری
ڕاستەقینەی ڕێگای هاتی
لێ ئەستاندم
سووکەڵەسواری ئازادی
لێ گلاندم

خۆزگه دەکرا
ئەم لاپەڕە بسووتێنم
میژووی سەوزێکی بێ هەڵە
بە پێنووسێکی یەکڕەنگی
لە دەفتەری خەباتەکەم
لە پەڕتووکی پیرۆزی کورد
بنووسمەوە
بۆ گەلانی
ژێر چەپۆکە و
ئازادیخوازی دونیایەی
لە بارەگای عەداڵەت دا
لە ژێر نیسێی خودای یەکبوون
بە شانازی بخوێنمەوە



#تینووکۆکەیی


2پووشپەڕی 23 کوردی




🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@auoobahmaditinoo
2024/09/28 07:30:34
Back to Top
HTML Embed Code: