Telegram Web Link
Audio
دایە گیان

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

بە دەنگی
محەممەدی نادری



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo


https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0
لە تاوی تۆ لە خۆشم بوومە دوژمن
منت بمرێ لە کوێی ئێستا بەبێ من؟

ئەگەر هەر ئاە و حەسرەت بێ نەبوونت
لە دووری تۆ گوڵم ڕازیم بە مردن


تینوو کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
چم دەکرد تینوو کۆکەیی
Auoobahmaditinoo
چم دەکرد

هۆنراوە و دیکلەمە
#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
کێ دڵی تۆی ڕەنجاندوه



ماڵی وێران بێ ئەوەی جارێکی تۆ ڕەنجاندووە
گوڵبزەی شیرینی لێوی تۆی لە من ئەستاندووە

دەردی یەکجاری گرێ و دەرمانی لای هیچ کەس نەبێ
ئەو کەسی باغی گوڵی هیوای ئەتۆی سووتاندووە

کامە ناکەس بوو هەڵەی کرد و دڵی تۆی کرد خەمین
نەخشی کوڵمی سوور و ئاڵی تۆی بە خەم ژاکاندووە

من قوتابی بووم و تۆ ئوستادی وانەی یەکدڵی
کێ دڵی ئوستادی عەشقی بێ ڕیای شێواندووە؟

گەر وەفا باوی نەمێنێ کەس لە ژین خۆی ناگرێ
دەستی بشکێ ئەو کەسەی دڕکی جەفای داچاندووە

ڕۆژ نەبوو دیاری و خەڵاتم کۆپلە هەڵبەستێک نەبێ
کێ مەلی شێعری منی #تینووی لە لات تاراندووە؟

گەر حەزین بی تەبعی هەستم هیچ هەوای شێعری نیە
هەر خەیاڵی تۆیە کۆرپەی هەستمی ڕاژاندووه


ئەیوب ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
بۆ نایەوە


شیعر :#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)
ئاواز و وتنی:ناسر کەریمی
دابەشکردنی مۆسیقا و کیبۆرد : عەبدوڵڵا خودایی
تار : سەلاح یوسف زادە
کەمان :زانیار شوکرە
تونبەک :وریا فەرەجی
تۆمارکردن و میکس مەسترینگ :ئەمیر کیژانی


🍃🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
زۆر لەمێژە مێشک و بیرم هەڵگری ئەم ڕازەیە
بۆ هەمیشە زام و ئێشی نیشتمانم تازەیە؟؟


تینوو کۆکەیی


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
وەرە تینوو کۆکەیی
Auoobahmaditinoo
وەرە


هۆنراوە و خوێندنەوه
#تینوو_کۆکەیی




🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Audio
خون دل


شعر
ایوب احمدی
تینوو کوکەای

با صدای
نیشتمان کردستانی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Audio
تاوانی خۆشەویستی

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی


دیکلەمە
خاتوو ئارەزوو ئەمیری



🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
تاقەدار


تەخمیسی ئەیوب ئەحمەدی (تینوو کۆکەیی)
لەسەر شێعری تاقەداری مامۆستا ڕەسووڵ کەریمی (سووتاو)


دیکلەمه
خاتوو ئارەزوو ئەمیری



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
ئەتۆ هێمای هەزار بەستەی ئەوینی
هەتا حەز بڕدەکا وا نازەنینی

بە چەشنی من دەبی خولیا بەجارێ
بە چاوی من ئەگەر چاوت ببینی


تینوو کۆکەیی



🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
لە مێژبوو
لە هۆی ئەو پرسیاره دەگەڕام
که من بۆچی ئاو و خاک و نیشتمانم
زۆر خۆشدەوێ؟؟
دوێشەو
دایکم وتی
کاتێک کە دووگیان بووم بە تۆ
مەگیرانیم بە گڵ دەکرد


تینوو کۆکەیی


🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
Auoobahmaditinoo
دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ



بە کاتی وەرزی ئاشقان
مەلان لە تەشقی ئاسمان
سەما دەکەن بە بێ وچان
نە یەک زمان به سەد زمان

دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ

گەزیزە دم بە خاکەوە
چرۆ بە ناخی تاکەوە
نەسیم بە سۆزی پاکەوە
کچان بە سینگی چاکەوە

دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ

گوڵان بە چاوی مەندەوە
لە دەشت و کەند و لەندەوە
بە تامی شەکر و قەندەوه
بە ڕەمزی شێعر و بەندەوە

دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ

لە پەنجەرەی خەیاڵەوە
لە گوند و دەشت ویاڵەوە
شەماڵ به ناڵەناڵەوە
بە ڕەمزی خۆش هەواڵەوه

دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ

پەپوولەکان سەما دەکەن
خەمی زەمان بە بادەکەن
دنەی بزەی چیا دەکەن
هەرا هەرا هەرا دەکەن

دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ

چەم و چیا و کەژ و چەمەن
ڕەز و گەڵا پەز و زەمەن
کەل و مەل و پەل و دەمەن
لە لێڕەوار دەر و دەوەن

دەڵێن گوڵێ بەهارە دێ
پەیامی خۆشی یارە دێ


هۆنراوە و خوێندنەوە
تینوو کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ژن و ژیان
پیرۆزە 8 ی مارس

هۆنراوه
تینوو کۆکەیی

دیکلەمە
خاتوو ئاڵا


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
هێلێن (گوڵی نەسرین)

🍃🍂🍃🍂🍃

لە خاکی سەوزی ئوروپا
لە ناو دڵی مەغریب زەوی
سوورەگوڵێک سەری هەڵدا
چرۆی کردو
بوو بە گوڵی نەسرینی کورد

پڕانسسی پڕاگی چێک
باڵانەمامی ڕێک وپێک
بوو بە دایکی نیشتیمانم
بوو بە خەمخۆری ژینی کورد

دایە هێلێن
گوڵی نەسرینی هەردی کورد
هاوسەرەکەی سەرداری کورد
چرای ڕێگای شەوگاری کورد
هەتوانی برینی دوکتور
هاوپەیمانی ژیری زانا
هەڤاڵی دێرینی سەنگەر
لە ئاسمانی هیوای وڵات
بووی بە ئەختەر
هاودەردەکەی پێغەمبەری ئاشتی خوازم
لەبەر بیری ژیرت مرم
لەبەر چەک و تیرت مرم
لەبەر ورەی بەقینی پڕ تینت مرم

هەر لە پڕاگ تا کوردستان
سڵاو لە قامەتی ڕەعنات
سڵاو لە ئامانج و هیوات

تینوو کۆکەیی

🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
دەزانی کەی
خۆری ئاواتی
نەتەوەیێکی چەوساوە
لە ئاسۆی نیشتمان هەڵدێت؟
ئەو کاتەی کە
چڵکاوخۆرەکانی بنبڕبن و
خۆفرۆشیشی نەمێنێت


تینوو کۆکەیی



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
لە ڕۆژگاری نامۆییدا
بەختی خەواڵووم نووستووە
و خێرم لە ڕووناکی نەدی
داخوا لە کام شەوەزەنگا
ئەستێرەی بەختی من هەڵدێت؟

تینوو کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
خاکیپۆشانی سوورخەڵات
خوێنی خۆیان بەخشی بەخاک
ڕووحی سەوزیان کردە خەڵات
تا ببنە شانازی وڵات
بوونه ڕێبواری ڕێی نەجات


تینوو
کۆکەیی

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
بەباڵای من بڕا تا ڕەشبپۆشم
لە جامی ژەهری بێنازی بنۆشم

لەتاوی بێکەسی و بێ یاوەری بوو
کە ئەژنۆی دەردەداریم گرتە کۆشم


تینوو کۆکەیی


🍃🍂🍃🍂🍃🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
https://www.tg-me.com/+9cJOc7
-7Rg5NmY0



دەردی بێ ئەوی


هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

بە دەنگی
محەممەدی نادری


🍂🍃🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/29 14:30:13
Back to Top
HTML Embed Code: